زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی / کۆمه‌ڵناسیی زمان
sociolinguistics
زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی زاراوه‌یه‌کە بۆ باسکردن و شیکردنه‌وه‌ی
هه‌موو بواره‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان زمان و کۆمه‌ڵ به‌کار ده‌هێندرێ
جگه له‌و بوارانه‌ی نه‌بێ که مه‌به‌ستیان ته‌نێ زانستکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕووته،
وه‌ک ئێتنۆمێتۆدۆلۆژی. که وابوو توێژینه‌وه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی کارێکه به
مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستخستنی تێگه‌یشتنێکی باشتر سه‌باره‌ت به ته‌بیعه‌تی زمانی
ئینسانی ده‌کرێ به ڕێگای لێکۆڵینه‌وه له زمان له social context (هەلومەرجی کۆمه‌ڵایه‌تی) خۆی دا و/ یان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی
تێگه‌یشتنی باشتر سه‌باره‌ت به ته‌یبعه‌تی پێوه‌ندی و هاوکرده‌یی له نێوان زمان
و کۆمه‌ڵ دا. زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م بوارانه وه‌به‌ر ده‌گرێ anthropological
linguistics زمانناسیی
مه‌ردمناسانه، dialectology له‌هجه ناسی،discourse
analysis شیکردنه‌وه‌ی
وێژیاک، ethnography of speaking ئێتنۆگڕافی
قسه‌کردن، geolinguistics زمانناسیی
جوگرافیایی language contact studeis لێکۆڵینه‌وه
له تێکه‌ڵاوی زمانی secular linguisticsزمانناسیی
مه‌یدانی، the social psychology of language ده‌روونناسیی
کۆمه‌ڵایه‌تی زمان وsociology of language کۆمه‌ڵناسیی زمان
sociolinguistic variable بڕوانه linguistic vaiable
sociology of language کۆمه‌ڵناسیی زمان لقێک له زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تیکه له ئاستێکی به‌ربڵاو
یان
macrolinguisticزمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌ڵان دا به‌و
بابه‌تانه‌ی که پێوه‌ندییان هه‌یه به پێوه‌ندی نێوان هۆکارگه‌له کۆمه‌ڵناسییه‌کان
و زمانه‌وه خه‌ریک ده‌بێ و، به تایبه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌ی به ده‌ستبژێر
کردنی زمان به‌ستراونه‌ته‌وه.که وابوو لێکۆڵێنه‌وه‌ی بابه‌تی وه‌ک multilingualism فره
زمانێتی language planning پلانداڕشتنی
زمانی، language maintenance پاراستنی
زمان و language shift گۆڕانی
زمان وه‌به‌ر
ده‌گرێ.
سەرچاوە: پئیر تڕادگیل، وشەنامەی زمانناسیی کۆمەڵایەتی.
وەرگێڕ حەسەن قازی
No comments:
Post a Comment