وڵامی شه‌هلا بۆ ئارا
به‌ڕێز ئارا!
1. خۆساخکردنه‌وه به‌و مانایه نییه که یه‌کێک له‌و زاراوانه بکرێته زمانی ڕه‌سمی. ئه‌وه‌ی من ده‌مهه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه که له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ده‌بێ زۆر شت ڕه‌چاوبکرێت.
2. من ئه‌و وتاره‌م زۆر پێشتر له نامه‌ی1 - 53 که‌س نوسیوه. وتاری من له نۆی مانگی دوودا نووسراوه واته 5 مانگ پێش و نامه‌ی1- 53که‌س له مانگی ئا‌پریل دا. باشتر وابوو که‌مێک سرنج بده‌یت.
3. من هێندێک له ڕاوبۆچوونه‌کانی د. جه‌ماڵ و هێندێک له ڕاوبۆچوونه‌کانی د. ئه‌میرم قه‌بووڵن. پێموایه بیرکردنه‌وه‌یه‌ک که ته‌نیا یه‌کلایه‌نه بێ زۆر یارمه‌تیمان ناکا.
4. له‌سه‌ر ڕێنووس، به‌ڕێز، من تێکه‌ڵم نه‌کردوه. دیاره به‌ڕێزت باشت نه‌پێکاوه. پێتوانێ که ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌ک ڕێنووسمان له هه‌موو کوردستان دا هه‌با، به‌شێک له گرفته‌کان حه‌ل ببان؟
5. باوه‌ڕت بێ کاتێک من ئه‌و وتاره‌م نووسی، من خه‌به‌رم نه‌بووه که ده‌سه‌ڵات له باشوور چی ده‌ستوور داوه. ئه‌و نووسینه به‌دوای قسه‌کانی به‌ڕێز شاکه‌ڵی له تیشک تیڤی دا نووسرا که پێموابوو ناحه‌قی کرد ده‌رحه‌ق به زۆر کورد.
له ئاخردا تکایه‌کی خوشکانه: واباشتره که‌مێک ئینسانه‌کان بناسی ئینجا بڕیار بده‌یت که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتن(ده‌سه‌ڵاته‌کان) یا نا، ئایا ناسیونالیستێکی به‌رچاوته‌نگن یا نا. ئینسانی زانا هه‌روا خه‌ڵک تاوانبار ناکا.
سپاس و هه‌ر بژی.
شه‌هلا ده‌باغی
No comments:
Post a Comment