دوایین بیروڕا گۆڕینەوە لەگەڵ کاک تەیفوور بەڕێگای فەیس بووک دا
دوایین بیروڕا گۆڕینەوە لەگەڵ کاک تەیفوور
بەڕێگای فەیس بووک دا
MAR 14,
2020, 9:56 PM
کاک حەسەن ئەم کاتەت باش. هیوادارم کۆرۆنا دانیشتووی ماڵەوەی نەکردبی. کاکە
پرسیارێکم هەیە. کتێبی ئاغا شێخ، دەوڵەتی بەڕێز بروانێسن من هەم کوردییەکەیم هەیە
هەم فارسییەکەی. لە فارسییەکەیدا لە ئاخرەوە بەشێکی هەیە بە نێوی پاشکۆ. کە لە
کوردییەکەیدا نییە. رەنگە ئەتۆ ئینگلیسییەکەیت لەبەر دەست دابێ، ئاخۆ ئەو پاشکۆە
لەوێ هەیە یا کابرای ئێرانی بۆ خۆی لێی زیاد کردووە؟
سەلام
کاکە تەیفوور . لەماڵم بەڵام وەزعم باشە. ناچار بووم هاتنی میوانەکەم بۆ بەرنامەی
سبەینێ کەنسل کەم بزانم بەڵکوو بە ڕێگای سکایپ کارێک بکەین. لە مەڕ پرسیارەکەت.
وەرگێڕانی کتێبی شێخ،
ئاغا و دەوڵەت دوو ڤێرسیۆنی کوردی هەیە یەکێان ڕەحمەتی دوکتور سەروەت عەلی کردوویە
کە ماوەیەکی زۆر لە ئوتریش ژیا و کوردییەکی خۆشی دەنووسی لە ڕێگای منەوە لەگەڵ
مارتین ئاشنا بوو، پێی خۆش بوو مارتین سەرەتایەکی بۆ بنووسێ کە بەداخەوە نەپەرژا
هەر هێندێک لیستەی سەرچاوەی بۆ نارد. وا بزانم مارتین نەی دەویست کتێبەکە لە
وەرگێڕانە کوردی سۆرانییەکەی دا بکرێتە دوو بەرگ. دواتر کوڕی نەدیوی هەژاریش وا
بزانم لە هولەندییەوە کتێبەکەی کردە کوردیی سۆرانی کە ئەوەیان ئانڵاین یان بە
زمانی تازەکوورە ( سەرهێڵ ) دەست دەکەوێ
تەیفور: ئەمەی من هەمە کوڕەکەی
هەژار وەریگێڕاوەتەوە
حەسەن: وەرگێڕانە فارسییەکە نەمر
برایم خانی یۆنسی کردوویە کە مارتین زۆری کەیف پێ هات کە وەرگێڕێکی ئاوا قابیل
کارەکەی وەرگێڕاوە. وابزانم سانسور لە ئێران دەستێوەردانیان تێدا کردووە
تەیفوور: جا ئەگەر ئی کوڕەکەی هەژار
بێ لە بەر ئەوەی ناسیۆنالیستێکی دوو ئاتەشەیە لەوانەیە پاشکۆ و ماشکۆی بۆ ساز کرد
بێ.
حەسەن: بە داخەوە من هیچکام لە
نوسخەکانم لە بەر دەست نییە. بەڵام دەزانم ئەوەی شێرکۆ ئانڵاین هەیە
تەیفوور: ئەتۆ کتێبەکەت خوێندووتەوە
بە ئینگلیسی، ئایا باسی کارەساتی هەڵەبجە و ئەو شتانەی دوایی ئێدایە؟
حەسەن: نا، ناکرێ باسی کارەساتی
هەڵەبجەی تێدا بێ. چونکە کتێبەکە ساڵی ١٩٧٨ وەک تێز پێشکێش کراوە
تەیفوور: من کووردییەکەی شێرکو و
فارسییەکەی یونسیم هەیە. پرسیارەکەم ئەوەیە ئاخۆ ئەو بەشە لە فارسییەکەیدا لە
ئەسڵەکەیدا هەیە یان یونسی لێی زیاد کردووە؟
حەسەن: یەکەم چاپی ئینگلیسی ئی ساڵی ١٩٩٢ ئی ئینتیشاراتی
زێدە لە لەندەن. ڕەنگە لەوێدا وەک پاشنووسین باسی هەڵەبجەی کرد بێ. ئەوەی کە یونسی
زیادی کردووە چی و چییە؟
تەیفوور: نەختێک بە شان و باڵی
ئێرانیدا گوتووە. باسی راپەڕینی ٧٥ و بەم لاوەیە. بروانێسن لە کتیبەکەیدا هەتا
شەڕی دووهەم هاتووە و باسی کۆماری کوردستانی تێیدا نییە. ئەمیش باسی نەکردووە، پەڕێوەتەوە
بۆ ٧٥، بۆیە لێی دووشک بووم.
حەسەن: ئەگەر ئیزن بدەی چاوێک لە
نێت بکەم بزانم ڤێرسیۆنە ئینگلیسییەکەی ئانڵاین هەیە؟ ئاگادارت دەکەمەوە.
تەیفوور: زۆر باشە. ئەگەر دەتەوێ
فارسییەکەت بۆ بنێرم؟
حەسەن: ئەگەر زەحمەت نەبێ سپاست
دەکەم
جامعه
شناسی مردم کرد-اغا-شیخ-دولت-مارتین بروینسن.pdf
حەسەن:
چاپی یەکەمی ئینگلیسیەکە کە هەر تێزەکەیە پاشکۆی نییە. بەڵام ئی ساڵی ١٩٩٢ لەوانەیە
هەیبێ برایم
خان لە ڕووی چاپی ١٩٩٢ وەریگێڕاوە. ئەمن یەک دووجار لە مارتینم بیستووە زۆر لە
وەرگێڕانەکەی یۆنسی ڕازییە، ئەگەر شتێکی لێ زیاد کرابووبا حەتمەن ئەو ڕەزایەتەی
نەدەبوو.
تەیفوور:
منیش فارسییەکەم زۆر لە کوردییەکەی پێ باشترە. ئەوەی ئاخری زۆر وەکوو شێوە نووسینی
کتێبەکە نییە.
حەسەن: کاکە لە پێرستی کتێبەکە دا
بە فارسی" پسگفتار " وەک نووسینی نووسەر هاتووە بەڵام ڕاست دەکەی لەحنەکەی
زۆر زیاتر ڕۆژنامەوانانەیە هەتا ئاکادێمیک، باشترین چارە ئەوەیە هەر ئێستا بە
پەیامێک لە مارتین پرسیار بکەم
تەیفوور: زۆر باشە،
حەسەن:
ئەوە بۆم نووسی لە وەرگێڕانی فارسی کتێبەکە دا لەحنی پسگفتار وەک باقی کتێبەکە نییە بۆ؟ بزانین چۆن
وڵام دەداتەوە،
MAR
15, 2020, 3:04 PM
حەسەن: سەلام کاکە، مارتین ئێژێ
چاپە ئینگلیسییەکە هیچ ' پسگفتار ' ی نییە دەڵێ دەزانم لە چاپی فارسی دا لە ئێران
بەشی لەمەڕ ئێران لابردرا بوو لە سەرەتا مێژووییەکە دا. دەڵێ من شتێکم نووسی لە
دوای شەڕی کەنداو، بەڵام ئێستا کە چاو لەو ' پسگفتار' دەکەم هیچ نایناسمەوە کە
نووسینی من بێ. جا من پێم وایە برایم خان خۆی ئەوەی نووسیبێ و لە نوسخەی
دیجیتال کراوی کتێبەکە دا دەرناکەوێ کە ئەو پەسگفوفتارە ئی موتەرجیم ە. هەر بژی
MAR
15, 2020, 7:33 PM
تەیفوور: وایه زۆر سپاس و هەر خۆش
بی.
حەسەن: بەڵام ئەگەر نەینووسیبێ
ئەوە نووسینی موتەرجمە و ئی نووسەر نییە کارێکی خراپی کردووە و لە زانایەکی وەک
یۆنسی ناوەشێتەوە.
تەیفوور: نا هیچی نەنووسیوە. بۆیە
من پرسیم. کاک برایم لەو کارانەی کردووە. کتێبی کوردەکان یەک وشەی تێدا نابیندرێ
کە بزانین یەک بەشی بە تەواوی وەرنەگێڕدراوەتەوە.
حەسەن: زۆر جێی داخە. من کتێبکەم
هەبوو ڕەنگە لە نوسخەی چاپکراو دا لە شوێنێک ئاماژەی پێ کرد بێ
تەیفوور: نازانم من چاپکراو ەکەم
نییە
حەسەن: ڕەنگە لە کتێبخانەی
ئەنیستیتووی بروکسێل هەبێ . با ڕێگای دەرەوە بکرێتەوە دەچم چاوی لێ دەکەم
MAR
15, 2020, 9:22 PM
تەیفوور: من هەر ئێستا کوردی و
فارسییەکەم جارێکی دیکە بەرانبەر یەک دانا. لە فارسییەکەدا بەشی ئێران لابراوە.
مێژووەکەشی لەناکاو پەڕیوە بۆ شۆڕسی ئیسلامی. من پێم وایە برایم خان ئەگەر بە
ئەمری سانسوریش بوایە دەبوا یان ئەو کتێبە بەو شێوە چاپ نەکا، یان بیکا و لە پەراوێزدا
بنووسێ ئەمە هەو نییە. بەڵام من پێم وایە بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ روانگەی توودەیی
بوونی ئەو.
Chat
Conversation End
No comments:
Post a Comment