وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ به‌ندی 11. ڕێگه به‌ره‌و کاره‌سات
وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به‌چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901-1914
نووسینی : جان. چالێنکۆ
وه‌رگێڕ : حه‌سه‌نی قازی
به‌ندی 11 . ڕێگه به‌ره‌و کاره‌سات
ژووه‌نی 1913
دوای كشانه‌وه و ڕۆیشتنی ترکه داگیرکه‌ره‌کان له ساڵی 1912، ئه‌ستانی ساوجبولاغ(سابڵا‌غ) گه‌ڕابووه به‌ر ده‌ست ئیداره‌ی ئێرانێ له ژێر حوکمدارێتی سه‌رداری موکری. دانیشتوانی کوردی نیشته‌جێی خۆجێی ( موکرییه‌کان ، دێبۆکرییه‌کان و به‌گزاده‌کان) و عه‌شیره‌ته نیوه کۆچه‌ره کورده‌کانی چیاکانی ڕۆژئاوا ( مامه‌ش، مه‌نگوڕ و پیران ) ئێستا که‌وتبوونه به‌ر ئه‌و قانوون و ماڵیاتانه‌ی له لایه‌ن ته‌ورێز و تارانه‌وه داندرابوون ، و وفاداری ئه‌وان له ئاست ئێران به‌سترابووه‌وه به ئه‌وه‌ی ئه‌وان سیستمی نوێ چه‌نده به ئینساف داده‌نێن.ئیاس ده‌ورێکی ئه‌وتۆی بۆ خۆی دانا ده‌سته‌به‌ربێ هه‌ر کاربه‌ده‌ستێکی خۆجێی یان سه‌رۆک عه‌شیره‌تێک که لایه‌نی داگیرکه‌ری ترکی گرتبێ تاک نه‌خرێته‌وه ، و به‌و شێوه‌یه پێش له ئاڵۆزی و نائارامی بگرێ نه‌کا بگاته هاتنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ترک.
ئه‌و ده‌سته قازاخه ڕووس و ئێرانییانه‌ی وا له ساوجبولاغ دامه‌زرابوون بۆ ئه‌وه بوو نیشان بدرێ که ڕووسه‌کان له کاری خۆیان دا جیدینه.
سه‌رداری موکری فه‌رمانی خۆی له حاکمی گشتی ئازه‌ربایجان ، سێپههداروهردهگرت
له ڕاستی دا ، ئه‌وه جێگره‌که‌ی و ده‌ستنێژی ڕووسان ، شوجاعوده‌وله بوو که ده‌سته‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرتبوو. شوجاعوده‌وله خاوه‌نموڵکێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی مه‌راغه‌یی ، حاکمی پێشووی ساوجبولاغ ، و دوایه حاکمی پێشووی مه‌راغه بوو به‌رله‌وه‌ی بگاته ته‌ورێزێ.
له دۆخێکی ئاوا دا ئه‌و له گشت ده‌ک و دۆڵابی مڵک و ماڵ و دارایی ناوچه‌وه گلابوو. جێگره‌که‌ی،حاکمی پێشووی ئه‌رده‌وێڵ، ڕهشیدولمولکیش ، دۆستێکی ڕووسییه بوو.
گوزاریشتی ژماره 118 ی ئه‌لێکساندر ئیاس به تاریخی 30 ی ژووه‌نی 1913 [13ی ژووییه‌ی 1913] به باسی ڕووداوێک ده‌ست پێده‌کا که له 2ی ژووه‌نی 1913 دا قه‌ومابوو.
گوردانی دووه‌می ڕووسییه سه‌ر به هه‌نگی پیاده‌ی ئاپشێرۆن که له ساوجبولاغ مۆڵ درابوو بۆ پیرۆزبایی پشووی هه‌نگ میوانی و رێوڕسمێکی ساز کردبوو و له هه‌موو پیاوماقووڵانی خۆجێی گێرابووه‌وه. زۆر به به‌ربڵاوی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ببووه‌وه که ترکه‌کان خه‌ریکن شاره‌کانی سه‌ر سنوور سه‌رده‌شت و بانه داگیربکه‌ن، و شابه‌نده‌ری ترک ،
ئه‌حمه‌د ڕه‌زابه‌گ [له میوانییه‌که] ، به له خۆبایی بوون و فشه‌فش بێروبه‌وێدا هاتبوو چوو بوو دوایه بێ ئه‌وه‌ی ماڵاوایی له هیچکه‌س بخوازێ له‌وێ بزر ببوو. پاشان ده‌رکه‌وت ئه‌و چووبووه‌وه ماڵه خۆی ، و گشت ئه‌و تاجره خۆجێیانه‌ی که هاووڵاتێتی ترکیان هه‌بوو بانگ کردبووه لای خۆی ، و به‌یاننامه‌یه‌کی بۆ خوێندبوونه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی که ئێران
" مه‌ڵبه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی" داوه به ترکییه ، و له‌وێ ده‌ستی کردبوو به وه‌ڕێخستنی جێژن و شایی له مه‌ڕ خۆی. که کات ده‌گاته نیوه‌ی شه‌وێ ئه‌و به‌زمه ده‌بێ به مه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌کی به هه‌را و هوریا ، ئاکامی ئه‌وه ده‌بێ دوو له‌و پۆلیسانه‌ی که سه‌رداری موکری ده‌یاننێرێ بۆ ئارامکردنه‌وه‌ی مه‌جلیسه‌که ته‌قه‌یان لێده‌کرێ و به گرانی بریندار ده‌بن ، [ و دوایه] ڕه‌زا به‌گ له لایه‌ن کارگوزار موئه‌یه‌د حوزوور ڕا ناچار ده‌کرێ به فه‌رمی داوای لێبوردن هه‌م له سه‌ربازه ڕووسه‌کان و هه‌م له ئیاس بکا.
حه‌وتوویه‌ک دواتر، ئیاس کۆپی نامه‌یه‌کی له لایه‌ن حامید خان ، بهلهدییهباشی بانه‌وه پێگه‌یشت که ڕه‌زا به‌گ بۆی ناردبوو. له‌و نامه‌یه دا ڕه‌زا به‌گ داوای له حامیدخان کردبوو ئاگاداری بکا له سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ترکانه‌ی ده‌گه‌نه بانه هه‌ر که هێرشی ترکان ده‌ستی پێده‌کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی سزا دانی لێکردبوو ، بێتوو چیدی پێڕه‌وی له فه‌رمانه‌کانی حاکمی ساوجبولاغ ، سه‌رداری موکری بکا. کاتێک ئیاس ئه‌وه‌ی به چاو داداوه ، ڕه‌زابه‌گ نکووڵی کرد له ناردنی ئه‌و نامه‌یه ، به‌ڵام کاتێک حامید خان ئه‌سڵی نامه‌که‌ی هێناده‌رێ'
ڕه‌زا به‌گ خۆی لێ بێ به‌ری کرد و گوتی له میوانی سه‌ربازانی ڕووسی له 2ی ژووه‌ن دا زۆری خواردووه‌ته‌وه و سه‌رخۆش بووه و هیچی وه‌بیر نایه‌ته‌وه ، و ده‌بێ تاجره‌کانی خاوه‌نی هاووڵاتێتی ترکییه نامه‌که‌یان نووسیبێ و به فێڵ پێیان ئیمزا کردبێ.له ئاکامی ئه‌و
ڕووداوه دا ڕه‌زا به‌گ له ساوجبولاغ ده‌ر کرا و جێگری پێشووی کونسوول له ته‌ورێز ، سوله‌یمان به‌گ شوێنی وی گرته‌وه، که به‌که‌سایه‌تی هه‌تا بڵێی پاکتر و خۆڕاگرتری خۆی سه‌رنجی گشت لایه‌کی به‌ره‌ولای خۆی ڕاکێشا.
بۆ ڕووناکایی خستنه سه‌ر که‌سایه‌تی هاوکاری پێشووم ڕه‌زا به‌گ ، ئه‌من
پێم وانییه نابه‌جێ بێ ئه‌گه‌ر بڵێم که ئه‌و زۆر به پهشوکاوی له 26ی ژووه‌ن
هاته لام ، بۆ ئه‌وه‌ی به کوڵی گریان پێم بڵێ ، که ته‌ماشای کتێبی قانوون
و ڕێسای کردووه و بۆی ده‌رکه‌وتووه له به‌ر " درکاندنی نهێنی ده‌وڵه‌ت " ده‌بێ
له قوسته‌نته‌نییه چاوه‌ڕیی حوکمی له سێداره‌دران بکا. جا بۆیه تکای لێکردم
داوای بۆ بکه‌م له سه‌فاره‌تخانه‌ی ڕووسییه که به‌شێوه‌ی فه‌رمی بیپارێزێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌وج و نه‌فامه به‌ڕاستیش مه‌ترسی له سێداره درانی له سه‌ره،
ئه‌من به‌وپه‌ڕی دڵنه‌زمییه‌وه داوا ده‌که‌م به‌شێوه‌ی فه‌رمی له بابی عالی داوا
بکرێ به نه‌رمی له گه‌ڵی بجووڵێنه‌وه.
ئیاس دوایه دێته سه‌ر سیاسه‌تی ڕاوه‌ڕووتی شوجاعوده‌وله له کوردستانی موکری :
کرانه‌وه‌ی کونسوولخانه‌ی ڕووسییه له ساوجبولاغ و ئاکامی له کورتیدانی به‌ره‌به‌ری
[ده‌سته‌ڵاتی] ئیداره‌ی ئێران وه‌زعێکی ئه‌وتۆی خولقاند ده‌سته‌ڵاتدارانی ئازه‌ربایجان [ئێران]
که له لایه‌ن ئێمه‌وه پشتیوانیان لێده‌کرا به‌ری غه‌ریزه‌ی تاوانکارانه‌ی خۆیان به‌ر بده‌ن له ئاست هه‌م دانیشتوانی کۆچه‌ر و هه‌م دانیشتوانی نیشته‌جێی کوردستانی موکری. ئه‌وان هه‌میشه وه‌کوو مانگایه‌کی که ده‌بێ بیدۆشن ته‌ماشای ئه‌و ئه‌ستانه‌یان کردووه، به‌ڵام له ماوه‌ی داگیرکردنی مه‌ڵبه‌ندی جێی کێشه‌ی سنوور له لایه‌ن ترکه‌کانه‌وه، له ڕاستیدا ئه‌و وزه و بڕیاردهرییهیان نه‌بوو که بیدۆشن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ته‌نێ مانگێک دوای کرانه‌وه‌ی کۆنسولخانه‌که‌مان،مه‌ئموورانی سێپههداروشوجاعودهوله بۆ دامرکاندنی نه‌وسی ئاغاکانیان وه‌خۆ که‌وتن و ئه‌وه‌ی وه‌به‌ر ده‌ستیان کهوتباله دانیشتوانی مه‌ڵبه‌ندی کۆنسوولخانه‌یان زه‌وت ده‌کرد.کاتێک شجاعودهوله به کرده‌وه بوو به حاکمی گشتی و تاکه ئاغای ئازه‌ربایجان دوای ڕۆیشتنی سێپه‌هدار ، نه‌وس و چڵێسی مه‌ئمووران به ڕێژه‌یه‌کی نه‌دیتراو زیادی کرد. کێشه و هه‌رای کۆن که زیاتر له جارێک به‌نه‌غده‌ن چاره‌سه‌ر کرابوون له‌و سه‌روبه‌نده‌ی دا که شوجاع و یاریده‌ره‌که‌ی ، ڕه‌شیدولمولک ، حاکمی ساوجبولاغ بوون دیسان سه‌ریان هه‌ڵداوه بۆ ئه‌وه‌ی دیسان لێیان بکۆڵدرێته‌وه. مه‌ئموورانی تایبه‌تی به دێیه‌کان وه‌ربوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی لادێنشینی ئه‌وتۆی که گله‌یی و گازن له خاوه‌نموڵکه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بکه‌ن ، که به دژی ئه‌وان په‌ره‌وه‌نده سازی ده‌کرا ته‌نیا به مه‌به‌ستی ڕووتاندنه‌وه‌یان و ده‌ستکه‌وتی دارایی.
حاکمی خۆجێی ، سه‌رداری موکری ، به‌شدارییه‌کی چالاکانه‌ی هه‌یه له‌و سیاسه‌تی دزی و ڕووتاندنه‌وه‌یه دا هه‌ر وه‌کوو ئاغاکانی له ته‌ورێز ،شوجاع و ڕه‌شید ( ئه‌وه‌ی ده‌ستیان ده‌که‌وت به سێ قۆڵی دابه‌شیان ده‌کرد) . ئه‌رکی سه‌رداری موکری ئه‌وه بوو که باوه‌ڕی من وه‌ده‌ست بهێنێ ، بمکاته دۆستی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به قازانجی وی ببزوومه‌وه - به گوتنێکی دی ، تائه‌و جێیه‌ی ده‌توانێ خۆڵم ده‌چاوی کا و له خشته‌م به‌رێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، هه‌وڵه‌کانی موکری بۆ گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته ته‌واو به پێچه‌وانه هه‌ڵگه‌ڕاوه و به‌و ئاکامه نه‌گه‌یشت که شوجاع و به‌رده‌سته‌که‌ی له مێشکیان دابوو. کاتێک ڕوون بووه‌وه که سه‌ره‌ڕای مه‌کری زاتی خۆی و به گشتی ژیری نکووڵی لێنه‌کراوی سه‌رداری موکری
سووکه‌ڵه و ئیراده لاواز ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێ ڕاناپه‌ڕێ ، شوجاع و ڕه‌شید بیریان له‌وه کرده‌وه لایبه‌ن ، و له شوێن ئه‌و مه‌ئموورێکی زۆر به‌به‌رهه‌متر دانێن. دوایین کاری ناچیزه سه‌رنه‌که‌وتنی حه‌ولی شوجاع بوو بۆ پشتیوانی له باپیراغای مه‌نگوڕ ( بڕوانه گوزاریشتی من بۆ مانگی مه‌ی ) که له به‌ر سستی سه‌رداری موکری سه‌ری نه‌گرت . به‌وه شوجاع و ڕه‌شید بێ کیفایه‌تی ته‌واو و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای سه‌رداری موکریان بۆ ده‌رکه‌وت و بڕیاریان دا به‌گله‌ربه‌گی ته‌ورێز ئه‌میر موعه‌زیز له جێی وی دانێن. پاشان هه‌وڵیان دا موکری هه‌ڵفریوێنن و به‌ڵێنیان دایه به مه‌رجی زۆر باش دراوی به قه‌رز بده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی له چنگ
سه‌له‌مخۆر سیروانتس فه‌ره‌ج ئاغا عهبدوڵایێڤ ڕزگاری بێ ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، باوه‌کوو غه‌زه‌ب و تووڕه‌یی شوجاع ، سه‌رداری موکری لێیان وه‌گومان که‌وت و له‌ساوجبولاغ نه‌بزووت و له‌وێ مایه‌وه.
حاکمی نوێی له‌به‌ر چاوگیراو بۆ ساوجبولاغ ، ئه‌میر موعه‌زیز ، لێره زۆر ناسراوه، له‌و سه‌روبه‌ندی ڕا که وه‌کوو خزمه‌تکار و پیاوی خانه‌دانی ئه‌میر نیزام ( ئه‌میر نیزامی گه‌ڕووسی قاتڵی هه‌مزاغای مه‌نگوڕ - تێبینی وه‌رگێڕی کوردی ) لێره بووه، ئه‌و ده‌می که
لێره بووه بۆ زۆر خان و به‌گی که‌ئێستا سه‌رهه‌ڵده‌دن چا و قاوه‌ی داناوه. دیاره ، ئه‌وه بۆ خه‌ڵکی ئێره شتێکی وا نییه و پێی ڕاناتڵهکێن ، به تایبه‌تی به له به‌ر چاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ی که شوجاعی به‌ڕێز بۆخۆی له سه‌ربازێکی ساده‌ی باپیری سه‌رداری موکری ئێستاوه به‌و جه‌لال و جه‌به‌ڕووته‌ی ئه‌مڕۆی گه‌یشتووه، و ڕه‌شیدولمولک ، که له نێو کۆلۆنی ڕووسی له ته‌ورێز زۆر خۆشه‌ویسته له ئاوکێشییهوه ده‌ستی پێ‌کرد به‌رله‌وه‌ی که بکه‌وێته به‌ر لوتف و مه‌رحه‌مه‌تی خانه حاکم عه‌لی خان ( سهعدودهولهی دواتر) . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ناڕه‌زایه‌تی یه‌کده‌نگی کورده‌کان ، که به هاسانی له‌و تێگه‌یشتن شوجاع هیوایه‌کی زۆری به‌و پیاوه تازه‌یه‌ی خۆی به‌ستووه بۆ خاڵی کردنی گیرفانیان به ساردی دهنگوباسی ئه‌گه‌ری دانانی ئه‌میر موعهزیزیان له پۆستی ساوجبولاغ دا وه‌رگرت.
خاوه‌نموڵکانی دێبۆکری له ته‌ورێز لیسته‌یه‌کیان ده‌ست که‌وت له مهڕئهوانهی به توانایه‌کی به ئامانج داندراون ، که ئه‌و لیسته‌یه زۆر تاکه‌م گشت خاوهنموڵکهکانی موکری ده‌گرته‌وه
به دانی نرخی له 5 هه‌زار تمه‌نه‌وه بگره تا 25 هه‌زار تمه‌ن. به گشتی 200،000 تمه‌ن. – ئه‌وه ئه‌و بڕه دراوه‌ی بوو که خزمه‌تکاری پێشووی ئه‌میرنیزام چاوه‌ڕێی ده‌کرد، که به بیانووی جۆر به جۆر ، له پاره‌دارانی خۆجێی بستێنێ به ده‌م مه‌ئموورییه‌تی له‌شکری ئێمه‌وه له ساوجبولاغ. دوو له سێی ئه‌و بڕه پاره‌یه وا داندرابوو بنێردرێته ته‌ورێز بۆ شوجاع و سه‌ردار ڕه‌شید؛ و پاشماوه‌که‌شی به ئه‌میر موعه‌زیز خۆی ببڕێ. به‌گزاده و دێبۆکرییه‌کان ،که به پێی عاده‌ت به خوێنی سه‌ری یه‌کتری توونین ، به ئاگاداربوون له‌و نه‌خشانه‌ی
شوجاع له گه‌ڵ یه‌کتری ئاشت بوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان کرد ، بێتوو ئه‌میر موعه‌زیز له سه‌ر
کار دابندرێ ، له ساوجبولاغ ژیانی ئه‌وه‌نده لێ تاڵ ده‌که‌ن که نه‌توانێ له حه‌وتوویه‌ک
زیاتر لێره بمێنێته‌وه. دیاره ئه‌وه نیشانه‌ی کۆتایی هاتن به ئاڵۆزی و دژوارییه‌کان نه‌بوو، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، له سایه‌ی پشتیوانی به‌توانا و به بڕشتی کونسوولی گشتی ڕووسییه له ئازه‌ربایجان ، لواوه که سه‌رداری موکری جارێ له سه‌ر کاره‌که‌ی بمێنێته‌وه. گه‌لۆ ئه‌وه هه‌ر ئاوا ده‌مێنێ ئاسته‌مه بگوترێ ، چونکوو وا وه‌به‌رچاو دێ له به‌ر بۆچوونی تیژی شوجاع و
ڕه‌شید له هه‌مبه‌ر سه‌رداری موکری هه‌ر وا به بڕیار بن بۆ ئه‌وه‌ی بیڕووخێنن و له سه‌ر کاری لابه‌رن.
'فه‌رمانده‌ی سه‌ره‌کی هه‌رێم' و یاریده‌ده‌ره نهجیبهکانی [ شوجاعوده‌وله و ڕه‌شیدولمولک] ، له جیاتی ئه‌وه‌ی ددان به گه‌وجی و نه‌فامی خۆیاندا بهێنن ده‌یانه‌وێ
خه‌تای تێک شکانی ده‌ک و دۆڵابی دارایی خۆیان له کوردستانی موکری به سه‌ر کۆنسوولخانه‌ی ڕووسییه دا بهێنن ، و هه‌تا بڵێی لێی تووڕه‌ن. ئه‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌موو عه‌قڵ و شعوورێکیان به با داوه له‌و هه‌وڵانه‌یان ڕا ده‌رده‌که‌وێ به دانی فه‌رمانی نهێنی به سه‌رداری موکری کاتێک که کۆنسوولی گشتی له به‌غدا ، ڕاوێژکاری تایبه‌تی ئه‌ی.ئه‌ی
ئۆرلۆڤ ، له‌و دواییانه دا سه‌ری له ساوجبولاغ دا له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕا له سه‌نت پیترزبورگهوه .( له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ئه‌وان به هه‌ڵه پێیان وابوو که ئه‌و له ته‌ورێز کاری پێ ئه‌سپێردراوه). له تیڵێگرافێکی ڕه‌مز دا به ژماره‌ی 839 له 19 ی ڕه‌جه‌ب (11 ی ژووه‌ن)،
ڕه‌شید، به پێی فه‌رمانی شوجاع ، داوا له سه‌رداری موکری ده‌کا هه‌وڵ بدا به دزی و به بێ ئاگاداری من چاوی به ئه‌ی.ئۆرلۆڤ بکه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی بکرێ به کورتی بۆچوونی شوجاعی (!) پێ بڵێ سه‌باره‌ت به مه‌نگوڕان و بابه‌ته‌کانی دیکه‌ی له مه‌ڕ سنوور که گۆیا ئه‌من سه‌ره‌ده‌ریان لێناکه‌م. بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی کار له سه‌ر سه‌رداری موکری بکه‌ن که هه‌تا بڵێی زوو کاری تێده‌کرێ ، نێوی کونسوولی گشتی له ته‌ورێزیشیان هێنا گۆڕێ ، جابۆیه تێلگرامه‌که به‌م ڕسته‌یه کۆتایی پێ ده‌هێندرێ : " سکرتێری کۆنسوولخانه‌ی گشتی ئه‌م ئێواره‌یه له خزمه‌تیان دا ده‌بێ ، بۆیه هه‌وڵ بده ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ئه‌رکه جێبه‌جێ بکه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌کرێ." له تێلگرامێکی دیکه‌ی ره‌مز دا که هه‌مان ڕۆژ به ژماره‌ی
840 ، به‌ڕێ کراوه ، ڕه‌شیدولمولک به پێی فه‌رمانی حاکمی گشتی ئه‌مر ده‌کا به سه‌رداری موکری بۆ هاندانی مه‌نگوڕه‌کان، مامه‌شه‌کان و قه‌ره‌په‌پاغه‌کان که له لای
کۆنسوولی گشتی ( ئه‌ی.ئه‌ی. ئۆرلۆڤ ) گله‌یی و گازن بکه‌ن له چالاکییه‌کانی کونسوولخانه‌ی ڕووسییه له ساوجبولاغ.
گوزاریشته‌که به قسه‌کانی ئیاس له مه‌ڕ ئه‌و نامانه‌ی له نێوان ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێرانی له تاران و حاکمی گشتی ئازه‌ربایجان ئاڵوگۆڕکراون به‌رده‌وام ده‌بێ ، له‌مانه ئه‌م تێلگرامهی خواره‌وه که کونسوولی گشتی له ته‌ورێز له به‌رده‌ستی ئیاسی نا.
تێلگرام له لایه‌ن وه‌زیری کاروباری نێوخۆ وه بۆ حاکمی گشتی
ئازه‌ربایجان ، 9ی ڕه‌جه‌بی 1331 ( 1ی ژووه‌نی 1913 ) ، ژماره
.14919/318
ئه‌من تێلگرامی ژماره 3872 ی ئێوه‌م به ده‌ست گه‌یشت . پێشتر
به تێلگراف ئامۆژگاری ئێوه‌م کردبوو بۆ ناردنی سه‌رباز بۆ ساوجبولاغ،
و ئێوه ئه‌وه‌تان کرد. جابۆیه به‌ته‌واوی هه‌ڵده‌سووڕێ که هێندێک له‌و
سه‌ربازانه بنێرن بۆ بانه و سه‌قز . ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوو شاره به‌شێکن
له ئازه‌ربایجان [ ناخوێندرێته‌وه] ... و هه‌میشه به ته‌واوی چاوتان به
سه‌ر بارودۆخی ئه‌و نوختانه دا هه‌بێ. ئه‌گه‌ر ئێوه له‌وباوه‌ڕه دان که
ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ بانه و سه‌قز پێویستن ده‌بێ له ژماره‌ی
ئه‌وانه زۆرتر بێ که نێردران بۆ ساوجبولاغ ، ئاگادارم که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
داوخوازی ئه‌و خه‌رج و مخاریجه له شوورای وه‌زیران بکه‌م که بۆبهخێو
کردنی سه‌ربازه‌کان پێویسته .
[ ئیمزا : سوڵتان عه‌بدولمه‌جید ]
به‌رله هه‌موو شت ،ده‌بێ ئاماژه‌ی پێبکه‌م که شوجاع هیچ سه‌ربازی بۆ ساوجبولاغ نه‌نارد.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له تێلگرامه‌که دا باس کراوه مه‌به‌ست له‌و سه‌رباز و سوارانه‌یه که له کۆتایی مانگی ئووت دا ناردران بۆ ئێره ، دوایه هێندێک له‌وان له لایه‌ن شوجاع خۆی ڕا له مانگی ژانڤییه‌ی ئه‌مساڵ بانگ کرانه‌وه، له کاتێکدا ، ئه‌وانی دیکه ، که‌ئه‌من شانازی ئه‌وه‌م هه‌بو له گوزاریشتێکی پێشووتر دا باسی بکه‌م ، هه‌ر وا بێ سه‌ره مان و به‌ره‌و ته‌ورێز تێ‌یان قووچاند دوای ئه‌وه‌ی سێپه‌هدار و شوجاع ئه‌و جیره‌و مهواجیبهی ده‌بوو بیاندرێتێ لێیان هه‌ڵلووشین و نهیاندانێ. له‌و سه‌ربازانه ته‌نێ 40 که‌سیان له سابلاغ مانه‌وه، و ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رداری موکری له گیرفانی خۆی خه‌رجی ده‌كێشان و به خێوی ده‌کردن. جابۆیه ناردنی هێندێک له سه‌ربازه‌کانی ساوجبولاغ بۆ بانه و سه‌قز پێداویستی به تهڕدهستییهکی ته‌واو هه‌بوو. ئه‌وه ڕاسته که بانه، سه‌قز و سه‌رده‌شت ، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که به شانازییه‌وه له گوزاریشته‌کانی پێشوو دا هێمام پێکردووه ، هه‌موویان پێداویستییان به سه‌ربازخانه هه‌یه، و شوجاع به ته‌واوی ڕاسته له‌وه‌ی دا که هه‌وڵ ده‌دا ناردنی سه‌رباز بۆ ئه‌و شوێنانه مه‌یسه‌ر بکرێ. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی وی له‌به‌ر پاراستنی ئه‌و شارانه نییه ، که به قازانجی وی نییه ، به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ره‌تانی بۆ بڕه‌خسێ ، له گه‌ڵ سه‌ردار ڕه‌شید ،ئه‌و پووڵ و پاره‌ی داندراوه له‌وێ کۆبکرێته‌وه و بیخه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه. له به‌ر ئه‌وه پێویسته ، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی کاروباری نێوخۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره‌یه‌ک ته‌رخان ده‌کا ، دراوه‌که ده‌نێو سه‌ربازان دا بڵاو بکرێته‌وه
و نه‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی چنۆکی شوجاع و ڕه‌شید [ ناخوێندرێته‌وه ] .
گوزاریشته‌که به دهنگوباسی شارۆچکه‌کانی بانه و سه‌رده‌شت ، له نزیک سنووری ترکییه کۆتایی دێ. ئیدی ترکییه ڕاسته‌وڕاست خۆی له کاروباری ناوچه‌یی ئه‌وان وه‌رده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئێرانیان لاده‌برد و له جێی وان پیاوانی سه‌ربه‌خۆیان داده‌نا و زنجیره‌یه‌ک ده‌ستدرێژی چه‌کدارییان کردووه به مه‌به‌ستی باشتر کردنی هه‌ڵکه‌وتی عه‌سکه‌ری خۆیان. حاکمی ساوجبولاغ به ته‌واوی بێ ده‌سته‌ڵات و ده‌سته‌وه‌ستان بوو و هیچی له ده‌ست نه‌ده‌هات بۆ تێهه‌ڵهێنانه‌وه‌ی بارودۆخه‌که.
No comments:
Post a Comment