گەورەجوویی و زەردەیی ، دوو بن زاراوای کوردی لە ناوچەی کرماشان
دوو بن زاراوای کوردی لە ناوچەی کرماشان
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پەروین مەحموود وەیسی
چاوپێکەوتنێک لەگەڵ پەروین مەحموود وەیسی
بینەرانی
بەڕێز، لەم بەرنامەیەش دا لەسەر بابەتی زمان و زمانناسی بەردەوام دەبین و لە
بەرنامەی ئەمجارەمان دا میوانداری دەکەین لە پەروینی مەحموود وەیسی کە ماستری هەیە
لە بواری ئەدەبی بەراوردکاری و ئێستا خەریکی نووسینی دکتورایەکەیەتی لە سەر وەزنی
شێعری شێوازی گۆرانی.
قازی: زۆر زۆر بە خێر بێیت!
مەحموود
وەیسی: زۆر زۆر مەمنوون،
سپاستان دەکەم.
قازی: وا بزانم ئێوە لە چەند ساڵ لەوە پێشەوە لەپڕۆژەیەک دا
کارتان کردووە سەبارەت بە زمانانی ژیر
مەترسی. بەر لەوەی کە بێینە سەر بابەتی پڕۆژەکەتان پێم خۆش بوو ئەگەر دەکرێ هێندێک
بە ووردی لە ڕوانگەی زانستی زمانناسی ڕا باسی ئەوە بکەن ئەو پێوەرانەی کە کۆنسێپت یان چەمکی زمانی ژێر
مەترسی دیاری دەکەن چن؟
مەحموود وەیسی: بەڵێ، زمانی ژێر مەترسی ئەو زمانەیە کە بێژەرەکانی کەم ئەبنەوە، زۆر زۆر کەم ئەبێتەوە، بە جۆرێک کە بێژەری ئەو زمانە خۆیان ئیتر قسەی پێ ناکەن و خراپترین حاڵەتیشی ئەوەیە کە زمانەکەی خۆیان لە جیلی خۆیانەوە نادەن بە جیلی دواتر. وەکوو حالەتێک کە لە یەکێک لەو لەهجانە کە ئێمە دۆکیومێنتمان کرد، وەکوو لە سەر گەورەجۆیی پێش هات ، ئەڵبەتە ئەوە زۆر بە حاڵەتێکی میکانیکی بۆیان پێش هات . ئاوایی یەک بوو دیالێکتێک تەنیا لەو ئاواییە قسەی پێ ئەکریا، بەڵام چونکە سەدێکیان دروست ئەکرد لە بەر ئاواییەکە ، لە بەر ڕووبارێکی ناو ئاواییەکە ، ئاواییەکە ئەچووە ژێری ئاوەوە بۆیە ئەبوو خەڵکەکە هەموو بە زۆر، بەئیجبار لە ئاوایی بڕۆنە دەر ، هەر کەس ئەچوو بۆ لایەکی تر . هەر لە پێشەوە ئەم پڕۆسێسە شرووع بووبوو ،جیلی پێشوو کەمتر قسەی ئەکرد لەگەڵ جیلی دوایی خۆیەوە یا ئەگەر قسەیان ئەکرد دوو حاڵەتی بوو ، کوردی قسەیان ئەکرد، لەهجەی خۆیان قسەیان ئەکرد.
مەحموود وەیسی: بەڵێ، زمانی ژێر مەترسی ئەو زمانەیە کە بێژەرەکانی کەم ئەبنەوە، زۆر زۆر کەم ئەبێتەوە، بە جۆرێک کە بێژەری ئەو زمانە خۆیان ئیتر قسەی پێ ناکەن و خراپترین حاڵەتیشی ئەوەیە کە زمانەکەی خۆیان لە جیلی خۆیانەوە نادەن بە جیلی دواتر. وەکوو حالەتێک کە لە یەکێک لەو لەهجانە کە ئێمە دۆکیومێنتمان کرد، وەکوو لە سەر گەورەجۆیی پێش هات ، ئەڵبەتە ئەوە زۆر بە حاڵەتێکی میکانیکی بۆیان پێش هات . ئاوایی یەک بوو دیالێکتێک تەنیا لەو ئاواییە قسەی پێ ئەکریا، بەڵام چونکە سەدێکیان دروست ئەکرد لە بەر ئاواییەکە ، لە بەر ڕووبارێکی ناو ئاواییەکە ، ئاواییەکە ئەچووە ژێری ئاوەوە بۆیە ئەبوو خەڵکەکە هەموو بە زۆر، بەئیجبار لە ئاوایی بڕۆنە دەر ، هەر کەس ئەچوو بۆ لایەکی تر . هەر لە پێشەوە ئەم پڕۆسێسە شرووع بووبوو ،جیلی پێشوو کەمتر قسەی ئەکرد لەگەڵ جیلی دوایی خۆیەوە یا ئەگەر قسەیان ئەکرد دوو حاڵەتی بوو ، کوردی قسەیان ئەکرد، لەهجەی خۆیان قسەیان ئەکرد.
قازی: زۆر باشە پێش ئەوەی بچینە سەر ئەو نموونە تایبەتییەی
کە ئێوە چوون و لە نزیکەوە کارتان لە سەر کردووە و دۆکیومنتتان کردووە کە لێرەش
دەیبینین ، پێم خۆش بوو لە سەر ئەو چەمکە زیاتر لە باری تیورییەوە تەماشای
مەسەلەکەی بکەین. یانی پێتان وا هەیە لە بەینی زانایان و زانستکارانی کە لەو
بوارانە دا کار دەکەن دە ڕاستییدا بە جۆرێک کۆ دەنگییەک هەیە سەبارەت بەوەی کە ئەو
چەمکە چییە یان نا ؟
مەحموود
وەیسی: ئەو چەمکە زۆرترین
حاڵەتی ئەوەیە کە بێژەران کەم ئەبێتەوە بە لحازی تێعدادی ئەو کەسانەی کە قسەی پێ
ئەکەن . تێعدادیان کەم ئەبێتەوە، بۆ نموونە
لە شوێنێکی گەورە، وەسیع چەند ئاواییەک قسەیان کردووە بە لەهجەیەک، بەڵام
ووردە ووردە ئەو لەهجەیە لا ئەچێ لەهجەیەکی تر جێگەی ئەوە ئەگرێتەوە وە مەحدوود
ئەبێتەوە، زۆر زۆر کەم ئەبێتەوە، بێژەرانی ئەو شتە، ڕەنگە یەک و دوو جیلی بە سەر دابێ کەس قسەی پێ نەکا ئەو زووانە وەکوو
مردوو دای ئەنێین.
قازی: یانی لێرە دا تەنێ هەر زمان نییە ، شێوەزاریش دەگرێتە
بەر
مەحموود وەیسی: بەڵێ شێوەزاریش وەبەر ئەگرێ.
قازی: زۆر باشە لە ووڵاتی ئەڵمان کە ئێوە لەوێ دەژین لەو
بوارانە دا چ جۆرە دامەزراو هەن، لە زەمینەی
پاراستنی ژمانانی ژێر مەترسی؟
مەحموود
وەیسی: ئەم پڕۆسە بەری
ناگیرێ ، ئەمە ڕەوەندێکی تەبیعی یە، ڕەنگە
بۆ هەر زاراوایەک، بۆ هەر زمانێک بێتە
بەرەوە، ناتوانی بەری ئەوە بگری چون خۆی ئەڕواتە پێشەوە زمانێکی تر جێنشینی ئەبێ ،
زۆرتر مەسئەلە ئەوەیە داکیومێنتی کەین بەر لەوە بە تەواوی لە ناوا پچێت. کە یەکێک
لەو فاوندەیشنانە کە ووتی ئێمە ئامادەین ، چون ئێمە ئەزانین لە ئاستی دنیا بڵێین ٦٠٠٠ تا ٧٠٠٠ زمانمان دانابێ وا قسەی لێ ئەکرێ کە لە کۆتایی
قەڕنی ٢١ دا زیاتر لە نیوی ئەو زمانانە لە بەین ئەچن بۆیە پڕۆژە داندرا کە ...
قازی: باشە ، لە ئەڵمان لەو بوارانە دا دەستگای جۆر بە جۆری زانکۆیی هەن کە کار دەکەن یان ؟
قازی: باشە ، لە ئەڵمان لەو بوارانە دا دەستگای جۆر بە جۆری زانکۆیی هەن کە کار دەکەن یان ؟
مەحموود
وەیسی: نا کە بڵێم موئەسەساتی
جۆر بە جۆر هەبێ کار بکەن، زۆرتر فاوندەیشنەکانن ئەگەر پڕۆژەیەک بووبێ – گەورەترین
پڕۆژەیان ئەوە بوو کە ئێمە کارمان لە سەر کرد -
٦٧ زمانیان لە ئاستی دنیا دا ڕەچاو کرد.
قازی: ئەو پڕۆژەیەی ئێوە لە ساڵی ٢٠٠٠ وە دەستی پێکرد؟
مەحموود
وەیسی: لە ساڵی ٢٠٠٠وە دەستی
پێکرد تا ساڵی ٢٠١٢
قازی: ئێوە ئەو مەسەلەتان بە یارمەتی موئەسەسەیکی دیکە کە لە
هولەندە ئەنجام دا؟
مەحموود
وەیسی: بەڵێ!
قازی: ئەگەر دەکرێ ئەوە زیاتر شی بکەیەوە.
مەحموود
وەیسی: مۆئەسەسەی
سەرەکییەکە، فاوندەیشنەکە لە ئەڵمانیایە، فۆلکس واگنی ناوە.
قازی: یانی ئەو شوێنێکە یارمەتی دارایی داوە بە پڕۆژەکە؟
قازی: یانی ئەو شوێنێکە یارمەتی دارایی داوە بە پڕۆژەکە؟
مەحموود
وەیسی: ئەوەی کە مەسەلە ماڵی
حەل ئەکا، پارەکەی ئەدا . فاوندەیشنەکە مەرکەزی لە ئەڵمانیایە ناوی فۆلکس واگنە.
ئەڵبەتە شەریکەیەکی گەورە هەیە کە ئوتومبیل دروست ئەکا، عەلاقەی نییە بە سەر
ئەوەوە، ناوەکانیان یەکێکن. ' دوبز ' ناوی پڕۆژەکە بوو کە مەرکەزەکەی لە ماکس
پلانک ئینستیتووتی هولەندی لە شاری نەیمیخێن ە .
قازی: دوبز، کورتکراوەی " دۆکۆمێنت کردنی زمانانی ژێر
مەترسی " یە؟
مەحموود
وەیسی: بەڵێ، مەرکەزی
پڕۆژەکە لە هولەندا بوو ، هولەند کاری چی بوو؟ ئارشیڤ بکا، یارمەتی بدا بە وانە کە
پڕۆژەکەیان گرتبوو، فێری کاریان بکات، تێکنیکیان و هەموو ئەو جۆرە کارانە.
قازی: زۆر باشە ئێستا دێینە سەر ئەوانەش. لە پێشدا باسی ئەوە بکەین ئەوانەی کە پڕۆژەکەیان دەست پێکرد. ئێوە بە تەنێ نەبوون وا نییە؟ گرووپێک لە زانستکار و زمانناسان بوون ، ئەو گرووپە چۆن گەیشتنە یەکتری، یانی چۆن فکری ئەوە پەیدا بوو ئەو کارە بکرێ و ئەوە سەبارەت بە شێوەزارێک بێ کە لە جێگایە لە جوغرافیای کوردستان دا قسەی پێ دەکرێ؟ ئەگەر هێندێک لەو بارەیەوە تەوزیح بدەی!
قازی: زۆر باشە ئێستا دێینە سەر ئەوانەش. لە پێشدا باسی ئەوە بکەین ئەوانەی کە پڕۆژەکەیان دەست پێکرد. ئێوە بە تەنێ نەبوون وا نییە؟ گرووپێک لە زانستکار و زمانناسان بوون ، ئەو گرووپە چۆن گەیشتنە یەکتری، یانی چۆن فکری ئەوە پەیدا بوو ئەو کارە بکرێ و ئەوە سەبارەت بە شێوەزارێک بێ کە لە جێگایە لە جوغرافیای کوردستان دا قسەی پێ دەکرێ؟ ئەگەر هێندێک لەو بارەیەوە تەوزیح بدەی!
مەحموود
وەیسی: پڕۆژەکە زۆرتر لە
لایەن زمانناسانەوە بوو کە باسی ئەوانە کرا کە زمان نیوەی زۆری تا دوایی قەڕنی بیست و یەک کۆتایی پێ تێ ، دوایی
پێ تێ ، ئەم باسانە تەرح کرا. فۆلکس
واگنیش وەکوو فاوندەیشنێک کە کاری زانستی زۆر زۆر ئەکات ، زانایانی ئەوان بیریان
لەوە کردەوە کە ئێمە ئەتوانین پڕۆژەیەکمان
بێ لانی کەم تا ئەو جێگەی کە پێمان ئەکرێ، لە
دەستمان دێ، بتوانین هێندێکیان داکیومێنت بکەین.
قازی: باشە ئەوانەی پڕۆژەکەیان دەست پێ کرد کێ بوون؟ مەبەستم ئی پڕۆژەکەی خۆتانە
قازی: باشە ئەوانەی پڕۆژەکەیان دەست پێ کرد کێ بوون؟ مەبەستم ئی پڕۆژەکەی خۆتانە
مەحموود
وەیسی: ئی پڕۆژەکەی خۆمان،
فکرەکەی لە لایەن پڕۆفسۆر
لوودویک پاولەوە بوو کە ساڵی ٢٠٠٤
چوو بۆ مەنتەقە، گەڕا لە مەنتەقە چاوی
کەوت ...
قازی : لە مەنتەقەی هەورامان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ؟
مەحموود وەیسی : چووە مەنتەقەی هەورامان ، چووە مەنتەقەی کرماشان ، ئەو ناوچەی بڵێین کە ئەهلی
حەقەکان یان یارسانەکانی تێیایە لە بەینی
ئەوانە چون مامۆستایەکی زۆر زانایە، ووریایە ، لەهجەکان ئەناسێ ، زمانەکان
ئەناسێ .
قازی:
ناوی پڕۆفێسۆر لوودویک پاول ە.
مەحموود
وەیسی: بەڵێ پڕۆفێسۆر
لوودویک پاول ە . ئەو تێگەیشت کە ئەو زاراوا زۆر تایبەتە باسی سەدەکەی بیست ئەیزانی پڕۆژەیەکی ئاوا لە ئەڵمان هەیە .
قازی: یەکێکیان ئەو بوو ، ئەی کەسانی دی ؟
مەحموود وەیسی: یەکی تریان جێفری هەیگ بوو ئەویش زمانناسە،
قازی: پڕۆفێسۆر جێفری هەیگ
مەحموود
وەیسی: کە ئێستا لە زانکۆی بامبێرگ ە لە ئەڵمان ، ئەوی تریشیان
پڕۆفێسۆر کڕەیەنبرووکە.
قازی : پڕۆفێسۆری گوێتینگێن
قازی : پڕۆفێسۆری گوێتینگێن
مەحموود وەیسی : لە شاری گوێتینگێن ە
بەڵێ. ئەم سیانە پێکەوە باسی قەزییەکەیان کرد
قازی: پڕۆژەکەتان پێشکێش کرد ،
مەحموود
وەیسی : کە پڕۆژەیەک هەیە
، کە منیش وەکوو کەسێک کە شارەزاییم هەیە لە زمانەکان ، لە لەهجەکانی ئەو مەنتقەیە
و ئەو ناوچە باسیان کرد لەگەڵما ئەگەر ئامادەی هاوکاریمان بکە و ..
قازی :و لە ساڵی ٢٠٠٢
ئەو پڕۆژەیەتان پێشکێشی فۆلکس واگن کرد؟
مەحموود وەیسی: ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٧ ی
کێشا تا لێکۆڵێنەوەکە تەواو بوو.
قازی: ئێستا بێینە سەر ئەوەی ئەوەڵ جێگای کە کارتان لە سەر
کرد شوێنێک بوو بە ناوی ' گەورە جوو'
مەحموود
وەیسی : بەڵێ
قازی: گەورە جوو لە کوێ هەڵکەوتووە ؟
مەحموود
وەیسی:گەورەجوو چواردانە
ئاوایین لە تەنیشتی یەکا کە ڕووبارێ لە لایانەوە ڕەد ئەوێ ، ڕووبارەکە پێی ئەڵێن زمکان بەڵام جوو کە هەر وەکوو ' جووب ' ی فارسی بێ
قازی: یان جۆگەلەی کوردی
مەحموود
وەیسی : یان ' جۆگەلە' ی
خۆمان بێ بەڵێ، لە لای ئەم
جۆگەلەیەیا ئەم چوار ئاوایی یە هەن کە گەورەترین ئاوایی یان هەر ئەمەیە کە پێی
ئەڵێن ' گەورە جۆی موردا بەیگی ' گەورەترینیان هەر ئەمەیە بەڵام هەر مەشهوور بە
گەورەجوو ە
قازی: ئەگەر شارێکی وەکوو کرماشان بە پێوەر دابنێین کەوتووەتە
کوێی کرماشانەوە؟
مەحموود وەیسی: ئەکاتە
بڵێین غەربی کرماشانەوە زیاتر نزیک تری شارێکی پچووکترە لای کرماشان بە ناوی ' شاە ئاباد' ، ئێستا پێی ئەڵێن '
ئیسلام ئاباد
'
'
قازی: ' شاە ئابادی
ڕۆژئاوا ' ؟
مەحموود وەیسی : بەڵێ. لە
نزیک شاەئابادەوە بڵێین بە سەیارە نزیک
چارەکێکە.
قازی: زۆر باشە ، خەڵکەکەی بەگشتی فەرمووتان لە باری ئایینییەوە سەر بە ' یارسان ' ن؟
مەحموود
وەیسی: بەڵێ ئەهلی حەقن
هەموو ئاواییەکە.
قازی: پێش ئەوەی باسی ئەوە بکەین کە ئێوە چۆن چوونە ئەوێ و
کاری مەیدانیتان کرد ، لە پێشدا ئەو چوارچێوەیەی کە لەباری مێتۆدۆلۆژییەوە
هەتانبوو چ بوو ؟ دەبوو چ بکەن لەوێ؟
مەحموود
وەیسی: ئێمە پێش ئەوەی بڕۆینە ناو ئاوایی و دەس بکەین
بە کاری مەیدانی پێشتر لە نایمیخەن ی
هۆلەند دەورەیان بۆ دانیاین کە کار چۆن دەست پێ بکەین ، چۆن داکیومێنت بکەین ، چۆن ئاڕشیڤ بکەین
قازی: لە لایەن ئەو
موئەسەسە هولەندییەوە کە باست کرد.
مەحموود وەیسی : بەڵێ ئەوە ' موئەسەسەی ماکس پلانک ' ە بۆ هەموو ٦٧ زمانەکان ، بۆ هەموومان
کورسیان دانیا کە چۆن زەبت بکەین، چۆن
ئاڕشیڤی بکەین چۆن تڕانسکرایبی بکەین ،
یانی بە خەتی فۆنێتیکی لاتین بینووسینەوە
.لەوێ دەورەیەکی چەند ڕۆژە بوو بۆیان دانیاین.
غەیرەز ئەویشە دیسان بەر لەوە
کە دەس بکەین بە پڕۆژەکە لە شاری کیل دا سامر
سکوولێک دەورەیەکی هاوینی کلاسی دوو حە فتەییان بۆ داناین کە زۆرتر لە سەر ئەوە
کار کریا کاری مەیدانی چییە چۆن دەست پێ بکەین.
قازی: زۆر باشە ، دیارە لەو کاری مەیدانییەی دا کە دەکرێ لەو مۆدێلانەی کە پێشتر بە کار هاتوون کەلک
وەردەگیرێ و تەجروبە و ئەزموونی پێشوو لە بەرچاو دەگیرێن وا نییە؟
مەحموودوەیسی: بەڵێ وایە.
قازی: بۆ ئەو پڕۆژە تایبەتییەی ئێوە ' گەورە جوو ' ئێوە چتان لە بەرچاو بوو؟ یەکەم
کاری کە دەبوو بیکەن چ بوو؟
مەحموودوەیسی: ئەوەڵ کار
ئەوەیە کە بڕۆی ڕێ پەیدا کەی بە خەڵکی.کە چۆن بڕۆی دەستی پێ بکەی؟
قازی: لە باری عەمەلییەوە چتان کرد ؟
مەحموودوەیسی: ئێمە شانسێکی
گەورەمان هەبوو. ئەساسەن پڕۆژەکەمان چۆن دەست پێ کرد ؛ لوودویک پاول هات پرسیاری کرد لە من کەسێک
دەناسی لە ناو یارسانەکان کە بتوانێ
یارمەتیمان بدا؟ ئێمەش دۆستێکی زۆر کۆنی باشمان هەبوو ، بنەماڵەیەک کە یارسان بوون ، کەسێکیان بە ناوی ئا سەید فەرەیدوونی حوسەینی ئەو ووتی من ئامادەم بڕۆینە ئەو ئاواییە گەڵتانا هاوکاریتان بکەم .چون ئەو کەسە خۆی یەکێک لە ڕێبەرانی مەزهەبی یارسانەکانە یانی ئەو وەکوو ئەوە بوو کە دەرگامان بۆ
بکاتەوە بە بێ ئەوەی کە ئێمە تووشی هیچ کێشەیەک بین و هەر لە دوورەوە چووین بردینە ئاواییەکە لەگەڵی
ئەوا سەری هەرماڵێکمان دا خۆمان ناساند ؛
ووتی من فڵانە کەسم ، کوڕی سەید وەلی م،
سەید وەلی ش کە چون زۆر بە ناوبانگ بوو لە
مەنتەقە بە بێ هیچ کێشەیەک بردینانیە ماڵەوە چەند ڕۆژێک لە ماڵیان بووین و هەر
لەوێ دەستمان بە کار کرد.
قازی: ئەو کارەی کە
دەستت پێ کرد؛ یەکەم شت چ بوو ؟
مەحموود
وەیسی: یەکەم شت ئەوە بوو هەوڵ بدەی کەمێک خۆت لە
خەڵکەکە نزیک کەیتەوە. بە پێی ئەوە کە باشی ئەم کارە ئەوەیە کە ژنێک بڕواتە ناو
ئەو کارانەوە . ئەتوانی بە ڕاحەتی لەگەڵ ژنەکان کۆنتاکت بگری. هەم لەگەڵ ژن دا
ئەتوانی هەم لەگەڵ پیاو. مەرحەلەی ئەوەڵ
ئەوە بوو کە بیانناسین کە من کێم ؟ ئێوە کێن ؟ و جەوێکی سەمیمی خۆش بکریێ کە زۆر بە ڕاحەتی چووینە پێشەوە یانی کچە
گەنجەکانی ئەوێ ، ژنەکانی ئەوێ زۆر بە ڕاحەتی
هاتنە پێشەوە قسەیان لەگەڵ کردین ، باسی خۆیانیان کرد و هەر لەوێوە دەستمان
پێ کرد شایەد بڵێم چەند سەعاتێک توولی نەکێشا
دەستمان کرد بە زەبت کردن و کارەکەمان دەست پێ کرد.
قازی: زۆر باشە. وەک پێش بەرنامە باسمان کرد
لەوێ چەند شێوەزاری جۆر بە جۆر بە کار دەهێندرێ. جەنابت ئەو پێوەندییەی کە
پێکت دێنا – ڕەنگە ئەوە وا نەبوو کە شێوەزارەکەی ئەوێ بە تەواوی بزانی - گەلۆ بە هەورامی قسەت لەگەڵ دەکردن یان چۆن ؟
مەحموود وەیسی: بە هەورامی
قسەم ئەکرد لە گەڵیانا، هەوڵم ئەدا ئەگەر
تێ نەگەیشتبایەن بە کوردی قسەم ئەکرد...
قازی : کوردیی جافی یانی ..
مەحموود
وەیسی: کوردیی بڵێین کەلهوڕی لەو مەنتەقە قسە ئەکریێ.
بەڵام کەمێکیچ هەوڵم ئەدا هەورامی قسە نەکەم چون
ئێمەی کورد یا هەورامی عادەتمان هەیە کە
لەگەڵ ئێوە کە قسە ئەکەم ئێوە هەوڵ ئەدەن وەکوو من قسە کەن ، من هەوڵ ئەدەم
وەکوو ئێوە قسە بکەم. بۆ ئەوە شتی وا پێش نەیە ئەوان لەهجەکەی خۆیان بمێننەوە تا ئەو جێگای بۆم ئەکریا خۆم قسەم کەمتر ئەکرد ، یا ئەوەی کە کوردی قسەم
ئەکرد بۆ ئەوەی لەهجە هەورامییەکەم ئەسەر
نەکا لە سەر ئەوان ئەوان بیانەوێ. ئەڵبەتە باشی ئەوە بوو ژنەکان
هەورامییان نە ئەزانی بەڵام هێندێ
لە پیاوەکان بیستبوویان ڕەنگە ئەسەریان
بگرتایە بۆیە هەوڵم ئەدا لەگەڵ ئەوان تا
ئەکریێ کەمترین قسە بکەم یانی ئەو
شتانەش کە تەسجیلمان کردووە تێتە دەرەوە کە خۆم زۆر زۆر کەم قسە ئەکەم. پێشتر قسە ئەکەم کە گەیشتینە ئەو قۆناغەی ئەوان بێنە قسە کردن
ئیتر ئەمن بێ دەنگ دەبووم.
قازی: زۆر باشە. ئەو
زانیارییانەی کە زانیاریدەرەکان دەیاندا بە بەڕێزت ئەوەت ڕێکۆرد دەکرد ، یانی
زەبتت دەکرد! دە عەینی حاڵ دا یادداشتیشت
هەڵ دەگرت؟
مەحموودوەیسی: یادداشتم هەڵ نەئەگرت بۆ ئەوەی تا ئەو جێگەی بتوانم خشە وتەقە و ڕەقە نەیێ. ئەڵبەتە شوێنەکەمان ئیدێئال نەبوو ، ئەمن
پێم خۆش بوو لە ستودیۆیەک دا بێ قسە
بکریێ، بەڵام ئێمە ئیمکانی وامان نەبوو، لە ماڵان بووین ڕەنگە یەکێ بهاتبایە
دەرگای بکردایەتەوە، میوانان بهاتبایێ ، بەری ئەوانە نەئەگیریا ، بەڵام ئیتر
چونکە هەوڵم دا هەرچی ئەڵێن ڕێکۆردی بکەم کە گەڕامەوە ئەڵمان کارم لە سەر کردن.
قازی: باشە ئەو کاری مەیدانییە چەندی پێ چوو و لە چەند دەورە دا لە چەند پێریۆد دا ئەوەتان کرد؟
مەحموود
وەیسی: ساڵی ٢٠٠٧ چووین
قازی: چ مودەت مانەوە ؟
مەحموود
وەیسی: تەقریبەن حەفتەیەک
ماینەوە . ساڵی ٢٠٠٨ یش چووین ئەویشە ٣- ٤
ڕۆژ مامەوە.
قازی : باشە، دوایە
مادەکان یانی ئەو زانیارییانەی کە کۆتان کردبووە هێناتانە ئەڵمان و ئەو جار بە گەلە کۆمە – چونکە لەو کتێبەی دا کە لە سەر ' گەورە جوو ' یە دیارە کاری هەر چوارتانە.
مەحموود وەیسی: ئەم کتێبی یەکەم بەڵێ
مەحموود وەیسی: ئەم کتێبی یەکەم بەڵێ
قازی : ببوورە، ئەگەر ئیمکانی هەبێ هێندێکم تەوزیح بۆ بدەی
ئەو ماتریاڵەی هێناتانەوە چۆنتان کار لە سەر کرد بۆ ئەوەی لە قالبی ئەو کتێبە دا
دەری خەن؟
مەحموود
وەیسی: یەکەم کارمان ئەوە
بوو کە ماتریاڵەکەمان هێناوە . لە قۆناخی یەکەم من بووم، جێفری هەیگ بوو، لوودویک
پاول بوو. لوودویک پاول ووتی خۆیان دوانی بزانن سیستمێکی ترانسکریپشن ی
قازی: نووسینەوەی
مەحموود
وەیسی: نووسینەوە بە خەتی
فۆنێتیکی لاتین. یەکەم جار ئەوە بوو چی
دابنێین، چۆن دابنێین؟ ماوەیە لە سەر ئەوە کارمان کرد کە باشترین شێواز چۆنە بۆ
نووسینەوەیان بەوانە دەستمان پێ کرد.
قازی: یانی ئەو خەتی دەنگنووس ئەوەی کە لە فارسی دا پێی دەڵێن ' ئاوا نێگار' ی نێونەتەوەیی؟
قازی: یانی ئەو خەتی دەنگنووس ئەوەی کە لە فارسی دا پێی دەڵێن ' ئاوا نێگار' ی نێونەتەوەیی؟
مەحموود
وەیسی: بەڵێ.
قازی: فۆنێتیک
قازی: فۆنێتیک
مەحموود
وەیسی: فۆنێتیکی ئای پی ئەی
مان بەکار هێنا، ئەڵبەتە نەک هەمووی ئای پی ئەی بێ. ئەو شتانەی کە لە ' شەڕقناسی '
دا بە عام بە کاری دێنین ، کە ڕەحەتیش بخوێندرێتەوە ، زۆر زۆر فۆنێتیکیش نەبێ کە
کەسێک کە ڕەنگە فۆنێتیک نەناسێ نەتوانێ
بیخوێنێتەوە ، لە ئەوەڵی کتێبەکەش تەوزیح دراوە کە نیشانەکان هەر کامێکیان بۆ چی
داندراوە.
قازی: باشە لە سەر موحتەوای کتێبەکە ئەگەر بفەرمووی بەردەوام
بی
مەحموود
وەیسی: بەڵێ. کتێبەکە من
هەوڵم دا بۆ ئەوەی کە ئێمە تا ئەو جێگا
بتوانین
قازی: دەکرێ کتێبەکە نیشانیش بدەی
مەحموود
وەیسی: کتێبەکە بە چەند
بەش دابەش ئەبێ. بە چەند بەش ئەبێتەوە. بەشی یەکەمی ئەوەیە کە ڕێزمانی زمانەکەیە،
بەشی دووەمی ئەوەیە ئەو حەکایەتانەی کە کۆمان کردووەتەوە ، بەشی ئاخریشی
قامووسێکمان بۆ دەرهێنا. کە کارەکە تەقسیم بوو ؛ بووینە چەند گرووپێکەوە. گرووپێکی
زمانەوان بووین لە قۆناخی یەکەمەوە من و لوودویک پاول و جێفری هەیگ بوون. ئەو
سێیانە لە سەر ڕێزمانەکە و لە سەر ئاوا نووسینەکەی و هەموو ئەوانە ئیشمان کرد، لە
تەنیشت ئەمانە گرووپێکی تریشمان بوو ، کڕەینبرووک لەگەڵی، سکەناکیس کە ئەویش
یۆنانی یە و لە سەر موسیقی کار ئەکا ، کە ئەوانیش کتێبکی تریان غەیرەز ئەمە
دەرهێنا لە سەر ئەمە دەرهێنا کە ئەویش لە
سەر مووسیقی و شێعر لە ئایینی یارسان و کولی مەنتەقە بوو ئەو گرووپێک بوو،
گرووپێکی تریش هەبوو کە فیلمێ دەربێنن. من وەکوو حەڵقەی ڕابیتی بەینی ئەمانە چون
زمانەکەم ئەزانی هەر کامیان کە یارمەتیەکیان پێویست بوو ، چ یانیس پێویستی بە
یارمەتی بوایە ، چ ئاغای کڕەینبرووک بە وانیش یارمەتیم ئەگەیاند بەڵام کاری ئەسڵی
خۆم لە سەر کتێبەکە بەشی زمانناسییەکەی بوو، کە لە قۆناخی دوایی دا دەنیس بەیلی
هاتە ناو کارەوە کە بە ووردی چووینە ناوی.
قازی: ئەو خانمی دەنیس بەیلی خانمێکی ئەمریکایی یە؟
مەحموود وەیسی: بەڵێ
قازی: چ بەشێکی خوێندووە لە چوار چێوەی زمانناسی دا؟ مەحموود وەیسی: ئەو زمانناسێکی زۆر باشە. زمانناسی خوێندووە لە سەر دیالێکتی کرمانجی کاری باشی کردووە ، بەڵام دیارە لەهجەکەی ئەوێی نەئەناسی بەڵام هاتە ناو کارەوە، زۆر بە ووردی کارمان کرد پێکەوە چون ئەو لە کالیفۆڕنیا دائەنیشێ و من لە ئەڵمانیا زۆربەی کارەکانمان لە ڕێی ئی –مەیلەوە بوو بەڵام جارێکیان من سەفەرم کرد چووم بۆ لای ئەو یەک و دوو جار ئەو هات بۆ ئەڵمانیا کە پێکەوە هاوکاریمان کرد و زۆرترین کاری ئەو ئەوە بوو کە تێکستەکانمان تەرجومە کردەوە بە ئینگلیسی ، لە دواییش دا قامووسێکمان بۆ دەرهێنا کە کاری موشتەرەکی دوانیمان بوو.
قازی: زۆر باشە، دەتوانم پرس بکەم لەو زەمینەیە دا جەنابت چت
بۆ دەرکەوت ئەگەر بۆ وێنە موقایەسەی بکەی لەگەڵ شێوەزاری هەورامی یان شێوەزاری
کەلهوڕی؟ فەرقەکانی چ بوو، ئی ئەو شێوەزارە تایبەتییەی کە لەو گوندانە، لەو چوار
گوندە قسەی پێ دەکرا؟
مەحموود
وەیسی: هەر وەکوو هەر
زاراوایەکی دیکە جیاوازەکانی بەشی خۆی هەیە. لە لەحزەی ئەوەڵەوە منیش زەمانم پێویست بوو تا تێبگیەم لێیان. بڵێین لە سەرفی
فێعل دا جیاوازیان هەیە، لە فۆنێتیک دا جیاوازییان هەیە ... ئەتوانیان هێندێکی گوێ بەین
قازی: زۆر باشە ، هاوکاران ، ئەو بەشەی کە پێوەندی هەیە
لەگەڵ ' گەورە جوو' بڕێکمان گوێ لێ بێ.
...............................................................................................
................................................................................................
مەحموود
وەیسی: ئەڵبەتە ئەمە '
زەردە ' بوو ، دیالێکتی زەردە بوو. ، '
گەورە جوو ' نەبوو.
قازی: باشە ئەوەی کە گوێمان لێ بوو ، بە گوێی من هێندێک وەک کەڵوڕی دەچێ وایە یان نا؟
قازی: باشە ئەوەی کە گوێمان لێ بوو ، بە گوێی من هێندێک وەک کەڵوڕی دەچێ وایە یان نا؟
مەحموود وەیسی: کەمتر لە کەڵووری دەچی ، بە ڵام زەردە زۆر دوور نییە
لە ...
قازی: ئێستا ' گەورە جوو' یەکەمان گوێ لێ دەبێ ..
...................................................................................................
قازی: وا دیارە لە دیوی کۆنتڕۆڵ زۆر سەردەری لێ
ناکەن کامەیان کامەیە ، ئەوەش هەر ئی '
زەردە ' بوو. ئێستا ئەوانە وەک کتێب دەرکەوتوون و لە ئەڵمان چاپ کراون وەنییە ؟
ساڵی ٢٠١٢ چاپ بووە و خوێنەرەوە دەتوانن کەلکی لێ وەربگرن. لە بەیسی کامپیوتێریش
دا هەیە؟
مەحموود
وەیسی: بەڵێ. هەر نەک
ماتریاڵی ئەو کتێبە، بەڵکوو حدووی ١١٨ فایلی سەوتی ئێمە لەوێ ئاڕشیڤمان کردووە کە
هەر کەسێ ئەتوانێ بڕواتە ناو ئەم ئاڕشیڤە لە سایتی ' دۆبیس ' ی ناوە بڕواتە ناو
ئەو
' دۆبێس ' ە، پڕۆژەی ' گۆرانی ' لێ بدا ئەتوانێ ببینێ کە فایلەکان ڕیز کراون بە شوێنی یەک دا، هەرچی ئەو حەکایەت و داستانانەی ناو ئەو کتێبانە هەیە ئەویچەش لەوێ هاتووە ، غەیرەز ئەوەش ماتریاڵی زۆر زۆرم کۆ کردەوە ، هینی ئەوانی ترش هێندێکیان، هێشتا نە بە تەواوی ، هێندێکی ئەوانیشمان ناوەتە ناو سایتەکەوە کە بۆ هەموو کەسێ کە ئەتوانن بڕۆنە ناوی و تەماشای کەن.
' دۆبێس ' ە، پڕۆژەی ' گۆرانی ' لێ بدا ئەتوانێ ببینێ کە فایلەکان ڕیز کراون بە شوێنی یەک دا، هەرچی ئەو حەکایەت و داستانانەی ناو ئەو کتێبانە هەیە ئەویچەش لەوێ هاتووە ، غەیرەز ئەوەش ماتریاڵی زۆر زۆرم کۆ کردەوە ، هینی ئەوانی ترش هێندێکیان، هێشتا نە بە تەواوی ، هێندێکی ئەوانیشمان ناوەتە ناو سایتەکەوە کە بۆ هەموو کەسێ کە ئەتوانن بڕۆنە ناوی و تەماشای کەن.
قازی: زۆر باشە، ئێوە دیارە هەرچۆنێک بێ لەگەڵ ئەوەش کە ئەوە
هێندێک دەرفەتی بۆ ئێوە پێک هێناوە بۆ
لێکۆڵینەوەی زیاتر ، ئەو لێکۆڵینەوەی دیکەی کە کردووتانە ' زەردە ' ئی چ
ساڵێکە؟ زەردە لە کوێ یە؟
مەحموود
وەیسی: بەڵێ. زەردەش زۆر
دوور نییە لە ' گەورە جوو ' بەڵام زەردە نییە لە قۆناخی گەورە جوو یا، بڵێین
'گەورەجوو ' ئیتر تەواو بوو، خەڵکەکەی هەر کەس چووەتە شوێنێکەوە،
قازی: لە بەر هەڵبەسترانی سەدی ئاو ؟
مەحموود
وەیسی: بەڵێ. لە بەر سەدی
ئاوەکە، بە خەڵکەکەیان ووت بڕۆن و هەر کام لە شوێنی تر زەوییان پێ دان. پێکەوەش
نین هەموویان کە بڵێین زمانەکەیان ئەپارێزن. بەڵام ' زەردە ' نییە لەو قۆناغە دا
. ' زەردە ' ئاواییەکە هەموو خەڵکەکەی
قسەی پێ ئەکەن بە زمانەکەی خۆیان لە ماڵەوە قسەی پێ ئەکەن؟
قازی: ئەو لە کوێ هەڵکەوتووە ببوورە؟
مەحموود
وەیسی: ئەویش بڵێین لە
بەینی ' سەرپولی زەهاب ' و ' کرند ' ە
کە هەموویان ئەکەنە پارێزگای کرماشان بڵێین زۆر دوور نین لەوێ . لە ' کرند
' ەوە ئەڕۆی بۆی ئەویش هەر نیو سەعاتێک دوورە.
قازی: ئەوانیش ئەهلی حەق ن؟
مەحموود
وەیسی: ئەوانیش هەموویان
ئەهلی حەق ن . یەکێک لە گەورەترین مەرکەزی ئەهلی حەقەکان بڵێین 'بابا یادگار
' بێ
لەگەڵی " داوود ' دا، دوو دانە مەزاری پیرۆزی ئەهلی حەقەکانە ها لە
نزیکی ئەم ئاوایی یە. تایبەتمەندییەک کە ئەو ئاواییە بۆ ئێمەی بوو زۆر گرینگ بوو
...
قازی: کەنگێ چوون ، چ ساڵێک بوو ؟
مەحموود
وەیسی: هەر ساڵی ٢٠٠٧ چوین
دوو ڕۆژ لەوێ بووین ، لە قۆناغی دووەم حەزم کرد بڕۆم ئەوانەی کە 'زەردە ' قسە ئەکەن ، ئەگەر لە شوێنی دیکە هەن
ئەوانە بدۆزمەوە لە باشووری کوردستان لە
نزیک شاری خانەقین ەوە . چەند بنەماڵە بوون کە ساڵی ٧٩ لە زەردەوە کۆچیان کرد بوو
بۆ ئاوایی یێ بە ناوی ' دەورە ' لە نزیک خانەقین.
قازی: لە بەر ئەوەی کە
' زەردە ' بۆمباران کرا بوو ؟
مەحموود
وەیسی: نەخێر لە بەر ئەوە
نەبوو، لە دوای ئینقیلابی ئێران کۆچیان کرد بوو چوو بوونە ئەوێ..
قازی: بە دوای شۆڕشی ئێران دا،
مەحموود
وەیسی: بەڵێ، بە دوای
شۆڕشی ئێران دا. ویستم بزانم ئەوان چۆن قسە ئەکەن. کە چووم لە دوو قۆناخا ئەوانیشم
بینی توانیم لەوێش هێندێ فایل تەسجیل بکەم. لە کۆتایی شەڕی ئێران و عێڕاق یانی
زۆری نەمابوو کە کۆتایی بێت و ڕۆژانی ئاخریە بە داخەوە ئاوایی ' زەردە '
بۆمباردمانی کیمیایی کرا ، ئەو جۆرە کە
خۆیان باسیان ئەکرد حدوودی ١١٧ نەفەرێک کووژران ...
قازی: لە لایەن دەوڵەتی ئەو دەمی عێڕاقەوە
مەحموود
وەیسی: بەڵێ لە لایەن
سەدامەوە ئەو کارە کرا. شتێک کە بۆ ئێمە زۆر ناخۆش بوو هەستمان ئەکرد کە زۆر بڵاو نەبۆتەوە رەنگە زۆر کەس نەزانن کە چی
ڕوویداوە لەم ئاوایی یە. وەکوو ئەرکێکی
ئینسانی بۆ خۆمان هەستمان کرد ئەبێ ئەمە داکیومێنت بکەین کە بڵاوی بکەینەوە، گوێ
بدەین بە قسەکانیان، بۆیە بەشێکی، چوار دانە حەکایەت کە قسەیان کردووە باسی
ئەو واقعە ئەگێڕنەوە کە چی ڕوویدا ، کەی
بوو ، چۆن ڕووی دا. زۆر بە ووردی ئەچنە ناو ئەو واقعەوە.
قازی: لە باری گڕاماتیکی ، ڕێزمانییەوە نزیکە لە کەلهوڕی وا
نییە؟
مەحموود
وەیسی: نەخێر ' گەورەجوو '
ڕەنگە نزیکی کەلهوڕی بێ بەڵام ' زەردە '
زۆرتر بڵێین نزیکی ' کەنوولەیی ' بێت ..
قازی : یانی هەورامی
مەحموود
وەیسی: بەڵێ زۆرتر لە
هەورامی یەوە و تایبەتمەندی ' زەردە ' ئەوەیە کە کتێبە ئائینییەکانیان ، کتێبە
پیرۆزە ئائینییەکانی یارسانەکان زۆر نزیکە
لە دیالێکتی ئەمانەوە بۆیە ئەمە خۆی گرینگی ئەکا ، زانینی ئەم دیالێکتە یارمەتی ئەکا ..
قازی: وەکوو ' سەرەنجام'
مەحموود
وەیسی: ' سەرەنجام ' بەڵێ . دیوانە گەورە و ئەمانە
زۆرتر لەو دیالێکتە ئەچێ بۆیە گرینگە فێر
بوونی ئەم دیالێکتە.
قازی: باشە، ئەو مێتۆدەی کە ئەو داستانانەتان کۆ کردووەتەوە
دوایە تڕانسکرایب تان کردووە، نووسیوتانەتەوە بە پێی خەتی نێو نەتەویی فۆنێتیک ،
چی دیکەشتان کردووە کە پێتان وا بێ لە کتێبی ' گەورە جوو ' دا نەتان کردووە و لێرە
دا کردووتانە؟
مەحموود
وەیسی: ئێمە هەر هەوڵمان
دا هەر ئەو مێتۆدەش لەوێ بەکار بێنین . جیاوازی لە گەڵ ' گەورە جوو ' ئەمە بوو . من و دەنیس بەیلی هەستمان کرد ئیتر
خۆمان لە قۆناخێکاین کە ئەتوانین بە بێ یارمەتی پڕۆفێسۆرەکانمان خۆمان بە دوانی
کارەکەمان بەرینە پێشەوە، ووتیان پێمان پڕۆفێسۆرەکان ئەگەر بتانەوێ هەر کاتێک
پێویستتان بوو بە ئێمە ئەتوانن پرسیارمان لێ بکەن بەڵام ئیتر کارەکە بەدەستی
خۆتانە. یانی ئێمە خۆمان دوانی کارەکانی ئەو کتێبەمان لە سەر ' زەردە ؛ ئەنجام دا.
قازی: ئەویش وەک ' گەورە جوو ' ئێستا لە بەیسی کامپیوتێر دا هەیە؟
مەحموود
وەیسی: بەڵێ ئەویچە
ئامادەیە هەر وەک ئەو پڕۆژەی ' گۆرانی ' یە لە سایتی دۆبێس دا ، کە چۆن ماتریالی
گەورەجوو هەیە هینی زەردەش هەیە. هەر کورتێکیش باسی ئەوە بکەم حەولمان دا بۆ
حەکایەتەکان شتی جیاوازمان هەبێ ؛ مەسەلەن
یەکێک لە شتەکان کە گرینگ بوو حەکایەتی
مناڵانمان هەبێ، چون زمانی تایبەت بە خۆی هەیە. کەمێ زەحمەت بوو ئەوە کە خەڵکەکە
تێ بگەینی کە بۆ گرینگە بۆ من . مەسەلەن
پرسیاریان ئەکرد لەمن بۆ تۆ مناڵی حەز ئەکەی داستانی ئاوا ببیسی ؟ کەمێ کاتی برد
تا بتوانم ئیقناعیان پێ بێنم بۆ من گرینگە
و بۆ ' گەورە جوو ' لە قۆناخی
دووهەمیا خانمێکم دۆزییەوە حدوودەن ٣٥ ساڵی عومر بوو لە ئەوەڵەوە قسەی نە ئەکرد
دوای یەک دوو ڕۆژ هەوڵدان هاتە قسە کردن من بینیم دەریایێ لە حەکایەتی پێ یە ئەم
ژنە. زۆر جوان بوو کە چەند سەعاتێ زیاترم نەمابوو کە تا ئەو جێگەی پێم کرا تەسجیلم
کرد . هێندێ تریچ بیرەوەرییەکانی خۆیان بوو ، مەسەلەن پیاوێ بوو حەفتا و دوو سێ ساڵ بوو باسی بیرەوەرییەکانی بۆ ئەکردم لە دەورانی
موسەدیقەوە لە ڕوانگەی چاوی خۆیەوە. یا هێندێ کچی گەنج بوون کە کێشەکانتان چییە لە ئاوایی دا ئەژین ؟ چۆن ئەژین ؟ زەماوەند چۆن ئەکرێ؟ پرسە چۆن ئەگیرێ؟ بە ووردی هەموو ئەمانویست
هەموو شتێ باس بکرێ بۆ ئەوەی بتوانین بۆ ڕێزمانەکەمان بە کاری بێنین. کە بۆ ' زەردە ' ش هەوڵمان دا هەر ئاوا بێ.
قازی: زۆر باشە . یەکێک لەو نیشانانەی کە زمانان لەیەک جوێ
دەکاتەوە بۆ نموونە کوردی و فارسی مەسەلەی ئەرگاتیڤە، ئەرگاتیڤیش یانی ئەوەی کە لە
زەمانی ڕابردوو دا فاعیلی جوملە لەگەڵ فێعلەکە ناگونجێ ئەگەر دۆخی فێعلی تێپەڕ بێ
، دەکرێ ئەوە لە جوملە دا تەوزیح بدەی ،
ئەوە یەک ، دووهەم ئەو زاراوانەی کە ئێوە
کارتان لە سەر کرد لە ڕووی ئەرگاتیڤەوە وەزعیان چۆنە؟
مەحموود
وەیسی: با ئەوە بڵێم لە
سەر ئەرگاتیڤ ؛ ئەڵێن دوو سێیەمی زمانانی دنیا سیستمی ئەرگاتیڤیان هەیە. یانی
شتێکی سەیر و سەمەرە نییە ئەرگاتیڤ لە زۆربەی زمانانی دنیا پەیدا ئەوێ.
قازی: بەڵام لە فارسی دا نییە
مەحموود
وەیسی: لە فارسی دا، بڵێین
لە فارسی میانە دا ، ناوەڕاستا هەمانە ، بەڵام لە قۆناخی ئێستا دا لە دەستی ئەدا.
قازی: بە میسال بیڵێی باشترە
مەحموود
وەیسی: مەسەلەن بۆ خواردن
: ' من غذا خوردم ' = من نانم خوارد . ئەو ' خوردم '
ە کە فێعلەکەی 'میم ' بێ
لەگەڵی من پێکەوە ئەگونجێ ئەلاقەی
بە سەر ' غذا ' وە نییە بەڵام کە بیکەینە
کوردی ئەڵێین : ' من نانم خوارد ' میم ەکە لەگەڵ نانەکە دا ئەگونجێ
' میم ' ەکە نایە بلکێ بە
فێعلەکەوە بەڵکوو هاتووەتە لای مەفعوولەکەمان.
قازی: ئەو کلیتیکە لە کوردی دا دەکرێ ' لکێن' ی بۆ دانێین
قازی: ئەو کلیتیکە لە کوردی دا دەکرێ ' لکێن' ی بۆ دانێین
مەحموود
وەیسی: لکێنەکە دێتە لای
مەفعوولەکەمانەوە کە لە هەورامی دا بە ووردتر دێتە ئەوێ چون جینسی دەستووریشمان
هەیە لە هەورامی دا چۆن ئەبینین مەسەلەن
بڵێین ' ئەمن ساوێوەم واردە ' ، یانی ئەمن
سێوێکم خوارد ، چونکە ' سێوە' کەمان لە
ڕووی جینسییەوە مێینەیە لە فێعلەکەیشا خۆی
جوان نیشان ئەدا. یانی جوان نیشان ئەدا کە لەگەڵ مەفعوولەکەدا هەم ئاهەنگە.
قازی: یانی لە هەورامی و لە کوردیی جافی یا بڵێین کوردیی
سۆرانی دا ...
مەحموود
وەیسی: لە هەموو ئەوانە دا
سیستمی ئەرگاتیڤ هەیە ، تەنیا کوردیی کرماشانی نەبێ وەکوو کەلهوڕییەکان بڵێین ئەرگاتیڤیان نەمابێ ، ئەڵبەتە ئەمن دیالێکتی
ئەوان زۆر باش ناناسم.
قازی: وەکوو نموونە
مەحموود
وەیسی: ' من نان خواردم '
یانی ئیتر ئەو کلیتیکە ئیتر نایەتە لای نان. ڕەنگە لێشیان تێک بچێ کە ئەبیستن. لە
لای کوردییەکان هەر ئەوە ماوە ، بەڵام لە ' لەکی' دا هەرئەو سیستمەمان هەیە.
قازی: زۆر باشە، کارەکەتان بەشێوەی کتێب دەرهاتووە ئەمن زۆر
پیرۆزباییتان لێ دەکەم بۆ ئەو کارانە،
بەڵام وا بزانم کاری پی ئێچ دی یەکەتان ،
دوکتورایەکەتان لە سەر ئەو دوو لێکۆڵینەوانە نییە کە کردووتانە. لە سەر چییە ؟ لە
سەر چ بابەتێک دەتانەوێ پی ئیچ دی یەکەتان بنووسن؟
مەحموود
وەیسی: ئەمن لە جێدا لە
بەر ئەوەی بەشێک لەو دەرسەی خوێندوومە ئەدەبییات بووە وەکوو بڵێین ئێرانناسی ، کە زمانە کۆنە
ئێرانییەکانیش ئەگرێتەوە ، هەر لە کۆنەوە حەزم لە ئەدەبییات بووە ، ئەدەبییاتیشم
خوێند، حەزم کرد مەوزووعێکی ئەدەبی
هەڵبژێرم کە بۆ وەزنی شێعری گۆرانی بە عام بڵێین چ شێعری یارسانەکان بێ ، چ شێعری
کۆنی خۆمان بێ. چونکە ئەزانین
ئەدەبییاتێکی عەزیممان هەیە ، حدوودی چوار سەد پێنجسەد ساڵ ئەدەبییاتمان
هەیە و چونکە سیستمێکی وەزنی جیاوازی هەیە
بڵێین لە شێعری فارسی ، تەنانەت لە شێعری سۆرانی حەزم کرد کە بە ووردی بڕۆمە سەر
سیستمی وەزنی بۆ ئەوەی بزانین سیستمی وەزنی ئەو شێعرانە چۆنینە؟
قازی: باشە ئەو لێکۆڵینەوەیەت بە چ شێوەیەک ئەنجام دەدەی؟
مەحموود
وەیسی:کارەکە ئەوەڵ بەشێکی
تێئۆری هەیە ئەساسەن بزانین لە دنیا چەند دانە سیستمی وەزنی شێعری مان هەیە ، زمانە ئوڕووپاییەکان چۆنن .
کە دیاری کراوە کە لە ئاستی دنیا چەند دانە سیستمی وەزنی مان هەیە. هێندێکیان
سترێس لە سەر کەلیمە بۆی گرینگە، هێندێ تۆن گرینگە، هێندێ هیجا گرینگە کە ئێمە
سیستیمەکەمان دەکرێ بڵێین کەمێ نزیکی لەگەڵ سیستمی فەڕانسەیی هەیە و ئەنجا پڕۆفێسۆرەکەم داوای کرد لێم کە ئەشێ مێژوویەکیش
بدەین بە سەر زمانە کۆنەکان دا بزانین لە ئەوێستایی دا سیستمی وەزنی شێعری چۆن
بووە، لە پارتی یا چۆن بووە، لە فارسی یا چۆن بووە ؟ لە هەموو ئەوانە تەماشایەکی
بکە ئەنجا بێرە سەر هینەکەی خۆت. لە کوردی یا چۆنە، لە شێعری عامیانەی کوردی یا
چۆنە ، کە دیسان نزیک ئەبێتەوە لە شێعری عامیانەی کوردی و هەورامی یەک سیستمی
وەزنی بەکار دێنن . چاو خشانێکم بە سەر ئەوانە دا بوو . ئەمجا مێتۆدێک کە بەکاری
دێنم لەگەڵ چەند دانە کەس کە باش گۆرانی ئەزانن بڵێین زمانی هەورامی ئەزانن چەند
کەسم هەڵبژارد داوام لێکردن کە شێعرەکانم بۆ بخوێننەوە، کە شێعرەکان ئەخوێننەوە ،
پڕۆگرامی کامپیووتێریم هەیە بە ناوی پلات ئەیبەمە ناو بەرنامەوە دەنگەکانیان جا
تماشایان ئەکەین بزانین مەکس ، وەستان لە
کوێ هەیە ، ئەمجا سترێسی کەلیمە لە کوێ یە ، لە ڕووی ئەوانەوە تەجزیە و تەحلیل و
ئانالیزم کردووە کە وەزنی شێعری ئێمە ئەساسەن چۆنینە؟
قازی: زۆر باشە، ئێستا بێینە سەر باسێک کە ڕەنگە هێندێک
کۆنترڤێرشییەل [ دڕکاوی ] بێ ئەویش چونکە
لە سەرەتای ئەو کتێبە دا باس کراوە. ئەویش ئەوەیە کە ئەو شێوەزارانە و ئەو باسانەی
کە لەوێدا هەیە هەموو لە ژێر چەتری شتێک
بە ناوی ' گۆرانی ' هاتووە. لە عەینی حاڵ دا
باسی ئەوەش کراوە کە خەڵکەکە بۆخۆیان وا ناڵێن کە بچییە ئەو ناوچانە لە خەڵک پرسی ناڵێن ئێمە
بە گۆرانی قسە دەکەین بەڵکوو دەڵێن بە هەورامی قسە دەکەین یان وەک ئەوەی کە ناوی
گوندەکەی خۆی دەنێ لە شێوەزارەکەشی ، وەک ئەوەی ئێوەش کردووتانە. پاشانەکە
لێکۆڵەرەوەی دیکەش هەن کە باسی ئەوەیان کردووە و تا ڕادەیەکیش بە پێی ناوەرۆکی
شێعرەکانی کە بە شێعری هەورامی مەشهوورە ، گۆرانی مەشهورە تەماشای بکەین هێندێ
قسەکەیان وێدەچێ، ئەڵبەت ئەگەر لێرە لە ناو کاغەزەکانم دا بیبینمەوە. باسی ئەوە
دەکرێ کە گۆرانی بەر لەوەی زمانێک بێ ، یا شێوەزارێک بێ کە خەڵک قسەی پێ بکا ، دە
ڕاستیدا شێوازێکی ئەدەبی یە یانی خەڵکی زاگرۆس خەڵکی کە لەو مەنتەقانە دا
ژیاون ئەو ئەدەبییاتی دەڤکی یا ئەدەبییاتی
شفاهی یان بە کار هێناوە کە دوایە بە شێوەی دەستخەت و لە زەمانی میرنشینی
ئەردەڵانەکانەوە تا ئێستاش دەبینین شێوە زمانێک بە کار هاتووە کە شێعری پێ بنووسن
بەڵام لزوومەن ئەوە نەبووە کە خەڵک قسەی پێ بکەن ، کە وابوو نەزەرییەیەکی ئاوا
هەیە کە لە ڕاستیدا گۆرانی بەر لەوەی کە زمانێک بێ یا بەر لەوەی کە شێوەزارێک بێ شێوازێکی ئەدەبی یە بۆ دەربڕینی ئەدەبی،
سەبکێکە یانی. ئێوە بۆچوونتان چییە لەو بارەیەوە؟
مەحموود
وەیسی: ئەوەڵین جارێک کە
ناوی گۆران لە مێژوو دا ئەبیسین لە کتێبێک دایە بە ناوی مێژووی جوغرافیا هی
سترابۆن کە لە سەدەکانی ئەوەڵی میلادییەوە بڵێین زایینییەوە نووسراوە، لە ئەم
کتێبە دا ئیشاڕەیەکی زۆر زۆر کورت ئەکرێ
بە ناوی ' گۆران ' ، باسی شارێکی تر ئەکا، باسی شارێک بە ناوی ' سارا پرا 'ی ئەکا
ئەڵێ ئەو شارە نزیکی گۆرانەکان و نزیکی مادەکانە. یەکەم جار ئەم ناوە ئەبینین کە
لە قۆناغی دواتر دا بڵێین لە کاتی ئەرذەلانەکان کە بە جل و بەرگ و ئەوانە ئەڕتەشی
خۆیان هەبووە، یانی بڵێین عەسکەری خۆیان تایبەت بووە لە دەرباری ئەردەڵانەکان، هەر
کام بە کڵاوێکی تایبەتەوە ، بە ڕەنگێکی تایبەتەوە ناسراون؛ گۆرانەکان ڕەنگی
تایبەتی خۆیان بووە مەسەلەن بڵێین هەموو
کڵاو سوور بوونە بەوە دیاری کراون، بەڵام بەر لەمیچە ئەساسەن گۆران یا گووران لەو
مەنتەقە شوێنێکی جوغڕافیایی دیاری کراوە لە بەینی ' جوانڕۆ ' و بڵێین مەنتەقەی
' گەهوارە ' وە مەنتەقەیەکە پێی
ئەڵێن گۆران کە ئەهلی حەقەکانی لە ناو
دان.
قازی: یانی ناوێکە بە مانای چۆر بە جۆر بە کار دێ. مەسەلەن
لە زۆر ناوچەی کوردستان کە دوورن لەو مەنتەقانە لە باری جوگرافیاییەوە مەسەلەن لە
پشدەر بەکار دەهێندرێ ، تەنانەت لە ناوچەی کوردنشین یان باکووری کوردستانی ئێران
لە دەورو بەری میاندوا گرووپێک هەن کە ئەهلی حەقن، زمانیان گۆڕاوە بە زمانی تورکی
ئازەربایجانی قسە دەکەن بەڵام لە ناوچە دا کوردەکان پێیان دەڵێن گۆران ، وەکوو گۆران باسیان دەکەن، فەرموو
بەردەوام بە!
مەحموود
وەیسی: ئەساسەن گۆران لە
سەر دەمێ وەکوو بڵێی بە کەشاوەرز گوتراوە
قازی: ئەگەر زۆر دوور نەڕۆین ، ئەمڕۆ چۆنە؟
مەحموود
وەیسی: دوو سەد سێ سەد ساڵ
لەمەو بەر ئەوەی بڵێین کوردەکان حەیوانیان بووە کۆچەر بوون ، گۆرانەکان هەمیشە
ئاواییان بووە ، زراعەتیان کردووە بۆیە کە گوتوویانە گۆران یانی ئەوانەی کە
مەشغووڵی زەوی و زارن. یانی ئا لە ویچە خۆیان جیا کردووەتەوە. کە ووتم ناوچەیەکی
جوغرافیایی یە و ئەمڕۆچ زۆرتر بەو ناوچە و بە تایبەت بەس بەوانەی کە خۆیان بە یارسانەکان
ئەزانن ئەڵێن ئێمە وەکوو تایفە بڵێین تایفەی گۆرانین . مونتەها ئێمە وەکوو گرووپی
زمانەوانی ، وەکوو زانستی بۆ ئەو شێوەزارانەی کە نزیکن لە یێکۆ هەستمان کرد ئەبێ
عیباڕەتێکی کولیمان هەبێ ..
قازی: بەڵام پێش هەستی ئێوە ئەو بۆچوونەش هەیە ؟ یانی ئێوە
لە ئاست ئەو بۆچوونە دەڵێن چی کە: یەک، خەڵکەکە بۆخۆیان بە زمانەکەیان ناڵێن
گۆرانی و دوو، ئەو شێعرانەی کە بە ناوی گۆرانی هەیە، سەبک و سیاقێکی تایبەتی هەیە
کە ئەوە هەم وەکوو ئەدەبییاتی هەورامی ناسراوە و هەم دوای ئەوەش ئێستا بۆ نموونەی
نزیک ٦٠ – ٧٠ دەستخەتی شانامەی کوردی هەیە
کە عەینی سەبک و سیاقی گۆرانی یە. جا ئەوە بە بۆچوونی تۆ چەندە لە جێگای خۆی دایە
کە ئەوە بە شێوازێکی ئەدەبی دابندرێ تا ئەوەی بە زمانێک کە خەڵک قسەی پێ بکەن.
مەحموود
وەیسی: با فەقەت کورتەیەک
لە سەر ئەوە بڵێم کە زۆربەی خەڵک ڕەنگە ووشەیەکی دیاریکراویان بۆ زمانی خۆیان
نەبێ. مەسەلەن من چوومە خانەقین ووتیان ئەو زمانە پێی ئەڵێن: ' ئەڕا ئەڕا ' . لە
ئاوایی گەورەجوو پرسیم ئێوە بە دیالێکتەکەی خۆتان چی ئەڵێن ووتی ئەو ئاوایی یەکە پێمان ئەڵێن ' موای موای
' ووتم ئەی ئەو ئاوایی بەرانبەر کە بە کەڵهوڕی قسە ئەکەن ووتی بە وانە ئێژین : '
مووشی مووشی ' یانی ئەڵێ ئەڵێ. یەعنی یا
ووشەی وەکوو 'زازا' لە دەرەوە پێیان دراوە ، ووشەی وەکوو ' ماچۆ ' یانی
زۆر ڕەنگە ووشیاری نەبێ بە سەر
ئەوە ئەساسەن جیاوازی زمانەکان چییە . ئەزانین شتێکە جیاوازە لەوانیتر، یانی لەوە
ناڕواتە بەرەوە.
قازی: بەڵام یەک شت هەیە ئەویش ئەوەیە کاتێک ئەتۆ ئیستیلاحی زمان بەکار دێنی لزوومەن بە مانای زمانیش نییە بەڵکوو بە مانای ئەوەیە کە لەم دێیە ، لەو محەلە بەو زمانە قسە دەکرێ وەکوو میسال. بەڵام قسەکە لە سەر ئەوەیە ئایا ئەو شێعرانە ، ئەو شێعرانە کە بە گۆرانی قەبووڵن خەڵک هەیە ئاوا قسە بکا؟ نا ، چونکوو لەو شێعرانە دا ئەگەر یەکێک هێندێک ناسیاوی هەبێ لەگەڵ ئەدەبی کۆنی فارسی و ئەدەبی کۆنی کوردیی سۆرانی زۆر بە هاسانی لێی تێ دەگا !
مەحموود
وەیسی: بەشێک لە کارەکەی
خۆم هەڵئەگەڕێتەوە سەر زمانی ئەدەبی. با بە کولی بڵێین ئەساسەن زمانی ئەدەب جیا
ئەبێتەوە لە زمانی قسە کردن. بۆ هەورامی و
هەموو ئەو دیالێکتەکانی تر نزیک هەورامی ، ئەو شێوەزارانەی کە ئەو شێوە شێعرییەیان
دانیا ئەبینین ڕاستە شێوەیەکی تایبەتیان هەیە لە ئەدەبییات دا و جوانییەکەشی
ئەوەیە. نە شوێنێک کە قسەی پێ نەکرێ شوێنێک وەکوو کەنوولە، شوێنێک وەکوو زەردە زۆر
دوور نین لەو دیالێکتە کە لە شێعرەکە دا بە کار هاتووە بەڵام من بە ووردیش نیشان ئەدەم کە زەردە وا ئەڵێ ،
کەنوولە وا ئەڵێ ، گەورە جوو وا ئەڵێ، هەورامی وا ئەڵێ ، زمانە شێعرەکەمان وا ئەڵێ
کە دیارە ئەوانە نزیکیان هەیە. تەنانەت
شاعیرەکانی خودی پاوە، یەکێک وەکوو ' میرزا ئەولقاریی پاوەیی ' ، ' سەیدی خانەگایی
' ئەمانەیچ کە خۆیان هی ناوچەی هەورامانن
بەڵام ئەو شێوازە کە بۆ ئەدەبییات بە کار
تێ ، ئەو زمانە ئەدەبییەیان بە کار هێناوە کە کەمێ جیاوازە لە زمانی قسە پێکردن.
قازی: یانی تەنانەت شاعێرێکی کە زمانی دایکیی سۆرانی بووە
بەڵام بەو شێوازە شێعری ووتووە.
مەحمود وەیسی: بەڵێ شاعیری وایشمان بووە. چونکە وەکوو زمانی ئەدەبی
جێ کەوتبوو، ئەگەر ئەتەوێ شێعر بڵێی ئەوە هەیە .
قازی: یانی ئەوە تا
ڕادەیەک ئەو مەسەلەیە تەئیید دەکا کە ئەوە شێوازێکە ، سەبکێکە یانی؟
مەحموود
وەیسی: تەئیید ئەکا کە هەڵبژاردنی ..
قازی: کە سەبکێکی ئەدەبی یە
مەحموود
وەیسی : من شەرح ئەدەم بۆ
ئەم سەبکەیان هەڵبژاردووە، یەکێک لە شتەکان
کە خۆم بۆی ئەڕۆم ئەوەیە کە ڕەنگە هەورامی سەرفێکی زۆر قورس و بە قووەتی
هەیە ، ئێمە وەزنێکی تایبەتمان هەیە لە شێعر دا، پەنج هیجا لەم لا پەنج هیجا لەو
لا ، ئەگەر بمانەوێ هەورامییەکە بە سەرف و هەموویەوە بەکار بێنین ڕەنگە لە پەنج
هیجا زیاتر بێت کەمێ قورسی ئەکاتەوە و پێم وا نییە ئەمە بە یەکجار دانراوە بەڵکە
ئەمە پڕۆسەیەکی خۆی هەبووە کە گەیشتووەتە ئەم
قۆناغە بۆ شێعری ئەدەبی ئێمە ئەم
شێوازە بە کار دێنین. بەڵام دیارە
بەر لەوەی شێعرەکەمان بووبێ زمانەکەمان بووە ئەی زمانەکەمان نەبووبێ چۆن ئەوەمان
بەکار هێناوە.
قازی: یانی لێکدراوێکە لە زۆربەی ئەو زمانانەی کە لە ناوچەکە
دا قسەی پێ دەکرێ یان ئەو شێوەزارانە.
مەحموود
وەیسی: شێوەزارێکە کە لە
ناوچەی هەورامان و ئەو دیالێکتانەی کە لە هەورامییەوە نزیکن بەکار هاتووە.
قازی: بەڵام سۆرانیشی تێدایە ئەگەر تەماشای بکەی
مەحموود
وەیسی: فارسیشی زۆر تێدایە
قازی: نا، بۆ وێنە ئەگەر تەماشای ئەو کەشکۆڵەی دەستخەتە بکەی کە لە کتێبخانەی بریتانیا بووە لە
لەندەن و لە ساڵی ١٩٩٨ دا چاپ و بڵاو کراوەتەوە یا شانامە کوردییەکان ئەوە دەبیندرێ.
هەر چۆنێک بێ بە داخەوە وەختمان لێرە دا تەواو دەبێ دەمەویست لێرە دوایین
پرسیاریشم ئەوە بێ دەزانین کەمایەسی و کەموکوورتییەکی زۆر هەیە لە بارەی
لەندسکەیپی زمانی لە جوگرافیای کوردستان دا. یانی ئەوەیکە بزانین لە فڵان مەنتەقە
بە دەقیقی بە چ شێوەزارێک قسە دەکرێ. پێت وا هەیە لە باشووری کوردستان کە هێندێک
ئیمکاناتی دەوڵەتی هەیە زیاتر ، ئەوە یارمەتییەکی زۆر ناکا بە کاری لێکۆڵینەوە
ئەگەر ئەوە دیاریی بکرێ.
مەحموود
وەیسی: فرە یارمەتی ئەکا
لەو بوارە دا . من خۆم بۆ کتێبەکانیش ئەگەر تەماشایان بکەن لەندسکەیپێکم دانیاوە
کە چوومە مەنتەقەی خانەقینەوە و بڵێین لەگەڵ قایممقامی خانەقین و لەگەڵ چەند کەسی
ترا ، لە کەلار ا هەوڵم دا لەگەڵ خەڵک قسە
بکەم چونکە ناویانم هێناوە بۆ وێنە سەرۆکی عەشیرەتی بێویانی کاک بەهمەن ، کاک نەجم
باجەڵان ، ئەمانە هەموو یارمەتییان دام کە ناوچەکە ئەناسن لە کوێ کێ چۆن قسە ئەکا. کە هەموو ئەوانمانە
تەسجیل کرد، هەوڵمان دا کە ناویان لە کتێبەکاندا دەستنیشان بکەین کە ئاوایی یەکان
لە کوێن ، دیالێکتەکان لە کوێن، چۆن قسە ئەکرێ. بەڵام هێشتا ئەمە کەمە. ئەمە یانی کارێکی زۆر گەورەتری خۆی پێویستە ، هەر وا
کە ئێوە ئەفەرموون لە دەوڵەتی هەرێم ئێمکانێکی باش هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی بدا کە ئێمە بە ووردی بڕۆینە
سەری.
قازی: زۆر یارمەتیدەر دەبێ بۆ کاری پەروەردەیی و ئەوانە..
مەحموود
وەیسی: بەڵێ زۆر یارمەتیدە
دەبێ ئەگەر یارمەتی بدەن.
قازی: باشە زۆر سپاس
ڕێزدار پەروین مەحموود وەیسی زۆر سپاست دەکەم کە هاتی بۆ بەرنامەی ڕاوێژ،
داوای سەرکەوتنت بۆ دەکەم لە کاری لێکۆڵینەوە دا.
مەحموود وەیسی :خۆش بی
مەحموود وەیسی :خۆش بی
قازی: تەماشاگەرانی خۆشەویست لێرە دا دەگەینە کۆتایی بەرنامەی ئەمجارەشمان کە هیوادارم ئەم وتووێژەمان لەگەڵ ڕێزدار مەحموود وەیسی کەلکی خۆی هەبووبێ هەتاکوو ڕاوێژێکی دیکە لای ئێوەمان خۆش
تێبینی : ئەم بەرنامەیەی ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پەروین مەحموود وەیسی لە بەرواری یەکشەمە ١٥ – ی سێپتامبری ٢٠١٣ لە تێلێڤیزیۆنی ستێرکەوە بڵاو کراوەتەوە . بەڕێزیان ئەو دەمی خوێندکاری دوکتورا بوو لە زانکۆی هامبورگ لە ئەڵمان . دوکتور پەروین مەحموود وەیسی لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٦ لە ئەنیستیتووی ئەفریقا – ئاسیایی زانکۆی هامبورک دەرەجەی دوکتورای وەرگرت و تێزەکەی سەبارەت بە " کێشی زمانی ئەدەبیی گۆرانی " یە!
لینکی کتێبەکان ئانڵاین
No comments:
Post a Comment