Saturday, September 3, 2016

جریوەکانی برێت مەکگورک نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ شەڕی داعش لە مەڕ ڕۆژئاوا لە دانی بەیانی ڕۆژی دووشەمە 2016.08.29




جریوەکانی برێت مەکگورک نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ شەڕی داعش لە مەڕ ڕۆژئاوا لە دانی بەیانی ڕۆژی دووشەمە 2016.08.29

  جریوەکانی برێت مەکگورک نوێنەری تایبەتی ئۆباما بۆ شەڕی داعش و فەرماندەی گشتی لە مەڕ ڕۆژئاوا لە ڕۆژی دووشەمە ٢٩-ی ئووت ، جریوەی هەرە دوایی سەعات ١١-ی بەیانی بەکاتی نێوەندیی ئوڕووپا

 برێت مەکگورک : وەزاڕەتی کاروباری بەرگری: دەوڵەتە یەکگرتووەکان چالاکانە لەحەول دایە بۆ ڕێخۆشکردن بۆ کێشە کەم کردنەوە و جەخت کۆ کردنەوە لە سەر دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام کە هەڕەشەیەکی کوژەری هاوبەشە.

  برێت مەکگورک : وەزاڕەتی کاروبار بەرگری : بەو پێیە م ئێمە بانگەوازی دەکەین لەهەموو یاریکەرە چەکدارەکان کە دەست ڕاگرن و هەنگاوی پێویست هەڵهێننەوە بۆ کێشە کەمکردنەوە و کاناڵی تێکەڵی و پێوەندی بکەنەوە

  برێت مەکگورک: وەزاڕەتی کاروباری بەرگری: دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو چالاکییانە دا بەشدار نەبووە، ئەوانە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکایی نەبوون ، و ئێمە پشتیوانیان لێ ناکەین.

 بڕێت مەکگورک: وەزاڕەتی کاروباری بەرگری: ئێمە دەمانەوێ ئەوە ڕوون بکەینەوە ئێمە ئەو تێکهەڵچوونانە – لەو ناوچانەی کە دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ی لێ نییە - قەبووڵ ناکەین و ئەوە هۆی نیگەرانی قووڵی ئێمەیە


 بڕێت مەکگورگ: وەزاڕەتی کاروباری بەرگری : ئێمە ڕاپۆرتەکانی لەمەڕ هێرشی هەوایی و تێکهەڵچوونەکان لە باشووری جەرابلوس لە نێوان هێزە تورکەکان ، هێندێک لە هێزی ئۆپۆزیسیۆن و ئەو یەکەیانەی سەر بە هێزە دێمۆکڕاتەکانی سوورییەن دەشۆپێنین 

No comments: