کێشه ی زمانی ره سمیی کوردی
ئهمیری حهسهنپوور
کێشه ی زمانی ره سمیی کوردی
به شی یه ک
1- داڕشتنی باسه که
کوردی، وه ک زۆربه ی زمانه زیندووه کانی دنیا، زمانێکی فره له هجه یه و هه ر له هجه ش به چه ند بن-له هجه ی ره نگاوڕه نگ رازاوه ته وه. پێنج سه ده له مه وپێش، شه ره فنامه، له ناخی کۆمه ڵگه ی ده ره به گی کوردستان و له جه نگه ی ده سه ڵاتی ئه ماره ته کان دا، نووسی: "طایفه اکراد چهار قسم است و زبان و آداب ایشان مغایر یکدیگر است (اول) کرمانج (دویم) لر(سیم) کلهر (چهارم) گوران"، واته "تایفه ی کوردان چوار به شن و زمان و داب و ده ستووریان لێک جیاوازه ..."
له کۆمه ڵگه ی ده ره به گی دا، که زۆربه ی خه ڵک به سترابوونه وه به زه وی و له لادێ کشت و کاڵیان ده کرد و به شێوه ی زاره کی ده دوان، فره له هجه یێتی باری باوی ژیانی شار و گوند بوو. شه ره فخان، حاکمی ئه ماره تی بدلیس، له سه ره تای شه ره فنامه دا باسی ناکۆکی کوردان ده کا و ده ڵێ: "و طوایف اکراد متابعت و مطاوعت همدیگر نمی کنند و اتفاق ندارند"، واته " تایفه ی کوردان شوێنی یه کترناکه ون و گوێڕایه ڵی یه کتر ناکه ن ویه ک که وتوو نین". له درێژه ی ئه و باسه دا، هۆیه کانی ئه و چه ند به ره کییه لێک ده داته وه به ڵام جیاوازی زمانیی و له هجه یی وه ک سه رچاوه ی ناکۆکی دانانێ. له سه رده می ئه ماره ته کاندا، چ له ده زگای ده وڵه ت دا وچ له کۆمهڵگهدا،باسی ڕهسمی کردنی لههجهیێک و زمانێک نه دههاته گۆڕێ. بۆ وێنه،له دهرباری ئهمارهتی ئهردهڵان دا، زمان و ئه ده بییاتی هه ورامی، فارسی و عه ره بی باو بوو. له ده رباری ئه ماره تی بدلیس دا، به زمانی کوردی، تورکی، فارسی و عه ڕه بی قسه یان ده کرد و ده یان نووسی. له کۆمه ڵگه شدا، ده نگ بێژ وگۆرانی بێژی کورد و هه رمه نی و جووله که و ئازه ری به زمانی یه کتر گۆرانییان ده کوت و به یت و باویان ده گێڕاوه.
دیاره سه رباقی تێکه ڵاویی زمان و له هجه کان، له کۆمه ڵگهی فره له هجه یی و فره زمانی دا، زمانه کان و له هجه کاننا به رابه ربوون به ڵام نیزامی ده ره به گی توانای ناوه ندی کردن و ره سمی کردن و دا سه پاندنی هیچ له هجه یێک یان زمانێکینه بوو. بۆ وێنه، سوڵتانی عوسمانی نه ده یه ویست نه ده یتوانی ده کارهێنانی زمانی کوردی قه ده غه بکا یان تورکی به سه رئه ماره ته کاندا دا بسه پێنێ، به ڵام ریژیمی ناسیۆنالیستی کۆماری تورکییه، دوای هه شتا ساڵ قه ده غه کردنی زمانی کوردی، ئێسته که رێگه ده دا به نووسینی، ده کارهێنانی چه ند حه رفی کوردی به جورم داده نێ.* یا خۆ له ئه وجی ده سه ڵاتی خه لافه تی ئیسلامی دا، خه ڵیفه کانی به غدایه نه ده یانتوانی و نه ده یانه ویست زمانی کوردی غه یری قانوونی بکه ن به ڵام ساطع الحصری، ناسیۆنالیستی ناسراوی عه ره ب و مودیری مه عاریفی ده وڵه تی تازه دامه زراوی عێراق، رێگه ی نه ده دا کوردی عێراق بۆ باشتر نووسینی زمانه که یان چه ند نیشانه له سه ر حه رفی عه ڕه بی دابنێن به بیانووی وه ی که ئه و کاره ده ست تێوه ردان له زمانی خوڵایه.
که له سه رده می ئه ماره ته کان دا نووسین به کوردی ده ستی پێکرد (سه ده ی شازده)، هه ورامی و کرمانجی و سۆرانی وه ک سێ له هجه ی ئه ده بی، یهک به دوای یه کتر دا و سه ربه خۆ له یه کتر، سه ریان هه ڵێنا. ده کرێ بڵیێن فره له هجه یێتی هه تا ساڵی 1898 (بڵاو بوونه وه ی هه وه ڵ رۆژنامه ی کوردی) و بگره تا دامه زرانی ده وڵه تی عێراق (1918) و ده ستپێکردنی ده سه ڵاتی سۆڤێت له قه فقاز (1921)، کێشه یێکی سیاسی نه بوو. دوای سه رهه ڵدانی ناسیۆنالیسمی کورد (له ئاخروئۆخری سه ده ی نۆزده دا) و نووسینی کوردی به چاپ ودامه زرانی نه ته وه- ده وڵه ته کان که سیاسه تی زمانیی جۆراوجۆریان هه بوو، جیاوازی له هجه کان وه ک کێشه یێکی سیاسی هاته گۆڕێ. مه به ستم له سیاسه ت و سیاسی بوونی کێشه ی له هجه کان لێره دا ئه وه یه که زمان، له روانگه ی ناسیۆنالیستییه وه، وه ک ئامرازێکی گرینگی پڕۆژه ی نه ته وه ڕۆنان و ده وڵه ت ڕۆ نان چاوی لێده کرێ ده نا جیاوازی زمانی و له هجه یی هه م ئێسته و هه م له رابردوودا له گه ڵ دابه شبوونی نابه رابه رانه ی ده سه ڵات تێکه ڵاو بووه. ناسیۆنالیسم، جیاوازی له هجه کان وه ک به رهه ڵستێک له به رامبه ر پێک هاتن و داڕشتنی نه ته وه داده نێ و ئاماده یه بۆ یه کگرتنی نه ته وه له هجه کان به زه بر و زه نگ سه رکوت بکا.
جیاوازی له هجه یی خۆی له خۆیدا سه رچاوه ی نابه رابه ری و زوڵم و هه ڵاواردن (تمییز، تبعیض) نییه. ده نگ و وشه و رێزمان هیچ خسڵه تێکی وایان نییه که نابه رابه ری پێک بێنن. بۆ نموونه، هیچ ده نگێک یان حه ڕفێک (بۆ وێنه: ه، ک، ء ، خ) له ده نگێک یان حه ڕفێکی دی (بۆ وێنه: ح، ق، ع، غ) باشتر، جوان تر، خۆشتر، یان ره سه ن تر نییه. که س ناتوانێ، به پشت به ستن به زانستی زمانناسی،بیسهلمێنی که،بۆ وێنه، وشهی ساختهی "فهرمی" له "ڕهسمی" باشتره یان جوانتره یان ڕهسهنتره،یاخۆ ڕستهی" نابێت زارێک به زۆری به سهر زارێکی دی دا بسهپێندرێ"له ڕستهی "نابیت زارهک ب زۆری له سهر زارهکێ دی بهێته سهپاندن" ڕهسهنتر و جوان تره.

به ڵام زۆر له مێژه سه لماندراوه که "ره سه نایه تی"، "جوانی"، و "راستی" خۆیان دیارده ی مێژوویین و به بڕیار و قه راری کۆمه ڵایه تی پێکد ێن. هیچ قاعیده یێکی رسته یی وه ک فاعیل – فیعل – مه فعوول ( بۆ وێنه له ئینگلیسی دا) باشتر و جوانتر له قاعیده ی دی وه ک فاعیل – مه فعوول – فیعل (بۆ وێنه له کوردی دا) نییه. یا خۆ وه پێشکه وتنه وه ی ئینگلیسی له گشت زمانه کانی دنیا هیچ پێوه ندی به رێزمانه که یه وه نییه. به ڵام له کۆمه ڵگه دا، که له سه ر بنچینه ی نابه رابه ری و ناکۆکی ئابووری و کۆمه ڵایه تی و سیاسی داڕێژراوه (جووتیار و ئاغا، کرێکار و ده سمایه دار، ژن و پیاو، لادێیی و شارستانی، منداڵ و دایک/باوک، هتد)، زمان و ده سه ڵات تێک ده هاڵێن: زمان – له ده نگهکان ڕا بگره هه تا ساختی رسته یی و مه عنایی – هه م له نووسین و هه م له قسه کردن دا، ده بێته مه یدانی خه باتی سیاسی و کۆمه ڵایه تی.
نووسین به ئه لف و بێ نزیکه ی 5500 ساڵ له مه و پێش ده ستی پێکرد به ڵام زۆربه ی زمانه کانی دنیا، که ژماره یان ده گاته حه وت هه زار، سونه تی نووسین و پێشینه ی ئه ده بییان پێک نه هێناوه، ئه وه ش له به رئه وه ی نییه که ئه و زمانانه نزم و دواکه وتوون. بؤ وێنه، نووسین به فارسی نزیکه ی دوازده سه ده له مه و پێش ده ستی پێکرد و مێژووی نووسین به کوردی له پێنج سه ده تێ ناپه ڕێ و ئه و ناته رازییه له به ر ئه وه ی نییه که فارسی له باری ساختی زمانییه وه له کوردی باشتره یان پێشکه وتوو تره. هه روه ها، ده ست پێکردنی نووسین به هه ورامی و کرمانجی و سۆرانی و پێگه یشتنیان وه ك له هجه ی ئه ده بی هیچ پێوه ندی به ساختی زمانیی (سیستێمی ده نگیی، وشه یی، رسته یی، و مه عنایی) ئه و له هجانه وه نه بوو. هۆیه کان له ده ره وه ی ساختی زمانی واته له بارودۆخی کۆمه ڵایه تی و ئابووری و سیاسی دا له نگه ریان گرتبوو. ئه گه ر له هجه کانی دی (وه ک کرماشانی، دمڵی...) به رهه می ئه ده بیی نووسراویان نه بووه به هۆی ئه وه نییه که له باری زمانییه وه له هه ورامی و کرمانجی و سۆرانی نزم ترن. هه روه ها، ژیانی ئه ده بی سێ له هجه کان هاوکات ده ستی پێ نه کرد. هه ورامی و کرمانجی سێ سه ده له سۆرانی له پێش تر بوون. وه دواکه وتنی سۆرانیش له به ر "ناڕه سه نایه تی" و "دواکه وتوویی" ئه و له هجه یه نه بوو.
به سه رهه ڵدانی ناسیۆنالیسمی کورد، جیاوازی له هجه کان وه ک کیشه یێکی سیاسی هاته ڕوو. بزووتنه وه ی ناسیۆنالیستی کورد، وه ک زۆربه ی هاوتاکانی، داوای نه ته وه و زمان و نیشتمانێکی یه کگرتوو ده کا. له سه ره تا دا (1898-1918)، کێشه ی له هجه کان به شیوه یێکی خۆڕسکی و پراگماتی چاره سه رکرا. له و سه رده مه دا، کوردستان له نێوان ئێران و عوسمانی دا دابه ش کرابوو و ئه و کوردانه ی که وتبوونه رووسییه ژیانی عه شیره تییان هه بوو و چالاکی ئه ده بییان ده ست پێ نه کردبوو. خه باتی ئه ده بی و سیاسی شێوه نوێباو (مۆدێرن) له پێشدا له کوردستانی عوسمانی ده ستی پێکرد. ئه و رۆژنامه و گۆڤارانه ی که له ساڵی 1898 هه تا شه ڕی جیهانی هه وه ڵ له عوسمانی بڵاوبوونه وه به کرمانجی بوون و جاروبار بابه تی سۆرانیشیان بڵاوده کرده وه. ئه وه ش وه نه بێ سیاسه تێکی زمانیی وشیارانه بووبێ، و زۆرتر له به ر ئه وه بوو که کرمانجی زمانه کان له باری کۆمه ڵایه تی و فه رهه نگی و سیاسی و ئابوورییه وه بانده ست بوون.
دوای شه ڕی جیهانی هه وه ڵ، له ئێران و تورکییه و سوورییه زمانی کوردی سه رکوت کرا و ئیتر له و وڵاتانه جیاوازی له هجه کان نه یده توانی وه ک کێشه یێکی سیاسی-زمانی بێته گۆڕێ. به ڵام له عێراق و له یه کێتی سۆڤێت، کوردی له نووسین و خویندن و ئامرازی راگهیاندنی گشتی و تا راده یێکیش له کاری ئیداری داده کارهێندرا. له یه کێتی سۆڤێت، ته واوی کورده کان به له هجه ی کرمانجی قسه یان ده کرد و مه سه له ئه وه بوو که کام بن- له هجه ی کرمانجی وه ک نۆرمی** زمانی ئه ده بی کوردی هه ڵبژێرن. له کۆنگره ی 1934 یێره وان دا، "مه کته بی خانی" وه ک نۆرمی زمانی ئه ده بی داندرا. له کوردستانی عێراق، له سه ره تاوه زۆربه ی نووسینی چاپی و ئیداره یی به سۆرانی بوو له گهڵ ئه وه شدا که وه ک له هجه یێکی ئه ده بی سه ده یێکی زیاتر ته مه ن نه بوو و تا دامه زرانی ده وڵه تی عێراق هیچ گۆڤار و رۆژنامه ی پێ بڵاو نه کرا بۆوه. هیچکام له و بڕیارانه، بێجگه له بڕیاری کۆنگره ی یێره وان، به رهه می راوێژ و ته کبیروڕا و لێکۆڵینه وه و لێکدانه وه و پرۆسه یێکی دێمۆکراتی نه بوو. هه روه ها ده کارهێنانی کرمانجی له عوسمانی و سۆرانی له عێراق، هیچ پێوه ندی به راده ی پێشکه وتوویی یان "ره سه نی" ئه و له هجانه وه نه بوو؛ ئه وه ی که ده وری ده گێڕا قورسایی سیاسی و ئابووری ئاخێوه رانی له هجه کان بوو. دیاره رێبازی سیاسی و به رژه وه ندی ده وڵه ت له عێراق هه م ده وڵه تی عیڕاق و هه م ئینگلیس) و یه کێتی سۆڤێت (به تایبه ت کۆماری سۆسیالیستی هه رمه نستان) ده ورێکی گرینگی گێڕا.
شه ڕی سۆرانی- کرمانجی له کوردستانی عێراق دا سێ جار هه ڵاییساوه. هه رجار شه ڕگه کان و رازانه وه ی هێزه کان به گوێره ی بارودۆخ گۆڕاون. هه وه ڵ جار له 1931دا، کاتێکی ده وڵه تی عێراق به ره و "سه ربه خۆیی"ده ڕۆیی و باسی دانانی "قانوونی لوغاتی مه حه لییه" هاته گۆڕی، حکوومه تی نووری سه عید به بیانووی ئه وه ی که کوردی فره له هجه ییه ده یه ویست رێگه نه دا به ره سمی کردنی وه ک زمانێکی ناوچه یی و له هه مان کاتدا ده یه ویست، هه ر به ئه و بیانوویه، ناوچه ی بادینان ته عریب بکا.
دوای رووخانی ریژیمی پاشایه تی له 14ی ته مووزی 1958 دا، جارێکی دی کێشه که سه ری هه ڵێناوه، کاتێکی ده وڵه تی تازه دامه زراوی کۆمار ماوه ی به شی کوردی رادیۆ به غدای له دوو سه عات کرد به چوار سه عات و کرمانجیش وێڕای سۆرانی ده کارهێندرا. گشت به رنامه کانی رادیۆ، بێجگه له گۆرانی، له سه ره تاوه (ساڵی 1939) به سۆرانی بوون به ڵام له مه وپاش هه واڵ و چه ند به رنامه یێکی دی به کرمانجی بڵاوده کرانه وه. ئه و گۆڕانه له سیاسه تی زمانیی به شی کوردی باس و جه ده لی وه ڕێخست و دوو بۆچوون یان سیاسه تی وه ده ر خست. هێڵێک پێی وابوو مه به ستی ده وڵه تی عێراق دووبه ره کی خستنه نێوان رێزی کورد، و زمانی کوردی هه ر ئه وه یه که له کوردستانی عێراق دا له خوێندن و چاپه مه نی دا ده کاردێ و ئاخێوه رانی کرمانجیش ده بێ به سۆرانی بخوێنن و بنووسن. هێڵێکی دی پێی وابوو زۆربه ی گه لی کورد کرمانجی زمانن ، ئه ده بییاتی کلاسیکی کرمانجی کۆنتر

وده وڵه مه نده، هه وه ڵ چاپه مه نی کوردی به و له هجه یه بووه، و زمانی ئه ده یبی کوردی ده بێ به هه ردووله هجه بێ. له ئه نجامی ئه و جه ده له دا، ئه و دوو رێبازه گه ڵاڵه کران بێ ئه وه ێ پشت ئه ستوور بن به تیۆری و زانستییه کانی زمانناسی و سیاسی. له پراتیک دا، له هجه ی کرمانجی ورده ورده له نووسین دا ده کار ده هات و کاتێکی دوای ئه یلوولی 1961 ده سه ڵاتی پارتی دێمۆکرات له به شێک له گونده کانی کوردستاندا دامه زرا، "رادیۆی ده نگی کوردستان" وه ک رادیۆی به غدا به هه ر دوو له هجه به رنامه ی بڵاوکرده وه. ئه گه ر له ساڵانی 1931-1932 دا، دوو به ره ی ئه و تێکهه ڵچوونه ده وڵه ت و چه ند رۆشنبیرێکی کورد بوون، له ساڵی 1958 دا، گۆڕه پانی شه ڕه كه گۆڕدرا. ئه و جار کێشه که له نێوان دوو به ره ی رۆشنبیری کورد وه ڕێ که وت.
دیاره له سه رده می هیچکام له و پێک وه ر بوونانه دا، گه لی کورد ده سه ڵاتی سیاسی به شێوه ی خودموختاری یان سه ربه خۆیی نه بوو. به ڵام دوای ده ستپێکردنی شه ڕی چه کداری 1961، ده کار هێنانی کرمانجی له "رادیۆی ده نگی کوردستان"ی پارتی دێمۆکراتی کوردستان دا ده ریخست که کێشه ی دوو له هجه کان دا نه مرکاوه و له داهاتو دا سه رهه ڵده داته وه. که له 1991 دا ده سه ڵاتی ده وڵه تی عێراق له سه ر به شێکی کوردستان لاچوو، ئاخێوه رانی کرمانجی بێ ئه وه ی چاوه ڕوانی بڕیاری حیزبه کان یان رۆشنبیران بن، بڕیاریان دا که له هجه ی ئه ده بی خۆیان ده کار بێنن. ئێسته خه ڵک له ناوچه ی بادینان، له ده ره وه ی ده سه ڵاتی ده وڵه تی کورد (حکوومه تی هه رێم)، له دووکان و خواردنگه و میوانخانه، کووچه و کۆڵان، رێگاوبان، سه ر به رده قه بران، و له هه ر جێیێک که نووسین ده کار بێ، به له هجه ی خۆیان ده نووسن. له چه ند جێگه ش که له ژێر حوکمی ده وڵه تی هه رێم دایه، وه ک زانکۆ، ده سه ڵاتی زمانیی دراوه به له هجه ی کرمانجی. ئێسته ئاشکرایه که له مه دره سه ی سه ره تایی و ناوه ندیش دا، داوای ده رس خویندن به کرمانجی ده که ن. ئه وه ش سه یر نییه و ده بێ چاوه ڕوان بکرێ. ئه گه ر له ساڵانی 1920-1930 دا له بادینان توێژیکی رۆشنبیری به هێز پێک نه هاتبوو، ئێسته توێژێکی به رین و هه مه ڕه نگه ی رۆشنبیر، به ژن و پیاووه، بڕیاری داوه که کوردی زمانێکی فره له هجه و دوو-ستاندارده. جا سه یر نییه که به ره ی سۆرانی خوازی ئێستا نیگه رانی ده سه ڵاتی کرمانجی بێ و بییه وێ به زه بری هێزی ده وڵه ت ئه و ده سه ڵاته له ئاخێوه رانی کرمانجی بستێنێته وه و به به رنامه ی وه لانان و سووک کردن و هه ڕه شه کردن، سۆرانی بکا به زمانی یه کگرتوو و ستانداردی "براگه وره" و کرمانجی و ئاخێوه رانی بکا به براچکۆله. به ڵام "براگه وره یی"، هه م له داب و نه ریت دا و هه م له سیاسه ت دا، به رهه می کۆمه ڵگه ی ده ره به گییه و کرمانجی زمانه کان نایانه وێ به هیچ بیانوویێک ببن به خوشکه چکۆله و برا چکۆله. کێشه که، کێشه ی نا به رابه رییه و ئه و نابه رابه رییه ش به دابین کردنی مافی به رابه ری چاره سه ری ده کرێ. ئه و کێشه زمانییه، له بنچینه دا، کێشه ی دێمۆکراسییه.
دیاره ره سمی کردن -- چ یه ک له هجه (سۆرانی) بێ یان دوو له هجه (سۆرانی و کرمانجی) -- کیشه یێکی ئاڵۆز و فره لایه نه، به ڵام زۆرتر له گۆڕه پانی سیاسه تی زمانیدا خول ده خواته وه. وه ک کێشه یێکی سیاسی، هه رکه س بۆی هه یه باسی بکا، لایه ن بگرێ و رێنوێنی بکا. له و کێشه یه دا، وه ک هه ر کێشه یێکی سیاسی، پێویسته ته کبیروڕا به شێوه یێکی به رین و جه ماوه ری به ڕێوه بچێ. پێویسته پرس به ئاخێوه رانی له هجه کان، هه م خوێنده وار و هه م نه خوێنده وار، بکرێ و ویست و نیاز و داواکارییه که یان ببێته بنچینه ی سیاسه تی زمانی وبه رنامه ی زمانی. ده سته یێک رۆشنبیر و سیاسه ت به ده ستی سۆرانی زمان نابێ ئه و مافه به خۆیان بده ن که کرمانجی وه ک له هجه یێکی دواکه وتوو له کاروانی مه ده نییه تی سۆرانی له قه ڵه م بده ن، خۆیان بکه ن به"برا گه وره" و فتوای ژێرچه پۆکه یی کورمانجی و ئاخێوه رانی بده ن.
له و باسانه ی که به دوای بڵاو بوونه وه ی نامه ی په نجاوسێ نه فه ر وه ڕی که وتووه، زۆر جار چه مک و زاراوه ی هه ره گرینگی ئه و بابه ته به شێوه یێکی ناڕاست و نابه جێ ده کارهێندراون. بۆ وێنه"زمانی ستاندارد" و "زمانی ره سمیی" و "زمانی یه کگرتوو" تێکه ڵ ده کرێن و جیاوازییه کانیان ده شێوێندرێن. با نموونه یێک بگێڕمه وه له سه ردێڕێکی ژماره 6 ی رووداو که به گێڕانه وه له وتووێژێک نووسیوێتی:ستانده رایزکردنی زمانی کوردی پێویستی به بڕیارێکی سیاسی هه یه" ( 12/5/2008 ، ل. 12).
جارێ له پێشدا، وشه ی "ستانده رایز"، که بێ ئه وه ی پێویست بێ له ئینگلیسی خوازراوه ته، هه ڵه یه و له ئینگلیسی دا"ستانداردایز"ه. دوایه، له ئه و سه ردێڕه دا، ستاندارد کردن له گه ڵ ره سمی کردن تێکه ڵ کراوه.ده کرێ به بڕیاری ده وڵه تی له هجه یێک ره سمی بکرێ به ڵام ستاندارد کردن ته نیا به هێزی ده وڵه ت پێک نایا. زمان ده توانێ ستاندارد بێ و ره سمی نه بێ (ئینگلیسی له ئه مریکا، به قانوون و به ده ستوور، زمانی ره سمیی نییه). هه روه ها، زمانێکی ستانداردیش نه بووبێ ده توانێ ره سمی بکرێ.
ستاندارد کردنی زمان کێشه یێکی ته نیا زمانی نییه و له پێشدا سیاسییه. به ڵام وه ک هه ر کێشه یێکی سیاسی،هه روه ها پرۆوه یێکی گۆڕانی مێژوویی، زمانی، کۆمه ڵایه تی، ئابووری، و ئیده ئۆلۆژییه. پرۆژه ی ره سمی کردنی له هجه ی سۆرانی ململانییێکی سیاسییه بۆ دابه شکردنه وه ی ده سه ڵات، و سیاسه ته له گۆڕه پانی زمان دا. مه به ست له سیاسه تیش ته نیا حیزبایه تی نییه. له و زنجیره باسانه دا، کێشه ی زمانی ره سمی کوردی لێکده ده مه وه به ئومێدی ئه وه ی یارمه تی بدا به روون بوونه وه ی لایه نه تیۆری، زمانی، مێژوویی، سیاسی، و ئیده ئۆلوژییه کانی ئه و کێشه یه. له شێوازی نووسین دا رێبازی گۆران و هێمن و سه جادی ره چاو ده که م و خۆم له په تی کردنی سه ره ڕۆیانه ده پارێزم.
--------------------------------
* حه رفه قه ده غه کراوه کان ئه وانه ن:
q, x, w, ê
Norm **
نۆرم پێوانه یێکی دروستی و نادرووستی یان په سندکراویی و ناپه سند یی له ده کار هێنانی زمانه. له زمانی ئه ده بی یان ستاندارد دا، نۆرمێک ره چاو ده کرێ جا یان له سه ر بنچینه ی له هجه یێک یان به پشت به ستن به ئه و قاعید ه و رێ وشوێنانه ی که نووسه ران و قامووس نووسان و رێزمان نووسان دایده نێن و باو ده بێ یا خۆ به تێکه ڵاوکردنی ئه و دووانه. بۆ وێنه من له و نووسراوه دا، زۆرتر نۆرمی موکرییانیم ده کارهێناوه نه ک نۆرمی سلێمانی. دوو نۆرمی سلێمانی و موکرییانی له زۆر بواری ده نگیی، وشه یی، مه عنایی و رێزمانی دا جیاوازییان هه یه. بۆ نموونه بڕوانه جیاوازی راناوه کان له نۆرمی سلێمانی ( من، تۆ، ئه و، ئێمه، ئێوه، ئه وان) و موکریانی دا (ئه من، ئه تۆ، ئه و، ئه مه، ئه نگۆ، ئه وان). سۆرانی زۆرتر له سه ر بنچینه ی نۆرمی سلێمانی ستانداردکراوه به ڵام ناکۆکی ئه و دوو نۆرمه یه کێک له کێشه چاره سه ر نه کراوه کانی زمانی ستاندارده.
تێبینی: ئهم نووسینهی مامۆستا ئهمیری حهسهنپوور له ژمارهی 255 ی ڕۆژنامهی ڕۆژنامه لاپهڕهی 13، دووشهمۆ 07-07-2008 بڵاوکراوهتهوه.بۆ ئاگاداری و کهلک لێوهرگرتنی خوێنهرهوهی ڕوانگه راگوێزراوهته ئێره.

No comments:
Post a Comment