Wednesday, October 8, 2008
Thursday, October 2, 2008
زمانان چۆن ده‌مرن ؟ نووسینی پڕۆفسۆر ده‌یڤید کریستاڵ
زمانان چۆن ده‌مرن؟
نووسینی : پرۆفێسۆرده‌یڤید کریستاڵ
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەنی قازی
زمانێک ته‌نێ کاتێک ده‌مرێ دوایین که‌سی قسه‌ی پێده‌کا بمرێ. یان ڕه‌نگه‌کاتێک بمرێ دوویه‌م که‌سی که قسه‌ی پێده‌کا بمرێ، چونکوو ئه‌و ده‌می ئیتر که‌س نییه قسه‌ی پێبکا.
مردنی زمانێکی تاقانه شتێکی نائاسایی نییه. به درێژایی مێژوو زۆر کۆمه‌ڵگه هه بوون و له نێوچوون، وبه نه‌مانیان زمانه‌که‌شیان نه‌ماوه.بۆ وێنه هیتیتی ، ئه‌و ده‌می کپ بوو که شارستانییه‌ته‌که‌ی له سه‌روبه‌ندی ئینجیلی کۆن دا توایه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژگاره دا ده‌قه‌ومێ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو شتێکی ئه‌وپه‌ڕی ئاساییه. ئێستا زمانان به ڕاده‌یه‌کی به‌ربڵاو کپ ده‌بن و نامێنن. له 6000 و ئه‌وه‌نده زمانه‌ی که ئه‌مڕۆ له جیهاندا هه‌ن نزیکه‌ی نیوه‌یان له‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژین نامێنن : ئه‌وه ده‌کاته 3000 زمان ، له 1200 مانگان‌دا. واته، به‌شێوه‌یه‌کی مامناونجی هه‌ر دووحه‌وتوویه‌ی جارێک زمانێک له جیهان دا ده‌مرێ و نامێنێ.
ئێمه ئه‌وه چۆن ده‌زانین ؟ له ماوه‌ی بیست سی ساڵی ڕابردوو دا ، زمان‌ناسان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌راوه‌ر کردنیانه‌وه خه‌ریک بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌وان زمانێک ببیننه‌وه که ته‌نێ چه‌ند ئاخێوه‌رێکی ماوه‌ته‌وه، و که‌س گوێ ناداته ئه‌وه‌ی زمانه‌که ڕابگوێزێ بۆ منداڵان، ئاشکرایه ده‌گه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که زمانه‌که به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چێ به‌زوویی بمرێ. ئه‌گه‌ر زمانێک که‌متر له 100 ئاخێوه‌ری هه‌بێ ، چاره‌نووسێکی خراپ چاوه‌ڕێی ده‌کا و وێناچێ بتوانێ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بمێنێته‌وه و بژی. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که له ساڵی 1999 دا کراوه نیشان ده‌دا %96 زمانه‌کانی جیهان ته‌نێ %4 خه‌ڵک قسه‌یان پێده‌که‌ن. چ نیگه‌رانی و په‌شێوییه‌کی ئه‌وتۆ نابیندرێ له‌وه‌ی که ئه‌و هه‌موو زمانه ده مه‌ترسی دان. ئه‌و زانیارییانه‌ی که له ساڵی 1999 له لایه‌ن ئه‌نیستیتووی زمان‌ناسی سامره‌وه کۆ کراونه‌ته‌وه بوونی 6784 زمانیان ساخ کردووه‌ته‌وه، که سه‌باره‌ت به 6060 له‌و زمانانه زانیاری به ده‌سته‌وه‌یه. له‌نێو ئه‌و زمانانه دا 51 زمانی ئه‌وتۆ هه‌بوون که ته‌نێ یه‌ک ئاخێوه‌ریان ماوه‌ته‌وه - 28 له‌و زمانانه هه‌ر له ئوسترالیا بوون. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییه نزیکه‌ی 500 زمان له دنیادا هه‌ن که که‌متر له 500 که‌س قسه‌یان پێده‌که‌ن؛ 1500 زمان که که‌متر له 1000 که‌س؛ و 5000 زمان که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر که‌متر له 100000 که‌س پێیان ده‌دوێن.
بۆچی ئه‌وه‌نده زۆر ؟
بۆچی ئه‌وهه‌موو زمانه زۆره ده‌مرن؟ هۆکاری جیاواز له کاره‌ساتی خۆڕسکییه‌وه بگره، تا ده‌گاته شێوه‌ی جۆربه‌جۆری تواندنه‌وه‌ی کولتووری، و جێنۆساید ده‌بنه هۆی نه‌مانی زمان.
کۆمه‌ڵگه‌ی پچووک له شوێنی تاککه‌وتوو و که‌له‌لا به هاسانی ده‌کرێ له‌نێو بچن یان بووله‌رزه، تۆفان، لافاو، و به‌ڵای دیکه له سه‌ر ڕووی زه‌وی پاکیان کاته‌وه.شوێنێکی ژیان له وانه‌یه له به‌ر که‌شوهه‌وای نابه‌دڵ نه‌کرێ بمێنێته‌وه یان له به‌ر بارودۆخی ئابووری- وه‌کوو قاتوقڕی و به‌تایبه‌تی ویشکه‌ساڵی نه‌مێنێ. کۆمه‌ڵگه‌یان ده‌کرێ به ڕێگه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی دێنه نێویان بمرن - له خوروێکه‌وه بگره تا ده‌گاته سه‌رمابوونی ئاسایی، و به تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاره دا ، له به‌ر ئه‌یدز. ته‌نانه‌ت تواندنه‌وه‌ی کولتووری هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌تره. زۆربه‌ی قه‌یرانه‌کانی هه‌نووکه‌یی له جووڵانه‌کانی به‌ربڵاوی کولتوورییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن که 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێکرد، ئه‌وكاته‌ی که کۆلۆنیالیزم ژماره‌یه‌کی که‌م له زمانه زاڵه‌کانی ، وه‌کوو ئینگلیسی، ئێسپانیایی، پورتوغاڵی و فه‌ڕانسه‌یی به دنیا دا بڵاو کرده‌وه.
کاتێک کولتوورێک له کولتوورێکی دیکه دا ده‌توێته‌وه، ئاکامی ئه‌وڕووداوانه‌ی وا کارلێکه‌رییان له سه‌ر زمانی ژێر مه‌ترسی دا ده‌بێ وێده‌چێ له هه‌موو شوێنێک وه‌ک یه‌ک وابن. ئه‌وه به سێ قۆناخی به‌ربڵاو دا تێده‌په‌ڕێ. یه‌که‌میان گوشارێکی زۆره له سه‌ر خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی زاڵ قسه بکه‌ن - واته ئه‌و گوشاره‌ی له سه‌رچاوه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئابوورییه‌کانه‌وه دێ. ئه‌و گوشاره ده‌کرێ ' له‌سه‌ره‌وه را بۆ خواره‌وه' بێ،به ڕێگه‌ی هاندان، ئامۆژگاری ، یان ئه‌و قانوونانه‌ی له لایه‌ن حکوومه‌ت یان ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌رده‌کرێن؛ یان ده‌کرێ له 'خواره‌وه ڕا بۆ سه‌ره‌وه ' بێ، به ڕێگه‌ی ڕه‌وتی باو یان گوشاره‌کانی چاو به سه‌ره‌وه بوونی گرووپی ده چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دا که ئاخێوه‌رانی زمانه‌که به‌شێکی لێ پێک ده‌هێنن؛ یان دیسان، ده‌کرێ چ ئاراسته‌یه‌کی ڕوونیشی نه‌بێ، و له ئاکامی کرده‌وه‌ی دوولایه‌نه‌ی نێوان هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئابوورییدا سه‌رهه‌ڵێنێ که ته‌نێ تاڕاده‌یه‌ک ناسراون و پێیان زاندراوه . 'به ده‌ست هێنانی چلۆنایه‌تییه‌کی باشتر له ژیاندا ' به هۆیه‌کی گشتی داندراوه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک بڕیار بدا زمانی زاڵ فێر بێ.
به‌ڵام گوشار و پاڵه‌په‌ستۆکه له هه‌ر کوێوه هاتبێ، ئاکامه‌که ی - قۆناخی دووه‌م - بریتییه له ده‌وره‌یه‌کی په‌یدابوونی دووزمانێتی ، که خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی له زێده له زمانه نوێیه‌که‌یان ڕادێن له کاتێکدا هێشتا زانین و تێگه‌یشتنی زمانی کۆنی خۆیان پاراستووه. دوایه، زۆر جار به‌خێرایی، ئه‌و دووزمانێتی بوونه ده‌ستده‌کا به له کورتی دان. و زمانی کۆن جێگه بۆ زمانی نوێ چۆل ده‌کا. ئه‌وه ده‌گاته قۆناخی سێیه‌م، که له‌و قۆناخه دا به‌ره‌ی لاوتر به ئاوایه‌کی له‌زێده له‌زمانی نوێ ڕادێن و فێری ده‌بن، و زیاتر خۆی پێ ده‌ناسنه‌وه، و زمانه یه‌که‌مه‌كه‌ی خۆیان که‌متر به له‌بار ده‌زانن بۆ پێداویستییه‌کانی خۆیان. ئه‌وه زۆرجا هاوکاته له گه‌ڵ هه‌ست به شه‌رم کردن بۆ به‌کارهێنانی زمانی کۆن ، هه‌م له لایه‌ن دایکوباوکانه‌وه و هه‌م له‌لایه‌ن منداڵه‌کانیانه‌وه. دایکوباوکان هه‌تا دێ که‌متر و که‌متر زمانه کۆنه‌که له گه‌ڵ منداڵه‌کانیان ، یان له کاتی ئاماده بوونی ئه‌وان دا به کار ده‌هێنن؛ و کاتێک منداڵی زیاترله چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ دا چاویان به دنیا ده‌پشکوێ و له دایک ده‌بن، گه‌وره‌ساڵان ده‌ره‌تانی که‌متر په‌یدا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌و زمانه واته زمانه کۆنه‌که‌یان له گه‌ڵیان بدوێن. ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر به‌کارهێنانی زمانه کۆنه‌که هه‌ست ده‌که‌ن بنه‌ماڵه‌ی زۆر که‌م هه‌ن به‌و زمانه‌قسه‌یان له گه‌ڵ بکه‌ن، و به کارهێنانی زمانه‌که له لایه‌ن خۆیانه‌وه ڕووکردێکی نێوخۆیی په‌یدا ده‌کا و ده‌بێته شتێکی نائاسایی و ئاکامه‌که‌ی ده‌گاته په‌یدا بوونی له‌هجه‌ی بنه‌ماڵه‌یی. له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵێ ، منداڵان ئیدی به‌وزمانه له گه‌ڵ یه‌کتری قسه ناکه‌ن، و له ماوه‌ی ژیانی وه‌جێک دا- جار جار ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی ده‌ساڵاندا – دووزمانێتییه‌کی ساغله‌م له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه دا ده‌توانێ ببێ به نیوه زمانێتییه‌کی ی وشیارانه، و ئه‌وه‌ش ببێ به تاک زمانی که ئه‌وه‌ش زمانه كۆنه‌كه هه‌نگاوێک له خامۆش بوون و نه‌مان نزیکتر ده‌کاته‌وه
پێداویستیی به بووژاندنه‌وه
گه‌لۆ ده‌کرێ هیچ شتێک بکرێ؟ به ڕاشکاوی ئیدی زۆر دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بکرێ بۆ یارمه‌تی زۆرێک له زمانان، کاتێک که ئاخێوه‌ران زۆر که‌م یان زۆر پیربن، و کاتێک که کۆمه‌ڵگه سه‌رقاڵی پاراستن و مانه‌وه‌ی خۆیه‌تی و چ ده‌رفه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی له زمان نییه.
به‌ڵام زۆر له زمانان له وه‌زعێکی ئاوا جیدی و به مه‌ترسیدا نین . زۆر جار، کاتێک زمان به جیدی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانیان لێده‌کرێ و له ژێر مه‌ترسی دان، ده‌کرێ کاری ئه‌وتۆ بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی گیانێکی تازه‌یان به به‌ردا بکرێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌گه‌ڕ خستنی پێڤاژۆی بووژاندنه‌وه‌یه.
کاتێک کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک پێده‌زانێ زمانه‌که‌ی ده مه‌ترسی دایه، ده‌توانێ تێکۆشانه‌کانی بکاته یه‌ک، و هه‌نگاوی ئه‌وتۆ هه‌ڵبهێنێته‌وه که‌به‌ڕاستی بکرێ زمانه‌که ببۆژێنێته‌وه. بۆ سه‌رکه‌وتن له‌و کاره دا، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو حه‌ولێک ده‌بێ به ئاوایه‌کی دروست بکرێ. کۆمه‌ڵگه‌که خۆی ده‌بێ ویستی ڕزگارکردنی زمانه‌که‌ی هه‌بێ. و ئه‌و کولتووره‌ی که پارچه‌یه‌ک له‌وییه پێویستی به‌وه هه‌یه که ڕێزی زمانه که‌مایه‌تییه‌کانی بگرێ. ئه‌و کاره ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی مادی پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی بکرێ ده‌وره‌ی پێ ڕێک بخرێ، که‌ره‌سته‌ی خوێندن و مامۆستای بۆ دابین بکرێ. دیاره پێویستی به هه‌بوونی زمانناسانیش هه‌یه، که به ئه‌رکی سه‌ره‌تایی گرده‌وه‌کۆیی و به به‌ڵگه‌یی کردنی زمانانه‌وه خه‌ریک بن.
به به‌ڵگه‌یی کردنی زمان - ئاسته کردنی ( به به‌کارهێنانی هه‌م ده‌نگ و هه‌م فیلم )، شیته‌ڵ کردن و لێکدانه‌وه‌ی، نووسینه‌وه‌ی، دیاره ئه‌وانه کاری سه‌ره‌کینه که ده‌بێ بکرێن . هه‌بوونی ده‌ره‌تانی په‌روه‌رده و پێویستیی خوێنده‌واری ش گرینگه . خه‌ڵک ده‌بێ بتوانن بخوێننه‌وه و بنووسن ، بۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان یان زمانه‌که‌یان بتوانێ داهاتوویه‌کی هه‌بێ له شارستانییه‌تێکدا که هه‌تا دێ زیاتر خوێنده‌واری- کامپیوتێر په‌ره‌ی تێدا ده‌ستێنێ.
به‌ڵام هۆیه‌کی دووه‌میش هه‌یه، و ئه‌ویش گشتی به ئه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه له جێ‌دا ئێمه بۆچی ده‌بێ له خه‌می زمانانی سه‌ره‌مه‌رگ دابین. ئه‌و سه‌رنجدان و له خه‌م دا بوونه‌ی ئێمه هه‌ر ده‌بێ له به‌ر ئه‌و هۆیه بێ که ئێمه له خه‌می نه‌مانی ڕه‌گه‌زێکی ئاژه‌ڵ یان ڕووه‌کێک داین. چونکە ئەوە چەشناوچەشنی لەم هه‌ساره‌یه‌ی ئێمە تێیدا دەژین کەمتر دەکاتەوە. هەڵبەت لێرە دا مەبەستمان لە چەشناوچەشنی و جۆراوجۆری ڕووناک‌بیری و کولتووری لەوهه‌ساره‌یه دایە، نەک جۆراوجۆربوونە بیۆلۆژییەکەی. بەڵام ئەو بابەتانە هەر یەکن.لە زمانێک دا گشت مێژووی کۆمەڵگەیەک و بەشێکی گەورە لە ناسێنەی کولتووری ئەو گونجێندراوە. جیهان چل پینە و موزاییکی خەیاڵ و ئاواتانە.تەنانەت لە کیسدانی کوتێک لەو موزاییکە زەرەر و لە دەستچوونێکە بۆ هەموان.
ئێمە دەکرێ زۆر شت لە خەیاڵ و ئاواتی خەڵکی دیکە فێر بین. جارجار ئەو فێربوونە بەتەواوی لایەنی کردەوەیی هەیە. بۆ وێنە کاتێک ده‌زانین پژیشکی گه‌لیی له ناو گه‌لێکی خۆجێیی دا چۆن نه‌خۆشییه‌ک ده‌رمان ده‌کا و لێی فێر ده‌بین ـ ئەو فێربوونە لە خەڵکی دی جارجار لایەنی ڕووناک‌بیری هەیە ـ بۆ وێنە زێدە بوونی وشیاریی و لێزانینی ئێمە سەبارەت بەو دنیایەی تێیدا دەژین. وه‌ک ئه‌وه‌ی که پێوەندیی نێوان زمانان هێندێک شتمان سەبارەت بە جووڵانەکانی بەرایی شارستانییەتەکان بۆ دەگێڕێتەوە. و هەڵبەت زۆر جارشتی نوێ سەبارەت بە زمان خۆی فێر دەبین ـ ئاکارێک کە بە ڕاستی ئێمە دەکا بە مرۆ. جا بۆیەیە زۆرگرینگە ئەو زمانانە هەرچی زووتر ئاستە بکرێن و بەڵگەیان لە سەر کۆ بکرێتەوە. بە هەرزمانێکی کە کپ دەبێ و نامێنێ، سەرچاوەیەکی دیکەی بە پێز سەبارەت بە تەبیعەتی توانایی زمانی مرۆیی لە دەست دەچێ ـ کە ئێستا ئیدی بە گشتی هەر 6000 سەرچاوەی ئەوتۆ هەن.
زمان به چ شێوه‌یه‌ک ده‌پارێزدرێ
گەلۆ ئێمە دەتوانین هەر وا بە هاسانی چەندین هەزار زمانان بپارێزین؟ هەڵبەت، ئەگەر ویست وئیرادە و دەرەتانی ئابووری هەبێ ئەوە دەست دەدا. باشە بڵێی ئەوە چەندی تێ بچێ؟
دیارەکاتێک ئێمە بیر لەو هەنگاوانەی دەکەینەوە کە دەبێ لەو ڕێبازە دا هەڵبگیرێن، کارەکە بە هەرزان تەواو نابێ ـ ناردنی زمان‌ناسان بۆ مەیدانی لێکۆڵینەوە، پەروەردە کردنی شیکار و لێکۆلەرەوەی خۆجێیی، پشتیوانیکردن و یارمەتیدانی کۆمەڵگەکە بە سەرچاوەی زمانی ودابین کردنی مامۆستا، ئامادە کردنی ڕێزمان و قامووس، نووسینی مادە و کەرەستە بۆ دەکار کردن لە فێرگە کاندا ـ و بۆ ماوەی چەندین ساڵان، چونکوو ماوەیەکی زۆر دەخایێنێ هەتازمانێکی ژێر مەترسی ببووژێندرێتەوە. دیارە هەلومەرج لە شوێنێکەوە تا شوێنێکی دی زۆر جیاوازە بۆیە ئاستەمە بە گشتی باسی لێوە بکرێ. بەڵام ئەگەر هەرساڵەی بڕی 100،000دۆڵار بۆ هەر زمانێک تەرخان بکرێ ئەوە لە ڕاستییەوە دوور نییە. ئەگەر ئێمە ئەو بڕە دراوە لە ماوەی سێ ساڵاندا بۆ هەر کام لەو 3000 زمانانە تەرخان بکەین؛ ئەوە دەکاتە900 میلیۆن دۆڵار.
با سەر ڕاستی کەینەوە و بڵێین میلیاردێک دۆڵار، گه‌لۆ ئەوە دراوێکی زۆر نییە؟ ڕه‌نگه زۆر بێ بەڵام دەبێ ئەو بڕە زۆرە لە پێوەندییەکی ڕوون و ئاشکرا دا ببینین. ئەو بڕە پارەیە دەکاتە هێندێک زیاتر لە داهاتی ڕۆژێکی ئۆپێک لە نەوت، بە شێوەی مامناونجی لە ساڵێکدا. یان بڕێکی کەم لە سوود و قازانجەکانی ڕێکخراوە سەرەکییەکانی کامپیوتر. ئەوە کارێکی باش دەبێ ئەگەر ئەو کۆمپانییانەی کە لە ئاکامی بەجیهانیبووندا زەمینەی جێنۆسایدی زمانییان لە ماوەی سەدەی ڕابردوو دا پێک هێنا، هەر ئەو دەزگایانە بن کە زمانەکان و کولتوورەکانی دنیا لە کپ بوون و کووژانەوە ڕزگارکەن و بیانپارێزن. و ئەوە کارێکی شیاوی کردنە.
هێشتا لەو بوارە دا سەرکەوتنێکی بەربەچاو نەکراوە، چونکوو نە پارە له به‌ر ده‌ست دا بووه و نە ویست و ئیرادەی سیاسی هه‌بووه ،و سەبارەت بە زۆر نموونان جارێ زۆر زوویە بگوترێ گەلۆ مانەوەی درێژخایەنیان دەستەبەر دەکرێ یان نا. بەڵام هێندێک نموونەی سەرکەوتووی بەنێوبانگیش هەنە کە دەیسەلمێنن ئەگەر ئیرادە و ئامرازی پێویست هەبێ زۆر کار دەکرێ. ڕەنگە نموونەی هەرەبەنێوبانگ و پێزاندراو چلۆنایەتی زمانی عیبری مۆدێڕن بێ، کە وەکوو زمانی ڕەسمی ئیسراییلی مۆدێڕن زیندوو کرایەوە. دوایە نموونەی زمانی وێڵزی بە دەستەوەیە،تەنیا زمانێک دە نێو زمانە سێلتیکەکاندا کە نەک هەر لە کپ بوون و نەمان ڕزگاری بووە،بەڵکوو نیشانەی پێشکەوتن و بەخۆداهاتنیشی پێوە دیارە. هەڵکەوتی زمانی وێڵزی ئێستا بەپێی دوو مادەی قانوونی سەبارەت بە زمان دەپارێزدرێ، بێتوو سەفەری وەیڵز بکەن ئاماده بوون و ده‌کارکردنی له زێده‌ی لە هەموو کوێیەک ده‌بینن و بەدەرەوەیە.
لەو سەری دیکەی دنیا، زمانی مائۆری لە نیوزلاند بە ڕێگەی سیستمێکەوە کە پێی دەڵێن هێلانەی زمان،و یەکەمجار لە ساڵی 1982 دا وەگەڕ کەوت پارێزراوە. ئەو هێلانانەی زمان ڕێکخراوی ئەوتۆن کە منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵانیان لە کەشوهەوای ماڵێ دا تێدا دەحاوێندرێنەوە و بەبەردەوامی لە ژێر کارتێکەری زمانەکەدان. ئەو کەسانەی لەوێ کار دەکەن هەموو ئاخێوەری زمانی مائۆری و سەر بە کۆمەڵگەی خۆجێیین. ئامانج لەو پڕۆژەیە ئەوەیە کاتێک منداڵان ئەو هێلانانە بەجێ دەهێڵن تەواو لە زمانەکە ڕاهاتبن، و کاتێک گەورەدەبن خۆیان ببن بە نموونە و سەرمەشق بۆ وەجی نوێی منداڵانی پچکۆڵە.
لە سەرتاسەری جیهاندا نموونەی ئەوتۆ هەن. بەرنامەیەکی زمانی دیکەی ئەوتۆ لە هاوایی بەڕێوەچووە و ئاکامی زۆر دڵخۆشکەری بۆ زمانی هاوایی لێ کەوتووەتەوە. هەمان شت بۆ زمانی تاهیتی(لە تاهیتی) و زمانی یوکاگیر( لە سیبێریا) کراوە. لەئەمریکای باکووری، ناڤاجۆ، سێنێجاو مۆهاوک لەو چەندین زمانە خۆجێییانەن کە لەورووژانی مەیل و وشیاری کۆمەڵگە خۆجیییەکان لە خوارەوە که‌لکیان وه‌رگرتووه و ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ پشتیوانی سیاسی لە" سەرەوە ڕا"، لە شکڵی هەنگاونانەوە بۆ دەستەبەر کردنی مافی زمانی . و کاتێک ئەو زمانەی خەریکی بووژانەوە و زیندوو بوونەوەیە دەرجەیەک لە ئۆتۆنۆمی سیاسیشی لە پشت بێ، ئەو دەمی بەخۆدا هاتن و پێشکەوتنی ئەوەندەی دیکەش چاوڕاکێشە، هەر وەک لە نموونەی زمانی فایرئۆیی دا دەیبینین، کە لە دوڕگەکانی فایرئوێ قسەی پێدەکرێ، دوای ئەوەی دەوڵەتی دانمارک جۆرەیەک لە ئۆتۆنۆمی بۆ ئەو دوڕگەنشینانە سەلماند.
زمانێک دەکرێ لە لینگەفرتەی سەرەمەرگیشدا ڕزگار بکرێ. نموونەی ئەوەش چلۆنایەتی زمانی ئاینوو یە لە ژاپۆن، کە دوای ساڵانی درێژ لە کەمتەرخەمی لە گەڵ کردن و سەرکوتکرانی گەیشتبووە حاڵێکی ئەوتۆ تەنێ هەشت کەس مابوون قسەیان پێدەکرد و هەمووشیان بەساڵداچوو بوون. لە گەڵ ئەوەشدا، سیاسەتەکانی نوێی حکوومەت ، بۆچوونی تازە و مەیلێکی ئەرێیی لێکەوتەوە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ئەو زمانە. چەندین کەسی "نیوە ـ ئاخێوەر" بەو زمانە ـ خەڵکی ئەوتۆی کە پێیان خۆش نەبوو بەو زمانە قسە بکەن لە بەر بۆچوونی نەرێیی ژاپۆنی ئاخێوەران ـ هان دران بۆ ئەوەی کە دیسان ببنەوە بە ئاخێوەرانی چالاکی زمانەکە. ئەو مەیلە بووژاوەیە و‌ئێستا لە نێو منداڵانیش دا پەرەی پێدەدرێ، و زمانەکە ئاهێکی وەبەر هاتووەتەوە و لە پێوەندی گشتیدا زۆر زیاتر ده‌کار ده‌کردرێ و تۆڵه‌ی ساڵانی دوورودرێژی که‌مته‌ر خه‌می له گه‌ڵ کرانی ده‌کاته‌وه.
چەندین لە زمانانی ڕەسەنی ئوسترالیایی کە بەشێوەیەکی جیدی لە ژێر مەترسی دابوون، لە سایەی حەول و تێکۆشانی کۆمەڵگەکان، خەباتی زمانناسانی ئوسترالیایی ، و یارمەتی ڕێکخراوە زمانی و کولتوورییە خۆجێییەکان دا ئێستا پارێزراون و بووژێندراونەتەوە.وئەگەر مادە و کەرەستەی باش لە بەردەست دابێ، تەنانەت زمانانی کووژاوە و مردووش دەکرێ زیندوو بکرێنەوە و گیانیان بە بەردا بکرێتەوە. زمانی کاورنا، لە خوارووی ئوسترالیا لە نموونەی ئەو زمانانەیە. ئەو زمانە بۆ ماوەی سەدەیەک دەچوو کە ئیدی قسەی پێنەده‌کرا و کپ ببوو، بەڵام بەڵگە و کەرەستەیەکی باش لە سەر ئەوزمانە پارێزرابوو جا، کاتێک بزووتنەوەیەکی بەهێز بۆ بووژاندنەوەی پەرەی سەند، دەرفەتی ئەوە ڕەخسا زیندوو بکرێتەوە.
دیارە ئەو زمانەی کە زیندووکراوەتەوە هەر هەمان زمانی ماک نییە، ئەو بوارەی نییە کە زمانە ماکەکە هەیبووە، و زۆربەی وشەکۆنەکانیشی نەماون، بەڵام هەرنەبێ دەکرێ وەکوو یەک لە نیشانەکانی ناسێنەی ئەو خەڵکە بێ کە بە زمانی خۆیانی دەزانن. و هەتا ئەوکاتەی کە خەڵک بەردەوام بن وەکوو نیشانەیەک لە ناسێنەی خۆیان بینرخێنن، و ئامادەیی ئەوەیان تێدا هەبێ لە سەر به‌کارهێنانی بەردەوام بن؛ دەتوانێ ئەرکی نوێ و وشەی نوێ وه‌كوو هەموو زمانێکی زیندووی دی پێش بخا.
هێشتا زۆر زوویە دابێی ئەو زمانە زیندووکراوانە پێشبینی بکرێ، بەڵام لە هێندێک لە بەشەکانی جیهان دا بۆچوونی ئەرێیی سەبارەت بەئەوان هەیە وپشتیوانی جەماورییان لێ دەکرێ کە ئەوەش پێشمەرجی مانەوەی زمانە. مەیلێکی ئەوتۆ دەکرێ لە بریتانیا ببیندرێ، لە شکڵی جوڵانەوەی بەگوڕ بۆ پشتیوانیکردن لە بووژاندنەوەی زمانانی کۆرنیشی ومانکسی کە دوایین ئاخێوەرانیان زۆر لە مێژە نەماون و سەریان ناوەتەوە. بە ڕیگەیەکی ئاوا چاوەڕواننەکراو بەڵام دڵگەرمانەدا لەوانەیه ببینین کۆی گشت زمانەکانی دنیا لە باری هه‌ژمارییه‌وه زیاد بكا.
بەدیل: لە کیسدانی هەتاهەتایی
ڕزگارکردن و پاراستنی زمانان هەم بە گران ڕادەوەستێ، هەم کاتی پێدەوێ و هەم دەبێ وزەیەکی زۆری بۆ بەخت بکرێ؛ بەڵام ئەو ئەرکە هەتا بڵێی بەنرخە و لە جێی خۆی دایە.
ئاستەمە مرۆ لەقووڵی ئه‌و هەست بە خۆشی و شانازی کردنە تێ‌بگا کاتێک خەڵک بۆیان ده‌رده‌که‌وێ زمانەکەیان ده‌توانێ بژی و بمێنێته‌وه . هەر ئاواش ئاستەمە مرۆ بەو خەفەت و پەژارەیە بزانێ کە لەدەست دانی زمانێک سازی دەکا، ئەگەربۆ خۆی تەجروبەی نەکردبێ. نووسەری ئوسترالیایی دەیڤید مالوف، لە چیرۆکە کورتەکەیدا " تاقە ئاخێوەری زمانەکەی" ئەو هەستە ئاوا گەڵاڵە دەکا (1985): " کاتێک بیر لە زمانەکەم دەکەمەوە کە ئیتر چبڕ لە زاری مرۆیاندا ناگەڕێ مچوڕکێکی ئاوا بە لەشم دا دێ کە قووڵترە لە مردنی خۆم، چونکوو ئەوە مردنی لە سەر یەک که‌ڵه‌که‌بووی گشت مرۆڤایه‌تییه".
مردنی زمان وەک هیچکام لە شکڵەکانی دیکەی بزر بوون ناچێ. کاتێک خەڵک دەمرن، نیشانەی ئامادە بوونی خۆیان لە جیهاندا، لە شکڵی ئەو جێیەی لێی ژیاون ، کێلی گۆڕەکانیان و کارە دەستییەکانیان لە دوای خۆیان بە جێ دەهێڵن ـ بە وشەیەک کۆنینەناسی خۆیان دەهێڵنەوە، بەڵام کاتێک زمانێک دەمرێ، کە پێشتر بەڵگەی لە سەركۆنەکراوەتەوە و ئاستە نەکراوە، وەک ئەوە وایە کە قەت نەبووبێ .
سه‌رچاوه :
How Language Works
David Crystal
Penguin Books, First published 2006
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
9:51 PM
0
comments
Thursday, September 25, 2008
زمانه‌کانی هیندووستان

زمانه‌کانی هیندووستان
نووسینی ماڵپه‌ڕی Indiansaga
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
شێوه قاره‌ی هێند له ژماره‌یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی جیاوازی زمانی پێک هاتووه که هه‌رکامه‌یان له زمان و کۆلتورێکی هاوبه‌شدا شه‌ریکن. خه‌ڵکی هیندووستان به زۆر زمان و دیالێکتان قسان ده‌که‌ن که زۆربه‌یان شێوه‌زاری 15 زمانی سه‌ره‌کین.
هێندێک له زمانه‌کانی هیندووستان مێژوویه‌کی درێژی ئه‌ده‌بییان هه‌یه - ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بییاتی سانسکریت زیاتر له 5000 هه‌زار ساڵ و ته‌مه‌نی تامیل ده‌گاته 3000 ساڵ. هیندووستان هه‌ر وه‌ها زمانی ئه‌وتۆشی هه‌یه که شێوه‌زاری نووسینیان نییه. له هیندووستان 18 زمان به ڕه‌سمی ناسراون ( له ساڵی 1992 زمانانی کۆنکانی، مانیپیووری و نێپالی له‌و لیسته‌یه زیاد کران)و هه‌ر کام له‌و زمانانه ئه‌ده‌بییاتێکی زۆر گرینگ و ده‌وڵه‌مه‌ندیان به‌رهه‌م هێناوه.
ئه‌و زمانانه ئه‌گه‌رچی له زۆر ڕووه‌وه له یه‌ک جیاوازن، به‌ڵام هه‌موویان له پێناو کولتوورێکی یه‌کده‌ست دا کار ده‌که‌ن که جه‌وهه‌ری ئه‌ده‌بییاتی گه‌وره‌ی هیندووستان پێک ده‌هێنێ.ئه‌وه پێشکه‌وتنێکه‌له سه‌رزوه‌ینی له‌هجه‌ی زۆروزه‌وه‌ندی جۆر به جۆر دا.ژماره‌ی ئاخێوه‌رانی هه‌ر کام له زمانه‌کان له یه‌کدی زۆر جیاوازن. بۆ نمونه، هیندی زیاتری له 250 میلیۆن که‌س ئاخێوه‌ری هه‌یه، به‌ڵام به ڕێژه خه‌ڵکێکی زۆر که‌م به زمانی ئاندامانێس قسه ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌رچی به هێندێک له زمانه‌کان ده‌گوترێ زمانی " هۆزی " یان "خۆجێیی"، به‌ڵام ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌ی قسه‌یان پێده‌که‌ن له‌وانه‌یه له‌و ئاخێوه‌رانه زیاتربن که به‌هێندێک له زمانه ئوڕووپاییه‌کان ده‌دوێن. بۆ نموونه به‌یلی و سانتالی که هه‌ردووکیان زمانی هۆزی ین، هه‌ر کامێکیان زیاتر له 4 میلیۆن که‌س قسه‌یان پێده‌که‌ن. نزیکه‌ی دوومیلیۆن که‌س به زمانی گۆندی قسه ده‌که‌ن. له فێرگه‌کانی هیندووستان دا به 58 زمانی جیاواز ده‌خوێندرێ. له هیندووستان به 87 زمان ڕۆژنامه ده‌رده‌چێ، به 71 زمان به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی هه‌یه و به 15 زمانان فیلم دروست ده‌کرێ.
زمانه‌کانی هیندووستان سه‌ر به چوار بنه‌ماڵه‌ی زمانیین: هیندو – ئوڕووپایی، دراڤیدیایی، مۆن – خمێر و چینی و- تیبه‌تی. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتووانی هیندووستان به زمانه‌کانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی هیندو-ئوڕووپایی و دراڤیدییایی قسه ده‌که‌ن. بنه‌ماڵه زمانییه‌کان که‌متازۆر به سه‌ر گرووپه جوگرافییایه‌کاندا دابه‌ش ده‌بن. زمانه‌کانی سه‌ر به گرووپی هیندو-ئوڕووپایی به شێوه‌ی سه‌ره‌کی له هه‌رێمه‌کانی باکوور و نێوه‌ڕاست دا قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
زمانه‌کانی خوارووی هیندووستان به شێوه‌ی سه‌ره‌کی سه‌ر به گرووپی زمانانی دراڤیدیایین.هێندێک ده‌سته‌ی ئێتنیکی له ئاسام و هێندێک له به‌شه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندووستان به زمانانی گرووپی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی مۆن-خمێر قسه ده‌که‌ن.ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له هه‌رێمی هیمالییای باکووری و له نزیک سنووری بورمه ده‌ژین به زمانه‌کانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی چینی و- تیبه‌تی قسه ده‌که‌ن. ئاخێوه‌رانی 54 زمانی جیاوازی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی هیندو – ئوڕووپایی سێ له چواری حه‌شیمه‌تی هیندووستان پێک ده‌هێنن. 20 زمانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی له لایه‌ن یه‌ک له چواری دانیشتووانه‌وه قسه‌یان پێده‌کرێ. ئاخێوه‌رانی 20 زمانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی مۆن – خمێر و 98 زمانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی چینی و- تیبه‌تی دوو له سه‌دی دانیشتوانن
ئه‌ده‌بییاتی هیندووستان
ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌ده‌بییاتی هێندووستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له 5000 هه‌زار ساڵ لهمهوپێش. ئه‌وه ده‌قه کلاسیکه‌کانی دینی هیندوویایه‌تی، بوودایه‌تی، جه‌ینییایه‌تی، و سیکایه‌تی ؛ ئه‌ده‌بییاتی دیوه‌خانی پادشاکانی هیندووستان؛ شێعری زاره‌کی و گۆرانی؛ شێعر و په‌خشانی تازه که بیر‌و هزری نوێ ده‌رده‌برن وه‌به‌ر ده‌گرێ.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و وه‌جانه‌ی به دووی یه‌کدیدا هاتوون هه‌رکامه‌یان ئه‌ده‌بییاتی هیندووستانیان ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه و به‌شی خۆیان تێخستووه، ده‌قه که‌وناراکان هێشتاش کارلێکه‌رییان هه‌یه. تا سه‌روبه‌ندی مۆدێڕن،به ئاسایی ئه‌ده‌بییات به ڕێگه‌ی نواندن و گوتنه‌وه‌ی ده‌گه‌یشته بیسته‌ران. ده‌ق و چیرۆکه دینییه‌کان، که زۆریان زۆرجار زۆر دوورودرێژ بوون، له به‌ر ده‌کران و به شێوه‌ی زاره‌کی سینگ به سینگ له وه‌جێکه‌وه ڕاده‌گوێزران بۆ وه‌جێکی دیکه.جا بۆیه ئه‌گه‌رچی نزیکه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی خوارووی ئاسیا نه‌خوێنده‌وارن و ناتوانن بخوێننه‌وه و بنووسن، به‌ڵام کولتووری هه‌رێمه‌که هه‌تا بڵێی به‌ره‌وپێش چووه.
ئه‌ده‌بییاتی شێوه قاڕه‌ی هیندووستان به سه‌ر سێ سه‌روبه‌نداندا دابه‌ش ده‌کرێ. سه‌رده‌می که‌ونارا، که زمانی سانسکریت باڵا ده‌ست بوو ( تا نزیک 1000 سال دوای زایینی خایاند) سه‌روبه‌ندی نێوه‌ڕاست ، له نزیکه‌ی 1000 ساڵ دوای زایین تا به‌راییه‌کانی 1800 ( که له‌و ماوه‌یه‌دا زمانه هه‌رێمییه‌کان به‌ره‌وپێشچوون)؛ و سه‌روبه‌ندی مۆدێڕن، که فه‌رهه‌نگی ئوڕووپایی کارلێکه‌ری له‌سه‌ری هه‌بووه.له دوو سه‌روبه‌ندی یه‌که‌مدا، زۆربه‌ی ئه‌ده‌بییات شێعر بوو یان به شێوه‌ی ئێپیگرام ( شێعرێکی کورتی، به نێوه‌رۆک) ، ئه‌گه‌رچی په‌خشانیش ده‌کار ده‌کرا. له سه‌روبه‌ندی مۆدێرن دا، به‌کارهێنانی په‌خشان به ته‌واوی پێش خراوه.
ئه‌ده‌بییاتی هیندووستان به زۆر زمانان نووسراوه. هه‌ر زمانه‌ی به‌شی خۆی تێخستووه و تایبه‌تمه‌ندی له‌مه‌ڕ خۆی تێدا ده‌ربڕیوه.به‌ڵام له سه‌رتاسه‌ری مێژووی ئه‌ده‌بییاتی هیندووستاندا،زمانه‌کانی ئه‌وێ له یه‌کتریان وه‌رگرتووه و له بابه‌ت، شێواز، په‌شێوی، ئاڕاسته و جوڵانه‌وه‌کانیاندا هاوبه‌ش بوون.
ئه‌ده‌بییاتی هه‌ر زمانێکی تایبه‌تی، فۆڕم، ڕه‌مز و نیانسی له مه‌ڕ خۆی هه‌یه، جابویه زۆر مهنتیقیتره ئه‌گه‌ر بگوترێ له هیندووستان به ڕاده‌ی ئه‌ده‌بییات، زمان هه‌نه که له ئه‌ده‌بییات دا پشکووتوون و گوڵیان کردووه. وڵامی هاودڵی نووسه‌رانی ئافرێنه‌ری هێندووستان به زۆر زمانان بۆ گیروگرفتی هاوبه‌ش و ئه‌زموونی وه‌کوو یه‌ک بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ڕوون و ئاشکرایه.
سانسکریتی قسه پێکرتن ئه‌و کانییه‌یه که زمانه‌کانی ئاریایی هیندووستان له‌وه‌وه هه‌ڵقوڵیون؛ به‌شی سه‌ره‌کی وشه‌کان و سیستمی گه‌ردان کردنیان له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه دێ. ته‌نانه‌ت زمانانی دراڤیدیاییش که بناخه‌یه‌کی به ته‌واوی جیاوازی وشه‌ڕۆنانیان هه‌یه له بواری وشه و فۆنۆلۆژییه‌وه قه‌رزداری سانسکریتن جگه له ڕێزپه‌ڕی زمانی تامیل نه‌بێ.
له باری مێژینه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه به دوای سانسکریت دا تامیل دێ. زمانی ئۆردوو ته‌نێ خاوه‌نی میراتێکی نزیک پێنجسه‌دساڵه‌یه. هیندی شوێنێکی هه‌ڵکه‌وتووی هه‌یه له قه‌واره‌ی سه‌رتاسه‌ی دا وه‌کوو زمانی ڕه‌سمی یه‌کێتی هیندووستان و شه‌ش ده‌وڵه‌ته‌کانی.
سانسکریت
سانسکریتی کۆن پێی ده‌گوترا ڤێدیک یان سانسکریتی ڤێدیک و زۆر پێچه‌ڵپێچتر بوو له شێوه‌زاری دواتری ئه‌و زمانه، که نێوی سانسکریتی کلاسیک بوو. زمانی ڤێدێک به گۆڕانی به سانسکریتی کلاسیک هاسانتر بووه‌وه. له ساڵانی 400ی به‌ر له زایین، ڕێزماننووس پانینی شه‌رحێکی زۆر به ورده ڕیشاڵی له سه‌ر سانسکریتی کلاسیک نووسی،.ئیدی ئه‌وه پێشی به‌وه گرت زمانی ئه‌ده‌بی (زمانی نووسین) ئاڵوگۆڕی زیاتری تێدا بکرێ.
سانسکریت نوێنه‌رایه‌تی ده‌ستکه‌وتی هه‌ره گه‌وره‌ی زمانانی هیندو- ئاریایی ده‌کا. ئه‌گه‌رچی له‌م ڕۆژگاره دا زۆر که‌م قسه‌ی پێده‌کرێ، سانسکریت له قانوونی بنچینه‌یی دا وه‌کوو زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی په‌ژرێندراوه.
سانسکریت کۆنترین زمانی ئه‌ده‌بی هیندووستان و بنچینه‌ی زۆرێک له زمانه مۆدێڕنه‌کانی هه‌نووکه‌ی هیندووستانه،له وانه هیندی و ئۆردوو. شێوازی دیالێکتی هه‌ره به‌رایی ئه‌و زمانه، واته ڤێدیک، له لایه‌ن ئاریاییه‌کانه‌وه قسه‌ی پێده‌کرا.سانسکریت وه‌کوو زمانێکی زیندوو نزیکه‌ی ساڵی 100ی به‌ر له زایین دامرکا و کپ بوو، باوه‌کوو ئه‌وه‌ش، هه‌ر وه‌ک زمانی لاتین له ڕۆژئاوا، سانسکریت به‌رده‌وام بوو که زمانی ده‌ربار و شێعر و دراما بێ. هه‌ر وه‌ها وه‌ک زمانێکی زانین بوو بۆ زانست، فه‌لسه‌فه و ده‌قه دینییه‌کان. ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش، هێندێک له زانایان له هیندووستان، به زمانی سانسکریت ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه، قسه‌ی پێده‌که‌ن و پێی ده‌نووسن.
سانسکریت هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌نگانی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له سانسکریتی ڤێدیک هاسانتره،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سانسکریتی کلاسیک زۆر له زمانانی مۆدێڕن پێچه‌ڵپێچتره. ئه‌و زمانه 10 واڤێل و 4 دیفتۆنگی هه‌یه.هه‌ر وه‌ها 25 ده‌نگی کۆنسۆنانت و 4 شێوه واڤێل، هه‌ر وه‌هاده‌نگی فیتوو ئامال ؛جگه له‌مه دوو ده‌نگی هه‌ناسه‌یی ، و ده‌نگێکی نێوکه‌پۆیی هه‌یه.
ڕێزمانی سانسکریت زۆر ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچه. بۆ نموونه ناو و ئاواڵناو سێ جینسییه‌تیان هه‌یه (نێر، مێ و بێلایه‌ن). ئه‌وان به سێ ژماره‌ی ڕێزمانی گه‌ردان ده‌کرێن ( تاک، دوویی و کۆ). ئه‌وان هه‌ر وه‌ها خاوه‌ن هه‌شت دۆخن (بکه‌ری، به‌رکاری، ئامرازی،دۆخی به‌رکاری بێ ناوگر،دۆخی به‌رکاری دراوه پال ،دۆخی خاوه‌نه‌تی، دۆخی جێگره‌وه،دۆخی نه‌دا) سیستمی کرداریش هه‌روا پێچه‌ڵپێچه.
ئه‌و زمانه، خاوه‌نی هه‌شت دۆخی ڕێزمانی به‌شه‌کانی ئاخافتنه ( شێوازی گه‌ردانکردنی ناو، جێناو و ئاوه‌ڵناو).
هه‌ر وه‌ها سێ دۆخی "هه‌ژماریی" هه‌یه -- واته تاک، کۆ و دوویی(دۆخێکی ناو، ئاوه‌ڵناو و کردار کاتێک بۆ ئاماژه به دوو که‌س یان دووشت ده‌کارده‌کردرێ). له‌و زمانه دا سیستمێکی گرینگی چۆن نووسین هه‌یه که پێی ده‌گوترێ ساندی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کۆتایی وشه به‌پێی ده‌نگی دراوسێ ئاڵوگۆڕی به سه‌ر دا دێ
دراڤیدیایی
زمانه‌کانی خوارووی هیندووستان له بنه‌ماڵه‌ی زمانه دراڤیدیاییه‌کان پێک دێن. ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی به زمانه‌کانی
بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دراڤیدیایی قسه ده‌که‌ن له‌و به‌شانه‌ی هیندووستانیش ده‌ژین که زمانه باکوورییه‌کان بالاده‌ستن. نزیک 250 میلیۆن که‌س له خه‌ڵکی هیندووستان به زمانانی بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی قسه ده‌که‌ن.
زمانانی بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی بۆ خۆیان ده‌سته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆن و به پێچه‌وانه‌ی ئاخاوتنه‌کانی ئاریایی، ئاوستری یان چینی و – تیبه‌تی، چ پێوه‌ندی و خزمایه‌تییان نییه له ده‌ره‌وه‌ی شێوه قاڕه‌ی هیندووستان، واته، هیندووستان، پاکستان و به‌نگالادێش. بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دراڤیدییایی دووه‌مین ده‌سته‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی زمانان له هیندووستان،و %25 گشت له دانیشتووانی هیندووستان قسه‌یان پێده‌که‌ن. له شێوه قاڕه‌ی هیندووستان دا ئه‌م بنه‌ماڵه‌ی زمانانه ده‌کرێ به سه‌ر سێ لک دا دابه‌ش بکرێن-
1. لکی باکووری له زمانی براهوویی پێک دێ که له به‌لووچستان قسه‌ی پێ ده‌کرێ و زمانانی کوروخ و ، ماڵتۆ که له به‌نگاڵ ئۆریسا قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
2. لکی دووهه‌م بریتییه له زمانی تێلوگۆ و ژماره‌یه‌ک له‌هجه‌ی دیکه که له نێوه‌ڕاستی هیندووستان قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
3. لکی باشووری له زمانانی تامیل، کانناندا، ماڵایاڵاما، توڵوو، باداگا، تۆدا،کۆتا و کۆداگۆ پێک دێ. زمانه هه‌ره چاوڕاکێشه‌کانی ده‌سته‌ی بنه‌ماڵه‌ی دڕاڤیدیایی بریتین له :
1. زمانی تێلوگۆ، که زمانی ده‌وڵه‌تییه له ئاندهرا پرادێش، و له باری ژماره‌وه گه‌وره‌ترین زمانی ناو بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دڕاڤیدیایی یه.
2. تامیل، زمانی ده‌وڵه‌تی یه له تامیل نادوو، به ڕواڵه‌ت کۆنترین و پاکترین لکی زمانانی بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی یه.
3. کانناندا ( که کانارێسێ شی پێده‌ڵێن)، زمانی ده‌وڵه‌تییه له کارناتاکا، ئه‌مه‌ش زمانێکی که‌ونارای بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی یه که سه‌ربه‌خۆیانه پێش که‌وتووه.
4. ماڵایاڵام ، زمانی ده‌وڵه‌تییه له کێرالا، زمانی هه‌ره پچووک و هه‌ره که‌م ته‌مه‌نی ناو بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دراڤیدیایی یه.
زمانانی دراڤیدیایی ده‌سته‌یه‌کی به ته‌واوی جیاوازن له زمانانی هیندو-ئوڕووپایی، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش زۆر وشه‌یان له زمانی سانسکریته‌وه خواستووه‌ته‌وه. چوار زمانی سه‌ره‌کی ناو بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دراڤیدیایی واته تامیل، تێلوگۆ، کانناندا و ماڵایاڵام چوار له زمانانی فه‌رمی هیندووستانن. دراڤیدیاییه‌کان به‌لانی که‌مه‌وه 4500 ساڵه، له ناوچه‌که ژیاون، و زمانانی دراڤیدیایی میژوویه‌کی ئاسته‌کراوی (تۆمارکراوی) زیاتر له 2000 ساڵیان هه‌یه. ئاخێوه‌رانی زمانه دراڤیدیاییه‌کان هه‌ست به یه‌کێتییه‌کی کولتووری زۆر پته‌و له ناو یه‌کتری دا ده‌که‌ن.
زمانه‌کانی هیندو-ئاریایی
پسپۆڕانی زمان شوێنی سێ قۆناخی سه‌ره‌کییان له پێشوه‌چوونی زمانانی هیندو-ئاریاییدا دا هه‌ڵگرتووه. قۆناخی یه‌که‌م زمانی سانسکریت بوو. خه‌ڵکی کۆچه‌ری دانیشتووی باکووری ڕۆژئاوا له باکووری هیندووستان سه‌روبه‌ندێک به‌ر له ساڵی 1000ی زایینی زمانی سانسکریتیان به‌کار ده‌هێنا.
له قۆناخه‌که‌ی دیکه دا، زمانی پراکریت نزیکه‌ی ساڵی 250ی به‌ر له زایین له سانسکریته‌وه زاوه. پالی یه‌کێکی دیکه له زمانه‌کانی ئه‌و سه‌وبه‌نده بوو که ئه‌ویش له سانسکریته‌وه فرچکی گرت. له نزیکه‌ی ساڵی 1000ی دوای زایینه‌وه، شێوه‌زاره‌کانی دواتری پراکریت، که هه‌موو به‌یه‌که‌وه به ئاپابهرامشا نێودێر ده‌کران،زمانه جۆربه‌جۆره هه‌رێمییه‌کانیان لێ‌بوو که له‌م ڕۆژگاره دا ده‌کار ده‌کرێن.
زمانه مۆدێرنه سه‌ره‌کییه‌کانی که له شێوه‌زاره جۆربه‌جۆره‌کانی هه‌رێمی ئاپابهرامشا زاون بریتین له ئاسامه‌سێ، به‌نگالی، گوجاراتی، هیندی،که‌شمیری، کۆنکانی، ماراتی، نێپالی، ئۆرییا، پۆنجابی،ڕاجاستانی، و سیندی. ئه‌و زمانانه له ساڵی 1000ی دوای زایینه‌وه ده‌ستیان کرد به سه‌رهه‌ڵهێنان و په‌یدا بوون، به ده‌م به‌ره‌وپێشچوونیانه‌وه،ده‌ستیان کرد به وشه خواستنه‌وه له سانسکریت و هه‌ر وه‌ها زمانی فارسی ( یه‌کێک له زمانه‌کانی سلسله‌کانی موسوڵمانی هیندووستان). ئه‌و زمانانه‌ی باکووری هیندووستان ئێستا زمانانی سه‌ره‌کی هه‌رێمین ، و هه‌ر کامێکیان له لایه‌ن چه‌ندین میلیۆن که‌سه‌وه قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
زمانی نێپالی، که خزمێکی نزیکی زمانی هیندی یه، زمانی نه‌ته‌وه‌یی نێپاله. به‌نگالی زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌نگالادێش و هه‌ر وه‌ها زمانی ڕۆژئاوای به‌نگاله له هیندووستان. زمانی هیندی مۆدێڕن، که له‌سه‌ر بنه‌مای له‌هجه‌ی ده‌لهی هه‌ڵنراوه به‌ڵام زۆر وشه‌شی له سانسکریت خواستووه‌ته‌وه، زمانی زۆربه‌ی خه‌ڵکه له هیندووستان. زمانی ده‌سته‌خوشکی هیندی، واته ئۆردوو هه‌ر هه‌مان ڕێزمانی هه‌یه به‌ڵام زۆر وشه‌ی له فارسی و عه‌ڕه‌بییه‌وه خواستووه‌ته‌وه. ئۆردوو زمانی نه‌ته‌وه‌یی یه له پاکستان.
زمانه مۆدێڕنه هیند و – ئاریاییه‌کان جگه له وشه‌ی خوازراوه له فارسی و عه‌ڕه‌بییه‌وه زۆر وشه‌شیان له زمانی ئینگلیسی و زمانانی دیکه‌ی ئوڕووپاییه‌وه خواستووه‌ته‌وه. زمانه مۆدێرنه سه‌ره‌کییه‌کانی که له شێوه‌زاره جۆربه‌جۆره‌کانی هه‌رێمی ئاپابهرامشا که‌وتوونه‌ته‌وه بریتین له ئاسامێسێ، به‌نگالی، گوجاراتی، هیندی، که‌شمیری، ماراتی،ئۆرییا، پونجابی، ڕاجاستانی، ئۆردوو و سیندی.
* ئاسسامێسێ، زمانێکی هێندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمییه له ویلایه‌تی (ده‌وڵه‌تی) ئاسسام. ئاسسامێسێ له سه‌ده‌ی 13ی زایینی به‌مڵایه‌وه زمانێکی ئه‌ده‌بی پێش خستووه.
* به‌نگالی، یه‌ک له زمانه سه‌ره‌کییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی زمانانی هیندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمییه له ڕۆژئاوای به‌نگاڵ، نزیکه‌ی 200 میلیۆن که‌س قسه‌ی پێده‌که‌ن، زۆربه‌ی ئه‌وان ئێستا له به‌نگالادێش واته ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستانی پێشوو ده‌ژین. ئه‌م زمانه ئێستا یه‌کێک له هه‌ره زمانه پێشوه‌چووه‌کانی هیندووستانه.
* گوجاراتی،یه‌ک له‌زمانانی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی هیندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمی ویلایه‌تی گوجاراته. له ده‌وروبه‌ری ساڵی 1200 ی دوای زایینه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد به‌وه‌ی که ببێ به زمانێکی سه‌ربه‌خۆ.
* هیندی، له باری ژماره‌ی ئاخێوه‌رانه‌وه گه‌وره‌ترین زمانی نێو بنه‌ماڵه‌ی زمانانی هیندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمی هیندووستانه. له‌نێو له‌هجه‌جۆربه‌جۆره‌کانی هیندی دا، ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی که وه‌کوو هیندیی ڕه‌سمی هه‌ڵبژێردراوه سته‌نداردی خاریبۆلی یه، که به ڕێنووسی دێڤاناگاری ده‌نووسرێ. هیندی دوو ئه‌ده‌بییاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێناوه، ئۆردوو و هیندیی (به‌رز).هه‌ردووکیان عه‌ینی ڕێزمانیان هه‌یه و وشه بنچینه‌ییه‌کانیان وه‌ک یه‌ک وایه. جیاوازیان له ڕێنووس و ده‌کار کردنی وشه‌ی به‌رزتر دایه.زمانی ئۆردوو به خه‌تی ئاڵوگۆڕکراوی فارسی و- عه‌ڕه‌بی ده‌نووسرێ و بۆ نووسینی هیندی خه‌تی ناگاری به‌کار ده‌هێندرێ، شێوه‌زاری هیندی لای په‌سندتره وشه‌ی په‌تی هیندی به‌کار بهێنێ، به پێچه‌وانه له ئۆردوو دا ژماره‌یه‌کی زۆر وشه‌ی خوازراوه‌ی فارسی و عه‌ڕه‌بی هه‌ن.
* که‌شمیری، زمانێکه سه‌ر به ده‌سته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هیندو-ئاریایی، زۆر جار به هه‌ڵه ده‌کوترێ که زمانی ده‌وڵه‌تی بێ له جاموو & که‌شمیر. له کاتێکدا له جاموو&که‌شمیر، ئۆردوو زمانی ده‌وڵه‌تییه. ئه‌ده‌بییاتی که‌شمیری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1200ی دوای زایین. به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی زمانێکی پێشوه‌چووه.
* ماراتی، سه‌ر به زمانانی کۆلکه‌ی هیندو-ئاریایییه و له مه‌ڵبه‌ندی ماهاراشترا زمانی ڕه‌سمییه. ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌و زمانه ته‌نێ له سه‌ده‌ی 13ی زایینه‌وه ده‌ست پێده‌کا، به‌ڵام هه‌نووکه ئه‌ده‌بییاتێکی ته‌واو پێشوه‌چووی مۆدێڕنی هه‌یه.
* ئۆرییا، زمانی فه‌رمی ئه‌یاله‌تی ئۆریسسایه. ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئاسته‌کراوی (تۆمارکراوی) زمانی ئۆرییا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ده‌ی 10 هه‌می زایینی. به‌ڵام که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی ئه‌و زمانه ته‌نێ له سه‌ده‌ی 14 هه‌م به‌ملایه‌وه ده‌ست پێده‌کا.
* پونجابی، یه‌ک له زمانانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی هیندو- ئاریایی، و زمانی ڕه‌سمی ئه‌یاله‌تی پونجابه. پونجابی له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که زمانێکی له مێژینه‌یه، ته‌نێ له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌مه‌وه بووه به زمانێکی ئه‌ده‌بی. ئه‌م زمانه به ڕێنووسی گورومووخی ده‌نووسرێ.
* ڕاجاستانی، لکێکه له کۆلکه‌ی زمانانی هیندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمی ئه‌یاله‌تی ڕاجاستانه.
* سیندی، لکێکه له بنه‌ماڵه‌ی زمانانی هیندو- ئاریایی. نزیکه‌ی 16 میلیۆن که‌س قسه‌ی پێده‌که‌ن، که له‌وانه 6 میلیۆنیان له سیند (پاکستان)، و ئه‌وانی دیکه زۆربه‌یان له هیندووستان ده‌ژین. بۆ نووسینی زمانی سیندی له پاکستان ئه‌لفوپێتکه‌ی ئاڵوگۆڕکراوی فارسی و- عه‌ڕه‌بی ده‌کار ده‌کرێ. و ئاخێوه‌رانی سیندی له هیندووستان بۆ نووسینی زمانه‌که‌یان به شێوه‌ی سه‌ره‌کی ڕێنووسی دێڤاناگاری به‌کار ده‌هێنن.
* ئۆردوو، که زمانی ده‌وڵه‌تییه له جاموو&که‌شمیر، له هیندووستان نزیکه‌ی 20 میلیۆن که‌س قسه‌ی پێده‌که‌ن.
سه‌رچاوه:
Indiansaga.info.com
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
4:37 PM
0
comments
Tuesday, September 23, 2008
ئامه‌د: 10 هه‌زار که‌س ژ بۆ زمان مه‌شییان ------------------ ، قۆسه‌رییا ژی گۆت؛ زمانێ مه هه‌بوونا مه‌یه
<
ئامه‌د: 10 هه‌زار که‌س ژ بۆ زمان مه‌شییان
23/9/2008
خوه‌پێشاندانێن ژ بۆ په‌روه‌رده‌یا ب زمانێ زکماکی ب به‌رفره‌هی به‌رده‌وام دکن. ل ئامه‌د، وان، سێێرت و نسێبینێ ب ده هه‌زاران که‌س ده‌رکه‌تن کۆلانان.
________________________________________
خوه‌پێشاندانێن ژ بۆ په‌روه‌رده‌یا ب زمانێ زکماکی هه‌ر کو دچه بهرفرهه دبه. خوه‌پێشاندان ژ ئالییێ ته‌زپه تێن لدارخستن و دته‌په ئالیکارییه‌ک بهرفرهه دکه.
رۆژا بۆهری ژی ل ئامه‌دێ 10 هه‌زار که‌س ل به‌ر ئاڤایییا دته‌پێ ل هه‌ڤ جڤییان و ب درووشمه‌یا'ئاسیمیلاسیۆن سوجه‌کی مرۆڤاهییێ یه' و 'ئێدی به‌سه، ئه‌م مافێ په‌روه‌رده‌هییا ب زمانێ زکماکی دخوازن، به‌ر ب ئۆفیسێ ده مه‌شییان. د خوه‌پێشاندانا ئامه‌دێ ده سه‌رۆکێ دته‌پێ ئه‌حمه‌د تورک، شاره‌دارێ دیاربه‌کرێ، به‌رپرسێن سازییێن سڤیل یێن دیاربه‌کرێ، برێڤه‌برێن دته‌پێ یێ ناڤنه‌دی ودیاربه‌کرێ و له‌یلا زانا ژی به‌شدار بوون.
د ئاخاڤتنان ده هاته ده‌ستنیشانکرن کو مافێ په‌روه‌رده‌یا ب زمانێ زکماکی مافه‌ک ئه‌ساسی یێ مافێن مرۆڤا یه و ئه‌ڤ ماف ژ بۆ زارۆکێن کورد ژی مافه‌ک ره‌وا یه.
ب هه‌مان ئارمانجێ ل وانێ، سێرتێ و نسێبینێ ژی خوه‌پێشاندان هاتن لدارخستن و ب هه‌زاران که‌س ژی ل ڤان باژاران ده‌رکه‌تن کۆلانان.
قۆسه‌رییا ژی گۆت؛ زمانێ مه هه‌بوونا مه !
23/9/2008
________________________________________
ب هه‌زاران قۆسه‌ری ژ بۆ مافێ په‌روه‌رده‌هییا ب زمانێ زکماکی مه‌شییان و قێرییان؛ زمانێ مه هه‌بوونا مه یه !، بێ زمان ژیان نا به !
________________________________________
ڤێ سبه‌هێ قۆسه‌ری ژی د چارچۆڤه‌یا کامپانیایا تهیه په یا ب ناڤه‌رۆکا ' ئێدی به‌سه، په‌روه‌رده‌هییا ب زمانێ زکماکی دخوازم' ده‌رکه‌تن کۆلانان.
د مه‌شا کو ل به‌ر ئاڤایییا دته‌پا قۆسه‌رێ ده‌ست پێ کر، سه‌رۆکێ دته‌پا مێردینێ حیلمی ئۆنجو، سه‌رۆکێ دته‌پا قۆسه‌رێ ره‌شاد کایماز، برێڤه‌برێن دته‌پا مێردین و قۆسه‌رێ، نوونه‌رێن سازییێن سڤیل یێن قۆسه‌ر و مێردینێ و نێزی هه‌زار خوه‌نده‌کار و دێڤووباڤ به‌شدار بوون.
خوه‌پێشانده‌ر ژ به‌ر ئاڤایییا دته‌پێ به‌ر ب مدوورییه‌تا په‌روه‌ردێ برێ که‌تن لێ پۆلیس و هێزێن تایبه‌ت رێ نه‌دا کو ئه‌و بگه‌هێژن مدوورییه‌تێ. ل سه‌ر ڤێ یه‌کێ پێشانده‌ران به‌رێ خوه دا پارکا ئاشتییێ و ل وێ جڤییان. د ئاخاڤتان ده ل سه‌ر پێوستییا په‌روه‌رده‌یا ب زمانێ زکماکی هاته راوه‌ستاندن و هاته ده‌ستنیشانکرن کو کورد ژ ڤی مافێ ره‌وا هه‌تا نها بێپارن و ئه‌و نها دبێژن؛ ئێدی به‌سه، ئه‌م په‌روه‌رده‌هییا ب زمانێ زکماکی دخوازن.
د خوه‌پێشاندانێ ده درووشمه‌یێن وه‌کا ؛ زمانێ مه هه‌بوونا مه یه !، بێ زمان ژیان نا به !، ئه‌م کورد ن زمانێ مه کوردی یه ! هاتن ئاڤێتن.
چاڤکانی:
http://www.netkurd.com
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
5:16 PM
0
comments
Monday, September 22, 2008
کورد و پرسا زمانێ ستاندارد
کورد و پرسا زمانێ ستاندارد
موئه‌یید ته‌یب
ل سه‌رانسه‌ری جیهانێ نێزیکی 6000 زمانان هه‌نه. 50% ژ ڤان زمانان ژ لایێ 10.000 و کێمتران دهێنه ب کار ئینان و گه‌له‌ک ژ وان به‌ر ب نه‌مانێ ڤه دچن. ژ هه‌موو زمانێن جیهانێ ژی ب ته‌نێ
زمانێ کوردی
زمانێ کوردی ب هه‌موو زاراڤا و ده‌ڤۆکێن خوه ڤه، زمانێ نه‌ته‌وه‌یا کورده و ڤی زمانی رۆله‌کێ مه‌زن د پاراستنا ناسنامه‌یا کوردی ده گێرایه و هه‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌کێ سه‌خت بوویه ل هه‌مبه‌ری هه‌موو هێرش و پێکۆلێن ،بهوژاندن و ئاسیمیلاسیۆنێ و وه‌ک چیایێن کوردستانێ، خوه و هه‌بوونا نه‌ته‌وه‌یا کورد ژی پاراستیه و ب درێژاهیا دیرۆکێ زمانێ خه‌م و خه‌ون و هیڤیێن مه بوویه و شاکارێن بلند پێ هاتنه نڤیسین. د دیرۆکا هه‌ر زمانه‌کی دا، رۆژا نڤیسین ب وی زمانی هاتیه کرن، رۆژه‌کا گه‌ش و دیرۆکی یه و وه‌ک وهرچهرخانهکا مه‌زن دهێته هژمارتن.
که‌نگی نڤیسین ب زمانێ کوردی هاتیه کرن؟
ده‌رباره‌ی بابا تاهرێ هه‌مه‌دانی هه‌تا ئه‌ڤرۆ ژی بگرووڤهکێشک هه‌یه کا ئایا زمانێ چارینه‌یێن وی یێن کو پشتی چارسه‌د سالان ژ مرنا وی هاتنه نڤیسین، زاراڤایه‌کا فارسی یه یان زمانه‌کێ سه‌ربخوه یه یان ژی یه‌ک ژ زاراڤایێن کوردی یه و ل سه‌ر ڤێ پرسێ دیتنێن جودا جودا هه‌نه. د دووڤ بابا تاهرێ هه‌مه‌دانی ده کی دهێت کو ب زمانێ کوردی نڤیسیه و چ گومان ل سه‌ر کوردیبوونا زمانێ وی نینه؟
شه‌ره‌فخانێ به‌دلیسی د شهرهفنامهیێ ده ناڤێ شایرهکێ کورد دینه کو 100 سالان پێش مه‌لایێ جزیری ژیایه و ناڤێ وی “میر یه عقوبێ زه‌رقی” بوو و خه‌لکێ مێردینێ بوو ئوو دبێژه کو وی دیوانهکا شیرێن کوردی هه‌بوو و شیرێن وی ئیشرێن دینی بوون و د ناڤ خه‌لکی دا گه‌له‌ک به‌لاڤ بوون. لێ مخابن هه‌تا ئه‌ڤرۆکه ژی چ شیرێن وی نه‌گه‌هشتنه مه و ژ به‌ر هندێ ده‌ستپێکا نڤیسینێ ب زمانێ کوردی ڤه‌دگه‌ریته سه‌رده‌مێ جزیری و فه‌قیێ ته‌یران، به‌ری نێزیکی 500 سالان. ب گۆتنهکا دی زمانێ کوردی و ئینگلیزیا مۆده‌رن ب هه‌ڤ ره بوونه زمانێن نڤیسینێ و کوردی 100 سالان به‌ری زمانێ رووسی بوویه زمانێ نڤیسینێ.
لێ ژ به‌ر کو کورد نه خودان ده‌وله‌ته‌کا نه‌ته‌وه‌یی یا سه‌ربخوه بوونه و سهنتهرهکێ وان یێ دهستهلاتێ نه‌بوویه، ئه‌و زمانێ جزیری پێ نڤیسی نه‌بوو زمانێ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یا کورد و د دووڤ ده و هه‌ر چه‌ند ده‌مه‌کێ گه‌له‌ک درێژ ژی ڤه‌کێشا. نڤیسینێ ب زاراڤ ئوو جارنا ده‌ڤۆکێن دی یێن کوردی ژی ده‌ست پێ کر و ئه‌ڤه کورد بوونه نه‌ته‌وه و هه‌تا ئه‌ڤرۆکه تاکه زمانێ ستاندارد نه‌بوویه، ب واته‌یا ئه‌و زمانێ سه‌رانسه‌ری یێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێ دخوینه، پێ دنڤیسه، تێدگههه و د کارووبارێن فه‌رمی دا ب کار دینه و ئه‌ڤرۆکه ژی وه‌کی به‌رێ پتر ژ زاراڤایه‌کێ د نڤیسینا ئه‌ده‌بیات، کارووبارێن فه‌رمی و خوه‌ندن و نڤیسینێ ده ب کار دهێت و ژ هه‌موووان پتر ژی کورمانجیا ژۆری و ژێری نه کو د هه‌موو ناڤگینێن راگهاندنێ ده “رادیۆ، ته‌له‌ڤیزیۆن، رۆژنامه و کۆڤار ئوو هتد. “ ب کار دهێن و ل هه‌رێما کوردستانا ئیراقێ ب هه‌ردووان ژی خوه‌ندن و نڤیسین ل خوهندنگههێن فه‌رمی پێ دهێته کرن و د نڤیسارێن فه‌رمی و میری ده ژی ب کار دهێن، هه‌ر چه‌ند کرمانجیا ژێری پتر ب کار دهێت ژ به‌ر کو ئه‌و زووتر ژ کورمانجیا ژۆری بوویه زمانێ خوهندنگههێ و هه‌ژمارا پێاخێڤان ژی پتره ژ هه‌ژمارا پێاخێڤێن کرمانجیا ژۆری ل کوردستانا عیراقێ.
لێ نه‌بوونا تاکه زمانه‌کێ ستاندارد ب درێژاهیا دیرۆکا نوو یا نه‌ته‌وه‌یا کورد چ جار نه‌بوویه ئه‌گه‌را کو هه‌ر هه‌موو کورد ب زاراڤا و دین و مهزههبێن خوه یێن جودا جودا ژی ڤه هه‌ست نه‌که‌ن کو هه‌ر هه‌موو کورد ن و هه‌ر هه‌موووان ژی یه‌ک دیرۆک و یه‌ک چاره‌نڤیس هه‌یه. نه ته‌نێ ئه‌ڤه به‌لکو ته‌نانه‌ت ئه‌و کوردێن زمانێ خوه ژی ژ بیر کرنه خوه هه‌ر ب کورد زانینه و وان د رێکا سه‌رفرازیا کورد و کوردستانێ ده جانێ خوه پێشکێش کریه و ئه‌ڤرۆ ب ده‌هان هه‌زاران کورد هه‌نه کو پتر ژ 200 سالانه ئه‌و ژ کوردستانێ دوور بوونه و وان زمانێ خوه ژ بیر کریه، وه‌ک کوردێن ئوردونێ، سوودانێ، شامێ و گه‌له‌ک جهێن دی، لێ ئه‌و دیسا ژی خوه ب کورد دزانن و دلێ وان ب سه‌رکه‌فتنێن کوردستانێ شاد و ب کاره‌ساتێن وێ ژی بریندار دبه.
که‌واته تشتێ کو بههدینیهکی، هه‌ورامیه‌کی، فهیلیهکی، سنه‌ییه‌کی و سۆرانیه‌کی و زازاییهکی و کورده‌کێ شیعی و سنی و ئێزدی و کاکه‌یی و عه‌له‌ویه‌کی ب پێک ڤه گرێ دده نه زمانێ ستاندارده. به‌لکو هه‌سته و وه‌کی چا‌وا وی هه‌ستی ب درێژاهیا دیرۆکێ یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی یا کورد پاراستیه هه‌ر ئه‌و هه‌ست ژی دێ وێ یه‌کیتیێ د پاشه‌رۆژێ ده ژی بپارێزه و ئه‌گه‌ر ئه‌م خهمخوهرێن وێ یه‌کیتیێ نه دڤیا ئه‌م کار ژ بۆ بهێزکرنا وی هه‌ستی بکن، نه لاوازکرنا وی وه‌کی هنده‌ک که‌س د دانووستاندن و نڤیسینێن خوه ده ده‌رباره‌ی زمانێ ستاندارد دکن.
ئه‌ڤ دانووستاندنا گه‌رم و گوڕ یا کو ئه‌ڤرۆ ل کوردستانێ و ده‌رڤه‌یی کوردستانێ ل سه‌ر زمانێ ستاندارد یان ژی ب ناڤێ زمانێ ستاندارد دهێته کرن نه تشته‌کێ نوو یه و رههو رێشالێن وێ ڤه‌دگه‌رنه به‌ری پتر ژ 60 سالان. لێ تشتێ نوو و خه‌ته‌ر ئه‌وه کو چ جارا وه‌کی ئه‌ڤرۆکه ئه‌ڤ بابه‌ت ب ڤی شێوه‌یێ نزم، کرێت، توند ئوو تیژ و ده‌مارگیر نه‌هاتیه گه‌نگه‌شه کرن. مخابن یێن ئاگرێ ڤێ گه‌نگه‌شه‌یا کو بێهنا فتنهیێ ژێ دفره خوه‌ش دکن نه خه‌لکه‌کێ نه‌زان و ئاسایی نه به‌لکو ئه‌و رۆژنامه‌ڤان، نڤیسه‌ر و رهوشهنبیرن. لێ خوه‌شبه‌ختانه هه‌تا نوکه سیاسیان خوه دوور راگرتیه و ئه‌و ب ئاشکه‌رایی به‌شدار نه‌بوونه، ئه‌گه‌ر نه، ب راستی ژی دا ئاکامێن گه‌له‌ک ترسناک هێنه پێش.
د گه‌نگه‌شه‌یا زمانێ ستاندارد دا ئه‌ڤرۆ دوو ئاراسته هه‌نه:
1. ئاراسته‌یا سه‌پاندنا زاراڤایا کورمانجیا ژێری وه‌ک تاکه زمانێ ستاندارد و ئه‌رشیفکرنا هه‌موو زاراڤایێن دی. پیچهکێ زه‌لالتر رێ ل کرمانجیا ژۆری گرتن کو ل خوهندنگههان بێته خوه‌ندن و د نڤیسارێن فه‌رمی دا بێته بکارینان و د ڤی واری دا گه‌له‌ک جهێن فه‌رمی، وه‌ک زانکۆیان و وه‌زاره‌تان، بێ کو بریاره‌ک ژی هه‌به، ئه‌ڤ چه‌ند ب جه ئینایه و ژ بۆ شاگرده‌کێ کوردێ کورمانجیاخێڤ چێنابه ئه‌و ب کورمانجیا خوه نامه‌یا خوه یا ماسته‌رێ یان دکتۆرایێ ل زانکۆیا هه‌ولێرێ بنڤیسه لێ د عه‌ینی ده‌می ده شاگرده‌کێ هه‌ولێرێ یان سلێمانیێ ئازاده نامه‌یا خوه ب کورمانجیا ژێری پێکێشی زانکۆیا دهۆکێ بکه.
که‌واته هنهک لایه‌نان بریارا خوه دایه و د پراکتیکێ ده ژی پێ دکن. ئه‌ڤ ئاراسته یه هه‌ر چه‌ند بانگه‌شه‌یا هه‌بوونا پتر ژ زمانه‌کێ ستاندارد وه‌ک گهفهکێ ل سه‌ر یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی یا کورد دبینه و ئه‌ڤه ئاشکه‌راترین ئه‌رگومه‌نتێ وێ یه. لێ مرۆڤ د گۆتن و نڤیسینێن گه‌له‌ک ژ پشته‌ڤانێن ڤێ ئاراسته‌یێ ده رسته‌یێن وه‌ها دبینه: “مه چ ژ پارچه‌یێن دی یێن کوردستانێ نینه و د ڤێ پرسێ ده دڤیا ئه‌م ره‌وش و کاودانێن هه‌رێما کوردستانا عیراقێ ب ته‌نێ ل به‌ر چاڤ بگرن” یان “ل کوردستانا ترکیه‌یێ 85% ژ کوردان ب کوردی نائاخڤن!” یان “ل سووریه و ترکیه‌یێ زمانێ کوردی نه‌شێت به‌رگریا زمانێ ترکی و عه‌ره‌بی بکه” و گه‌له‌ک گۆتنێن دی یێن هه‌موو سنۆر ده‌رباز کرین و نه هێژایی هندێ نه ئه‌م وان به‌رچاڤ بکن.
ئه‌ز ب خوه نزانم چا‌وا مرۆڤه‌کێ خه‌مخوه‌ر ل سه‌ر یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی یا کوردی دشێت بێژه کو کورد ل ترکیه و سووریه‌یێ به‌ر ب نه‌مانێ ڤه چوونه و دچن، د ده‌مه‌کی ده ترک ب خوه ڤێ داویێ دانێ ب هه‌بوونا کوردان ددن و چه‌ند گاڤه‌ک ژی ژ بۆ ره‌وا بکارینانا کوردیێ ل ترکیه‌یێ هاڤێتنه.
تشتێ هه‌ری بالکێش ل ده‌ڤ ئالیگرێن ڤێ ئاراسته‌یێ ئه‌وه کو پرانیا ره‌ها ژ وان، ئه‌گه‌ر نه‌بێژم هه‌ر هه‌موو، دخوازن زاراڤایا وان ببه تاکه زمانێ ستاندارد و ئه‌و د گه‌نگه‌شه‌یا خوه ده ژی -نه هه‌موو لێ گه‌له‌ک ژ وان- گه‌له‌ک توند و تیژ و ده‌مارگیر ن و ئه‌و هه‌ر دیتنه‌کا موخالف ب دیتنه‌کا “هه‌رێمچی”، “دیاله‌کتباز” و جارنا ب “جاش” ژی تاوانبار دکن و پرانیا وان ژی نڤیسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان ن و ئاکاده‌میێن بسپۆر د وارێ زمانزانیێ ده د ناڤ وان ده کێمن.
2. ئاراسته‌یا پتر ژ زمانه‌کێ ستاندارد. لایه‌نگرێن ڤێ ئاراسته‌یێ ژ کوردێن خودان زاراڤایێن جودا جودانه و مرۆڤ د ناڤ وان دا مه‌هابادی، سنه‌یی، فه‌یلی، هه‌ولێری، سلێمانییه‌یی، زازایی و هتد. دبینه، لێ پرانیا ره‌ها ژ وان کوردێن کورمانجی یا ژۆرن ژ به‌ر کو ئه‌و پترن و ئه‌ڤ باباته ژی پتر ژ وان دگره.
ئه‌ڤ ئاراسته‌یه هه‌بوونا پتر ژ ستانداردهکی ب ئهنجامهکێ سروشتی یێ دیرۆک و جۆگرافیایا کوردستانێ دبینهو ئه‌و سه‌پاندنا زاراڤایه‌کێ و رێگرتن ل به‌ر زاراڤایێن دی ب کاره‌کێ ئه‌نتی ده‌مۆکرات و دژی پره‌نسیپێن مافێن مرۆڤی دهه ژمێره ئوو بجهانینا بریاره‌کا وه‌ها بێ دژبهریهکا به‌رفه‌ره نابه و هینگێ دڤیا حکوومه‌تا هه‌رێما کوردستانێ په‌نا ببه به‌ر زه‌بر و زه‌نگێ و ئه‌ڤ ژی نه د گه‌ل سروشتێ حکوومه‌تا کوردستان دگونجه و نه ژی د دهستهلاتا وێ ده دبه. و سه‌رکردایه‌تیا سیاسی یا کوردستانێ ژ هندێ حه‌کیمتر و دووربینتره بکه‌ڤه د شاشیه‌کا وه‌ها ده و به‌لگه ژی ئه‌وه کو هه‌ر هه‌موو هێزێن سیاسی یێن کورد د راگه‌هاندنا خوه ده هه‌ر دو کورمانجیان ب کار دینن و هنده‌ک زازاییێ ژی.
تشتێ بالکێش ل ده‌ڤ ئالیگرێن ڤێ ئاراسته‌یێ ئه‌وه کو پرانیا وان د گه‌نگه‌شه‌یا خوه ده ئارام و هێمنن و د ناڤ وان ده ئاکاده‌میێن بسپۆر د وارێ زمانی ده هه‌نه و وه‌ک مه ل ده‌ستپێکێ ژی گۆتی نه هه‌موو کورمانج ن، وه‌ک دوکتورئهمیرێ حه‌سه‌نپوور، پرۆفسۆر وریا عۆمه‌ر ئه‌مین و گه‌له‌کێن دی.هه‌ر وه‌سا ئه‌و د دانووستاندنا خوه ده دیتنا موخالف ب گۆتنێن سڤک وه‌ک “هه‌رێمچی” و “پیاوی ده‌سته‌لات” و “دیاله‌کتباز” و هتد. تاوانبار ناکن.
زمانه‌ک و دو ستاندارد
ئه‌ز ئه‌رگومه‌نتێ کو ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یێ کورد تاکه زمانێ ستاندارد نه‌به، دێ یه‌کیتیا وی د گه‌فێ ده به راست نابینم، ژ به‌ر کو گه‌له‌ک نه‌ته‌وه هه‌نه تاکه زمانێ وان یێ ستاندارد هه‌یه لێ ئه‌و نه‌شیانه یه‌کیتیا خوه پێک بینن. نه‌ته‌وه‌یێ عه‌ڕه‌ب کو پتر ژ 250 ملیۆنانه و ل سه‌ر پتر ژ 20 ده‌وله‌تان به‌لاڤه، یه‌ک زمانێ خوه یێ ستاندارد هه‌یه، لێ وی زمانی هه‌تا ئه‌ڤرۆ، نه ته‌نێ دو ده‌وله‌تێن عه‌ڕه‌بی نه‌کرنه یه‌ک، به‌لکو هه‌تا نوکه نه‌شیایه په‌یوه‌ندیێن ڤان ده‌وله‌تان ب هه‌ڤ ره ژی ئاسایی بکه. سه‌ربی و بۆسنیان یه‌ک زمانێ ستاندارد هه‌بوو، لێ ئه‌و نوکه نه ته‌نێ دو نه‌ته‌وه‌یێن جودا نه، به‌لکو دو نه‌ته‌وه‌یێن دژمن ن و د شه‌رێ د ناڤبه‌را وان دا روودایی تا‌وانێن وه‌ها مه‌زن روودان کو هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێ ئێشا و د هاوارا وان ده چوو.
به‌رووڤاژی، ب ده‌هان نموونه هه‌نه کو پتر ژ نه‌ته‌وه‌یه‌کی و زمانه‌کی لێ هه‌نه و د سه‌ر هندێ ره ئه‌و ب هه‌ماهه‌نگی و هارمۆنی دژین و ئه‌ڤ پرنهتهوهیی و زمانی چ جارا نه‌بوویه گه‌ف ل سه‌ر یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی یا وان، وه‌ک سویسرایێ کو چار زمان تێ ده فه‌رمی نه و وه‌ک فینلاندایێ کو دو زمان لێ فه‌رمی نه و وه‌ک یه‌کیتیا ئه‌ورۆپایێ کو هه‌موو زمانێن وێ ب یه‌ک پله و پایه زمانێن فه‌رمی نه.
ژ ڤان نموونه‌یێن ژۆری باش دیار دبه کو تشتێ یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی و ناڤنه‌ته‌وه‌یی دپارێزه نه یه‌کبوونا زمان، دین و کولتورانه، به‌لکو ئه‌و په‌یوه‌ندی نه یێن ل سه‌ر بنه‌مایێن ده‌مۆکراسیێ و رێزگرتنێ ل مافێن مرۆڤی ئاڤا دبن، هه‌ر ڤێ چه‌ندێ ژی وه‌ها کریه کو ئه‌ڤه پتر ژ 200 سالانه یه‌ک شهر د ناڤبه‌را دو ده‌وله‌تێن ده‌مۆکرات ده روو نه‌دایه و فره‌زمانی و کولتوری و دینی ژی چ جاران د وه‌لاته‌کێ ده‌مۆکرات ده نه‌بوویه ئه‌گه‌را شهر و ناکۆکی و خوینرشتنێ.
نه دوور ل ڤێ رێ پرسیاره‌ک بێته پێش کو ئه‌و نموونه‌یێن من ئینایین نموونه‌یێن فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونه و ئایا نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه کو پتر ژ زاراڤهیهکا وی بوونه ستاندارد‌و خوه‌ندن و نڤیسین پێ دهێنه کرن؟ به‌لێ چه‌ندین زمان هه‌نه کو پتر ژ زاراڤایه‌کا وی بوونه ستاندارد. زندیترین و سهرکهفتیترین نموونه ژی “زمانێ نه‌رویژی” یه کو دو زاراڤایێن وی “بۆکمۆل” و “نینۆرشک” ب یه‌ک پله و پایه زمانێن فه‌رمی نه و ته‌نانه‌ت ل سه‌ر به‌رگێ پاسپۆرتا وان ژی ناڤێ نه‌رویژی ب هه‌ردو زمانان دهێته نڤیسین “نۆرگ” و “نۆرگه”.
بۆ چ ل نه‌رویژێ دو زاراڤا بوونه ستاندارد؟ چا‌وا ئه‌ڤ هه‌ردو زاراڤا ب ئاوایه‌کێ فه‌رمی د کارووبارێن گشتی ده ب کار دهێن؟ ژ بۆ به‌رسڤدانا ڤان پرسیاران ئه‌ز ب فه‌ر دزانم کو هنده‌ک ل سه‌ر ئه‌زموونا نه‌رویژێ راوه‌ستم.
نه‌رویژ
شانهشینا نه‌رویژێ دکه‌ڤه باکوورێ ئه‌ورۆپایی و یه‌ک ژ وه‌لاتێن سکاندناڤیایێ یه. ب رووبه‌رێ خوه ڤه پتر ژ 100 هه‌زار کیلۆمهترێن دوجا ژ عیراقێ بچووکتره و چار ملیۆن و نیڤ مرۆڤ لێ دژین، وه‌ک گه‌لێن سوێدی، دانمارکی، ئیسلاندی کۆکا وان ژی ڤیکینگن. ل سالا 1300 زایینی دانمارک نه‌رویژ و سوێدێ داگیر دکه. ل سالا 1500ێ سوێد خوه رزگار دکه لێ نه‌رویژ داگیرکری دمینه هه‌تا سالا 1814ێ کو فرانسا وێ ژ دانمارکایێ جودا دکه، لێ وێ دکه پارچه‌یه‌ک ژ سوێدێ، هه‌تا سالا 1905ێ کو وێ سه‌رخوه‌بوونا خوه راگهاندی. ل نه‌رویژێ دو زاراڤایێن نه‌رویژی –هه‌ر وه‌ک مه گۆتی- دگه‌ل زمانێ سامی فه‌رمی نه. بۆکمۆل کو زمانێ 87% ژ خه‌لکێ نه‌رویژێ یه ل باشوورێ وێ ب کار دهێت. نینۆرشک زمانێ 12% ژ خه‌لکی یه و ئه‌و ل باکوورێ وێ ب کار دهێت. سامی زمانێ 1% ژ کۆچه‌رێن نه‌رویژێ یه و ئه‌و ژی ل باکووری دژین.
چا‌وا دو زاراڤا بوونه ستاندارد؟
ده‌ما نه‌رویژ ل ژێر دهستهلاتا دانمارکێ بوو زمانێ دانمارکی زمانێ فه‌رمی بوو و نه‌رویژی ب ته‌نێ زمانێ ئاخفتنێ بوو. پشتی کو ڤێ ره‌وشێ پتر ژ 500 سالان ڤهکێشایی، نه‌رویژیان ل سالا 1830ێ داخواز کر کو ئه‌و ب زمانێ خوه بخوینن. ئه‌و ل سالا 1885ێ مل ب ملێ دانمارکیێ بوو زمانێ فه‌رمی و ئه‌و زمان بۆکمۆل بوو. بۆکمۆل گه‌له‌ک که‌تبوو ژێر کارتێکرنا دانمارکیێ و ب ته‌نێ ل باشوورێ نه‌رویژێ ب کار دهات و خه‌لکێ باکووری ب زاراڤایه‌کا دی داخفتن.
دو زمانزانێن نه‌رویژی “ئیڤار ئاسێن” ئوو “کنوود کنوودسێن” هاتن ته‌کلیف کرن کو زمانێ نه‌رویژی ب سه‌رووبه‌ر بێخن. ئیڤار ل گوندان گه‌ریا و په‌یڤ و ئهدیۆمێن ره‌سه‌ن یێن نه‌رویژی کۆم کرن و رێزمان نڤیسی. کنوودی ژی هه‌ول دا نهرویژیێ ژ دانمارکیێ پاک بکه. هه‌ردو پرۆژه ژ بۆ په‌رله‌مانێ نه‌رویژێ هاتنه پێشکێش کرن و ل سالا 1929ێ په‌رله‌مانی بریار دا کو هه‌ردو ببنه زمانێن فه‌رمی ل نه‌رویژێ.
یێ ئیڤاری ئاماده‌کربوو “نینۆرشک” ئانکو نهرویژیا نوو بوو و یێ کنوودی ژی ما “بۆکمۆل” ئانکو زمانێ کتێبێ، ژ به‌ر کو به‌ری هینگێ ژی پێ دهاته نڤیسین و کتێب پێ دهرکهفتبوون. ژ هینگێ وه‌ره و هه‌تا ئه‌ڤرۆ ژی چ ئارێشه دهرنهکهفتنه و د سه‌ر هندێ ره کو نینۆرشک زمانێ ب ته‌نێ 12% ژ خه‌لکێ نه‌رویژێ یه، لێ وه‌ک ههڤهدگهل بۆکمۆلێ و گه‌له‌ک نه‌رویژی یێن “نینۆرشک” نه زاراڤایا وانه ژی وێ دخوینن، پێ فێر دبن و سیاسه‌تا ده‌وله‌تێ ئه‌وه کو هه‌ر نه‌رویژیه‌ک هه‌ردو زمانان بزانه و گه‌له‌ک کار هه‌نه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ردووان نه‌زانه نه‌شێت ب ده‌ست بێخه. ل ژێر چه‌ند هژمار و ستاتیستیک هه‌نه کو پتر به‌لاڤبوون و بکارهاتنا وان دیار دکن:
نه‌رویژ دابه‌ش دبه سه‌ر 20 پارێزگه‌هان:
16 پارێزگه‌ه؛ زمانێ وان بووکمۆله.
4 پارێزگه‌ه؛ زمانێ وان نینۆرشکه.
432 به‌له‌دیه هه‌نه:
160 به‌له‌دیه؛ بووکمۆل
114 به‌له‌دیه؛ نینۆرشک
158 به‌له‌دیه؛ هه‌ردو زمان
ل سالا 2006ێ "617. 237" قۆتابی ل خوه‌ندنا سه‌ره‌تایی بوون و ئه‌و ب ڤی ره‌نگی ل سه‌ر زمانان به‌لاڤه بوون:
87% بووکمۆل
13% نینۆرشک
10% تێکه‌ل
رۆژنامه‌یێن سه‌رانسه‌ری:
89% بووکمۆل
6% نینۆرشک
5% تێکه‌ل
من ژ رۆژنامه‌ڤانه‌کێ نه‌رویژی " گێئۆرگ کریستانسێن” کو دۆستهکێ گه‌لێ کورده پرسی "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانێ وه ل سالا 1929ێ بریار دابا کو یه‌ک ژ وان دو زاراڤایان فه‌رمی ب، نه هه‌ردو، دا چ به؟” وی گۆت: “ئه‌و بریار دا بریاره‌کا ئه‌نتی ده‌مۆکرات به و بریارێن ئه‌نتی ده‌مۆکرات ژی ب درێژاهیا دیرۆکێ بوونه ئه‌گه‌را ئارێشه و ناکۆکیان و گه‌له‌ک جاران خوینرشتنێ ژی”. پاشی پێ ڤه چوو و گۆت: ئه‌گه‌ر مه وه‌ها نهکربا، ئه‌ز دوور نابینم کو نوکه نه‌رویژی دو نه‌ته‌وه بان و نه‌رویژ ژی دوو ده‌وله‌ت با.
که‌واته جۆت-ستانداربوونا زمانێ نه‌رویژی یه‌کێتیا نه‌ته‌وه‌یی یا وی پاراستیه و ئه‌و دیتنا هنده‌ک کوردان هه‌یی کو دوستانداردی دێ دو نه‌ته‌وه‌یان پێک ئینه دیتنه‌کا نه‌راسته و ب باوه‌ریا من ئوو چ بنگه‌ه ژ بۆ نینه.
ل دووماهیێ من دڤێت بێژم کو ئه‌ز سه‌پاندنا تاکه زمانێ ستاندارد، ئێدی هه‌ر زاراڤایه‌کا کوردیێ به، ل سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌یێ کورد، نه ئه‌ڤرۆ و نه ژی د پاشه‌رۆژێ ده راست نزانم یان د پێچێبوونان ده نابینم. د هه‌مان ده‌می ده ئه‌ز دزانم فرهستانداردیێ ژی ئارێشه‌یێن خوه یێن مه‌زن و ئالۆز هه‌نه. لێ من گومان نینه ئه‌گه‌ر ئه‌م ب نیهتهکا پاک و ب جانهکێ زانستی و بابه‌تیانه و دوور ژ ده‌مارگیریێ دانووستاندنهکا جددی بکن و په‌نا بۆ ئه‌زموونا گه‌لێن زمانێن وان فره‌ستانداردن و بۆ شاره‌زا و بسپۆرێن کورد و بیانی ببن، دێ چاره‌یێن باش بۆ هه‌موو پرسێن هلاویستی هێنه دیتن.
تێبینی: ئه‌ڤ نڤیسار د هه‌ژمارا 46ێ یا کۆاڤارا په‌یڤێ ده بلاڤ بوویه. ڕوانگه ژی ل مالپه‌را " کولتورنامه" وه‌رگرتیه و ئه‌و ئانیه سه‌ر تیپێن عه‌ڕه‌بی. ,موئه‌یید ته‌یب به‌رپرسیارێ وه‌شانخانه‌یا سپیرێزێ و ئه‌ندامێ ئاکادهمیا کوردستانێ ل باشوورێ کوردستانێ یه.
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
2:43 PM
0
comments
Thursday, September 18, 2008
ستاندارد کردن به بێ ده‌وڵه‌ت: نموونه‌ی زمانانی ییدیش، کوردی و ڕۆمانی نووسینی یارۆن ماتراس و گه‌رترود ریر‌شێمیوس
ستاندارد کردن به بێ ده‌وڵه‌ت:
نموونه‌ی زمانانی ییدیش، کوردی و ڕۆمانی
نووسینی : یارۆن ماتراس و گه‌رترود ریر‌شێمیوس
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
تێبینیی وه‌رگێڕ : ئه‌م نووسینه‌ی مامۆستایان یارۆن ماتراس و گه‌رترود ریر‌شێمیوس له سه‌مپۆزیۆمێک دا سه‌باره‌ت به "ستاندارد کردنی زمانانی نه‌ته‌وه‌یی" پێشکێش کراوه که له 2-3 فێڤرییه‌ی ساڵی 1991 له لایه‌ن زانکۆی هامبورگ و ئه‌نیستیتووی په‌روه‌رده‌ی یونێسکۆ له هامبورگ به‌ستراوه. له‌م وتاره دا نووسه‌ران پێشینه و ره‌وتی پێشوه‌چوونی ستانداردی کرمانجیی ژووروو به تایبه‌تی له هه‌نده‌ران تاوتوێ ده‌که‌ن. دیاره ئه‌و وتاره چوارساڵ و نیو به‌ر له دامه‌زرانی یه‌که‌م تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌ی کوردی و ئه‌و پێشوه‌چوونانه نووسراوه وا له‌و 18 ساڵه‌ی دوای پێشکێش کرانی ئه‌م باسه، ئه‌و ستاندارده‌ی زمانی کوردی به خۆیه‌وه دیوه. له‌و ماوه‌یه دا به ده‌یان قامووس و رۆمان بڵاو بوونه‌ته‌وه، به کرمانجیی ژووروو فیلم و شانۆ سازکراون و ئێستا نه کاناڵێک،به‌ڵکوو چه‌ندین کاناڵی تێلێڤیزیۆنی به کرمانجی به‌رنامه بڵاو ده‌که‌نه‌وه، و به ده‌یان ماڵپه‌ڕی ئینترنێتی هه‌ن و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌یه‌کی رۆژانه‌ش، نه‌ک له هه‌نده‌ران به‌ڵکوو له زێدی جوگرافییایی خۆیدا به‌و ستاندارده‌ی زمانی کوردی بڵاو ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م وتاره گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه بۆ روونکردنه‌وه‌ی هێڵه سه‌ره‌کییه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی نێوه‌رۆکی ئه‌و مشتوومڕه‌ی ئێستا سه‌باره‌ت به چه‌مکی "ستاندارد" و " ستاندارد کردن” ده‌کرێ و هه‌روه‌ها ئاگادار بوون له بارودۆخی زمانانی دیکه‌ش که هیچ پشتیوانی ده‌وڵه‌تییان نه‌بووه له ڕه‌وتی " ستاندارد بوون" دا .
جێی خۆیه‌تی لێره دا به کورتیش بێ نووسه‌ران به خوێنه‌ره‌وه‌ی کورد بناسێنین. یارۆن ماتراس ئێستا پرۆفێسۆری زمانناسییه له زانکۆی مه‌نچێستر له بریتانییا و پسپۆڕی سه‌ره‌کییه له بواری زمانی رۆمانی (زمانی قه‌ره‌چییان ) له ئاستی جیهانیدا.له زانکۆی عیبری ئورشه‌لیم زمانناسیی گشتی و عه‌ڕه‌بی و له زانکۆی توبینگن له ئاڵمان زمان‌ناسی به‌راوردکارانه و زمانناسیی ژێرمه‌نی خوێندوووه، و هه‌ر له‌وێ له بواری دووزمانه‌یه‌تی (bilingualism)، کۆمه‌ڵناسیی زمان (sociolinguistics )، له‌هجه‌ناسی
هه‌نووکه له ده‌وره‌ی لیسانس له زانکۆی مه‌نچێستر ده‌رسی کۆمه‌ڵناسیی زمان ده‌ڵێته‌وه، هه‌ر وه‌ها له ده‌وره‌ی لیسانس و ده‌وره‌ی دوکتورا دا ، مامۆستای ده‌رسی پێوه‌ندی زمانی ، زمانناسیی رۆمانی ، پراگماتیکس و له‌هجه‌ناسی یه و له‌سه‌ر پێوه‌ندی زمانی و پراگماتیکس له ده‌وره‌ی دوکتورا سێمینار ده‌دا. تا ئێستا چه‌ندین کتێب و به ده‌یان وتاری له بواری جۆربه‌جۆری زمانناسانه و له وانه زمانی کوردی بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
یای گه‌رترود ریر‌شێمیوس پرۆفێسۆری زمانناسیی ئاڵمانییه له زانکۆی ئاستۆن له Birmingham له بریتانییا و یه‌ک له پسپۆڕانی ناسراوی زمانی ییدیشه. ئه‌و بوارانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌کا بریتین له شێوه‌زاره ناستاندارده‌کانی ئاڵمانی، زمانه که‌مایه‌تییه‌کانی ژێرمه‌نی رۆژئاوا (ییدیش و ئاڵمانی نه‌وی) ، پێوه‌ندی زمانان، پراگماتیکس، کۆمه‌ڵناسیی زمان، ده‌رس گوتنه‌وه و فێر بوونی ئاڵمانی وه‌کوو زمانی دوویه‌م یان زمانێکی دیکه، لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئاڵمانی – جووله‌که‌یی. جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری لێکۆڵینه‌وه‌یه له مه‌دره‌سه‌ی زمانان له زانکۆی ئاستۆن له‌بیرمنگام . له ساڵی 2003 له گه‌ڵ یارۆن ماتراس کتێبێکی له سه‌ر رێزمانی ئاڵمانی نه‌وی( شێوه‌زاری فریسییایی رۆژهه‌ڵاتی) بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
ئه‌من زۆر سپاسی به‌ڕێز دوکتور جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی ده‌که‌م بۆ پێداچوونه‌وه به‌م وه‌رگێڕانه و پێشنیازه به‌که‌لکه‌کانی.
1. پێشه‌کی
تا چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، ستاندارده ئه‌ده‌بییه‌کان له نێو زۆر کۆمه‌ڵگه‌یان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بریتی بوون له سه‌رجه‌می ئه‌و ده‌قه دینیانه‌ی که یه‌کده‌ست کرابوون.شێواز و ڕێزمانی ئه‌و ده‌قانه له به‌ر ده‌کران و دواجار کۆپی ده‌کران و ده‌کران به هه‌وێنی چالاکی ئه‌ده‌بی زیاتر.جا بۆیه شێوه‌زاری زمانی پاڕانه‌وه و عیبادهت، قانوون و ڕووداوگێڕانه‌وه بۆ خۆی بوو به سامانێکی گرینگی کولتووری. له سه‌روبه‌ندی مۆدێرنی ئێمه‌دا، حه‌ول و تێکۆشان بۆ دانانی نۆرمێکی ستاندارد بۆ کۆدی زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی زۆر جار هاوڕێ بووه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵهێنانی ده‌وڵه‌تگه‌لی نه‌ته‌وه‌یی. مافی ده‌وڵه‌ت بوو که دیاری بکا چ نۆڕمێک ببێ به ئیمتیازی دا‌و وده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ به‌کارهێنانی کۆدێکی یه‌کگرتوو وه‌کوو ئامرازێک بۆ ڕێسادانانی بۆ پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ری. ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به " که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی" یان " کولتووری نه‌ته‌وه‌یی" خۆیانی داده‌نێن. به‌ڵام باشه، ده‌وری ستاندارد کردنی مۆدێڕن جگه له‌وه‌ی که ئامرازێک بێ بۆ دا‌و و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان چ شتێکی دیکه‌یه و،" زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی" به بێ ئه‌وه‌ی لهوزهی دابێ پشت به ده‌سته‌ڵاتی ئۆرگانه‌کانی حکوومه‌ت ببه‌ستێ چۆن ده‌توانێ په‌یدا بێ و سه‌رهه‌لهێنێ ؟
له‌م نووسراوه‌یه دا، ئێمه به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه خه‌ریک ده‌بین و،سێ زمانی که‌مایه‌تی ئێتنیکی به‌یه‌که‌وه به‌راورد ده‌که‌ین ییدیش – زمانێکی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست به ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئاڵمانییه‌وه که جووله‌که‌کانی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات قسه‌ی پێده‌که‌ن؛ زمانی کوردی، زمانێکی باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی که20 میلیۆن خه‌ڵک له هه‌رێمی کوردستان، ده چوارچێوه‌ی سنووره ده‌وڵه‌تییه‌کانی ترکییه، سوورییه، عێراق ، ئێران و یه‌کێتی سۆڤیێت دا قسه‌ی پێده‌که‌ن؛ و ڕۆمانی – زمانێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک باکووری ڕۆژئاوای هیندی که به ته‌خمین 15-10 میلیۆن خه‌ڵکی ڕۆما ( قه‌ره‌چییه‌کان) له ئوڕووپا و ئه‌مریکایه‌کاندا قسه‌ی پێده‌که‌ن. ئێمه له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا له‌و ڕێبازه ده‌ڕوانین که چۆن ستاندارد کردن ده‌بێ به ئه‌رکی ده‌ستپێشخه‌ری ئاخێوه‌ران خۆیان دوای چه‌ندین وه‌ج پێوه‌ندی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تی وزمانگه‌لی ده‌وڵه‌تی که له پێوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ دانیشتووان و ده‌زگای جۆربه‌جۆری وڵاتانی خانه خوێ یان هێزی داگیرکه‌ردا، هه‌رکامه‌یان به‌کاریان هێناوه.
ئێمه هه‌ر وه‌ها هێندێک جیاوازی گرینگیش له نێوان چه‌ندین هۆکارگه‌لی پاشخانیش له‌به‌ر چاو ده‌گرین: بۆ نموونه،ییدیش و ڕۆمانی جگه له سه‌ره‌تای هه‌ره زووی هه‌بوونیاندا نه‌بێ،قه‌ت زمانی دامه‌زراو نه‌بوون له ناوچه‌یه‌کی جوگرافیایی دا.جا بۆیه ئه‌وان هه‌ر دووکیان نموونه‌ی ئاشکرای " زمانگه‌لی تاراوگه"ن. به‌ڵام ،له لایه‌کی دیکه‌وه ، کوردی یه‌ک له زمانه هه‌ره گرینگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته و، سه‌ره‌ڕای حه‌ولی جۆر به جۆر له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیتوێننه‌وه و دانیشتوانی ڕه‌سه‌ن و خۆجێیی کوردستان ده‌ربکه‌ن، هێشتاش زمانی زۆربه‌ی خه‌ڵکییه له هه‌رێمه‌که‌دا. له‌هجه‌کانی به پێی زنجیره‌ی زمانی – جوگرافیایی بڵاو ده‌بنه‌وه و،دواجار ده‌گه‌نه‌وه زمانه خزمه‌کانیان وه‌کوو لوڕی و فارسی. له به‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو دا، ستانداردکا‌رانی یه‌كێک له شێوه‌زاره سه‌ره‌کییه‌کانی کوردی، واته کرمانجی، نه‌یانتوانیوه له چوار چێوه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیاندا به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن و بۆیه نێوه‌ندی چالاکی ئه‌ده‌بی به‌و شێوه‌زاره گوستراوه‌ته‌وه بۆ ناو کورده‌کانی دانیشتووی هه‌نده‌ران له ئوڕووپای ڕۆژئاوا.
وه‌کوو نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی جیاوازی له نێوان پێڤاژۆی ستاندارد کرانی ئه‌و سێ زمانانه ده‌بێ ده‌رجه‌ی خوێنده‌واری ده‌ناو ئه‌و کولتوورانهدا له‌به‌رچاو بگیردرێ. زمانی ییدیش به‌ره‌وپێشچوونی شێوه‌زارێکی ستانداردی ئه‌ده‌بی له کولتوورێکی هه‌تا بڵێی خوێنده‌وار دا نیشان ده‌دا، که له‌و کولتووره دا به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی چالاکی ئه‌ده‌بی به‌ده‌زگاییکراو بریتی بوو له لێکوڵینه‌وه وبڵاوکردنه‌وه‌ی نووسراوه و ده‌قه دینی و پیرۆزه‌کان. به‌ڵام زمانی کوردی و زمانی ڕۆمانی هه‌رکامیان بانده‌ستی نه‌ریتی زاره‌کی دانیشتوانێک نیشان ده‌ده‌ن که زۆربه‌یان هێشتا نه‌خوێنده‌وارن، واته به‌هیچجۆر ناسیاوی و زانیاریان نییه له مه‌ڕ تێکنیکی قاعیده ڕۆنانی نووسراو بۆ زمان.جابۆیه، زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌ڵگه‌ی ئه‌ده‌بی زانستی به‌کۆمه‌ڵ یان کولتووری وهه‌ر وه‌ها به‌ڵگه‌ی نووسراوی مێژووی شه‌خسی خۆیانیان نییه.
2. "ستاندارد" چییه ؟
فێرگوسون ( Ferguson1961) زمانێکی ستاندارد وه‌کوو زمانێکی تاقانه، و نۆڕمێکی به به‌ربڵاوی په‌سندکراو پێناسه ده‌کا، که ته‌نێ به ئاڵوگۆڕێکی که‌مه‌وه یان چه‌شناوچه‌شنییه‌کی که‌مه‌وه بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌کانی به‌کارهێنانی زمان ده‌کار ده‌کردرێ. ئه‌و به‌ئاشکرایی ئه‌م تێگه‌یشتنه گشتییه له "ستاندارد" و ده‌ره‌جه‌ی خوێنده‌واری بوومی ("نووسین") ده نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن دا له یه‌کتری جوێ ده‌کاته‌وه. ده‌ره‌جه‌ی لانی زۆری خوێنده‌واری بوومی له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن دا کاتێک ده‌رده‌که‌وێ و خۆی نیشان ده‌دا که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ماک به به‌رده‌وامی و بێ پسانه‌وه بڵاو ببێته‌وه، له کاتێکدا که له سه‌ره‌وه‌ی ته‌رازووی ستاندارد کردندا ئێمه کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆ ده‌بینین که تێیاندا لانی که‌می چه‌شناوچه‌شنی نۆڕم به‌دی ده‌کرێ هه‌م له زمانی قسه پێکردن و هه‌م له زمانی نووسیندا. به ڕه‌چاو کردنی پێناسه‌کردنی فێرگوسون ، ستانداردکردن ده‌بێ به پێڤاژۆیه‌کی یه‌کگرتنه‌وه‌ی زمانی له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی له‌به‌رچاو گیراو دابندرێ ، که کارلێکه‌ری هه‌م له سه‌ر پێوه‌ندی نووسراو و هه‌م له سه‌ر پێوه‌ندی زاره‌کی هه‌بێ. به بۆچوونی Ray ڕای ( 1963) ده‌رفه‌تی هه‌بوونی شێوه‌زاره‌کان یان شێوه زمانی ستانداردنه‌کراو ده نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتن، له پاڵ زمانی " ستاندارد" دا کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ستاندارد بۆ خۆی وه‌کوو شێوه‌زارێکی زمان داده‌ندرێ که به‌کارهێنانی له نووسین ، ڕێزمان و قامووس دا یه‌کگرتوویه.
به پێی بۆچوونی Haugen هاوگن ( [1972] 1969، [1972] 1966 و له جێگه‌ی دیکه‌شدا) پێداویستی بۆ به‌کارهێنانی زمانێکی نۆڕم دانه‌ر بۆ خۆی پێوه‌ندی په‌یدا ده‌کاته‌وه به ئه‌رکی نووسین وه‌کوو ئامرازێکی پێوه‌ندی له نێوان ئاخێوه‌راندا که زه‌مان و مه‌کان له یه‌کتری جوێ کردوونه‌ته‌وه و ناتوانن پشت به ستراتێژییه‌کانی رێتم، ده‌ره‌وه‌ی زمانی وته‌نانه‌ت شیکردنه‌وه‌ی ئاشکرای زمانی ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌می خراپ لێکدانه‌وه وخراپ لێتێگه‌یشتن بڕه‌وێننه‌وه. ستاندارد کردن و پلان دانانی زمان بریتییه له ئاماده‌کردنی قاعیده و ڕێسای نۆڕم دانه‌ر بۆ ڕێنوێنیکردنی نووسه‌ران و ئاخێوه‌ران به تایبه‌تی له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ئاخاوتندا که یه‌ک ده‌ست نین. جا بۆیه زمانێکی "ستاندارد" بریتییه له کۆمه‌ڵێک ڕێسا و قاعیده که به به‌ربڵاوی په‌سندکراون و به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م وه‌ک پێوه‌رێکه بۆ نووسین. سه‌رهه‌ڵهێنان و بڵاو بوونه‌وه‌ی زمانی ستاندارد به چه‌ندین قۆناخانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، قۆناخی یه‌که‌م به
" هه‌ڵبژاردنی نۆڕم" یان ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و شێوه‌زاره‌ی که ده‌بێ ستاندارد بکرێ پێناسه ده‌کرێ. قۆناخی دوویه‌م بریتییه له قاعیده دانان و گرده‌وه‌کۆیی “codification” ( به‌ره‌وپێشبردنی سیستێمی نووسین)، که به‌رله ده‌ستنیشانکردنی شێوه‌زاره‌که‌یه. کاتێک ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵگیرانه‌وه، " ڕۆنیشتن"ی نۆرم ده‌کرێ ده‌ستپێبکا. له ڕاستیدا زۆربه‌ی حه‌وله‌کانی یه‌کگرتنه‌وه ده‌کرێ له‌و که‌له‌به‌ره بخزێندرێن چونکوو له‌و قۆناخه دایه که به‌رهه‌مهێنانی قامووس، کتێبی ڕێزمان ، و کتێبی ڕێنوێنی شێواز وئامرازه‌کانی دیکه‌ی نۆڕم دانه‌ر کاری هه‌ره گرینگن. دواجار، داهاتووی ستاندارد به " جێبه‌جێکردن و پێڕۆیی لێکردنی" به‌ستراوه‌ته‌وه، واته، قه‌بووڵکردنی له لایه‌ن دا‌و وده‌زگا، نووسه‌ران ، بڵاوکردنه‌وه و به تایبه‌تی له لایه‌ن ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی پێوه‌ندییه‌وه ( [1972] 1969 هاوگن ؛ هه‌ر وه‌ها بڕوانه Cobarrubias کۆباڕوبیاس 1983).
له خواره‌وه ئێمه له په‌یدا بوون و سه‌رهه‌ڵهێنانی شێوه‌زاره نووسراوه‌کانی ییدیش، کوردی و ڕۆمانی ده‌ڕوانین و ئه‌و ئه‌نگێزانه به‌یه‌که‌وه به‌راورد ده‌که‌ین که ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌ده‌بی له زمانی بوومی، هه‌ڵبژاردنی شێوه‌زار، قاعیده ڕۆنان ، خۆ گرتن و ڕۆنیشتن دا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش لێکده‌ده‌ینه‌وه که ئه‌و شێوه‌زاره نووسراوه‌ی پێش خراوه تا چه‌ند جێبه‌جێ کراوه و ڕه‌چاو کراوه. ئێمه ستاندارد کردن به کۆی ئه‌و قوناخانه داده‌نێین. به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی سه‌رهه‌ڵهینانی زمانه ئێتنیکییه که‌مایه‌تییه‌کان و نه‌بوونی هیچ دا‌و وده‌زگایه‌کی حکوومه‌تی له پشت ئه‌وان، ئێمه سه‌رنجێکی تایبه‌تی ده‌ده‌ینه سه‌ر ئه‌و ده‌وره‌ی هه‌رکام له ده‌ستپێشخه‌رانی ئه‌و پێڤاژۆیانه گێڕاویانه.
3. ستاندارد کردنی ییدیش: درێژکردنه‌وه‌ی نه‌ریتی ئه‌ده‌بی
شیکردنه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی ئێمه به پێویستی شیکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویییه: له‌به‌ر ژێنۆسیدی جووله‌که‌کانی ئورووپا له لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دوویه‌می جیهانیدا ئێستا ته‌نێ ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له ئاخێوه‌رانی ییدیش له ئوڕووپا هه‌ن و هیچ کۆمه‌ڵگه‌ی ییدیشزمان له ئوڕووپا نه‌ماوه‌ته‌وه. له ئاستی جیهانیدا، کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ییدیشزمان ده‌کرێ له نێو وه‌جی یه‌که‌می کۆچبه‌رانی جووله‌که له باکوور و باشووری ئه‌مریکا و له ئیسراییل ببیندرێن . کۆمه‌ڵگه ئۆرتۆدۆکسه‌کان له ئیسراییل، ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و شوێنی دیکه تا ڕاده‌یه‌ک زمانی ییدیش وه‌کوو زمانی یه‌که‌م له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان وه‌جان و له که‌شوهه‌وای نێو ماڵ دا به‌کار ده‌هێنن. ده‌کرێ بگوترێ ئه‌وان ته‌نیا کۆمه‌ڵگه‌نه که له‌م ڕۆژگاره دا ییدیش به‌کار ده‌هێنن .
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌دان،ییدیش زمانی قسه پێکردنی جووله‌کانی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات بووه. له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا ڕاوه‌دوونانی جووله‌که‌کان بووه هۆی کۆچی به‌کۆمه‌ڵی ئه‌وان له ناوچه‌کانی ئاڵمانی زمانی Lower Rhine ڕاینی خواروو به‌ره‌و ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵاتی سڵاڤی- زمان. په‌نابه‌ره‌کان زمانی خۆشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد: عیبری ، زمانی نه‌ریتی پیرۆزی ئه‌وان و، ییدیش که ئه‌و سه‌روبه‌ندی هێشتا شێوه‌زاری نێوه‌ڕاستی ئاڵمانی سه‌روو بوو، ژماره‌یه‌کی زۆر وشه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عیبری تێدا بوو. ییدیش که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتنی ئاڵمانی هه‌ڵبڕابوو، سه‌ربه‌خۆیانه درێژه‌ی به پێشوه‌چوونی خۆیدا. تا به‌راییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م جووله‌که‌کانی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر دووک زمانه‌کان ، واته عیبری و ییدیشیان،وه‌کوو دووزارێتێکی (diglossia ) ڕۆنیشتوو به‌کار ده‌هێنا.
هه‌رکام له زمانه‌کان ئه‌رکی دامه‌زراو و ڕۆنیشتووی خۆیان هه‌بوو: عیبری زمانی نووسینی دین و فه‌لسه‌فه، تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندیی زانایانه، سه‌نه‌د و به‌ڵگه و په‌یمانان بوو. ییدیشیش زمانی قسه پێکردنی ڕۆژانه بوو. به‌ڵام ییدیش زۆر زوو وه‌کوو زمانی نووسینی خه‌ڵکی په‌روه‌رده نه‌دیتوو، به تایبه‌تی ژنان پێش خرا. په‌روه‌رده نه‌دیتوو به‌و مانایه‌ی که له پله‌وپایه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی جووله‌که‌ییدا په‌روه‌رده‌نه‌دیتوو ئه‌و که‌سانه بوون که نه‌یانده‌توانی عیبری بخوێننه‌وه و بنووسن. له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌جێهێنانی دینی جووله‌که هه‌میشه گرێدراوه به خوێندنه‌وه وقسه‌له‌سه‌رکردنی کتێبی پیرۆز، سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وتۆ ساز کرا که فێری هه‌موو منداڵێکی کوڕی ده‌کرد "زمانی پیرۆز" بخوێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و زمانه‌ی ده‌رسه‌کانی پێ ده‌گوتراوه ییدیش بوو، و کچان ته‌نێ فێری خوێندنه‌وه و نووسینی ییدیش ده‌کران. جا بۆیه ته‌نانه‌ت گۆیا په‌روه‌رده نه‌دیتووانیش ده‌یانتوانی بخوێننه‌وه و بنووسن. به‌ڵگه هه‌ره به‌راییه‌کان به زمانی ییدیش بریتین له نامه‌ی تایبه‌تی، وه‌رگێڕدراوی ته‌وڕات یان کۆکراوه‌ی چیرۆکی جندۆکه و په‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌کمان باس کردبێ. ییدیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌و پیتانه ده‌نووسرا که ئامرازی پێوه‌ندیی نووسراو بوون له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی جووله‌که‌دا – واته پیته‌کانی ئه‌لفوبێتکه‌ی عیبری. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێندێک ئاڵوگۆڕ له ئه‌لفوبێی عیبریدا کرا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ربڕینی کۆنسۆنانته‌کان بگونجێ و ببێته سیستێمێکی ده‌نگنووس، هه‌روه‌ک بۆ جووله‌که‌یی- فارسی و جووله‌که‌یی – ئێسپانیایی ( Latino ) کرا.
تاکۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 18هه‌م بارودۆخی دووزارێتی ده‌ستی کرد به هه‌ڵوه‌شان. به دوای نه‌داری و لاوازی حه‌شیمه‌تی جووله‌که له ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵاتدا ژماره‌ی که‌سانی په‌روه‌رده نه‌دیتوو زیادی کرد. هه‌تا ده‌هات خه‌ڵک زیاتر و زیاتر هه‌ر ده‌یانتوانی ته‌نێ به ییدیش بخوێننه‌وه و بنووسن. زمانی ییدیش بوو به بابه‌تی گه‌نگه‌شه و مشتومڕی ئیدێئۆلۆژیک. Chassidism خاسیدیسم، که بزووتنه‌وه‌یه‌کی دینی بوو و له سه‌ر بنه‌مای عیرفانی جووله‌که‌یی هه‌ڵنرابوو، زمانی ییدیشی به زمانحاڵی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵکی ساده و ڕه‌شوڕووت داده‌نا و هه‌ر بۆیه‌ش به زمانێکی له‌باری ده‌زانی بۆ به‌جێهێنانی پاڕانه‌وه و ڕێسای دینی.له‌چاو ڕووناکبیریی جووله‌که دا؛ Haskala هاسکالا، ییدیش ته‌نێ ژارگۆنێکی بێتام بوو که ده‌بوو نه‌هێڵدرێ و فت بکرێ. بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی جووله‌که، به تایبه‌تی بووند "Bund"، زمانی ییدیشی پێشخست و کردی به به‌شێک له پلاتفۆرم و به‌رنامه‌ی خه‌باتی کولتووری خۆی. Zionism زایۆنیزم ییدیشی به په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی کولتووری قێزه‌وه‌نی تاراوگه داده‌نا که ده‌بوو عیبری مۆدێڕن جێگه‌ی بگرێته‌وه. وشیاریی زمانی، ئاوێته‌ی بیر‌و بۆچوونی سیاسی و دینی به‌رز بووه‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی چاپه‌مه‌نی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ده‌وری هه‌ره گرینگی گێڕا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زمانی ئه‌ده‌بیی ییدیش. یه‌که‌م وه‌رزنامه‌ی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات به زمانی ییدیش له ساڵی 1623 له وه‌رشه‌و ده‌رکه‌وت. له ساڵی 1817 یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه به زمانی ییدیش له بوخارێست ده‌رکه‌وت و تا ساڵی 1912 نزیکه‌ی 100 وه‌رزنامه به زمانی ییدیش له سه‌رتاسه‌ی ئوڕووپا بڵاو کرانه‌وه، له‌وانه 20 ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه (بڕوانهJüdisches Lexicon" چاپه‌مه‌نی جووله‌که‌یی"). ئه‌ده‌بییاتێکی ییدیش سه‌ری هه‌ڵهێنا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاراسته‌ی به‌ڕه‌و ئامرازی باو و گه‌لویست، واته چاپه‌مه‌نی بوو. ڕۆمانه‌کانی نووسه‌رانی هه‌ره ناسراوی ییدیش وه‌کوو مه‌نده‌له Mendele، شۆله‌م عه‌لیخه‌م Sholem Aleichem ، و شۆله‌م ئاش Sholem Ash ، یه‌کمجار وه‌کوو ڕۆمانی زنجیره‌یی له ڕۆژنامه‌کاندا بڵاو کرانه‌وه. جا بۆیه کاتێک حه‌ولدان بۆ دامه‌زراندنی ستانداردێکی یه‌کگرتوو ده‌ستیپێکرد زمانێکی مۆدێڕنی نووسینی ییدیش له ئارا دا هه‌بوو.
هه‌رزوو له سه‌ره‌تاوه، ستانداردکا‌رانی ییدیش له گه‌ڵ کێشه‌ی جۆراوجۆری له‌هجان به‌ره‌وروو بوون. له‌هجه‌گه‌لی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ییدیش (NEY) که له ده‌وروبه‌ری ڤیلنا له لیتوانیا قسه‌یان پێده‌کرا، له‌هجه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ییدیش (SEY ) که له ۆڵهینیا، پۆدۆلیا، بێسارابیا و ڕۆمانیا قسه‌یان پێده‌کرا و له‌هجه‌ی نێوه‌ندیی ڕۆژهه‌ڵاتی ( CEY)، که له له‌هێستان قسه‌ی پێده‌کرا ( له‌هجه‌گه‌لی ڕۆژئاوای ییدیش که له ناوچه ئاڵمانی زمانه‌کان قسه‌ی پێده‌کرا که‌وته به‌ر پێڤاژۆیه‌کی تواندنه‌وه‌ی ورده ورده و ئه‌مه‌ش په‌یدا بوونی شێوه‌زاره‌کانی جووله‌که‌یی – ئاڵمانی به دووا داهات، بڕوانه( Weinberg 1969). ئه‌وسێ له‌هجانه له هێندێک لایه‌نی ده‌نگسازی و وشه‌وه جیاوازییان هه‌یه، و له بناخه‌ی وشه (سه‌رف)یشدا. ییدیشی مۆدێرنی نووسین به هه‌ر سێ له‌هجه‌کان سه‌ری هه‌ڵهێنا، ئه‌گه‌رچی هه‌رکام له له‌هجه‌کان به‌کارهێنانی تایبه‌تی به‌ده‌زگاییکراوی خۆی به‌ده‌ست هێنا. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی زمانی تیاتر بوو، ییدیشی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی له چاپه‌مه‌نیدا بانده‌ست بوو، و په‌خشان به تێکه‌ڵاوێک له له‌هجه‌گه‌لی ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی و ییدیشی نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌نووسرا. ئه‌و ئه‌رکانه پێوه‌ندییان به دابه‌شبوونی جوگرافیایی نێوه‌نده‌کانی چالاکی کولتووری و، هه‌ڵبه‌ت له‌هجه‌ی بوومی نووسه‌ره‌کانه‌وه هه‌بوو ( بڕوانه. Schaechter 1977:38-39)
کامه شێوه‌زار ده‌بوو وه‌پێش بخرێ بۆ ستاندارد کردن و یه‌کگرتنه‌وه؟ به داوه‌ری کردن به پێی زۆربه، وا وێده‌چوو ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی بانده‌ست بێ، له ساڵی 1925 مامۆستایان و زانایان ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO) yidiwser visensaftlixer institut ) یان دامه‌زراند. ئه‌و ئه‌نیستیتووه که نێوه‌ندی له ڤیلنا، له لیتوانیا بوو، به‌رنامه‌یه‌کی ئاشکرای هه‌بوو بۆ ستاندارد کردن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی زمانی ییدیش. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی YIVO بۆ نموونه ماکس وینریش Max Weinreich ، به ییدیشیی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی قسه‌یان ده‌کرد، و ته‌مایان گرت له‌هجه‌ی ییدیشی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی، که ڕووناکبیرانی ڤیلنا قسه‌یان پێده‌کرد، وه‌کوو پێوه‌ر دامه‌زرێنن ( Schaechter 1977 ). ئه‌و ئه‌نیستیتوویه خزمه‌تی گه‌وره‌ی کرد به پێڤاژۆی ستاندارد کردنی زمانی ییدیش، ڕێنووسێکی ستانداردی گه‌ڵاڵه کرد وله‌وه‌دا سه‌رکه‌وت پێشوه‌چوونی زمانی ییدیش یان" ئاوسباو" ی واته درێژبوونه‌وه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمانی ئاڵمانیدا پێش بخا ( بڕوانه Kloss 1967 ) کارلێکه‌ری ئاڵمانی له سه‌ر ڕێنووسی ییدیش – وه‌کوو نیشاندانی هاوتای ڕیشه‌یی واڤێلێکی درێژی ئاڵمانی به h به دوای ڤاوێله‌که‌دا هه‌ڵگیرا و فت کرا. ییدیش ده‌بوو پێڕۆیی له خاڵبه‌ندی بکا، ئه‌گه‌رچی وشه عیبرییه‌کان له هه‌نبانه‌ی وشه‌ی ییدیش دا ڕێنووسی عیبری خۆیان پاراست، سه‌ره‌ڕای خاڵبه‌ندی جوێیان له زمانی ییدیش دا. به‌م شێوه‌یه دووزاڕێتی ( diglossia ) له نێو سیستێمی ڕێنووس دا پارێزرا.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕێنووسی ستانداردی YIVO ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه مۆدێرنه‌ی ییدیشی که له ئارا دابوو له به‌رچاو نه‌ده‌گرت، که تاڕاده‌یه‌کی زۆر له سه‌ر بنه‌مای ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی و نێوه‌ندیی ڕۆژهه‌ڵاتی داندرابوو. سه‌ره ڕای پله‌و پایه‌ی ستانداردی YIVO له لای زۆر له زانایان، ئه‌و ستاندارده نه‌یتوانی په‌سندێکی به‌ربڵاو به‌ده‌ست بهێنێ.( Schaechter 1977:36) شاختر به ته‌خمین ده‌ڵێ له ڕاستیدا له‌وانه‌یه که‌متر له % 1 له نێو ئاخێوه‌رانی بوومیدا – هیچ ئه‌ژمارێک به ده‌سته‌وه نییه - له بارودۆخی ڕۆژانه‌دا ئه‌و شێوازاره ستاندرادکراوه‌یان به‌کار هێنابێ. له ماوه‌ی ساڵانی 1920 کان له یه‌کێتی سۆڤیێت حه‌ول درا ڕێنووسی ییدیش چاکسازی تێدا بکرێ. ئه‌وه ته‌نیا حه‌ولێک بوو که بۆ ستاندارد کردنی ییدیش به پشتیوانی داووده‌زگای ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و چاکسازییه‌ی سۆڤیێتی حه‌ولی دا پرێنسیپه‌کانی فۆنێتیکی له سه‌ر گشت سیستێمی ڕێنووسدا پیاده بکا. جابۆیه، وشه عیبرییه‌کان ئیتر چبڕ به پێڕۆیی و ڕه‌چاو کردنی ڕێسا ڕێنووسییه‌کانی عیبری نه‌ده‌نووسران، به‌ڵکوو به پێی ته‌له‌فوزکردن و ده‌ربڕینیان له زمانی ییدیش دا ده‌نووسران. کۆروکۆمه‌ڵه نه‌ریتییه‌کان له ئاست ئه‌و چاکسازییه ملیان ساوی و خۆڕاگریان کرد و ئه‌م ڕێفۆرمه‌ش دواجار له به‌ر گۆڕانی سیاسه‌تی زمانی یه‌کێتی سۆڤیێت، که پێشخستنی زمانه که‌مایه‌تییه‌کانی کرده فیدای تواندنه‌وه‌یان له نێو زۆربه‌ی ڕووس – زماندا، سه‌رنه‌که‌وت .
4. ئه‌زموونی زمانی کوردی : جۆراوجۆری ستاندارده‌کان
له ئاکامی کۆچ و کۆچبه‌ری دا، کوردی نه‌ک هه‌رله هه‌رێمی کوردستان که له نێوان ترکییه،سوورییه، عێراق، ئێران و یه‌کێتی سۆڤیێت دا دابه‌ش کراوه قسه‌ی پێده‌کرێ ، به‌ڵکوو زمانی نزیک نیو میلیۆن موهاجیری کوردیشه له ئوڕووپای ڕۆژئاوا. پێڤاژۆی ستاندارد کردنی زمانی کوردی هێشتا زۆر ساوایه. ده راستیدا، زۆربه‌ی کورده‌کان له ئێران، سوورییه، و ترکییه هێشتا به زمانی بوومی خۆیان نه‌خوێنده‌وارن. له‌و وڵاتانه سیاسه‌تی ڕه‌سمی پێشی به به‌ره‌وپێشچوونی شێوه‌زارێکی ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆ گرتووه به نکووڵیکردن له‌وه‌ی کورده‌کان به زمانی خۆیان په‌روه‌رده بکرێن و مافی بڵاو کردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی چاپکراویان به زمانی کوردی هه‌بێ. بۆیه پڕۆژه‌ی زمانی و ئه‌ده‌بی ته‌نێ به چالاکی نهێنی بزووتنه‌وه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان سنووردار بووه.له یه‌کێتی سۆڤیێت و عێراق زمانی کوردی، به لانی که‌مه‌وه بۆ چه‌ند ساڵان پله‌ی زمانێکی که‌مایه‌تی هه‌بووه، و ستانداردکردنی زمانه‌که به‌ڕه‌سمی پشتیوانی لێکراوه. جیاوازی زۆر و به‌رچاوی له‌هجه‌کان له نێوان ئه‌و شێوه‌زارانه‌ی له باشوور و باکووری کوردستان قسه‌یان پێده‌کرێ و گوشاری کولتووری له‌لایه‌ن هه‌رکام له‌ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه له سه‌ر زمانی کوردی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پێڤاژۆی جیاوازی ستاندارد کردن. بۆیه ئێمه ده‌کرێ سێ شێوه‌زاری ئه‌ده‌بیی کوردی جیاواز له یه‌کتری هه‌ڵاوێرین.
a. شێوه‌زاری سلێمانی
ستانداردێکی باش دامه‌زراوی ئه‌ده‌بییه، ئه‌و شێوه‌زاره له سه‌ر بنه‌مای دیالێکتی سۆرانی به‌شه باشوورییه‌کانی کوردستان له عێراق و ئێران داندراوه، و به‌و جۆره‌ی که له شاری سلێمانی قسه‌ی پێده‌کرێ. یه‌که‌م چالاکی ئه‌ده‌بی به‌و له‌هجه‌یه ئه‌و شێعرانه وه‌به‌رده‌گرن که له سه‌ده‌ی 19یه‌مدا بڵاو بوونه‌وه، له کاتێکدا یه‌که‌م وه‌رزنامه‌کان له کۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه دا ده‌رکه‌وتن.
ستاندارد کردنی زمان له لایه‌ن ئیداره‌ی بریتانیاییه‌وه دنه ده‌درا، و له نێو ئه‌و ئیداره‌یه‌دا حاکمی بریتانیایی و لێکۆله‌ره‌وه ئی. سۆن E.Soaneکه‌سی هه‌ره به‌رچاو بوو، و له به‌ر گوشاری بریتانیاییه‌کان بوو که له ساڵی 1931 دا سۆرانی وه‌کوو دوویه‌م زمانی ره‌سمی له عێراق ناسرا.ئه‌و شێوه‌زاره به ئه‌لفوبێتکه‌یه‌کی ئاڵوگۆڕکراوی عه‌ڕه‌بی – فارسی ده‌نووسرێ، و ڤاوێله‌کان له سیستێمێکی ڕێنووسی فۆنێمیک دا جێیان کراوه‌ته‌وه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی که ییدیش ئاڵوگۆڕی له ئه‌لفوبێی عیبری دا پێک هێناوه. سۆرانی زمانی خوێندنگه کوردییه‌کان ، ئه‌ده‌بییاتێکی هه‌موولایه‌نه، میدیا و ته‌نانه‌ت زانکۆیانیش بوو له هێندێک له به‌شه‌کانی عێراق، تا ئه‌و کاته‌ی که له ساڵانی 1970کاندا ئۆتۆنۆمی کولتووری کوردی له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرا.
b. کوردیی ستاندارد له یه‌کێتی سۆڤیێت
له سه‌ربنه‌مای له‌هجه‌ی کرمانجیی باکووری داندراوه به‌وشێوه‌یه‌ی له به‌شه باشوورییه‌کانی کۆماری هه‌رمه‌نستان قسه‌ی پێده‌کرێ، له ده‌وروبه‌ری شاری یێریوان، کوردی نووسراو له یه‌کێتی سۆڤیێت ئه‌لفوبێی سیریلیک به کار ده‌هێنێ که له ساڵانی 1940کاندا داهاتووه. ئه‌لفوبێی کوردیی – سۆڤیێت له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له زمانناسانه‌وه که له ئه‌نیستیووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێرانی لێنینگراد کاریان ده‌کرد گه‌ڵاڵه کرا، وئه‌و داهێنانه‌یان له سه‌ر بنه‌مای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ وپڕ بوو سه‌باره‌ت به که‌ره‌سته‌ی له‌هجه‌که. بۆیه حه‌ولیان داوه ده‌نگه‌کان له ڕێنووس دا به وردی ده‌ربکه‌ون و نیشانه‌ی له مه‌ڕ خۆیان هه‌بێ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به کار هێنانی ئه‌و ڕێنووسه تاراده‌یه‌کی زۆر هه‌ر سنوورداره به زمان‌ناسان و ڕووناکبیران له نێو به ته‌خمین 000 .100 کورد له یه‌کێتی سۆڤیێت دا. بڵاوکراوه‌کان بریتین له په‌خشان، چه‌ندین کتێبی مه‌دره‌سه و هه‌روه‌ها قامووس و کتێبی ڕێزمانی کوردی. ژماره‌یه‌ک له بڵاوکراوه‌کان به ئاشکرا ته‌نێ له مه‌ڕ ڕێنووس و ستاندارد کردنن ( Bakaev 1983 (Kurdoev 1957, E'vdal 1958 ).مرۆ ده‌کرێ تا ئه‌و جێیه بچێ و به‌و ئاکامه بگا که ڕێژه‌یه‌کی ساخته هه‌یه له نێوان ئه‌و کاره‌ی له یه‌کێتی سۆڤیێت کراوه سه‌باره‌ت به شێکردنه‌وه‌ی شێوه‌زاره‌کوردییه‌کان و وه‌خۆ کردنی ڕێنووسێکی ستاندارد، و ئه‌و سه‌رنجه‌ی که بیروڕای گشتی به‌و کارانه‌ی داوه هه‌م له نێوخۆی وڵات و هه‌م له ده‌ره‌وه. هه‌ڵبه‌ت، کۆردۆلۆژیسته‌کان، بۆ حه‌ولێکی ئه‌وتۆ زۆر قه‌رزداری سۆڤیێتن.
c. شێوه‌زاری به‌درخان
که به شێوه‌زاری 'هاوار' یش ناسراوه، ئه‌م ستانداردی نووسینه یه‌که‌مجار له لایه‌ن میر جه‌لاده‌ت به‌درخان له وه‌رزنامه‌ی "هاوار"دا، که له نێوان ساڵانی 1932 و 1943 له دیمیشق و به‌یڕووت بڵاو ده‌بووه‌وه ناسێندرا. ئه‌و شێوه‌زاره له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و له‌هجه کرمانجییه‌یه که له ناوچه‌کانی جزیره و حه‌کاری ، له سه‌ر سنووری ترکییه- سوورییه و ترکییه - عێراق قسه‌ی پێده‌کرێ. ئه‌و له‌هجه‌یه نه‌ریتێکی دوورودرێژی هه‌یه وه‌کوو ئامرازی نووسین و ده‌گاته‌وه داستانه حه‌ماسییه‌کانی سه‌ده‌ی 11 هه‌م. سه‌رهه‌ڵهێنانی وه‌کوو وه‌سیله‌یه‌کی مۆدێرنی ئه‌ده‌بی ده‌کرێ تا ده‌رکه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" له ساڵی 1898 شوێنگێڕی بکرێ، "کوردستان" له لایه‌ن ڕووناکبیرانی پاتراوی کورد له قاهیره و ئیستانبوڵ ده‌رده‌چوو، به به‌کارهێنانی پیتی عه‌ڕه‌بی.
ئه‌لفوبێی مۆدێڕنی به‌درخان خه‌تی لاتین به‌کارده‌هێنێ به‌و شێوه‌یه‌ی که له‌ساڵی 1928 به چاکسازی زمانی ترکی له ترکییه بۆ نووسینی ترکی وه‌خۆ کرا به لێ‌زیاد کردنی چه‌ند پیتێک. ئه‌و ئه‌لفوبێیه به‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه و بڵاو کراوه له نێو کورده‌کانی ترکییه و سوورییه دا بڵاو کراوه که له‌و وڵاتانه و له تاراوگه ده‌رده‌چوون، و دواتر ئه‌و ڕێکخستنه نهێنیانه‌ی کورده‌کان وه‌خۆیان کرد که سه‌ریان له‌و قه‌ده‌خه ڕه‌سمییه‌ی ده‌سوو که له‌سه‌ر بڵاو کراوه کوردییه‌کان داندرابوو. له‌وه‌تا کوده‌تای نیزامی له ترکییه له ساڵی 1980 ته‌نانه‌ت ئه‌و جۆره چالاکییه ئه‌دبییه نهێنیانه‌ش ڕاوه‌ستاون. پێشوه‌چوونی زیاتری زمانی نووسینی کرمانجی سنووردار کراوه به بزووتنه‌وه پاتراوه‌کان له ئوڕووپای ڕۆژئاوا، به شێوه‌ی سه‌ره‌کی له سوێد، ئاڵمانی ڕۆژئاوا، بێلژیک، فه‌رانسه و هۆله‌ند.چه‌ندین ده‌رزه‌ن ڕۆژنامه له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری " هاوار" ئێستا به به‌رده‌وامی له‌و وڵاتانه ده‌رده‌که‌ون. زۆربه‌ی ئه‌وان له لایه‌ن ڕێکخستنه ناسیۆنالیستییه‌کانی هه‌نده‌رانه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه و به ئاسایی ته‌نێ ده‌گه‌نه ده‌ست حه‌شیمه‌تی ئه‌ندامیان. له‌به‌رسنووداربوون و به‌رته‌نگی ده‌ره‌تانی بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری به زمانی زگماکی له نێو موهاجیران له هه‌نده‌ران، نه‌بوونی پشتیوانی ڕه‌سمی و نه‌بوونی ئه‌نیستیتووگه‌لی زمانی ددانپێداهاتوو و لێوه‌شاوه، ڕۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران و خوێنه‌ره‌وانی کورد تووشی زنجیره‌یه‌ک دووڕێیان هاتوون که به شێوه‌زاری "هاوار" چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. جۆراوجۆری له‌هجه و کارلێکه‌ری خه‌ستی زمانانی ئه‌ده‌بی له وڵاتانی جۆربه‌جۆری ئه‌سڵی که مۆهاجه‌ره‌تیان لێوه کراوه و ئی ئه‌و وڵاتانه‌ی موهاجه‌ره‌تیان بۆ کراوه بووه‌ته هۆی تێکه‌ولێکه‌یی ، و له زۆر نمووناندا ڕێنووسێکی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه له به‌رنه‌بوونی په‌یمانێک سه‌باره‌ت به ڕێنووسێکی یه‌کگرتوو له نێوان ئه‌و کوردانه‌ی وا له ئوڕووپای ڕۆژئاوا ده‌ژین و ده‌نووسن. شێوه‌کانی که ئه‌و تێکه‌ولێکه‌یی و شپرزه‌ییه‌ی ڕێنووس کاری لێکردوون هه‌م نوێنه‌رایه‌تی کردنی فۆنێم و هه‌م سنووری وشان ده‌گرێته‌وه ( بڕوانه Matras 1989 ). ئه‌و سه‌ره‌گێژییه زۆر جار سه‌رهه‌ڵده‌دا چونکوو ئه‌و وشانه‌ی داده‌تاشرێن و ده‌کارده‌کرێن زۆر جار کاری تاقه که‌سی نووسه‌رانیانن.
نه‌بوونی یه‌کێتی ده‌کرێ بگوترێ به‌رهه‌ڵستێکه له سه‌ر رێگه‌ی په‌یدا بوونی خوێنده‌وارییه‌کی مۆدێڕنی کوردی، چونکوو ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی جیدی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون و که‌ره‌سته‌ی ئه‌ده‌بی له نێوان شێوه‌زاره جیاوازه ئه‌ده‌بییه‌کان به‌رته‌نگ ده‌کا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی په‌یدابوونی له وڵاتانی جۆربه‌جۆر دا، مرۆ ده‌بێ به چاوی ڕێزه‌وه له‌و حه‌ولانه بڕوانێ که پلاندارێژانی زمان ده‌یده‌ن بۆ گونجاندنی هه‌ر کام له شێوه‌زاره ئه‌ده‌بییه‌کان له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و زمانییه‌کانیان. خوێنده‌واری کوردی بێ ئه‌وه‌ی خۆی لێ بپارێزرێ پێوه‌ندی په‌یداده‌که‌ته‌وه به دووزمانه‌یتی و دوو خوێنده‌وارێتی:زمانی کوردی قه‌ت یه‌که‌م زمانی ئه‌ده‌بی نه‌بووه و خوێنده‌واری کوردیش تا ڕاده‌یه‌ک ته‌فه‌ننونییه. جا بۆیه هیچ کوردێکی تاقزمانه نینه که خوێنده‌وارییان به کوردی هه‌بێ، و نه کوردی تاقزمانه‌ش هه‌یه که خوێنده‌وارییان به‌چ زمانێکی دیکه هه‌بێ. خوێنده‌واری کوردی به ڕێگه‌ی خوێنده‌واری له زمانی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی دا وه‌ده‌ست دێ و شێوه‌زاره ئه‌ده‌بییه‌کانیش به‌پێی وڵاتانی ئه‌سڵی جیاوازن، هه‌م له ڕووی مێژووییه‌وه ( هه‌ڵبژاردنی له‌هجه‌یه‌ک بۆ به‌کارهێنان وه‌کوو شێوازێکی ستاندارد و هه‌ڵبژاردنی سیستمێکی نووسین ) و هه‌میش له ڕووی هاوزه‌مانییه‌وه ( به‌کار هێنانی وشه‌ی خوازراوه). ئاسۆی داهاتوو وێناچێ به تایبه‌تی شێوه‌زاری " هاوار"، که قه‌ت هیچ جۆره پشتیوانییه‌کی حکوومه‌تی لێ نه‌کراوه ، له‌و جۆره هۆکارانه جوێ بکاته‌وه. له درێژخایه‌ندا چالاکی ئه‌ده‌بی له هه‌نده‌ران له وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ستان و په‌یدا بوونی نوخبه‌یه‌کی سیاسی کولتووری، که ، ئه‌گه‌ر شانسی بدرێتێ بۆ دامه‌زراندنی ئۆتۆنۆمییه‌کی کولتووری له کوردستان ، له وانه‌یه ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه له گه‌ڵ خۆی بباته‌وه و ئه‌و جۆره ئه‌نیستیتووانه دامه‌زرێنێ که پێویستن بۆ ڕێوشوێندانان بۆ گیروگرفته‌کانی ڕێنووس و وشه سازی. له کورت خایه‌ن دا ڕێکخستنه کوردییه موهاجیره‌کان ئامانجیان ئه‌وه‌یه خوێنده‌واری [ به کوردی ] له نێو ئه‌و وه‌جه گه‌نجترانه‌یدا که له ئوڕووپا ده‌ژین بڵاو بکه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پڕۆژه‌ی ئه‌وتۆ زۆرکه‌من ، و هاوکارییه‌کی که‌میش هه‌یه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی موهاجیر بۆ هاتوو و مه‌یل و مرخێکی زۆر که‌م له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه که هه‌ر ئێستا له نێوان وه‌فاداریی خوێنده‌واری به زمانه ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی هاتوون له لایه‌که‌وه، و زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی بۆی هاتوون له لایه‌کی دیکه‌وه گیریان کردووه.
5. ڕۆمانی : مل له‌به‌رمل نانی دژواریان
ڕۆمانی وه‌کوو له‌هجه‌یه‌کی هیندی گه‌یشته ئوڕووپا هاوکات له گه‌ڵ ده‌رپه‌ڕاندن و ده‌رکردنی گه‌لی ڕۆمانی له زێدی ئه‌سڵیانه‌وه و له‌به‌راییه‌کانی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست دا وه‌کوو کۆیله له لایه‌ن ئیمپراتۆری بیزانتین ڕا ڕاگۆێزرانه ئوڕووپا. ئه‌و زمانه بناخه‌ی ڕسته‌سازی و وشه‌سازی که له زمانه‌کانی هیندیی باکووری دا هاوبه‌شن پاراستووه، ئه‌گه‌رچی زمانه‌کانی باڵکان کارلێکه‌رییه‌کی زۆریان لێکردووه بۆ هێندێک تازه کردنه‌وه‌ی به‌رچاوی نه‌حوی و وشه. گه‌لی ڕۆما، به‌سه‌دان ساڵ، گه‌لێکی ڕاونراو، فه‌رق وجیاوازی له‌گه‌ڵ کراو و نه‌دار بوون له سه‌رتاسه‌ری وێشکاڕۆی [ قاڕه] ئورووپا دا.
تا ئه‌م سه‌ده‌یه، سه‌ده‌ی بیسته‌م خوێنده‌واری له کولتووری ڕۆمانی دا، شتێکی پێ نه‌زاندراو بوو، و نه‌ریتی زاره‌کی ته‌نیا گرێیه‌کی کولتووری بوو که ئه‌و گه‌وره‌ترین که‌مایه‌تییه بیوڵاته‌ی ئوڕووپای به یه‌کتری ده‌به‌سته‌وه. یه‌که‌م حه‌ولدان بۆ به‌کارهێنانی ڕۆمانی وه‌کوو زمانی نووسین له ماوه‌ی ساڵانی 1920کان و 1930یه‌کاندا له یه‌کێتی سۆڤیێت ده‌ستیپێکرد، وه‌کوو به‌شێک له سیاسه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی به‌کار هێنانی زمانی که‌مایه‌تی. به پێی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌نیستیتوویه‌کی په‌روه‌رده دامه‌زرا بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستا، و لێکۆڵینه‌وه له فۆنێتیکی زمانه‌که به مه‌به‌ستی یارمه‌تیکردن به سازکردنی نۆرمێکی یه‌کگرتووی ڕێنووس بۆ به‌کارهێنان له مه‌دره‌سه‌کاندا به‌ڕێوه‌چوو.ژماره‌یه‌ک کتێب و بڵاوکراوه ده‌رکه‌وتن و بزووتنه‌وه‌یه‌کی زمانی په‌ره‌گر له بواری په‌روه‌رده، فیلم، تیاتر و وه‌رگێراندا چالاک بوو ( بڕوانه Puxon 1981). له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ستانداردکردنی ڕۆمانی له یه‌کێتی سۆڤیێت تاک که‌وتوو مایه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیێت پێی نه‌ده‌زاندرا. له ئاکامی کۆمه‌ڵکوژی (Holocaust) گه‌لی ڕۆما له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی دوویه‌می جیهانیدا بزووتنه‌وه‌ی زمانی ڕۆمانی خاشه‌بڕ کرا.
دوای شه‌ڕ، زمانی نووسراوی ڕۆمانی جارێکی دیکه سه‌ری هه‌ڵداوه وه‌کوو زمانیی شێعری ڕووناکبیرانی ڕۆمانی زیاتر له بولغارستان، یۆگۆسڵاڤیا و مه‌جارستاندا. بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕێکخراوی زمانی تا ساڵی 1971 دانه‌مه‌زرا. له‌و ساڵه‌دا یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی له له‌نده‌ن دامه‌زرا. له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو ، و تا ئه‌و دواییانه‌ش، به‌کارهێنانی ڕۆمانی نووسراو ته‌نێ له‌لایه‌ن کۆڕێکی پچووکی ده‌رزه‌نێک زمان‌ناس، ڕووناکبیر و ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که سه‌ر به یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی بوون به‌کار ده‌هات. هێندێک له‌وان وه‌کوو یان هانکۆک Ian Hancock، مارسێل کۆرتیاد Marcel Cortiade ، یوسۆف سایپ Jusuf Saip و که‌سانی دیکه له بواری زمان دا چاڵاک بوون هه‌م بۆ شیکردنه‌وه‌ی و هه‌م بۆ نۆرم بۆ دانانی. یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی له کۆنفرانسه‌که‌ی دا گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌لفوبێیه‌کی یه‌کگرتووی خسته به‌ر باس بۆ ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندی نامه‌یی، له ئه‌ده‌بییات، بۆ نووسینی قامووس، کتێبی ڕێزمان و له وه‌رگێڕانی ئینجیل دا به‌کار بهێندرێ. گۆواری "ڕۆما" که سه‌ر به یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌ییه و له ساڵی 1974 دامه‌زراوه ته‌نێ جاروبار شێعر و چه‌ندین نووسراوه‌ی کورتی به زمانی ڕۆمانی بڵاو کردووه‌ته‌وه. ته‌نێ چه‌ند ده‌رزه‌ن بڵاو کراوه و کتێب به زمانی ڕۆمانی هه‌نه، به پێچه‌وانه‌ی به‌سه‌دان به‌رهه‌می که سه‌باره‌ت به زمانه‌که بڵاو کراونه‌ته‌وه.
له یۆگۆسڵاڤیا تاڕاده‌یه‌ک ڕۆمانی نووسراو زۆر به به‌ربڵاوتر ده‌کار ده‌کردرێ، به‌شێکی له به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حه‌وتووانه‌ی ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنی به زمانی ڕۆمانییه. له سوێد، نۆڕوێژ و له‌ودواییانه‌شدا له مه‌جارستان چه‌ندین کتێبی مه‌دره‌سه و منداڵان و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی خوێنده‌وار کردنی گه‌وره‌ساڵان هه‌ن. قۆناخێکی نوێ هه‌نووکه بۆ ستاندارد کردنی زمانی ڕۆمانی ده‌ستیپێکردووه به په‌یدا بوونی ڕێکخراوه‌ی سیاسی و مافی مه‌ده‌نی ڕۆمانی هه‌م له ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م له ئوڕووپای ڕۆژئاوا.
له ساڵی 1989 به‌ملاوه تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندییه‌کی چڕتر له نێو یه‌کێتییه‌کاندا هه‌یه به ده‌م زیادبوونی حه‌ول و تێکۆشان بۆ هاوسه‌نگ کردن و یه‌کخستنی چالاکییه‌کانی مافی مه‌ده‌نی ڕۆمانی له سه‌رتاسه‌ری ئوڕووپا دا. ئێستا ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه و خه‌به‌رنامه بڵاو ده‌بنه‌وه که به‌شێک له نێوه‌رۆکیان به زمانی ڕۆمانی ده‌نووسرێن و هه‌ر وه‌ها ژماره‌یه‌کی له زێده بڵاڤۆک و نامه که ڕوویان له حه‌شیمه‌تی ئه‌ندامی یه‌كێتییه ڕۆمانییه‌کانه و به زمانی زگماکی ده‌نووسرێن. به گشتی، ڕێککه‌وتن له سه‌ر چلۆنایه‌تی ڕێنووس به پێی سیستێمی ڕێنووسی زمانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یه که ئه‌و چالاکییانه‌ی تێدا ده‌کرێ. ئه‌و ڕاستییه زۆرجار حه‌ولدانێکی گرینگ ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی به‌رده‌نگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی شوێنگێڕی بکه‌ن و بڵاوکرانه‌وه‌ی بڵاوکراوه‌کان له ئاستی وڵاتێک‌دا سنووردار ده‌کا. گشت خه‌ڵکی ڕۆما دوو زمانه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا که‌مایه‌تییه‌ک ده‌نێو ڕۆماکانی ئوڕووپاییدا خوێنده‌واری چالاکن. کولتووری ڕۆمانی تاکوو ئێستا به گردبڕی زاره‌کی بووه. له ڕاستیدا، زۆر له کۆمه‌ڵگه ڕۆمانییه‌کان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ستاندارد کرانی زمانه‌که‌یان له‌وانه‌یه هاتنه نێو و ئاگادابوونی نا-ڕۆماکان له‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵگه‌که‌یان هاسان بکا، به تایبه‌تی ئی ئه‌و کاربه‌ده‌سته ئیدارییانه‌ی که مه‌به‌ستیانه درێژه به چاوه‌دێری نه‌ریتی خۆیان به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که دابده‌ن و هه‌نگاوی ئازارده‌رانه به دژی ڕۆما هه‌ڵبهێننه‌وه.
له ڕاستیدا، خوێنده‌واریی ڕ‌ومانی ئێستا وه‌کوو ئه‌ركێک بۆ گۆڕانی بۆچوون سه‌باره‌ت به پێداویستییه کولتووری و سیاسییه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌هێنێ، و حه‌ول ده‌دا خۆڕێکخستنی سیاسی و کولتووری له وڵاتانی جۆربه‌جۆر و له ئوڕووپا دا به گشتی به‌ره‌و پێش به‌رێ ( بڕوانه ئه‌و کتێبه‌ی Hancock، که له ژێر چاپ دایه). هه‌روه‌کوو نموونه‌ی کوردی، خوێنده‌واریی ڕۆمانیش له بواری خوێنده‌واریی چالاک دا به لانی که‌مه‌وه له سه‌ر بنچینه‌ی زمانێکی دیکه‌یه (و هه‌ر بۆیه‌ش له نێو ڕووناکبیراندا به سنووره) و زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه به‌چالاکی ناسیونالیستییه‌وه تا ئه‌وه‌ی گرێ‌دراو بێ به چالاکییه‌کانی مافی مه‌ده‌نییه‌وه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی ڕۆماکان له ده‌رفه‌تی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌ره‌تاییترین شێوه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده و پێگه‌یشتن بێ به‌شن، بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری ده‌نێو ئه‌واندا له حاڵی حازر دا له‌وانه‌یه وه‌ک خه‌یاڵێک وه‌به‌ر چاو بێ. هه‌لومه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ڕۆما له حاڵی حازر دا به زه‌حمه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ زۆربه‌ی ئه‌وان ده‌ڕه‌خسێنێ له و چوار چێوه به‌ده‌زگاییکراوانه نزیک ببنه‌وه که بۆ خوێنده‌وار بوون پێویستن، و ئه‌و دا‌و و ده‌زگا ڕومانییانه‌ش که ئێستا هه‌ن ده‌رفه‌ت و سه‌رچاوه‌ی پێویستی داراییان نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره به چالاکییه‌کانیان بده‌ن. پێشکه‌وتنی زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه به شانس و ده‌رفه‌تی نوخبه‌ی ڕووناکبیر که ده‌بێ سه‌ربه‌خۆیی کولتووری خۆیان وه‌کوو که‌مایه‌تی بێ‌وڵات له ئوڕووپا دامه‌زرێنن. وا وێده‌چێ پێداویستی به خوماندوو کردن و بانگه‌شه‌ی دڵساردکه‌ره‌وه‌ی زۆر ساڵی دیکه هه‌بێ له نێو دانیشتووانی زۆربه‌ی نا- ڕۆمانی و ده‌زگا ده‌سته‌ڵاتداره‌کانیان دا بۆئه‌وه‌ی وه‌کوو که‌مایه‌تییه‌کی کولتووری و زمانی ددانیان پێدا بهێنن و بیانناسن.
6. به‌ڕه‌و شێوه‌ناسییه‌کی ستاندارد کردنی نا ڕسمی
1.6 ستاندار کردن بۆچی ؟ گۆڕان له‌نه‌ریتی زاره‌کییه‌وه بۆئه‌ده‌بی
فیشمه‌ن (1989) ئاماژه ده‌کا به پێوه‌ندی نزیکی نێوان ستاندارد کردنی زمانه که‌مایه‌تییه ئێتنیکییه‌کان وپێویستی یان ئه‌نگێزه بۆ سه‌لماندنی میراتی زمانی و کرده‌ی زمانی. ستاندارد کردن په‌یوه‌سته به پێڤاژۆی مۆدێڕن کردن که زۆر جار ناسیونالیزمی به دوو دا دێ،به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕان له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و نموونه‌کانی پێناسه‌کردندا و پێداویستی به سه‌قامگیرکردنی مه‌خره‌جێکی به‌رینتری هاوبه‌ش له کۆمه‌ڵگه دا.جا، ئه‌م پێڤاژۆیه له هێندێک بارانه‌وه بازنه‌یی یه، چونکوو ناسیۆنالیزم ، هه‌ر که مۆدێرن کردن ورووژاندی و وه‌خۆی خست، زۆر جار ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ک یان "پاکی" ئێتنیکی – کولتووری.باری زمانی یان کۆمه‌ڵناسی زمانی ئه‌م ناسیونالیزمه به‌یه‌که‌وه گرێدراون و له‌و نموونه‌یه‌دا بریتین له پاراستنی زمان، هه‌رنه‌بێ له‌و نموونانه‌یدا، که مۆدێرن کردن هه‌ڕه‌شه ده‌کا ببێته هۆی گۆڕینی زمان و له ئاکامدا زمان له نێوچوون، و پاراستنی زمانی که‌مایه‌تی ده‌بێ به‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ڕێکخستوو ده‌سته‌به‌ر بکرێ.
له‌هه‌رسێ نموونه‌ی ئه‌و زمانانه‌ی چاومان لێکردن واوێده‌چێ هیچ "مه‌ترسی" ڕاسته‌وخۆی له نێوچوونی ته‌واوی زمانی له گۆڕێ‌دا نه‌بێ. به‌ر له کۆمه‌ڵکوژی جووله‌کان Holocaust ، ییدیش سه‌ره‌ڕای سه‌دان ساڵ پێوه‌ندی له گه‌ڵ زمانی دیکه مابووه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ده‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی جووله‌که دا به باشی دیاری کرابوو.سنعاتی کردن وکۆچ و کۆچبه‌ری بۆ نێوه‌نده شارییه‌کان چینێکی کرێکاری مۆهاجیری جووله‌که‌ی لێکه‌وته‌وه که هێشتا به‌ته‌واوی له گه‌ڵ زمانی زۆربه، - زمانی غه‌یری جووله‌که - ناسیاوی په‌یدا نه‌کردبوو ، واته له‌هیستانی، ڕووسی، مه‌جارستانی، و هتد – بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به شێوه‌یه‌کی چالاکانه له کاروباری ڕۆژانه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دا به‌شداری بکا. به په‌یدابوونی ئه‌م چینی کرێکاره جووله‌که‌یه، شارستانییه ییدیشزمانه پێداویستی به هه‌بوونی چاپه‌مه‌نییه‌کی غه‌یره دینی به زمانی ییدیش هاته گۆڕێ. نه‌ریتی ئه‌ده‌بی که له نێو کۆمه‌ڵگه جووله‌که‌کانی ئوڕووپا دا ڕیشه‌یه‌کی قووڵی هه‌بوو هانده‌ری یه‌که‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان بوو له‌و بواره دا، چونکوو نه‌بوونی ئامرازێکی پێوه‌ندی نووسراو له نێو یه‌که‌م وه‌جی ئه‌و موهاجیره غه‌ریبه شارنشینانه‌دا به ناپه‌سند وه‌به‌رچاوده‌هات. عیبری، ئامرازی نووسینی نه‌ریتی، ئیتر چبڕ نه‌یده‌توانی ئه‌و ئه‌رکه بگێڕێ، چونکوو بوونه پرۆلێتاریا پێکهاته‌ی په‌روه‌رده‌ی گۆڕیبوو: کرێکاران نه کاتی ئه‌وه‌یان هه‌بوو و نه ده‌رفه‌تی ئه‌وه که به‌ساڵانی درێژ به خوێندنی دینییه‌وه خه‌رێک بن که پێویست بوو بۆ فێر بوون و لێ ڕاهاتنی زمانی پیرۆز.
خه‌ڵکی ڕۆما، که هه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تییان تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه، زمانه‌که‌ی خۆیان وه‌کوو هه‌ڵگری سه‌ره‌کی ئه‌زموونی کولتووری خۆیان پاراستووه، ئه‌گه‌رچی هێندێک له له‌هجه‌کانی ئه‌و زمانه که‌وتوونه‌ته به‌ر کارلێکه‌ری و وشه‌خواستنه‌وه له‌و زمانانه‌ی که له‌گه‌ڵیان ده‌پێوه‌ندی دابوون.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌روه‌رده‌ی ڕه‌سمی ئه‌وان هه‌میشه به زمانی ده‌وڵه‌تی بووه و زمانی ڕۆمانی نه‌یتوانیوه بچێته نێو هیچکام له بواره‌کانی ئه‌و سیستێمه‌وه. پێوه‌ندی نووسراو له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆمانی دا زۆر ده‌گمه‌نه یان به کرده‌وه هه‌ر نییه. خوێنده‌واری تا راده‌یه‌کی زۆر به‌سنووره به تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ داووده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری زۆربه و کولتووری زۆربه، به به‌کارهێنانی زمانی زۆربه. جا بۆیه خه‌ڵکی ڕۆمای خوێنده‌وار خوێنده‌واری خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی زمانی خۆیان و له ده‌ره‌وه‌ی کولتووری گرووپه‌که‌دا به‌کار ده‌هێنن. ئه‌وان له‌وانه‌یه نه‌تواوبنه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌زموونیان به زمانی دوویه‌مه و به‌و زمانه "ئه‌نبار" ده‌کرێ ( بڕوانه Hancock، له ژێر چاپ دایه)
توانه‌وه‌ی زمانی له کوردستان باوه له نێو وه‌جی دوویه‌می موهاجیران بۆ شاره ناکوردییه‌کان، هه‌م له به‌شه‌کانی ڕۆژئاوای ترکییه و هه‌م له ئوڕووپا. ( ئێمه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی خواره‌وه ته‌نێ له سه‌ر شێوه‌زاری کرمانجی ده‌که‌ین که له کوردستانی ترکییه و کوردستانی سوورییه قسه‌ی پێده‌کرێ، چونکوو ئه‌وه زمانی نووسینی کوردییه له‌و ناوچانه‌دا ( شێوه‌زاری "هاوار") که هیچکاتێک به ڕه‌سمی نه‌ناسراوه ).له ترکییه و له سوورییه، وه‌خۆ کردن و په‌ژراندنی زمانی ده‌وڵه‌تی وه‌کوو زمانی یه‌که‌م ده‌شێ له لایه‌ن زۆربه و داووده‌زگاکانییه‌وه بسه‌لمێندرێ وگرێ بدرێ به باشتر کردنی ده‌رفه‌ت و شانسی مرۆ بۆ سه‌رکه‌وتن.له ئوڕووپا، زۆر له خێزانه موهاجیره کانی خه‌ڵکی کوردستانی ترکییه زمانی ترکی وه‌کوو زمانی یه‌که‌می نێو خێزان وه‌خۆ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی پێوه‌ندی کردنی منداڵه‌کانیان له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتداره ڕه‌سمییه‌کان له وڵاتی ئه‌سڵی خۆیان بڕه‌خسێنن ، بێتوو به‌دڵخوازی خۆیان بچنه‌وه یان به زۆری بیانگێڕنه‌وه ئه‌وێ. توانه‌وه‌ی زمانی تا ڕاده‌یه‌کیش کارلێکه‌ری له سه‌ر ڕووناکبیران هه‌یه که ئاسۆی په‌روه‌رده‌یی خۆیان به زمانی دوویه‌م (به ترکی) به‌رینترکردووه و له وزه‌یان دانییه به شێوه‌زمانی بوومی خۆیان بیروڕا تازه‌کانیان باس بکه‌ن، ڕای گوێزن یان به‌ره‌وپێشی به‌رن.
بۆ نموونه، خوێندکارانی کورد، هه‌ر که بیانه‌وه باس له زانست یان ئه‌و تێکنیکانه بکه‌ن که له چوارچێوه‌ی داووده‌زگای زۆربه دا فێریان بوون، به ئاسایی کۆدی قسه کردن به‌ره‌و ترکی ده‌گۆڕن ( بڕوانه Redder & Rehbein 1987 ). ستاندارد کردن له‌و نموونانه‌ی دا چاویان لێده‌که‌ین ، زیاتر له‌وه‌ی که حه‌ولێک بێ بۆ پاراستنی زمانی زاره‌کی بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به گشتی له ده‌ستی نه‌دا، به مه‌به‌ستی به‌رینتر کردنی به‌کارهێنانی زمانی بوومی له‌و بوارانه‌دایه که له باری نه‌ریتییه‌وه ئه‌و ئه‌رکانه زمانی ده‌وڵه‌ت یان زمانی زۆربه ڕای په‌ڕاندوون.له‌و ڕووه‌وه ستاندارد کردن مه‌به‌ستی یه‌کانگیرکردنی خولقاندنی ڕووناکبیرانی خوێنده‌وار له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی بوومی یه، تا ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ زۆربه " له‌کیس بدا". له هه‌مان کاتدا ستاندارد کردن حه‌ولیش ده‌دا بۆ پێناساندنی چالاکی نوێی کولتووری و بۆچوون به کۆمه‌ڵگه زمانییه‌که خۆی، هێنانی خوینده‌واری بۆ نێو زمانێک که ته‌نێ نه‌ریتێکی زاره‌کی هه‌یه پێویستی به هێندێک گۆڕان له بایه‌خی کولتووری دا هه‌یه و درێژ کردنه‌وه‌ی چالاکی کولتووری ده‌خوازێ. له‌مه‌ڕ زمانی ییدیش ئه‌وه به مانای مل له به‌ر ملنانی ده‌سته‌ڵاتی نه‌ریتیی خاخامی وچوارچێوه داخراوه پته‌وه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی بوو که پێوه‌ندی نووسراوی له نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌دا هه‌ر به‌کاروباری دینییه‌وه به‌سنوور و به‌رته‌نگ ده‌کرد.
له نموونه‌ی ڕۆمانی دا تێگه‌ی " زمانێکی نهێنی" که کۆمه‌ڵگه له به‌رامبه‌ر کۆنتڕۆڵی ده‌ره‌وه دا ده‌پارێزێ به‌ره به‌ره جێی خۆی ده‌دا به شێوه‌یه‌کی نوێ له پاراستنی کراوه ،و به‌ده‌زگاییکراوی کۆمه‌ڵگه. تێکۆشه‌رانی مافی مه‌ده‌نی حه‌ول ده‌ده‌ن زمانی ڕۆمانی وه‌کوو زمانی نووسین به‌کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی هاسانکاری بکه‌ن بۆ پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی له نێوان یه‌کێتییه‌کانیاندا و په‌ره به‌و پێوه‌ندییانه بده‌ن.
هاوشان له گه‌ڵ ئه‌و پێڤاژۆیه ئێستا ڕه‌وتێک په‌یدا بووه ده‌سته‌ڵاتی نه‌ریتی ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌که به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که هه‌ر بریتی بووه له‌وه‌ی که ده‌زگای ئیداری نا-ڕۆمانی به‌قسه به‌ڕه‌سمی ناسیون و ئه‌و ڕه‌وته‌ده‌یه‌وێ ڕێبه‌رییه‌کی نوێی سیاسی هه‌ڵبژێرێ که بۆ ده‌سته‌ڵات و ده‌ستڕۆیشتوویی خۆی پشت به پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ببه‌ستێ و پلاتفۆرمێکی سیاسی ڕوون و گه‌ڵاڵه‌کراوی هه‌بێ. بۆ نموونه، به‌ڵگه‌یه‌کی ده لاپه‌ڕه‌یی – یه‌ک له‌و یه‌که‌م به‌ڵگه به‌رنامه‌ییانه‌ی که به ڕۆمانی نووسراوه - وه‌ک پێشنیارێک پێشکێش کرا به یه‌که‌م کۆنفڕانسی فێدراسێۆنی ڕومانیی ئوڕووپا "EUROM " که له مانگی نۆڤامبری ساڵی 1990 به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌زموونی کوردیی کرمانجیش هه‌ر نموونه‌یه‌کی ئاوا نیشان ده‌دا، واته حه‌ول و تێکۆشانی نوخبه‌ی ڕووناکبیر له تاراوگه بۆ سازکردنی دیالۆگێکی نوێ له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌که‌یان له سه‌ر بنه‌مای بیر و ڕامانی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی که ئه‌و نوخبه‌یه خۆی ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی بوومی خۆی فێر بووه. له به‌شی خواره‌وه‌دا ئێمه زۆر له نزیکتره‌وه چاوله‌وئه‌رکانه ده‌که‌ین که ڕووناکبیرانی خاوه‌ن دووکولتوور خستوویانه‌ته سه‌ر شانی خۆیان له پێڤاژۆی ستاندارد کردنی زمان له ده‌ره‌وه‌ی داووده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا.
2.6 ئه‌و ئه رکهی ڕووبه‌ڕوی خوێنده‌وارانی دووزمانه ده‌بێته‌وه
له 30ی ئووتی 1908، کۆنفڕانسی به نێوبانگی له‌مه‌ڕ پله‌وپایه و ستاندارد کردنی زمانی ییدیش له Chernovitz، چێرنۆڤیتز،پێته‌ختی Bukovina، بوکۆڤینا ( ئێستا به‌شێکه له یه‌کێتی سۆڤیێت) ده‌ستی پێ‌کرد. ده‌ستپێشخه‌ری سازکردنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه Nathan Birnbaum، ناتان بیرنباوم (1937-1864) بوو. ئه‌و له شاری ڤییه‌نا له دایک ببوو و له‌وێ گه‌وره ببوو، زمانی زگماکی ئاڵمانی بوو، دوای ته‌واو کردنی مه‌دره‌سه‌ی حقووق له ڤییه‌نا له ساڵی 1887،بیرنباوم بوو به ڕۆژنامه‌نووسێکی چالاک.له ساڵانی به‌رایی پیشه‌ی خۆیدا، بیرنباوم زایۆنیستێکی سه‌رله‌پێناو بوو؛ ئه‌وه بیرنباوم بوو که زاراوه‌ی (ئاڵمانی) " زایۆنیزم"ی داڕشت ("Zionismus") بۆ نێوزه‌د کردنی ئه‌و بزووتنه‌وه ساوایه. له ماوه‌ی ساڵانی 1880 و 1890 ه کاندا ئه‌و له ڤییه‌نا وه‌رزنامه‌ی "Selbst- Emanzipation " ی بڵاو ده‌کرده‌وه. دواجار ئه‌و له زایۆنیزم دابڕا له به‌ر ئه‌وه‌ی که کولتووری جووله‌که‌ی- تاراوگه‌ی به‌رپه‌رچ ده‌دایه‌وه.
بیرنباوم جووله‌کایه‌تی ئووڕووپای ڕۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌تی زمانه‌که‌ی، ییدیشی، به ده‌ربڕینێکی ڕه‌سه‌نی جووله‌که‌بوون داده‌نا. ئه‌و له سه‌رئه‌و باوه‌ڕه بوو، زمانێکی ییدیشی نووێکراوه،له‌مپه‌ر و پارێزگارییه‌که له ئاست ئه‌و گوشارانه‌ی بۆ تواندنه‌وه ده‌هێندرێن. بۆیه زمانی ییدیش ده‌بێ په‌ره‌پێبدرێ و ستاندارد بکرێ.
بیرنباوم بۆخۆی ده‌بوو له پێشدا ییدیش فێر بێ. له ساڵی 1904 ئه‌وده‌ستی کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار به زمانی ییدیش، و له نێوان ساڵانی 1908 و 1911 دا له Chernovitz ده‌ژیا، و له‌وێ سه‌رنووسه‌ر و ئیدیتۆری دووڕۆژنامه‌ی "Dos Folk " و"Dokter Birnboyms Voxnblat " بوو. ئه‌و له کۆنفڕانسی Chernovitz به زمانی ییدیش قسه‌ی کرد، به‌ڵام به زمانی ئاڵمانی به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی کرد بۆئه‌و جێژنه‌ی به بۆنه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌وه به‌رپا کرابوو ( بڕوانه Fishman 1980:53 ). بیرنباوم ( که خۆی فێری له‌هجه‌ی ییدیشی ڕۆژهه‌ڵاتی – نێوه‌ندی کردبوو!) ته‌نیا " ییدیشیستێک" نه‌بوو که ده‌بوو فێری زمانه‌که بێ. نموونه‌یه‌کی دیکه Vladimir Medem ڤڵادیمیر مه‌ده‌مه ( 1923-1879)، سیاسه‌تمه‌دارێکی هه‌ڵکه‌وتوو له بزووتنه‌وه‌ی " Bund" دا ( بڕوانه176 1-5 117 : 1972 Encyclopaedia Judaica )
ژیاننامه‌ی بیرنباوم و مه‌ده‌م له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌ی که زمانی ییدیشیان ده‌زانی و دوایه ئه‌نگێزه‌ی وان بۆ فێربوون و پێشخستنی به‌کار هێنانی ڕه‌نگه هێندێک سه‌یر وهبهرچاوبێ.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌روه‌ردی مۆدێڕن که له ده‌ره‌وه‌ی فه‌زای ییدیش – ئاخێوه‌ران دا به ده‌ست هاتبوو به لێبڕاوی ده‌بێ وه‌کوو مه‌خره‌جێکی هاوبه‌ش دابندرێ بۆ زۆرێک له چالاکان و تێکۆشه‌رانی ڕێبازی بزووتنه‌وه‌ی زمانی ییدیش. ماکس وێنریش ( Max Weinreich )، هاو دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO، له زانکۆی ئاڵمانی ماربورگ ده‌رسی خوێند؛ مۆردخێ شه‌یختر Mordkhe Schaechter، نوێنه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتووی وه‌جی گه‌نجتری ، YIVO تێزی خۆی پێشکێشی زانکۆی ئاڵمانی – ئاخێوه‌ری ڤییه‌نا کرد.ئه‌وانه ته‌نێ چه‌ند نموونه‌یه‌کن له‌وه‌ی که چۆن ستاندارد کردن وه‌کوو ئه‌رکێک په‌یوه‌ست و گرێ‌دراو به په‌روه‌رده‌ی مۆدێڕن، زانست و بیرکردنه‌وه له نه‌ریتی " ڕه‌سه‌ن" یان بوومی سه‌رهه‌ڵده‌دا به دانی ئه‌رکی ئه‌وتۆ به شێوه زمانی ناوچه‌یی و بوومی که به ئاسایی ئه‌و جۆره ئه‌رکانه ته‌نێ ستاندارده نه‌ته‌وه‌ییه به ڕه‌سمی ناسراوه‌کان ده‌توانن ڕایانپه‌ڕێنن. ئه‌و تاکوته‌رایانه‌ی که هه‌م له که‌شوهه‌وای بوومی خۆیان و فه‌زای ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ئاگادارن و لێی ده‌زانن نوخبه‌یه‌کی ڕووناکبیر پێک ده‌هێنن که ده‌توانێ ئه‌زموون و زانست بڵاو بکاته‌وه و وه‌یگوێزێ.
ڕێفۆرمکاری زمانی کوردی واته جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان له ساڵی 1893 له ئیستانبووڵ له دایک بوو له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی جێی ڕێزی خه‌ڵکی جزیره‌ی ناوچه‌ی بۆتان دا له سه‌ر سنووری ترکییه سوورییه. بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان چه‌ندین سه‌رهه‌ڵدانیان له هه‌رێمی خۆیاندا له نێوه‌ڕاست سه‌ده‌ی 19 هه‌مدا به دژی فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانی ڕێبه‌ری کرد بوو. کاتێک ئیمپراتور سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دوویه‌م ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی نوێ و سیاسه‌تی یه‌کانگیر کردنی له‌گه‌ڵ ئه‌شرافه کورده‌کان وه‌به‌رگرت.ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه هه‌ره ده‌ستڕۆیشتووه کورده‌کان له ئیستانبووڵ خوێندیان و له ئیداره‌ی عوسمانی‌دا پله‌وپایه‌ی گه‌وره‌یان به ده‌ست هێنا ( بڕوانه. Kendal 1984). له بری وه‌فاداریان له ئاست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – عوسمانی‌دا، ئه‌وان ئازادییه‌کی زیاتریان درایه بۆ چالاکی کولتووری. به‌درخانییه‌کان که وه‌ک خوێندکار یان کارمه‌ند، له تاراوگه ده‌ژیان له گه‌ڵ بیروڕامانه‌کانی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئوڕووپا وچه‌مکه‌مۆدێڕنه‌کانی دیاریکردنی چاره‌ی خۆ نووسینی سیاسی و کولتووری ناسیاویان په‌یدا کرد. ئه‌وان ده‌ستیان کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌رزنامه‌ی دوو زمانه‌ی ترکی – کوردی که تێیاندا حه‌ولیان ده‌دا هاونیشتمانانیان هان بده‌ن بۆ وه‌خۆ کردن و پیاده کردنی هێندێک له‌و ڕامانانه له وڵاتی بوومی خۆیاندا، کوردستان.ئه‌و کڕوکاش و تێکۆشانانه‌ی بنه‌ماڵه ڕا گوێزران بۆ برایان جه‌لاده‌ت و کامران و ئه‌وان درێژه‌یان پێدا، ئه‌وان هه‌ردووکیان دوای ئه‌وه‌ی کۆماری نوێی ناسیۆنالیستی ترکییه له ساڵی 1923 دامه‌زرا به‌ره‌و تاراوگه ده‌رپه‌ڕێندران. له ماوه‌ی ده‌ساڵانی دواتر دا جه‌لاده‌ت و کامران ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه و هه‌ر وه‌ها چه‌ند کتێبی ڕێزمانی کوردیان بڵاو کرده‌وه ( کاری سه‌ره‌کی جه‌لاده‌ت، "Grammaire Kurde" ڕێزمانی کوردی، له دوای مردنی له پاریس له لایه‌ن Roger Lescot، ڕۆژێ لێسکۆ وه بڵاو کرایه‌وه.(بڕوانه. 1977 Bedir Khan & Lescot )،که له سه‌ر بنه‌مای له‌هجه‌ی خۆیان جزیری یان بۆتانی داندرابوو و ئه‌لفوبێتکه‌یه‌کی نوێشیان به به‌کار هێنانی پیتی لاتین داهێنا. ئه‌و ئه‌لفوبێتکه‌یه نزیکییه‌ی زۆری له گه‌ڵ ئه‌لفوبێتکه‌ی مۆدێڕنی ترکی هه‌یه وبه‌لانی که‌مه‌وه ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کا که ڕووناکبیرانی کورد ناچالاکانه‌ش بووبێ فێری بوون وه‌کوو ته‌نیا زمانی ڕه‌سمی له کۆمار دا، واته زمانی ترکی.جابۆیه زمانی کوردی ئه‌زموونی داهێنانی نوێی تێدا کرا هه‌م له باری شیکردنه‌وه‌ی بنه‌ماکانی به‌پێی مێتۆدی مۆدێڕنی زمان‌ناسی و هه‌م چاپه‌مه‌نییه‌کی سیاسی هه‌بوو که وه‌کوو ئامرازێکی زانیارییده‌ر و دنه‌ده‌ر هه‌ڵده‌سووڕا. تا نێوه‌ڕاسته‌کانی ساڵانی 1960ه کانی خایاند بۆ ئه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی ئه‌وتۆ ڕابگوێزرێته نێو کوردستانی ترکییه خۆی له لایه‌ن نوخبه‌یه‌کی چالاکی سیاسی که له په‌یدا بوونی بزووتنه‌وه‌ی به‌ڕهه‌ڵستکاری چه‌پ له ترکییه ئیلهامیان وه‌رده‌گرت و تێیدا به‌شدار بوون.ژماره‌یه‌ک له‌و تێکۆشه‌رانه، که نه‌یانتوانی سه‌رنجی گرووپه گه‌وره‌تره به‌رهه‌ڵستکاره ترکه‌کان به‌ره‌و ئه‌و زۆردارییه تایبه‌تییه کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له کوردستان دا هه‌بوو ڕابکێشن له‌و ڕێکخراوانه هاتنه ده‌رێ و فێدراسێۆنی کوردی خۆیان و پارتی سیاسی له‌مه‌ڕخۆیان دامه‌زراند. به‌ڵام هێشتا هه‌مان شێوه ڕیبازی ستراتێژی ته‌بلیغی یان هه‌بوو، ئه‌وان ده‌ستیان کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی چاپکراو به کوردی، به‌و هیوایه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌نگبده‌ن و ئاماده‌یان بکه‌ن بۆ خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر هه‌نگاوو جووڵانه‌وه‌کانی حکوومه‌تدا.ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی نهێنی هانی ئافراندی کولتووریشی دا، و ژماره‌یه‌کی که‌م کاری ئه‌ده‌بی، ڕێزمان، قامووس و هه‌ر وه‌ها په‌خشانی نه‌ریتی چاپ کران ( بڕاونه Badilli 1965,، Anter 1967، demo 1977، له گه‌ڵ شتی دیکه). دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌ش له ماڕسی 1971 دا ده‌سته‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت بڵاو کردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی ئه‌وتۆ زۆر دژوارتر بوو، و به دوای کوده‌تای دوویه‌می ئه‌ڕته‌ش له سێپتامبری 1980 دا به ته‌واوی ڕاوه‌ستا. ئێستا له تاراوگه‌ی ئوڕووپای ڕۆژئاوا، بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی چاپکراوی باوی کوردی هه‌ر له گوێن هه‌مان نموونه‌ی پێشوویه. ته‌قریبه‌ن گشتی له لایه‌ن فێدراسیۆنه سیاسییه‌کانه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌گه‌رخستنی حه‌شیمه‌تی موهاجیری کورد بۆ پشتیوانی له دۆزه‌که‌ی. ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌و جۆره وه‌رزنامه و ڕۆژنامانه‌دا ده‌نووسن بریتین له خه‌ڵکی دووزمانه، که به ئاسایی ئه‌وده‌مه تێکه‌ڵاوی چالاکی به‌رهه‌ڵستکاری بوون که له زانکۆیه‌کی ترکییه ( یان سوورییه)، یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خوێندوویانه ، و له که‌شوهه‌وای ناکوردی دا له سیاسه‌ته‌وه گلاون – به‌لانی که‌مه‌وه وه‌جی پیرتریان - کردنه‌وه‌ی ده‌وره و پۆلی فێرکردنی خوێنده‌واری به کوردی به گشتی به‌شێکه له چالاکییه سیاسییه‌کانی ئه‌و فێدراسیۆنانه‌ی تاراوگه، و هه‌روه‌ها بڵاو کردنه‌وه‌ی چاپکراو به زمانی کوردیش: کتێب و ڕۆژنامه، که ته‌نی بۆ بابه‌تی سیاسی یان ئه‌ده‌بی ته‌رخان کراون ، له کۆبوونه‌وه سیاسییه‌کاندا ده‌ناسێندرێن و ده‌فرۆشرێن.
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئوڕووپا فێدراسیۆنی موهاجیرانی کورد تاکوو ئێستا نه‌یانتوانیوه له‌وه دا سه‌رکه‌وتوو بن ده‌سته‌ڵاتداران ڕازی بکه‌ن به دانی مافی خوێندن به منداڵانی کوردی موهاجیر به‌زمانی زگماکی خۆیان له چوار چێوه‌ی شه‌به‌که‌ی خوێندنی ڕه‌سمی دا. ته‌نێ له سوێد، که خوێندن به زمانی زگماکی بۆ منداڵانی موهاجیر مافێکی قانوونییه، به‌رنامه‌ی ئه‌وتۆ هه‌یه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌وێش، کتێب و که‌ره‌سته‌ی خوێندن زۆر که‌مه.جا بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه به پێی ده‌ستپێشخه‌ری فێرکارانی دووزمانه‌وه ئاماده ده‌کرێن به وه‌رگێڕان یان هه‌رنه‌بێ وه‌خۆ کردنی ئه‌و چه‌مکانه‌ی له کتێبه‌کانی خوێندنی زمانی زۆربه دا هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسی کوردی بڵێنه‌وه. ژماره‌یه‌کی که‌م که به " پیشه" نووسه‌ری کوردن، واته ئه‌و که‌سانه‌ی تا ئێستا به ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له چالاکی به‌ربڵاوی ئه‌ده‌بی دا به‌شدارییان کردووه و کاره‌کانیان هه‌م ڕه‌سه‌نه و هه‌م ئاوێنه‌یه‌کی " ڕاسته‌قینه" یه له شێوه ژیانی نه‌ریتی کوردی ، به ئاسایی ته‌نێ له نێو ڕووناکبیرانی کورد دا ده‌ناسرێن که بۆ خۆیان له چالاکی کولتووری یان سیاسی‌دا به‌شدارن.جابۆیه، ده‌سته‌یه‌کی ڕووناکبیر هه‌ن که نۆرمگه‌ل و مێتۆدگه‌لی په‌روه‌رده‌یی و سیاسی کۆمه‌ڵگه خوێنده‌واره‌کانی که دیویانه " وه‌رده‌گێڕنه سه‌ر" زمانی کوردی بۆ ئه‌وه‌ی له نێو خه‌ڵک دا بڵاویان بکه‌نه‌وه، و ده‌سته‌یه‌کی زۆر پچووکترهه‌یه کارئاسانی بۆ گرووپی یه‌که‌م ده‌کا به ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خوێنده‌واری نوێ و " ڕه‌سه‌ن"ی خۆماڵی.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌م به‌شه بهێنین با به کورتی چاو له ده‌وری ڕووناکبیرانی ڕۆمانی بکه‌ن بۆ به‌ره‌وژووربردنی خوێنده‌واری به‌و زمانه. به‌گشتی لێره‌شدا هه‌مان نموونه ده‌بینین: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کولتووری ڕۆمانی به‌ته‌واوی زاره‌کییه، یه‌که‌م که‌سانی به ڕۆمانییان نووسیوه ئه‌و جۆره که‌سانه‌ن که حه‌ول ده‌ده‌ن ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له که‌شوهه‌وایه‌کی نا- ڕۆمانیدا به‌ده‌ستیان هێناوه بگوێزنه‌وه نێو ئه‌و زمانه بۆ ئه‌وه‌ی کولتووری کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.لێره‌شدا، به‌ستێن و چوارچێوه‌ی ئه‌م تێکۆشانه چالاکی سیاسی یان مافی مه‌ده‌نییه. یه‌که‌م به‌کارهێنانی چڕی ڕۆمانی نووسراو به ئه‌وه ده‌ستیپێکرد که هانکۆک ( Hancock 1988) نێوی لێ ده‌نێ حه‌وله‌کانی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی بۆ " یه‌کگرتنه‌وه". سه‌یر ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌و کارانه‌ی سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ستاندارد کردنی ڕۆمانی کران ڕووی له حه‌شیمه‌تی ڕۆمانی خۆی نه‌بوو، به‌ڵکوو له نێو زمان‌ناسان و ئه‌و که‌سانه‌ی پێیان خۆش بوو لێی بزانن له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه که‌دا بڵاو کرانه‌وه و تا ده‌ستپێکردنی سه‌روبه‌ندی دیسان سازکردنه‌وه له ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوڕووپای خایاند که خه‌ڵکی ڕۆما بتوانن یه‌کێتییه‌کانی له‌مه‌ڕ خۆیان دامه‌زرێنن. ئێستا ئه‌و یه‌کێتییانه ڕۆژنامه و بڵاو کراوه ده‌رده‌خه‌ن که له نێو حه‌شیمه‌تی ئهندامانیاندا بڵاوده‌کرێنه‌وه.
ئه‌و بڵاوکراوانه‌ی که به زمانی ڕۆمانیش که‌ره‌سته‌یان تێدایه هه‌موویان دوو زمانه‌ن و زۆربه‌ی نێوه‌رۆکی بڵاو کراوه‌کانیان وێده‌چێ به زمانی ده‌وڵه‌تی بێ. نووسه‌ره‌کانیش، هه‌ر وه‌کوو نموونه‌ی کوردی، ڕووناکبیرن که زۆربه‌یان چوونه مه‌دره‌سه یان زانکۆی ده‌وڵه‌تی و له‌چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له پێناودێمۆکڕاسیدا به‌شدارییان کردووه و له باری سیاسییه‌وه تێیدا چالاک بوون، به‌ر له‌وه‌ی ڕووبکه‌نه دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆمانی له پێناو مافی مه‌ده‌نیدا.خوێنده‌واریی به ڕۆمانی هێشتا له‌نێو خه‌ڵکی ڕۆما دا به‌گشتی بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو زیاتر له نێو ئه‌ندامی یه‌کێتییه‌کاندا به‌سنووره.
له هێندێک له وڵاتانی ئوڕووپای ڕۆژئاوا ، کاری مافی مه‌ده‌نی له نێو موهاجیران و په‌نابه‌راندا که له وڵاتانی جۆر به جۆری ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتوون پشت به زمانی ڕۆمانی ده‌به‌ستێ وه‌کوو ته‌نیا زمانی هاوبه‌ش. جا بۆیه ئه‌و به‌یاننامه و بولته‌نه خه‌به‌رییانه‌ی له لایه‌ن چالاکانه‌وه له نێو ئه‌ندامانی یه‌کێتی دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه جاروبار به زمانی ڕۆمانینه. ئه‌و یه‌کێتییه ڕۆمانییانه‌ی که حه‌ولی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کتری ده‌ده‌ن به ئینگلیسی یان ئاڵمانی، جارجاریش به فه‌رانسه‌یی بۆ یه‌کتری ده‌نووسن، به‌و شه‌رته‌ی وه‌رگێڕ هه‌بن وه‌ریانگێڕن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له زۆر نمووناندا، چالاکانی یه‌کێتییه‌کان به زمانی ڕۆمانی ده‌نووسن. بۆیه ڕۆمانی نووسراو، ئامرازێکی که‌مایه‌تی پێوه‌ندی و نامه‌گۆڕینه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت له نێو چالاکانی خوێنده‌وار و ڕووناک‌بیری ڕۆمانیش دا.هه‌رچه‌نده ده‌سترۆیشتوویی یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی له نێو جه‌ماوه‌ری حه‌شیمه‌تی ڕۆمانی به گشتی که‌میش بێ، هیچ گومان له‌و ڕاستییه دا نییه که چالاکییه خوێنده‌وارییه‌کانی ده‌گاته تێکۆشه‌رانی یه‌کێتی و له سه‌رتاسه‌ری ئوڕووپا و هانیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی بوومی خۆیان بنووسن.به ئاوڕدانه‌وه و ته‌ماشاکردنی ئه‌و نموونانه‌ی قسه‌مان لێوه کردن، ئێمه ئاڵقه‌یه‌کی ئه‌ندامانی جووت زمان، جووت کو‌لتوور و خوێنده‌واری کۆمه‌ڵگه‌گه‌لی نه‌خوێنده‌وار ده‌بینین که که‌وتوونه‌ته به‌ر کارلێکه‌ری تێکنیکی بڵاوکردنه‌وه‌ی گشتی بیروڕامانان و له کاتی پێوه‌ندی له گه‌ڵ هێندێک له داووده‌زگاکان و بزووتنه‌وه ئیدێئۆلۆژییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی زۆربه دا فێریان بوون و لێیان ڕاهاتوون.
به‌تێگه‌یشتن وپێزانینی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی گرووپی خۆیان، ئه‌وان حه‌ول ده‌ده‌ن هێندێک له‌و بیر‌و ڕایانه ڕابگوێزنه نێو خه‌ڵکی خۆیان، به به‌کار هێنانی هه‌مان که‌ره‌سته و ئامرازی بانگه‌شه و ته‌بلیغی.یه‌که‌م ئه‌رکی دوای جێبه‌جێکردنی گیروگرفته تێکنیکییه هه‌ره به‌راییه‌کان وه‌کوو هه‌ڵبژاردنی سیستمێکی نووسین – ئێمه هێندێک له خواره‌وه‌تر باسی ئه‌و گیروگرفتانه ده‌که‌ین - ڕێگه خۆش کردن و ئاسانکارییه بۆ په‌یدا بوون و ده‌رکه‌وتنی بازنه‌یه‌کی به‌رده‌وام له تاکوته‌رایان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنده‌واری به زمانی بوومی به‌ره‌وژوور به‌رن. دوایه ئه‌ندامانی ئه‌و بازنه‌یه مه‌یدانی مرخ و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کتری ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن، و دواجار ئه‌و حه‌ولانه ده‌گاته داهێنان و له‌به‌رده‌ستدابوونی که‌ره‌سته‌ی چاپکراو به زمانه‌که وه‌ک: چاپه‌مه‌نی، ئه‌ده‌بییات و بانگه‌وازی سیاسی، و وه‌رگێڕان. که‌مایه‌تییه‌ک له نێو ئه‌و بازنه‌یه دا حه‌ول ده‌دا بۆ سازکردنی پردێک ولێکبه‌ستنی خوێنده‌واری و نهریتگهلی زاره‌کی بوومی، ده‌وڵه‌مه‌ندی و سامانه کولتوورییه‌کانی وه‌کوو به‌یتوباو و چیرۆکی گه‌ل یان گۆرانییه‌کان ده‌نووسێته‌وه و ئاماده‌یان ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی به چاپکراوی بڵاو بکرێنه‌وه. له‌و خاڵه دایه که خوێنده‌واری به زمانی بوومی له باری چۆنییه‌تییه‌وه زۆر پته‌وتر له نێو کولتووری کۆمه‌ڵگه‌که دا ڕۆده‌نیشێ و داده‌مه‌زرێ، ئه‌گه‌ر چی هێشتاش ئێمه ته‌نێ له گه‌ڵ گرووپێکی زۆر که‌م له که‌سانی چالاک له بواری خوێنده‌واری بوومیدا سه‌روکارمان هه‌یه.
له گشت ئه‌وپێڤاژۆیه دا، ئه‌و تێکۆشه‌ره دو زمانه‌ییانه‌ی تێوه‌ی گلاون هه‌م بیر له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه بیروڕامانی تایبه‌تی که پێوه‌ندییان به ناسێنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌وه هه‌یه بڵاو بکه‌نه‌وه، هه‌م ئه‌و هه‌ست یان وشیارییه له‌مه‌ڕ ناسێنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که به‌ڕێگه‌ی خوێنده‌واری بوومیدا وه‌کوو ئامرازێک بڵاو بکه‌نه‌وه. جا بۆیه، ئه‌وان هه‌م ده‌بێ مل له به‌ر ملی ئه‌و ئه‌رکه بنێن که کاره‌کانیان نێوه‌رۆکێکی له‌باری ئه‌وتۆی هه‌بێ که سه‌رنجی گشتی به‌ره‌ولای خۆیان ڕاکێشن و هه‌میش تۆڕێکی بڵاوکردنه‌وه دامه‌زرێنن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی نووسراو. له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوونی داووده‌زگا و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی له به‌رده‌ست دان بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا زۆر گرینگن.
6. 3 ده‌وری دا‌و و ده‌زگا و ئه‌نیستیتووه‌کان
دووشێوه‌ی سه‌ره‌کی به‌ره‌وژوورچوونی به‌ده‌زگاییکراوی زمانه نووسراوه که‌مایه‌تییه‌کان که خه‌ریکی سه‌رهه‌ڵهێنانن ده‌بێ له به‌ر چاو بگیرێ. یه‌کیان په‌یدا کردن و وه‌ده‌ستهێنانی جه‌ماوه‌رێکی به‌رینی " به‌کارهێنه‌ر" یا جه‌ماوه‌ری به‌رینی خوێنه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وی دیکه‌شیان مه‌به‌ستی یه‌کخستنی به‌کارهێنانی ئه‌و فۆرمانه‌یه که له زمانی نووسراودا هاتوونه گۆڕێ. به ئاسایی، ڕۆژنامه و به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی ( که ستانداردێکی ئاخافتن داده‌نێ)زیاتر له‌و که‌ره‌سته و کتێبی ڕێنوێنیانه بڵاو ده‌بنه‌وه که له لایه‌ن ئاکادێمییه زمانیه‌کانه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی دواییان ڕه‌نگه پلاندانانێکی زۆر وردتری بۆ به‌کارهێنانی زمان له لایه‌ن خه‌ڵکی پرۆفێشنڵه‌وه تێدا بێ.
له‌م نموونانه‌ی که ئێمه لێیان ده‌ڕوانین بڵاوکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌وکارانه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرێن تا چ ده‌ره‌جه‌یه‌ک تێهه‌ڵکێشی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکادێمیک و حه‌ولی یه‌کگرتنه‌وه ده‌کرێن؟ با له زمانی ڕۆمانییه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، که له هه‌ر دووک نموونه‌که‌ی دیکه تازه‌باوتره وهێشتا له قۆناخی سه‌ره‌تایی پێشخستنی پێڤاژۆی ستاندارد کردن دایه. زۆر له‌و – ڕه‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و –تێکۆشه‌رانه‌ی که به زمانی ڕۆمانی ده‌نووسن له کۆنفڕانسه‌کانی یه‌کێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی و مشتوومڕه‌کانیشیدا به‌شداری ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به یه‌کخستنی ڕێنووس، ڕێزمان و به‌کارهێنانی وشه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وان هه‌موویان له‌بڵاوکراوه‌کانیاندا ڕێنووسی زمانێکی ده‌وڵه‌تی به‌کار ده‌هێنن بۆ نووسینی ڕۆمانی ئه‌وه‌ش له‌به‌ر لایه‌نی پڕاتیک: چونکوو ئه‌وان به ئاسایی کاره‌کانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تێیدا ده‌ژین بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ڕێنووسی زمانی ده‌وڵه‌تی بۆ جه‌ماوه‌ری خوێنه‌ره‌وه هاسانتره .رێنووسێکی یه‌کگرتووی ڕۆمانی هێشتا وه‌کوو خووخده‌ی زمانناسانه له نێو ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نێونه‌ته‌ویی دا که له پێوه‌ندی نێوان خۆیاندا به کاری ده‌هێنن. ئه‌و ڕێنووسه ناکرێ ڕۆبنیشێ و ده‌کار بکرێ چونکوو یه‌کێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی به هیچ جۆر ده‌ستی به ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی ڕاناگا و ده‌رفه‌تی به‌کارهێنانیی نییه.
ئێمه پێشتر باسی ئه‌و ده‌وره‌مان کرد که چاپه‌مه‌نی ییدیش و ئه‌ده‌بییاتی ییدیش گێراویه‌تی له پێکهێنان و دامه‌زراندنی زمانێکی مۆدێڕنی ئه‌ده‌بی ییدیشدا.بڵاوکردنه‌وه‌ی ییدیشی نووسراو له ئوڕووپا، به به‌راورد کردن له گه‌ڵ نموونه‌ی ڕۆمانی قازانجێکی زۆر سه‌ره‌کی هه‌بوو: ییدیش ئامرازی په‌روه‌ده‌ی گشتی بوو له فێرگه نه‌ریتییه‌کانی جووله‌کان خه‌یده‌ر "xeyder (مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی) و له تالمه‌د- تۆیره “talmed-toyre" ( مه‌دره‌سه‌ی نێوه‌ندی ) و له یه‌سیڤ "yesive" ( ئه‌نیستیتووی خوێندنی ئاماده‌یی دینی ). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زمانی ییدیش له‌و جۆره مه‌درسانه دا ته‌نێ ئامرازی ڕاگوێستنی زانست بوو، نه‌ک بابه‌تێکی پۆله‌کان، جا بۆیه سه‌رنجێکی زۆری نه‌ده‌درایه.
به دوای ده‌ستپێشخه‌ری له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی کرێکارییه‌وه، به تایبه‌تی چالاکانی بوند "Bund" مه‌دره‌سه‌ی مۆدێرنی ییدیش له ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات دامه‌زرێندران. دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م سه‌روبه‌ندی بووژانه‌وه و خه‌مڵینی سیستێمی په‌روه‌رده‌ی ییدیش بوو له ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات. له ئۆکراین و ڕووسییه‌ی سپی له نێوان ساڵانی 1921-1931 دا 1165 فێرگه‌ی ییدیشزمان هه‌بوون. له ئاکامی گۆڕانی سیاسه‌تی زمانی یه‌کێتیی سۆڤیێت له ماوه‌ی ساڵانی 1930 یه‌کاندا، زۆربه‌ی ئه‌و فێرگانه داخران – له له‌هیستان له ساڵی 1921، 60 فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی ییدیشزمان و 35 پۆلی ساوایان له 44 شاراندا، هه‌بوون.هه‌ر له‌و ساڵه دا ڕێکخراوی نێوه‌ندی فێرگه‌ی جووله‌که ( "Tsentrale yidise sul-organizatsie" یان "Tsiso" ) دامه‌زرا. تا ساڵی 1929 ئه‌و ڕێکخراوه‌یه 219 ئه‌نیستیتوو، له وانه 114 فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی، 46 پۆلی ساوایان، 52 مه‌دره‌سه‌ی شه‌وانه، سێ خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی و مه‌دره‌سه‌یه‌کی په‌روه‌رده کردنی مامۆستایانی به‌ڕێوه ده‌برد. ڕێکخراوه‌یه‌کی دیکه له له‌هیستان، کۆمه‌ڵه‌ی فێرگه و کو‌لتوور("Kulturfarband Sul- un ")،حه‌وت فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی به‌ڕێوه ده‌برد. چه‌ندین ده‌رزه‌ن مه‌دره‌سه‌ش له هه‌ریمی باڵتیک له به‌رایی ساڵانی 1930کاندا به زمانی ییدیش په‌روه‌رده‌یان ده‌دا ( بڕوانه Encyclopaedia Judaica 1972:433-437).
ئه‌وه نازاندرێ گه‌لۆ ئه‌و مه‌دره‌سانه نۆڕمێکی ستانداردیان به‌کار ده‌هێنا یان نا، چ ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ئه‌نیستیووی زانستیی جووله‌که YIVO وه به‌ڕێوه ده‌چوون یان ئه‌وانه‌ی له سایه‌ی ڕێفۆرم دا له یه‌کێتیی سۆڤیێت هه‌بوون. له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات بزووتنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه و خوێندن به زمانی ییدیش هه‌ڵوه‌شا جا چ له به‌ر گۆڕانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی له یه‌کێتیی سۆڤیێت، یا ن له به‌ر نازیسم و شه‌ڕ. هه‌نووکه، چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی ییدیش له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ئارژانتین و ئیسرائیل هه‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌وانه مه‌دره‌سه‌ی نه‌ریتین که به زمانی ییدیش په‌روه‌رده پێشکێش ده‌که‌ن، به‌ڵام زمانی ییدیش وه‌کوو بابه‌تێک به ده‌رس ناڵێنه‌وه. به‌گشتی ئه‌و جۆره دامه‌زراوانه چاو له حه‌وله‌کانی ستاندارد کردنی ڕێنووسی ییدیش هه‌ڵده‌بوێرن. ڕه‌چاو کردنی نۆڕم و پێوه‌ر به پێی ئه‌و نۆڕمانه‌ی ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO دایناوه هێشتا له لایه‌ن کۆمیته‌ی جێبه‌جێکردنی رێنووسی ستانداردکراوی ییدیش (CISYO)، به‌ڕێوه‌ده‌چێ ، که له ساڵی 1958 له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دامه‌زراوه ( بڕوانه 1977:318-319 Gold )
کوردی ئێستا سێ شێوه‌زاری نووسینی هه‌یه که له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی له‌هجه‌کان، هه‌ر کامێکیان ئه‌لفوبێتکه‌ی ئه‌و زمانه سه‌ره‌کییه‌ی که پێوه‌ندی له‌ته‌کدا هه‌یه به‌کارده‌هێنێ. له چوارچێوه‌ی ئه‌و نۆڕمه‌ی به‌درخان که له "هاوار" دا دایڕشتووه هێشتا ده‌ره‌جه‌یه‌کی به‌رچاو له جۆراوجۆری ڕێنووس و وشه‌یی به‌رچاو ده‌که‌وێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که وه‌خۆکردنی له‌هجه‌ی جزیری به‌درخان زۆرێک له گیروگرفته‌کانی سه‌رف و وشه‌ڕۆنان چاره‌سه‌ر ده‌کا، جێی سه‌رنجه ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ که له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو دا چه‌ندین قاعیده‌ی ڕێنووس له ئوڕووپا سه‌ریان هه‌ڵداوه و به به‌ربڵاوی ده‌کار کراون له چوارچێوه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌ی دا که به‌درخان دایناوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شێوه‌یه‌ن که به‌درخان خۆی به‌کاری هێناوه ( بۆ ورده ڕیشاڵ له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڕوانه Matras 1989). ئاشکرایه ئه‌وانه ئاکامی ئاڵوگۆڕی خۆبه‌خۆیین له نێو نووسه‌ران و سه‌رنووسه‌رانی بڵاوکراوه‌کان له ماوه‌یه‌کی دیاری زه‌مانی دا، تا ئه‌وه‌ی که جێبه‌جێ کردنی قاعیده و ڕێسای ئه‌وتۆ بن که له‌لایه‌ن ئاکادێمییه‌که‌وه داندرابێ ،شتێکی که هه‌ر بوونی نییه. به بڕیارێکی سه‌ره‌تایی له‌مه‌ڕ پێڕۆییکردن له "هاوار" ، بڵاوکراوه و ڕۆژنامه‌کان ئه‌گه‌ری لادان و جۆراوجۆری یان ڵێڵی و ناڕوونی ته‌نگ ده‌که‌نه‌وه و هاوکات نۆڕمه‌که به خوێنه‌ره‌وانی توانایه‌کی و نووسه‌ران ده‌ناسێنن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له به‌ر گیروگرفتی به‌ورده ڕیشاڵی زۆرتر، یه‌کخستنه‌وه پێڤاژۆیه‌کی له سه‌ره‌خۆ و نا-سیستێماتیکه. ئه‌نیستیتووی کورد له پاریس به ده‌سته‌ڵاتی هه‌ره لێوه‌شاوه له بواری کاروباری زمانی داده‌ندرێ، به‌ڵام پێشنیاره‌کان و ڕاسپارده‌کانی به ئاسایی ناگاته لای سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌کان و ئه‌و گۆوار و بڵاوکراوانه‌ی به به‌ربڵاوی بڵاو ده‌بنه‌وه.
به گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوگن Haugen ( [1972]1969) به قۆناخه‌کانی پڵانداڕشتنی زمانی داده‌نێ، مرۆ ده‌کرێ به‌و ئاکامه بگا له پێڤاژۆی ستاندارد کردن له بێ ده‌وڵه‌تیدا ئاڵۆزییه‌ک له نه‌زمی مه‌نتیقی دا هه‌یه له‌چاو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که له شوێنی دیکه له لایه‌ن دا‌و و ده‌زگای ده‌سته‌ڵاتدار ونێوه‌ندییه‌کاندا هه‌ڵده‌گیرن. یه‌که‌م ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم زۆر جار له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن دا جیاوازه، چونکوو به‌جێهێنانی ئامۆژگاری ئه‌نیستیتووه‌کان – ڕۆژنامه‌کان، وه‌شانگه‌ره‌کان و، له نموونه‌ی ییدیش دا، سیستێمی جه‌ماوه‌ری فێرگه‌کان – به پێویستی چاوه‌ڕێی بڕیارێکی نێوه‌ندی ناکه‌ن بۆ ده‌ستبژێر کردنی شێوه‌زارێکی ستاندارد . جابۆیه قاعیده ڕۆنان و گرده‌وه کۆیی بێ به‌رنامه و جێبه‌جێکردنی زۆر جار وه‌پێش ده‌ستبژێر کردنی نۆرم به شێوه‌یه‌کی به‌کۆمه‌ڵ ده‌که‌وێ و به ته‌واوی که‌مته‌رخه‌می ده‌کرێ له ڕۆنیشتنی نۆڕم.ته‌نێ دواتر ده‌سته‌یه‌کی پچووک له ستانداردکاران به پێی ده‌ستپێشخه‌ری تاکی خۆیان له ده‌وری یه‌ک کۆده‌بنه‌وه. پێشنیاره‌کانی ده‌سته‌یه‌کی ئه‌وتۆ هه‌م ده‌توانێ پێڤاژۆیه‌کی که به‌ڕێوه یه‌ده‌وڵه‌مه‌ند بکا و هه‌میش ده‌توانێ نه‌یکا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ناتوانێ ئه‌و پێڤاژۆیه بگێڕێته‌وه قۆناخی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی و بۆیه له‌وه‌دا سه‌رناکه‌وێ پێشوه‌چوونه‌که‌ی کۆنتڕۆڵ بکا.
خاڵی دوویه‌م ئه‌وه‌یه، لێوه‌شاوه‌یی و ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و گرووپ یان دا‌و وده‌زگایانه‌ی که له‌جیات گشت تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ئه‌رکی ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم، قاعیده ڕۆنان و گرده‌وه‌کۆیی و ڕۆنیشتنی نۆڕمه‌که به ئه‌ستۆوه ده‌گرن به پێویستی به‌رزتر نییه له‌و داوده‌زگایانه‌ی که جێبه‌جێیان ده‌که‌ن. ئاکامی ئه‌مه ڕکه‌به‌رییه‌کی به‌رده‌وام، ئازاد و چاره‌سه‌رنه‌کراوه له نێوان گشت ئه‌ولایه‌نانه‌ی له پێڤاژۆی ستاندارد کردندا به‌شدارن. به دڵنیاییه‌وه لێوه‌شاوه‌یی و ده‌سته‌ڵاتی ئاکادێمیک سه‌رچاوه‌یه‌کی جێی ڕێزه له‌و کێبه‌رکێیه‌دا، به‌ڵام ده‌ستڕاگه‌یشتن به جه‌ماوه‌رێکی به‌ربڵاو له به‌کارهێنه‌ران وێده‌چێ قازانجێکی گردبڕانه‌ی هه‌بێ. هه‌ربۆیه ئه‌و نۆڕمانه‌ی ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO بۆ زمانی ییدیشی دانان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی وا به له‌هجه‌کانی نێوه‌ندی و باشووری ده‌یاننووسی و بڵاویان ده‌کرده‌وه گوێیان پێنه‌درا و به هێند نه‌گیران.سیستێمی مه‌دره‌سه به ئاسایی له لایه‌ن فێدراسیۆنه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوون که نوخبه‌ی کولتووری و ئاکادێمیکی له مه‌ڕ خۆیان هه‌بوو،و له‌و سیستیمه‌دا چ جێیه‌کیان بۆ ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO ته‌رخان نه‌کردبوو.
سه‌باره‌ت به زمانی ڕۆمانی،جۆراوجۆری و فره‌چه‌شنی شێوه‌ی نووسین هاو ته‌ریبه له گه‌ڵ ژماره‌ی نووسه‌ران ، و واداده‌ندرێ که هه‌ر نووسه‌ره‌ی قاعیده و ڕێسای له‌مه‌ڕ خۆی له‌به‌رچاوبگرێ و جێبه‌جێی کا، که دیاره هه‌میشه‌ش وا ده‌رناچێ. ئه‌گه‌رچی به ناکۆکیش دابندرێ کوردی ئه‌و زمانه‌ی ،که نه‌رمییه‌ک له خۆیه‌وه نیشان نادا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی نێوانی سێ شێوازی سه‌ره‌کی ئه‌ده‌بی، به‌ڵام شێلگیرییه‌کی زیاتری پێوه دیاره بۆ ڕه‌چاو کردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌و نۆڕمانه‌ی که بۆ هه‌رکام له‌شێوه‌زاره‌ئه‌ده‌بییه‌کان هه‌ن. ئه‌وه‌ش به بێ گومان ئاکامی ئه‌و ڕاستییه‌یه که ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم و قاعیده ڕۆنان وگرده‌وه‌کۆیی له ڕاستیدا به‌ر له به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێکردنیان کراوه.جۆراوجۆری و فره چه‌شنی له نێوخۆی شێوه‌زاری " هاوار" دا زیاتر له به‌ر نه‌بوونی هه‌نگاوی ڕۆ نیشتاندنه، قۆناخێک که " قه‌ڵه‌مبازی" به سه‌ر دا دراوه، چونکوو نه چالاکی نهێنی و نه چالاکی له تاراوگه له ده‌ستیان هاتووه ڕێنوێنییه‌کی له‌بار و هه‌موولایه‌نه‌ی نۆرمدانه‌ر بڕه‌خسێنن. له گشت پێڤاژۆی ستاندارد کردنی نا- حکوومه‌تی دا، نه‌بوونی ده‌سته‌ڵات پێوه‌ندی وتێکه‌ڵاوی نێوان جێبه‌جێکردن و ڕۆنیشتاندن به‌رته‌نگ ده‌کا و ده‌یخاته هه‌ڵوێستێکی لاوه‌کییه‌وه.
4.6 قاعیده ڕۆنان بۆ ئاخاوتن : هێندێک گێره و کێشه‌ی تێکنیکی
جۆراجۆریی ئه‌وه‌ی ئێمه به " شێوه‌زاره ئه‌ده‌بییه سه‌ره‌کییه کوردییه‌کانی" دا ده‌نێین جیاوازی ڕێزمانی وسه‌رفی له نێو هه‌رکام له‌و شێوه‌زارانه دا که‌متر ده‌کاته‌وه.نووسه‌رانی تاراوگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێرۆیی له نۆڕمی به‌درخان ده‌که‌ن جاروبار له له‌هجه‌ی جزیرێ لاده‌دن ئه‌و کاته‌ی وشه‌ی ئهوتو به‌کار ده‌هێنن که "هاوار" خۆی ده‌کاری نه‌کردوون. شێوه‌ی ڕێنووسی ئه‌و وشانه به‌پێی نموونه‌ی ده‌نگسازی ئه‌و له‌هجه کوردیی کرمانجییه‌ی نووسه‌ر قسه‌ی پێده‌کا ده‌نووسرێن. جا بۆیه ته‌نانه‌ت دوای ده‌ستبژێر کردنی نۆڕمی سه‌ره‌تایش ، نووسین هێشتا به‌پێی قاعیده ڕۆنانی کاتیی زمانی ئاخاوتن ده‌کرێ، ئه‌مه‌ش کارلێکه‌ری هه‌یه له سه‌ر یه‌کخستنه‌وه‌ی زمان له لایه‌که‌وه و جۆراوجۆری شێوه زمانییه‌کان له‌لایه‌کی دیکه‌وه.له کاتێکدا جۆراوجۆریی له ییدیشی نووسراو دا له به‌ر ده‌ستبژێر کردنی نۆرمی جیاوازه، ڕۆمانی نووسراو به ته‌واوی پێڕۆیی له نموونه‌ی کۆده‌کانی زمانی ئاخاوتن ده‌کا. بۆیه وه‌خۆ کردن و ڕه‌چاو کردنی نۆڕمی شێوه‌زارێک له به‌رامبه‌ر کۆده‌کانی له‌مه‌ڕ زمانێکی ئاخاوتنی (تاک) دا پێویستییه‌کی سه‌ره‌تاییه که به‌ره‌وپێشچوونی ستاندارد کردنی پێوه به‌ستراوه‌ته‌وه.له ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم، زمانه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که تاچه‌نده جۆراوجۆریی له‌هجه‌ییان پێوه دیاره جیاوازییان له گه‌ڵ یه‌کتری هه‌یه. له‌م سێ نموونه‌یه‌ی ئێمه‌دا، ییدیش که‌مترین ده‌ره‌جه‌ی جۆراوجۆریی له‌هجه‌یی تێدا به‌دی ده‌کرێ. گشت له‌هجه‌کانی دوولایه‌نه له یه‌کتری تێده‌گه‌ن؛ جیاوازی تایبه‌تییان له ده‌نگی ڤاوێلی فۆنۆلۆژی، جار وبار له جینس و دۆخ ، و هێندێک شتی وشه‌یی و هه‌ر وه‌ها به‌کارهێنانی وشه‌ی خوازراوه دا هه‌یه که له زمانه جۆر به‌جۆره ئوڕووپاییه‌کانیان وه‌رگرتووه که له گه‌ڵیان له پێوه‌ندی دا بوون.ئه‌و له‌هجه کوردییانه‌ی که له ترکییه و سوورییه قسه‌یان پێده‌کرێ گشتیان سه‌ر به کوردیی باکووری ڕۆژئاوایی یان ده‌سته‌ی کرمانجیی ڕۆژئاوایین ( جگه له ڕێزپه‌ڕی زازا نه‌بێ، که ئێمه به زمانێکی جیاوازی داده‌نێین که زۆر له کوردی نزیکه). سه‌ڕه‌رای فره ڕه‌نگی له‌هجه‌یی به‌رچاو له نێوانیاندا، وا وێده‌چێ گشت ئاخێوه‌ران له له‌هجه‌ی جزیری که له لایه‌ن "هاوار"وه ده‌کار کرا تێبگه‌ن.بۆیه جۆراجۆریی وفره چه‌شنی له‌هجه‌یی نابێ به‌رهه‌ڵستێکی جیدی بێ بۆ ئه‌و خوێنه‌ره‌وانه‌ی هێشتا ئاشنایه‌تییان له گه‌ڵی نییه. دیسان لێره‌ش دا زمانی ڕۆمانی ده‌که‌وێته ڕیزی هه‌ره خواره‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌و هۆکارانه‌ی کارلێکه‌رییان هه‌یه له سه‌ر به بڕ بوون و کاریگه‌ری ستاندارد کردن:جۆراوجۆریی و فره‌چه‌شنی له‌هجه‌یی له زمانی ڕۆمانی دا چ سنووری نییه و له گشت بواره‌کانی ڕێزماندا به‌ده‌ره‌وه‌یه ( ده‌نگسازی، وشه سازی، ڕسته سازی و وشه‌ی قامووسی). تا ڕاده‌یه‌کی به‌ربڵاویش، به تایبه‌تی له زمانی نووسراو دا، وشه‌ی خوازراوه ده‌کار ده‌کردرێ، ئه‌مه‌ش له به‌ر خواستنه‌وه و قه‌رزکردنی کولتووری له‌وبوارانه‌ی له نووسین دا باسیان لێوه ده‌کرێ. به له به‌ر چاوگرتنی جیاوازی زۆر له نێو ئه‌و زمانانه‌ی دا ڕۆمانی پێوه‌ندییان پێوه په‌یدا ده‌کا و هه‌رکام له‌وان بۆی ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی لێ خواستنه‌وه‌ی وشه، بۆیه جۆڕاوجۆریی وفره‌چه‌شنی له شێوه‌کانی نووسینی ڕۆمانی دا ده‌گاته لانی هه‌ره زۆر.
ئێمه لێره دا هه‌ڵبژاردنی ڕێنووسێک ده‌بینین که خۆی گرێده‌دا به هۆکاری پراتیکی ده‌ستوێڕاگه‌یشتوو.جا بۆیه ئه‌و ئه‌لفوبێتکه‌یه‌ی له لایه‌ن فۆڕمی هه‌ره ده‌ستوێڕاگه‌یشتووی خوێنده‌واری به‌رده‌ست به‌کار ده‌هێندرێ وه‌رده‌گیرێ و به‌کارده‌هێندرێ نموونه‌ی هه‌ره ئاشکرا لێره‌دا شێوه‌زاره نووسراوه جیاوازه کوردییه‌کانن، که ئه‌لفوبێتکه‌ی زمانه ده‌وڵه‌تییه‌کانیان وه‌رگرتووه. ییدیش ئه‌لفوبێتکه‌ی عیبری به کارده‌هێنێ که ئه‌لفوبێتکه‌ی هاوبه‌ش و باوه له نه‌ریتی نووسراو دا بۆ گشت کۆمه‌ڵگه جووله‌که‌کان له سه‌رتاسه‌ری دنیا دا، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که زمانی ئاخاوتنیان چبێ.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده و خوێنده‌واری له نێو کۆمه‌ڵگه جووله‌که‌کاندا دا‌و وده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی نێوخۆیی بوون، ڕێنووسی عیبری بۆ نووسینی ییدیش سیستێمی نووسینی هه‌ره ده‌ستوێڕاگه‌یشتوو بوو. ڕۆمانی ڕێسای جیاوازی ڕێنووسی به‌کار ده‌هێنێ، به‌ڵام له تێکه‌ڵاویی و پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی دا هه‌میشه ڕێنووسی ڕۆمان (لاتینی) ده‌کار ده‌کا ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ چونکوو به به‌ڕبلاوی له ئوڕووپا و ئه‌مریکاکان دا بڵاو و باوه.
پێوه‌ندی نێوان ده‌نگه زمان (phoneme) و ده‌نگه نووس (grapheme ) بواری هه‌ره گه‌وره‌ی ئافراندنی هه‌ر نووسه‌رێکی تاکه. بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕێسایه‌ی ڕێنووسی که وه‌ک ئاراسته‌ی خۆیان ده‌کاری ده‌که‌ن، نووسه‌رانی ڕۆمانی جووتۆکه‌ی گیری هه‌ناسه‌یی کۆنسۆنانتی گیره ده‌نگ ( voiceless stops) به لێ‌زیاد کردنی ده‌نگه نووسی h ده‌نووسن. له به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له زمانی ئاڵبانی نه‌بێ ، له هیچ زمانێکی دیکه‌ی ئوڕووپاییدا جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی فۆنۆلۆژی نییه، ئێمه ده‌کرێ ئه‌مه به داهێنانێکی ماکی ڕۆمانی دابنێین که به پێی بۆچوونی نووسه‌ران له‌مه‌ڕ پێکهاته‌ی فۆنۆلۆژی و ئه‌و شکڵانه‌ی له‌به‌ر ده‌ست دان داهێندراون. نووسه‌رانی کوردی تاراوگه پیتی /rr / یان له نۆڕمی به‌درخان زیاد کردووه، بۆ نیشاندان و جوێکردنه‌وه‌ی ده‌نگه زمانی /r / ی ( کز له ئی قه‌ڵه‌و)، و /'/، یان بۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگه کۆنسۆنانتی خشۆکی گه‌روویی /ع/ داناوه.له لایه‌کی دیکه‌وه، پاراستنی دووزارێتی(diglossia) له سیستێمی نووسینی ییدیش دا به پاراستنی ڕێنووسی عیبری ئه‌و وشانه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی عیبرییان هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌ی فۆنۆلۆژییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئاگاداری ئه‌وان سه‌باره‌ت به ڕێزمانی ییدیش (وشه قامووسییه‌کانی) و وشیارییان له مه‌ڕ نه‌ریتی ئه‌ده‌بی و ڕیشه ناسییه که له‌م نموونه‌یه دا دنه‌ده‌ریانه.
دواجار، کێشه‌ی له مه‌ڕپرسی وشه داتاشین زیاتر له هه‌موو مشتومڕێک ئه‌و ڕێگه‌یه نیشان ده‌دا که بزووتنه‌وه زمانییه‌کان تێماون له نێوان مۆدیڕن کردن و ناسیۆنالیزم دا، له نێوان هێنانی نرخی تێكنیکی و کولتووری بۆ نێو زمانه‌که‌یان له‌و ده‌وروبه‌ره‌وه‌که له گه‌ڵی له پێوه‌ندی دان و پاراستنی په‌تێتی یان ڕه‌سه‌نایه‌تی دا. بۆ بزووتنه‌وه‌ی زمانی ییدیش، پێداگری له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ییدیش له زمانی ئاڵمانی که زۆری لێ نزیک بوو له سه‌رووی هه‌موو کاره‌کانی بانگه‌شه‌یی دا بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به ده‌م ئه‌وه‌وه که ییدیش بوو به زمانی ڕاگه‌یاندنی گشتی زاراوه‌ی مۆدێڕنی له ئاڵمانییه‌وه خواسته‌وه.دیاره ئه‌و پێڤاژۆیه تا ڕاده‌یه‌ک ده‌کرا به له‌به‌رده‌ست بوونی وشه‌ی "ڕه‌سه‌ن"ی عیبری تێهه‌ڵبهێندرێته‌وه، که وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌رده‌وام بۆ لێخۆاستنه‌وه‌ی وشه بۆ زمانی ییدیش به‌که‌لکه.
نووسه‌رانی کوردی به‌شی کوردستانی ترکییه تێده‌کۆشن له نووسین دا ئه‌و وشانه له زمانی ترکی وه‌رنه‌گرن که له زمانی ئاخاوتنیان دا باوه. ئاکامی ئه‌وه زۆرجار ده‌گاته زێده‌بوونی وشه‌ی خوازراوه‌ی عه‌ڕه‌بی یان فارسی له نووسینیاندا، و ئه‌مه‌ش زۆر به " ڕه‌سه‌ن" تر هه‌ست پێده‌کرێ، چونکوو بوونی ئه‌و جۆره وشانه له کوردی دا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ر له پێوه‌ندی چڕی زمانی له گه‌ڵ ترکی مۆدێڕن‌دا. جا بۆیه بڕیار دان سه‌باره‌ت به ده‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی خوازراوه ده‌که‌وێته به‌ر بۆچوونی سۆزاوی و ئه‌زموونی شه‌خسی له مه‌ڕهه‌ر کام له‌و زمانانه‌ی که پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌بووه.له زمانی ڕۆمانی دا، ساز کردنی ناوی مانا له ئاوه‌ڵناوان و ناوی لێکدراو به ڕێگه‌ی داڕشتنی پێچه‌ڵپێچی دۆخی خاوه‌نێتی که له زمانی ئاخاوتندا باو نییه به‌ره‌به‌ره ده‌بێته شێوازێکی جیاوازی ئه‌ده‌بی. ئه‌و جۆره داهێنانانه به ئاسایی له خۆوه ساز بوون، واته به پێی به‌رنامه نه‌کراون و هه‌موو خوێنه‌وه‌ران لێیان تێده‌گه‌ن. له مشتوومڕی سه‌باره‌ت به وشه خۆاستنه‌وه‌دا گه‌لێک بۆچوون و پێشنیار هه‌ن له ڕێسا دانان بۆ ڕێنووسی ئه‌و وشه ئوڕووپاییانه‌ی خوازراونه‌ته‌وه بگره تا ده‌گاته به‌کارهێنانی وشیارانه‌ی زاراوه‌ی "ڕه‌سه‌ن" ی سانسکریت ( بڕوانه. Joshi 1991 ) .
5.6 به‌راورد کردنی هه‌لومه‌رجی پاشخان، ئه‌نگێزه و ئه‌نجام
له به‌شی پێشوو دا ئێمه نیشانمان دا که به‌راورد کردنی ڕه‌وتی قاعیده بۆ دانان و گرده‌وه‌کۆیی ده‌بێ ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه له به‌رچاو بگرێ: شێوه‌زاری زمانی و تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه سه‌باره‌ت به‌و زمانه‌ی له به‌ر باس دایه، ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم له هه‌مبه‌ر ڕێسا دانان بۆ زمانی قسه‌کردن که له ڕه‌وته‌که دا وه‌رده‌گیرێ، ده‌ره‌تانی ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به سیستێمی نووسین، پێوه‌ندی نێوان تێگه‌ی فۆنۆلۆژی و له‌به‌رده‌ست دابوونی شکڵ بۆ نووسین، و دواجار پله و هه‌ڵکه‌وتی زمانانی پێوه‌ندی له کێشه‌ی نێوان به‌کارهێنانی " مۆدێڕن" و " ڕه‌سه‌ن" ی زماندا. له‌م به‌شه‌دا، ئێمه هێندێک له هۆکاره گرینگه پاشخانییه‌کان کورت ده‌که‌ینه‌وه که کارلێکه‌رییان هه‌یه له سه‌ر پێڤاژۆی ستاندارد کردن له ده‌ره‌وه‌ی دا‌و وده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان و له بێ ده‌وڵه‌تی دا به گرێدانی وان له پێوه‌رێکی به‌راوردکارانه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ستاندارد کردن :
1. بڵاو بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی زمانی
ییدیش : تاراوگه
کوردی : زۆربه‌ی چه‌وساوه، دووره وڵات
ڕۆمانی : تاراوگه
2. بوونی خوێنده‌واری له نه‌ریتی کولتووری دا
ییدیش : به به‌ر بڵاوی بڵاو بووه‌ته‌وه
کوردی : ته‌نێ له نێو نوخبه‌ی دینی دا
ڕۆمانی: هه‌ر نییه
3. ئاستی خوێنده‌واری له زمانی نا-بوومی دا
ییدیش : به زمانی دینی – پیرۆز
کوردی : ته‌نێ وه‌جی جه‌وان
ڕۆمانی : ته‌نێ که‌مایه‌تی له نێو وه‌جی جه‌وان دا
4. ده‌وری مۆدێڕن کردن له به‌ره‌وژووربردنی خوێنده‌واری بوومی
ییدیش : شارنشینی و پێداویستی به پێوه‌ندی- گشتی غه‌یری دینی
کوردی : پێوه‌ندی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه ناسیۆنالیستییه‌کان له ئوڕووپا و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاران
ڕۆمانی : دێمۆکراتێک بوون و به ده‌زگایی بوونی ڕیکخستنی – خۆیی
5. ده‌وری ناسیۆنالیزم له به‌ره‌وژوور بردنی خوێنده‌واریی بوومی
ییدیش: بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کرێکاران
کوردی: خۆڕاگری نهێنی و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ڕۆمانی : بزووتنه‌وه‌ی ڕێکخستووی مافی مه‌ده‌نی
6. به‌کارهێنانی ده‌زگایی خوێنده‌واریی بوومی
ییدیش : چاپه‌مه‌نی، پارتییه سیاسییه‌کان، فێرگه‌کان ، تیاتر
کوردی: فێدراسیۆنه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ڕۆمانی : یه‌کێتییه‌کانی مافی مه‌ده‌نی
7.فێرکردن له مه‌دره‌سه
ییدیش : تا ڕاده‌یه‌ک هه‌یه
کوردی : هه‌ر نییه ( جگه له پڕۆژه‌ی تاق و لۆق نه‌بێ)
ڕۆمانی : هه‌ر نییه ( جگه له پڕۆژه‌ی تاق و لۆق نه‌بێ)
8. ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان بۆ یه‌کگرتنه‌وه
ییدیش : ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO
کوردی : ده‌ستپێشخه‌ری شه‌خسی ( به‌درخان)
ڕۆمانی : یه‌کێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی
9. تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندی له نێوان ده‌ستپێشخه‌ری ئاکادێمیک بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی زمان و ئه‌و داوده‌زگایانه‌ی ده‌بێ جێبه‌جێیان که‌ن.
ییدیش: تا ڕاده‌یه‌ک له نێو چاپه‌مه‌نیدا هه‌یه
کوردی: له چوارچێوه‌ی "هاوار" دا هه‌ردووک نموونه‌کان یه‌ک ده‌گرن؛ دواتر- تێکه‌ڵی که‌م ولاواز
ڕۆمانی : تێکه‌ڵاوی به‌رده‌وام، به‌ڵام به کارلێکه‌رییه‌کی لاوازه‌وه
10. ئه‌و بواره سه‌ره‌کییه زمانیانه‌ی که له‌زمانی نووسراو دا جۆراجۆری و فره چه‌شنی یان هه‌یه
ییدیش : ده‌زگای ده‌نگی ڤاڤێل ، وشه خواستنه‌وه له‌و زمانانه‌ی له‌گه‌ڵیان له پێوه‌ندی دایه جگه له عیبری نه‌بێ
کوردی : فۆنۆلۆژی، سنووری وشان ، وشه خواستنه‌وه، داتاشینی وشه‌ی نوێ
ڕۆمانی: فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی، وشه‌ی قامووسی، وشه خواستنه‌وه، وشه داتاشین ، سینتاکس (نه‌حو، ڕسته‌سازی)
7. کورته‌ی باس
له ستاندارد کردنی ده‌ره‌وه‌ی داووده‌زگای ده‌وڵه‌تی و له بێ ده‌وڵه‌تیدا، پلانداڕشتنی زمانی له ڕیزی ئه‌و هه‌نگاوانه لا ده‌دا که ده‌بێ له پێڤاژۆی ستاندارد کردنی ڕێکخراو دا هه‌ڵبهێندرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌نگاو و ته‌گبیره نۆڕم دانه‌ره‌کان ده‌سته‌به‌ر بکرێن. جا بۆیه ئه‌وه جێی پرسیاره گه‌لۆ ده‌کرێ مرۆ له نموونه‌ی ئاوا له جێ‌دا باسی " پلانداڕشتنی زمانی" بکا.سه‌رهه‌ڵهێنانی ( غه‌یری حکوومه‌تی) خوێنده‌واری بوومی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌وار دا ده‌بێ تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندییه‌کی هاوته‌ریب ، و تا ڕاده‌یه‌ک، ته‌نانه‌ت ڕکه‌به‌رانه‌ی هه‌بێ له نێوان ئه‌و دا‌و وده‌زگایانه‌ی جێبه‌جێکه‌رن له لایه‌که‌وه و ئه‌نیستیتووه نۆڕم دانه‌ره‌کان له سه‌رێکی دیکه‌وه.له کاتێکدا داووده‌زگای جێبه‌جێکه‌ر هه‌م بیر له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رینی خوێنده‌واری بوومی و ڕامانی تایبه‌تی ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌کی نوێ له سه‌قامگیریی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ژوور به‌رن، داوو ده‌زگا نۆرم دانه‌ره‌کان حه‌ول ده‌ده‌ن ڕێسا و قاعیده‌ی نووسین یه‌ک بخه‌ن. ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت هیچ ناکۆکییه‌ک له نێوان ئامانجه‌کانی ئه‌واندا نییه، جێبه‌جێکردنی ئه‌و نۆڕمه‌ی گه‌ڵاڵه کراوه پێداویستی به گرێدانێکی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هه‌یه که ڕێگه ده‌دا به ده‌سته‌ڵاتی نۆڕم دانه‌ر دا‌و و ده‌زگا و ئه‌نیستیتووی جێبه‌جێکه‌ر به‌ڕێوه به‌رێ. به‌ڵام سیلسیله مه‌ڕاتیبێکی ئاوا ڕۆنیشتوو و پته‌و، کاتێک ستاندارد کردن وه‌کوو ئه‌رکێکی غه‌یری حکوومه‌تی ئه‌نجام ده‌درێ، له گۆڕێ دا نییه.
جا بۆیه ڕه‌وتی پێڤاژۆیه‌کی تایبه‌تی ستاندارد کردن و ئاکامه‌که‌ی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ستراوه‌ته‌وه به کۆمه‌ڵێک هۆکاری پاشخان که هه‌ڵوێستی ده‌ستپێکردنی دیاری ده‌که‌ن. به شیکردنه‌وه‌یه‌کی وردی ئه‌و جۆره هۆکارانه له‌وانه‌یه بتوانین به‌لانی که‌مه‌وه پێشبینییه‌کی گشتی بکه‌ین سه‌باره‌ت به خه‌سڵه‌ت و کاریگه‌ری هه‌ردوو نیشانه‌کانی پێڤاژۆیه‌که بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واریی بوومی و جێبه‌جێکردنی نۆڕمێکی یه‌کگرتوو.له نێو ئه‌و هۆکارانه دا ئێمه چاومان له بڵاو بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتن، هه‌بوونی خوێنده‌واری له نه‌ریتی کولتووری دا، و ئاست و ئه‌رکی خوێنده‌واری غه‌یری بوومی له کۆمه‌ڵگه‌گه‌لی دوو زارێتی دا کردووه.ئێمه باسی گۆڕانمان کرد له پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له ده‌ره‌تانه‌کاندا ( مۆدێڕن کردن) و له سه‌رهه‌ڵهێنانی دا‌و وده‌زگای نوێ و ده‌سته‌ڵادارانی کۆمه‌ڵگه وه‌ک ئه‌وهۆکارانه‌ی که به‌کارهێنانی خوێنده‌واری بوومی ده‌ورووژێنن و به‌ره‌وژووری ده‌به‌ن. زۆرجار بزووتنه‌وه سیاسی و ناسیۆنالیستییه‌کان وای لێدێ ده‌بنه هه‌ڵگری به‌کارهێنانی ده‌زگاییکراوی شێوه‌یه‌کی نووسینی زمانی بوومی. به پێی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وان، ده‌کرێ ده‌رس گوتنه‌وه و فێر کردن به زمانه‌که له مه‌دره‌سه به‌ڕێوه‌بچێ، و له دۆخێکی ئاوا دا بڵاو بوونه‌وه‌ی خوێنده‌واری بوومی ڕه‌هه‌ندی نوێی لێ ده‌بێته‌وه.
سه‌رکه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان بۆ یه‌کگرتنه‌وه ده‌رده‌که‌وێ به ده‌ره‌جه و ئاستی تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندی نێوان دا‌و وده‌زگای ئاکادێمیک، دامه‌زراوه نۆرم دانه‌ره‌کان و ئه‌و دا‌و وده‌زگایانه‌ی جێبه‌جێیان ده‌که‌ن به‌سترابێته‌وه.
لێره‌شدا، مرۆ ده‌بێ سه‌رنج بداته سه‌ر هه‌لومه‌رجی زمانی و هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵناسیی زمان: ده‌ستبژێرکردنی شیوه‌زاری نۆڕم دانه‌ر له زمانی نووسراو دا شێلگیرییه‌کی گه‌وره‌تر نیشان ده‌دا له کۆد دانان بۆ زمانی ئاخاوتن ، ئه‌گه‌رچی له نموونه‌ی له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنی دوولایه‌نه وجۆراوجۆری و فره‌چه‌شنی به‌ربڵاو له زمانه‌که‌دا ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به نۆڕمێکی ئه‌وتۆ له وانه‌یه زۆر دژوارتر بێ. جگه له گێره و کێشه‌ی " تێکنیکی" قاعیده ڕۆنان – ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم، هه‌ڵبژاردنی سیستێمی نووسین، ڕێنووس و داهێنانی وشه -- ستاندارد کردنی جه‌ماوه‌ری ( غه‌یری حکوومه‌تی) له بڵاو کردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری بوومی دا تووشی به تووشی ڕژد و ماهێکی تایبه‌تییه‌وه ده‌بێ. له هه‌لومه‌رجێکدا که که‌مایه‌تییه‌کی بێ‌وڵات یان زۆربه‌یه‌ک نکووڵی له مافی ده‌کرێ بۆ گه‌شه‌پێدانی کو‌لتوور و زمانی خۆی، بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری بوومی و هاوسه‌نگ کردنی کاری هه‌ره دژواره..
دیسان لێره‌شدا ده‌بێ ئاماژه بکه‌ین به‌و پله‌و پایه‌یه‌ی که خوێنده‌واری و به تایبه‌تی خوێنده‌واری به ده‌زگاییکراو له نێو کۆمه‌ڵگه دا هه‌یه‌تی. کۆمه‌ڵگه‌لی جووله‌که هه‌میشه نه‌ریتێکی خوێنده‌وارییان ده‌بووژانده‌وه له سه‌ر بنه‌مای ده‌قه پیرۆزه‌کانی عیبری له ژیانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه دا.خوێنده‌واری ئه‌وتۆ شتێکی ڕازێنه‌ره‌وه و به بریقه نه‌بوو، به‌ڵکوو له‌به‌ر باوه‌ڕێک بوو. ئه‌و باوه‌ڕه پارێزرابوو، به‌ڵام به دوای گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، ژماره‌یه‌کی له‌زێده‌ی خه‌ڵک چبڕ ئیدی له وزه‌یان دا نه‌بوو به سه‌ر ڕێزمان و گشت وشه‌ی قامووسی زمانێکی دوویه‌مدا زاڵ بن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان خوێنده‌وار که‌ن.
ئه‌وه گه‌یشته هه‌ڵبژاردنی ئه‌لفوبێتکه‌ی عیبری بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردن و پێنووسینی زمانی ئاخاوتن. له‌و کولتووره نه‌خوێنده‌وارانه‌ی که باسیان لێوه کرا، کوردی و ڕۆمانی خوێنده‌واربوون به‌ستراوه‌ته‌وه به خوێنده‌واربوون به زمانی ده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ش گرێدراوه به ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به کولتووری زۆربه و دا‌و وده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی.
خوێنده‌واری به زمانی بوومی له پێشدا له لایه‌ن نوخبه‌یه‌کی پچووکه‌وه دنه ده‌درێ که له‌چوارچێوه‌ی قالبی کولتووری کۆمه‌ڵه‌ی زۆربه دا هه‌ڵده‌سووڕێ. جا بۆیه بڵاو کردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری بوومی هیچ نه‌بێ هێندێک له تۆوه‌کانی کولتووری بێگانه ده‌گوێزێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی به‌ده‌زگاییکراوی کارێکی ئه‌وتۆ به ئاسایی له‌به‌ر ده‌ست دانییه، خوێنده‌واری بوومی به چوارچێوه و به‌ستێنی ناسیۆنالیستی یان چالاکی مافی مه‌ده‌نی به‌سنووره.
8. References ژێده‌ره‌کان
Anter, Musa (1967) Kudce-Turkce Sozluk. Istanbv,Yeni Matbaa
Badilli, Kemal (1965) Turkce izahli Kurtce grameri (Kurmanci, lehcesi). Ankara: Ankara Basim ve Ciltevi
Bakaev, Cerkez X. (1983) Osnovy kurdskoj orfograffi. Moscow: Akademia Nauk
Bedir Khan, Emir Djeladet & Roger Lescot (1970) Grammaire Kurde (Dialecte kurmandji). Paris: Maisonneuve
Cobarrubias, Juan (1983) "Language planning: The state of the art." Cobarrubias, Juan and
Joshua A. Fishman (eds.) Progress in Language Planning. International Perspectives. Berlin/New York/Amsterdam: Mouton. 3-26
E'vdal, Emin (1958) Xebernerna k'ordiye r'astnvisandine. Yerevan: Akademia Olmi ya R'SS Ermenie
Encyclopaedia Judaica. (1972) Vol. 1-16. Jerusalem: Keter
Ferguson, Charles A. (1961) "The language factor in national development
Anthropological Linguistics, 4:1, 23-27
Fishman, Joshua A. (1977) "The phenomenological and linguistic pilgrimage of Yiddish
Some examples of functional and structural pidginization and depidginization." Fishman,
Joshua A. (ed.) Advances in the C'reation and Revising of Writing Systems. The Hague
Mouton. 293-305
______(1980) "Attracting a following to high-culture functions for a language of everyday
life: The role of the Tshernovits Language Conference in the 'Rise of Yiddish'
Internstional joarnsl of the Sociology of Language, 24, 43-73
______(1989) Language and Ethnicity in Minority Sociolinguistic Perspective
Clevedon/Philadelphia: Multilingual Matters
Gold, David (1977) "Successes and failures in the standardization and implementation of
Yiddish spelling and romanization." Fishman, Joshua A. (ed.) Advances in the Creation
and Revising of Writing Systerns. The Hague: Mouton. 307-369
Hancock, Ian (1988) "Reunification and the role of tne International Romani Union." Roma, 29, 9-17
______(forthcoming) "Standardization and ethnic defence in emergent non-literate societies:
The Gypsy and Caribbean cases." To appear in: Acton, Thomas and Morgan Dalphinis
(eds.) Language, Blacks and Gypsies. London: Karia Press
Haugen, Einar (1966 [1972]) "Linguistics and language planning." The E:cology of Language, ed. by E. Haugen. Stanford: Stanford University Press. 159-186
122
_ _ _ _ _ _(1969 [1972]) "Language planning, theory and practice." The Ecology of
Language, ed. by E. Haugen. Stanford: Stanford University Press. 287-295
Joshi, Anirudh (1991) "Some suggestions for the standardization of the Romani language." In: Roma, 33/34, 38-42
Judisches Lexikon.(1927-1930) Vol. 1-4. Berlin: Judischer Verlag
Kendal (19g4) "Die Kurden unter der osmanischen Herrschaft." Chaliand, Gerard (ed.) Kurdistan und die Kurden. Vol. 1. Gotıingen: Gesellschaft fur Bedrohte Volker. 37-79
Kloss, Heinz (1967) "'Abstand Languages' and 'Ausbau Languages4." Anthropological Linguistics, 9, 29-41
Kurdoev, Kanat (1957) Grammatika kurdskogo jazyka (kurmandzi). Moscow: Akademija Nauk
Matras, Yaron (1989) Probleme der Sprachstandard i s i e rung am Beispiel der Orthographie des Kurdischen. M.A. Thesis. University of Hamburg
Puxon, Grattan (1981) "Romanes und die Romani Sprachbewegung". Zeitschrift fur Kulturaustausch, 31:4, 455-459
Ray, Punya Sloka (1963) Language Standardization. The Hague: Mouton & Co. R e d d e r, Angelika and Jochen Rehbein (eds.) (1987) "Dokumentation: Kurdische Studenten unterhalten sich uber Kultur." Redder, A. and J. Rehbein (eds.) Arbeiten zur interkulturellen Kommunikation (Osnabrucker Beitrage zur Sprachtheorie 38). 2226
Schaechter, Mordkhe (1977) "Four schools of thought in Yiddish language planning." Michigan Germanic Studies, 3:2, 34-65
semo, Ereb (1977) Sivane kurd. Istanbul: Ozgurluk Yolu
Weinberg, Werner (1969) Die Reste des Judischdeutschen. Stuttgart/Berlin/ Koln/Mainz: Kohlhammer
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وتاره
Matras, Y., & Reerschemius, G. (1991). Standardization beyond the state: The cases of Yiddish, Kurdish and Romani. In U. V. Gleich and E. Wolff (Eds.), Standardization of national languages: Symposium on language standardization2/ 3 February 1991. Hamburg: UNISCO Institute for Education
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
3:55 PM
0
comments





