ارومیە، شمارە ٢ اولنجی ایل ، ٢ شنبە ٨ بهمن ١٣٢٤ دۆستایەتی نێوان گەلی ئازەربایجان و گەلی کورد
ارومیە [ ورمێ ] ڕۆژنامەی بڵاو کەرەوەی بیری کۆمیتەی ویلایەتی ارومیەی
فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان بووە. یەکەم ژمارەی لە ٣-ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ [ ٢٣-ی
ژانڤییەی ١٩٤٦ ] بڵاو بووەتەوە. لە ژمارەی ٢-ی ارومیە دا [دووشەمە ٨-ی ڕێبەندان /
٢٨-ی ژانڤییە] ووتارێک بە قەڵەمی م . تاهیری سەبارەت بە دۆستایەتی گەلی
ئازەربایجان و گەلی کورد بڵاو بووەتەوە کە لە خوارەوە وەرگێڕدراوە. ڕۆژنامەی
ارومیە هەر حەوتووی دوو جار لە ٤ لاپەڕە دا بڵاو کراوەتەوە. دوایین ژمارەی '
ارومیە ' ، ژمارەی ٥٦ ، لە ٢٥-ی ئووتی
١٩٤٦ دەرکەوتووە. لە ساڵی ٢٠١٩ عەلی ئەسغەر حەقدار بەشێکی زۆر لە ژمارەکانی ئەو
ڕۆژنامەی کۆ کردەوە و چاپی کردوونەتەوە.
'ارومیە' لە چەند ژمارە دا نەبێ کە باسی سەید ئەحمەدی سەید تەها دەکا لە ناوچەی نەغەدە بەگشتی بە پێچەوانەی ' آذربایجان ' لە سەر خەباتی گەلی کورد بابەتی زۆری تێدا نییە .
'ارومیە' لە چەند ژمارە دا نەبێ کە باسی سەید ئەحمەدی سەید تەها دەکا لە ناوچەی نەغەدە بەگشتی بە پێچەوانەی ' آذربایجان ' لە سەر خەباتی گەلی کورد بابەتی زۆری تێدا نییە .
حەسەن قازی
ارومیە، شمارە ٢
اولنجی ایل ، ٢ شنبە ٨ بهمن ١٣٢٤
دۆستایەتی نێوان گەلی ئازەربایجان و گەلی کورد
لە نێوان گەلی ئازەربایجان و گەلی کورد دا لە کۆنەوە دۆستایەتییەکی پتەو و
سادقانە هەبووە. ئەو دوو گەلە دۆستە هەمیشە لە ڕۆژی دژوار دا دەستی یارمەتییان
بۆ یەکتر درێژ کردووە . گەلی کوردیش وەکوو
گەلی ئازەربایجان لە مێژووی خۆیدا قارەمانانی نەتەوەیی و کوڕانی بە نامووسی پێ
گەیاندووە. هەر وەک چۆن گەلی ئازەربایجان بە دژی دوژمنانی ئازادی واتە داگیرکەرانی
کۆنەپەرستی بیگانە خەباتی خوێناوی کردووە. میللەتی کوردیش دەمێک بە دژی زۆرداران و دەستدرێژکەران
ڕانەوەستاوە و شەو ڕۆژ لە پشت ئەسپان ، لە
چیایان، ، چەک بە دەست ، لە سەنگەران دا
لە پێناو بەختەوەری گەلەکانیان و
پاراستنی نیشتمانەکانیان دەستیان لە ملە و خەبات هەڵنەگرتووە.
گەلی کوردیش وەکوو گەلی برای ئازەربایجان بە درێژایی مێژوو بە ڕێگای
قارەمانەتی و خەبات دا تێ پەڕێوە و حکوومەتی سەرەڕۆی ناوەندیی تاران ئەو سیاسەتە
نگریسەی لە ئازەربایجان بەڕێوەی بردووە هەر ئەوەشی بە سەر گەلی کورد هێناوە.
کوڕانی بە نامووسی ئازەربایجانی و
کورد لە قەسەری قەجەری چەپەڵی ڕەزا خان دا بەتاوانی ئازادیخوازی زیندانی کران و لە ئاکامی زوڵم و سەرنێزەی ڕەزا خان دا لە
زیندانەکان و تاراوگەکاندا لە ناو بردران، بەڵام
سەرەڕای ئەوەش نەتەوەی قارەمانی کوردیش
وەکوو گەلی ئازەربایجان بۆ وەدەست هێنانی ئازادییەکانیان خەباتیان کرد و لە ئاست زۆڵم و زۆری سەرەڕۆیی دا
چۆکیان دانەدا. وێران وئازایەتیی گەلی برای کورد
و هۆگرییان بە دێمۆکڕاسی و ئازادی
و خەبانی بە ساڵانیان بە دژی کۆنەپەرستی نموونەی زیندووی ئەو نەتەوەیەیە. حکوومەتی
سەرەڕۆی ئێران بەمەبەستی دووبەرەکی و دژایەتی ساز کردن لە نێوان ئەو دوو نەتەوە
برا و دۆستە دا حەولی دا . حکوومەتی کۆنەپەرست لە ئاکامی سیاسەتی چەپەڵی خۆی
دا پێشی ئەوەی دەگرت کە گەلی دۆستی کورد
تەنانەت بێتە ئازەربایجانیش، حکوومەتی ناوەندیی
تاران هەمیشە بە چاوی سووک تەماشای ئەو
گەلانەی کردووە کە دۆستی یەکتری بوون و سووکایەتی پێ کردن و پچووکیان کردنەوە.
دواجار گەلی ئازەربایجان هەستا سەر پێیان
و ئازادیی و موختارییەتی خۆی لە ژێر ڕێبەرایەتی فیرقەی دێمۆکڕات دا ساز
کرد. گەلی کوردیش کە برا و دۆستی ئێمەیە
لە ژێر سێبەری چالاکی خۆی دا دەیەوێ بە ئازادی بژی.
گەلی ئازەربایجان و فیرقە دێمۆکڕاتەکەی لە نزیکەوە دۆستی حیزبی دێمۆکڕاتی
کوردستان و رێبەر و گەلە قارەمانەکەیەتی . ئەو دۆستایەتییەی نێوان گەلی
ئازەربایجان و گەلی کورد پتەو دەبێ و پارەی سەداقەت و برایەتی ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد
دەکا. گەلی ئازەربایجان بە پارەی ئازادی و دێمۆکراتیک دەستی یارمەتی ڕادەکێشی بۆ
گەلانی کورد. لە ٣٠ مانگی سەرماوەز [ ١٣٢٤-ی هەتاوی / ٢١-دیسامبری ١٩٤٥ ] لە مەجلیسی میللیی ئازەربایجان دا سەرۆکوەزیری
حکوومەتی نەتەوەییمان رێبەری فیرقەی دیمۆکڕاتی ئازەربایجان ئاغای پیشەوەری لە
ووڵامی پیرۆزبایی نوێنەری مەهاباد ئاغای داوودی پتەوبوونی دۆستایەتی و برایەتی
نێوان ئەو دووگەلەی بەم ڕستانەی خوارەوە شی کردەوە " هەڵبەت هەر وەک ئازادیی و خودموختاری کە
میللەتی ئازەربایجان وەدەستی خستووە ئاواتە خوازین لە شوێنەکانی دیش هەموان
کاروباری ناوخۆیی خۆیان ئیدارە بکەن و ئێمە دەبێ یارمەتییان بکەین ئەوانیش لە
کاروباری ناوخۆیی خۆیان دا ئازاد بن. ئێمە میللەتی کوردی برا بە یەکێک لە
بوونەوەرە هەر چالاک و بە قیمەتەکان دەزانین و بە خۆشییەوە پێشوازییان لێ دەکەین پێشنیازەکانی
ئەوان لە بەر چاو دەگرین و نوێنەرانی خۆمان دەنێرین بۆ کوردستان . گەلی
ئازەربایجان و گەلی کورد بە یەکتری بەستراونەتەوە. دەوڵەتە کۆنەپەرستەکان ناتوانن
دژایەتمان لە نێوان سازکەن. ئێمە زۆر خۆشحاڵین لە هەموو شوێنەکان هەرکەس کە بییەوێ
ئازادی وەدەست بێنێ دەبێ لە گەڵ ئازەربایجانییەکان برایەتی بکا و فیرقەی ئێمەش لە
پێناو ئەو ئازادییە دا موختارییەت و ئازادیی گەلانی ئازەربایجان و کوردی
دەوێ" .
ئەو
ڕستانەی سەرۆکوەزیرمان نیشانەی زیندووی دۆستایەتی نیوان ئەو دووگەلەیە
هەر بژی
برایەتی و دۆستایەتی لە پسان نەهاتووی نێوان ئازەربایجان و گەلی کورد
م.
تاهیری
No comments:
Post a Comment