کێشه ی زمانی ره سمیی کوردی - به‌شی سێ
کێشه ی زمانی ره سمیی کوردی
به شی سێ
3- چه مکه کان: زمانی ره سمی، نه ته وه یی، ئه ده بی،
یه کگرتوو، و کلاسیک
له دوو به شی پێشوو دا، باسی وه م کرد که له سه ده ی بیسته م دا سه رباقی تێکۆشانێکی زۆر بۆ ستاندارد کردنی زمانی کوردی، ئه و پرۆژه یه له سه ره تاوه پشتی نه به ست به زانستییه کانی زمان وه ک زمان‌ناسی، زمانناسیی-کۆمه ڵایه تی، و به‌رنامه ڕۆنانی زمانیی یان سیاسه تی زمانیی.* ئه و که م و کوورییه له ده کارنه هێنانی چه مکه سه ره کییه کان و له نه بوونی زانستیی تیۆری دا به دی ده کرێ. بۆ وێنه، قاموسه کوردییه کان ئامرازێکی گرینگی ستاندارد کردنن و له پێشه کی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا باسی هێندێک کێشه ی زمانی کوردی و وشه کانی کراوه به ڵام به بێ ده کارهێنانی چه مکی پێویست و به بێ ئاگادار بوون له تیۆری. جاری وا هه یه ئه و پێ نه زانینه به تیۆری خۆ له قه ره ی تراژیدی ده دا. بۆ نموونه، زۆربه ی ئه وانه ی له چێ‌کردنی ئه لفوبێ دا تێکۆشاون جیاوازییان دانه ناوه له نێوان حه رف و ده نگ (فۆنیم)** و ئه و دوانه یان تێکه ڵ کردووه و له ئاکام دا رێبازێکی وایان ڕه‌چاو کردووه که، بێ ئه وه ێ مه به ستییان بووبێ، له پراتیک دا کۆسپیان خستووه ته سه ر رێی گه شه کردنی زمانه که(له به شه کانی داهاتوو دا ئه و باسه زۆر تر شی ده که مه وه). جارێ لێره دا، زۆر به کورتی باسی چه ند چه مکێک ده که م که له باسی زمانی ستانداردی کوردی دا ده کار هاتوون.
هیچ کام له و چه مکانه (زمانی ره سمی، نه ته وه یی، ئه ده بی، یه کگرتوو، و کلاسیک) مه‌عنا یان ته‌عریفێکی ساکار وڕوون و یه‌کجاره‌کییان نییه و له هێندێک خاڵ دا هاوبه شن و له هێندێک دا لێک جوێ ده بنه وه. ئه و رێکی و ناڕێکییه ش له به ر ئه وه یه که، له لایێکه وه زمان خۆی دیارده یێکی ته واو ئاڵۆزه و له قالب نادرێ، و له لایێکی دیکه وه زانستییه کانی زمانیش بۆچوونی جۆراوجۆرییان تێدایه. له بواری تیۆریش دا، تێگه یشتنی ئه و چه مکانه به گوێره‌ی مه کته به زمانناسییه کان ده گۆڕدرێ.
زمانی ستاندارد له به‌رامبه‌ر زمانی ناستاندارد (له هجه) راده وه ستێ. زمانی ستاندارد زمانێکی نووسراو یان ئه‌ده‌بییه‌که یه ک نۆڕمی هه یه بۆ نووسین و خوێندنه وه و قسه کردن، و به گوێره ی ناوچه، چینی کۆمه ڵایه تی، پێکهاته ی کۆمه ڵایه تی (عه شیره تی، گوندنشینی، شارنشینی...) یان جینسێتی (ژن و پیاویی) ناگۆڕدرێ. ستاندارد بوون نیسبییه و هیچ زمانێکی زیندوو به یه‌کجاری و به ته‌واوی ستاندارد نابێ. بۆ وێنه، له کوردی دا سۆرانی و کرمانجی هه رکام تا راده یێک ستاندارد بوون به ڵام هه ورامی تا ئێستا ستاندارد نه بووه و وه ک له هجه یێکی ئه ده بی ناوچه یی ماوه ته وه و ره نگه له باروودۆخێکی مێژوویی دا ستاندارد بکرێ. هه روه ها، دملکی یان زازایی که پێشینه ی ئه ده بی له سێ له هجه که ی دی که متره، له ساڵانی رابردوو دا زۆر تر ده کار هاتووه. ئه گه ر دملکی بۆ ماوه یێکی زۆر به له هجه یێکی کوردی داده ندرا، ئێستا کۆڕێکی ناسیۆنالیستی زازایی په ی‌دا بوون که به زمانێکی سه‌ربه‌خۆی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
زمانی ستاندارد ده توانێ ره سمی بێ یان نه بێ. بۆ وێنه زمانی ئینگلیسی له ئه مریکا به قانوون و به ده‌ستوور ڕه‌سمی نه‌بووه که وابوو "ره سمی بوون"، "ستانداردبوون" و "ده وڵه تی بوون" یه ک شت نین له گه ڵ ئه وه ش دا زمانی ره سمی زۆرتر به ده وڵه تی بوون ده بێته ره سمی. واهه یه زمانێک له وڵاتێک دا ره سمی بێ و له وڵاتێکی دی دا نا ره سمی و ته نانه ت نا قانوونی بێ. بۆ وێنه، ترکی ئازه ربایجانی له کۆماری ئازه ربایجان دا زمانی ره سمی و نه ته وه ییه به ڵام له ئێران دا زمانیکی سه رکوت کراوه. کوردی له عێراق ره سمییه به ڵام له تورکییه ته نانه ت ناوی زمانه که ("کوردی" )له داووده زگای ده وڵه تی دا قه ده غه یه.
دیاره زمانی ستاندارد، وه ک زمانی نووسراو، ده بێ زمانێکی ئه ده بی بێ به ڵام هه ر زمانێکی ئه ده بی له وانه یه ستاندارد نه بێ. په ی‌دا بوونی ئه ده بییات له زمانێک دا، نۆرمی دروستی و نادروستی داده مه زرینێ به ڵام ئه وه به ته نیایی زمانێک نا کا به ستاندارد. بۆ وێنه، هه ورامی و کرمانجی و سۆرانی له هجه ی ئه ده بی بوون به ڵام هه ورامی ده رفه تی ستانداردبوونی نه بووه. هه ر وه ها، فارسی و عه ڕه بی تا ئاخری سه ده ی نۆزده زمانی ئه ده بی هه ره به رزی باکووری ئه فریقا و ئاسیای رۆژئاوا و ناوه ندی بوون به ڵام ستاندارد نه بوون. وا هه یه "زمانی ئه ده بی" له به رامبه ر زمانی قسه کردن داده ندرێ.
"زمانی نه ته وه یی" له به رامبه ر "زمانی ناوچه یی" داده ندرێ. به ڵام "نه ته وه"، وه ک هه ر چه مکێکی دی، یه‌ک مه‌عنای نییه و چه‌مکی "زمانی نه ته وه یی" به لانی که مه وه به دوومهعنا ده کارهاتووه. بۆ وێنه، فارسی له ئێران دا زمانی کام نه ته وه یه، نه ته وه ی فارس یان ئێرانی؟ زمانی نه‌ته‌وه‌یی زۆرترستاندارده به ڵام ده توانێ ستاندارد نه بێ. بۆ وێنه، سه رۆک کۆماری سۆمالی له 1972 بڕیاری دا که زمانی سۆمالی زمانی نه ته وه یی و ره سمی ئه و وڵاته یه به ڵام ئه و زمانه هێشتا ته واو ستاندارد نه بووه و به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده وڵه تی سۆمالیا و دامه‌زرانی حکوومه‌تی ناوچه‌یی زمانه‌که‌ش له‌ت و کوت بووه.
"زمانی یه کگرتووو"ش مه عنای جۆراوجۆری هه یه. هه م یه کگرتوویی و هه م نایه کگرتوویی دیارده ی نیسبیین. تا ئێسته له باسی کوردی دا، زۆرتر مه‌به‌ست تێکه ڵ کردنی له هجه کان به تایبه تی سۆرانی و کرمانجی و داڕشتنی له هجه یێکی ته واو ده ستکرد ("سورمانجی) بووه. زمانی وا هه‌یه ته‌نیا ئه‌لفوبێیه‌که‌ی ده‌بێ یه ک بگرێ و جاری وا هه یه (وه ک کوردی و ئالبانی) حه ول ده درێ دوو له هجه ی سه ره کی تێکه ڵاو بکرێن. چاوه ڕوان ده کرێ "زمانی ستاندارد" زمانی هاوبه ش و یه کگرتوو بێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه بتوانێ به بێ که ند و کۆسپی له هجه یی پێی بدوێ و پێی بنووسێ به ڵام چه مکی یه کگرتوویی چه مکێکی سیاسییه. به شێک له ناسیۆنالیسته کان یه کگرتوویی له گه ڵ یه ک له هجه یی تێکه ڵ ده که ن و ده یانه وێ، به پشت به ستن به ده سه ڵاتی سیاسی، یه‌ک ناوه‌ند یان له هجه ی ناوه ندی بۆ زمانی فره‌له‌هجه‌یی کوردی دابتاشن.
پێش سه ده ی نۆزده، عه ره بی و فارسی و لاتین و چینی و چه ند زمانی دی به شێوه یێکی زۆر به رین قاعیده به ندی کرابوون ئه‌ده‌بییاتێکی ده وڵه مه ندییان پێک هێنابوو به ڵام ئه وانه وه ک "زمانی ئه ده بیی کلاسیک" ناسراون و خسڵه تی وایان هه یه که له زمانی ستاندارد جوێیان ده کاته وه (له به شه کانی داهاتوودا ده گه ڕێمه وه سه ر ئه و باسه. ئاشکرایه هیچ کام له و زمانانه "نه‌ته‌وه‌یی" نه‌بوون و زۆرتر ناونه‌ته‌وه‌یی بوون و له مه‌ڵبه‌ندێکی یه‌کجار گه‌وره ده‌کار هاتوون ده‌کارهاتوون و پێیان ده‌ڵێن ("لینگوافڕانکا").*** زۆر جار به زمانی ستاندارد ده گوترێ "زمانی ستانداردی نه ته وه یی" بۆ ئه وه ی له ئه و جۆره زمانانه جوێ بکرێنه وه.
تا ئێسته، چه ند گۆشه یێکی تیۆریی، و سیاسیی و مێژووییم باس کردووه به ڵام بابه ته کان زۆر به‌رینن و ئه و باسانه و زۆر بابه تی دی له به شه کانی داهاتوودا به له به رچاو گرتنی ئه زموونی زمانی کوردی درێژه پێ ده ده م.
---------------------------------
* sociolinguistics, language planning, language policy
** phoneme
فۆنیم واحیدێکی ده نگه که جیاوازی مه عنایی پێکدێنێ، بۆ وێنه له کوردی دا (له هجه ی ستانداردی سۆرانی) ڵ و ل) دوو فۆنیمن له به ر ئه وه ی که له جووتی وه ک که ڵ و که ل دا ده بنه هۆی جیاوازی مه عنایی به ڵام له هێندێک زمانی دی دا یه ک فۆنیمن چونکه مه‌عنا ناگۆڕن.
*** lingua franca
تێبینی : به‌شی سێیه‌می وتاری مامۆستا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه ژماره 257، لاپه‌ڕه‌ی 13، چوارشه‌مۆ 9-7-2008بڵاو بووته‌وه.به‌سپاس بۆ به‌ڕێزیان و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه بۆ که‌لک لێوه‌رگرتنی هۆگرانی بابه‌تی زمان و زمان‌ناسی له ڕوانگه دا پێشکێش ده‌کرێ.
No comments:
Post a Comment