Saturday, March 26, 2016

ئەسرا مونگان، کڤانج ئەرسۆی و موزەفەر کەیا دەبێ ئازاد بکرێن



 لە  ١٥- ی مارسەوە مامۆستایانی تێکۆشەر، ئەسرا مونگان، کڤانج ئەرسۆی و موزەفەرکەیا بێ محاکەمە گیراون ، هەر لەبەر ئەوەی گوتوویانە و دەڵێن : " ئێمە نابینە شەریکی ئەو جینایەتە". ئێستا هاوکارانی ئەو مامۆستایانە بۆ بە دەنگەوەهاتن و دەربڕینی هەستی هاوپێوەندی لە بەر دەرگای زیندان نۆبە دەگرنەوە.ئەو کورتە نامانەی خوارەوە
مامۆستایان لە زیندانەوە ناردوویان

  
ئەسرا مونگان ( زانکۆی بۆغازئیچی) : " (... ) وەک ئەو کەسانەی کە حوکمی گرانی هەتاهەتاییان بۆ بڕاوەتەوە ، لە هەمان هەلومەرج دا تاک هێشتراومەتەوە و خراومەتە ژووری تاکە کەسی. لەو پرسیارانەی لێیان کردم ئەو ١٤ مادانە بوون کە لە ڕۆژنامەی " ئاکشام " دا بڵاو بووەتەوە. دەلێن من لە ک.ج.ک. تەعلیماتم وەرگرتووە. ئاکادێمیسیەنێکی ڕاستە قینە لەکەس تەعلیمات وەرناگرێ. هۆی ئەوەش کە دژی یوک (سازی بەرزی پەروەردە) یشین تەواو هەر ئەوەیە . لە هیچکەس تەعلیمات وەرناگرین، بە ساڵانە لەو پێناوە دا خەباتمان کرد.دەڵێین یوک نا با بۆ خۆمان [زانکۆکان] بەڕێوەبەرین. (...) بۆ یەکەم جارە لە ژیانم دا ٥٠ سەعات کتێبم خوێندەوە،. بۆ من بێ کتێب مانەوە ئەشکەنجەیەکی ڕووحی یە (...) زیاتر بیر لە دەرسی شاگردەکانم دەکەمەوە. ٥٤ شاگرم هەیە. دەرسی تێکچوونی ڕوحییان پێ دەڵێم
زۆر بیری ' دەرسیم ' دەکەم (...) لە ڕووی بەدەنییە خۆم ڕاگرت بەڵام لە ڕووی ڕووحییەوە بە پەڕۆشم. بەیانیان سەعات ٨ دەچوومە زانکۆ، شەوانە ئەمن چراکانم دەکووژاندەوە. لێرە دا ئەوەی گرینگ بێ ئەستاندنی مافی پەروەردەیە لە شاگردەکانم. ناتوانم دەرس بڵێم بەو شاگردانەم تێز دەنووسن . مافی پەروەردە دیتنیان لێ ئەستێندراوە. لە پلەی ماستر
دا دەرس بە ١٣ خوێندکار دەڵێم . زۆر بە باشی هەڵدەسووڕا. خوێندکارەکانم دەستیان لە هەوێر دا ماوەتەوە
 (...)



 لە تەمەنی دووساڵ و نیوی تا ١٥ ساڵان لە ئەڵمان بووم و لەوێ دەرسم خوێند. لەوێ بەردەوام باسی سەردەمی نازیان  دەکرد کە چەندە سەردەمێکی خراپ بووە.  لەوێ فێربووم تەنانەت ئەگەر هەموو کۆمەڵیش بڵێ ناکرێ لە شتێکی بەهەڵەی دەزانم بێدەنگ بم. لە ئەڵمانی هیتلێریش دا هەموو کەس گوتبووی " بەڵێ " بەڵام هەڵە بوونی وە دیار کەوت. کە بیر لەم سەروبەندەی ئێستا دەکەمەوە سەروبەندی هیتلێرم وەبیر دەهێنێتەوە. ئازادی بیروڕا گرینگە، هیچ شتێک ناکەم ئەگەر باوەڕم پێی نەبێ. خۆم بە مەسەلەی هەموو کەسەوە خەریک کرد، ووشیار بووم ، حەولم دا بۆ باشترکردنی
هەلومەرجی ئەوانەی لە زانکۆ بە کۆنتڕات دامەزراون
. "
 
 کڤانج ئەرسۆی ( زانکۆی میعمار سینان ): خوێندکارەکانم گوتوویانە، ' مامۆستا کڤانج نومرەی کەم بەکەس نادا کە تێڕۆریست بێ.' ئێمە لە بەر ئەوەی داوای ئاشتی دەکەین دێرە داین. لە بەر ئەوەی داخویانی چاپەمەنیمان خوێندەوە لێرەین. ئەگەر بمانەوێ خەباتی دێمۆکڕاسی بکەین زیندانی مەتریس یەک لە وێستگەکانی ئەو خەباتەیە. بە دیتنی ئەو تەقینەوەیەی دوایی ئێرەمان زۆر بە ئەمنتر هەست پێ کرد (...) پێمان دەڵێن  بۆ هیچ بە دژی پ.ک.ک. ناڵێن ، فاشیزم  قەدەغەی قسە کردن نییە ، تۆبزێتی  قسە کردنە (...) لە بەر ئەو شتانەی گوتوومانە لێرە نین، لە بەر ئەو شتانەی نەمانگوتووە لێرەین. بۆ ئەوەی سەرۆک کۆمار ئەدرۆغان ئاسوودەکەن ئێمەیان دە ژوورێ کرد. لە مەملەکەتێک دا کە دێمۆکڕاسی نەبێ شتی ئاوا ڕوودەدا. لە سەردەمی مەکارتنی [ لە ئەمریکا ] چارلی چاپلین یان بانگ کرد بوو  بۆ لێپرسینەوە: لێیان پرسیبوو:  ' کۆمۆنیستی ' ؟ ، ووڵامی نە دابووە. سی ساڵ دواتر لە بیرەوەرییەکانی دا دەڵێ: ' کۆمۆنیست نیم بەڵام  پرسیارێکی ئاوا سووکایەتی پێ کردنم بوو ، بۆیە ووڵامم نەداوە. "
 موزەفەر کەیا ( زانکۆی نیشان تاشی ) : دوو هەزار و دوو سەد لە ئەندامانی پەروەردەکار ئێمزایان کرد، هەر ئێمە لێرەین. ئێمە داخویانییەکەمان لە سەر ناوی هەموومان نەدا . بە ناوی " ئاکادێمیسیەنان لە پێناو ئاشتی دا "داخویانیمان دا ، لە داخویانییەکەماندا باسی خۆسەری نییە. پەشیمان نیم لەوەی ئیمزام کردووە.لە بەر ئەوەی [ لە بانگەوازە کەدا ] ڕەخنەمان لە پ.ک.ک.نەگرتووە ، باسی پ.ک.ک. مان نەکردووە ، لە بەر ئەوەی ڕەخنەمان لە دەوڵەت گرتووە گەیشتوونەتە ئەو ئاکامەی کە پڕۆپاگاندامان کردووە بۆ ڕێکخستنی تێڕۆریست.سەرۆکی زانکۆ کەمان لە سەرمان وەجواب هات ، بەڵام ئێستا  دەستی لە کار کێشاوەتەوە، لە زانکۆی نیشان تاشی بە منەوە شەش کەسیان دەرکرد "

 سەرچاوە:
https://www.facebook.com/barisicinakademisyenler/?pnref=story






No comments: