ئێمە بەشێکین لە سووریا: هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سووریا کە کوردەکان بەڕێوەی دەبن، شەڕ دەکەن بۆ شوێنێک لە داهاتووی دوای ئەسەد
ئێمە بەشێکین لە سووریا: هێزە
دێمۆکڕاتیکەکانی سووریا کە کوردەکان بەڕێوەی دەبن، شەڕ دەکەن بۆ شوێنێک لە داهاتووی
دوای ئەسەد.
ویلیام کریستۆ لە کۆبانی
گاردییەن ٢١-ی فێڤرییەی ٢٠٢٥
سی میتر لە ژێر شاری کۆبانی دا، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی
سووریا (ئێش دێ ئێف) بە ڕێگای تێکنیکییەوە بە وردی چاو لە سنووری تورکیا دەکەن.
پەردەیەکی پلاسما ١٦ دیمەنی چاوەدێری دەگوێزێتەوە بۆ ئەو ئەفسەرانەی لە دیوێک دان
لە یەکێک لە توونێلەکانی شەڕڤانان دا. کە لەوێ کلاشنیکۆڤ و ئاڵاکانی هەسەدە بە
دیوارەوە هەڵاوەسراون.
شەڕڤانان زات ناکەن لە تونێلەکان دەرکەون لە وە دەترسن دڕۆنی تورکەکان بیانکاتە
ئامانج کە لەوێ بە سەریان دا وێزەیان دێ. ئەوان بە پێیان هاتووچووی پۆستی جۆر بە جۆری
خۆیان دەکەن، و لەو دەرگای ئەو بێنایانەوە دەردەکەون کە بۆ پاراستن سواغ دراون.
زنارین کۆبانی فەرماندەی هەدەسە لە هەرێمی فرات، لە کاتی گەڕانمان دا بە
تۆڕی تونێلەکانی هەسەدە دا گوتی: "
زۆربەی هێزەکانمان هەنووکە لە تونێلەکان دا دامەزراون. کاتێک تورکیا دەستی کرد بە
هەڕەشە لە ئێمە ئێمە دەستمان کرد بەوەی بچینە بن ئەردی".
کاتێک گرووپی ئیسلامیستی حەیات ئەلتەحریر ئەلشام (هەتەشە* ڕێژیمی ئەسەدی ڕووخاند و لە ٨-ی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت، کێشەی سووریا، کە
بەساڵان بوو جەمەدی بوو، لەپڕ سەری هەڵداوە. وباڵانسی لە شکانهاتووی لە نێوان
قەسەدە کە ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکا و
ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی سووریا کە تورکیا پشتیوانیان لێ دەکا تێک چوو. و
جەبهەکانی پێشەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ وە تەواو ئارام بوو دیسان گڕی گرت. زۆر زوو هەسەدە
ناچار کرا شاری مەنبیچ بەجێ بێڵێ، کە لە باکووری سووریا هەڵکەوتووە، و لەو
دەمییەوە لە بەنداوی تشرین کە لە نزیک ئەو شارەیە پێکدادانی ڕۆژانە هەیە. . ئەو
بەنداوە وەکوو ناوچەیەکی نێوانگیرە لە نیوان هەسەدە و ئەو گرووپانەی تورکیا لە
باکووری سووریا پشتیوانیان لێ دەکا و کارەبای ئەو ناوچانە دابین دەکا کە لە ژێر
کۆنتڕٶلی کوردەکان دان.
هێزە کوردەکان، کە ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکا لە ساڵی ٢٠١٢ وە هەرێمێکی
ئۆتۆنۆمیان لە هەرێمی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا
بەڕێوە بردووە . ئێستا بە بوونی سەرهەڵداوە سوورییەیەکان لە شام و ئەو
جەنگاوەرانەی کە تورکیا پشتیوانیان لێ دەکا لە بەر دەرکی ماڵیان،هەڕیمی ئۆتۆنۆمی
کورد شەڕ دەکا بۆ مانەوەی خۆی.
کۆبانی گوتی: ئەو بەنداوە یەکەم خەتی بەرگری ئێمەیە. ئەگەر ئەوان بیشکێنن ئەوە
دەرگا دەکاتەوە بۆ ئەوەی گشت هەرێمەکە داگیر بکەن. ئێمە تاکوو ئێستا ، لە شەر
بەدژی دەوڵەتی ئیسلامی واتە داعش ١٤٠٠٠ کەسمان لێ کووژراوە – ئێمە ئەو ناوچەیە
تەسلیم ناکەین و دەستی لێ هەڵناگرین.
ئەوەی ئێستا مەترسیە لە سەرە پڕۆژەیەکی سیاسی دە ساڵەکە کۆتایی هێناوە بە
چەوساندنەوە و زوڵم و ستەمکاری لە ئاست کوردەکانی سووریا. ئێستا، باوکودایکان
دەتوانن ناوی کوردی لە منداڵەکانیان بنێن
و لە خوێندنگەکان دا زمانی خۆیان بە دەرس بڵێنەوە - ئەو مافە سەرەتاییانەی کە لە ژێر حوکمی ٥٣
ساڵەی ڕێژیمی ئەسەد دا لێی بێ بەش بوون.
شەڕ بە دژی ئەو دەستانەی لە لایەن تورکیاوە پشتیوانیان لێ دەکرێ سزادەرانە بووە.
کۆبانی گوتی تاکتیکی شەڕی ئەو دەستانە لە
ماوەی دوو مانگی ڕابردوو گۆڕانی بەسەر داهاتووە و زیاتر و زیاتر وەدوکتورینی
ئەڕتەشی تورکیا دەچێ. لە کاتێکدا دستە
سوورییەکان لە سەر ئەرز شەڕ دەکەن، دڕۆنەکانی تورکیا و فڕۆکە شەڕییەکانیان لە هەواوە پشتگیریان لێ دەکەن، و لە زۆر
ناوچانیش دەدەن کە بە تەواوی دوورن لە خەتی جەبهە. هەسەدە بە وشیاریی سەبارەت
بەوەی کە هێزەکانیان بە قەد ئی تورکیا نییە ، کە دووهەمین ئەرتەشی ئەندامی ناتۆیە،
بۆیە مەتەرێزیان گرتووە . کەمێک زیاتر لە پێنج ساڵ دوای پەلاماری تورکیا لە ساڵی
٢٠١٩، هەسەدە دەستی کرد بە ساز کردنی شەبەکەیکی هەراوی تونێلان لە هەرێمەکە دا.
ئەو ئێمکاناتەی لە ژێر زەوی هەن، ئەوەندە گەورەنە کە بکرێ جێی هەزران شەڕڤانیان
تێدا ببێتەوە زۆر پێشکەوتوون. تەرکەکانیان
کاشیکاری کراون، بە ڕێگای لوولەی هەوایی دا ئۆکسیژێن لە
سەر زەوییەوە دەهێندرێتە بن زەوی و بە پێوەندی وای فای بە ڕاحەتی فەرماندەکان
دەتوانن لەکاتێکدا پێپسی دەخۆنەوە فەرمانی نەبەرد بدەن لەو ئۆدانەی کۆنتڕۆڵەوە کە ١٠ قات لە ژێر زەوی
دان .
ئەو تۆڕی تونێلان هەلئ ئەوەی بۆ هەسەدە ڕەخساندووە کە تاکتیکی خۆی بگۆڕێ و لە ئاست
هەڕەشەی هێزی هەوایی تورکیا خۆی بپارێزێ. شەڕڤانان لە نێوان ئێمکاناتە ژێر
زەوییەکاندا دە هاتوچوو دان و لە پشت سەری دوژمنەوە دەتوانن هێرشێک بەڕێوە بەرن و
دیسان بە ناو یەک لە دەروازە نهێنییەکان دا بزر ببن.
بە دەم بەردەوامی شەڕ لە جەبهە دا ، موزاکەرە لە نێوان هەسەدە و حکوومەتی تازە لە
شام دەستی پێکردووە. لە سەرەتاکانی مانگی ژانڤییە دا ، سەرۆکی هەسەدە، ژەنەڕاڵ
مەزلووم عەبدی چاوی بە ڕێبەری پێشووی
هەتەشە ئەحمەد ئەشەرع کەوت، کە ئێستا سەرۆک کۆماری سووریایە.
عەبدی کە ئەو دیدارە بە " پۆزیتیڤ" بە ناو دەکا گوتی ئەو دوو ڕێبەرانە
لە سەر پرێنسیپی گشتی ڕێک کەوتوون و
کۆمیتەی تێکنیکیان دامەزراندووە بۆ ئەوەی لە سەر کاروباری نیزامی و کاروباری
مەدەنی دا هاوئاهەنگی پێک بێنن لە نێوان شام و هەسەدە دا.
عەبدی گوتی: "ئێمە لە سەر ئەوە ڕێک بووین کە ئێمە بەشێکین لە سووریا و
دەمانەوێ سووریا بە یەکگرتوو ڕابگرین، بەڵام
بۆچوونمان سەبارەت بە شێوەی هەڵسوکەوتی وان سەبارەت بە قۆناغی گواستنەوە –
وردە ڕیشاڵی پڕاتیکی، ئەو ئامرازانەی کە ئێمە بەیەکەوە کار بکەین، کات و زەمانی
ئەوە – بۆچوونمان لەمەڕ ئەوانە جیاوازە. عەبدی لێی زیاد کرد ئەو باوەڕی وایە
" دەستێوەردانی تورکیا" ئەو موزاکەرەیەی سست کردووە و تەئسیرێکی نەرێنیان
هەیە لە سەر ئەو دانوستاندنانە.
حکوومەتی سووریا داوای کردووە هەسەدە خۆی هەڵوەشێنێ و لە چوارچێوەی وەزاڕەتی نوێی
بەرگری سووریا دا یەکانگیر ببێ بۆ ئەوەی باکووری ڕۆژهەڵات بگەڕێتەوە ژێر کۆنتڕۆڵی
حکوومەتی سووریا. هەسەدە گوتوویە
لەکاتێکدا ئامادەیە بۆ یەکانگیر بوون لە چوارچێوەی ئەڕتەشی نوێی سووریا دا ، ئەو
دەیەوێ ڕادەیەک لە ئۆتۆنۆمی خۆی بپارێزێ لە ژێر قانوونێکی بنەڕەتی نوێ دا.
پەنجەرەی ئەوەی هەسەدە پێکهاتنێکی لەگەڵ شام هەبێ خەریکە دادەخرێ. لەکاتێکدا کە
موزاکەرەکە چەقیوە، شام خەریکە بەرەو پێش دەچێ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی نوێی
سووریا چ لەگەڵ دەسەڵاتی کوردی و یان بە بێ ئەوان.
ڕۆژی پێنجشەمە حکوومەتی سووریا ڕاگەیاند هەر گرووپێکی کە چەکەکانی دانەنێ ناتوانن
لە کۆنفڕانسی دیالۆگی نەتەوەیی دا بەشداری بکەن کە بە مەبەستی سازدانی یەکەم
حکوومەتی هەمیشەیی سووریا پێک دێ.
عەبدی گوتی: "نابێ هیچ پێش شەرتێک دابندرێ بۆ بەشداری لە کۆنفڕانسی دیالۆگ
دا... ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا کار بکەین لە پیناو سووریای
داهاتوو دا. ئێمە دەتوانین بەیەکەوە سووریا دروست بکەینەوە."
هەسەدە ڕووبەڕووی ئەگەرێکی دیکەش بووە ئەویش کشانەوەی هێزە ئەمریکاییەکانە
لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ژێر حوکمی ئیدارەی تڕامپ دا. ئێستا ئەمریکا نزیکەی
٢٠٠٠ سەبازی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە قسە بۆ پشتیوانی لە هەسەدە لە شەڕی دا
بە دژی داعش ، بوونی ئەو سەربازە ئەمریکاییانە لەوێ وەکوو پێشگێڕەوەیەکی سەرەکی دەبیندرێ لە ئاست هەر پەلامارو هێرشێکی کە تورکیا بییەوێ
بیکا بۆ سەر ئەو خاکەی هەسەدە کۆنتڕۆڵی دەکا.
ئیدارەی تڕامپ هیچی نەگوتووە سەبارەت بە بوونی ئێستای لە سووریا بەڵام ئەوەی
گوتووە کە دەیەوێ تێوەگلانەکانی لە دەرەوە کەمتر بکاتەوە و شێوەی بڕیاردانی تڕامپ
دەسەڵاتدارانی کوردی دە مەترسی هاویشتووە. لە ساڵی ٢٠١٩ ، تڕامپ لە پڕ بڕیاری دا
بە شەوێک هێزە ئەمریکاییەکان بکشێنێتەوە دوای دوانێکی تەلەفۆنی لە گەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و ئەوە کارێکی وای
کرد هەسەدە ی بە تەنیا باڵی لە هەمبەر هێرشی تورکیا ڕاوەستێ.
ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤ شەراکەتێکی لەتەک هەسەدە دا دەست پێکرد بۆ تێک شکاندنی داعش
کە ئەو دەمی بەشێک لە خاکی عێڕاق و سووریای داگیر کرد بوو وەکوو سەرزەوی "
خەلافەت " ی خۆی. لە ماوەی دە ساڵی
ڕابردوو دا، ئەو شەراکەتەی ئەمریکا و هەسەدە بووە بە بەردی بناغەی ئەمنییەتی
دەسەڵاتداری کوردی،
ئەو پێوەندییە هەتا هاتووە زیاتر ئاستەم بووە بۆ ئامریکا بۆ ئەوەی بکرێ تورکیای پێ
ڕازی کا، کە تورکیا هەسەدە بە باڵی
سووریایی پارتیی کرێکارانی کوردستان ( پکک) دەزانێ – گرووپێک کە خراوەتە لیستی
تێڕۆری تورکیاوە و ئەوە ٤٥ ساڵە شەڕی
تورکیا دەکا. تورکیا، کە لە ماوەی شەڕ بە
دژی داعش و ڕێژیمی ئەسەد دا بوونی هەسەدەی لەسنووری باشووری خۆی دا تەحەمول دەکرد
ئێستا گوشارێکی لە زێدە دێنێتە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی دەست لەو شەریکەی خۆی واتە
هەسەدە هەڵگرێ.
دیپڵۆماتی ئەمریکایی جەیمس جێفری، سەفیڕێکی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا، نوێنەری
ئەمریکا لە ئیتیلافی نێونەتەوەیی دا بۆ تێکشکاندنی داعش گوتی: " کێشەکە لەوە
دایە زۆر لەو هۆکارانەی کە لە گۆڕێ دا بوون بۆ شەراکەتی ئێمە لەگەڵ هەسەدە ئێستا ئیدی نەماون" ئەوە چۆن تەواو دەبێ؟ تورکەکان بە نیگەرانییەوە دەپرسن: " ئەوە
چی بەسەر هات کە ئێوە دەتان گوت ئەوە پێوەندییەکی مامڵەیی یە؟ "
دیارە وەنەبێ ئەو هێزانەی کە کوردەکان
ڕێبەریان دەکەن، هیچ کارتێکی سەودا و دانوستاندنیان بە دەستەوە نەبێ. دەسەڵاتی ژێر
ڕێبەری کوردەکان نزیکەی ٧٠٠٠٠ هەزار لە
گومانلێکراوانی داعشی و خزم و کەس و کاری ئەوانیان ڕاگرتووە، کە بە هەزاران لەوان
بیگانەن. دەوڵەتە بێگانەکان لەوە دەپرینگێنەوە ئیزن بە دەسەڵاتداری نوێ لە شام
بدەن، کە کۆنتڕۆڵی ئەو زیندان و کەمپانە بەدەستەوە بگرن، کە ئەندامانی داعشیان
تێدا ڕاگیراوە، چونکە ئەوان بەخۆیان ژمارەیەکی زۆر لە جیهادیستی بێگانەیان لە ڕیزەکان
دایە.
کاربەدەستانی کورد لەوەش زیاتر وشدارییان داوە
کە کشانەوە و چوونی ئەمریکا و بە
دوای ئەوە دا پەلامار و هێرشی تورکیا بۆ
سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەتوانێ
سەدەمە بە توانایی ئەوان بگەیێنێ بۆ ئەوەی بتوانن داعش قەمتەر بکەن.
عەبدی گوتی: " کشانەوەی ئەمریکا تورکیا تەشویق دەکا و غیرەتی وەبەر دەنێ بۆ
هێرش کردن بۆ ناوچەکە، و ئەوە کار دەکاتە سەر ئێمە لە بەرانبەر داعش دا بە
گشتی" چونکە بۆشایی و والاییەکی
ئەمنییەتی پێش بە توانایی هەسەدە
دەگرێ بۆ ئاگاداری کردن لەو زیندان و
کەمپانەی کە داعشی تێدایە.
لە کۆبانی، ئەگەری هێرش و پەلاماری تورکیا ئاتمۆسفێرێکی ناخۆش و ناڕوونی ساز
کردووە.
لە دەورو بەری شارەکە ، تورکیا بە شێوەی بەردەوام
بۆمبارانی هەوایی دەکا . بازاری سەرەکی شارەکە بە مێتاڵ سەری گیراوە بۆ
پاراستنی گیانی ڕێبواران لە ترسی دڕۆنەکانی تورکیا. هێرش بۆ سەر بەنداوی تشرین و
ژێرخانە مەدەنییەکانی دیکە بووەتە هۆی ئەوە هەر بە چەند ڕۆژ جارێک ئاو و کارەبا هەبێ.
فیدان شەمسی، ئەفسەرێکی هاتوچووی ١٨ ساڵان کە لە کاتی پڕۆتێست لە بەنداوی تشرین لە
١٥-ی مانگی ژانڤییە دا لە بەر هێرشی دڕۆنی تورکیا چوار ددانی لە کیس داوە و سەدەمە
وە ڕوومەتی کەوتووە گوتی:" هەموو ڕۆژێ، دڕۆنەکان لە سەر سەرمانن، ئەوە دوو
مانگە بێ ئاو و کارەباین. ٩ کەس لە ١٠ کەس یەکەی پۆلیسی فیدان بە هێرشەکانی دڕۆنی
تورکیا بریندار بوون – یەکیشیان کووژراوە.
شەمسی گوتی: ئەگەر وڵاتەکەمان لە دەست بدەین، ڕوحیشمان لە دەست دەدەین، ئەگەر
ئەوان پەلاماری کۆبانی بدەن،کەس ناهێڵن.
No comments:
Post a Comment