کێشه ی زمانی ره سمیی کوردی - به‌شی دوو
کێشه ی زمانی ره سمیی کوردی
به شی دوو
به شی دوو
2- زمانی ستاندارد و ستاندارد کردنی زمان: تیۆری و پراتیک
ستاندارد بوون پڕۆسه‌یێکی گۆڕانکاری زمانی – کۆمه‌ڵایه‌تییه که وێڕای په‌یدا بوونی نه‌ته‌وه و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ایه‌تی (ناسیونالیسم) له پێشدا له سه‌ده‌ی شازده و حه‌ڤده له ئوڕووپای ڕۆژئاوا ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و پڕۆسه‌یه له ئاسیا و ئه‌فریقا له ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده دا به‌دی ده‌کرێ و زمانی وا هه‌یه، وه‌ک کوردی، له سه‌ده‌ی بیست دا به‌ره‌و ستاندارد بوون وه‌ڕێ که‌وتوون..
له گه ڵ ئه وه ش دا پڕۆسه ی گۆڕان و گه شه کردنی زمانه کانی دنیا، که ژماره یان له نێوان 6600 و 7000 دایه، زۆر ناڕێک و ناته‌رازه، و هه‌ر زمانێک بارودۆخی تایبه تی خۆی هه یه، ده کرێ له ناخی ئه و تایبه تێتییانه دا ڕه‌وه‌نده گشتییه‌کانی ستانداردبوون به‌دی بکه‌ین.بۆ وێنه، پرۆسه ی ستاندارد بوونی زمانی کوردی له بارودۆخی پێکهاتنی کورد وه ك نه ته وه یێکی بێ ده وڵه ت ده ستی پێ‌کرد ئه ویش له شه رت ومه رجی دابه‌شکرانی زمانه که له نێوان چه ند ده وڵه ت که سیاسه تی زمانیی جۆراوجۆریان هه بوو وهه‌ر کام به‌شێوه‌یه‌ک بڕۆژه‌ی زمانکوژییان به ڕێوه ده برد. به پێجه وانه، ستاندارد کردنی فارسی و تۆرکی
وه ک زمانی ڕه‌سمی و ده‌وڵه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد. زمانی عه ره بیش کاتی ده ست پێکردنی ستانداردبوون، له نیوه ی ئاخری
سه ده ی نۆزده دا، زمانی ره سمی (ده وڵه تی) نه بوو به ڵام دوای شه ری جیهانی هه وه ڵ بوو به زمانی ره سمی چه‌ند ده‌وڵه‌ت. سه رباقی ئه‌و تایبه تێتییانه، ستاندارد کردنی ئه‌و زمانانه وه‌ک به‌شێک له پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه ڕۆنان ده‌ستی پێ‌کرد و درێژه ی بوو – فارسی و تورکی وه ك ئامرازی داڕشتن و دامه زراندنی نه‌ته‌وه- ده‌وڵه‌ت و کوردی وه‌ک ئامرازی گه‌یشتن به ده سه ڵاتی
ده وڵه تی. دیاره له ئه و گشتێتییه دا، تایبه تێتی به دی ده کرێ. بۆ وێنه، یه‌کێک له پڕۆسه کانی ستاندارد کردن په‌تیکردنه که
له و چوار زمانانه دا (تورکی، فارسی، عه ڕه بی و کوردی) به دی ده کرێ به ڵام له عه ره بی و فارسی دا (که له کۆنه وه زمانی ئه ده بی و ئیداره یی هه‌ره به‌ده‌سه‌ڵاتی ناوچه بوون) سه‌رنه‌که‌وتووه و له کوردی و ترکی دا به‌شێوه‌یێکی سه‌ره‌ڕۆیانه له ئارا دا بووه.
ستاندارد بوون پڕۆسێیکی گۆڕانکاری ته‌نیا زمان نییه، وله‌وه زیاتر، گۆڕانێکی کۆمه ڵایه تی-زمانییه: له و پڕۆسه یه دا، هه م زمان ده گۆڕدرێ و هه م کۆمه ڵگه – ئه‌و گۆڕانه ش پێوه ندی نێوان هێزه کان و سه رچاوه کانی ده‌سه‌ڵات ده شێوێنێ و خه باتی سیاسی وه ڕێ ده خا. ئه‌گه‌ر ستاندارد بوون ته نیا دیارده‌ێیکی زمانی با، پێویست نه ده بوو زمانی راهاتوو و ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ک فارسی و عه ڕه بی و چینی ستاندارد بکرێن. به بێ وردبوونه وه له پێوه ندییه کانی دیارده ی زمانی و کۆمه ڵایه تی ناتوانین کێشه ی زمانی ستاندارد باش شی بکه ینه وه.
له پڕۆسه ی ستاندارد بوون دا، زمان هه م له فۆڕم دا ده گۆڕدرێ و هه م له ئه رکه کانی (فانکشن) دا. گۆڕانکاری له فۆڕم دا، له گشت به‌شه‌کانی زمان دا به‌دی ده‌کرێ – سیستێمی ده نگی، ئۆرتۆگرافی (ئه‌لفووبێ، رێنووس)،... خاڵبه ندیی، وشه یی، رێزمانی، مه عنایی و هه روه ها شێوازی نووسین هه م له په‌خشان دا وههم له هه ڵبه ست دا. له زانستییه‌کانی زمان دا ، به ئه‌و ده‌ست تێوهردانانه ده‌ڵێن کۆدڕۆنان (کۆدیفیکه‌یشن)* واته دانانی کۆد یان قاعیده بۆ ده کارهێنانی زمان له قسه کردن را بگره هه تا رێنووس و رێزمان. بۆ وێنه، له کوردی دا، ئهلف و بێ چێکراوه و قاعیده ی نوێی بۆ داندراوه. هێندێک له چێکه ران ویستوویانه ده‌ست له ئه لف و بێی عه‌ڕه‌بی – فارسی وه ربده ن و بۆ نووسینی کوردی کارامه تری بکه ن (به زیاد کردنی حه رف و به ئیعراب به حه رف کردن) و هێڵێکی دی ویستوویانه به یه کجاری ده ستی لێ هه ڵ بگرن و ئه لف و بێی لاتینی له باتی دابنێن. ئه وانه گۆڕانکاریین له فۆڕمی زمان دا.
گۆڕانکاری له ئه رکه کانی زمان دا، بریتییه له ده کارهێنانی زمان له بواری جۆراوجۆری وه ک زانست، تێکنۆلۆژی، خویندن و

ده رس کوتن، کاروباری حکوومه ت، چالاکی ئابووری، ئامرازی راگه یاندنی گشتی (رۆژنامه، رادیۆ...) و تیکنۆلۆژی راگه‌یاندن (کامپیوتر، ئینترنێت...). بۆ وێنه، کوردی له ساڵی 1898ه وه له بواری نوێی وه ک رۆژنامه گه‌ری دا ده کارهاتووه و له ساڵانی 1920 ه وه بوو به زمانی رادیۆ و خوێندنی سه ره تایی و تا راده یێک ئیداره ی ناوچه یی (له عیراق و یه‌کێتی سۆڤێت دا).
په ی‌دا بوونی ئه رکی نوێ له کوردی دا ئه و پێداویستییه ی هێنا گۆڕێ که فۆڕمی زمانه که بگۆڕدرێ هه تا بتوانێ وه ڵامی ئه و نیازانه بداته وه. بۆ وێنه، رادیۆ کوردییه کانی سه رده می شه ڕی جیهانی دووه م (به غدا،به‌یڕووت ، یافا) له سه ریان بوو هه‌ر رۆژ هه واڵ و پرۆپاگانده ی شه‌ڕ بڵاو بکه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش پێویستی به په‌ره‌پێدانی وشه‌ی زمانه‌که هه‌بوو جا چ به خواستنه وه چ به داتاشین یان شێوه ی دی. هه روه ها، ده کارهێنانی کوردی له کتێبی ده رسی دا کێشه ی نوێباو (مۆدێرن) کردنی سیستێمی وشه‌یی هێنا گۆڕێ.
ئه‌و گۆڕانکارییه له فۆڕمی زمانی کوردی دا به بێ گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد پێک نه‌ده‌هات.ئه‌وه‌ش پێکهاتنی توێژێکی رۆشنبیری ناسیۆنالیست له ئاخروئۆخری سه ده ی نۆزده دا بوو، که زۆرتر له شاره کان به تایبه ت له ئیستامبوول ده‌ژیان. ئه‌و توێژه رۆشنبیره بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و هێزی هانده‌ری هه‌وه‌ڵ هه‌نگاو له ستاندارد کردنی زمان بوو، له 1898 ڕا هه تا 1918. حاجی قادر(1818-1897) که نوێنه‌رێکی ئه‌ده‌بیی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسییه بوو داوای وه‌رگێڕانی زانستی مۆدێرن، وه لانانی "قائیمه و قه سیده"، و بڵاوکردنه وه ی "رۆژنامه وجه‌ریده"ی ده‌کرد. ساڵێک دوای مردنی حاجی، هه‌وه‌ڵ ڕۆژنامه به زمانی کوردی بڵاو بۆوه. له سه‌د ساڵی ڕابردوو دا، بنکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی زمانیی به‌تایبه‌تی زمانی ستاندارد و نه‌ته‌وه‌یی چه‌ند جار گۆڕدراوه.
له پێشدا، ئه و بنکه کۆمه ڵایه تییه له ساڵی 1918 به ولاوه له نێوان پێنج وڵات دا دابه ش کرا و ئه و دابه ش بوونه پرۆسه ی ستاندارد کردنی ته واو ئاڵۆز کرد. له هه مان کاتدا، له هشتا ساڵی رابردوو دا، بنکه ی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واو گۆڕاوه و، به په‌یدا بوونی هێزی نوێ، به‌رین تر بووه. له کۆڕوکۆمه ڵی ئیستانبوولی ئاخری سه‌ده‌ی نۆزده دا، بنکه ی کۆمه ڵایه تی بزووتنه وه ی زمان توێژێکی بچووک بوو که پێک هاتبوو له خانه کان، شێخه کان، مه ڵا و فه قێیه کان و چه ند ده رچوویێکی مه دره سه ی روشدییه و اعدادی، و گشتییان پیاو بوون. ته‌نانه‌ت له کوردستانی تورکییه، له ساڵی 1927دا به‌لانی که‌مه‌وه له سه د دا 96 که س

نه خوێنده وار بوون (بایه‌زید 97.4 ، بدلیس 98.2، دیاربه‌کر 96.5، حه‌کاری 98،6، ماردین 97.8، سعرت 96.5، وان 98.7 ).به ڵام ئێسته له تورکییه و ئێران و عێراق، بزووتنه وه ی زمانی له ده ست توێژی سونه تی رۆشنبیران هاتۆته ده رێ و له مه‌دره‌سه و زانکۆکان و پارلمان و ئامرازی راگه یاندن، هه م له وڵات دا و هه م له ئاستی نێونه ته وه یی دا،به‌رده‌وامه.ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا،خوێنه‌ره‌وه تاقه که‌س یان کۆڕی ناو دیوه‌خانی ئاغاوه‌ت و حوجره‌ی مزگه‌وتان بوو،ئێسته "جه‌ماوه‌ری خوێنه‌ره‌وه" په‌یدا بووه.ئه‌گه‌ر جاران، توێژی ڕۆشنبیر ته‌واو پیاو بوون، ئێسته توێژێکی رۆشنبیری ژن پێک هاتووه. هێزی نوێ له بوواری زمان دا داخوازیی و نیازی نوێی هه یه. ئه‌گه‌ر کوردی جاران زۆر به‌زه‌حمه‌ت ده ستی ده گه یشته داوێنی چاپ، ئێسته به قه ڵه مبازه وه به ره و تێکنۆلۆژی تازه ی زمان وه ک تلفیزیۆن و کامپیوتر و ئینترنێت و ته له فوونی زیره ک (سمارت فۆن) وه ڕێ که وتووه. ئه و
ده ستکه وتانه به‌رهه‌می هێزی نوێن و له هه مان کاتدا ئه و هێزه نوێیانه به رین تر و به هێزتر ده که ن و پێوه ندی نیوان له‌هجه‌کان و زمانه کان و نووسین و کوتن ده گۆڕن. تێکنۆلۆژی تازه بواری نوێ و نیازی نوێ و رێبازی نوێی له زمان دا هێناوه ته گۆڕێ. له و بارودۆخه دا،پڕۆژه‌ی تاقه ناوه ند کردنی زمانی کوردی هه‌ر له هه وه ڵ هه نگاو دا تێک ده قرمێ.
لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ستاندارد بوون زۆر به‌رین و ئاڵۆزن به‌ڵام ده‌کرێ ئه‌و ئاڵوزییه له دوو پڕۆسه‌ی هه ڵبژاردن و په سند کردنی له هجه ی ستاندارد دا به‌دی بکه ین. ره وتی گشتی ئه وه یه که یه کێک له له هجه کان وه‌ک بنچینه ی زمانی ستاندارد

هه ڵده بژێردرێ یان خۆی جێگیرده کا، و له هه مان کاتدا له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری ئاخێوه رانی گشت له هجه کان وه رده گیرێ،
په سه ند ده کرێ، و ده کارده هێندرێ. زمانێکی له فۆڕم دا ستاندارد کرابێ (یه ک سیستیمی ده نگ، یه ک ئۆرتۆگرافی، یه‌ک رێزمانی هه بێ)، به ڵام ئاخێوه رانی ته‌واوی له هجه کان ده کاری نه هێنن وه‌ک زمانی ستاندارد چاوی لێ ناکرێ. ئه وه ره وتی گشتییه له گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی له پڕۆسه‌ی ستاندارد بوون دا به‌ڵام هه‌ر زمانه‌ی له بارودۆخی مێژوویی خۆی دا به شێوه‌ی تایبه‌تی خۆی به ئه‌و ڕێیه دا ده‌ڕوا.
ستاندارد کردن به ده کارهێنانی زمان له نووسین و خوێندنه وه به تایبه ت له چاپه مه نی و له په روه رده دا، دانانی رێزمان و قامووس، و چێکردن و نوێباوکردنی ئه لف وبێ و وشه کان و رینووس و خاڵبه ندی ده‌ست پێده‌کا. به ڵام هه‌ر زمانێک به گوێره‌ی بارودۆخی مێژوویی خۆی ئه‌و گۆڕانکارییه به‌ڕێوه ده‌با.بۆ وێنه، وه رگێڕانی ئینجیل به زمانی ئه لمانی و بڵاوکردنه وه ی به چاپ (ساڵی 1534 ) وه‌ک هه نگاوێکی سه ره تایی به ڵام گرینگ له ستاندارد بوونی ئه و زمانه داده ندرێ. به پێچه وانه، له زمانی سۆمالی دا، بڵاوکردنه‌وه‌ی به رنامه ی رادیۆیی له شه ڕی جیهانی دووهه م دا به سه ره تایێکی گرینگ له قه ڵه م ده درێ و له کوردی دا، بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه و گۆڤار ده ورێکی به رچاوی گێڕا.
من له ده کار هێنانی چه مکی "ستاندارد" وه ك کردار (فیعل)، هه م له شکڵی تێپه ڕی "ستانداردکردن" و هه‌م له شکڵی

تێنه په ڕی "ستانداردبوون" که ڵک وه رده گرم. زۆر به کورتی، زمان هه م ستاندارد ده بێ و هه م ستاندارد ده کرێ. گۆڕانی زمان و کۆمه ڵگه پرۆسه یێکی وشیارانه یه (به به رنامه و به فکرلێ کردنه وه یه) به ڵام له هه مان کاتدا، ره وتی خۆڕسکی له هه ر پڕۆسه یێکی گۆڕان دا به دی ده کرێ. بۆ وێنه بێتوو نووسه‌رێک چیرۆکێکی زۆر باش به زمانێک یان له هجه یێک بنووسێ شان و قورسایی ئه و زمانه یان له‌هجه‌یه زیاتر ده کا و پله وپایه ی به‌رزتر ده کا بێ ئه وه ی به رنامه ی بۆ ئه و مه به سته بووبێ. به ڵام له په‌یدا بوونی زمانی ستاندارد دا، ده ست تێوه ردانی وشیارانه ده ورێکی گرینگتر له گۆڕانی خۆڕسکی ده گێڕێ. بۆ وێنه، له زمانی ئینگلیسی دا، ساموێل جانسن به دانانی فه رهه نگێک له ساڵی 1755 دا ده ورێکی چالاکانه‌ی گێڕا له ستانداردکردنی
ئه و زمانه به تایبه ت رێنووسه که ی. هه روه ها، له پڕۆسه‌ی په‌یدا بوونیی ستانداردێکی نوێ له زمانی ئینگلیسی دا، واته ستانداردی ئه مریکایی، دانانی فه رهه نگی وێبستر له سالی 1828 دا ده ورێکی به رچاوی گێڕا. له ئه زموونی زمانه ستاندارده کان دا، ناکۆکی و کۆکی هه یه له نێوان گۆڕانی خۆڕسکی و وشیارانه، و هه‌ر زمانێک پێوه ندی ئه و دوو ره وته به شیوه یێک رێک ده خا. بۆ وێنه، له فه‌ڕانسه ده وڵه ت به دامه زراندنی ئه کادیمی زمان ویستوویه تی بۆ گۆڕانی خۆڕسکی زمان سنووردابنێ و ئه‌و ئه کادیمییه وه‌ک ده‌زگای به‌رنامه ڕۆنانی زمانیی چالاکی بکا. به پێچه وانه، له ئینگلستان و ئه مریکا، ستانداردکردن به بێ
ئه کادیمی زمان به ڕێوه چووه. له کوردیش دا (بێجگه له یه کێتی سۆڤێت)، ئه‌رکی ستاندارد کردن به بێ به ر نامه یێکی وشیارانه یان به بێ ئه کادیمی زمان به ڕێوه چووه له گه ڵ ئه وه ش دا جاروبار ده زگایێک یان کۆمیته یێک (بۆ وێنه له کۆماری کوردستان دا) بۆ ئه و مه‌به‌سته پێک هاتووه. له کوردی دا، به تایبه تی له کوردستانی عێراق، ئه و ئه‌رکه زۆرتر له سه ر شانی نووسه ران،
وه رگێڕان، رۆژنامه نووسان، فه‌رهه‌نگ نووسان و رێزمان نووسان و به‌ڕێوه‌به‌رانی رادیۆکان بووه.
ستاندارد بوون، له گشت زمانێک دا، پرؤسه یێکی ناته واوه له به ر ئه وه ی که زمان حه موو کاتێ له گۆڕان دایه و که س ناتوانێ بیوه ستێنێ. له کاتێک دا له سه د ساڵی رابردوو دا زمانی کوردی خه‌باتێکی به‌رده‌وامی بۆ ستانداردبوون کردووه، له زمانی وه ک عه ڕه بی و فارسی و ئینگلیسی و دانمارکی و هوله ندی و ئه لمانی و سوێدی دا پرۆسه ی "ناستانداردبوون"** له ئارادا بووه. بۆ وێنه، زمانی فارسی کلاسیک که له هیندووستانه وه هه‌تا باکووری ئه فریقا ده‌کار ده هات له سه ده ی بیست دا سێ ستانداردی تاجیکی و ده ری و فارسی لێ په‌یدا بوو. هه روه ها زمانی عه ڕه بیش چه ند ستانداردی وه ک مه غریب و قاهیره و به غدا و ده میشقی لێ وه‌ده‌رکه‌وت. زمانی ئینگلیسیش، به چه ند ستانداردی وه ک ئه مریکایی، ئوسته رالیایی، هیندی،

ئه فریقایی، و... دابه ش بووه. ئه‌گه‌ر زمان هه میشه له گۆرین دایه ستاندارد بوونی زمانیش پرۆسه یێکی یه کجاره کی و هه تا هه تایی نییه. ستانداردبوون و ناستانداردبوون هاوکات له ئارادان. له هه مان کاتدا که زمان ستاندارد ده‌بێ پرۆسه ی ناستاندارد بوون، جا چ به خێرایی چ به ئه سپایی، له گووران دا ده بێ.
زمانه کان به شیوه یێکی سه‌ربه‌خۆ و له فه زایێکی ئازاد دا به ره و ستاندارد بوون وه ڕێ ناکه‌ون. لێره دا مه‌به‌ستم ته نیا
زمانه کان به شیوه یێکی سه‌ربه‌خۆ و له فه زایێکی ئازاد دا به ره و ستاندارد بوون وه ڕێ ناکه‌ون. لێره دا مه‌به‌ستم ته نیا
ده سه ڵاتی ده وڵه تیی و سیاسه تی زمانکوژی ده وڵه ته کان نییه. مه به ستم زۆرتر قورسایی فه رهه نگیی زمانه کانه که دیاره له ده سه ڵاتی ده وڵه تی جوێ ناکرێته وه. بۆ وینه، زمانی کوردی له تورکییه و عێراق و ئێران له بارودۆخی ده سه ڵاتی فارسی، ترکی و عه ره بی دا ده ستی به ستاندارد بوون کرد و ئه وه ش دوو پرۆسه ی له رواڵه تدا ناته‌بای هه ڵکردن و
تێک هه ڵچوونی تێداکۆبۆته وه. بۆ نموونه،په‌تی کردنی وشه، که یه کێک له ڕه‌وته‌کانی ستانداردکردنه، له کوردستانی عێراق زۆرتر به پاکتاوکردنی وشه ی عه ره بی به ڕێوه ده چێ، له ئێران به پاکتاویی فارسی و له تورکییه به بژاری وشه ی ترکی. له هه مان کات دا، وشه خواستنه وه له و زمانانه درێژه‌ی هه یه. خواستنه وه ی وشه، وه‌ک په‌تیکردنه که، کێشه یێکی سیاسییه و
به رنامه ی ستاندارد کردنی ته واو ئاڵۆز کردووه. له کوردستانی عێراق زمانه‌که‌یان وه‌به‌ر لێشاوی وشه ی فارسی داوه به‌ڵام
سه دان وشه ی خوازراو و کوردی کراوی وه ک "له هجه" پاکتاوده‌کرێ و وشه‌ی ئینگلیسی "دیالێکت"ی له جیگه‌ی داده‌نێن.
سه رچاوه ی ئه و بڕیارانه له به رژه وه ندی سیاسی دایه نه ک له خسڵه تی زمان، به گشتی، و زمانی کوردی، به تایبه تی.
له ئه و چه ند نموونانه ده رده که وێ که هه ر زمانێک هه م له ناو خۆی دا ناکۆکی هه یه (وه ک فره له هجه یێتی و سیاسه تی جۆراوجۆری وشه ڕۆنان) و هه م له نێوان خۆی و زمانه کانی دی دا (وه ک پله ی به هێزیی زمانی عه ره بی و فارسی و ئینگلیسی و بێ هێزی نیسبی زمانی کوردی). زمانه کانی دنیا له یه کتر هه‌ڵنه‌بڕاون و به ته‌نیایی وبه سه‌ربه‌خۆیی ناژین. ئه‌گه‌ر زمانه‌کان له رابردووی دوور دا به ده‌ریا و ئوقیانووس و قاڕه لێک جوی ده بوونه وه، به په ی‌دا بوونی نیزامی ده سمایه داری لێک نزیک بوونه وه و نیزامێکی زمانی یان سیستیمێکی زمانییان پێک هێنا. نیزامی زمانی به و مه‌عنایه که زمانه کان له دوور و نزیکه وه کار ده‌که‌نه سه ر یه کتر و به پێی پله و پایه دابه ش کراون و هه ر کامه ی له ئاستێکی به رزی ونزمی ده سه ڵات ڕاده‌وه‌ستن: زمانی گه وره و بچووک، نووسراو و زاره کی، ره سمی و نا ڕه سمی، نه ته وه یی و ناوچه یی، ستاندارد و نا ستاندارد، نێونه ته وه یی و نه ته وه یی، ره سمی و سه رکوت کراو، و هتد.

** codification*
Ana.Deumert and Wim Vandenbussche (eds.). Germanic Standardizations. Monash University/Vrije Universiteit
Brussel/FWO Vlaaderen, 2003
Ana.Deumert and Wim Vandenbussche (eds.). Germanic Standardizations. Monash University/Vrije Universiteit
Brussel/FWO Vlaaderen, 2003
تێبینی: به‌شی دووه‌می وتاری " کێشه‌ی زمانی ڕه‌سمیی کوردی" مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور به سپاسه‌وه له ژماره‌ی 256 ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه لاپه‌ڕه‌ی 13، سێشه‌مۆ 8-7-2008 وه‌رگیراوه.
1 comment:
هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی که به‌ڕێز د. ئه‌مێر حه‌سه‌نپوور باسیکردووه "ڕه‌سمی کردنی چه‌ند زاراوه" هه‌ڵبژاردنێکی گونجاوه و له پڕۆسه‌یه‌کی دێمۆکراتیانه، درێژخایه‌ن و سروشتی‌دا، به ڕێگا خۆشکردن بۆ هه‌موو زاراوه‌کان، که‌مترین زه‌ره‌ر و خه‌ساره‌ت ده‌درێ.
به‌داخه‌وه دیسان، دوێنێ 15 جولای، به‌ڕێز ڕێبین هه‌ردی له لاپه‌ڕه‌ی 13 ی ئاوێنه‌دا گله‌یی له‌وه‌کردووه که له ناوچه‌کانی بادینان به زاراوه‌ی بادینی ده‌خوێنن و له ئاخر پاراگڕاف دا ده‌ڵێ:
"... به‌ڵام گه‌ر بڕیاره وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک بمێنینه‌وه، دوا شت پێویستمان پێبێت، خوێندن و نوسینی فه‌رمیه به دوو زاری جیاواز."
دوو زاری جیاواز؟؟؟ ( زار و جیاواز)
شه‌ڕی ناو حیزبه‌کان له ڕێگای سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتداری و زمانه‌وه شتێکی شاراوه نییه و هێندێک سیاسه‌تی حیزبه‌کان دوو سه‌ری یه‌ک شمشێرن که هه‌ر کورد ده‌بڕێ. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆ به ناو ڕۆشنبیرانی ئێمه هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵات پاوانخوازن؟ ئایا خه‌ڵکی بادینان یان باکوور و یان هه‌ورامان، مافی ئه‌وه‌یان نییه به زاراوه‌ی خۆیان بخوێنن؟ و بۆ ده‌بێ ئه‌وه ببێته هۆی دابه‌شبوونی کورد؟
من پێموایه له کاته ئه‌سته‌مه‌کاندا ئینسان نیشانده‌دا که چه‌ند باوه‌ڕی به دێمۆکراسی و مافی تاک و گرووپ هه‌یه. (ئه‌گه‌رچی کرمانجه‌کان به ڕاده‌ش زۆر زیاترن له سورانه‌کان)
ئایا ده‌بێ هه‌ر یه‌کتر حه‌زف بکه‌ین یان ڕێگایتریش هه‌ن؟ بۆچوونی به‌ڕێز هه‌ردی، (هه‌روه‌ک بۆچوونی 53 که‌س، که خۆشی یه‌ک له ئیمزاکه‌ران بوو، یان بۆچوونی به‌ڕێز شاکهلێ له تیشک)، که من له‌و بۆچوونه کورته‌ی خۆمدا ناچمه ناوی، بۆنێکی خه‌ته‌رناکی لێدێ و له زۆر باره‌وه بۆ وێنه له باری تێئۆریه‌کانی سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه و زمان‌ناسی، قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێ.
باشه بۆ ده‌بێ ڕۆشنبیرانی باشوور خۆیان له کاک ئه‌میر پێ کوردتر بێ که هه‌موو کاتی خۆی بۆ خزمه‌ت به زمانی کوردی ته‌رخان کردووه؟ بۆ ده‌بێ هه‌ر که‌س به زاراوهیهکیتر بخوێنی له چه‌مکی "نه‌ته‌وه" دا جێگای نه‌بێ؟ له‌یلا زانا و یه‌ک میلیۆن کوردی باکوور له ڕۆژی نه‌ورۆز دا بۆ ده‌بێ له "ماڵی کوردی" کاک ڕیبین هه‌ردی دا جیگایان نه‌بێ؟
شه‌هلا ده‌باغی 16ی جولای 2008
Post a Comment