Sunday, September 4, 2016

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی دووشەمە ٢٩، سێشەمە ٣٠، چوارشەمە ٣١ -ی ئووت و پێنجشەمە ١-ی سێپتامبری ٢٠١٦

دووشەمە ٢٩ – ی  ئووتی ٢٠١٦
جان کربی
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن ، دی سی

پرسیار: دەکرێ لە سوورییەوە دەست پێ بکەین؟  ئەمن ئەو جریوانەی مەکگورک م دی کە لە لاپەڕەی تویتێرەکەیدا بڵاوی کردووتەوە. ئەوەی دەمەوێ لێت پرسم سەبارەت بە پێشڕۆیی زیاتری تورکە بۆ ناو سوورییە و ئۆپێڕاسیۆنەکەیەتی -  ئێستا ئەرتەشی تورکییە لە ناوچەیەک ئۆپێڕاسیۆن دەکا کە باوەڕ ناکرێ لەوێدا هێزی دەوڵەتی ئیسلامی هەبێ. ئێوە چەندە نیگەرانن سەبارەت بە قووڵبوونەوەی ئەو ئۆپێڕاسیۆنانە، ئەوە پرسیاری یەکەم؟ و دووهەم، چۆنە کە حکوومەتی ئەسەد وێناچێ کە دواجار ئەوە لێرە دا بە قازانجی تەواو بی کە –
ئاغای کربی: مەبەستت ئەوەیە بۆچی ئەسەد قازانجی لێ ناکا؟
پرسیار: لەوانەیە بە قازانجی بێ ئەگەر ئەڕتەشی تورک – بە توانایەکی هاوپەیمانەکانی ئێوە ڕاو بنێ، شەڕڤانانی یەپەگە کە زۆر کاریگەر بوون بە دژی هێزەکانی ئەسەد.

ئاغای کربی: باشە، لە وێندەرێ – زۆر شت هەیە باسی لێوە بکرێ . ئاشکرایە، ئێمە لە نزیکەوە ئەو ڕاپۆرتانە دەشوێپێنین. ئەوانەی کە تۆ ئاماژەت پێکردن. و هەڵبەت ، ئەتۆ چالاکی تویتێری ئاغای مەگکورک ت دیتووە  کە گشت ئەوانە  دادەگرێتەوە، جا بۆیە ئێمە چاومان بەسەر ئەو ناوچەیەی باشووری جەرابلوس و باکووری مەنبج ەوە هەیە، ئەو شوێنەیە کە دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ئیدی لەوێ نەماوە ، و ئەو تێکهەڵجوونانەی دوێنێ و ئەوانەی ئەمڕۆ لە نێوان هێزە  چەکدارەکانی تورک و هێندێک دەستەی ئۆپۆزیسیۆن و یەکانە کوردەکان کە سەر بە هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سورییە [ ئێس دی ئێف ] ن.
ئەو کردەوانە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەبوون و ئێمە هیچ جۆرە پشتیوانییەک لەوان ناکەین. وەک ئەوەی بزانم کە دوێنی پێنتاگۆن [ وەزاڕەتی کاروباری بەرگری ]  ئاماژەی پێ کرد، ئێمە لە نزیکەوە لە پێوەندی دا دەمێنینەوە  لەگەڵ تورکییە و لەگەڵ ئێس دی ئێف ، واتە ، هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە ، و ئەو ئاکتۆرانەی کە ئیتیلاف پشتیوانییان لێ دەکا لە سەر زەوی بۆ ئەوەی ئەوەندەی لە توانامان دابێ بتوانین ڕێگا بۆ کێشە نەمان خۆش کەین. ئێمە بانگەوازی هەموو ئاکتۆرەکان لەوێ لە سەر زەوی دەکەین جەختی خۆیان لە سەر  داعش ، یان دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام، کۆ بکەنەوە ، چونکە ئەوان دەزانن داعش ئێستاش دوژمنی بکووژ و هاوبەشە.
جا بۆیە ئێمە لە نزیکەوە ئەوە دەشوێپێنین . و وەک گوتمان ، و وەک دوێنێ پێنتاگۆن ڕایگەیاند ، کردەوەی نا هاوئاهەنگ کراوی وەک ئەوە لە ڕاستییدا هیچ ئێمە بەرەو پێشەوتر نابا لە سەر پێڵگەی  تێکشکاندی داعش لە ناوخۆی سوورییە دا.
ئێستا، تا ئەو جێگای کە دەگەڕێتەوە سەر قازانج کردنی ڕێژیمی ئەسەد ، ئەمن مەبەستمە ئەو تەواو کەلکی وەرگرتووە لەو بۆشاییەی کە لە نەبوونی توانایی ڕێبەرایەتی وی و حوکم کردنی دا ساز بووە، بە تایبەتی لە هەرێمەکانی باکووری ووڵات دا. ئێستا، ئەمن نازانم ئایا ئەو هیچ کاردانەوەیەکی نیشان داوە سەبارەت بەو تێکهەڵجوونە تازانە یان نا، بەڵام ئێمە لە مێژە گوتوومانە کە نەبوونی مەشڕووعییەتی وی بۆ حکوومەت کردن  ڕێگای خۆش کردووە بۆ داعش بۆ ئەوەی گەورە بێ و  گرێی چڵک و گەماری خۆی لە ناوخۆی سوورییە دا کوتێ. ، کە – وەزیری کارو باری دەرەوەش ئاماژەی پێ کردووە بە دڵنیاییەوە ئەگەر بە ئانقەستەش نەبێ ئاکامی هێندێک شت بە قازانجی تەواو بوە کە داعش توانیویەتی بیکا .

جابۆیە هەر حەولێکی کە توانایی ئێمە هەتەڵە بکا بۆ لێدان و تێکشکاندنی داعش – بە دڵنیاییەوە یارمەتی ناکا بە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی . و یارمەتی ناکا بە خەڵکی سوورییە. و هێندێکان دەتوانن وای وەربگرن کە ئەوە قازانجێکی توانایەکی بێ بۆ بەشار ئەلئەسەد. بەڵام مەبەستمە بڵێم ، پێم وایە ئەمە دوو ڕۆژە لەم بارو دۆخە داین . ئەمن لەو باوەڕە دام جارێ زۆر زوویە قازانجە گرینگەکانی بۆ ڕێژیم لە حاڵی حازر دا بپێوین. بەڵام ئاشکرایە ئەوە یارمەتی ئێمە ناکا وەک تیمی ئیتیلاف و حەولمان بۆ ئەنجام دانی ئەوەی لە ڕاستییدا لە ڕووی عەسکەرییەوە گەڵاڵەمان کردووە. شتێکی کە ئێمە گشتمان شانمان وەبەر داوە ئەنجامی بدەین لە ناوخۆی سوورییە دا، ئەویش ڕاونانی داعش ە.

پرسیار: پێتان وایە، ئێوە چ نفووزێکتان هەبێ لە سەر تورکییە و کردەوە عەسکەرییەکانی لە سوورییە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەوان تەنانەت لە ڕووداوانەی  هەرە دواییدا تەنانەت پرس و ڕاشیان بەئێوە نەکرد؟
ئاغای کربی: باشە، تورکییە هاوپەیمانێکە لە ناتۆ دا و تورکییە ئەندامێکە لە ئیتیلافی بەگژداهاتنەوەی داعش دا. و لە چوارچێوەی  ئەو دوو تێکەڵاوییە چەند لایەنانە دا ، لەگەڵ ئێمە پێوەندیی دوولایەنەشی هەیە، ئێمە بە دڵنیاییەوە بە ئاسایی و بەردەوام لەگەڵ تورکییە دەدوێین کە حەولەکان چۆن دەکرێ هاوئاهەنگ بکرێن  بۆ ڕاو نانی داعش لە ناوخۆی سوورییە دا. ئەمن ئاگادار نێم داخودا دەرەجەی پرس و ڕا پێکردن لە چ ئاستێک دا بووە بەر لەو ئۆپێڕاسیۆنانە. ئەوەی من لێی تێبگەم ، پرس و ڕا پێ کردنێکی ئەوتۆ لە ئارا دا نەبووە واتە لە مەڕ ئاگادار کردنی پێشوەخت، بەڵام لەو بارەیەوە داوات لێ دەکەم لە پێنتاگۆن بپرسی.

پرسیار: ئەمن پێم وایە ئەتو گوتت چ پرس و ڕا پێکردنێک نەکراوە ، ئەمن پێم وایە ئەتۆ گوتت ئەوان ناهاو -

ئاغای کربی: نا هاو ئاهەنگ  بوون .

پرسیار: بەڵێ،

ئاغای کربی: ڕاستە . بەڵام ئەتۆ لەسەر ئەوە دەپرسی – هاوئاهەنگی جوێیە لە پرس و ڕا پێکردن یان زانیاری دان

پرسیار: بەڵێ

ئاغای کربی: ئەوەندەی ئەمن لێی تێبگەم، و ئەمن داوات لێ دەکەم لە پێنتاگۆن بپرسی. بەڵام ئەو جۆرەی کە من لێی تێدەگەم، ئاگادار کردنێکی پێشوەخت زۆر کەم بووە . ئەوە جیاوازە لەوەی بگوترێ هاوئاهەنگی هەبووە.

پرسیار: ڕاستە

ئاغای کربی: هەر چۆنێک بێ، ئێمە لە بارو دۆخێک داین – هەر وەک ئەوەی ئەتۆ دەکرێ چاوەڕوان بێ ، بە لەبەر چاو گرتنی ڕووداوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو ، ئێمە بە دڵنیاییەوە لە پێوەندی دابووین لەگەڵ کاربەدەستانی تورک  سەبارەت بەو کردەوانە و، تەواو ڕەپ وڕوو بڵێم، سەبارەت بەو نیگەرانیانەی هەمانە ئەو ڕووداوانە خەبات بە دژی داعش  کەم بکەنەوە و حەولەکانمان ئەوەیە چالاکی هەموان بادەینەوە سەر داعش.

پرسیار: ئایا دەکرێ پرسیار بکەم سەبارەت بە لایەنێکی دیکەش کە توانایەکی لەوە قازانج دەکا؟  وەزعێکی ئاوای  کە هاوپەیمانێکی ئێوە لەگەڵ هاوپەیمانێکی دیکەتان دا شەڕ دەکا کە ئەوان هەر دووکیان چاوەڕێی ئەوەیان لێ دەکرێ شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ، و تێڕۆریستەکانی دیکە بکەن. ئایا ئێوە پێتان وایە ئەوە یارمەتی دەکا بە تێڕۆریستەکان؟

ئاغای کربی: ئایا ئەمن پێم وایە کە ئەوە بە قازانجی تێڕۆریستەکان تەواو دەبێ؟  ئەمن مەبەستمە بڵێم، هەر وەک بە ئەڕشەدم گوت [ وا بزانم نووچەگەیانی ئاژانسی ڕۆیتێرز ە ، وەرگێر ] ، ئەگەر ئەو تێڕۆریستانەی باسیان لێوە دەکەین مەبەست داعش ە، و ئەوە لە جێدا ئەو گرووپە تێڕۆرسیستی یەیە کە حەولە عەسکەرییەکانی ئیتیلاف  ڕووی لەوییە، ئەو تێکهەڵچوونانەی کە ئێمە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا دیتوومانە یارمەتی بە ئێمە ناکەن بۆ تێکشکاندن و لە نێو بردنی خێراتری داعش وەک هەبوونێک.

پرسیار: بەڵام دەوڵەتە یەکگرتووەکان – هەر چەند پرسیارێکی دی ، لە ڕاستییدا، لە سەر ئەو مژارە -
.

ئاغای کربی : ئەمن دەمزانی چەند پرسیار دیکەشی بە دو دا دێ.

پرسیار: هەر لە سەر هەمان بابەت، ئەرێ. بەڵام دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  پشتیوانی دەکا لە ئۆپێڕاسیۆنەکانی تورکییە لە سوورییە، دەنا نا ؟

ئاغای کربی: ئێمە بە دڵنیاییەوە پشتیوانیمان کردووە لە حەولەکانیان بۆ یارمەتی کردن بە چالاکییە عەسکەرییەکان  بە دژی داعش، و هەر وەها سەبارەت بە چالاکییەکانیان لە سەر بەری سوورییەی سنوور لەگەڵ تورکییە، بە هاوتەریبی دڕێژاییەکی ٩٨ کیلۆمیتری کە ئێمە ئەمڕۆ لێرە قسەی لێوە دەکەین، بەڵێ، لە پێوەندی لەگەڵ حەولەکانیان دا بۆ ئەوەی سنوور باشتر بپارێزن بۆ ئەوەی گرووپی تێڕۆریستی وەک داعش لێی نەپەڕنەوە. ئێمە لەو ڕووەوە پشتیوانیمان لەو حەولەیان کردووە.
پرسیار: هەر لە سەر ئەوە – هێندێک لە سەرهەڵداوانی [ سەر بە تورکییە ، وەرگێڕ ] هەڕەشەیان کرد بەرەو مەنبج پێشڕۆیی دەکەن -

ئاغای کیربی: دەمەوێ ئەوەش لە قسەکەم زیاد کەم

پرسیار: ئێ.

ئاغای کربی: بەڵام بەر لەوەی ووڵامی ئەو پرسیارە تەواو بێ ، ئەمن دەمەوێ ئەوەش بە ڕوونی بڵێم کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە [ ئێس دی ئێف ] ، کە شەڕڤانی بوێر و ئازا بوون، و دیسان، پێم وایە دوێنێ پێنتاگۆن ئەوەی داگرتەوە، ئێمە هەر وەها بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردن لە حەولەکانیان بۆ ڕاونانی داعش. و ئەوان لەو بەشەی سوورییە دا بە دژی داعش کاریگەر بوون.
فەرموو

پرسیار: هێندێک لە سەرهەڵداوان هەڕەشەیان کردووە کە بەرەو مەنبج دەچن. ئایا دەوڵەتە یەگرتووەکان پشتیوانی دەکا لەو جۆرە پێشرۆییەی هێزی تورک/ سەرهەڵداوان ؟

ئاغای کربی: ئەوەی ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین حەولدانێکە بۆ ڕاونانی داعش لەناوخۆی سوورییە دا، و وەک بەشێک لە ئیتیلافی بەربڵاوتر ، حەولەکانی تورکییە لە ڕابردوو دا زۆر خولقێنەرانە بووە و هەر ئاوا دەبێ، ئێمە هەر وەها ، بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردن لە هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە ، واتە ئێس دی ئێف ، لەکاتێکدا کە ئەوان گوشار دەخەنە سەر داعش. جا ئەگەر ئێمە باسی ئەو حەولانە دەکەین لەو بەرەی سنوور و لەو ناوچەیەی دا کە وا داندراوە  کە بە خێراییەکی باشتر تێکشکاندنی داعش بڕەخسێنێ ، کە وابێ بە ئاشکرایی ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین.  ئەو تێکهەڵچوونانەی کە ئێمە باسیان لێوە دەکەین لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لەگەڵ دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هاوئاهەنگ نەکرابوون. ئێمە پشتیوانی لەو تێکهەڵچوونانە ناکەین، و هەر وەک گوتم،  ئێمە پێداگریمان کردووە لەگەڵ هەموو لایەنان لەو بارەیەوە دەست بگێرنەوە لە شەڕی یەکتری کردن جەختی حەولەکانیان  لە جیاتیان چڕ بکەنەوە لە سەر داعش. ئەوە ئەو شتەیە ئێمە دەمانەوێ ڕوو بدا.
پرسیار:  تورکییە دەڵێ ١٠ گوندی لە ژێر کۆنتڕۆڵی  کوردان لە سوورییە  دەرهێناوە . باسی خەسار و کووژرای زۆر دەکرێ، ئایا ئێستا کوردەکانی سوورییە بە تاقی تەنێ ماونەتەوە؟

ئاغای کربی: هەر وەک گوتم ، ئێمە بەردەوامین لە پشتیوانی کردنی هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە واتە ئێس دی ئێف ، و ئەو  پشتیوانییە درێژەی دەبێ.

پرسیار: بەڵێ، ڕاستە، دەوڵەتە یەکگرتوەکان کردبووی – هەر وەک ئەوەی ئێوە دەڵێن ، دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە شەڕڤانانی کورد کرد بوو، هاوشانی وان شەڕی کرد بوو، پەروەردەی دابوونێ. ئایا ئێستا واشنگتن هیچ دەکا یان دێ هیچ بکا بۆ پاراستنیان لە ئاست ئەردۆغان کە بە ئاشکرایی دەڵێ یەکێک لە ئامانجەکانی بۆ هاتنە ناو سوورییە ئەوەیە کە شەڕڤانانی کورد ڕاو بنێ، کە ئەو بە تێڕۆریستیان دادەنێ؟

ئاغای کربی: پشتیوانی لە هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە [ ئێس دی ئێف ] بەر دەوام دەبێ بەدەم درێژە دانی ئەوان بە شەڕیان بە دژی -

پرسیار: تەنانەت پاراستنیان لەئاست ئەدرۆغان و تورکییەش؟

ئاغای کربی: - بەدەم  درێژەدانی ئەوان بە شەڕ بە دژی داعش. لێرە دا ئەمن بە هیچجور لە سەر ئەمما و ئەگەری عەسکەری  و ڕێوشوێن و قاعیدەی تەعامول قسە ناکەم. ئەو شتەی ئێمە دەمانەوێ بیبینین ئەوەیە کە ئەو تێکهەڵچوونانە لە نێوان هێزە تورکەکان و هێزەکانی ئێس دی ئێف [ هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە ] – ئێمە دەمانەوێ ئەو تێکهەڵجوونانە تەواو بن چونکە ئەوە لە بەرژەوەندی ئەو ئامانجە گشتییە دا ناڕوا کە هەموو لایەک دەبێ جەختی لە سەر بکا و هێزی لە سەر کۆ کاتەوە، کە ئەویش داعش ە.

پرسیار: ( ووشەیەک نابیسترێ) پێش بە تورکییە دەگرن بچێ بە دوایان -
.

ئاغای کربی: دیسان دووپاتەی دەکەمەوە، ئێمە بەردەوام و بە ئاسایی و بێ پسانەوە لە پێوەندی داین لەگەڵ کاربەدەستانی تورک سەبارەت بەو بارودۆخە، هەر وەک چۆن لەگەڵ بەردەنگەکانمان لە ئێس دی ئێف ( هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە) لە پێوەندیی دایمی داین.

پرسیار: ئایا ئێوە -

پرسیار: : هەر یەکی -

ئاغای کربی: نا، بەسە  ئەمن وا بزانم ڕوو لە وێ دەکەم ، و دوایە ئەتۆ، فەرموو دەیڤ
پرسیار: حکوومەتی تورکییە لە بەرزترین ئاست دا ، بە سەرۆک کۆمار ئەردۆغانیشەوە – ئەوان بە ئاشکرایی پشتیوانی دەکەن لە هێرشەکانی ئەڕتەشی ئازادی سوورییە ( ئێف ئێس ئەی ) بۆ سەر یەپەگە . ئەردۆغان گوتوویە یەپەگە دەبێ چاوەڕێی شتی هەرە خراپی بێ کە بەسەریان دێ، و یەپەگە و ئێس دی ئێف بەگشتی شەریکی کاریگەری ئێوەنە. باشە ئەتۆ بەلانی کەمەوە قسەکانی ئەردۆغان مەوحکووم دەکەی؟

ئاغای کربی: ئەوە – بڕوانە ، مژارەکە مژاری مەحکووم کردن و نەکردن نییە. بەڵکوو قسە لە سەر نیگەرانییەکی ڕاستییە کە ئێمە هەمانە کە ئەو تێک‌هەڵچوونانە لە نێوان هێزە تورکەکان لە لایەکەوە و هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە لە لایەکی دیکەوە  حەول بە دژی داعش بەرەو پێشەوە نابەن و یارمەتی بەوە ناکەن هەر وەک ئەوەی هەموومان لە سەر ئەوە ڕێکین  کە داعش دوژمنی ڕاستەقینەیە و پێویستە جوابە جەنگەی لەگەڵ بکرێ و تێک بشکێندرێ،  هەموو لایەک لە سەر ئەوە ڕێکن کە داعش گرووپێکە کە دەبێ ڕابوەستێندرێ ، تورکەکانیش هەر پێیان وایە، و ئێمە بەردەوام دەبین بە ڕاوێژ کردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ پێداگری  لە سەر ئەوەی کە جەخت دەبێ لە سەر داعش چڕ بکرێتەوە نەک لە سەر یەکدی.
پرسیار: کە وابوو ئەتۆ ئەوە مەحکووم ناکەی کە تورکەکان دەیڵێن، بە پشتگەرمی دان بە ئەڕتەشی ئازادی سوورییە بۆ هێرش کردن بۆ سەر هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە؟
ئاغای کربی: وەک دەزانی ئەمن نەمکردووەتە عادەت لێرە هەستم و ووڵامی هەموو قسە و دەربڕینێک بدەمەوە. وەک گوتم، هەر قسەو دەربڕینێکی لە ئانکاراوە دێ. ئەمن ئەوە ناکەم نا، هەڵوێستی ئێمە زۆر ڕوون و ئاشکرا بووە. دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چی نەکردووە جگە لە شێلگیر بوون نەبێ لە سەر ئەو هێزکۆکردنەوە و چڕ بوونەوەیەی کە ئێمە دەمانەوێ، کە ئەویش بریتی یە لە چڕبوونەوە لە سەر داعش لە عێڕاق و لە سوورییە. و وەکوو ئەندامێکی ئیتیلاف و هاوپەیمانێک لە ناتۆ دا، ئاشکرایە کە ئێمە جاومان بڕیوەتە درێژە دانی هاوکاری لە لایەن تورکییەوە بەرەو – ئەو ئامانجە. و وەک گوتم، ئێمە هەر وەها پشتیوانی دەکەین – پشتیوانیمان کردووە ، درێژە بە پشتیوانی کردن دەدەین لە ئێس دی ئێف ( هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە )  لە حەولەکانیان دا بۆ ڕاونانی داعش.  ئەو تێکهەڵچوونانە – و بڕوانە من نایکەم -  ئەمن نامەوێ بچمە ناو مێژووی دوژمنایەتی و ئەوە بۆچی لەوێ هەیە. ئەمن پێم وایە ئەوە خۆی لە خۆی دا ئاشکرایە. بەڵام ئەو تێکهەڵچوونانە هیچ ناکەن – ئەو ووزەیەی لێرە دا بەکار دەهێندرێ لە هەمبەر یەکتری دا  هیچ یارمەتییەک ناکا  بە ئێمە وەک تیمی ئیتیلاف لە حەولمان دا بۆ ڕاونانی داعش
پرسیار: لە کاتێکدا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاشکرا داوا لە هێزە کوردەکان دەکا و پێیان دەڵێ بکشێنەوە بۆ بەری ڕۆژهەڵاتی چۆمی فرات، و ئەگەر ئەوە نەکەن ئەوان پشتیوانی دەوڵەتە یەکگرتووەکان وەرناگرن – ئەوە ئەو قسەیە بوو جۆ بایدن لە تورکییە کردی . لە لایەکی دیکەوە، ئێوە ناتانەوێ تەنانەت ئەوەش مەحکووم بکەن کە تورکەکان دەیکەن یان ئەو دەست بە پشت داهێنانەی ئەوان – کە -

ئاغای کربی: جێی پێ زانی دەبێ بۆ من ئەگەر حەول بدەی پرسیارەکە بە شێوەیەکی دی گەڵاڵە بکەی – ووڵامی من جیاواز نابێ لەوەی کە پێشتر داومەتەوە.

پرسیار: ئایا ئەتۆ هەستێکی ئاوات هەیە کە شەڕێکی دیکە دەست پێ دەکا لە ناو شەڕێکی  دا کە ئێستا لە سوورییە بەر پایە ، و ئەوەی کە بە پشتیوانی کردن لە ئۆپێڕاسیۆنەکانی تورکییە لە سوورییە، دەوڵەتە یەکگرتووەکان  لەوانەیە – ڕەنگە بێ ئەوەی مەبەستی ئەوە بێ پشتیوانی دەکا لە شەڕێکی جیاوازی دیکە لە ناوخۆی شەڕ دا؟

ئاغای کربی: ئەوەی ئێمە هەین – ئەوە قسە زۆر هەڵدەگرێ. ئەوەی کە ئێمە لەمەر دەستێوەردانی تورکییە لە سوورییە پشتیوانی لێ دەکەین حەولدانە بۆ ڕاونانی داعش و یارمەتی کردنە بۆ پاراستنی ئەو بەشە لە سنوور – نەک هەر پاراستنی ، بەڵکوو دامەزراندنی هێمنی یە لە ئەو بەشە لە سنوور دا  تا دەگاتە نزیک مەنبج کە ٩٨ کیلۆ میترە -  لە ئاست لووزەوی شەڕکەری بێگانە و چالاکی تێڕۆریستی، کە بۆ ماوەی دوور و درێژ ئەوە گیروگرفتێک بووە. ئێمە سەبارەت بەو مژارە لەم دیوە دا لیرە  زۆر زۆر جار قسەمان کردووە، و ئێمە بە دڵنیاییەوە  لەو بارەیەوە لەگەڵ هاوتا تورکەکانمان دا قسەمان کردووە، سەبارەت بە گرینگی دامەزراندن و پێک هێنانی هێمنی لەو کوتەی سنوور دا، و دەستێوەردانی ئەوان لە سوورییە بە مەبەستی دەستپێکردنی ئەو مەبەستە بوو.
و جا بەڵێ، ئێمە پشتیوانی دەکەین لەو مەبەستە  و لەو حەولە؟ بە گردبڕی ئێمە دەیکەین . وەک من گوتم، ئەو تێکهەڵجوونانە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا لەگەڵ ئێمە هاوئاهەنگ نەکرا بوون ، و ئێمە بەهیچجۆر پشتیوانیان لێ ناکەین. و بم بوورە ، ئەتۆ پرسیارێکی دیکەشت هەبوو ، چ بوو – لە بیرم چوو.

پرسیار: نا، ئەوەبوو کە ئەتۆ وا هەست دەکەی کە شەڕێکی دیکە لە ناو شەڕی گەورەتری ناو سوورییە دەست پێ بکا؟
ئاغای کربی: ئەی، سپاست دەکەم – ئەدی. بڕوانە ، مەبەستمە بڵێم ، حەولی – دوو حەولی یەکەم هەنە کە هەموومان – ئێمە لەو باوەڕەداین کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پێویستی بە چڕ بوونەوەیە لە سەری لە سوورییە دا. یەکیان شەڕە بە دژی داعش . ئێستا ئەوە لە ماوەی ١٠، ١٥ دەقیقەی ڕابردوو  لەو دانیشتنەی زانیاری پێدانە دا هەر قسەی لە سەر دەکەین.  حەولەکەی دی ، هەڵبەت، بریتییە لە حەولی دیپڵۆماتیک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆیی . و هەر وەک وەزیری کارو باری دەرەوە گوتوویە،  ئێمە لە ژێنێڤ بووین و کۆبوونەوەیەکی دڕیژی یەک ڕۆژەمان هەبوو لەگەڵ هاوتا ڕووسەکانمان  سەبارەت بە ئەوەی بە چ شێوەیەک بەرەو ئەو ئامانجە بچین – بەڵام هەر وەک وەزیری دەرەوە خۆی گوتی، کێشەی زۆر هەن کە لە ناوخۆی سوورییە ڕو دەدەن. شەڕێکی نێونەتەوەیی هەیە بە دژی داعش. گرژی هەبووە لە نێوان تورکییە و ڕووسییە دا، ئاشکرایە – کە هەبووە، گرژی هەبووە لە نێوان تورکییە و کوردەکان دا. گژی نێوان شیعە/ سوننی هەیە . هەموو گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە دوای ئامانجی وەیەک دانین ، و هەر وەها ئێمە لە سوورییە ئەلقاعیدەمان هەیە ، کە ئەلنوسرە نوێنەرایەتی دەکا و بەردەوامە لەوەی ئاڵنگارییەکی گرێنگ بێ لە بەردەم توانایی ئێمە بۆ چوون بەرەو چارەسەرییەکی ئاشتییانە.
کە وابوو زۆر کێشە هەن لەناوخۆی شەڕێکی بەربڵاوتر دا – لە سوورییە. و ئێمە تا ئەوەندەی لە دەستمان بێ و بتوانین حەولی خۆمان چڕ دەکەینەوە بۆ ئەوەی لەوە دەرباز بین، و دیسان دەیڵێمەوە، لە ڕوی عەسکەرییەوە ، لەو باوەڕە داین کە دەبێ جەخت لە سەر داعش چڕ بکرێتەوە. بۆ کێشەی ناوخۆیی سوورییە هیچ چارەسەرییەکی عەسکەری نییە، بەڵکوو چارەسەری عەسکەری تەنێ دەکرێ لە مەڕ ئەو گرووپە تێڕۆریستە بەکار بهێندرێ. و لە ڕووی سیاسییەوە، لە ڕووی دیپڵۆماتیکەوە، ئێمە جەخت دەکەین لە سەر کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆ بە دۆزینەوەی چارەسەرییەکی سیاسی  کە بتوانێ ساز کردنی قەوارەی حکوومەتێکی تێپەڕ مەیسەر بکا.
بەداخەوە ئەو ناکرێ پێش بخرێ و بەرەو پێش ببردرێ تا ئەو کاتەی کە ئێمە نەتوانین ڕاگرتنی دوژمنکاری بە مانا و بە ناوەرۆک لە سەرتاسەری ووڵات دا دامەزرێنین. ئاوا ئێمە باشتر دەتوانین یارمەتی ئینسانی بە سوورییەیەکی زۆرتر بگەیێنین کە پێویستییەکی زۆریان پێی هەیە. ئەوەش ناکرێ ڕو بدا تا ئەو کاتەی کە گەمارۆی حەڵەب لا نەبردراوە. ئەوە ئەو بەشەیە کە جەختی وەزیری کاروباری دەرەوە لە ماوەی چەندین ڕۆژی ڕابردوو دا لە سەری کۆ بووەتەوە.
پرسیار: بەلەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە بار و دۆخەکە هەر ئێستا ئاڵۆزو پێچەڵپێچە، وەک ئەوەی خۆت شیت کردەوە، پێت وایە کە ئەو ئۆپێڕاسیۆنانەی تورکییە ئەو بارو دۆخە ئاڵۆزە ئەوەندەی دیکەش ئاڵۆزتر دەکا؟

ئاغای کربی: هەر وەک پێشتر گوتم -  ئەو تێکهەڵجوونانە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا یارمەتی ناکەن بە ئێمە بۆ بەرەو پێشبردنی حەولەژکانمان بە دژی داعش . باشە؟
پرسیار: بەڵام ئێوە درێژە دەدەن بە -

ئاغای کربی : میشێل

پرسیار: بە پشتیوانی لە هەر دووک لا

ئاغای کربی: میشێل

پرسیار: ئەوە ڕاستە ؟

پرسیار: ئێ. زۆربەی سەردێڕی دەنگوباس لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا باسی ئەوە دەکەن کە ئەو هێزەی ئەمریکا لە باکووری سوورییە پشتیوانیان لێ دەکا ئێستا شەڕی یەکدی دەکەن. کێشە لێرە دا چییە؟ وا وێدەچێ دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە دوو لایەن دەکا کە شەڕی یەکتری دەکەن.

ئاغای کربی: میشێل، ئەو پشتیوانییەی کە ئێمە کردوومانە لە شەڕکەران لە ناوخۆی سوورییە لە سەر بنەمای ئەوە بووە کە یارمەتییان بدەین لە شەڕیان بە دژی داعش دا. و ئەتۆ لێرە دا باسی جوڵەیەکی دینامیک دەکەی  کە لە ماوەی چەندین ڕۆژی ڕابردوو دا هاتووەتە گۆڕێ. و – بەر لەوە، ئێمە پشتیوانیمان دەکرد لەو گرووپە شەڕکەرانەی کە ڕاوی داعشیان دەنا لە ناوخۆی سوورییە دا؟ بە گردبڕی ئێمە ئەو پشتیوانییەمان دەکرد.  و ئێمە زۆر زۆر جار لەو بارەیەوە قسەمان کردووە، و ئەمن پێم وایە ئەمڕۆ لێرە چەندین جار ووڵامم دایەوە ، ئێمە پشتیوانی مان کرد لەو حەولانەی تورکییە بۆ یارمەتی کردن بە دامەزراندنی هیێمنی لەو بەشە لە سنوور لە سوورییە دا. بەڵام ئەو تێکهەڵچوونانەی کە دیتوومانە  یارمەتیمان پێ ناکا  وەکوو ئیتیلاف حەولەکانمان بە دژی داعش بەرەو پێش بەرین.

پرسیار:  عێڕاق ؟

ئاغای کربی: عێڕاق. واقم ووڕما ( پێکەنین )
.

پرسیار: باشە، ئەمڕۆ شاندێکی پایەبەرزی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیر نێچیروان بارزانی  سەری لە بەغدا دا بۆ چاوپێکەوتنی سەرۆکوەزیری عێڕاق.

ئاغای کربی: ئێ

پرسیار: بۆچوونی ئەمریکا لە سەر ئەو دیدارە چییە؟ و ئایا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چ دەوری گێڕاوە بۆ چارەسەر کردنی گیرو گرفتەکانی نێوان ئەربیل [ هەولێر ] و بەغدا؟

ئاغای کربی: باشە، ئێمە وەک تۆ دەزانی، بە شێوەی بەردەوام قسە دەکەین لەگەڵ ڕێبەران هەم لە ئەربیل
[ هەولێر ] و هەم لە بەغدا. ماوەیەکی هێندە لە مێژ نییە کە وەزیری کارو باری دەرەوە سەری لە بەغدا دا. لەوێ چاوی بە ڕێبەرانی هەر دوو لا کەوت، هەر وەک ئەتۆ لەو بارەیەوە لە ڕابردوو دا بە دروستی پرسیارت لێ کردووم. بە دڵنیاییەوە، بڕێت مەکگورک ، هەر کاتێک لە هەرێم بێ ،کردوویە بە عادەت کە لە گەڵ هەر دوو لا بدوێ.
ئێمە بە پتەوی دیالۆگی نێوان ئەربیل [ هەولێر ] و بەغدا تەشویق دەکەین بۆ تێکۆشان بۆ یەک لا کردنەوەی مژارە ناوخوییەکانی عێڕاق، و جا بۆیە ئێمە ئاگادارین لەو دیدارە تایبەتییە  و ئێمە زۆر پشتیوانییان لێ دەکەین  کە ئەو جۆرە دوان و قسەکردنانەیان هەبێ  بۆ ئەوەی کێشەکان لە ناو خۆیان دا بەلایەک دا بخەن. ئایا ئێمە ئەو دانیشتنەمان ڕێک خستووە؟ نا ، ئایا ئێمە پشتیوانی لەو ڕاستییە دەکەین کە ئەوان چاویان بەیەک کەوتووە بە گردبڕییەوە ، بەڵی و با

پرسیار: ئایا ئێوە پێشوەخت ئاگادار کران لەو دیدارە؟ ئایا ئەوان ئێوەیان ئاگادار کرد کە چاوپێکەوتنێکی ئەوتۆیان دەبێ؟

ئاغای کربی: ئەوە نازانم. ئەمن دەتوانم ئەو پرسیارەی تۆ وەربگرم بزانم سەفاڕەتخانەکەمان داخودا چ ئاگاداری پێشوەختی هەبووە لە سەر ئەو دیدارە. ئەمن نازانم ئێمە ئاگادار بووین یان نا. بەڵام بڕوانە، مەبەستمە بڵێم، بە ڕاشکاوی، ئەمن زۆر دڵنیا نیم کە ئەوە ئەوەندەش گرینگ بێ، ئەم مژارە – ئەم مژارانە مژاری عێڕاقینە. و هێندێک جار پێم وایە ئێمە لەبیرمان دەچێ ، لەبەر ئەوەی هێزە ئەمریکاییەکان بۆ ماوەی درێژ لە عێڕاق بوون ، کە عێڕاق ووڵاتێکی سەروەرە و ئەوان دەبێ ئەو مژارانە لە نێوان خۆیاندا  خۆیان بە لا دا بخەن، جا بۆیە، دیسان دەڵێم، ئێمە – ئێمە خۆشحالێن کە ئەو دووان و قسە کردنانە کران . ئێمە دەمانەوێ زۆرتر و زۆرتر  ئەو جۆرە ڕاوێژ و قسەکردنانە ببینین کە ڕوو دەدەن بۆ حەول دان بۆ چارەسەر کردنی هێندێک لە جیاوازییەکان ، و ئێمە پشتیوانی لەوە دەکەین ، ئایا ئێمە دەمانزانی سەبارەت بەوە یان نا، دیسان بڵێم ، ئەمن نازانم ، و دیسان بڵێم – ئەمن دڵنیا نیم  لەوەی  ئەگەر ئێمە لێی ئاگادار بووباین چەندە گرینگ دەبوو.



John Kirby

Spokesperson
Daily Press Briefing
Washington, DC

August 30, 2016
With that, we’ll start. Go ahead, Arshad.
QUESTION: Can we start with Turkey and Syria? Both President Erdogan and the Turkish chief of general staff have basically signaled that they’re going to continue prosecuting their operations. What success, if any, have you had in persuading your YPG allies to vacate those areas and in persuading your Turkish allies from pursuing their operations against the YPG?
MR KIRBY: Well, the first thing I’d say is it still remains a pretty dynamic, fluid environment. That’s one. Two, we’ve seen largely, over the last 12 to 18 hours, that there has been calm. And of course, that’s welcome. As we said yesterday, we don’t – that we don’t believe tactical operations between members of the SDF and Turkish forces or Turkish – or forces supported by Turkey to be productive in terms of the fight against Daesh.
The third thing that I would say – and I think General Votel spoke to this over at the Pentagon this morning – that Kurdish forces have, in fact, moved to the east of the Euphrates. And so what I – again, I can’t speak for Turkish leaders and what they’ve said they’re going to do or not do, but certainly – and again, General Votel talked about this this morning – we see Turkish operations in that area. And to the degree that those operations are designed to secure that stretch of border, as was always the plan, well that’s helpful; that’s constructive.
QUESTION: Is it your understanding that all Kurdish forces have moved across the river?
MR KIRBY: I’m not an expert on the tactical laydown. I would point you to my colleagues at the Pentagon. All I can do is repeat what General Votel said today, which was that he – he said that Kurdish forces had met their obligation to move to the east of the Euphrates. I can’t count every nose and every pair of ears, but I would just point you back to what the Pentagon has said about it.
QUESTION: John, is there any ceasefire between Turkey and YPG? Because an American official has said there is a ceasefire now and there’s an agreement between the two parties. Turkey has denied and that YPG has confirmed.
MR KIRBY: I would point you to both sides to speak to where they are in terms of these clashes we’ve seen over the last couple of days. As I said in my first answer, we would note that over the last 12 to 18 hours or so, there’s been calm, that there have – there have been no clashes between those two sides. And that’s a welcome development. It’s one that we strongly encouraged even yesterday.
QUESTION: And are you mediating between the two parties to --
MR KIRBY: No.
QUESTION: Why not? Do you want them to fight?
MR KIRBY: Again, there’s been a period of calm here over the last 12 to 18 hours. That’s a welcome thing. We’ve made clear to both of them what our desires are in terms of the focus being on Daesh. But if you’re asking me are we in some sort of negotiating role or mediating role between them, the answer is no.
QUESTION: The YPG has said that they are working through the coalition in order to talk to the Turks. Are they wrong?
MR KIRBY: Again, I’m not – you’re asking me for details here on conversations that really are better placed over at the Defense Department. I can tell you that we – I’m not denying that we have communicated to both sides our desires to see the clashes between them stop, and we welcome the last 12 to 18 hours where that has appeared to be the case, and to refocus all of our efforts on Daesh. It wouldn’t surprise me if, because they’re all – because we’re all members of the coalition, because we all should be focused on going after Daesh, it wouldn’t surprise me that conversations were happening in the context of the coalition. I just can’t speak to the details of it.
QUESTION: Well, would you welcome a mediation role, or do you think the two sides should discuss their differences directly?
MR KIRBY: Well, again, so far the clashes have stopped, so that’s the outcome that we wanted to see. We want to see that continue. I’m not sure that there’s a role for the United States here in terms of mediation. We have made our position quite clear privately, and then again publicly yesterday and again today, so we’ll see where it goes.
QUESTION: But do you --
QUESTION: So you’re not calling that a ceasefire though, this – you’re just describing what happened. You’re not saying that there’s a ceasefire.
MR KIRBY: Well, it’s 12 to 18 hours and we’ve seen calm. We’ve seen the clashes stop between the two sides. And again, that’s the outcome that we want. We want – we don’t want to see them fighting each other. We want to see everybody in the coalition – and we all are – focus our efforts on Daesh. You can call it what you want, but what – I can tell you what we want to see is focused efforts against Daesh.
QUESTION: But you’re not aware of an agreement that there would be an end to the violence that would last sort of longer than what you’ve seen?
MR KIRBY: You’d have to talk to the sides on that. Again, we made clear what our hopes and expectations were. We welcome the fact that the clashes have stopped at least over the last day, day and a half, and we’d like to see that continue.
QUESTION: But first the news came from a U.S. official confirming that there is a ceasefire agreement between the two parties. Why don’t you want now to --
MR KIRBY: Who’s the U.S. official?
QUESTION: I don’t know.
MR KIRBY: Oh, you don’t know. So it’s an anonymous source.
QUESTION: That’s what I’m asking. I know. I didn’t ask it --
MR KIRBY: Yeah. Oh, so we should just – yeah, so we should just take that all to the bank. Look, I’m not going to speak for anonymous sources here. And you’re asking me why shouldn’t we mediate. And there’s – since the clashes have stopped – and that’s a good thing, and we want to see that continue – I’m not so sure that there’s a need for any kind of mediation by anybody. And that’s point one.
Point two, we, again, made clear privately to both sides our concerns about these clashes and about the need to refocus on Daesh, and we’re going to continue to do that. We’re going to continue to have those conversations as necessary. Hopefully, Michel, they won’t be necessary. Hopefully, this can be – this reduction in the tensions here can be more enduring and we can all do what we’re supposed to do inside the coalition, and that’s degrade and defeat Daesh.
QUESTION: One last question for me. Latest reports coming from Syria said that ISIS spokesman got killed in Aleppo. Do you have any confirmation?
MR KIRBY: I don’t.
QUESTION: Thank you.
MR KIRBY: Yeah.
QUESTION: On the same subject.
MR KIRBY: I’ll come back to you.
QUESTION: Last couple hours, Turkish press reports that U.S. Ambassador Bass, John Bass, summoned to Turkish foreign ministry in Ankara for the statements coming out from U.S. officials regarding this truce or ceasefire. Do you have any comment or --
MR KIRBY: I haven’t seen reports that he got summoned, so I just – I have nothing to say on that. I haven’t seen that.
QUESTION: One more. Have you been informed or do you have any information regarding Turkey-backed FSA forces, next step for them? Do you know whether they are going to go to westward or – you’re not coordinated? You have not been informed about their coordinates?
MR KIRBY: I think General Votel spoke to the fact that Turkish operations along – just on the other side of that border have – are continuing, in terms of going west. And I think the general said that – and this was something that we’ve been long in discussions with the Turks about – that that’s a good thing, that the whole idea here is to secure that border to prevent the flow of foreign fighters across it. It’s a stretch of the border that the Turks have long been concerned about and that we’ve been in communication with them about those kinds of operations.
But if you’re asking me where they are today and how far they’re moving and where they’re going, you’d have to talk to Turkish officials about the movement of their troops. That wouldn’t be something that the State Department would speak to one way or the other. Again, I’d point you back to what General Votel said this morning at the Pentagon and the way he characterized it.
QUESTION: There are reports that the U.S. has not been informed or not coordinated regarding Turkish incursion into Syria. Would you be able to comment whether you are dissatisfied with --
MR KIRBY: Again, that’s a better question for the Defense Department to speak to. I think General Votel also talked about that a little bit today. They – I’ll just repeat what I said again yesterday. The operations by Turkish forces to secure that border, including some operations on the Syrian side, is something that we had been in discussion with them about and supportive of. Yesterday, we were talking specifically about the clashes between Turkish forces or Turkish-backed forces and members of the Syrian Democratic Forces, Kurdish fighters. And I said yesterday that those are uncoordinated, they weren’t being supported by the United States, and in terms of notification, there was very little at all. That’s different than the purpose of Turkish forces being in Syria at the outset, which was to help secure that border. Okay?
Barbara.
QUESTION: Just to follow up with Michel saying a U.S. official had talked about a ceasefire, the – Colonel John Thomas, Central Command spokesman, said there’s a loose agreement to stop fighting. Is that --
MR KIRBY: Is that a different official than his anonymous official?
QUESTION: I don’t know.
MR KIRBY: Is that the one you were quoting, Michel? Is that a different guy?
QUESTION: No.
MR KIRBY: Different guy?
QUESTION: No, but you said who said it. That’s what I’m saying, that that’s what – that’s a named person.
MR KIRBY: Well, again, I can’t – I – those are comments that are attributed to a military official, and the Pentagon should speak to that. Again, call it what you will. What we’re saying is we welcome the fact that there has been calm over the last 12 to 18 hours, that these clashes have ceased. We want to see that continue. We want to see that endure. And you can put whatever label you want on it. What we want is a focus on counter-Daesh operations by all members of the coalition. And when we had clashes of the sort that we had over the weekend, as I said yesterday, that they were not productive to that effort, they were not helpful, they were not moving us in the direction that we think all members of the coalition need to move, and that is to focus military activities against Daesh.
QUESTION: Where is Ambassador McGurk today?
MR KIRBY: Ambassador McGurk --
QUESTION: Yes.
MR KIRBY: -- is on travel in the region.
QUESTION: He’s in the region?
MR KIRBY: He’s on travel in the region. That’s as much detail as I have today.
Abbie.
QUESTION: Different subject. I wanted to ask you about some comments that Secretary Kerry made when he was in Bangladesh. He seemed to suggest that perhaps the media shouldn’t be covering terror attacks quite as much as they do. He said, “Perhaps the media would do us all a service if they didn’t cover it quite as much. People wouldn’t know what’s going on.” Can you offer any clarification on --
MR KIRBY: Well, I’d say a couple of things. I mean, first of all, the Secretary’s views about the media, press freedom, and certainly the strength and the power of independent press reporting of events around the world are well established and well known by all of you. I think you all know how much he appreciates the work that you do and the importance of the light that you can shed on so many issues. What he was referring to in that statement was simply that – an acknowledgment of the fact – and it’s a fact that all of you know – that often in acts of terrorism there’s more than one purpose. There’s the violence itself and the havoc that it can wreak and the fear that it can instill and the damage that it can cause. And there’s also the notoriety that comes with the press coverage from it, the glorification of that through amplification in the mass media. And I think he was just referring to that as a fact and something that we all have to be mindful of as these events happen.
Yeah.
R KIRBY: Yeah. (Laughter.)
QUESTION: Turkey. On Turkey.
MR KIRBY: Turkey.
QUESTION: Yes.
MR KIRBY: Shocker. Go ahead.
QUESTION: Today another 35 journalists – there is a new detainment list about another 35 journalists in Turkey.
MR KIRBY: Yeah.
QUESTION: It is now about 150 journalists, according to estimates, since we don’t know the exact numbers, but this should be around that number. This more than combined of China, Iran, and Egypt. I was wondering if you have any comment on this.
MR KIRBY: I mean, we’ve seen these reports, and as we’ve said before, we – and frankly, what I’ve said earlier in this briefing, we obviously continue to support independent, free media reporting and freedom of the press all over the world, including Turkey. And we’ve talked a lot over the last several months about our concerns, about a growing trend in the wrong direction with respect to press freedoms and freedom of speech and freedom of assembly in Turkey. Those concerns remain valid today.
Now, look, we understand, there was a very active and serious coup attempt in Turkey and that the Turkish Government has an obligation in looking after its own citizens to also fully investigate this coup attempt and to hold those responsible accountable. And so, as we’ve said before, we simply urge Turkish leaders, as they work through that process, they do it with all due respect for rule of law and for international obligations and human rights.
QUESTION: But you cannot imagine about 100 journalists will be involved in the coup. Is there a justification in your imagination that these (inaudible) journalist --
MR KIRBY: We’re not going to characterize the – every decision they make in the process of conducting this investigation, and you’re asking me to speculate about who was involved and at what level, and we simply don’t have the information to make that kind of an assessment, nor would it be appropriate from this podium.
QUESTION: Last week Vice President Biden, after he left Turkey – I think he was in Latvia – and he was asked about why he withheld criticism regarding crackdown in Turkey, and Mr. Vice President said that since nobody has been tried or executed, there is no need for speak up; when that happens, we can speak up.
MR KIRBY: I think --
QUESTION: Is this the policy, that you are waiting for someone to be executed, then the speak up more --
MR KIRBY: Our views, our perspective on these events in Turkey have not changed, not one bit. And I think I just articulated them in the answer to your last question. We understand they have an obligation to investigate. We have – we understand and we appreciate they also have an obligation to their own citizens to hold those accountable for this. This was a potentially – well, it wasn’t potentially. It was a violent and precarious, dangerous coup attempt, and real people suffered as a result of it. So they have an obligation to look into this and get to the bottom of it and to try to prevent that kind of thing from happening again. We understand that, and that hasn’t changed, and the Vice President wasn’t saying anything different than that.
We also, though, urge Turkey, as they work through that process, as I said before, to observe rule of law and due process in accordance with their own constitutional principles, and to observe international obligations and human rights as they work through that. And we’re in close touch with them and we will remain in close touch with them as they continue to work through that process. But there’s not – no change at all in terms of the approach that we’ve taken here. We condemned it that very evening – the coup attempt, that is. And again, we’ve – we were and we remain in close contact with Turkish authorities going forward.
QUESTION: (Inaudible) condemn these kind of a Turkish administration approach the freedom of press in Turkey and jail in these many --
MR KIRBY: I’m sorry?
QUESTION: Would you condemn also jailing this many journalists in Turkey?
MR KIRBY: As I said before, Michel – I’m sorry, Michele. (Laughter.)
QUESTION: Ilhan.
MR KIRBY: Yeah. You guys look so much alike. (Laughter.)
QUESTION: (Off-mike.)
MR KIRBY: I’m not going to get into the habit of characterizing each and every decision or each and every statement that comes out of Turkey.
QUESTION: (Inaudible) not about a statement.
MR KIRBY: No, it is.
QUESTION: This is being --
MR KIRBY: You’re asking me to --
QUESTION: -- happening for about two months.
MR KIRBY: You’re asking me to say whether I’m going to condemn the jailing of journalists.
QUESTION: Yes.
MR KIRBY: They are conducting an investigation. I can’t begin to speculate here who was or who wasn’t involved in this and it wouldn’t be appropriate for us to do that. They’re doing this investigation and we understand they have to do that. We simply have urged them, in terms of process, how to go about doing that in a way that is thorough and complete, but also transparent and fair. And so we’re going to stay in close touch with them as they go forward, but we haven’t yet, and I’m not going to begin to make a judgment here from the State Department podium in Washington about every single decision that they’re making as they conduct that investigation.
QUESTION: So this is not about single decision. This has been going on for almost two months --
MR KIRBY: And we have --
QUESTION: -- and jailing for hundreds of journalists.
MR KIRBY: We have talked about – I said it earlier – our concerns about a worrisome trend in Turkey, before the coup, about limiting press freedom and about shutting down media outlets or detaining reporters. We’ve been nothing but honest and open about that, and in fact, I said the same thing again today to your first question. But if you’re asking me to condemn this specific decision, what I’m saying is we’re not going to get into characterizing each and every move they make as they investigate this. We’ve talked to them about process and what our hopes and expectations are for that going forward. And we’re going to stay in close touch on this. We’re watching it as closely as possible.


تێبینی: لە بەر تەنگی وەخت پێ ڕانەگەیشتم  زانیاریدانی ڕۆژی سێشەمە ( ٣٠-ی ئووت ) ی جان کربی قسە وێژی وەزاڕەتی کارو باری دەرەوە وەرگێڕم ، کە بەگشتی باسی داگیرکاری تورکییە و گیرانی پۆلێکی تازە لە ڕۆژنامەنوسانی تێدا بوو و لە ووڵامی پرسیارەکان دا زۆر جار ئاماژەی کرد بە قسەکانی ژەنەڕال جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی ستادی ناوەندی ئەڕتەشی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.  لە سەرەرە دەقی قسەکان بە زمانی ئینگلیسی بڵاو کراوەتەوە
چوارشەمە ٣١- ی  ئووتی ٢٠١٦
جان کربی
قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی

پرسیار:  ئەمن بە خێرا لێت دەپرسم ، و پێویست ناکا  ئەم دۆسییە قورسەی بەر دەستت  هەڵدەیەوە و دەستی خۆت بئێشێنی . بەڵام ئەمڕۆ کاربەدەستێکی تورکییە ڕایگەیاند  کە چ ئاگربەسێک لە نێوان تورکییە – هێزەکانی تورک و هێزەکانی یەپەگە دا نییە لە سوورییە. بە ڕواڵەت ئەوە ئیدیعای دوێنێی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  پووچەڵ دەکاتەوە. جا بۆیە پرسیارەکەم ئەوەیە: وەزع چۆنە سەبارەت بە تورکییە لە هەمبەر هێزەکانی یەپەگە دا؟ ئایا هێشتا کێشەکە بەردەوامە؟

ئاغای کربی: ئەوە بە ووردی چییە کە ئەوان لە مەڕ دوێنێ بەرپەرچی دەدەنەوە؟

پرسیار: قسەکەی دوێنێی کاربەدەستێکی دەوڵەتە یەکگرتووەکان

ئاغای کربی: هەح، نەکا ئەوە کاربەستێکی دیکەی بێناو بێ.

پرسیار: نا، نا، نا، - ئەوە قسەی قسەبێژی عەمەلییاتی ' ئینهێرنت ڕێزاڵڤ ' [ ناوی شەڕ بە دژی داعش لە سوورییە و عێڕاق]  بوو کە دوێنێ ڕایگەیاند ئاگر بەسێک لە گۆڕێ دایە.

ئاغای کربی: ئەمن پێم وایە ، ئەو ڕایگەیاند لە وێندەرێ ڕێککەوتنێک کراوە.

پرسیار: باشە
ئاغای کربی : بەڵام بڕوانە  -

پرسیار: و دوایە ئەمڕۆ ، وەزیرێکی تورک ، وەزیری کاروباری یەکێتیی ئوڕووپا  ڕایگەیاند  ئەوە ڕاست نییە، چ ڕێککەوتنێک یان ئاگر بەسێک نەکراوە ، و جا بۆیە پرسیارەکەی من ئەوە بوو بارودۆخ چییە؟ دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چی کردووە بۆ حەول دان بە کۆتایی هێنانی شەر لە ناو ئەو دوو هاوپەیمانەی خۆی دا؟

ئاغای کربی : چی – ئەمن پێم وایە شتەکە تەواو ئاوایە کە من دوێنێ باسم کرد. ئێمە هێشتا  ئارامی دەبینین لە نێوان هەر دووک لا دا و ئەوەمان پێ پیرۆزە. ئێمە دەمانەوێ ئەوە ببینین کە بەردەوام بێ. هەر وەک دوێنێ گوتم ، ئێمە  لە پێوەندی داین لەگەڵ هەر دوو لا و کار دەکەین بۆ دامەزراندنی کاناڵی پێوەندی  لە نێوانیان دا بۆ ئەوەی یارمەتی بکەین بە کەمکردنەوەی کێشە و  ئۆپێڕاسییۆنەکان و مانۆڕەکان لە فەزایەکی زۆر قەرباڵغی  نەبەرد دا. بەڵام  هیچ لەو بارەیەوە نەگۆڕاوە، جگە لەوە نەبێ ، ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێ بیبینین ، ئەوەیە کە هەموو ئەندامێکی ئیتیلاف - گشت ئەو لایەنانەی ئێمە باسیان دەکەین  ئەندامی ئەو ئیتیلافەن – حەولەکانی خۆی چڕ بکاتەوە لە سەر داعش.

پرسیار: و ئێوە هەست دەکەن کە ئێوە سەرکەون لەو حەولە دا بۆ جۆرەیەک لە ئارام کردنەوە -

ئاغای کربی: تا ئەوە ڕادەیەی کە ئێستا لەو فەزایە دا یەک دوو ڕۆژە چ تێکهەڵچوون نەبووە، ئێمە بە دڵنیاییەوە بە پیرۆزی دەزانین. ئێمە پێمان وایە ئەوە پۆزیتیڤ ە. بەڵام لەو بارگرژیانەش تێ دەگەین، کە لە ڕابردووش دا هەبوون، و پێویست دەکەن بە بەردەوامی قسەیان لە سەر بکرێ، کاریان لە سەر بکرێ، بپەروەردرێن بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین حەول بدەین بە پاراستنی چالاکییەکی بەگوڕ بە دژی داعش و تەنێ بە دژی داعش.

پرسیار: جان ، قسەیەک لە سەر ئەم ووڵامەی کە هەر ئێستا داتەوە، ئەتۆ باسی هەر دوو لات کرد و گوتت ئێوە حەول دەدەن کارێکی وا بکەن ئەوان بەیەکەوە بدوێن. ئەتۆ – لە ووڵامەکەت دا هەر دوو لات بە جۆریەک بە یەکسان دانا، ئەوە لە دڵی کاربەدستانی تورک زۆر زەحمەت هاتووە لە ڕابردوو دا. دوێنێ ئەوان ڕایانگەیاند ئەوە قەبووڵ ناکەن کە ئاوا باسیان بکرێ کە دوو لایەن بن لە سەر بنەمایەکی یەکسان و کاربەدەستانی ئەمریکا ئاوایان باس بکەن. ئەوان یەپەگە بە گرووپێکی تێڕۆریست دادەنێن ،  و دەڵێن ئەوان نەتەوەیەکی [ دەوڵەتێکی ] سەروەرن  و هاوپەیمانی ئێوەن لە ناتۆ دا؛ ئەوان نایانەوێ بەو شێوەیە باسیان لێوە بکرێ. ئایا ئەتۆ ئەو ڕەخنەیە قەبووڵ دەکەی و قۆڵی لە سەر دەکێشی لە مەڕ ئەو زمانەی لەو بارەیەوە ئێوە بەکار دەهێنن؟

ئاغای کربی: ئێمە لەو باری سەرنجە تێدەگەین ، ئەمن ، بە ئاماژە کردنی بەو شێوەیە ، بە هیچ جۆر مەبەستم ئەوە نییە کە یەپەگە و نەتەوەی [ دەوڵەتی ] سەروەری تورکییە وەک یەک دابنێم، کە ، هەر وەک ئەتۆ باست کرد، ئەندامێکی تەواوی ناتۆ و دەوڵەتێکی سەروەرە – وەک دەولەتێکی ئەندامی ئیتیلاف. ئاشکرایە، ئەوە گرینگییەکە کە ئێمە ددانی پێدا دەهێنین. ئەمن تەنێ زاراوە و ووشەم بەکار هێنان بۆ ئاماژە کردن بەو ڕاستییە کە لێرە دا دوولایەن هەن ، کە چەند ڕۆژ لەمەو بەر، چالاکانە تەقەیان لەیەک دەکرد لە جیات ئەوەی کە چالاکییەکانیان هاوئاهەنگ بکەن  و تەقە لە داعش بکەن. ئەوە هەمووی قسەکەمە. ، ئێمە ددان بەوە دا دەهێنین کە تورکییە دەوڵەتێکی سەروەر ە.
پرسیار: بە ووردی [ پێکەنین ]  مەبەستم ئەوەیە پرسم ، دەوڵەتە یەکگرتووەکان دەڵێ ، هێزەکانی پەیەدە  کشاونەتەوە بۆ بەری ڕۆژهەڵاتی چۆمی فرات – لەگەڵ ئەوەشدا، تورکییە، مەبەستمە بڵێم، دەڵێ بەڵگەی کافی بەدەستەوە نییە کە ئەمە بسەلمێنێ. مەبەستمە بڵێم ، وا وێدەچێ لێرە دا دوو ئیدیعا هەبن لە سەر ئەو مژارە.  مەبەستمە پرسم، داخودا هێزەکانی پەیەدە دەکشێنەوە یان نا؟  پێت خۆشە لەو بارەیەوە چ بڵێی؟
ئاغای کربی: ئەمن پێم وایە – بڕوانە ، ئەمن پێم وایە ژەنەڕاڵ ڤۆتێل [ دوێنێ، وەرگێڕ ] باسی ئەوەی کرد- دیسان دەمەوێ بیڵێمەوە ، ئەمن بەدڵم نییە لەوەی باسی مانۆڕە ئۆپێڕاسیۆنییەکان بکەم. ئەوە دەوری ئێمە نییە لێرە. بەڵام ژەنەڕاڵ ڤۆتێل دوێنێ باسی ئەوەی کرد و ڕوونی کردەوە کە ئامادەکارییەکان دوای [ گرتنەوەی] مەنبج ئەوە بووە کە هێزە کوردەکان بچنەوە بەری ڕۆژهەڵاتی چۆمی فرات  و ئەوان بەڵێنی خۆیان پێک هێناوە.  ئەمن لەوە زیاتر ناتوانم بچمە ناو هیچ ووردە ڕیشاڵێکی دیکەوە. هەر وەک دوێنێ گوتم . ئەمن لە توانام دا نییە  لە بنی کوولەکەی دەم ، بەڵام من هەر ئەوەندە دەتوانم داوات لێ بکەم حەواڵەت بکەم بۆ ئەوەی دوێنێ وەزاڕەتی کاروباری بەرگری ڕایگەیاند.
پێنجشەمە ١ –ی سێپتامبری ٢٠١٦
جان کربی
ووتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی

پرسیار:  یەکەم. سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی باس دەکەن  کە کوردەکان  تەرمی  سێ ئەمریکاییان ناردووەتەوە ئێرە  کە بە ڕواڵەت لە دوو مانگی ڕابردوو دا کووژراون – ئایا ئەو خەبەرانە پشتڕاست دەکەیەوە و چ ووڕدەڕێشاڵی دیت  لایە لەو بارەیەوە؟

ئاغای کربی: ئەوەی من دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە من چ ووردە ڕیشاڵی دیکەم لا نییە جگە لەوەی پێشتر گوتوومە. ئێمە کارمان کردووە بۆ ئەوە یارمەتی بکەین بۆ ڕێخۆشکردن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە ئاساییە ئەمریکاییانەی لە سوورییە کووژراون. ئێمە لە پێوەندی نزیک داین لەگەڵ کاربەدەستانی ناوچەیی  و ئامادەینە بۆ دانی هەموو جوورە یارمەتییەکی پێویستی کۆنسوولی، بەڵام مخابن  ئەمن ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاترم لا نییە لەو بارەیەوە.

پرسیار : تورکییە ، تورکییە
ئاغای کربی : تورکییە. دەی فەرموو

پرسیار: سپاست دەکەم. چەند پرسیارێک ، ئەگەر بۆم هەبێ. پێشتر لەم حەوتوویە دا --

ئاغای کربی: باشە، ئەمن دەهاتمە لای تۆ [ ڕووەو کەسێکی دی] . توورەیی لە دەموچاوت دا دەبینم. لێرە ئێمە بە دەردی و مەرگی یەکترەوەین، خەمت نەبێ.

فەرموو

پرسیار:  دەموو چاوم چییەتی؟

پرسیار: پێشتر ئەم حەوتوویە -

ئاغای کربی: دەموو چاوی تۆ – قسە زۆر لە خۆت  ڕا ڕادەگری . ( پێکەنین ) زەحمەتە مرۆڤ بزانێ بیر لە چی دەکەیەوە، جەیمس

پرسیار: ( نابیسترێ دەڵێ چی.)
ئاغای کربی : ئەوە زەحمەتە -

پرسیار: یان ئەوەی کە هەر بیر بکەمەوە. ( پێکەنین )
.

ئاغای کیربی: ئەمن نەمدەویست  ئەوە بڵێم. ( پێکەنین )  ئەمن هەر وا هەست دەکەم شتێک هەبێ،
پرسیار:  پێشتر ئەوە حەووتویە، ووتە بێژی ستادی ناوەندیی فەرماندەیی ئەمریکا (سێنتکۆم) کۆلۆنێل جان توماس ڕای گەیاند ڕێککەوتنێکی سست لە نێوان هێزە تورکەکان و هێزە کوردەکان دا کراوە لەمەر ڕاگرتنی شەڕی یەکتر کردن لە سوورییە . تورکییە سەفیری تورکییەی بانگ کرد بۆ ڕەخنە و سەرکۆنەکردنی دەوڵەتە یەکگرتووەکان لەبەر  ئەو ڕاگەیاندنە، و وەزیری کاروباری ئوڕووپای تورکییەش گوتی ئەوان هیچ جۆرە سازان یان ئاگربەسێک لەگەڵ کوردەکان قەبووڵ ناکەن. ئایا رێککەوتنێک هەبوو یان نەبوو؟

ئاغای کربی: ئەمن پێم وایە ئێمە پێشتر باسی ئەوەمان کردووە

پرسیار:[ کەسێکی دی] ئەوە دوێنێ پرسیاری من بوو.

پرسیار: نا – باشە ، بەڵام هێشتا سەرگێژە لەو ڕووەوە نەڕەواوەتەوە

ئاغای کربی: ئەدی، ئێمە بەجۆرێک باسمان لێوە کرد

پرسیار: - لە مێدیا دا . باشە ڕێککەوتنێک هەبوو یان نەبوو؟

ئاغای کربی: باشە، ئەمن مەبەستمە بڵێم ، ئەمن پێم وا نییە ئەمن بتوانم ووڵامێکی باشترت بدەمەوە  جگە لەوەی کە پێشتر گوتوومە. بەر لە هەموو شت ئەمن دەمەوێ قسەکەت ڕاست بکەمەوە. سەفیری ئێمە بانگ نەکرا لە سەر ئەو مژارە. جا بۆیە خەبەری چاپەمەنی لەو بارەیەوە ڕاست نییە، و ئەمن خۆم بوون و نەبوونی شتێکی ئاوام لە سەفیر "باس " پرسی

پرسیار: ئایا بە تەلەفۆن پێیان گوتبوو یان -

ئاغای کربی: ئەتۆ گوتت ئەو بانگ کرا. مەبەستمە بڵێم ، ئەو بە بەردەوامی قسە دەکا لەگەڵ -

پرسیار: ڕاستە، ئەوە ئەو شتەیە کە تورکەکان ڕایانگەیاند، و ئەمە ئەو شتەیە کە وەزیری کار و باری دەرەوەی تورکییە گوتی.

ئاغای کربی: ئەمن نامەوێ بکەومە ناو ئەو دمەقاڵەیەوە. ئەمن تەنێ هەر ئەوەندەت پێ دەڵێم  ئەو دەنگوباسانەی کە گۆیا سەفیری ئێمە بانگ کرابێ هەڵە بوون، ڕاست نەبوون. ئەو دەکرێ بڵێم هەموو ڕۆژێ لەگەڵ هاوتاکانی لە ناو حکوومەتی تورک دا قسە دەکا، جا بۆیە ئەمن ناڵێم ئەو لە پێوەندیی تەولەفۆنی دا نەبووە لەگەڵیان. و ئەمن چ کێشەم نییە باوەڕ بکەم بەو ڕاستییە کە کاربەدەستانی تورک لەوانەیە ئەوەیان دەربڕی بێ ، هەر وەک ئەوەی ئەوان بەردەوامن لە دەربڕین و باس کردنی  باری سەرنجی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی سوورییە لەگەڵ سەفیر "باس" . بەڵام دەنگوباسی ئەوەی کە ئەو ئیحزار کرابێ ڕاست نییە و نییە .
ئینجا ، لە سەر ڕێکەوتن ، ئەمن دیسان داوات لێ دەکەم ، هەر وەک گوتم، لەگەڵ هاوتاکانم لە وەزاڕەتی کارو باری بەرگری بدوێی. ئەمن -

پرسیار: بەڵام ڕێککەوتنێک هەبووە یان نەبووە ؟

ئاغای کربی: ئەمن -  ئەتۆ دەبێ لەگەڵ لایەکان قسە بکەی داخودا " ڕێکكەوتن " ێکیان کردووە یان نا، و ئەمن تەنانەت دڵنیا نیم لەوەی لێت تێ بگەم  ئەتۆ مەبەستت لە  " ڕێککەوتن " چییە. ئەوەی ئەمن گوتم هەر ئەوەیە ئەمڕۆ دیسان دەیڵێمەوە کە ئێمە ئارامیمان بینی، و ئێستاش ئەو ئارامییە دەبینین و بەردەوامە. ئەوە پیرۆزە. ئەوە باشە، و ئێمە بەردەامین لە سەر بانگەواز کردن لە هەموولایەک کە حەولەکانیان لە سەر داعش چڕ بکەنەوە لە ناوخۆی سوورییە. ئێستا، تورکییە بۆ مەبەستێک لە ناوخۆی سوورییەیە، ئامانج و مەبەستێکی کە ئێمە قسەمان لێوە کردووە، ئەویش ڕزگار کردنی ئەو کوتەیە لە سنوور، کە ڕێگایەکی سەرەکی بووە بۆ هاتوچووی شەڕکەرانی بێگانە و گەیشتنی کەلوپەل بە داعش لە ناوخۆی سوورییە. و ئێمە ئاشکرایە پشتیوانی دەکەین لە تورکییە بۆ ڕزگار کردنی ئەو ڕووبەرە لە سنوور ، و ئەوە ئەو قسە کردن و ئاخافتنانەن کە ئێمە لەگەڵ ئەوانمان هەیە .

پرسیار: ئێ، هەر با ئەوە ڕوون بێتەوە، ئەوە ووتەبێژی ستادی ناوەندی، سێنتکۆمی دەوڵەتە یەکگرتووەکان بوو  کە ڕایگەیاند یەکی سست -

ئاغای کربی : جا، ڕاستە -

پرسیار: - ڕێککەوتن – ڕێککەوتنێک لە سەر ئاگر بەس لە نێوان هێزە تورکەکان و هێزە کوردەکان دا کراوە.

ئاغای کربی: ئەتۆ دەتەوێ ئەمن شتێک پشتڕاست کەمەوە  کە پێنتاگۆن خۆیان بە بەڵگەوە پشتڕاستیان کردەوە. ئەمن – ئەمن لە هەڵوێستێکی ئەوتۆ دانیم – کە بڵێم ئەوە ڕاستە یان هەڵەیە. ئەوان لە وەزارەتی کارو باری بەرگری خۆیان دەبێ لە سەر ئەوە بدوێن ، و ئەگەر ئەوان  بە ئاسوودەیی بڵێن بە بەڵگەوە، ئەوە مانای ئەوەیە مرۆڤ قسەکەیان لێ قەبووڵ دەکا یان نایکا.

پرسیار: ئەوان لە زمان حکوومەتی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە قسە دەکەن. و ئێوەش هەر وەتر – دەنا وا نییە ؟ ( پێکەنین .)
ئاغای کربی: ئەمن ئەوە خەریکە بزانم، کە خەڵکێکی زۆر لە زمان دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە قسە دەکەن.

پرسیار: لە ڕاستیدا – ئەتۆ هەر لە زمان هەمانەوە  قسە دەکەی : و ووڵامت : ئایا ئەتۆ ئەوەت پێ ڕاستە کە تێکهەڵچوونەکانی نێوان هێزە تورکەکان و هێزە کوردەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ، بە نیسبەت  -

ئاغای کربی : ئا ، ئا ،

پرسیار :  - لە دوایی حەوتوو دا ، کە وایە  ئەو قسەیەی  دەوڵەتە یەکگرتووەکان ڕاست بووە سەبارەت بە ڕێککەوتن لە سەر ئاگر بەسی سست  و قسەی تورکەکان سەرەگێژە ساز دەکا و ڕاست نییە؟
ئاغای کربی: قسە ڕاست بوون بە چ شێوەیەک؟
پرسیار: ئەوە کە یەکی سست هەبووە – ئەمن قسەی ووتەبێژی ستادی ناوەندیی دەوڵەتە یەگرتووەکان –

ئاغای کربی: دەی باشە-

پرسیار: - سەبارەت بە ڕێککەوتن لە سەر ئاگر بەس – باس دەکەم


ئاغای کربی: ئەمن دەتوانم – ئەمن پێزانینی خۆم دادەگرمەوە بۆ حەولەکانت کە دەتەێ لە زمانی من  شتێک دەرکێشی و پشتڕاستی کەمەوە کە پێنتاگۆن خۆیان بە نەغدی بە بەڵگەوە کردوویانە. ئەمن – ئەمن ئەوە بۆ ئەوان بە جێ دەهێڵم بڵێن داخودا ڕێککەوتنێک هەبووە و شێوەکەی چ بووە . ئەمن – لە ڕوانگەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە ، ئێمە زۆر کەمتر نیگەرانین لەوەی داخودا شتێک لە سەر کاغەز ئیمزا کراوە یان نا بەڵکوو ئەوەی کە زۆر زیاتر فکری ئێمە بە خۆیەوە خەریک دەکا و سەرنجمان ڕادەکێشێ  ئەو ڕاستییەیە کە ئەو تێکهەڵچوونانە ڕاگیراون، چونکە هەر وەک ئێمە ئەودەمیش گوتمان ئەو تێکهەڵچوونانە چ یارمەتی ناکەن بە ئەوەی ئێمە حەولەکانمان بە دژی داعش چر بکەینەوە. جا بۆیە ئەوەی کە ئەو تێکهەڵچوونانە ڕاوەستاون و وەزعەکە ئاوایە کە چ توندوتیژییەک لە نێوان هێزە تورکەکان و شەڕڤانانی کورد دا تازە نەبووتەوە ئەوە شتی چاکە. بەڵام ئەوە تەنێ نیوەی شتێکی چاکە وایە؟ نیوەکەی دیکەی ئەوەیە کە ئێمە پێویستمان بەوەیە هەموو لایەنەکان درێژە بدەن بە سەرنج چڕ کردنەوە لە سەر داعش. 

پرسیار: کە وابوو لە ڕوانگەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکاوە، ئێستا ئاگربەسێک لە ئارا دایە ؟

ئاغای کربی: نا، ئەمن نەمگوت – ئەمن – گایانێ ، ئەمن ئەوەم نەگوت ، ئەمن نا – ئەمن نازانم کە چی بەتایبەتی گەیشتە ئەوەی کۆتایی بە تێکهەڵچوونەکان بێ، بەڵام ئێمە خۆشحاڵین ئەوە دەبینین.

پرسیار: ئەمن لەو قسانە وا تێدەگەم کە ئەتۆ ناتەوێ ڕێککەوتنەکە پشتڕاست کەیەوە

ئاغای کربی: ئێستا ئایا – و ڕاستت بوێ ، ئەمن دڵنیا نێم ئەوە چەندە بە جێ یە -

پرسیار: - بەڵام ئاگر بەس . ئەتۆ ئاگربەسەکە پشتراست دەکەیەوە؟

ئاغای کربی: - ئەوەی کە ئایا ڕێککەوتنێک بووە ، ئەو جۆرەی کە ئەتۆ  دەریدەبڕی ، یان نەبووە. ئاشکرایە کە کەسێک ڕێک بووە لە سەر ئەوەی کە شەڕ ڕابگرێ، و ئەوە شتێکی چاکە، جا بۆیە ئەمن لەو ڕاستییە سڵ ناکەمەوە و لێی هەڵ نایەم  کە لێرە دا جۆرەیەک لە چاوپێکەوتنی مێشکان هەبووە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەگەڵ یەکتری.  ئەوە شتێکی چاکە. و ئەمن هەر وەها ناڵێم کە ئێمە تەنێ چاوەدێری هیچ نەکەرین لێرە دا. ئاشکرایە ئێمە حەولمان داوە – و ئێمە لە پێوەندی و لە دیالۆگ دا بووین  لەگەڵ هەمووان لە سەر ئەو بابەتە  و، هەر وەک دوێنێ گوتم، ئێمە لە ڕێگای ئاوا دەگەڕێین کە کاناڵی پێوەندییەکان بە کراوە ڕابگرین بۆ ئەوەی کە بکرێ دیالۆگ بەردەوام بێ ، و بۆ ئەوەی کە دیسان تازەبوونەوەی تێکهەڵچوونەکان نەبینین .

پرسیار: سەبارەت بە دیالۆگ -

پرسیار : دەکرێ یەکمان هەبێ –
پرسیار: پێت وا هەیە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کاربەدەستانی تورک، ڕێبەرانی تورک بە باشی لەیەکتری تێ دەگەن؟  چونکە ئەوە ڕووداوێکە کە ئەوان سەبارەت بەوی پێوەندی بە یەکەوە دەکەن و هەر لە سەر ئەو ڕووداوە لایەک شتێک دەڵێ و لایەکەی دی دەڵێ ئەوە ئەوە نییە کە ڕوویداوە.

ئاغای کربی: ئەمن ناتوانم لە سەر ئاستی تێگەیشتنی فەردێکی دیکە بدوێم ، چ دەگا بە ئاستی تێگەیشتنی نەتەوەیەکی [ دەوڵەتێکی ] دیکە. ئەمن تەنێ دەتوانم پێت بڵێم  کە باری چڕ بوونەوەی سەرنجی ئێمە نەگۆڕدراوە، تێگەیشتنی ئێمە  سەبارەت بەو سەرنج و نیگەرانیانەی کە دەوڵەتی تورک هەیەتی سەبارەت بە تێڕۆریسم و ڕوانگەیان سەبارەت بە شەڕڤانان لەو بەری سنوورەکەیان لە سوورییە  بە باشی  پێی زاندراوە. ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر ئەو قسەکردنانە لەگەڵ ئەوان . داخودا ئێمە لە سەر هەموو شتێک ڕێکین ؟ نا، بەڵام ئەمن لە دنیا دا بە هیچ نەتەوەیەکی دیکە نازانم کە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەر هەموو شتێک لەگەڵی ڕێک بێ. جا کە وابێ، مەبەستمە بڵێم ، ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر کار کردن و جێ بەجێ کردنی ئەو مژارانە و ئێمە دەمانەوێ  سەرنج لە سەر داعش چڕ بکرێتەوە،

پرسیار: دەتوانین درێژەی  پێ بدەین  [ ڕۆژنامە نووسێکی دیکەیە ،وەرگێڕ ]

پرسیار: دەتوانم – ئەمن پێم خۆشە سەبارەت بە پێشنیازێکی دەیڤید ئیگن
ەیشس ، ئەستوون نووسی  واشنگتن پۆست لێت پرسم سەبارەت بە ستڕاتێژییەکی سیاسی کە لە ستڕاتێژی عەسکەری گرێ بدرێ لە شەڕی دژی داعش دا، بە تایبەتی لە سوورییە. ئەو دوو هۆکار زەق دەکاتەوە. یەکیان پێویستیی ئاشتبوونەوەی ئانکارایە لەگەڵ حەشیمەتی کوردی خۆی بە ڕێگای بوونی موزاکەرە لە نێوان پ.ک.ک. و ئانکارا دا، کە پڕێزیدێنتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارانی ش ئەو بانگەوازەی کردووە. و بەشی دووهەمەکەی پێشنیازەکە هەبوونی تێڕوانینیکی سیاسییە بۆ سوورییە – و ئەو دەڵێ ئەوە فێدێرالیسمە، بەڵام شتێکی کە ئاواتە سیاسییەکانی  کوردیش  لەبەر چاو بگرێ، ئەگەر ئەوە نەبێ ئەنگیزەی ئەوان بۆ درێژە دان بە شەڕ بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام  بەرتەنگە. ئایا ئەتۆ ئەو دوو خاڵە چۆن هەڵدەسەنگێنی ؟

ئاغای کربی: باشە، ئەمن هەر ئەوە دەڵێم ، کە ئێمە ستڕاتێژییەکمان هەیە، ئێمە دیتنێکی سیاسی مان هەیە بۆ داهاتووی سوورییە. هەر بۆیەشە وەزیری کاروباری دەرەوە کێری لە چوار چێوەی گرووپی پشتیوانی نێونەتەوەیی لە سوورییە ، زەحمەتێکی زۆری کێشاوە بۆ ئەوەی ئێمە بگەیەنێتە خاڵێک کە ئۆپۆزیسیۆن و ڕێژیم بتوانن موزاکەرەکانیان دەست پێ بکەنەوە و کار بکەن لە سەر قەوارەی حکوومەتێکی گواستنەوە  بۆ داهاتووی سوورییە. ئێمە لە مێژە گوتوومانە – لەو بارەیەوە هیچ نەگۆڕاوە – کە ئێمە باوەرمان بە سوورییەیەکی تەواوی، یەکگرتووی، پلووڕالیستی هەیە کە حکوومەتێکی هەبێ کە نوێنەرایەتی دەنگی هەموو سوورییەیەکان بکا و بتوانێ ووڵامدەریان بێ  و ووڵامدەری پێویستییەکانیان بێ  بۆ ئەوەی کۆتایی بەو شەڕە ناوخۆییە بێ. ئێستا ، مژاری فێدێڕالیسم شتێکە کە خەڵکی سوورییە  دەبێ خۆیان بڕیاری لە سەر بدەن ، ئەوەی ئێمە گوتوومانە -  چەترێکی گەورەیە ئەوەی کە ئێمە دەمانەوێ  سوورییەیەکی تەواو، یەکگرتوو ، پلورالیستی یە .

پرسیار: ئایا دەوڵەتە یەکگرتووەکان شتێکی وەک مۆدێلی عێڕاق لەبەر چاو دەگرێ؟

ئاغای کربی: ئەمن نا – ئەوە بۆ خەڵکی سوورییەیە بڕیاری لە سەر بدەن ، نەک دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

پرسیار: جان ، سوورییەیەکی تەواو، پلوورالیستی ، یەکگرتوو – لە دنیا دا چ ووڵاتێک هەیە ئەتۆ نەتەوێ وەک تەواو، پلووڕالیستی ، و یەکگرتووی نەبینی؟ ئەوەی کە تو وەک دیتن بۆ داهاتووی سوورییە  باسی لێوە دەکەی دیتن نییە، تەنێ مانای ئەوەیە  ئەتۆ ووڵاتێکت دەوێ. مەبەستم ئەوەیە بڵێم ، ئەوە هیچ نییە.

ئاغای کربی: ئەوە یەک – کە - نا، من لەگەڵ قسەکەت نیم . براد -

پرسیار: ١٩٣ ووڵات لە دنیا دا هەن. ئەتۆ پێت وا نییە هیچکامیان  نابێ دابەش بن یان یەکگرتوو نەبن یان شەڕی ناوخۆییان تێدا نەبێ؟ لە کێهەیان دا دەتەوێ شەڕی ناوخۆیی هەبێ؟

ئاغای کربی: بوێستە، براد ، بڕوانە -

پرسیار: نا، بەڵام وا نییە،  ئەتۆ گوتت ئەوان دیتنیان هەیە.

ئاغای کربی: - ئەمن زۆر بە توندی بە دژی ئەو قسەیەی تۆم کە دەڵێی ئەوە هیچ نییە ، ئەوە هیچ نییە.
.
پرسیار : هەیە

ئاغای کربی: و ئەوە بڵێی هیچ نییە لە ڕووی بە میلیۆنان لە خەڵکی سوورییە دا کە لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردووە دا کوێرەوەرییان دیتووە و ڕەنجیان چێشتووە.

پرسیار: ئەوە هیچ نییە بۆ ئەو  ٥٠٠٠٠٠  کەسەی کە مردوون.

ئاغای کربی: یەکجارە زۆرە ، و ئەوە -

پرسیار: نا نییە .

ئاغای کربی: ئەمن ناتوانم ئیدی لەوە زیاتر دژی ئەو قسەیەت نەبم
پرسیار: ئەی لەوە .

ئاغای کربی: ئەمن ئیدی چبڕ ناتوانم لەوە زیاتر لەگەڵت ڕێک نەبم. سوورییەکی تەواوی، یەکگرتووی پلووڕالیستی  کە لە شەڕ دا نەبێ لەگەڵ خۆی، کە حکوومەتێکی نەبێ  کە بۆمبی بۆشکەیی بە سەر خەڵکی خۆی دا دا و گازبارانیان کا -
پرسیار: کە جارێ جێگایەکی ئاوا نییە ، ئەو -
ئاغای کربی: ئێستا نییە، هەر بۆ ئەوەیە کە ئێمە ئەوەندە بە دژواری کار دەکەین -

پرسیار: باشە ئەوە بۆچی مانای کارێکی زۆرە

ئاغای کربی: - بە حەول دا بۆ پێ گەیشتنی.

پرسیار: دەی با بەردێکی لەسەر دانێین.

ئاغای کربی: ئەمن ناتوانم لەوە زیاتر دژی ئەو قسەیەت نەبم . بە گردبڕی ، ئەمن  سەرسەختانە دژی بۆچوونەکەتم  و ئەوە -

پرسیار: دەباشە دەی ئەوە ڕۆژەوێکی ڕەپوو ڕوو و پێشکەوتووانەیە ، تەواوە.

ئاغای کربی: ئەمن ئەوەم نەگوت کە – گوتم -

پرسیار: لای من ئەوە مەڵێ جان – ئەوە مانای هیچ نادا، جان

ئاغای کربی: - ئەوە دیتنێکە لە سەر داهاتووی سوورییە ، و ئەمن بەتەواوی دژم کە ئەوە نەبێ

پرسیار: دەی باشە هەموو لە سەری ڕێکن ، پیرۆزیان بێ.
پرسیار: ئەی لە سەر کوردەکانی تورکییە خۆی و جۆرەیەک لە کەمبوونەوەی کێشە لە وێندەرێ، موزاکەرە لە نێوان پ.ک.ک. و ئانکارا دا ؟

ئاغای کربی: باشە، بڕوانە ، ئەمن مەبەستمە بڵێم، ئێمە لە مێژە بانگەوازیمان کردووە لە پ.ک.ک. توندو تیژی و تێڕۆریسم مەحکووم بکا و بگەڕێتەوە بۆ مۆزاکەرە. مەبەستمە بڵێم ، ئێمە گوتوومانە – ئەمن ئەوەم زۆر زۆر جار گوتووە. هیچ شتێک لەو بارەیەوە لە هەڵوێستی ئێمە دا نەگۆڕاوە.

پرسیار: کە وابێ ئێوەش پشتیوانی دەکەن لە دەستپێشخەرییەک بۆ موزاکەرات لە نێوان حکوومەتی تورک و پ.ک.ک. دا؟

ئاغای کربی: ئێمە لە مێژە گوتوومانە کە ئێمە دەمانەوێ پ.ک.ک. تێڕۆریسم مەحکووم بکا، هێرشی توندو تیژ بۆ سەر هاووڵاتیانی بێ گوناهی تورک ڕابگرێ ، و موزاکەرەکان دەست پێ بکاتەوە. مەبەستمە بڵێم ، ئێمە زۆر سەمیمی بووین لەوە دا، بەڵام ئەوان دەبێ کۆتایی بهێنن بە توند و تیژی. ئەوان دەبێ تێڕۆریسم مەحکووم بکەن.

پرسیار : مژار بگۆڕین؟

پرسیار: ( ووشەیەک نابیسترێ) تاوانبار کردنی ئەوەی لە بەر ئەوەی ئێوە پشتیوانیتان کرد لە یەپەگە لە سوورییە، ئەوە غێرەتی وەبەر بزووتنەوەی کورد ناوە و ئەوە یەکێک لە هۆیەکانە کە پ.ک.ک. هەست دەکا پۆششی هەیە بۆ ئەوەی هێرشی زیاتر ڕێک بخا؟

ئاغای کربی: ئەتۆ دەبێ لە تێڕۆریستەکانی پ.ک.ک. بپرسی داخودا ئەوان غیرەتیان وەبەر هاتووە یان نا و بۆچی. ئەوان وەک ڕێکخستنێکی تێرۆریستی بێگانە نێوزەرد کراون لە لیستەی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکاندا.

ئێ.

تێبینی: پێكێشی یای گایانێ چیچەکیان  ڕوژنامەنووسی تێلێڤیزیۆنی RT لە واشنگتن بۆ وەرگرتنی ووڵامی پرسیارەکانی لە کۆنفڕانسە چاپەمەنییەکانی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە دا نموونەیەکی درەوشاوەیە لە ڕۆژنامەگەری بەرپرسیار و بوێرانە! 

No comments: