ماڵپه‌ڕی بی بی سی ، ڕای خۆت ده‌رببره
ماڵپه‌ڕی بی بی سی نێوه نێوه سه‌باره‌ت به ڕووداوی سیاسی له چوارقورنه‌ی جیهاندا لاپه‌ڕه ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ره‌وان بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن. بی بی سی له 16ی ئۆکتۆبره‌وه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ترکییه‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئه‌وتۆی کردووهوته له بن سه‌ردێڕی " ترکییه به‌چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ وڵامی هێرشی سه‌رهه‌ڵداوان بداته‌وه"؟
له‌و باره‌یه‌وه بیروڕای جیاواز ده‌هێندرێته گۆڕێ ئه‌م ڕایه‌ی خواره‌وه به تایبه‌تی سه‌رنجی ڕاکێشام:
" ئه‌من پێم وایه ناتۆ ده‌بێ به ترکه‌کان بڵێ بۆیان نییه توخوونی عێراق که‌ون . ترکه‌کان هێرشی قیبرسیان کرد،بڕوانه چ بشێوێنییهکیان ساز کردووه. یۆنانییه‌کان فریشته نه‌بوون ، به‌ڵام داخودا په‌لامار دان و هێرشکاری ده‌کرێ وڵامی هه‌موو گێره و کێشه‌یه‌ک بێ؟ هه‌ر چۆنێک بێ چ ده‌بێ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کورد له باکووری عێراقدا هه‌بێ، له کاتێکدا که ترکه‌کان به دژی بڕیارنامه‌کانی کۆڕی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌وڵه‌تی ترکی باکووری قیبرسیان ساز کردووه؟ ئه‌گه‌ر کورده‌کان داوخوازی ئۆتۆنۆمی له چوارچێوه‌ی ترکییه دا بکه‌ن، ناتۆ ناتوانێ نکووڵی ئه‌و مافه له‌وان بکا له کاتێکدا که پشتیوانی له ئاڵبانییه‌کان کرد له کۆسۆڤۆ
برێندان ، شادوێل "
No comments:
Post a Comment