Saturday, July 12, 2008

په‌یامی خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ک بۆ به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د



په‌یامی خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ک به‌ ناوی خواسته‌مه‌نی وه‌ستا بۆ به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د به‌ بۆنه‌ی" کشانه‌وه‌ له‌ داخوازینامه‌ی به‌ ستاندارد کردنی سۆرانی "

سلاو کاك سه‌لاح، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ نیشانه‌ی بوێریییه‌، که‌ که‌سێك له‌به‌ر به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی له‌ شتێك پاشگه‌ز بێته‌وه‌، که‌ له‌ ساتێکی دیاریکراودا بڕیاری له‌سه‌ر دابێت.
به‌داخه‌وه‌ 52 که‌سه‌که‌ی تر، ئه‌و بوێرییه‌یان لێ به‌دی ناکرێت. به‌رای من سه‌ره‌ڕای ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێداون، ته‌نیا سه‌رنج له‌ لێدوانه‌کانی نووسه‌ری پێتشنه‌که‌ (کامیار سابیر) له‌ وه‌لام به‌ ڕه‌خنه‌ی ناکۆکانیدا به‌ تایبه‌ت له‌ گفتوگۆکه‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کاندا، به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 52 که‌سه‌ نه‌بنه‌ هه‌ڵگری بیری نازیستی له‌ کوردستاندا که‌ نه‌یارانی ده‌کاته‌ گاگه‌ل و داوای سه‌رکوت و سه‌پاندن له‌ ده‌سه‌لات ده‌کات. ئێمه‌ی مرۆڤ ته‌نیا قسه‌کردنمان نه‌بووه‌ته‌ کاڵاو به‌ ئاره‌زووی خۆمان ماوه‌ته‌وه‌، گه‌ر ئه‌وه‌شمان لێ زه‌وت بکه‌ن، ئایا مه‌رگ و گولله‌باران باشتر نییه‌؟
جارێکی تر ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م و هیوادارم له‌ کارکردن بۆ زمانی یه‌کگرتوو و گه‌شه‌دان به‌ زمانی کوردی نه‌وه‌ستی و هه‌ر سه‌که‌وتوو بیت.


وه‌ستا

No comments: