فاشیزمی سۆرانی ! ڕاوه‌سته
فاشیزمی سۆرانی! راوه‌سته*
سه‌ڵاح ئه‌حمه‌د
تۆمه‌تباركردن له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستیی و هه‌ڵاواردن دیارده‌یه‌كی فاشیستییه. كورد به گشتیی قوربانیی ئه‌و عه‌قڵه فاشیستانه‌یه كه هه‌میشه كوردیان به نۆكه‌ریی و یارمه‌تی پلانی بێگانه‌و خیانه‌ت تۆمه‌تباركردووه. سه‌یر ئه‌وه‌یه ئێستا هه‌ندێ كورد خۆیان هه‌ڵگری ئه‌م خووه فاشیسته‌ن له دژی هه‌ر ده‌نگێكی كوردی كه گروپێك به دڵی نه‌بێت. له‌و پیشه‌ی تۆماتباركردن بترازێ، ئه‌و هێزانه‌ی كه باس له زاڵكردن‌و سه‌پاندنی شێوه‌زارێك ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو شێوه‌زاره‌كانی دیکه‌دا خه‌ریكه مه‌سه‌له‌یه‌كی خه‌ته‌ری وه‌ها ده‌هێننه ئاراوه كه جگه له چه‌سپاندنی نایه‌كسانی زیاتر ده‌رئه‌نجامی دیكه‌ی نییه. دیارده‌یه‌كی تیۆكراسیی نابوت و ترسناكه كه ئیتێلێجێنسیا خۆی به زمانحاڵی به‌رژه‌وه‌ندی و ئیراده و چاره‌نووسی ملیۆنان ئینسان بزانێت، چ جا ئینتێلێنجێنسیای سه‌ره‌تایی. له‌وه‌ش ترسناكتر ئه‌وه‌یه ئه‌م یارییه به پاڵپشتی بڕێك به ناو وه‌زاره‌ت بكرێت كه له بنه‌ڕه‌تدا جگه له رووی كارتۆنیی كۆمه‌ڵێك هێزی گه‌نده‌ڵ و دژه‌شار هیچی دیكه نین. داواكردن له حكومه‌ت كه زمانێك بسه‌پێنێت به‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و فره‌زاری هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ق نییه به داوایه‌كی رۆشنبیریی ناو ببرێت. سۆرانییه‌كان ده‌توانن چی‌یان حه‌ز لێیه له‌گه‌ڵ شێوه‌زاری سۆرانی‌دا بیكه‌ن، به‌ڵام ره‌وا نییه به‌سه‌ر كه‌سی دیكه‌دا بیسه‌پێنن، مه‌گه‌ر ئه‌وانی دیكه خۆیان پێكبێن و خۆیان سۆرانی په‌سه‌ند بكه‌ن وه‌كو زمانی خوێندن. بێگومان سۆرانییه‌كان ده‌توانن كار بۆ ئه‌و پێكهاتنه گشتییه بكه‌ن، هه‌ندێكیش هه‌ر وایانكردووه و ئه‌مه ره‌وایه، به‌ڵام ناتوانن دایسه‌پێنن. مافی خوێندن و قسه‌كردن به زمانی دایك مافێكی سروشتیی هه‌موو كه‌سێكه. ئه‌وه كه‌سه‌كان خۆیانن كه ده‌بێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه چۆن ئه‌و مافه‌ی خۆیان پیاده بكه‌ن یان نه‌كه‌ن.چی شتێك هه‌یه له دونیادا كه ئه‌وه بهێنێت هه‌ورامییه‌ك یان بادینانییه‌ك واز له مافی سروشتیی به‌كارهێنان و خوێندنی شێوه‌زاری گۆران یان كرمانجی بهێنێت به بێئیراده‌ی خۆی؟ یه‌ك هۆكاری عه‌قڵانی نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه شتێك هه‌یه له سۆرانی‌دا كه وای لێده‌كات شایسته‌ی ئه‌وه بێت كه ببێت به زمانی هه‌موو كورده‌كانی عێراق و ئه‌و شته له گۆران یان له لووڕی یان له كرمانجییدا نه‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌هانه‌كه پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌وا پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كه زمانی خه‌ڵكێك قه‌ده‌غه بكات له قوتابخانه‌كاندا پڕۆژه‌یه‌كی دژه‌ئازادییه و به‌و پێیه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی نائینسانییه‌و پشتگیریكردنیشی كرده‌وه‌یه‌كی نائینسانییه. ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ئازادیخواز نه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه له‌ژێر چه‌تری سیاسیی‌دا كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وا پڕۆژه‌یه‌كه كه له رووی ئه‌خلاقییه‌وه ده‌بێ ئێنتێلێجێنسیای لیبراڵ به هه‌موو توانایه‌وه دژایه‌تی بكات. زمان گرنگتر و گه‌وره‌تره له چه‌ند هێزێكی سیاسیی كه له دونیادا جگه له توندوتیژیی هیچیتریان نه‌زانییوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه ته‌نیا ده ماڵیش قسه‌ی پێ بكه‌ن. چییه ئه‌و مه‌سه‌له پیرۆزه‌ی كه وا له هه‌ورامییه‌ك بكات كه له جیاتی گۆران سه‌پاندنی سۆرانی په‌سه‌ند بكات له مه‌كته‌ب؟ دووباره، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه دروستكردنی نه‌ته‌وه‌یه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌ك زمانی یه‌كگرتووی گه‌ره‌كه، بۆ ئه‌و زمانه شیوه‌زاری گۆران نه‌بێت بۆ سۆرانی بێت؟ ئه‌گه‌ر ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب خودای كرد به به‌هانه بۆ پاكتاوكردنی ده‌یان زمان و شێوه‌زار له‌و پانتاییه‌دا كه پێی گوتراوه جیهانی عه‌ره‌بیی، خۆ سۆرانییه‌كان ئه‌و بیانوهشیان نییه كه سۆرانی زمانی خودایه. مه‌گه‌ر پیشه‌سازی بهخوداكردن له ئارادا بێت له چه‌شنی ئه‌و گوتاره‌ی كه سه‌ركرده‌ی شۆڕشێك و زمانه‌كه‌ی ته‌قدیس ده‌كات، ئه‌وه‌ش شێوازێكی ته‌قلیدیی فاشیزمه. چی شتێك هه‌یه له گۆران‌دا كه وایلێبكات نه‌توانێت ببێت به زمانی نه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر به‌هانه‌كه یه‌كگرتوویی كورده بۆیه داوا ده‌كرێت شێوه‌زاره‌كانی دیكه (جگه له سۆرانی) پاكتاو بكرێن، ئه‌ی ئه‌مه عه‌قڵییه‌تی هه‌مان ئه‌و پڕۆژه نه‌ته‌وایه‌تییه عه‌ره‌بییه نییه كه گوایه كورده‌كانی عێراق به‌ره‌نگارییان كرد، واتا ئه‌و پڕۆژه نه‌ته‌وه‌ییه عه‌ره‌بییه‌ی كه بۆ خاتریی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه و به‌ناو نیشتیمانی عه‌ره‌ب ده‌یویست به پاڵپشتیی ده‌وڵه‌ت زمانی عه‌ره‌بی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌موو دانیشتوانی وڵات‌دا به‌بێ پێكهاتنی خودی دانیشتوانه جیاوازه‌كان؟ له‌ناو پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه و له ناو هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌شدا، زۆر ئاسانه نیشانه‌كانی فاشیزم له نیشانه‌كانی ئازادیخوازیی جیا بكرێنه‌وه: هه‌ر ئه‌ژێندایه‌ك كه رووبه‌ری ئازادییه سروشتییه‌كانی هاووڵاتی (بۆ نموونه زمان) ته‌سكبكاته‌وه، ئه‌و ئه‌ژێندایه سه‌ر به پڕۆژه‌یه‌كی فاشیسته جا ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن پێبزانن یان نه‌زانن. ئه‌گه‌ر ئه‌م باسی زمانی یه‌كگرتووه، به‌و چه‌شنه سه‌ركوتگه‌ره‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، له مه‌سه‌له‌ی مافه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وا له هه‌ناویدا پێشێلكاریی مافی چه‌ندین كه‌مینه له خۆده‌گرێت (له «كه‌مینه» مه‌به‌ستم ژماره نییه به‌ڵكو مه‌به‌ستم كه‌مایه‌تییه له په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات). هه‌ورامییه‌كان و بادینانییهكان و فه‌یلییه‌كان و له‌كه‌كان و لوڕییهكان و كاكهییهكانو ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌مان ئه‌و مافانه‌یان هه‌یه كه سۆرانییه‌كان هه‌یانه و ده‌بێ بتوانن ئه‌و مافانه پیاده بكه‌ن هه‌ر كاتێك خۆیان بیانه‌وێت (بێگومان ده‌بێ بگوترێ هه‌مان شت بۆ توركمان و عه‌ره‌ب و ئاشوریی و كلدانیی و ئه‌رمه‌نیی و كه‌مینه نهتهوایهتییهكانی دیكه‌ی كوردستان راسته). ئه‌م هه‌مه‌ڕه‌نگییه بۆ جێگای ترسناكییه؟ چییه ئه‌و جۆره عه‌قڵییه‌ته‌ی كه له هه‌مه‌ڕه‌نگیی‌و فره‌زمانیی و فره‌كولتووریی ده‌ترسێت؟ ئه‌و هێزانه‌ی كه عه‌وداڵی داسه‌پاندنی یه‌ك جیهانی هاوشێوه‌ن له وڵاتێكدا، له فه‌رهه‌نگی سیاسیی‌دا پێیانگوتراوه هێزی تۆتالیتا‌ر. ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی كه له جیاوازیی و هه‌مه‌ڕه‌نگیی‌و فره‌كولتووریی ده‌ترسێت و كۆشش بۆ له ناوبردنیان ده‌كات پێیگوتراوه فاشیزم. وه‌كو دۆلۆز‌و گواتاری ده‌ڵێن زۆر ئاسانه دژه‌فاشیست بیت له‌سه‌ر ئاستی گشتیی و، له هه‌مان كاتیش‌دا فاشیسته‌كه‌ی ناو خۆت به‌خاوه‌ن بكه‌یت و گه‌وره بكه‌یت، ئه‌و فاشیسته‌ی كه له‌سه‌ر ئاسته بچووك و وورده‌كان كارایه. ترسی من له‌وه نییه كه هه‌ندێ نووسه‌ر له رێگه‌ی هێزی سیاسی ده‌ره‌كیی و ناوه‌كییه‌وه بجوڵێنرێنو پێموایه ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه جگه له له‌وتاندنی پرسیاره‌كان هیچی دیكه نیین، به‌ڵام پێمگرنگه كه عه‌قڵییه‌تی فاشیزم و مایكرۆفاشیزم له هه‌موو دۆخێك‌دا ده‌ستنیشان بكرێت چونكه جیهان پێویستی به سه‌ركوتگه‌ریی دیكه نییه، به‌و سهركوتگهرییانهشهوه كه له نییه‌تباشییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. گریمان ته‌نها ده ماڵ هه‌ن له ئاواییه‌كی دووره‌ده‌ستدا به زمانێكی یان شێوه‌زارێكی دیارییكراو قسه ده‌كه‌ن. گریمان سه‌رانسه‌ری وڵات جگه له‌و دێیه به سۆرانی قسه ده‌كات. گریمان مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تیش به بونیادنانی یه‌ك زمانه‌وه به‌نده (كه هه‌رگیز وانییه). ئه‌گه‌ر هه‌موو تاكه‌كانی ئه‌و ده‌ماڵه خۆیان رازی نه‌بن، هیچ شتێك نییه له جیهاندا سه‌پاندنی سۆرانی به‌سه‌ر منداڵه‌كانی ئه‌و ده ماڵه‌دا ره‌وا بكات. ئه‌گه‌ر به‌هانه زۆرینه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ندایه‌تی، به‌و پێیه ده‌بێ كوردان له توركیا واز له زمانی كوردی بهێنن چونكه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌ت به توركی دهدوێنو، له عێراقیشدا هه‌موو به عه‌ره‌بی بخوێنن چونكه زۆرینه‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌ت به عه‌ره‌بی قسه دهكهنو، له ئێرانیش به فارسی له‌به‌ر هه‌مان هۆ. ئه‌و پێشنیازه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كات كه سۆرانی و كرمانجی تێكه‌ڵ بكرێن له لایه‌ن هه‌ندێ «شاره‌زا» وه و دوایی ده‌رئه‌نجامه‌كه وه‌كو زمانی یه‌كگرتوو بناسرێت جگه له‌وه‌ی كه ترسناكه زۆرتر به نوكته‌ش ده‌چێت. زمان بریتییه له پرۆژه‌گه‌لێكی چڕ و ئاڵۆز كه پڕه له عه‌قڵی ناوه‌كیی بۆ دیاریكردنی هه‌موو رێزمان و فۆنێتیكێك كه به درێژای سه‌دان ساڵ گه‌شه دهكاتو ده‌گۆڕێت. ئه‌وه زمانه بڕیار له‌سه‌ر ئێمه ده‌دات نه‌ك ئێمه بڕیار له‌سه‌ر ژیان و شێوازی ئه‌و بده‌ین، ئه‌وه زمانه ئێمه هه‌ڵده‌بژێرێ نه‌ك ئێمه ئه‌و كه‌له‌پاچه بكه‌ین و دوایی هه‌ڵیبژێرین. ده‌كرێت ده‌رباره‌ی وشه‌سازی و رێنووس تایبه‌تمه‌ندان له‌سه‌ر وشه و شیوه نووسینی دیاریكراو پێكبێن و ئه‌مه ده‌بێ هه‌بێت، به‌ڵام له‌وه بترازێ ئێمه (وه‌كو ئینسان) هه‌موومان تا مردن قوتابی زمانین. تا مردن ده‌رباره‌ی ئه‌و زمانه‌ی كه هه‌یه فێر ده‌بین و له رێگه‌یه‌وه له ئێتنۆلۆجی و له خۆمان و له تێكڕای دۆخه كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه‌كان ده‌كۆڵینه‌وه. زمان، لانیكه‌م به پێی هایدگه‌ر، به‌رجه‌سته‌بوونی بوونه. واتا بوون له رێگه‌ی زمانه‌وه خۆی ته‌جه‌لی ده‌كات بۆ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی كه پێی ده‌گوترێ ئینسان. زمان كه‌ره‌سته نییه بۆ ده‌ربڕینی شتان، به‌ڵكو زمان خۆی سه‌رتاپای شته‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانه. ده‌یان قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و راستییه دروستبوونه كه زمان ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه تێكڕای ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌موو په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزكانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و به هه‌موو دۆخه مێژووییه‌كان و ده‌روونییه‌كانه‌وه تێدا كۆ بووه‌ته‌وه. ئه‌و پێشنیازه‌ی كه باس له كهلهپاچهكردن و زه‌ڵاته‌ی سۆرانی و كرمانجی ده‌كات بێوێنه‌یه له بێماناییدا. به كورتیی، زمان خۆڕسكه. كاری زمان‌ناسان زمانسازیی نییه، به‌ڵكو فێربوون و ئاشكراكردنی نهێنییه زمانه‌وانییه‌كانی زمانه. چار چییه؟ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه تا به دوای چاره‌سه‌ردا بگه‌ڕێین. خه‌ڵك زمان و شێوه‌زاری جیاجیای هه‌یه و هیچ هێزێك له سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه مافی ئه‌وه‌ی نییه پێیان بڵێت ده‌بێ ئه‌و زمان و شێوه‌زارانه فه‌رامۆش بكه‌ن و به‌م زمان و شێوه‌زاره بخوێنن. ئه‌گه‌ر به‌هانه‌كه ئه‌وه‌یه له زۆربه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا مه‌سه‌له‌ی سه‌پاندنی یه‌ك زمان (یان شێوه‌زار) پیاده‌كراوه بۆ دروستكرن و له رێگه‌ی دروستكرنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌وه، ئه‌وا ئه‌و جۆره عه‌قڵییه‌ته ده‌بێ باقی راستییه‌كانیش بزانێت ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له خۆرئاوا. پاكتاوكردنی كه‌مینه‌كان پڕۆژه‌یه‌كه سه‌د له‌سه‌د له‌ناو جه‌رگه‌ی پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌وه‌ی كه به‌عس هێنای بۆ عێراق و كورده‌كان به‌ره‌نگارییان كرد، سه‌د له سه‌د پڕۆژه‌یه‌كی خۆرئاوایی بوو و به دیاریكراوییش پڕۆژه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه بوو به شێوازه باوه ئهوروپاییهكهی. دامه‌زرێنه‌رانی به‌عس یه‌كه یه‌كه قوتابی پڕۆژه‌ی مۆدێرنیته‌ی خۆرئاوایی بوون و زۆربه‌یان به كردار قوتابی بوون له زانكۆ ئه‌وروپاییه‌كاندا. كردنی خۆرئاوا به پێوانه بۆ هه‌موو تێگه‌یه‌كی راستێتی و ره‌وایه‌تی بێجیدال یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییه ده‌سته جه‌معییانه‌یه كه هه‌ندێك ئینتێلێجێنسیای سه‌ره‌تایی تێیده‌كه‌ون. جینۆسایدیش داهێنراوێكی خۆرئاواییه و له دڵی پڕۆژه‌ی مۆدێرنیته‌دایه. پاكتاوكردنی سه‌دان گروپ و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆجێی له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا و كیشوه‌ری ئه‌ستورالیا و زۆر كۆلۆنی دیكه پڕۆژه‌ی خۆرئاوایین. بێگومان خۆرئاوا كورتناكرێتهوه ته‌نیا بۆ ئه‌و شتانه (و هه‌موو كورتكرنهوهیهكی خۆرئاواش هه‌ڵه‌یه‌كی ساویلكه‌یه) به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ش ده‌رناكرێن له خۆرئاوا و پڕۆژه‌ی مۆدێرنیته. رژێمه‌كانی ئه‌فه‌ریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چین پاكتاوكردنی كه‌مینه‌كان له خۆرئاواوه فێربوون، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو زۆربه‌یان به یارمه‌تی تیكنۆلۆجی و زانیاریی خۆرئاواییش پاكتاوكردنی كه‌مینه‌كانیان جێبه‌جێكرد. كورد نمونه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌مینانه‌ی كه به‌ر ئاوه‌ها پاكتاوكردنێك كه‌وتن له رێگه‌ی ئه‌زموون و كه‌ره‌سته‌ی خۆرئاواییه‌وه. تێكڕای ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه خێریان تێدا بێت له خۆرئاوا دژی سه‌رتاپای ئه‌و سه‌رده‌مه خوێناوییه‌ن كه كۆلۆنیالیزم و پڕۆژه سیاسییه‌كانی مۆدێرنیته‌ی گواسته‌وه بۆ جیهان. ده‌یان هێزی خۆرئاوایی سه‌رقاڵی هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌و پڕۆژانه‌ن، گه‌رچی ده‌یان هێزی دیكه‌ی خۆرئاوایی پارێزگار و راستڕه‌و هێشتا خه‌ریكی ته‌واوكردنی هه‌مان پڕۆژه‌ن له چوارچێوه‌ی ئیمپریالیزمی نوێ‌دا.ئه‌گه‌ر به‌هانه‌كه ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێ خه‌باتی كوردایه‌تی! ئه‌وه هه‌ورامییه‌كان بوون كه گازیان كرا به‌سه‌را. ئه‌گه‌ر پسوله‌ی زاڵبوونی شێوه‌زارێك له رێگه‌ی خوێنی قوربانییه‌كانه‌وه مۆر ده‌كرێت، ئه‌وا فاشیزم دروست بریتییه له‌و بیركردنه‌وه‌یه. ئه‌و به‌ناو پڕۆژه‌یه‌ی له كه خه‌یاڵی ئینتیلیجێنسای سه‌ره‌تایی كوردایه هه‌رچییه‌ك بێت ره‌وایه‌تی به‌وه نابه‌خشێت كه منداڵێكی ناسۆرانی سۆرانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ له مه‌كته‌ب، یان منداڵێكی ناكرمانجی كرمانجی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ. هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی وه‌ها بریتییه له فاشیزم، جا نه‌ته‌وایه‌تی بێت یان نا. زۆر مه‌سه‌له هه‌ن گرنگن وه‌كو دروستكردنی ده‌زگای ده‌وڵه‌تیی و یاسایی، به‌ڵام هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌وه گرنگتر نییه كه تاكی ئینسانیی له هه‌ر كوێیه‌ك هه‌یه زمان و كولتوور و شێوه‌ژیانی كه‌سی دیكه‌ی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێ. مافی زمان له مافی ژیان جیا ناكرێته‌وه، پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌م مافه بپارێزێ و داكۆكی لێبكات ده‌بێ بوه‌ستێت جا پڕۆژه‌كه به ناوی نه‌ته‌وه‌وه بێت یان به‌ناوی خواوه بێت یان به‌ناوی هه‌ر جۆره ئایدیۆلۆجییهكی ده‌سه‌ڵاتگه‌رای دیكه‌وه بێت. ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێكدا ده‌وڵه‌ت پێویست بێت، بۆ پاراستنی ئه‌وه هه‌مه‌ڕه‌نگییانه پێویسته نه‌ك بۆ له‌ناوبردنیان. هه‌ندێك هه‌ن به ناوی خواوه ورده‌ورده مافه سروشتییه‌كانمان زه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌ندێك هه‌ن به ناوی خۆمانه‌وه ئه‌و مافانه‌مان لێ حه‌رام ده‌كه‌ن، هه‌ندێك هه‌ن به‌ناوی یه‌كگرتووییه‌وه هه‌مان شت ده‌كه‌ن، هه‌ندێك هه‌ن له سه‌رجه‌م ئه‌م هێزانه كه سه‌د له سه‌د پێیانوایه كارێكی باش ده‌كه‌ن بۆ هه‌موومان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه، هه‌موویان، له یادی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه هیچ ئینسانێك مافی ئه‌وه‌ی نییه كه خۆی به زمانحاڵی هه‌موومان بزانێت. كه كار دێته سه‌ر زمان یه‌ك ده‌سه‌ڵات ره‌وایه‌تیی هه‌یه ئه‌وه‌ش دایكه. منداڵان ده‌بێ به زمانی دایكیان بخوێنن، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به حیكمه‌تی هیچ پێغه‌مبه‌رێك یان جادوگه‌رێك نییه. هه‌ر له ئێستاوه هه‌ندێك ئاماده‌ن خه‌ڵك به‌وه تۆمه‌تبار بكه‌ن كه ده‌ستیان له پشته‌وه‌یه بۆیه ده‌یانه‌وێت به زمانی دایكیان قسه بكه‌ن و بخوێنن له كوردستاندا، ئه‌مه هه‌مان ئه‌و تۆمه‌ته‌یه كه له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا بوو به خه‌رده‌ل و كرا به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا. ئه‌گه‌ر فاشیزمی سۆرانی له ئێستاوه رانه‌گیردرێت، رۆژێك دێت ده‌كرێته‌وه به بیانووی پاكتاوكردنی ئه‌وانی دیكه، ده‌كرێت به خه‌رده‌ل. به درێژای مێژووی پاكتاوكردن، بیانووه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی و رۆحی نه‌ته‌وه و یه‌كێتی نه‌ته‌وه و گه‌ل و ئه‌م جۆره زاراوه فاشیستانه بوونه. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك هه‌بێت گشتیی بێت، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌بێت پشتی به ماف و ئازادیی تاك به‌ستبێت، هه‌ر ده‌نگێك ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا له ژێر هه‌ر بیانوویه‌كی سیاسیی و مێژوویی‌دا بێت، ده‌بێ ببڕرێت بۆ تاقیگه‌ی ده‌ستنیشانكردنی درمی فاشیزم. یه‌ك رۆح هه‌یه ئه‌ویش هی تاكه، هه‌ر هێزێك ئه‌و رۆحه بكات به قوربانیی هه‌ر «رۆح»ێكی دیكه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه پێیده‌ڵێن رۆحی نه‌ته‌وه، ئه‌وه هێزێكی ناعه‌قڵانیی بكوژ و خوێناوییه چاوی له جه‌هه‌نه‌مێك بڕیووه وه‌كو چاره‌نووس بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌كه‌ونه به‌ر ره‌حمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی. هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ یه‌كێتی (یه‌كگرتوویی) كه ئه‌ژێندای تواندنه‌وه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگیی و جیاوازیی زمانه‌وانیی و كولتووریی پێبێت، بانگه‌شه‌یه‌كی فاشیسته و جگه له مه‌رگی به كۆمه‌ڵ هیچ پرۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه له دوا ده‌رئه‌نجامدا. ئه‌مانه وانهگهلێكن جگه له‌وه‌ی خوێنه‌رو قوتابی مێژووی خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یانزانێت، هه‌موو كوردێكی هۆشمه‌ندیش ده‌بێ فێریان بووبێت دوای نزیكه‌ی هه‌فتا ساڵ له قوربانییبوونی فاشیزم. هه‌ندێكمان ده‌كه‌وینه ناو ته‌وژمی فاشیزمه‌وه به‌بێئه‌وه‌ی ئاگاداربین، هه‌ندێكی دیكه‌مان به‌كارده‌هێنرێن له رێگای ته‌وژمی فاشیزمه‌وه، به‌ڵام بیریی ره‌خنه‌یی ده‌بێ توانای هه‌رده‌م خۆخوێندنه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆییبوونه‌وه‌ی هه‌بێت. زۆر به‌ر له په‌یدابوونی سه‌ركرده‌ی فاشیست، شاعیری فاشیست و نووسه‌ری فاشیست و هونه‌رمه‌ندی فاشیست دروستببوون له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌وروپادا. جگه له فرانكۆ، خودی سه‌ركرده فاشیسته‌كان له‌و ناوه‌ندانه‌وه په‌یدابوون. بۆ نموونه مۆسۆلینی نووسه‌ر و فه‌لسه‌فه‌كار بوو و هیتله‌ر هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر بوو. یه‌كێ له مانیفێستۆ هه‌ره فاشیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م مانیفێستۆی ئایندهگهرهكانه (فیوچریستهكان). فاشیزم هه‌میشه به ناوی هه‌موان و به ناوی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و به ناوی رۆح و خوێن و خه‌بات و خاك‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌وه هاتووه‌و هه‌رده‌م به سه‌ركوتگه‌ریی كولتووریی و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ماف و ئازادییه‌كان و دواجار پاكتاوكردن و كۆمه‌ڵكوژیی ته‌واو بووه. وه‌همێكی باو كه زۆربه‌مان هه‌مانه ئه‌وه‌یه كه هێزی نادیار و سه‌یر له رۆژگاری نادیار و سه‌یردا مێژوو دروست ده‌كه‌ن. راستی ئه‌وه‌یه هه‌موو رۆژێك هه‌موومان مێژوو دروست ده‌كه‌ین. وه‌كو چۆن ئه‌نفال له ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دایه كه بوونه هۆی هاتنه‌ئارای رۆژگاری ئه‌نفال، جا به كرده‌وه یان له بهربێكردهوهیی، له زانینه‌وه یان به‌ناوی زانینه‌وه، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ژیانداین به‌رپرسیاریین له‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا رووده‌دات له په‌یوه‌ند به‌و خه‌ڵكانه‌ی كه بێ ئاگا له وهه‌موو و نه‌خۆشیی و پڕۆژه و یارییه‌كان ده‌كرێن به بابه‌تی گه‌مه‌ی فاشیزم. كوردایه‌تی ده‌بێ رابگیردرێ به‌ر له‌وه‌ی ببێت به خه‌رده‌ل. به‌عسیزم له‌ده‌ره‌وه‌ڕا ده‌یویست كار له‌سه‌ر كاره‌كته‌ری كوردی بكات، به‌ڵام خه‌ته‌ر و كاریگه‌ریی كوردایه‌تی له‌وه‌دایه له‌ناوه‌وه‌ڕا و له به‌رگی رۆمانسییدا وبه ده‌نگی قوربانییه‌وه خه‌ریكه فاشیزم بونیاد ده‌نێت. هه‌ندێكمان زوو و هه‌ندێكمان زۆر دره‌نگ و هه‌ندێكمان هه‌رگیز به‌خه‌به‌رنابینه‌وه له ناو كه‌ژاوه‌ی فاشیزمدا. ئه‌مڕۆ، من خۆم بێبه‌ری ده‌كه‌م له فاشیزمی سۆرانی.
* سه‌رنج: تكایه با روون بێت كه له‌م وتاره مه‌به‌ستم هێرشكردنه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه نییه كه پێیانوایه ده‌بێ سۆرانی بكرێت به زمانی ره‌سمی له هه‌رێمدا. ئه‌وه دواجار رایه‌كه و ده‌شێت شتی ماقول له پشتیه‌وه بێت‌و هه‌ندێكیش هه‌ر وه‌كو پێشنیازێكی ئاوها له مه‌سه‌له‌یان روانیوه. دواجار هه‌موو كه‌س ده‌توانێت هه‌وڵبدات پێكهاتنێكی گشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان دروست بێت كه گوزارشت له ئیراده‌ی سیاسیی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك بكات له وڵاتێكدا، گه‌رچی دروستییو نادروستیی ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌ها گوزارشت له ئیراده‌ی كه‌مینه‌كانیش ده‌كات. به‌ڵام له دیارده‌ی فاشیزمی سۆرانی (وه‌كو له وتاره‌كه‌دا روونده‌بێته‌وه) مه‌به‌ستم له چه‌ند دهمارگیرێكه كه جگه له‌وه‌ی خه‌ریكن به‌ناوی هه‌موانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، خه‌ریكی تۆمهتبازییهكی بازاڕیی بێوێنه‌ن له دژی خه‌ڵكی ناسۆرانی به چه‌شنێك كه جگه له فاشیزم هیچی تری پێ ناگوترێ. دیاره تۆمه‌تبازان له هه‌موو لاكان‌دا هه‌ن، به‌ڵام كه خه‌ڵكێك به‌گشتیی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستیی بكرێنه بابه‌تی بێحورمهتیی و رقوكینه، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه كه نابێ رێگه‌ی پێبدرێت به ناوی هیچ شتێكه‌وه بچێته بواره‌كانی میدیاوه، وه‌كو چاپه‌مه‌نی.
تێبینی : ئه‌م وتاره‌ی به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د له ژماره‌ی 443ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا، لاپه‌ڕه‌ی 14، یه‌کشه‌مۆ 27/7/2008 بڵاو کراوه‌ته‌وه به سپاس بۆ نووسه‌ر و هاوڵاتی جارێکی دیکه بۆ ئاگاداری هۆگرانی مژاری زمان له ڕوانگه دا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
* سه‌رنج: تكایه با روون بێت كه له‌م وتاره مه‌به‌ستم هێرشكردنه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه نییه كه پێیانوایه ده‌بێ سۆرانی بكرێت به زمانی ره‌سمی له هه‌رێمدا. ئه‌وه دواجار رایه‌كه و ده‌شێت شتی ماقول له پشتیه‌وه بێت‌و هه‌ندێكیش هه‌ر وه‌كو پێشنیازێكی ئاوها له مه‌سه‌له‌یان روانیوه. دواجار هه‌موو كه‌س ده‌توانێت هه‌وڵبدات پێكهاتنێكی گشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان دروست بێت كه گوزارشت له ئیراده‌ی سیاسیی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك بكات له وڵاتێكدا، گه‌رچی دروستییو نادروستیی ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌ها گوزارشت له ئیراده‌ی كه‌مینه‌كانیش ده‌كات. به‌ڵام له دیارده‌ی فاشیزمی سۆرانی (وه‌كو له وتاره‌كه‌دا روونده‌بێته‌وه) مه‌به‌ستم له چه‌ند دهمارگیرێكه كه جگه له‌وه‌ی خه‌ریكن به‌ناوی هه‌موانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، خه‌ریكی تۆمهتبازییهكی بازاڕیی بێوێنه‌ن له دژی خه‌ڵكی ناسۆرانی به چه‌شنێك كه جگه له فاشیزم هیچی تری پێ ناگوترێ. دیاره تۆمه‌تبازان له هه‌موو لاكان‌دا هه‌ن، به‌ڵام كه خه‌ڵكێك به‌گشتیی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستیی بكرێنه بابه‌تی بێحورمهتیی و رقوكینه، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه كه نابێ رێگه‌ی پێبدرێت به ناوی هیچ شتێكه‌وه بچێته بواره‌كانی میدیاوه، وه‌كو چاپه‌مه‌نی.
تێبینی : ئه‌م وتاره‌ی به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د له ژماره‌ی 443ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی دا، لاپه‌ڕه‌ی 14، یه‌کشه‌مۆ 27/7/2008 بڵاو کراوه‌ته‌وه به سپاس بۆ نووسه‌ر و هاوڵاتی جارێکی دیکه بۆ ئاگاداری هۆگرانی مژاری زمان له ڕوانگه دا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ده‌کرێ ئه‌م ده‌قه به ئه‌لفوبێی لاتینی کوردی له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه بخوێننه‌وه.
http://www.kurdishacademy.org/
http://www.kurdishacademy.org/
1 comment:
سلام کاك سه‌لاح ئه‌حمه‌د
من ته‌نیا ڕونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێزتانم خوێندبووه‌وه، بۆیه له یه‌کێك له سهرنجهکانمدا بۆ سه‌ر نووسینێکی کامیار و هه‌ندرێن، نه‌متوانی قسه له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانت بکه‌م. له‌وانه‌یه ئاگادار بیت، که لێره‌و له‌وێ به‌رده‌وام بۆچوونی خۆم به سه‌رنجدان ده‌ربڕیوه و به‌ته‌ماش بووم وتارێك له‌و باره‌وه بنووسم و ته‌نانه‌ت نیوهیشم ته‌واو کرد بوو، کاتێك که ئه‌م نووسینه‌که‌ی به‌ڕێزتانم خوێنده‌وه، ده‌توانم بڵێم له زۆربه‌ی بۆچوونه‌کانتدا هاوبۆچوونم، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، که من پێم وایه زمان ئامرازی په‌یوه‌ندییه و پێداویستی ئه‌وا په‌یوه‌ندییانه دروستی ده‌کات، راسته زمان هه‌ڵگری یا ڕه‌ندانه‌وه‌ی هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌کانی ژیان و په‌یوه‌ندی و بوونه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئامرازه. سه‌ره‌رای ئه‌مه من 99% هاوبۆچووتم و قسه‌ی دڵی منیشت کردووه، که پێداگرتنه له‌سه‌ر مافی تاك و ئازادی و دژوه‌ستانه‌وه به شۆڤێنیزمیك که ئه‌ورۆکه مرۆڤی وریا له تێکست و وه‌لامه‌کانی کامیار سابیر و موحسین جوامیر دا بۆنی دێت. منیش دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌م شۆڤێنیزمه به‌ری پێ نه‌گیرێت، ڕۆژێك هۆرامییه‌کان و لوره‌کان ولهکهکان و ماچۆکان و بادینییه‌کان وه‌ك ڕه‌گه‌زی خوار و که‌م بنهچهبڕ ده‌کات. خۆت واته‌نی ئه‌وکاتیش هه‌ر به‌بیانووی به‌رژه‌وه‌ندی بالای نه‌ته‌وه و نێستمان. من دڵنیام ئه‌وانه‌ی که له ئازادی و مافی تاك گه‌یشتوون و له‌باره‌ی چۆنییه‌تی چه‌که‌ره‌و گه‌شه‌ی شۆڤێنیزمه‌وه سارهزان، هه‌ست به‌و راستییانه ده‌که‌ن که به‌ڕێتان په‌نجه‌تان خستوونه‌ته سه‌ر.
جارێکی تر ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م و به هیوای ڕؤژیك که نموونه‌ی به‌ڕیزتان له‌ناو هۆرامی و لوری و سۆرانی و کرمان و عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدان و ئاشورییه‌کاندا زیاد بێ، ئه‌وسا دڵنیام پێویستمان به پۆلیس و زیندان ، دادگه و سزادان نامێنێت.
من له‌وه دڵنیام، ئه‌وه‌ی ویژدانی بالا نه‌بێت، ناتوانێت ئازادانه له پرسه مرۆییه‌کان بدویت
هه‌ر ته‌ندروست بژیت
وه‌ستا
Post a Comment