Thursday, May 14, 2020

هێندێک بەڵگەی ساواک سەبارەت بە شەهادەتی سەرکردەی نەمر سولەیمان موعینی


هێندێک بەڵگەی ساواک سەبارەت بە شەهادەتی سەرکردەی نەمر سولەیمان موعینی  
لە ساڵوەگەڕی شەهادەتی سولەیمان موعینی دا ٢٥- ی بانەمەڕی  ١٣٤٧ ( ١٥ – مەی ١٩٦٨) هێندێک لە سەنەد و بەڵگەی ساواک مان کۆ کردوەتەوە. ئاشکرایە مەبەستی ساواک لەو کارە ناوزڕندان و هەر وەها لە ناوبردنی ئەو ڕۆڵە بەوەجەی  گەلی کورد بووە . ئەو بەڵگەنامانە بەشێوەی چلونیوەچل  لە کتێبی مەحمود  نادری؛  'حزب دمکرات کردستان ایران ، موسسە مطالعات و پژوهشهای سیاسی ، تهران زمستان ١٣٩٤ ' بڵاو کراونەتەوە  . لە یەکێک لەو سەنەدانە دا دەردەکەوێ کە محەمەد ڕەزاشای پەهلەوی  ڕاستەوخۆ فەرمانی گرتن و کوشتنی  سولەیمان موعینی (فایق ئەمین )  و سەید عەبدوڵا ئیسحاقی (ئەحمەد تۆفیق) ی داوە و ڕای ئەسپاردووە  هەڕەشە لە مەلا مستەفای بارزانی بکرێ کە ئەگەر ئەو ویستەی ڕێژیمی ئێران  بەجێ نەهێنن ئێران سیاسەتی هاوکاری خۆی لەگەڵیان دەگۆڕێ. بەڵگەیەکی گرینگی دیکە دەقی لێپرسینەوەیە لە سولیمانی موعینی لە زیندانی پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق دا و وەرگێڕانی بە فارسی و ناردنی بۆ ساواک . لێرە دا سەنەدەکان نەک بە پێی تاریخ بەڵکوو بە گوێرەی ئەو ڕیزەی لە کتێبەکە  دا هاتوون  دەخەینە بەر چاو  لەگەڵ وەرگێڕانیان بە کوردیی سۆرانی . ئاگاداری  لە مێژوو و لێ فێر بوون لە ئەزموونەکان مەرجێکی پێویستە بۆ دووپاتە نەبوونەوەی تراژێدی لە داهاتوو دا .
حەسەن قازی  ١٤- ی مەی ٢٠٢٠
بەڵگەی ١

تاج و شێر و شمشێر وخورشید

سەرۆکوەزیرایەتی

سازمانی ئیتلاعات و ئەمنیەتی ووڵات

مۆری زۆر نهێنی

ژمارە ٥٠١٥٤ / ٢٣٢

بەروار   ٥/ ٦ / ١٣٤٦  [ ٢٧ /  ٨  /  ١٩٦٧ ]

بەڕێوەبەرایەتی  گشتی ئێدارەی سێیەم

لە ووڵامی ژمارە ٢٦٨٦٦  / ٣١٤  -   ١٤ / ٥  /  ١٣٤٦  [  ٥ / ٨ / ١٩٦٧ ]

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە کران :
سولەیمانی موعینی لە لایەن خۆی و ئەو کەسانەی لەگەڵنی پەیامی ناردووە بۆ شەفیق ئاغا  نوێنەری مەلا مستەفا لە ئوستانی سلێمانی کە ناوبراو لای مەلا مستەفا شەفاعەت بکا کە لەوان خۆش بێ بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە  کوردستانی عێڕاق و بەرعۆدە بووە بێتوو داوخوازی لێخۆشبوونی قەبووڵ بکرێ دەست ناداتە هیچ جۆرە چالاکی حیزبی و کردەوەی دژی بەرژەوەندییەکانی ووڵاتی شاهەنشاهی ئێران.

بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی دووەم – فەرازیان

ئیمزا

مۆری زۆرنهێنی

بەڵگەی ٢

زۆر  نهێنی

کەڵەکەبەندی  پارێزراوە

بەرگی خەبەر

سەرۆکایەتی سازمانی ئیتیلاعات و ئەمنییەتی ووڵات

لە لایەن سازمانی ئیتیلاعات و دژی ئیتیلاعاتی ئەڕتەشی شاهەنشاهی

ژمارە ١٧٦ – ١/٢/ ٠٢ – ٥٠١ / ئەلف ١٨

وەرگران  فەرماندەیی ژآندارمەری گشت ووڵات

سەرۆکایەتی ئیدارەی دووەمی ستادی گەورەی ئەڕتەشتاران

بەروار   ٢٧ / ٦ / ١٣٤٦   [  ١٨ / ٩ / ١٩٦٧ ]

ماوەیەک لەمەوبەر سولەیمان موعینی و هاوڕێیانی چوونەتە ماڵی حاجی ئەحمەد  کوێخای دێی گڵێنەی سەردەشت و دەستدرێژیان کردووە بە نیسبەت ماڵ و نامووسی کوێخای ناوبراو و ئەو پەڕی بێ عیفەتیان  کردووە لە ئاکامدا ناوبراو زۆر شەمزاوە و توورە بووە و چەندین جار چووەتە لای پۆلیس و سەربازخانەی  ئەوێ و داوای کردووە کە بە مەبەستی پاراستنی ماڵ و نامۆسی چەکێک بدرێ بە ناوبراو . لە ڕێگای ئەڕتەشی یەکەمەوە  بە لەشکرەکانی ٣و ٤  و مەڵبەندی ژاندارمەری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستوور درا کە بۆ پێشگیری و لەناو بردنی تاکوتەرای دەستدرێژکەر و دارودەستەی سولەیمانی موعینی هەنگاوی خێرا هەڵبهێندرێتەوە  
مۆر

٢٩ / ٦ / ١٣٤٦

زۆر نهێنی

هەڵسەنگاندنی خەبەر:  دەکرێ تا ڕادەیەک متمانە بکرێ بە دروستی خەبەرەکە.

خەبەری سەرەوە تا ئێستا لە لایەن سەرچاوەیەکی دیکەوە لەدووی نەدراوە بەڵام واوێدەچێ ڕاست بێ، 
بەڵگەی ٣

مۆری نهێنی
کەڵەکە بەندی پاراستنی
ڕاپۆرتی خەبەر
نوسخەی ژمارەیەک لە ناو  شەش نوسخە
١-بۆ  ٣٢٤
٢- لە ١٣ وە
٣-ژمارەی ڕاپۆرت  ٤٩٩١
٤-بەرواری ڕاپۆرت  ١٤ / ٨ / ١٣٤٦  [  ٥ / ١٢ / ١٩٦٧ ]
٥-پەیوەست -
٦-وەرگرانی خەبەر –
٧-سەرچاوە:  ١٠٣٨
٨-مەنشەء: ئەحمەد  ئەورازی
٩-بەرواری ڕوودان –
١٠-بەرواری گەیشتنی خەبەر بە سەرچاوە  ١٤/ ٨ / ١٣٤٦
١١-بەرواری گەێستنی خەبەر بە ڕێبەری عەمەلیاتی ناوچە  ١٤ / ٨ / ١٣٤٦
١٢-تێبینی پاراستنی

بابەت : بڵاوە کردنی گرووپی سولەیمان موعینی

چاردە نەفەر لە هاوکارانی سولەیمان موعینی لەبەر ژیان  لە چیایان خۆڕاگری خۆیان لە دەست داوە و لە سولەیمان جوێ بوونەتەوە و ئێستا لە مەهاباد لە ماڵی خزمەکانیان  خۆیان شاردووەتەوە بەڵام سولەیان هەڕەشەی لێ کردوون بێتوو لەگەڵی نەکەون بە ناچار نێو و نێونیشانیان دەدرکێنێ تا لە لایەن مەئموورانی دەوڵەتەوە بگترێن و زیندانی بکرێن.

تێبینییەکان

بۆچوونی سەرچاوە ، لەوانەیە ئەو قسانەی سەرەوە ڕاست بن

بۆچوونی ڕێبەری عەمەلییات. لەو بارەیەوە لە سەرچاوەکانی دیکەوە زانیاری نەهاتووە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
مۆری نهینی
بەڵگەی ٤

تاج و شێر و شمشێر و خورشید

سەرۆکوەزیرایەتی

سازمانی ئیتیلاعات و ئەمنییەتی ووڵات

ڕاپۆڕت

نهێنی

لە ٣١٤ وە

بەروار ١١ / ١٠ / ١٣٤٦  [  ١ / ١ / ١٩٦٨ ]

سەبارەت بە:  مەلا مستەفا  بارزانی

مەبەست: پێ گەیاندی فەرمانە موبارەکەکانی شایانە

پێشینە،لە شوورای تەنسیق  لە بەرواری ١١ / ١٠ /  ١٣٤٦   [ ١ / ١/ ١٩٦٨ ]  دا  رەدەی ١-ی ناوند تیمساری فەرماندەیی ژاندارمەری گشت ووڵات لە گەڵ هێنانە گۆڕی هێندێک بابەت  سەبارەت بە هاوکاری نەکردنی  ئەڕتەش و ساواک لەگەڵ ‌ژاندارمەری کە بە باوەڕی بەڕێزیان نەتیجەکەی بووەتە هۆی پێش نەکەوتنی چالاکییەکانی دەستە ڕاونەرەکان بۆ لە ناو بردنی سولەیمانی موعینی و هاوکارەکانی ئاماژەی کرد بە پشتیوانی  مەعنەوی مەلا مستەفای بارزانی لەو گرووپە  و لێی زیاد کرد  کە بە پێی ئەو زانیارییانەی  گەیشتوون  دڵنیایە کە مەلا هەر کاتێک بییەوێ دەتوانێ ئەوان لە ناو خاکی عێڕاق دا سەرکوت بکا ،
بە پێی  ڕاگەیاندنی ژەنەرالی ئاجودانی خاوەن شکۆی هومایوون شاهەنشای ئاریا مێهر ( نامەی ژمارە ٦٢٠/ ژ‌ ١٦/١٠/١٣٤٦ ) و پڕۆتۆکۆلی ڕۆژەوی شووڕای تەنسیق  ( ٥٥ – ١١ / ١٠/ ٤٦ ) ڕەدەی یەکەم  بە شەرەفعەرزی شایانە گەیشت و فەرمانی شیاوی سەروەبەرهێنانی شایانە سەبارەت بە هەڵاتووە ئێرانییەکان  بەم شێوەی شەڕەفی دەرچوونی پەیدا کرد: سازمانی ئەمنییەت بە مەلا مستەفا ئیبلاغ بکا کە هەڵاتووە ئێرانییەکان وەکوو سولەیمانی موعینی ناسراو بە فاییق و عەبدوڵا ئیسحاقی ناسراو بە ئەحمەد تۆفیق و لایەنگر و پێڕۆیەکانی دیکەیان کە خەریکی شەرارەتن هەر چی زووتر بیانگرێ و تەحویلمان بدا  دەنا ئەگەر ئەوە نەکا لەمەو دوا نیسبەت بە قسەکانی و هەنگاوەکانی وی باوەڕییەک لە گۆڕی دا نابێ.
ئێستا بە عەرز کردنی بابەتەکانی سەرەوە و ئەو نامەیەی کە لە ژەنەڕال ئاجودانی خاوەن شکۆی هومایوون  شاهەنشای ئاریامێهرەوە هاتووە و هەر وەها پڕۆتۆکۆلی ڕۆژەوی بەرواری ١١ / ١- / ١٣٤٦ ی شووڕای تەنسیق ی ڕەدەی یەکی ناوند بە مەبەستی ئاگاداری زیاتر بە پەیوەست پێشکێش دەکرێ ، هەر وەها بابەتەکە بە ئیدارەی گشتی دووهەمیش ياگەێێندراوە
سەرۆکی بەشی ٣١٤  موبینی

سەرۆکی ئیدارەی یەکەمی عەمەلیات و هەڵسەنگاندن . سابیتی

بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی سێیەم ، موقەدەم
نهێنی

... سەرۆکایەتی
١-ئەم کەسانەی کە ئەمساڵ بە وەسیلەی بارزانییەکان  گیراون و تەحویل دراونەتەوە بە ناو وناونیشانیانەوە [...] دەکرێ،

٢-سەبارەت بە گرتنی سولەیمانی موعینی پێشتر تێلگراف ناردراوە
١٢ /  ١٠ / ١٣٤٦   [ ٢ / ١ / ١٩٦٨]
بەڵگەی ٥
 ئیفادەی تاوان خراوە پاڵ فائق ئەمین
پ-بۆچی یاغی بووت و ڕات کردە ئێران بۆ ئاژاوە نانەوە کێ هانی دایت
و-کەس هانی نەداوم ، بەڵام هەواڵم زانی کە سەرۆک بارزانی تەحویل مان دەداتەوە بە ئێران لەناچاریدا ڕام کرد وە بۆ هیچ ئاژاوەیەک نەچوومەتە ئێران
پ-عیلاقەت بە مراد شیرێژەوە هیچ جۆرە عیلاقەت هەیە.
و-هیچ جورە عیلاوەیەکم نیە
پ-چەند جارت دیوە لەو دیو
و- دوو جار
پ-باسی چیتان کرد لەو بینینە
و- باسی تەنزیم کردنمان کرد هەرچەند ووتی من سیاسی نیم بەڵام وەعدی دا کە تەعاون مان لەگەڵ بکات.
پ-قوەتی ئێوە چەندە و هی ئەو چەندە
و-قوەتی ئێمە ٨٥ نەفەرە و نزیکەی ٢٥ نەفەر لەگەڵ ئەوە
پ-قوەتی ئێوە ئێستا لە کوێیە و کێ قیادەیان دەکات
و- قوەتی ئێمە بڵاوە ، هەر چوار پێنج نەفەر جیا جیا دەگەڕێن لە ناوچەی مەنگوڕ – وە هەر وەها لە ناوچەی خانە تا شنۆیە . و محەمەدەمین سیڕاجی سەرۆکیانە ئێستا.
پ-بۆچی لە جەریدەکەتان هێرشتان بردە سەر شۆڕش و سەرکردایەتی شۆڕش و ئیتیهام تان کردین بەوەی کە ئێمە بە رابەی ئێران دەچین بە ڕێگاوە و مەنتەقەمان تەسلیم کردۆتەوە.
و-ئەو جەریدەیە ئێمە دەرمان نەکردووە، بەڵکوو قادر شەریف دەری کردووە بە ئەمری جاشان
پ-تا ئێستا چەند چوویتە بەغدا وە ئیتیسالت بە کێ کردووە
و- دوو جار چوومە بەغدا وە لەوێ ئیتیسالم کرد بە کەریمی حیسامی کە لە پەیکی ئێران ئیشی دەکرد هەر وەها بە نوێنەرێکی حیزبی توودە و نوێنەرێکی حیزبی شیوعی حێڕاق و باسی تەعاون مان کرد لە نێوان ئەم سێ حیزبە.
پ-ڕای نوێنەری حیزبی شیوعی عێڕاقی چی بوو
و-ڕای ئەوە بوو کە هیچ ئاژاوەیەک نەنێینەوە لە ئێران تا بزانن مەوقیفی شۆڕش لێرە چی لێ دێت.
پ-ڕای خۆتان و حیزبی توودە چی بوو
و-هەڵبەتە ئاشکرایە ئێمە موخالیفی نیزامی ئێرانین
پ-ئایا تۆ وەک کوردێک نازانیت هەموو ئاژاوەیەک لە ئێران بە دژی مەسڵەحەتی کورد و شۆڕش دەبرێتەوە
و-بەڵێ دەزانم
هەندێ شت
-لە قسەکانیدا ووتی شێخ لطیف زۆر راءی باشە و حەزی بە یەک کەوتنەوەمان دەکرد
-لێم پرسی کەی هات بۆ لای شێخ لطیف جاشەکان کە هاتەوە لە بغداد وە گوتی لە وێ بووین.
ووتی من لە دیوێکی تر بووم دوور نیە کە هاتبن بەڵام من کەسم نەدیوە.
-ڵیم پرسی ئایا لە مصلحەتی کورد و شۆڕشە ئێوە بچنە ئەو دیو ئاژاوە بنێنەوە ، لە وەڵامدا ووتی نەخێر – ووتم ئەی بۆچی ئەتان کرد ووتی لە ترسی ئەوەی تەسلیمی اێراننمان بکەنەوە ڕامان کرد.
-بە تەواوی انکاری ئەوەی کرد کە عیلاقەی هەبێت بە میری و جاشەوە
-لێم پرسی باشە ملا ابوبکرە شەلە چی دەکات لە کوێستانی پشت بارەی گەورە دعایە دەکات دژی شۆڕش و عیلاقەی بە فرقەی ( ٥) هەیە ووتی عیلاقەی بە ئێمەوە نیە وە بە انسانێکی پیسی ازانین.
-ووتم پێش ڕۆیشتنتان بۆ ئەو دیو ئێمە تەنها بۆ ئەوە بانگمان دەکردن کە نشاطتان نەبێت دژی ایران .. چونکە پەناهەندە بوون و وە لە هەموو دنیا پەناهەندە کە حکومەتێک قبووڵی کرد نابێت چالاکی بنوێنێت دژی ئەو ووڵاتەی کي لێی ڕای کردووە، بێجگەلەوەی کە ئێران لوتفی هەیە لە سەر ئێمە و مەسەلەی ئێمە . و ووتی تازە دەست دەرچوو.
-ووتم دڵنیام کە زۆرت شت پێ یە ئیتر خواحافیزت بێت بەڵام بە ڕوو سووری ناچیتە قاپی خودا
ئیمزا
وەرگێڕانی فارسی : لە دەقە ڕا دەردەکەوێ ئەو کەسەی لێپرسینەوەی لەگەڵ فایق ئەمین کردووە، فارسی باش نەزانیوە




بەڵگەی  ٦

نهێنی

کووژرانی سولەیمان موعینی ڕێبەری هەڵاتووی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران  بە دەست سەرهەڵداوانی کوردیی عێڕاقی
سولەیمانی موعینی کە لە مانگی بانەمەڕی ١٣٤٦ [ ئاوریلی ١٩٦٧] لە ژێر هێندێک هەڵومەرج دا هاتە ناو ئێران  (ناوچەی سەردەشت گرێدراوی ئوستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ) و بە هاوکاری کەسانی پێرۆی خۆی دەستی کردبوو بە نانەوەی هێندێک ئالۆزی و نا ئەمنی نزیکەی چوار مانگ لەمەوبەر بە مەبەستی نەتیجە وەرگرتنی کاریگەر لەو حەولانەی کە دابووی چووە عێڕاق و بە کەلک وەرگرتن  لە پشتیوانی سیاسەتەکانی دژی ئێران لە بەرواری ١٩/٢/ ١٣٤٧  [ ٩ / ٥ / ١٩٦٨ ] لە کاتێکدا لەگەڵ کەسێکی دیکە لە کەسایەتییە بە نفووزەکانی حیزب بە ناوی خەلیل مستەفا زادە بۆ پێک هێنانی کۆنفڕانسێک بە بەشداری سەرانی دیکەی هەڵاتووی حیزب و بڕیار دان لە مەڕ چالاکییەکانی داهاتوو خەریک بوو بەرەو ئێران بێ  لە دەور و بەری شاری چوارتا گرێدراوی ئوستانی سلێمانی عێراق لە لایەن سەرهەڵداوانی کوردی عێراقییەوە دەناسرێنەوە و دەی گرێن .
ئەو هەنگاوانەی نراونەتەوە:
١-ساواک پێشتر ئاگای لێ بوو لە جەرەیانی جووڵەی سولەیمانی موعینی و ڕێبازی پێدا چوونی ناوبراو و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون و ئامادەکارییەکی ئەوتۆ کرا بوو تا لە شوێنی کۆنکرێت دەست بکەن گرتنی ناوبراوان بەڵام لەبەر ئەوەی تووش بوونی سولەیمانی موعینی و هەڵسووڕراوانی سەرهەڵدان لەپڕ و چاوەڕاونکراو نەبوو بۆیە بە ئاگاداری لە جەریانی گیرانی وی داوا لە کاربەدەستانی سەرهەڵدان کرا تا ئەو نەفەرەی باس کراوە هەرچی زووتر تەحویل بدەن.

٢-بە پێی ڕاگەیاندنی سەرانی سەرهەڵدان لەبەر ئەوەی موعینی و ئەو کەسەی لە گەڵی بوو تەمای هەڵاتنیان/...

نهێنی
تێبینی : ئەو بەڵگەیە ناتەواوە و هەر وەک خۆی لە کتێبی مەحموود نادری وەرگیراوە.   






تێبینی: وێنەی یەکەم لە لایەن نەمر زاهیر ڕەسام لە ساڵی ١٩٦٥ لە قەڵادزێ هەڵگیراوە. وێنەکانی دیکە لە ئینترنێت وەرگیران.

Sunday, May 10, 2020

ئەمڕۆ ٢٩ ساڵ لە مەرگی ڕەحیم قازی تێ دەپەڕێ


ئەمڕۆ ٢٩ ساڵ لە مەرگی ڕەحیم قازی تێ دەپەڕێ

لە ٩-ی مانگی مەی ساڵی ١٩٩١ ڕەحیم قازی [ ڕەحیم سەیف قازی] لە شاری باکۆ کۆچی دوایی کرد. ئەو لە مانگی ئاوریلی ساڵی ١٩٧٩ دوای ٣٣ ساڵ ژیان لە هەندەران گەڕاوە کوردستان و لە ڕیزەکانی حیزیی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دا دەستی بە چالاکی کرد و لە کۆنگرەی چوارەمی حیزب دا وەک کۆنگرەی  دوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب هەڵبژێردرا.
ڕەحیم قازی و شەش کەس لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی  دوای  ماوەیەک وەکوو پێڕۆیانی کۆنگرەی ٤  لە حدکا جوێبوونەوە و ڕێبەرایەتی حدکاش زۆر توند بەدژیان جووڵایەوە و وەک تاقمی حەوت کەسی لە ڕێزەکانی حیزب وەدەری نان. ژیانی سیاسی پێرەوانی کۆنگرەی چوار ماوەیەکی درێژی نەبرد و ئەو فۆرماسیۆنە لێک بڵاو بوو. ڕەحیم قازی بەر لە پەلاماری هەمەلایەنەی جمهووری ئیسلامی بۆ سەر ئۆپۆزیسیۆنی تەنانەت لایەنگری خۆشی بۆ پێڕاگەیشتن بە وەزعی نەوەیەکی چووەوە باکۆ . لەو ماوەیە دا تێزی دوکتورایەکەی لە پێشدا وەرگێڕا سەر زمانی کوردی و دواتر بە هاوکاری حەسەن ماوەڕانی تەرجەمەی کرد بە زمانی فارسی و لە هێندێک کار و چالاکی فەرهەنگی وسیاسی دا بەشداری کرد ، بەڵام لە ڕوانگە منەوە باشترین کاری کە لە ماوەی موهاجەرەتی دووهەمی خۆی دا کردی دەرخستنی هێندێک بەڵگە نامە بوو لە ئارشیوی حیزبی کۆمۆنیستی ئازەربایجان سەبارەت بە کۆمەڵەی ژیانی کورد کە ئەو بەڵگانە تا ڕادەیەک  مێژووی کاروچالاکی کۆمەڵە ژ.ک ڕوون دەکەنەوە کە پێشتر بیروڕای گشتی لەو زانیاریانە بێ ئاگا بوو.
ئێمە(ڕەحیم قازی و من) وەک باب و کوڕ زۆر یەکمان نەدی. ئەو شەش مانگ دوای ژیان لەگەڵ دایکم لەگەڵ نزیکەی ٥٠ خوێندکاری دیکە لە لایەن جمهووری کوردستانەوە بۆ پەروەردەی عەسکەری ناردرانە باکۆ ودیارە دوای هەڵوەشانی جمهووری زۆربەی ئەو خوێندکارانە هاتنەوە ووڵات بەڵام ئەو و هەشت نۆکەس لەو خوێندکارانە لە شووڕەوی مانەوە و هێندێکیان لە گەڵ کارو خوێندن چالاکی سیاسیشیان دەکرد. بۆ وێنە ڕەحیم قازی ، عەلی گەلاوێژ ، سولتان وەتەمیشی ، کەریم ئەییوبی و قادر مەحموودزادە بۆ نزیکەی ١٣ سال ڕۆژنامەیەکی یەک لاپەڕەییان  "کوردستان" لە دوو توێی ڕۆژنامەی ئازەربایجان ی ئۆرگانی فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان دا وەک ئۆرگانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بڵاو دەکردەوە. هەر وەها ئیدارە و بڵاو کردنەوەی بەرنامەیەکی ڕادیۆیی بە زمانی کوردی بە ناوی ڕادیۆ کۆمەڵ ، کە لە موکریانی کوردستان بە ڕادیۆ " دزە" ناوبانگی ڕوێشتبوو و دیارە بە بەشی خۆی زۆر کاریگەر بوو بۆ زیندوو بوونەوەی چالاکییە سیاسییەکان لە ڕٶژهەڵات لە دوای ڕووخانی جمهووری کوردستان

ئەمن تەمەنم ٢٥ ساڵ بوو کە بۆ جاری یەکەم ڕەحیم قازی م دی ، دیارە وێنەم زۆر لێ دیتبوو و پێوەندی نامەیشمان هەبوو بەڵام باب وکۆر یەکەم جا لە مۆسکۆ چاویان بەیەک کەوت. ماوەی ٣ حەوتوو لە مۆسکۆ و باکۆ لە ساڵی ١٩٧١، دوو ساڵ دواتر لە بێرلینی ڕٶژهەڵات و ئاخر جار لە دیسامبری ١٩٧٩ لە ستۆکهۆڵم چاومان بەیەک کەوت. لەو دیداردە دا بوو کە من بە خۆم پەڕمووم ئامۆژگاری بکەم بەلەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە بەساڵان لە ووڵات دوور بووە دەبێ حەول بدا لە ڕووی سیاسییەوە تووشی هەڵە نەیە و باشترین ڕێگا ئەوەیە لە گەڵ دوکتور قاسملوو کار بکا، هەرچەند من ئەو دەمی خۆم بە ڕەسمی هێشتا لەگەڵ حدکا کارم نەدەکرد.
بەڵام وا دەرنەچوو، پێرۆیی لە سیاسەتی دەرەوەی شووڕوی و ڕەنگە مەیلی پایە و کورسی کارێکی وای کرد ئامۆژگارییەکانی من ڕەچاو نەکا . کاتی دابڕانی گرووپی حەوت کەسی من وەک بەرپرسێکی حیزبی لە سوێد بەیاننامەم لە سەر دەرکرد ، دیارە ئەو هەلوێستەی من بۆ حدکا قووت نەدەچوو  چونکە بۆ زۆر کەسان پێوەندی عاتیفی و خزمایەتی زاڵتر بوو بە سەر هەڵوێستی سیاسی دا، ئیدی لە ١١ ساڵی دواتری ژیانی ڕەحیم قازی دا پێوەندی ئێمە لە بەر هەڵوێستی سیاسی وی قەت ئاسایی نەبووەوە. هەرچەند جار و بار بە ڕێگای دۆست و ئاشنای هاوبەش ئاگامان لە یەکتری هەبوو و دەستخەتی ڤێرسیۆنی فارسی کتێبەکەی بۆ ناردم کە تاکوو ئێستاش بە چاپ نەکراوی لە لام ماوەتەوە.
رێژیمی سەرەڕۆیی حەمەڕەزاشا ترسێکی هەمیشەیی لە زیندوو بوونەوە و چالاکی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کورردستان هەبوو و لەو ناوە دا دەسنێژ و جاسووسە خۆجێیەکانی ئاوی حەمامیان بۆ گەرمتر دەکرد. لە هەڕەتی زیندوو بوونەوی تێکۆشان لە موکریان دا بە تایبەتی لە ژێر تاوی بەرنامەکانی ڕادیۆ  "ذزە " ڕاپۆرت و گوزارشی سەیرو سەمەرە دەدرا کە لە خوارەوە نموونەیەکی دەبینن ، سەبارەت  بە " هاتنەوە" ی ڕەحیم سەیف قازی و پێوەندی لەگەڵ ژمارەیەک لە تێکۆشەران و خەڵکی ئاسایی لە کوردستان. لەو بارەیەوە ئێستا زیاتر لە دە بەڵگەنامەی درۆی دەستەڵاداری جۆر بەجۆری ڕێژیمی کوڕی ڕەزا خان لە ناوەندی ئەسنادی میللی ئێران دەست وێیان ڕادەگا. 
لە بیرمە  لە کۆبوونەوەیەکی کۆمیتەی گشتی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوێد خەبەری مەرگی م بیست و لەبەر ئەوەی من لە باکووری سوێد دەژیام وا بڕیار درا لە سوێد مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی بەڕێوە بەرین و نەمر حەمەدەمین سیڕاجی بەرپرسایەتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمەی وە ئەستۆ گرت.


ئێمبلێم
تاج وشێر و شمشێر و خورشید

تاریخ ٢٤ / ٣ / ١٣٣٢ [٢٥ / ٥ / ١٩٥٣ ]

ژمارە ١٦٨٧٠ / ١

وەزاڕەتی نیو خۆ

شارەبانی گشت ووڵات

نهێنی

وەزاڕەتی نێوخۆ

بە حورمەتەوە بە ئاماژە بە نووسراوەی ژمارە ٣٤٣٥ /م / ٤ / ٣ / ١٣٣٢ سەبارەت بە هاتنی ڕەحیم سەیف قازی و هاوڕێتانی ناوبراو بۆ کوردستان بە خاتری بەرزتان ڕادەگەیندرێ ،
بە لە بەر چاوگرتنی نووسراوی ژمارە ١٩٩٢١ / س/ ١٨٤٧٥ / م / ٢٥/ ١٢/ ٣١١٣ [ ١٦ / ٣ / ١٩٥٣] و پەیوەستەکەی ئەوجۆرەی کە مەڵبەندی ٢-ی ژاندارمەری ئازەربایجان ڕایگەیاندووە تیپی مەهاباد لە هاتنی ناوبراو و هاوڕێیانی بۆ مەهاباد ئاگادار بووە و هێندێک مەئمووریش داندرابوون بۆ کەشفی شوێنی خۆ شاردنەوەیان و هەر ئەو جۆرەی کە بە پێی ژمارەی ٨٦٤٢ / ١- ١٧ / ٢ / ١٣٣٢ [ ٧ / ٥ / ١٩٥٣ ] بە عەرزتان گەیشتووە ناوبراو دوای ماوەیەک مانەوە لە شامات بەرەو مەهاباد دەچێ و لە مەهابادەوە بەرەو نەغەدە جووڵاوە و هەر وەها ڕاپۆرتەکانی ئەو دواییانەی ئیدارەی پۆلیسی تەورێز یش دەڵێن کە ناوبراو دوای ماوەیەک مانەوە لە شامات چووەتە مەهاباد و لە ماڵی ڕەحیم سوڵتانیان و حوسێن فڕووهەر کە لە تاکوتەرای سەربەگێچەڵ و لە هەڵسووڕاوانی چالاکی فیرقەی کۆمەڵەی پێشوو و حیزبی هەڵوەشاوەی توودەن بە دزی ماوەتەوە دوایە دەچێتە نەغەدە و شنۆ و دوایە سەردەشت ، بانە و سەقز و لەوێوە بەرەو سنە و هەمەدان دەڕوا . ئیدارەی پۆلیسی ناوبراو لێی زیاد دەکا کە لەوێوە بە دواوە زانیارییەکی دروست بە دەستەوە نییە. -
سەرۆکی ئیدارەی پۆلیسی گشت ووڵات
سەرتیپ مودەبیر ئیمزا
مۆری وەزاڕەت نێوخۆ
ئیدارەی سیاسی
چوار تەسدیقی دیتنی ڕاپۆرتەکە،



کاتی هاتنەوەی ڕەحیم قازی بۆ مەهاباد دوای ٣٣ ساڵ دووری لە نیشتمان حەمەدەمین موعینی وەزیری نێوخۆی جمهووری کوردستان و بابی شەهیدان سولەیان ، عەبدوڵا و خانە  هاتبووە پێشوازی
وێنە: جەلال کەریمی

Wednesday, May 6, 2020

در گرامیداشت یاد عزیز ایرج ( کاک اسماعیل)




دوشنبه ۱۵ ارديبهشت ۱۳۹۹ - ۰۴ مه ۲۰۲۰

«نقدر ساچلارین رنگی قشنگ دیر»، ایرج
«آخ ساچین داهی رنگی یوخ دور» بلقیس
«یوخ یوخ چوخ قشنگ دیر» ایرج
آخرین جملات ایرج به همسرش ! *



هرگز نمی‌رد آن‌که دلش زنده شد به عشق
ثبت است بر جریده‌ی عالم دوام ما

ایرج کشکولی روز
۱۴ اردیبهشتماه ۱۳۹۹ در حومه پاریس از میان ما رفت. این روز مصادف است با سالگرد کشته شدن دو تن از رفقایاش خسرو صفائی و گرسیوز برومند.(اردیبهشت ۱۳۵۵)

غم از دست دادن رفیقی چون ایرج آن چنان سنگین است، که کلمات از شرح آن عاجزند. لازم نیست در مدح او مرثیهخوان مرگ او بود، زیرا او خود در سالهای پر تب و تاب زندگی مبارزاتیاش نشان داد که انسانیست بزرگ. ایرج نماد آرمانخواهی و تساویطلبی بود. بسیاری از ما خود را در وجود ایرج کشف کردیم. او نافی دو رژیم سلطنتی پهلوی و جمهوری اسلامی بود و تا پایان عمر نیز بر این باور ماند.

رفیق ایرج در سال
۱۳۱۷ در روستای برشنه از توابع اردکان فارس دیده به جهان گشود. دوران دبستان را در اردکان و گچساران و دوره متوسطه را در دبیرستان حاج قوام شیرازی به پایان رساند. در دوران تحصیل در دبیرستان حاج قوام به صفوف مبارزات سالهای پیش و پس کودتا پیوست. در تحولات ملی شدن صنعت نفت فعال بود و از ماهها پیش از کودتای ۲۸ مرداد در تظاهراتهایی که هر روز در جریان بود، شرکت فعال داشت. در این دوران با ناصر خان قشقایی که سناتور و خسرو خان قشقایی که نماینده مجلس شورای ملی و هوادار جبهه ملی بودند، همکاری نزدیکی داشت. در سال ۱۳۳۹ برای ادامه تحصیل به کشور آلمان رفت و در شهر مونیخ ساکن گشت. او در این شهر به صفوف کنفدراسیون محصلین و دانشجویان ایرانی پیوست و از همان ابتدا برای تغییر اوضاع سیاسی ایران هیچ راهی جز رفتن به ایران و مبارزه قهرآمیز تودهای با رژیم شاه تصور نمیکرد. و با این ایده بود که به تشویق زنده یاد رفیق و همرزم خود عطا کشکولی حسن آقایی همکاری خود را با سازمان انقلابی حزب توده ایران، که از کادرهای جوان جدا شده از حزب توده ایران، تاسیس یافته بود، آغاز کرد. از این تاریخ به بعد دور جدیدی از زندگی و مبارزات او شکل گرفت. او بارها علنی و مخفی به ایران رفت و با مخالفین رژیم تماس گرفت. همزمان با برگزاری اولین نشست جوانان انقلابی به سال ۱۳۴۳ که به نشست تدارکاتی سازمان انقلابی معروف گشت، همراه با رفیق عطا حسن آقا کشکولی در قیام بهمن قشقایی علیه رژیم شاه در فارس شرکت نمود. و پس از برگشت از میان قشقاییها، همراه با هیأتی برای گذراندن دوره آموزشی به چین تودهای سفر نمود. در سال ۱۳۴۴ کنفرانس دوم سازمان انقلابی در بلژیک برگزار گردید و هفت ماه بعد از این نشست یعنی در سال ۱۳۴۵ گروهی از اعضا سازمان انقلابی جهت فراگیری شیوه جنگ پارتیزانی به کوبا اعزام شدند که ایرج نیز یکی از آنان بود.

در سال
۱۳۴۷ به سازمان انقلابی خبر رسید که عدهای از جوانان انقلابی کُرد از جمله اسماعیل شریفزاده، ملا آواره و سلیمان معینی بعنوان پیشاهنگان جنبش نوپای مبارزه مسلحانه در کردستان علیه رژیم پهلوی قیام کردهاند. ایرج کشکولی همراه عده دیگری از کادرها و رهبران سازمان برای شرکت و یاری و کمک به این مبارزان به کردستان اعزام شدند. او توانست خیلی سریع در بکرهجو زبان کردی را فرا گیرد و حتی اغلب مترجم رفقای دیگر میشد. عشق او به تودهها بویژه به پیشمرگان مبارز کُرد که شبانهروز در میانشان بود، به او کمک کرد که بتواند پای صحبتهای آنها بنشیند، با آنها درد دل کند، از تجاربشان بیاموزد و به مشکلاتشان یاری برساند، زبان کردی را در خلال همین پیوند و یکی شدن با آنها به خوبی یاد گرفت. او دیگر چنان با پیشمرگان دوست و یکی شده بود که آنان "کاک اسمال" را یکی از بستگان خود میدانستند، اغلب یا تک تک در راهپیمایی با آنها گفت وگو میکرد و یا در جمعشان پای درد دلشان مینشست. کافی بود ربع ساعتی با کسی به گفت و گو بنشیند تا دل آنان را به دست بیاورد.

زندگیاش توام با تلاش و مبارزهاش بیوقفه ادامه داشت. او تلاش و مبارزه برای سوسیالیسم را هیچ وقت از پا نگذاشت. زمانی نیز مسئولیت سازمان انقلابی را در هندوستان به عهده داشت. او در سال
۱۳۵۵ برای رفتن به ایران عازم افغانستان شد تا از این طریق خود را به رفقایش در ایران برساند، که خیانت سیروس نهاوندی این برنامهاش را نقش بر آب کرد. رفیق ایرج همزمان با انقلاب بهمن ۱۳۵۷ برای شرکت در مبارزات مردم به ایران رفت و در کنفرانس چهارم سازمان انقلابی در اردیبهشت ۱۳۵۸ به عضویت دفتر سیاسی آن انتخاب شد.او در اولین کنگره حزب رنجبران در تهران در پنجم دیماه ۱۳۵۸ به عضویت دفتر سیاسی حزب انتخاب شد.

زندگی سراسر مبارزه ایرج برای بیان و نوشتن پایانی ندارد. در یک کلام میتوان گفت: زاده شد که مبارزه کند.

بعد از شکست مبارزه مسلحانه عشایر علیه رژیم جمهوری اسلامی در تابستان
۱۳۶۱ ایرج به کردستان رفت. او در کردستان از حزب رنجبران کنارهگیری کرد و در وضعیتی قرار گرفت که دیگر جایی برای خود در آن فضا نمیدید. بدون هیچ ادعا و اعتراضی، بدون این که کسی را نشانه بگیرد و مقصر بداند، با صداقت تمام از صف حزب رنجبران ایران کنار کشید و هر چند مورد بیمهری قرار گرفت ولی او همیشه برخوردش به حزب مثبت بود. هر چند که این زخم دردناک بود اما او نه تنها خم به ابرو نیاورد و کلامی نیز علیه آنها نگفت، بلکه همیشه از یاران سابق به نیکی حرف زد. ایرج سپس به فرانسه رفت و آنجا ساکن شد.

توانی عظیم و منشی والا لازم است که انسان بتواند چنین تجربه تلخ و دردناکی را تحمل کند. اما او با وجود سالیان دراز و ابتلا به انواع بیماریهای سخت، این درد درون را تحمل کرد. با آن زیست و آن را با خود به زیر خاک برد. اخلاق و صداقتش ستودنی و نمونه است.
با عرض تسلیت و همدردی به خانواده محترم کشکولی به ویژه رفیق بلقیس و عزیزانمان پرویز، ایران، بهار و سام و آنا.

درود به انسانی والا چون ایرج کشکولی
یادش همیشه گرامی باد!

چهارم مای
۲۰۲۰

*- چقدر رنگ موهات قشنگه
- آخ موها دیگر رنگی ندارند
- نه نه خیلی قشنگ شده

فرامرز پاکزاد، علی حجت، فرخ برزین، مسعود فتحی، اصغر مطلق، سیامک مؤیدزاده، عمر شیخموس، کریم پیروتی، ناصر قاضی زاده، حسن قاضی، رابعه مهین، احمد شافعی، باقر مرتضوی، زمان مسعودی، نصرت تیمورزاده، مهدی ذوالفقاری، فریدون رم، رضا مهاجر، عزیز ماملی، رئوف کعبی، عطا حسینی، پرویز مهرافشان، عطا قروی نیا، لیلا رفیع نوری، مجید مسرور، رویا بخشی، هوشنگ گلابدژ، عباس دهقان، فریبرز کشاورز، همایون توانا، پروین دهقان، فریدون جعفری، هومان کشکولی، فیروز پژهان، مهین شافعی، حسین شافعی، رحمان خادمی.

Monday, May 4, 2020

کۆچی دوایی ئیرەج کەشکۆڵی (کاک ئیسماعیل) تێکۆشەری گەورەی دۆستی کورد، لە رێبەرانی سازمانی ئینقیلابی حیزبی توودەی ئێران و دواتر حیزبی ڕەنجبەران و ڕۆڵەی بە وەفای عەشیرەتی قەشقایی



کۆچی دوایی ئیرەج کەشکۆڵی (کاک ئیسماعیل) تێکۆشەری  گەورەی دۆستی کورد، لە رێبەرانی سازمانی ئینقیلابی
حیزبی توودەی ئێران و دواتر حیزبی ڕەنجبەران و ڕۆڵەی بە وەفای عەشیرەتی قەشقایی
زۆر بە داخەوە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ  (یەکشەمە ٣-ی مەی) ئیرەج کەشکۆڵی کە لە کوردستان بە کاک ئیسماعیل ناسراوە دوای ماوەیەکی درێژ نەخۆشی لە تاراوگەی پاریس چاوی وێک نا. کەشکۆڵی لە تەمەنی مێردمنداڵییەوە لە خەباتی سیاسی دا بەشدار بوو،لە دەرەوەی ووڵات بە شێوەی چالاک لە خەباتی کۆنفێدراسیۆنی خوێندکارانی ئێرانی دا هاوبەشی هەبوو و لە ڕاپەڕینی جنووبی ئێران لە ساڵانی ٦٤-٦٥ دا لەگەڵ نەمر عەتا کەشکۆڵی دەوری سەرەکی گێڕا.
دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٦٨ ڕێبەرایەتی سازمانی ئینقیلابی حیزبی توودەی ئێران بڕیاری دا لە خەباتی چەکدارانەی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی ذیمۆکڕاتی کوردستان دا بەشداری بکا ، ئیرەج لەگەڵ ئەندامانی دیکەی بەڕێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە چوونە کوردستان بەڵام بەر لەوەی بگەنێ زۆربەی ڕێبەرانی جووڵانەوە شەهید ببوون. ئەو تێکۆشەرانە ئەگەر چی ئەو شکانەیان بە داخێکی گەورە دادەنا بەڵام هێچ گومان وڕاڕاییەکیان تێدا پێک نەهات بۆ بەشداری و پشتیوانی لە خەباتی گەلی کورد و لە باشووری کوردستان درێژەیان دا بە چالاکییەکانیان.
ئیرەج نزیکەی دووساڵ لە باشووری کوردستان لەگەڵ پێشمەرگە و وەچەی نوێ جووڵانەوەی چەپ لە باشوور لە پێوەندی دابوو.

دوای ڕووخانی ڕێژیمی شا چالاکانە بەشداری کرد لە دامەزراندنی حیزبی ڕەنجبەرانی ئیڕان دا کە بە بەشداری سازمانی ئینقیلابی و چەند گرووپی دیکەی مائویست – مارکسیست پێک هات. حیزبی ڕەنجبەران لە سەرەتاوە وەک حیزبی توودە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە جمهوری ئیسلامی دەکرد، و هەتا جمهووری ئیسلامی پێوەی نەدا وەخۆ نەهاتەوە. ژمارەیەکی زۆر لە ڕێبەرانی ئەو حیزبە گیران و تیرەباران کران ، لەوانە هووشەنگ ئەمیر پوور کە کەسایەتێکی ناسراوی ئۆپۆزیسیۆن بوو لە ساڵانی سەرەتای حەفتاکانەوە لە هەندەران.
ئیرەج هەر وەک لە کتێبی " ئاوڕێک لە بزووتنەوەی چەپی ئێران لە ناوەوە " باس دەکا لەگەڵ ئەو رێبازەی حیزبەکەیان نەبوو لە ئاست کوردستان . دواتر ئەوان داڵدەیان بۆ کوردستان برد و تەنانەت لە کوردستان لە خوڕاگری چەکدارانەش دا بە دژی ڕێژیمی نگریسی جمهووری ئیسلامی بەشدار بوون.
کاک ئیسماعیل لە بیرەوەرییەکانی دا بە دوور و درێژی ئەو قوناغە لە خەبات دەگێڕێتەوە ، دواتر کە لە حیزبی ڕەنجبەران جوێ دەبێتەوە  باشووری کوردستان بەرەو فەڕانسە بەجێ دێلێ سەبارەت بە ئاخرین دیداری لە کوردستان لەگەڵ مام جەلال دەنووسێ:
 " لە دێی سوورداش کە نزیک سەدی دووکانە چاوم بە مام جەلال کەوت.لەو دیدارە دا وەزعییەتی خۆم پێ گوت. یەک دوو نەفەر لە هاوڕێیانی حیزب، لە وانە عەلیی سادقی یش لەو دیدارە دا بەشدار بوون. دوای ڕۆیشتنی عەلیی سادقی، تاڵەبانی گوتی: " ئێستا ئێوە لە ناو خاکی عێڕاق دان  و ئەوە لەگەڵ ئەو زەمانەی لە خاکی ئێران دا بوون جیاوازە. هەر بۆیە ناچار دەبن ئیمتیازی زیاتر بدەن بە عێڕاق، حیزبی ڕەنجبەران یش هێزێکی ئەوتۆی نییە و لێرە ناتوانێ کارێک بکا." تاڵەبانی بە ئاماژە بە پێشینە و پێوەندیم لەگەڵ قەشقاییەکان لەو باوەڕە دابوو شایەد ئەگەر بچمە ئوڕووپا لەوەدا سەرکەوم کارێکیان بۆ بکەم و بە کورتی مانەوەی منی لەوێ بە بێ فاییدە دەزانی. دوای ئەو گفتوگۆیە هێندێک پارەشی بۆ ئامادە کردم و گوتی لە داهاتووش دا هەر یارمەتییەکی بمەوێ درێخی ناکا . لە وەتی کوردستانم  بە جێ هێشتووە هەر وەک جاران دۆستی یەکترین و هەر کاتێک بێتە پاریس دەیبینم. دوایین جار لە زیافەتێک دا دیتم کە هاوسەری میتێڕان، سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە بە ئیفتخاری وی لە پاریس سازی کرد بوو.
مەرگی ئیرەجی کەشکۆڵی هەر وەک چۆن بۆ بزووتنەوەی چەپی ئێران و عەشیرەتی قەشقایی خەسارێکی گەورەیە بۆ کوردستان یش لە هەر دوو بەری سنوور جێی داخ و خەفەتە. وێرای سەرەخۆشی لە هاوسەری بەڕێز بەلقیس کەشکۆڵی و منداڵەکانی ، سلاو دەنێرم بۆ  ڕەوانی پاکی تێکۆشەری گەورە کاک ئیسماعیل.
حەسەن قازی
٣-ی مەی ٢٠٢٠



Friday, May 1, 2020

سمایل گیان ، هەتا مابم لە بیرت ناکەم! بەڵگەیەکی ساواک سەبارەت بە چلۆنایەتی کووژرانی سمایل شەریفزادە و هاوڕێیانی

  
سمایل شەریفزادە لەگەڵ دایکی یای سەیزادە زارا جەعفەری کچی سەید جامی و یەک لە براکانی خودالێخۆشبوو ڕەحمان شەریفزادە


سمایل گیان ، هەتا مابم لە بیرت ناکەم!

بەڵگەیەکی ساواک سەبارەت بە چلۆنایەتی کووژرانی سمایل شەریفزادە و هاوڕێیانی
حەسەن قازی
پێنجشەمە ١٢- بانەمەڕی ١٣٤٧  /  ٢ – مەی  ١٩٦٨  ڕۆژێکی ڕەش بوو ، سمایل و سێ هاوڕێی پێشمەرگەی کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان میرزا محەمەد شاتمانی ، حسین رحمان ڕابی و عەلی عەوڵا کۆڵ   لە بەر دزەی چەند کەسی خۆ فرۆش بۆ ناو ڕیزەکانیان سەرەڕای ئەوەی کە یەک لە هاوڕێیانیان لە خەو دا تەقەی لێ کرا بوو و بریندار بوو بە پێی بەڵگەی ساواک نزیکەی ٥ سەعات لە بەرانبەر ژمارەیەکی زۆر جاش و هێزە تایبەتییەکانی ڕێژیمی کوڕی ڕەزا خان کە ژمارەیان چەند هێندەی ئەوان بوو خۆڕاگرییان کرد. یەک لە پێشمەرگەکان عەبدوڵا کەریم زادە لەگەڵ ئەوەشدا بریندار ببوو توانی گەمارۆی دوژمن بشكێنی و خۆی ڕزگار کا و بەخۆشییەوە ئێستاش زیندوویە.
لە زستانی ساڵی ١٣٩٤ (2015) موءسسە مطالعات و پژوهشهای سیاسی کتێبێکی بڵاو کردووەتەوە بە ناوی ’ 'حزب دمکرات کردستان ایران‘ ، بە قەڵەمی کەسێک بە ناوی محمود نادری، ئەو کتێبە بە شێوەیەکی لایەنگرانە و بە مەبەستی شێواندنی مێژووی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە کوردستانی ئێران نووسراوە ، بەڵام هەر چەند چڵ و نیوەچڵیش بێ زۆر بەڵگەی گرینگی تێدایە . لەوانە چەند لاپەڕەی لێپرسینەوە لەگەڵ نەمر سولەیمانی موعینی لە زیندانی بارزانی و هەر وەها ڕاپۆرتی بەرپرسی ساواک (سازمانی ئیتلاعات و ئەمنییەتی کێشور) ی ئۆستانی کوردستان ، لیقوانی بۆ سەرەوەی خۆی لە مەڕ شەهادەتی سمایل شەریفزادە و هاوڕێیانی.
لێرە دا بەڵگەکە وەکوو خۆی  لەگەڵ وەڕگێڕانی بە کوردی سۆرانی بڵاو دەکەینەوە.  لە کۆتایی ڕاپۆڕتی ساواکی سنە دا باسی کەسێک کراوە بە ناوی مەلا حسن، مەلا جەلال کە مەبەست لە ڕەوانشاد دوکتور کوروش لاشایی لە ڕێبەرانی سازمانی ئینقلابی حیزبی توودەی ئێرانە کە دوو ڕۆژ بەر لە شەهید بوونی سمایل و هاوڕێیانی لێیان جوێ ببووەوە . 







تئێمبلێم

تاج ،شێروشمشێر و خورشید

سەرۆکوەزیرایەتی

سازمانی ئیتیلاعات و ئەمنییەتی ووڵات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئیدارەی سێیەم

ژمارە ٧٦٢٧/٥١٢

بەروار : ١٨/ ٢/ ١٣٤٧  [ ٨ / ٥  / ١٩٦٨ ]

ساواکی سنە

مۆری نهێنی


بە دوای ٧٥٥٦ / ١٢ ه – ١٣/ ٢ / ١٣٤٧  [ ٣ / ٥ / ١٩٦٨ ]

سەبارەت بە کووژرانی چوار نەفەر لە هەڵسووڕاوی حیزبی

تیمساری سەرۆکایەتی سازمانی ئیتیلاعات و ئەمنییەتی ووڵات

ووردە ڕیشاڵی ڕووداوی بەرواری ١٢ / ٢ / ١٣٤٧  [ پێنجشەمە ٢-ی مەی ١٩٦٨ ]  بە شێوەی خوارەوە بە عەرز دەگەێندرێ.
١-هەنگاوەکانی پێشووی ساواکی ئوستان
  هەر وەک ئاگادارن لە وەتی ئەمن ئەو بەرپرسیارەتییەم  وەئەستۆ گرتووە مەسەلەی گەڕانەوەی هەڵاتووە ئێرانییەکان بابەتێکی زۆر هەستیار بوو و بە گرینگ داندرا چونکە ڕوون بووەتەوە کە هەڵسووڕاوە حیزبییەکان ئەو جۆرە تاکوتەرایانە بە پاڵپشتی خۆیان دەزانن و زۆر جار لەوە هێز و کەلک وەردەگیرێ بەو مەبەستە چالاکی هەرە گرینگی ئەم ساواکە لە سەر ڕاکێشانی هەڵاتووەکان بۆ ناو خاكی شاهەنشاهی چڕ بووەتەوە و بە ڕێگای جۆر بە جۆرەوە  لەو بارەیەوە هەنگاو هاوێژراوە و ئاکامی سەرنجڕاکێشیش دەست کەوتووە. دوای ئەوەی کە چوار کەس لە هەڵاتووان گێڕدرانەوە شوێندانانی قووڵی ئەو ئەمان پێ دانە لە ناو هەڵاتووان دا بە باشی دەرکەوت تا ئەوەی کە ئەحمەد ئەحمەدی عونسوری کاریگەری هەڵاتووان بە پێی نەخشەی پێشووی ئەم ساواکە هاتەوە و ئەمانی درایە و بەرە بەرە تا ئەم بەروارە ٢٢ نەفەر ( بە پێی سیایی پەیوەست ) هاتوونەوە لە نیشتمانی ڕاستەقینەی خۆیان دامەزراونەوە.
گشت ئەو تاکوتەرایە بە شێوەیەکی شایستە دڵیان دراوەتەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ خزمەت ڕاگەیاند. لە سەرەتای هاتنەوەی ئەحمەد ئەحمەدی بەو شێوەی کە لەو نامانەی دا کە پێشکێش کراون هاتووە بڕیار وا بوو ناوبراو هەڵەکانی ڕابردووی خۆی بەشێوەی هەرە باش تێ هەڵێنێتەوە و لەو بارەیەوە ئاموزشتی پێویستی درایە و ئامانجی سەرەکی کەنابوود کردنی ئەشڕار و هەڵسووڕاوانی حیزبی بوو پێی تەفهیم کرا.
دوای دەستپێکردنی کار وا بڕیار درا کە ئەحمەدی وێڕای وەرگرتنی چەک لە ژاندارمەری بە پێی ئامۆژگاری ساواک و ڕاوەدوونانی ئاشکرای هەڵسووڕاوەحیزبییەکان سەبارەت بە دزە کردن بۆ ناو ئەشڕاریش بەو شێوەیەی کە پێشتر لێی ئاگادار کراون هەنگاو هەڵێنێتەوە. لەمەڕ گەڕانەوەی هەڵاتووانیش ئەحمەد ئەحمەدی ئامووزشتی پێویست درا تا ئەوەی کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لەمەو بەر هاتە ئیدارەی ساواکی ئوستان و بە مەبەستی گەڕانەوەی کەسێک بە ناوی کوێخا شەریف پاشناو ساڵحیان داوخوازی لێ بوردن و ئەمانی کرد و لەبەر ئەوەی کەسی ناوبراو هەڵاتوو و خاوەن پێشینەی ئاژاوەگێڕی بوو بە ئەحمەد ئەحمەدی گوترا کە ئەو شەخسە دەبێ خزمەتێکی زۆر بەرچاو بکا بۆ ئەوەی هەنگاو بهاوێژرێ بۆ لێ بوردنی.
ئەحمەدی پەیامی ساواکی بە شەریف ساڵحیان گەیاند و ناوبراویش ئامادەیی خۆی بە مەبەستی نابود کردنی ئەشڕار ڕادەگەیێنێ دوایە قەراری پێوەندی لەگەڵ شەریف بە ژمارەی نهێنی ٣٢ لە نێوان ساواکی بانە و ئەحمەد خان دادەندرێ.
٢-پێشینەی کوێخا شەریف ساڵحیان
بە پێی دۆسییەی بەردەست و درکاندنەکانی کەسی ناوبراو لە دەوروبەری بەهاری ساڵی ٤٥ لە بەر رق و کینەیەک لە لەحاجی ڕەزا کوێخای کێلەشینی هەبوو و ئەو ناڕەحەتییانەی کە کەسی ناوبراو بۆ شەریفی ساز دەکرد شەریف لەگەڵ زاواکەی محەمەد حەسەن پەنا هەڵدێ بۆ عێڕاق و دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە و لەگەڵ گرتنی کچی حاجی ڕەزا تەقە لە حاجی ڕەزاش دەکا کە ئەو دوای ماوەیەک چاک دەبێتەوە . هەر وەها دووجاریش دزی چەکدرانەی کردووە.
٣-قەومانی ڕووداوەکە
دوای ئیبلاغ کردنی هەلومەرجی لێ خۆشبوونی شەریف ساڵحیان بە ڕێگەی ئەحمەد ئەحمەدی ناوبراو  بە مەبەستی دزە کردن و پێوەندی کردن لەگەڵ هەڵسووڕاوە حیزبییەکان وەجووڵە دەکەوێ و لەبانەی خوارێ تووشیان دێ و خۆی بە سمایل شەریفزادە دەناسێنێ و شەریف زادە پێشوازی لێ دەکا تا ئەوەی کە لە بەراییەکانی مانگی بانەمەڕ دا نامەیەک بۆ سازمانی ئەمنییەت و فەرماندەی گوردان وئەحمەدی دەنووسێ و دەنێرێ و لەو نامەیە دا مەبەستی خۆی بۆ لە ناوبردنی یەک یان چەند کەس لە ئەشڕار ڕادەگەێێنێ و لە دوای ئەوە لە بەرواری ٢٢/ ٢ / ٤٧ شەریف ساڵحیان خۆی بە فەرماندەی گوردانی ماماڵ دەناسێنێ و ڕادەگەێێنی کە لەگەڵ ٣٢ نەفەر بە سەرپەرستی مەلا عەزیز ( سماییل شەریفزادە ) لە گەنمانی سەردەشتەوە هاتینە دێی [...] لە ٣٨ کیلۆمیتری باکووری ڕۆژئاوای بانە ( سنووری سەردەشت و بانە) دواتر مەلا عەزیز، شەریف بە گشتی ٨ نەفەر بە مەبەستی پێشوازی لە فاییق کە بڕیار بوو لەگەڵ ژمارەیەکی دە کەسی کە خەلیل شەوباش یش دە ناویان بوو بێنە ناو ئێران هاتنە دێی دارێنە لە ٢٤ کیلۆمیتری باکووری رۆژئاوای بانە سەعات ٢٣ (١١) کە نۆرەی کێشک کێشانی شەریف بوو لە پەنجەرەی هۆدەکەوە بە دەتیر تەقە دەکا بەرەو میرزا محەمەد و مەلا عەزیز لە لەگەڵ سێ کەسی دیکە کە  بە ڕیز خەوتبوون  و دوایە هەڵدێ. لەهەمان کات دا زاوای شەریف بە ناوی محەمەد حەسەن پەنا کە ئەویش لەگەڵیان بووە لە دوای تەقەی شەریف بە پێی بریاری پێشوو تەما دەگرێ هەڵێ. گرووهانی ماماڵ دوای ئاگادار بوون لەو ڕووداوە داوای هەڵسووڕاوی یارمەتیدەر دەکا و سێ ئێکیپی  (ئەحمەد ئەحمەدی – عەبدوڵا شەهیدی – محەمەد یۆنسی ) بە سەرپەرستی دوو نەفەر لە ئەفسەرانی ژاندارمەری و نەفەراتی عەمەلییاتی تایبەتی  دەست دەکەن بە ڕاوەدوونان و بەیەکەوە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە وەڕێ دەکەون و دەبینن خوێنێکی زۆر لە سەر لێفەکە ڕژاوە کوڕی خاوەن ماڵەکە پێیان دەڵێ ( گوللەیەک وەدەست و لاتەنیشتی یەکێکیان کەوتووە و نەیتوانیوە قسە بکا و لەوانەیە بمرێ دوای ئەنجامی دانی زنجیرەک گەڕان لە رێیە محەمەد کوڕی حەسەن پاشناو حەسەن پەنا زاوای کوێخا شەریف بە بێ چەک و تەقەمەنی خۆی بە مەئموورەکان دەناسێنێ و شوێنی خۆ شاردنەوەی ئەشڕاریان پێ دەڵێ لە سەعات ١٤:٣٠ رۆژی ١٢ مەئموورەکان لەگەڵ ئەشڕار تێک هەڵدەچن و لەو شەڕە دا لە پێشدا ئەحمەد مەحموودی خەڵکی نەجنەی سەروو موسەلسەلچی ئەحمەدی کە گوللە وە دەموچاوی کەوتبوو شەهید دەبێ ، شەر تا سەعات  ١٩:٠٠ بەردەوام دەبێ و چوار کەس بەو ناوانەی خوارەوە دەکوژرێن و چەک و مەیتی ئەوان وەدەست دەکەوێ.
١-سماییل شەریفزادە بە ناوی خوازراوی مەلا عەزیز بەرپرسی حیزبیی ناوچەی بانە و مێشکی بیرکەرەوەی حیزبی بە موسەلسەلێکی سیمینۆف و سەرنێزە و ١٥٦ فیشەک و فانوسقەیەکی چەرمی و دووربینێکی دوو چاو و یەک دانە نارنجۆکی دەستی.
٢-میرزا محەمەد خەڵکی سەردەشت بە تفەنگێکی ١١ تیر و ٨٤ فیشەک و دوو فانوسقەی چەرمی
٣-حەسەن کوڕی ڕەحمان ڕابی بە تفەنگێکی بڕنەوی نێونجی و سێ فیشەک و فانوسقەیەکی چەرمی
٤-عەلی کوڕی عەبدوڵا کۆڵ خەڵکی بناویلەی سەردەشت بە تفەنگێکی یازدە تیر و ٧٩ فیشەک وفانوسقەیەک

کەسێکی دیکە بە ناوی عەبدوڵا خەڵکی بانەی خوارێ کە وێ دەچێ کووژرابێ و ئەشڕار ئەویان بە چەکەوە هاوێشتووەتە ناو چوم . کەسێکی دیکەش بە ناوی مستەفا خەڵکی لەیلانەی مەڵبەندی سەردەشتیش هەڵاتووە. هەر وەها ٤٥ لاپەڕە سەنەد و مەدڕەک لە گیرفانی ئەو کەسانە دا دۆزراوەتەوە کە سیاییەکەی نووسراوە و لەگەڵ وێنەی کووژراوان بە پەیوەست پێشکێش دەکرێ.
مەیتی کووژراوان لە دوای ئەنجام دانی تەشریفاتی قانوونی برا سنە و بە شێوەی بێ ناو نێژران.
کورتەی لێپرسینەوە لە شەریف ساڵحیان
ناوبراو لەگەڵ تەئییدی چلۆنایەتی قەومانی ڕووداوەکە کە لە سەرەوە بە عەرز گەیشت دەڵێ کە نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر ئەحمەدی پێوەندی پێوە کردم و گوتی  کە ئەمن لەگەڵ بەرپرسانی سازمانی ئەمنییەتی کوردستان پێوەندیم گرتووە و ئەوان دەڵێن کە تۆ تەقەت لە حاجی ڕەزا کردووە و چەند جار دزی چەکدارانەت کردووە کە وابوو دەبێ خزمەتێکی گەورە بکەی بۆ تێهەڵێنانەوە بۆ ئەوەی کە دیسان لێ بوردنت بۆ دەرچێ منیش بەڵێنم دا کە خزمەت بکەم و لە ڕاستیش دا کردم.
ناوبراو لێی زیاد دەکا کە لەو ماوەیەی دا کە ئەمن لەگەڵ هەڵسووڕاوە حیزبییەکان بووم و چووینە زۆر دێ و ئاوەدانییان ئەوان لەهەڕ دێیەی یەک نەفەریان وەک بەرپرس دیاری کردووە لە دێی ویسک عێزەت کوڕی مەحموود فەرەج. لە بەندژاژ دوو برا هەن یەکێک ناوی ساڵح و ئەویدیان ڕەحمان، لە وورچەک سێ نەفەر بەرپرسن کە هەر سێکیان ناویان کەریمە و یەک لەوان دەشەلێ . لە ڕشکی کەسێک بە ناوی فەقێ کەریم بولحەسەن ، کوێخا ساڵح و کوڕەکەی. لە گرشیلان کەسێک بە ناوی حەسەن. لە گەنمان کەسێک بە ناوی حەسەن، لە برایم خەسار  عەلی دارۆغە. لە سووتوو حاجی سەلیم بەگ و عەلی شەڵماشی. گرووپی هەشت نەفەری ئێمە لە سوتوو لە عەبدوڵای موعینی جوێ بووینەوە و بەرەو شاخی هەڵۆیان چووین لەوێرا بەرەو دارێنە چووین بۆ ماڵی کوێخا حوسێنی دارێنە و لە سەعات ٢و نیوی دوای نیوە شەو تەقەم لە مەلا عەزیز کرد. کوێخا شەریف لە لێپرسینەوە  دا گوتی کە ئەو کەسانە سێ دەزگا بێسیمیان هەیە کە یەکیان لەلای مراد ژێرێژە یەکیان لە بەر دەست عەبدوڵا موعینی و یەکیشیان لە بەر دەست سولەیمان موعینی دایە. سماییل شەریفزادە بە ڕۆژ لە شاخی پەروەردەی پارتیزانی دەدا بە ئێمە و بڕیار بوو تا مانگێکی دیکە هێرش بکەنە سەر پۆستەکانی ژاندارمەری.
بە پێی قسەی ناوبراو تا دوو ڕۆژ بەر لەو ڕووداوە لە بەرواری ١٢/ ٢/ ١٣٤٧ [ پێنجشەمە ٢-ی مەی ١٩٦٨]  کەسێک بەناوی مەلا حەسەن کە دوکتوریشیان پێ دەگوت بە سمیل و برۆی پرۆی ڕەشی چڕ ، باڵا ناونجی و تەمەن نزیکەی ٣٠ ساڵ لەگەڵیان بووە و چەندین زمانی بێگانەی زانیوە ( وا وەبەرچاو دێ ئەو کەسە بەو نیشانانەوە هەمان مەلا جەلال نوێنەری حیزبی هەڵوەشاوەی توودە بێ کە چاوەڕوانی گەڕانەوەی فاییق ە)
بە عەرزی ئەو بابەتانەی سەرەوە وا وەبەرچاو دێ لەبەر درەنگ گەیشتنی مەئموورانی ڕاوەدوونان بەشێک لە بەڵگە و سەنەد و مەدڕەکی حیزبی وون بووبێ ویا لە ناویان بردبێ ئەم ساواکە بە مەبەستی وەدەستهێنانی ئەو بەڵگانە هێندێک هەنگاوی ناوەتەوە بێتوو کەشف بن لەگەڵ ڕوونووسی مەدرەکەکانی دیکەی کە کەشف کراون لە دواییدا پێشکێش دەکرێ. ع
سەرۆکی سازمانی ئیتیلاعات و ئەمنییەتی ئوستانی کوردستان . لیقوانی
ئیمزا  


 وێبەیەکی کەمتر بیندراوی نەمر حەمەدەمین سیراجی و سمایل شەریفزادە

بە خۆشییەوە ڵە ڕێگای دۆستێکەوە وێنەیەکی سمایلم پێ گەیشت کە ساڵی ١٩٦٥ لە لایەن وێنەگری تێکۆشەر کاک زاهێر ڕەسام لە قەلاذزێ گیراوە . کاک ئاراس زاهیرکە کوڕی ڕەحمەتی کاک زاهیرە و لە قەڵادزێ ستودیۆی پشدەر بەڕێوە دەبا نێگاتیڤی ئەم وێنەیەی سمایل و چەند وێنە دیکە لەوانە وێنەی شەهید سولەیمان موعینی سەر لەنوێ زاهیرکردووەتەوە ئەو کارەی جێی سپاس و دەستخۆشانەیە. 

 دوکتور کوروش لاشایی ( ٢٠٠٢ - ١٩٣٨) لە دامەزرێنەران و ڕێبەرانی سازمانی ئینقیلابی حیزبی توودەی ئێران کە لەم  راپۆرتەی ساواک دا باسی کراوە. لاشایی لە گوزاریشەکانیدا بۆ ڕێبەرایەتی سازمانی ئینقیلابی زۆر دڵسۆزانە پەسنی  سمایل شەریفزادە دەدا. و لەگەڵ شتی دیکە دا دەنووسێ : " بەر لە هەموو شتێک دەبێ بڵێم هەر لە هەمان هەوەڵ لەحزەی دیدارم لەگەڵ شەریف زادە و عەبدوڵا موعینی زۆرم بە دڵەوە نووسان و هەستم کرد لە لایەن ئەوانیشەوە حاڵەتێکی ئاوا هەیە. ئەوان هەر دووکیان خوێنگەرم و سەمیمی بوون . هەر ئەو ماوە کورتەی کە لەگەڵ یەکتری بووین دەت گوت بە ساڵانە یەکتری دەناسین. زۆر لە سەر شەپۆلێک بووین . ئەو حاڵەتەم بۆ هاتبووە پێشی کە دەتگوت لەزانکۆ تووشی دۆستانی قەدیمی بووم و خەریکین بەرنامەی شۆڕشی چەکدارانە دادەڕێژین، شەریف زادە و موعینی لەگەڵ هەموو  دلنزمی و گەلیی بوونیان لایەنی ڕووناکبیریان هەبوو کە ئەوەش  سەرچاوەی لەشۆق و هەڵپەی ئەوان بۆ زانین و فێربوونی مەسەلەی سیاسی و تیوری دا بوو. پەیکەرێک بوون لە تاکوتەرای شۆڕشگێر کە هەم تایبەتمەندی ڕووناکبیرانەیان هەبوو و هەم لەگەڵ خەڵک و بۆ خەڵک بوون ."




مانیومێنتێک بۆ بیرەوەری سمایل شەریفزادە و هاوڕێیانی لە گۆڕستانی تایلە



دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە شاری سنە لەگۆڕستانی تایلە، تێکۆشەرانی کورد مانیومێنتێکیان بۆ بیرەوەری سمایلی شەریفزادە و هاورێیانی ساز کرد، بەڵام جمهووری ئیسلامی چاوی بەرایی نەدا  ئەو نمادە ڕەمزییە ببینێ و بە بولدوزر تەختی کرد. بەڕێز ڕەشاد مستەفا سوڵتانی
 لە ئاوریلی ساڵی ٢٠١٥ یەک لەم وێنانەی لەتەک ئەم شۆڤەیەی خوارەوە دا بڵاو کردووەتەوە. ح.ق

ڕەشاد مستەفا سوڵتانی
په‌یکه‌رێک له‌ کاک سمایل شه‌ریف زاده‌ :ساڵی 1357ی هه‌تاوی به‌ هیمه‌تی به‌ڕێزان : ته‌یب عه‌بباسی روح اللهی،عه‌بدولای بابان،فوئاد مسته‌فا سوڵتانی ، تێکۆشه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ و ئارشیتێکتەکانی زانکۆی هونه‌ره‌جوانه‌کانی زانستگای تاران په‌یکه‌رێک له‌بورونز و پۆڵا دروست کرا . چوار مشتی گری کراو له‌ سه‌ر په‌یکه‌ره‌که‌به‌ نیشانه‌ و هێمای چوار پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و شۆڕشگێڕ ، ته‌راحی کرابوو و له‌ سه‌رمه‌زاری کاک سمایلی شه‌ریف زاده‌ له‌ گۆڕستانی تایله‌ی شاری سنه‌ دانرا . ڕێزداران: کاک سمایل شه‌ریف زاده‌، کاک حوسێن ڕەحمان ڕابی ، کاک عەلی عەوڵا کۆڵ و کاک محمه‌دی شاتمانی  ١٢-ی بانەمەڕی ساڵی 1347ی هه‌تاوی کاتێک چاوی ڕاست له‌ چاوی چه‌پ و ده‌ستی راست له‌ ده‌ستی چه‌پ و هه‌نگاو له‌ ڕێگا و قه‌له‌م له‌ کاغه‌ز ده‌ترسا له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له‌ کوێستانه‌کانی دارێنه‌ دژی سیسته‌می پاشایه‌تی و دیکتاتوری و بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وەی کورد بزووتنەوەکەیان ڕێبه‌ری کرد و دژی حکومه‌تی شا ڕاپه‌ڕین و سه‌ربه‌رزانه‌ گیانیان به‌خت کرد . په‌یکه‌ره‌که‌ له‌ تۆپۆلۆژی کێوه‌کانی ده‌ڤه‌ری سه‌رده‌شت و سنوری ده‌ستکرد ئیلهامی وه‌رگرتبوو و ،له‌ سه‌ر پارچه‌ ئاسنێک ناوی پێشمه‌رگه‌کان هه‌ڵکه‌ندرابوو و هاو کات له‌ سه‌ر په‌یکه‌ره‌که‌ داکوترابوو . هاوڕێکانی کاک سمایل سه‌رجه‌م هه‌شت که‌س بوون.دوو که‌سی تریان کوێخا شه‌ریف و محەمه‌د ( برای هاوسه‌ری کوێخا شه‌ریف ) بوون که‌ به‌ نهێنی له‌ گه‌ڵ ساواک ،ژاندار مری و خانه‌کانی کێوه‌ڕۆی بانه‌ تێکه‌ڵ و دژی شۆڕشگێڕان جاسوسیان بۆ دوژمن ده‌کرد .په‌یکه‌ره‌که‌ له‌ تارانه‌وه‌ بۆ شاری سنه‌ گویزرایه‌وه‌ . پاشان له‌ گه‌رەکی چوار باخی سنه‌ و له‌ ماڵه‌که‌ی مندا به‌ ده‌سپێشخه‌ری کاک فوئاد کۆبونه‌وه‌یه‌ک به‌ مه‌به‌ستی حورمه‌ت وڕێز گرتن له‌ خه‌باتی کاک سمایل و بزووتنه‌وه‌ی ساڵی 1347ی هه‌تاوی ،ساز درا . به‌شداربووه‌کان تا ئه‌و ئاسته‌ من له‌ بیرم ماوه‌ ئه‌مانه‌ بوون : سه‌ید حسین پیرخضرانیان،موسلیح شێخ الاسلامی ،دوکتور فه‌تحوالله‌،ئه‌یوب نه‌به‌وی،عه‌به‌ی بابان، فوئاد و ڕه‌شاد وماجید و ڕه‌زا مسته‌فا سوڵتانی ،سه‌دیقی که‌مانگه‌ر،ته‌یب روح اللهی،شێخ عه‌لی، جه‌میل زه‌که‌ریایی ،جه‌لیل موعین ئه‌فشار، ساعید وه‌ته‌ندوست و چه‌ند تێکۆشه‌ری تر . له‌ کۆبونه‌وه‌که‌ بڕیار درا وتارێک بۆ یادی کاک سمایل ئاماده‌ کرێت . کاک فوئاد وتاره‌که‌ی ئاماده‌ی کرد و پێشکه‌ش کردنی ئه‌و وتاره‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری کاک سمایل به‌ هاوڕێ ماجید مسته‌فا سوڵتانی سپێردرا که‌ به‌ هه‌ستێکی شۆڕشگێڕانه‌وه‌ ،وتاره‌که‌ی خوێنده‌وه‌ وپێشکه‌شی کرد .له‌ وتاره‌که‌دا ته‌حلیل و لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی کوردستان و ئێران ، نرخی مێژوویی بزووتنه‌وه‌که‌، ده‌وری ڕێبه‌ری کاک سمایل ،چالاکی و جه‌ساره‌تی پێشمه‌رگه‌کان ،ده‌وری ساواک و خه‌یانه‌تی شوڤارو جاسوسه‌کان کرابوو .شێعره‌که‌ی کاک ڕیبوار به‌ ناوی "لەسه‌ر ئارێزه‌وه‌ با بڕوانم " خوێندرایه‌وه‌ . ده‌یان هه‌زار که‌س له‌خه‌ڵکی شه‌ریفی سنه‌ و ئازادیخوازانی کوردستان ، له‌مه‌راسمێکی پڕ شکۆ ه‌ و مێژوویی بۆ ڕێز لێنان له‌ بزووتنه‌وه‌ی ساڵی 1347 و پێشوازی له‌ زیندانی سیاسی به‌ڕیزکاک شوعیب زه‌که‌ریایی که‌ له‌ زیندان ئازاد کرابوو ، به‌شداریان کرد . ڕێزدار کاک شوعیب وتارێکی خوێنده‌وه‌ . ئازادیخوازان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کورد به‌و شێوه‌یه‌ ،له‌ شه‌هامه‌ت وخه‌باتی کاک سمایل قه‌دردانی و سپاسیان کرد . و هاوکات پێشوازیان له‌ کاک شوعیب یش کرد .ئه‌و ستوون و په‌یکه‌ره‌ ،که‌ ڕه‌مزی به‌ره‌نگاری دارێنه‌ و خه‌باتی گه‌لی کورد بوو ، پاشان وه‌ک مانیومێنت و یادگاری خه‌باتی ساڵی 1347ی هه‌تاوی دانرا و پاشان له‌ لایه‌ن فاشیزمی ئیسلامیه‌وه‌ به‌ بولدزیر ورد و خاش کرا و پێ ده‌چێت ئیستا ئاسه‌واری هه‌ر نه‌ مابێت . ئه‌م وێنه‌ مێژووییه‌ ماوه‌یه‌ک شرت و گوم بوو ، که‌ ڕیزدار کاک حه‌سه‌نی ڕه‌حمان په‌نا ، ده‌ستی خۆش بێت له‌ سه‌ر فه‌یس بووک داینابوو و هاته‌وه‌ ناو ئارشیوی خه‌باتی گه‌لی کورد . من به‌ ئیجازه‌ی جه‌نابیان بۆ ئه‌م وتاره‌ گواستمه‌وه‌  یادی کاک سمایل شه‌ریف زاده‌ و هاوڕێکانی هه‌زاران جار به‌ خێر ! ( ر - م س ) 20 04 2015

ئەم وێنەیە بە سپاسەوە لە فەیس بووکی بەڕێز حەسەن  ڕەحمان پەنا وەرگیراوە 



                                                     سەرچاوە : فەیس بووک