ڕوانگە وێبنووسێکە بۆ بابەتی زمانناسانە، مێژووناسانە و کۆمەڵناسانە لە مەڕ کورد و کوردستان
Hassan Ghazi sociolinguisticsزمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی زاراوهیهکە بۆ باسکردن و شیکردنه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان زمان و کۆمه‌ڵ به‌کار ده‌هێندرێ جگه له‌و بوارانه‌ی نه‌بێ که مه‌به‌ستیان ته‌نێ زانستکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووته، وه‌ک ئێتنۆمێتۆدۆلۆژی. که وابوو توێژینه‌وه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی کارێکه به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستخستنی تێگه‌یشتنێکی باشتر سه‌باره‌ت به ته‌بیعه‌تی زمانی ئینسانی ده‌کرێ به ڕێگای لێکۆڵینه‌وه له زمان له social context (هەلومەرجی کۆمه‌ڵایه‌تی) خۆی دا و/ یان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی تێگه‌یشتنی باشتر سه‌باره‌ت به تهیبعهتی پێوه‌ندی و هاوکرده‌یی له نێوان زمان و کۆمه‌ڵ دا. زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م بوارانه وه‌به‌ر ده‌گرێ anthropological linguistics زمانناسیی مه‌ردمناسانه، dialectology له‌هجه ناسی،discourse analysis شیکردنه‌وه‌ی وێژیاک، ethnography of speaking ئێتنۆگڕافی قسه‌کردن، geolinguistics زمانناسیی جوگرافیایی language contact studeis لێکۆڵینه‌وه له تێکه‌ڵاوی زمانی secular linguisticsزمانناسیی مه‌یدانی، the social psychology of language دهروونناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی زمان وsociology of language کۆمه‌ڵناسیی زمانsociolinguistic variable بڕوانه linguistic vaiablesociology of language کۆمه‌ڵناسیی زمانلقێک له زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تیکه له ئاستێکی به‌ربڵاو یان macrolinguisticزمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ڵان دا به‌و بابه‌تانه‌ی که پێوه‌ندییان هه‌یه به پێوه‌ندی نێوان هۆکارگه‌له کۆمه‌ڵناسییه‌کان و زمانه‌وه خه‌ریک ده‌بێ و، به تایبه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی به ده‌ستبژێر کردنی زمان به‌ستراونه‌ته‌وه.که وابوو لێکۆڵێنه‌وه‌ی بابه‌تی وه‌ک multilingualism فره زمانێتی language planning پلانداڕشتنی زمانی، language maintenance پاراستنی زمان و language shift گۆڕانی زمان وه‌به‌ر ده‌گرێ.سەرچاوە: پئیر تڕادگیل، وشەنامەی زمانناسیی کۆمەڵایەتی. وەرگێڕ حەسەن قازی
Post a Comment
1 comment:
Hassan Ghazi sociolinguistics
زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی زاراوهیهکە بۆ باسکردن و شیکردنه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان زمان و کۆمه‌ڵ به‌کار ده‌هێندرێ جگه له‌و بوارانه‌ی نه‌بێ که مه‌به‌ستیان ته‌نێ زانستکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووته، وه‌ک ئێتنۆمێتۆدۆلۆژی. که وابوو توێژینه‌وه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی کارێکه به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستخستنی تێگه‌یشتنێکی باشتر سه‌باره‌ت به ته‌بیعه‌تی زمانی ئینسانی ده‌کرێ به ڕێگای لێکۆڵینه‌وه له زمان له social context (هەلومەرجی کۆمه‌ڵایه‌تی) خۆی دا و/ یان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی تێگه‌یشتنی باشتر سه‌باره‌ت به تهیبعهتی پێوه‌ندی و هاوکرده‌یی له نێوان زمان و کۆمه‌ڵ دا. زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م بوارانه وه‌به‌ر ده‌گرێ anthropological linguistics زمانناسیی مه‌ردمناسانه، dialectology له‌هجه ناسی،discourse analysis شیکردنه‌وه‌ی وێژیاک، ethnography of speaking ئێتنۆگڕافی قسه‌کردن، geolinguistics زمانناسیی جوگرافیایی language contact studeis لێکۆڵینه‌وه له تێکه‌ڵاوی زمانی secular linguisticsزمانناسیی مه‌یدانی، the social psychology of language دهروونناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی زمان وsociology of language کۆمه‌ڵناسیی زمان
sociolinguistic variable بڕوانه linguistic vaiable
sociology of language کۆمه‌ڵناسیی زمانلقێک له زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تیکه له ئاستێکی به‌ربڵاو یان macrolinguisticزمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ڵان دا به‌و بابه‌تانه‌ی که پێوه‌ندییان هه‌یه به پێوه‌ندی نێوان هۆکارگه‌له کۆمه‌ڵناسییه‌کان و زمانه‌وه خه‌ریک ده‌بێ و، به تایبه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی به ده‌ستبژێر کردنی زمان به‌ستراونه‌ته‌وه.که وابوو لێکۆڵێنه‌وه‌ی بابه‌تی وه‌ک multilingualism فره زمانێتی language planning پلانداڕشتنی زمانی، language maintenance پاراستنی زمان و language shift گۆڕانی زمان وه‌به‌ر ده‌گرێ.
سەرچاوە: پئیر تڕادگیل، وشەنامەی زمانناسیی کۆمەڵایەتی. وەرگێڕ حەسەن قازی
Post a Comment