Saturday, March 26, 2016

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا؛ زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی دووشەمە ٢١-ی مارس ، چوارشەمە ٢٣-ی مارس و پێنجشەمە ٢٤-ی مارسی ٢٠١٦

گایانێ چیچەکیان ڕۆژنامەنووسی تێلێڤیزیۆنی ڕووسییە (ئار تی) لە مەڕ جینایەتی شاری جزیرێ جانی کیربی دەخەرکەمان نا

دووشەمە ٢١-ی مارسی ٢٠١٦
جان کیربی
یاریدەر و قسەوێژی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی
پرسیار: جان، سەبارەت بە شیکردنەوەی جێنۆساید، من شتێکم لا دروست بووە کە دەبێ ڕوونی کەمەوە. بڕیارنامەی کۆنگرەی ئەمریکا جینایەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام بە دژی کوردەکان – هەڵبەت لە ناو کەمایەتییەکانی دیکە دا بە جێنۆساید نێو زەد دەکا. ئەوە بە تێگەیشتنی من – بەڵام داخویانی حەوتووی ڕابردووی وەزیری کارو باری دەرەوە کێری لە ناو کەمایەتییەکانی دیکە دا کوردەکان وەبەر ناگرێ ئەوکاتەی بە ڕاشکاوی ئاماژە بە جێنۆساید دەکا. ئایا ئەوە ڕاستە من ئاوا دەربڕینەکانی تێ بگەم، واتە ئەوەی کە وەزیری کارو باری دەروەی ئەمریکا کێری یان وەزاڕەتی کارو باری دەرەوە لەو باوەرە دایە کە تاوانکارییەکان بە دژی موسوڵمانانی شیعە، یەزیدییەکان، و مەسیحییەکان جێنۆسایدن ، بەڵام ئەو تاوانکارییانەی بە دژی کوردەکان کراون جێنۆساید نین؟
ئاغای کیربی: وەزیری کارو باری دەرەوە گوتی کە ئێمە [ بە بەڵگەوە] بەوە گەیشتووین تەنانەت ئەگەر ئەوەی ئاستە کراوە تەواویش نەبێ ، ئەوە دەهێنێ ئێمە بتوانین بڕیار بدەین و بڵێین بە دژی مەسیحییەکان، یەزیدییەکان، گرووپە شیعەکان ، و ئەوانیتر جێنۆساید کراوە. و ئەمن پێم وایە هەربە ئەوە تەواوی کەم کە وەزیری کاروباری دەرەوە لە سەری دواوە.
پرسیار: بەڵام بۆچی ئەوە بە ڕاشکاوی کوردان ناگرێتەوە؟ ئایا ئەوە لە بەر ئەوەیە کە دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام کوردەکان لە بەر ئەوە ناکووژێ کە هەن، لە بەر ئەوەی کە ئەوان گرووپێکی ئێتنیکین؟
ئاغای کیربی: ئەمن چی دیکە لەوە زیاد ناکەم کە وەزیری کارو باری دەرەوە لە بەر دەست ئێوەی ناوە ، و -
پرسیار: بەڵام ئەوە ڕوون نییە .
ئاغای کیربی: - هەر وەک ئەو گوتی – هەر وەک ئەوەی ئەو گوتی ئێمە هێشتا سیاییەکی بەڵگەی هەرە تەواومان لە بەر دەست ناییە. ئەوە دژراوە بە تەواوی و هەمو لایەنە بە هەر جینایەتێک بزاندرێ کە ئەوان کردوویانە. و بە ڕاشکاوی ، بۆیەیە کە یەک لەو هۆیانەی ئێمە لە سەر هێندێک کەیس بڕیار دەدەدین و ڕایدەگەیێنین ئەوەندە گرینگە، ئەوە بۆ ئەوەیە یارمەتی بکا بە ، هەر وەک ئەوەی ئەمن ئەودەمیش گوتم، کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بورووژێنێ بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بەڵگە و زانیاری زۆرتر کۆ بکەینەوە. باشە؟
پرسیار: سپاست دەکەم.
ئاغای کیربی: ئێ.
پرسیار: ئەمنستی نێونەتەوەیی ئەو سەر لە بەیانییە بە تێلێڤیزۆنی ڕووسییە (ئار تی ) گوتووە کە ئۆپێڕاسیۆنە عەسکەرییەکانی تورکییە لەو شوینانەی زۆربەی دانیشتوانیان کوردن، ئەمن وەک قسەی خۆیان دەێڵێمەوە ،
 " سزادانێکی بە کۆمەڵە" . لە حاڵی حازر دا زۆر ئیدیعای ئاوا هەیە کە لەو ئۆپێڕاسیۆنانە دا کوردی مەدەنی کووژراون. ئایا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هیچ جۆر لەوەی کۆڵیوەتەوە؟
ئاغای کیربی: ئەتۆ مەبەستت لەو جۆرە ئۆپێڕاسیۆنانەی ناوخۆی ئەوێ یە؟
پرسیار: ئی ناوخۆی تورکییە.
ئاغای کیربی: ئی ناوخۆی تورکییە.
پرسیار: بەڵێ
ئاغای کیربی: ئەمن ڕاپۆرتی ئەمنستی م نەدیتووە، جا بۆیە چم نییە لێی زیاد کەم جگە لەوە نەبێ بڵێم ئێمە پێشتر لە سەر ئەوە قسەمان کردووە. ئێمە تێ دەگەین کە تورکییە لە ژێڕ هەڕەشەیەکی جیدی تێرۆریستان دایە- ئەمن پێم وایە – ئەوە هیچ قسە هەڵناگرێ بە تایبەتی ئەگەر هەر تەماشای ئەو ڕووداوانە بکەین کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا قەوماون. و ئەوان بە دڵنیاییەوە بەرعۆدەییەکیان هەیە بۆ پاراستنی هاووڵاتییەکانیان لە ئاست ئەو هەڕەشەیە، وەک ئەوەی کە هەر نەتەوەیەکی [ دەوڵەتێکی ] سەروەر دەیکا – و ئێمە ئەوەمان پێشتر گوتووە – ئێمە دەمانەوێ ئەوان ئەو پاراستنە بە شێوەیەکی ئاوا بکەن کە لەگەڵ تێگەیشتنیان لە بەرعۆدەییە نێونەتەوەییەکان، و بە تایبەتی ئەوانەی کە باسی پاراستنی ژیانی بێ گوناهان و ستروکتووری مەدەنی دەکەن بگونجێن. بەڵام ئەمن ڕاپۆرتی ئەمنستی م نەدیتووە ، جا بۆیە ناتوانم لێکدانەوەی لە سەر بکەم.
پرسیار: هەر تەنێ ئەمنستی نا، بەڵکوو هەر ڕاپۆرتێک لەمەڕ پێشێلکارییەکانی قانوونی نێونەتەوەیی لە لایەن تورکییەوە کە دەبێتە – ئەتۆ پێت وا هەیە کە تورکییە قانوونی نێونەتەوەیی ڕەچاو دەکا و بە پێی ئەو دەبزوێتەوە بەو شێوەیەی کە قەدەغەی هات و چوو ڕادەگەیێنێ و ئۆپێڕاسیۆنە عەسکەرییەکان ئەنجام دەدا لە باشوور -
ئاغای کیربی: ئەمن ئەوە لێرە تەواوم دەکەم وەک لەوجێیەی بەجێم هێشتبوو. ئێمە نیگەرانییەکانی خۆمان زۆر بە ڕوونی هێناوەتە گۆڕێ لەو کاتانە دا کە  تورکییە بەردەوامە لە سەر ڕووبەڕوو بوونەوەی هەڕەشەیەکی زۆر ڕاستە قینەی تێڕۆریستی لە ناو سنوورەکانی خۆیدا . دیسان، ئەوە هیچ قسەی لە سەر نییە و جێی کێشە نییە. ئێمە نیگەرانییەکانی خۆمان بە ڕوونی دەربڕیوە سەبارەت بە ئەوەی کە دەبێ ئەو ئۆپێڕاسیۆنانە بە چ شێوەیەک بەڕێوە بچن . ئەمن پێم وایە هەر ئەوەندە بەسە لەو بارەیەوە.
پرسیار: بەڵام هەر – پرسیارێکی دیکە لە سەر ئەوە – و لەوە دا – دوای ئەوەی گرووپی تێلێڤیزۆنی ئێمە [ ئار تی ] چوونە شاری جزیرێ لە تورکییە، کە بە مانگان هات و چووی تێدا قەدەغە کرا بوو، و دوای ئەوەی نووچەگەهانی ئێمە ئاستی ئەو خەسارەی ئەوێی نیشان دا و خەڵکی جێیی پێیان گوت نزیکەی ١٥٠ کەس بە زیندووی لە ژێڕخانی خانوو و ئاپارتومانان دا سووتێندراون،تێلێڤیزۆنی ئار تی لە ماڵپەڕەکەی دا دەقی بانگەوازێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا داوا لە کۆنسەی مافی مرۆڤی کۆرێ نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێ لەوئیدیعایە لە مەر کوشتاری بە کۆمەڵی کوردەکان لە تورکییە بکۆڵێتەوە. ئایا ئێوە پشتیوانی لەو بانگەوازە دەکەن؟
ئاغای کیربی: ئەمن ئەوەم نەدیتوە. ئەمن ڕاپۆرتەکەی تێلێڤیزۆنی ئار تی م نەدیتووە کە ئەو بانگەوازەی بڵاو کردووەتەوە، و ئەمن پێشاوپێش سەبارەت بەو بڕیارانەی لە ناو کۆڕی نەتەوەیەکگرتووەکان دا دەدرێن یان نادرێن هیچ ناڵێم. ئەمن دەگەڕێمەوە سەر ئەوەی پێشتر گوتم، چونکە وا دیارە ئەمن دەبێ دیسان ئەوە بڵێمەوە.‌هەڵوێستی ئێمە لەمەڕ تورکییە زۆر ڕوون بووە لە مەڕ ئەوەی کە ئێمە چاوەڕوانییەکانمان چییە کاتێک ئەوان ڕاوەدووی هێرشی تێڕۆریستی لە ناوخۆی سنوورەکانی خۆیاندا دەنێن، ببوورە کاتێک ئەوان بە دووی هێرشی تێڕۆریستی لە ناو سنوورەکانی خۆیاندا دەچن. و ئێمە دەتوانین بە ڕەپ و ڕوو و ئاشکرایی، و ڕاستەوخۆ لە گەڵ دەستەڵاتدارانی تورکییە بدوێین، و ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر ئەوە.
پرسیار: بەڵام ئایا ئێوە بەلانی کەمەوە پشتیوانی دەکەن لەو بانگەوازە بۆ لێکۆڵینەوە لەو ئیدیعایانە؟
ئاغای کیربی: ئەمن  لە سەر شتی فەرزی قسە ناکەم. نایکەم نا
پرسیار: لێکۆڵینەوە – شتێکی فەرزی نییە.
پرسیار: با فەرزییە.
پرسیار: ئیدیعای ڕاستەقینە هاتووەتە گۆڕێ، و داخودا  ئێوە دەتانەوێ لەوان بکۆڵنەوە؟
ئاغای کیربی: نا ئەمن نایکەم – ئەمن ووڵامی پرسیارەکەتم داوەتەوە، خانم ئەفەندی.
ئا لەوێ. لە پشتەوە [ بە ئەنگوستی ئاماژە دەکا ]
پرسیار: دەتوانین بابەت بگۆڕین ؟
پرسیار: دەکرێ بۆ پرسیارێکی دیکەش هەر لە سەر تورکییە ڕاوەستین؟
ئاغای کیربی: بە دڵنیاییەوە.
پرسیار: ببوورە. سەبارەت بە هێرش لە ئەستەنبووڵ لە حەوتووی ڕابردوو، ئایا هیچ پێوەندییەک هەبووە لە نێوان حکوومەتی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان وەزاڕەتی کارو باری دەرەوە لەگەڵ هاوتا تورکەکانتان بۆ ئەوەی ئەوان زیاتر شان بدەنە بەر و زیاتر تێوەبگلێن لە شەڕ بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام دوای ئەوە؟ چونکە ئەو هێرشە بە ئاشکرایی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ئەنجامی دا، یان ئەوەی کە تورکەکان لەوانەیە زۆر کاریگەرانەتر بەشێک نەبن لە ئیتیلاف لە بەر ئەوەی لەوانەیە دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام -
ئاغای کیربی: ئەمن ئاگام لە هیچ گۆڕانێک نییە لە هاوکاری تورکییە دا لەگەڵ ئیتیلاف لە ئاکامی ئەو هێرشانەی دوایی دا ، ئەو هێرشەی ئەستەنبووڵ کە ئەتۆ بە تایبەتی باسی دەکەی. ئەمن ئاگام لە هیچ گۆڕانێک نییە لە هەڵوێستی ئەوان یان مەیلی ئەواندا بۆ هاو کاری و پشتیوانیکردن لە ئیتیلاف، و ئەمن وەبیرت دەهێنمەوە لە ڕاستیدا ئەوان یارمەتیدەری سەرەکین بۆ حەولەکانی ئیتیلاف بە دژی داعش بە ئیزن دانی بەکارهێنانی هێندێک لە دەستگاکان و پێگەکانیان و هەر وەها ئەو یارمەتییەی دیکەی کە ئەوان لە بەر دەستی دەنێن. و ئەدی، ئەوەشمان لە بیر بێ، کە بەشێکی گەورە لەو یارمەتییە ، هەڵبەت ئاگا لێبوونی دوو میلیۆن و حەوسەد هەزار پەنابەری سوورییەییە لە بەری سنووری خۆیاندا. جا کە وابوو تورکییە نییە – نییە، هەر وەک گوتم ، ئەوە بۆ تورکییە هەر شتێکی تیۆری نییە، ئەوەی لەگەڵ داعش دەکرێ و لە ناوخۆی سوورییە دا. ئەوە  بۆ ئەوان شتێکی پراتیکی یە، هەست پێ کراوە. تەواو دە نێو ووڵاتەکە دایە، و ئێمە زۆر منەتباری ئەو پشتیوانییەین کە ئەوان لە ئیتیلافی دەکەن. ئەمن بە هیچ گۆڕانێکی ئەوتۆ نازانم لەبەر ئەو هێرشە تێڕۆریستییانە



چوار شەمە  ٢٣-ی مارسی ٢٠١٦
مارک .سی تۆنر
جێگری قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی
پرسیار: ببورە ، تەنێ دوایین شتی دەمەوێ بیڵێم . سەرۆک کۆمار ئەردۆغان هەر ئێستا لە کۆنفڕانسێکی چاپەمەنی دا ڕایگەیاندووە کە -
ئاغای تۆنر: سەرۆک کۆمار ئەردۆغان؟
پرسیار: ئەدی ، ئەردۆغانی تورکییە هەر ئێستا ڕایگەیاندووە کە -
ئاغای تۆنر: ئەو [ ئاماژە بە ڕۆژنامە نووسێکی دی دەکا ] خەریک بوو لە سەر تورکییە بپرسێ.
پرسیار: نا، ئەمن باسی تێڕۆریستان دەکەم.
ئاغای تۆنر: باشە، بمبوورە.
پرسیار: ئەردۆغان گوتی ئەوان ئەویان [ یەکێک لە تێڕۆریستەکانی بێلژیک ] لە مانگی ژووەنی ساڵی ڕابردوو گرت و لە ووڵات وەدەریان نا و کار بەدەستانی بێلژیکیان ئاگادار کرد کە ئەوە تێرۆریستێکی بێگانەیە و لە وانە -
ئاغای تۆنر: ئەوە ڕاستە؟
پرسیار: - بەڵام ئەوان [ بێلژیکییەکان ] ئەوێیان نەگرت . ئەمن تەنێ دەمەوێ سەرنجی تۆ بۆ سەر ئەوە ڕاکێشم.
ئاغای تۆنر: سپاست دەکەم سەعید. سپاس، باشە – ئەمن تەماشای دەکەم.
تکایە.
پرسیار: سپاست دەکەم مارک. دوو پرسی خێرا لە سەر تورکییە. دادگەی قانوونی بنچینەیی نزیکەی مانگێک لەمەو پێش بریاری دا ئیدیتۆری گشتی ڕۆژنامەی جمهوورییەت جان دوندار و بەرپرسی ئەو ڕۆژنامەیە لە ئۆفیسی ئانکارا ئەردەم گویل بەر بدا. ڕۆژی جومعە دادگەیەکی خوارەوەتر دیسان بەو کەیسە ڕا دەگا، و سەرۆک کۆمار ئەردۆغان داوای لەو دادگەیەی خوارەوەتر کردووە سەر وەبەر بڕیاری دادگەی قانوونی بنچینەیی نەهێنێ و بڕیارەکە بگۆڕێ. ئەگەر ئەوە ڕوو بدا ، ئەوە دەبێێتە یەکەم نموونە لە مێژوو دا. هیچ تەعلیقێکت هەیە لە سەر ئەوە؟ ئەتۆ – و هەر ئەمڕۆ دۆزگەری ئەو دۆسییەیە لە پڕ گۆڕدرا ، و ئەوە لە ڕوانگەی زۆر کەسەوە کارێکی جێی گۆمانە. ئەمن پێم خۆشە بزانم داخودا ئێوە ئەو کەیسە دەشۆپێنن ؟
ئاغای تۆنر: هەڵبەت دیارە کە ئێمە ئەو کەیسە دەشۆپێنین. ئاشکرایە ئێمە سەبارەت بەو کەیسە تایبەتییە و ئەو کەسانەی تۆ ناوت بردن لە ڕابردوو دا قسەمان کردووە، و نیگەرانی خۆمان دەربرێ سەبارەت بە ئەوی کە دەیڵێ لە مەڕ بەرعۆدەیی تورکییە – یان بەرعۆدەیی حکوومەتی تورکییە لە ئاست پرێنسیپی بنەڕەتی ئازادیی میدیا. ئێمە دیسان بانگەوازی خۆمان ڕووەو کاربەدەستانی تورکییە دادەگرینەوە و دووپاتەی دەکەینەوە دەستەبەر بن کە هەموو تاک و ڕێکخستنەکان – و ئەوە میدیاش دەگرێتەوە ،- ئاشکرایە کە دەبێ ئازاد بن بۆ ئەنجامدانی کاری خۆیان ، کە ئەویش دەربڕینی ئازادانەی بیروڕا، ڕەخنەگرتنی ئازادانەیە بە پێی دەستەبەرییە قانوونییەکانی تورکییە. و ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر چاوەدێری کردنی ئەو کەیسە.
پرسیار: پرسیار دووەم ئەوەیە کە لە ئاخری حەوتوو هاووڵاتییەکی تورکییە لە میامی گیرا. ئەو هاوپەیمانێکی نزیکی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان ە، کە ئەردۆغان لە ڕابردوو دا پەسنی ئەو فەردەی داوە. ئایا ئێوە [ لەو بارەیەوە ] پێوەندیتان بە حکوومەتی تورکییەوە کردووە؟ ئایا ئێوە لە لایەن تورکییەوە هیچ داوخوازێکتان لێ کراوە سەبارەت بەو فەردە؟ واتە سەبارەت بە سزاکانی سەر ئێران و چون ئەو کەسە یارمەتی کرد بە شکاندنی ئەو تەحریمانە لە تورکییە .
ئاغای تۆنر: ڕاستە، و ئەمن داوای لێ بوردن دەکەم ئەگەر ئەمن -
پرسیار: ڕەزا زەڕاب
ئاغای تۆنر: بەڵام ئەوە – ئەو ئێرانییەک نییە؟
پرسیار: هاووڵاتی تورکییە ئێرانە.
ئاغای تۆنر: ڕێگام بدە چاوی لێکەم [ دوایە ووڵامت دەدەمەوە]
پرسیار: باشە
ئاغای تۆنر: ئەمن پرسیارەکە وەردەگرم. داوای لێ بوردن دەکەم.
سپاس: باشە، سپاست دەکەم.
ئاغای تۆنر: بەڵێ.
پرسیار: بەڵێ، سپاس. لە عێڕاق، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورد [ کوردستان ] مەسعوود بارزانی دوێنێ لە چاوپێکەوتنێک دا گوتی پەیەدە و پ.ک.ک. بەتەواوی یەک و هەر هەمان شتن. و ئەو هەر وەها گوتی ئەمریکاییەکانیش دەزانن کە ئەوان -
ئاغای تۆنر: ببوورە، ئەتۆ گوتت پ.ک.ک و -
پرسیار: و پەیەدە
ئاغای تۆنر: و پەیەدە
پرسیار: ئەدی، یەپەگە
ئاغای تۆنر: ببوورە ، قسەکەت تەواو کە، ببوورە
پرسیار: ئەدی.
ئاغای تۆنر: ئەمن هەر دەمەوێ دڵنیا بم کە [باش] لە پرسیارەکە تێگەیشتووم.
پرسیار: باشە. و ئەو [ بارزانی] هەر وەها گوتی کە ئەمریکاییەکان ئەوە زۆر باش دەزانن، بەڵام نایانەوێ بیڵێن، چونکە ئەوان سەرەتی سەرەکی دەدەن بە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام. جا بۆیە ئەمریکاییەکان چاوی خۆیان دەقووچێنن لە پێوەندی نێوان پەیەدە و پ.ک.ک. و ئەوە ئەو شتەیە کە هاوپەیمانی نزیکی ئێوە و ڕێبەری پێشمەرگە، ئاغای بارزانی گوتی.
ئاغای تۆنر: باشە، و ئەتۆ ئەوە لەمن دەپرسی بۆ ئەوەی کاردانەوەی من بزانی کە داخوادا -
پرسیار: ئەمن دەمەوێ بزانم ، ئێوە سەبارەت بە پێوەندیی نێوان پ.ک.ک. و پەیەدە چ دەزانن؟
ئاغای تۆنر: مەبەستم ئەوەیە بڵێم، ئێمە هێشتا لە سەر ئەو سیاسەتەی خۆمانین کە چەندین مانگی زۆرە هەمان بووە ، ئەویش ئەوەیە ئێمە وەک ڕێکخستنێکی تێڕۆریستی بێگانە چاو لە پ.ک.ک. دەکەین. ئێمە توندو تیژییەکانی مەحکووم دەکەین کە ئەو بە دژی خەڵکی مەدەنی تورک و هاوولاتییان ئەنجامی دەدا. و بە جیا لە ئەوە، ئێمە کارمان کردووە لەگەڵ یەپەدە – یان دروستتر  یەپەگە  لە هێندێک بەشی سوورییە وەک بەشێک لە ژمارەیەک لە گرووپگەلی کە ئێمە کاریان لەگەڵ دەکەین و بە شێوەیەکی چالاکانە شەڕ دەکەن بە دژی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام و دەری دەپەڕێنن لەو خاک و کەوشەنەی کە کۆنتڕۆڵیان دەکا.
 ئەوە بە مانای ئەوە نییە کە ئێمە ناڕێکیمان لەگەڵیان نییە کاتێک کە ئەوان خاكێک ڕا دەگرن یان ناگرن – یان ناوچەگەلی نیوە-ئۆتۆنۆمی خۆسەر ڕادەگەێێنن . ئێمە لە سەر ئەوە لەگەڵیان ناڕێکین و ئێمە گفتۆگۆی کراوە و ڕەپ و ڕوومان لەگەڵیان هەیە لەو بارەیەوە، بەڵام ئەوان بەشێکن لە ژمارەیەک لە گرووپگەلی کە زۆر کاریگەر بوون لە شەڕ کردن و مل دە بەر مل نانی داعش – یان ڕووبەروو بوونەوەی داعش، ئەمن ڕێزم هەیە بۆ بۆچوونی [ بارزانی] ، هەر وەک ئەوەی کە ئێمە ڕێزمان هەیە و گوێ دەگرین لە بۆچوونەکانی دەستەڵاتدارانی تورک کاتێک ئەوان نیگەرانییەکانی خۆیان لای ئێمە دەر دەبڕن. بەڵام ئێمە هێشتا ئەو دوانە [ واتە پ.ک.ک. و پەیەدە ] بە دوو شتی جیاواز دەزانین


پێنجشەمە ٢٤-ی مارسی ٢٠١٦
مارک سی. تۆنر
جێگری قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی
پرسیار: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر دوو ڕۆژ لەوە پێش دەڵێ دوای ئەو ڕێفراندۆمەی کە لە کۆتایی ئەمساڵ دا دەکرێ، هەرێمەکەی بە دڵنیاییەوە دەنگ دەدا بە سەربەخۆیی. و ئەو گوتی هیوادارە کە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەست هەڵگرێ لەوەی بەدژی بێ. ئایا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی کوردستانێکی سەربەخۆ دەبێ؟
ئاغای تۆنر: دیسان، ئێمە پشتیوانی لە هەرێمی کورد دەکەین وەک بەشێک لە عێڕاق. ئێمە پشتیوانیمان لە حەولەکانی کرد، بە دڵنیاییەوە حەولی زۆر چاوڕاکێش ، لە شەڕ بە دژی داعش و دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام. و لابردنی و دەرپەڕاندنی لە عێڕاق. ئەمن هیچم نییە بیڵێم. ئەمن باس لە پێواژۆیەکی سیاسی ناکەم کە ئێمە هێشتا نەمان دیتووە و ڕێفڕاندۆمێک کە ئێمە هێشتا [نەمان دیتوە] – کە هێشتا وەدی نەهاتووە



No comments: