Saturday, September 3, 2016

ئەش کارتر وەزیری کاروباری بەرگری ئەمریکا: شەریکەکانمان نابێ شەڕی یەکتری بکەن و دەبێ ئەو بەڵێنە جوگرافیاییانەی داویانە بپارێزن!


 ئەش کارتر وەزیری کاروباری بەرگری ئەمریکا: شەریکەکانمان نابێ شەڕی یەکتری بکەن و دەبێ ئەو بەڵێنە جوگرافیاییانەی داویانە بپارێزن!

هەڵوێستی دوکتور ئەش کارتر وەزیری کارو باری بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە هێڕشی ئەڕتەشی تورکییە بۆ سەر باکووری سوورییە

 ئێوارەی دووشەمە ٢٩-ی ئووتی ٢٠١٦ ئەش کارتر وەزیری کاروباری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی چاپەمەنی دا لەگەڵ هاوتا هیندووستانییەکەی  لە بینای وەزاڕەتی بەرگری ئاوای ووڵامی پرسیاری یەکێک لە ڕۆژنامە نووسان دایەوە:

پرسیار: بەڕێز جەنابی وەزیر پرسیارێک بۆ ئێوە لە سەر سوورییە سەبارەت بە دەستێوەردانی ئەو دواییانەی سوورییە لە باکووری سوورییە دا. ئەمڕۆ سەر لە بەیانی سکرتێری چاپەمەنی ئێوە ڕایگەیاند تێکهەڵچوونی تورکییە لە گەڵ کوردەکانی سوورییە جێی قەبووڵ نییە و بە قووڵی ئێوە لێی نیگەرانن. ئایا ئێوە لەمەڕ ئەو پێشوەچوونانە ڕاستەوخۆ قسەتان کردووە لەگەڵ هاوتا تورکەکانتان؟
 و هەر وەها ئایا بە بۆچوونی ئێوە ئەو شێوە دەستێوردانانەی تورکەکان بە دژی کوردەکان، بە دژی کوردەکانی سوورییە  چەت دەخاتە شەڕ بەدژی دەوڵەتی ئیسلامی و چوونیەتی بۆ ناو زەلێکەوە؟

دوکتور ئەش کارتر وەزیری کاروباری بەرگری دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا:

 سپاس بۆ پرسیارەکەت باب! ئێمە بە پێ زانینەوە لە حەولەکانی هەر دوو شەریکەکانمان دەڕوانین واتە تورکییە و هێزە بەرگرییەکانی سورییە لە شەڕیان دا بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام . ئەوان هەر دوو لا بە پڕاتیک یاریدەیان داوە لەو ڕووەوە، ئێمە لەگەڵ هەر دووکیان هاوکاری دەکەین و هەموو حەولە تەعامولییەکانمان ئەوەیە کە ئەو هاوکارییانە بەردەوام بن. ووڵامی تۆ ئەرێ یە. ئێمە بانگەوازیمان کردووە لە تورکییە کە جەخت بکا لە سەر شەڕ بە دژی داعش و لەگەڵ هێزە بەرگرییەکان سوورییە تێک هەڵنەنگوێ . ئێمە لە ماوەی چەندین ڕۆژی ڕابردوو دا چەندین پێوەندیمان لەگەڵیان هەبووە ، کە پێوەندی هەرە گرینگیان قسەکردنی دوێنێی سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەڕتەشەکەمان بووە لەگەڵ هاوتاکەی لە تورکییە و حەوتووی داهاتوو خۆشم لە ئوڕووپا چاوم دەکەوێ بەهاوتاکەم [ وەزیری کاروباری بەرگری تورکییە ] و پێوەندی دیکەش هەبووە لە هەموو ئاستەکان دا.
 با لە پێشدا لە تورکییەوە دەست پێ بکەم. ئێمە جەختمان کردووەتەوە لە سەر ئەوەی کە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆری پشتیوانی کردووە لە چالاکییە گشتییەکانیان بە دژی داعش و ئەوان حەولیان داوە هێمنی دابمەزرێنن لە سنووری جەرابلوس بەرەو ڕۆژئاوا و نەک بەرەو باشووری جەرابلوس، و ئەوشمان پێ گوتوون نابێ لەگەڵ هێزە بەرگرییەکانی سوورییە تێک هەڵەنگوێن. و تا ئەو جێگایەی کە دەگەڕێتەوە سەر بەشی یەپەگەی ناو هێزە بەرگرییەکانی سوورییە، حەولمان داوە ئەو تێگەیشتنەی لەگەڵیان هەمانە بپارێزین و بەردەوام بین لە سەر پاراستنی ئەو تێگەیشتنە و هێزەکانیان بکێشنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی چۆمی فرات. ئێستا ئەوان ئەوە دەکەن ڕاستە و ئەوە تێگەیشتنی ئێمەیە کە هەمانە لەگەڵیان و دەمانەوێ دڵنیا بین لە سەر درێژە کێشانی ئەو بەرعۆدەییە. جا بۆیە ئێمە بانگەوازمان کردووە لە هەر دوو لا کە لەگەڵ یەک شەڕ نەکەن . بەردەوام بن لە چرکردنەوەی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام. ئەوە بنەمای هاوکاری ئێمەیە لەگەڵ هەر دووک لایان.
 هەر دووکیان بە تایبەتی نابێ شەڕی یەکتری بکەن و دەبێ ئەو بەرعۆدەییە جوگرافیاییانە بپارێزن کە بەڵێنیان داوە. ئەوەیە بنەمای تێگەیشتنی ئێمە لەگەڵ هەر دووکیان و بنەمای هەموو پێوەندییەکانی ئێمە لە قسەکردن لەگەڵیان دا باب!


 سەرچاوە: ماڵپەڕی وەزارەتی کارو باری بەرگری دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  

No comments: