پیرۆزبێ 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
پیرۆز بێ 8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
هاوپرسه‌کی له گه‌ڵ کلاس دێکر هومانیست و فێمینیستی سوێدی
ئه‌و هاوپرسه‌کییه بۆ به‌رنامه‌ی ڕوانگه به زمانی سوێدی له ڕۆژی چوارشه‌مۆ 7ی فێڤرییه‌ی 2007 ئاسته کراوه‌و شه‌مۆ 3ی مارس و دووشه‌مۆ 5ی مارسی 2007 له تێلێڤیزیۆنی ڕۆژه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه
An Interview conducted in Swedish with Claes Decker Swedish humanist for Ruwange program .The show was broadcast on ROJ TV on Saturday march 3 and Monday March 5, 2007
قازی : زۆر به خێر بێی بۆ تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ . با له‌وه ڕا ده‌ست پێبکه‌ین بزانین کلاس دێکر کێیه ؟
دێکر: نێوم کلاس دێکره ، ته‌مه‌نم 49 ساڵه. له ستۆکهۆڵم له دایک بووم و له‌وێ گه‌وره بووم . ئێستا ئه‌وه نزیکه‌ی 8 ساڵه له مالمۆێ له خوارووی سوێد ده‌ژیم له نزیک کۆپێنهاگ . له‌و دواییانه دا له هاوسه‌ره‌که‌م جوێ بوومه‌ته‌وه و3 منداڵم هه‌یه که 13،16 و 18 ساڵانن . به کورتی ده‌توانم ئه‌وانه له سه‌ر خۆم بڵێم.
قازی :وابزانم ئه‌توو سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌کی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی ؟
دێکر: به‌ڵێ سه‌ر به‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندم، له باری داراییه‌وه
وه‌زعم زۆر باشه !
قازی : چاکه ! له که‌نگێوه تێکه‌ڵاوی سیاسه‌ت بووی ؟ مه‌به‌ستم له ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی نییه ؟ مه‌به‌ستم له سه‌ره‌تاوه‌یه !
دێکر : له ڕاستی دا تێکه‌ڵاویم له سیاسه‌تدا زۆر له مێژ نییه. ده‌نگم ده‌دا به پارتییه‌کی ده‌ستی ڕاستی [ مۆدێراته ساملینگس پارتییه‌ت ] تا نزیکه‌ی 8 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. له هه‌ڵبژاردنێک دا ده‌نگم دا به [ فۆڵک پارتییه‌ت ] و له هه‌ڵبژاردنی گشتی ساڵی 2002 دا ده‌نگی سپی چالاکم دا واته ئه‌وه‌ی که پشتیوانیم بۆ نه ده‌کرا له سیاسه‌تی هیچکام له‌و پارتییانه‌ی که له هه‌ڵبژاردندا به‌شدار بوون و له ساڵ و نیوێک لهمهوبهرهوهله گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی که‌وتووم.
قازی : وا بزانم ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی، ئه‌و پارتییه فێمێنیستییه له ساڵی 2003 ده‌ستی به چالاکی کردووه و یه‌ک له دامه‌زرێنه‌رانی گودروون شیمانه که به ساڵان له سیاسه‌تی سوێد دا سیمایه‌کی ناسراو بووه. هۆی ساز کردن و وه‌گه‌ڕ خستنی ئه‌و جووڵانه‌وه نوێیه چ بوو ؟
دێکر : فێمێنیزم له زۆر کۆنه‌وه له ڕۆژه‌ڤی پارتییه نه‌ریتییه‌کان دا بووه له سوێدێ. ده‌سته‌یه‌ک ژن هه‌ستیان پێ‌کرد له‌و پارتییانه دا قه‌ت جه‌خت له سه‌ر پرسه‌کانی فێمێنیستی ناکرێته‌وه. هه‌میشه باسی ئه‌وه کراوه که ده‌بێ مووچه و حه‌قده‌ستی یه‌کسان بۆ ژن و پیاو هه‌بێ، هه‌میشه گوتراوه ده‌بێ بیمه‌یه‌کی عادڵانه‌تر بۆ دایکوباوکان هه‌بێ و وه‌کی دی. به‌ڵام له ڕاستی دا چ ناکرێ. هه‌میشه بواری دیکه وه‌پێش ده‌خرێ. ئه‌وه ده‌کرێ بوودجه بێ ، ده‌کرێ بێ‌کاری بێ، ده‌کرێ شتی دیکه بێ. ئه‌وانه هه‌موویان گرینگن. به‌ڵام ، ئه‌و ژنانه که له ده‌وری مێزی ئاشپه‌زخانه له یه‌کتری کۆ ببوونه‌وه؛ به بێ ئه‌وه‌ی هیچ دراوێکیان هه‌بێ، به بێ ئه‌وه‌ی کاتیان هه‌بێ ، زۆربه‌یان دایکی منداڵه‌به‌ری ته‌نیاباڵ بوون که بۆ بژیوی خۆیان دوو کاریان ده‌کرد. ئه‌وان به‌و ئاکامه گه‌یشتن ده‌بێ جووڵانه‌وه‌یه‌ک وه‌گه‌ڕخه‌ن، چونکوو له پارتییه‌کانی دیکه دا له‌و بواره دا چ جووڵه نییه و هیچ ناکرێ.
قازی : به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که کوتت پێشتر له سیاسه‌ت دا چالاک نه‌بووی ، هۆی سه‌ره‌کی چ بوو و چ دنه‌ی دا که له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی نوێ بکه‌وی . ئه‌گه‌ر مرۆ چاو له نه‌خشه‌ی سیاسی سوێد بکا ڕه‌نگه بوونی پارتییه‌کی ئه‌وتۆ سه‌یر وهبهرچاوبێ. سه‌به‌بی سه‌ره‌کی که له گه‌ڵ ئه‌و پارتییه که‌وتی چ بوو ؟
دێکر : له‌گه‌ڵ که‌وتنم له گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی به هه‌ڵکه‌وت بوو. دۆستێکی زۆر باشی له مێژینه‌ی من که ژنێکه و له هاوسه‌ره‌که‌ی جوێ ببووه‌وه و به ته‌پکه‌ی ژنانه‌وه بووبوو، خوشکه‌که‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی دابوو، ئه‌من و ئه‌و دۆسته‌م له رێستورانێک له گه‌ڕه‌کی سوێدرمالم له ستۆکهۆڵم به یه‌که‌وه دانیشتبووین و به‌ده‌م قاوه خواردنه‌وه ده‌ردی دڵمان ده‌کرد و قسه‌کانمان گه‌یشته سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی ؛ له‌ڕاستیدا بێ ئه‌وه‌ی له پێشدا بیرم لێکردبێته‌وه له پڕ بڕیارم دا له‌گه‌ڵ ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه بکه‌وم. دوایه خوشکه‌که‌ی ئه‌و دۆسته‌م که ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌یه تێلێفۆنی بۆ کردم که دیاره 10 ساڵ پێشتر دیتبووم به‌ڵام، له‌و ده‌مییه‌وه چ پێوه‌ندییه‌کمان نه‌ببوو و ئیدی تێکه‌ڵاویم له‌گه‌ڵیان ده‌ستی پێ‌کرد ، بێ ئه‌وه‌ی له پێشدا بیرم لێکردبێته‌وه و پلانم بۆ دانابێ.
قازی : گوتت به هه‌ڵکه‌وت بوو ! پێت وایه به گشتی کارێکی که به هه‌ڵکه‌وت ده‌کرێ ، شێوازێکی باشه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ بیکا ! پێت وایه؟
دێکر : ئا پێم وایه ! ئێمه له کۆمه‌ڵگه مۆدێرنه‌کاندا بۆ زۆر کاران پلان داده‌ڕێژین ، زۆر به پێی مه‌نتیق ده‌جووڵێینه‌وه، عه‌قڵ به کار ده‌هێنین، به‌ڵام هه‌ڵکه‌وت و پێوه‌ندی کارێکی وا ده‌که‌ن مرۆ له خۆیه‌وه بجووڵێته‌وه و بهێڵێ بڕیاری کت‌وپڕ باڵاده‌ست بێ. ئه‌من پێم وایه جارجار له ژیاندا جووڵانه‌وه‌ی ئه‌وتۆ گرینگه ، مرۆ پێی هه‌ست به خۆشی ده‌کا. پێم وایه مرۆ نابێ هه‌میشه له ڕووی عه‌قڵ و لێکدانه‌وه بجووڵێته‌وه.
قازی : له زۆر وڵاتان ، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئورووپاییش کاتێک باسی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرێ ؛ باسی سوێد وه‌ک مۆدێل ده‌کرێ، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به یه‌کسانی پیاو و ژن . باشه له‌و بواره دا جیاوازی سیاسه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی له‌گه‌ڵ پارتییه دامه‌زراوه‌کان دا چییه ؟ ئه‌و بوارانه‌ی که تێیاندا دوچاوکی سه‌باره‌ت به ژنان ده‌کرێن کامانه‌ن ؟
دێکر : هه‌تابڵێی سوێد یه‌کسانه ، ئه‌گه‌ر مرۆ به‌راوه‌ردی بکا له گه‌ڵ وڵاته‌کانی دیکه‌ی دنیا؛له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا. ئێمه زۆر به‌خته‌وه‌رین و کۆمه‌ڵگه‌که‌مان تا ده‌ره‌جه‌یه‌کی به‌رز یه‌کسانه و پێڤاژۆی دێمۆکراسی له سوێد دا هه‌یه، به‌ڵام ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ست ده‌که‌ین به‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له ئارا دایه ده‌کرێ زۆر زیاتر بۆ یه‌کسانی کار بکرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرێ ئه‌و پێڤاژۆیه له به‌ست ده‌چێ و له ڕاستیدا ته‌نانه‌ت له سوێدیش له به‌ست چووه، چونکوو ئه‌گه‌ر به قووڵی لێی خورد بینه‌وه ده‌بینین ، له‌و 20 ساڵه‌ی دواییدا ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆ ڕووینه‌داوه. ڕێژه‌ی جیاوازی نێوان مووچه‌ی ژن و پیاو له سوێد که به شوێنێکی زۆر یه‌کسان و دێمۆکراتیک داده‌ندرێ، هێشتاش زۆره، ئه‌و جیاوازییه که‌متر نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو دا زیادیشی کردووه. جا بۆیه خه‌ڵکێکی زۆر هه‌ست ده‌که‌ن ده‌بێ شتێک ڕوو بدا ، ده‌بێ شتێک بکرێ ، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی قسه بکرێ ، به‌ڵکوو ده‌بێ به کرده‌وه شتێک بکرێ. به‌ردی بناخه‌ی جووڵانه‌وه فێمێنیستییه‌کان ئه‌وه‌یه و به‌ر له هه‌موان ئی ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی و کاره سیاسییه‌کانی.
قازی : به بۆچوونی تۆ له چ بوارێکی دیکه دا ژن و پیاو له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی سوێدوه وه‌کوو یه‌ک مامڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناکرێ ؟
دێکر : له زۆر بواراندا ژن و پیاو وه‌کوو یه‌ک ڕه‌فتاریان له گه‌ڵ ناکرێ.بواری ئه‌وتۆی له‌وانه‌یه مرۆ پێی وابێ وانییه ، به‌ڵام له ڕاستیدا وایه. بۆوێنه له بواری ئاگاداریکردن له نه‌خۆشی دا . له‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌کان له دنیا دا کراون و ته‌نانه‌ت له سوێد ، ئه‌و جۆره لێکۆڵینه‌وانه ، پیاو به بنه‌ما داده‌نێن . به‌ڵام وه‌ک ده‌زانین نیوه‌ی کۆمه‌ڵ ژنن و پیاو نین . ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره لێکۆڵینه‌وانه ژنان وه‌کوو پیاوان به بنه‌ما دابنێن له ئاکامدا ده‌کرێ ده‌رمانی ئه‌وتۆ به‌رهه‌م بهێندرێن که زۆر کاریگه‌ر ده‌بن بۆ نه‌خۆشی ژنان و هه‌لومه‌رجی ژنان و له گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی جه‌سته‌یی ژنان باشتر ده‌گونجێن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌راوه‌رد بکرێن که ته‌نێ له سه‌ر بنه‌مای لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر پیاوان به‌رهه‌م هێندراون. ئه‌مه ئه‌و بواره‌یه که زۆر که‌س هه‌ر به بیریشی دا ڕانابرێ، ئه‌منیش به‌رله‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌وم بیرم لێنه‌کردبووه‌وه. وه‌ک ده‌زانین له نێو ژن و پیاو دا جیاوازی بیۆلۆژیک هه‌یه و به‌و پێیه ئه‌گه‌ر ده‌رمانێک له سه‌ر بنه‌مای بێلایه‌نی زایه‌ندی به‌رهه‌م هاتبێ-لێره‌دا
زمانی سیاسیم به‌کارهێنا – کاریگه‌رییه‌کی باشتری ده‌بێ
قازی : باشه له چ بوارێکی دیکه دا ؟
دێکر : به‌ڵێ ! بواری دیکه‌ش هه‌یه
قازی : ده‌کرێ باسی هێندێکیان بکه‌ی !
دێکر : بۆ وێنه بازاری کار ! کار وه‌ده‌ست هێنان بۆ ژن زه‌حمه‌ته له لکێکی پیشه‌یی دا که پیاوان به سه‌ری دا زاڵن. بۆ ژنان زه‌حمه‌تتره که ئاسووده‌یی نێو ماڵیان هه‌بێ. کاتێک ژن له سه‌ر کاره‌که‌ی ڕا دێته‌وه ماڵێ ، زۆر جار وایه ده‌بێ ئاگای له منداڵان بێ ، وانه‌کانیان له گه‌ڵ بخوێنێ ، چێشت لێ بنێ و وه‌کی دی .کاتێک ژن کاری ئاسایی خۆی ته‌واو ده‌کا ، له سه‌ر کارکردن به‌رده‌وام ده‌بێ! به گشتی ئاوایه ، هه‌رچه‌ندی بگوترێ هه‌ژمار و ستاتێستیک دژی ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن . به‌ڵام له ڕاستیدا ئاوایه !
قازی : دێینه‌وه سه‌ر ئه‌و بوارانه ! به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئاگالێبوونی منداڵان . من بۆ خۆم له سوێد ژیاوم . له به‌راوه‌رد کردن له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه دا ئه‌و ته‌سه‌وره دروسته له سه‌ر سوێد هه‌یه که له‌وێ پیاویش ئاگای له منداڵ ده‌بێ له ماڵێ .
دێکر : ڕاسته ! به‌ڵام ئه‌من پێم وایه له سوێد ناکرێ ئێمه خۆمان له گه‌ڵ وڵاتانی دیکه دا به‌راوه‌رد بکه‌ین . ئه‌گه‌ر ئێمه پێش که‌وتووین و به‌ره‌وپێشه‌وه چووین ئیدی نابێ خۆمان له سه‌ر عه‌ردی پان که‌ینه‌وه و چی دی به‌ره‌وپێش نه‌چین و بڵێین ئیدی ئێمه زۆر یه‌کسانین و با لێی گه‌ڕێین ئاوا بمێنێته‌وه. هه‌مێشه ده‌توانین وه‌زع باشتر که‌ین، هه‌میشه ده‌توانین زیاتر به‌ره‌وپێش بچین ، ئه‌گه‌ر ئامانجمان یه‌کسانی هه‌موولایه‌نه‌یه ، ناکرێ له‌و جێیه‌ی هه‌ین بچه‌قین . ڕاسته ئێمه له بارودۆخێکی یه‌کسان داین ، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه ده‌بێ به‌رده‌وام باشتر بکه‌ین و له هه‌موو ده‌رفه‌تێک که‌لک وه‌رگرین بۆ ئه‌وه‌ی به ئاکامێکی باشتر بگه‌ین. له‌وانه‌یه خه‌ڵک له زۆر وڵاتان پێمان بڵێن ، سوێدییه‌کان خۆیان ده‌شکێننه‌وه ده‌نا، زۆر یه‌کسانن، ئیدی له‌وه زیاتر چی‌یان ده‌وێ ؟ باشه بۆچی ئێمه داوا نه‌که‌ین که نیوه‌ی خه‌ڵکی جیهان داوخوازیان دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی له‌وه‌ش هه‌یه باشتر بێ ، به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و وه‌زعه‌ی که ئێستا تێیدا ده‌ژین !
قازی :مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه له‌وباره‌یه‌وه مرۆ هه‌رنابێ خۆی به بارودۆخی سوێده‌وه به‌رته‌نگ بکا ؟
دێکر : هه‌ڵبه‌ت ! دیاره ئه‌من وه‌کوو سوێدییه‌ک ناتوانم ڕێوشوێن دابنێم بۆ ئه‌وه‌ی که کۆلۆمبیا ، سوودان یان ڕووسییه چۆن هه‌ڵسووڕێ ؟ به‌ڵام ئاواته‌خوازم ، ئه‌و ئاواته‌ی که خه‌باتی بۆ ده‌که‌م که له سوێد و له وڵاته‌کانی دیکه‌ی سه‌ر زه‌ویدا ژنان له گه‌ڵ پیاوان یه‌کسان بن و له به‌ر شێوه‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌چه‌وسێندرێنه‌وه- به‌و جۆره‌ی که ڕاوێژی سه‌ر زمانی سیاسه‌تمه‌دارانه - چونکوو ئه‌وه وایه . دیاره ئه‌وه هه‌ر ژنان نین که له به‌ر شێوه‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه، زۆر گرووپی دیکه‌ش ئه‌و زوڵمه‌یان لێ ده‌چێ .ئه‌گه‌ر مرۆ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دا موهاجیر بێ ئه‌ویش ده‌که‌وێته به‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی شێوه‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌گه‌ر مرۆ له باری فیزیکی یان ده‌روونییه‌وه ناتوانا بێ دیسان ده‌که‌وێته به‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی شێوه‌ی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌گه‌ر مرۆ به ساڵداچووش بێ خراپتری مامڵه له گه‌ڵ ده‌کرێ. یان ئه‌گه‌ر مه‌یلی ژیانی جینسی له ئی کۆمه‌ڵگه جیاواز بێ دیسان ده‌که‌وێته به‌ر چه‌وسانه‌وه و ئه‌گه‌ر سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وانه‌ش مرۆ ژن بێ دیسان زوڵمی لێده‌کرێ و به خراپتر مامڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرێ و ئه‌وه ئه‌و نایه‌کسانییانه‌ن که ده‌بێ بۆ نه‌هێشتنیان خه‌بات بکه‌ین !
قازی : به گشتی کۆمه‌ڵگه چ ده‌کا بۆ پاراستنی که‌رامه‌تی ژنان و باشتر کردنی بارودۆخی ژنان ؟ کاتێک زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه هه‌ر ماوه و یه‌کسانی به ته‌واوی وه‌دینه‌هاتووه ؟
دێکر : ڕه‌نگه یه‌کسانی ته‌واو و ڕه‌ها قه‌ت وه‌دی نه‌یه ، هه‌ر نه‌بێ تا دابێیه‌کی دوور، مخابن ئه‌وه وایه . بریا به بریا قه‌ت هۆیه‌ک بۆ بوونی ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی له گۆڕیدا نه‌بایه.به‌ڵام وه‌ک ئه‌م دنیایه‌ی ئه‌مرۆ ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین وه‌به‌رچاو دێ و له سوێدیش ، جارێ زۆر دوورین له‌وه‌ی بێ خه‌وش و پێرفێکت بین . جا بۆیه پێویست ده‌کا ژنان خۆیان ڕێک خه‌ن و ته‌نانه‌ت پیاوانیش له ڕێکخراوی ئه‌وتۆ دابن . چونکوو ئێمه به هه‌ر بارێک دا لێی بڕوانین ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاکامه‌ی که ئێمه‌ی پیاو ده‌بێ فێر بین ده‌ست له هێندێک شت هه‌ڵگرین
قازی : بۆ بینه‌رێکی که ئاگادار نه‌بێ ، ده‌کرێ باس بکه‌ی که " داڵده‌ی ژنان " یان " پارێزگه‌ی ژنان " که له سوێدێ هه‌نه، چنه و چۆن هه‌ڵده‌سووڕێن ؟
دێکر : ئه‌من له‌و باره‌یه‌وه زۆر نازانم. هه‌ر ده‌کرێ بڵێم " پارێزگه‌ی ژنان" له سوێدێ زۆر جار به ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی دارایی زۆر که‌مه‌وه حه‌ول ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و ژنانه‌ی که که‌وتوونه‌ته ژێر زۆرداری . بۆ نموونه ژنی ئاوای که مێرده‌کانیان لێیان داون ، یان وه‌سه‌ریان په‌ڕیون. بۆیه پێویستییان به داڵده هه‌یه و نیانه. ئه‌و شوێنانه هه‌تا بڵێی کاری باش ده‌که‌ن و زۆر جار دڵخوازانه و بێ به‌رامبه‌ر !
قازی : پارتییه‌که‌ی ئێوه [ ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی ] گه‌لۆ له‌و جۆره چالاکییه پراتیکیانهش دا به‌شداری ده‌کا ؟
دێکر : ئه‌وه‌ی که ئێمه ڕاسته‌وخۆ له چالاکی " پارێزگه‌ی ژنان " دا به‌شدار بین ، ئه‌من زۆرم ئاگا لێنییه .
قازی : مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وا هه‌یه به ده‌نگ ژنێکی لێقه‌وماوه‌وه
بێن ؟
دێکر : هه‌ڵبه‌ت ئێمه به ده‌نگیانه‌وه دێین .
قازی : یه‌كێکی دیکه له‌و بوارانه‌ی که ده‌گوترێ نایه‌کسانی هه‌بێ ئاستی چالاکی ئاکادێمییه . ده‌گوترێ ژماره‌ی پرۆفسۆر و مامۆستای زانکۆی پیاو له ژنان زیاترن ! جیاوازی له‌و ئاسته‌دا چۆنه؟
دێکر : ئه‌مه‌ش هه‌لومه‌رجێکی سه‌رنجڕاکێشه ! له خوێندنگه ئاکامی خوێندنی کوڕان له کچان باشتر نییه . له نێوان ته‌مه‌نی 7 تا 18 ، 19 ساڵان کچان ئاکامی باشتر وه‌ده‌ست ده‌هێنن و چاکتر ده‌خوێنن. و باشتر له‌وه تێده‌گه‌ن که فێر بوون و خۆ په‌روه‌رده کردنی باشتر ، کار وه‌ده‌ستهێنانی باشتری لێده‌که‌وێته‌وه. کاتێک مرۆ ده‌گاته جیهانی زانکۆ، له‌وێ جیاوازی کپ ده‌کرێ ، له پڕ مرۆ ده‌بینێ که پایه به‌رزه ئاکادێمییه‌کان زۆربه‌ی له ده‌ست پیاوان دایه. پێشوه‌چوونی باشی کچان له خوێندنگه‌یان ده‌گۆڕێ و پیاوان جێگه‌ی ئه‌وان ده‌گرنه‌وه و پله‌ی به‌رزتر وه‌ده‌ست ده‌هێنن . ناتوانم ڕاسته‌وخۆ بڵێم ئه‌وه له‌به‌ر چی وایه ، به‌ڵام سه‌رنجڕاکێشه و ده‌بێ بیری لێبکرێته‌وه .
قازی : ئه‌و بوارانه‌ی دیکه‌ی که ئه‌توو پێت وایه باش نین چنه ؟
دێکر : ئه‌تۆ له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که دا گوتت هێندێک بابه‌ت سه‌یرن، هێندێک بوار تایبهتینه . ئه‌من پێم وا نییه ئه‌وانه سه‌یر و تایبه‌تی بن چونکوو گرێدراوی گێره و کێشه‌کانی ژیانن . ئه‌و بابه‌تانه‌ی که پای نیوه‌ی خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگه ده‌گرنه‌وه بابه‌تی سه‌یر و تایبه‌تی نیینه. سه‌باره‌ت به پیاوان پرسیار ناکرێ بۆ ده‌بێ ئه‌وه بکه‌ین و ئه‌وه نه‌که‌ین، به‌ڵام له خۆمان ده‌پرسین بۆ ده‌بێ ئه‌و کاره ، یان ئه‌و شته بۆ ژنان بکه‌ین. چ پێویستی به‌وه هه‌یه ؟ به‌ڵێ پێویستی پێ هه‌یه چونکوو به‌گشتی وه‌زعی ژنان هێندێک خراپتره ، چونکوو پیاوان زیاتر وه‌به‌ر خۆیان ده‌خه‌ن !
له ڕاستیدا گشت ئه‌و گیر وگرفتانه‌ی که پیاوان تووشیان دێن ، دێنه سه‌ر ڕێی ژنانیش ، جابۆیه ئه‌وه بابه‌تێکی سه‌یر و تایبه‌تی نییه ، به‌ڵکوو پای نیوه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه ده‌گرێته‌وه !
قازی : به‌رله‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وام بین ، ئه‌توو گوتت به هه‌ڵکه‌وت له گه‌ڵ ئهودهستپێشخهرییه نوێیه که‌وتووی. باشه ئه‌توو هه‌میشه له سوێد ژیاوی ، یان له جێی دیکه‌ش ژیاوی ؟
دێکر : نا ! ئه‌من نزیکه‌ی شه‌ش ساڵ و نیو له ده‌ره‌وه‌ی سوێد ژیاوم ؛ له سویس ، ئاڵمان ، فرانسه ، دانمارک ، ئارژانتین. به تایبه‌تی له ئارژانتین له نێوه‌ڕاست شاری بۆینێس ئایرێس دا ده‌ژیام له ساڵی 2001 ، کاتێک که گشت سیستمی ئابووری ، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئارژانتین هه‌ڵوه‌شا و له‌وێ گه‌رای بیرۆکه‌ی زۆر کۆنکرێتی حه‌ولدان بۆ یه‌کسانی له مێشکم دا چه‌که‌ره‌ی کرد. هه‌ژاری و چونیه‌تی هه‌ڵسووڕانی سیاسه‌ت زه‌ینی منی به خۆیه‌وه
خه‌ریک کرد .
قازی : ڕه‌نگه بیرت لێنه‌کردبێته‌وه ، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌و ته‌جروبه‌یه وای لێکردبی که زیاتر له سه‌ر مافی ژنان بکه‌یه‌وه.
دێکر : ڕاسته ! پێم وایه
قازی : به چ شێوه‌یه‌ک کاری لێکردی ؟
دێکر : ڕاست ده‌که‌ی ! ئه‌من زۆرم بیرم لێنه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا پێم وایه وایه . نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستم کردبێ که وه‌زعی ژنان له ئی پیاوان خراپتره و بارودۆخی ژیانیان سه‌ختتره. به‌ڵام هه‌ستم کرد گه‌لێک له ژێر نیری سیستمێکی سیاسی دا ده‌ناڵێنێ که تێیدا پیاوان ڕۆژه‌ڤی ڕۆژانه‌ی دیاری ده‌که‌ن .
کارلۆس مێنێم ده‌ساڵ پێشتر بایه‌خی پیێسۆی له دۆڵار به‌ستبووه‌وه ، پێیێسۆ قه‌ت دۆڵاری به بره‌وی دنیا نه‌بووه .
قازی : له ئارژانتین ؟
دێکر : به‌ڵێ له ئارژانتین . ئه‌و سه‌رۆککۆماری ئارژانتین بوو. دوای 10 ساڵ گشت سیستمی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵوه‌شا . ئه‌وه کاره‌سات بوو ، بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یێندرا. 25 که‌س له شار دا کووژران . سه‌رهه‌ڵدان ساز بوو، خه‌ڵک نانیان نه‌بوو بیخۆن . له ماوه‌ی حه‌وتوویه‌ک دا 5 سه‌رۆککۆمار ئاڵوگۆڕ کران . ئاشکرایه ئه‌و وه‌زعه‌ی ئه‌وێ وه‌کوو سوێدییه‌ک ، وه‌کوو ڕۆژئاواییه‌ک ، وه‌کوو ئورووپاییه‌کی باکووری که چ گێره‌و کێشه‌ی گه‌وره‌مان نه‌دیوه ، چاوی منی کرده‌وه .
قازی : ئه‌توو چه‌ند نێوت هه‌ڵدا ! سوێدی بون ، ئورووپایی باکووری بوون . پێت وایه ئه‌و ناسنامانه ، ئه‌و خۆ پێناسه کردنانه ، جیاوازییه‌کی زۆری له ته‌ک خه‌ڵکی دیکه دا هه‌یه ؟ کاتێک ئه‌توو ده‌ڵێی ئه‌من ئورووپاییه‌کی باکووریم ، واتای چییه ؟
دێکر : له دنیای من دا چ واتایه‌کی دیکه‌ی نییه جگه‌له‌وه‌ی نه‌بێ که ئێمه گیروگرفتمان که‌متره ! ئێمه به‌خته‌وه‌رین ، ئه‌گه‌ر چی پۆزیتیڤ بێ نێگاتیڤیشه . بۆ من ئاسته‌مه سهردهرکهم له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له دنیا دا ڕاده‌برێ ، چونکوو له چاو خه‌ڵکی دیکه ئێمه ریفاه و ئیروویی جۆرێکی دیکه ده‌بینین . وه‌زعی ئه‌وان زۆر له ئێمه خراپتره ، جا بۆیه مرۆ جۆره پێناسه‌یه‌ک ده‌کا . به‌ڵام بۆ من ئه‌و پێناسه‌یه واتای ئه‌وه‌یه خه‌باتێکی زیاتر بکه‌م ، زیاتر چاوم بکه‌مه‌وه و زیاتر سه‌باره‌ت به‌و کێشه و بوارانه فێر بم و بتوانم شتێک بکه‌م .
قازی : کاتێک که له ئارژانتین بووی ، به تێگه‌یشتنی ئێستات ، جیاوازی نێوان بارودۆخی ژنان له‌وێ و له سوێد چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی ؟
دێکر : له‌وانه‌یه ئارژانتین نموونه‌یه‌کی تایبه‌تی نه‌بێ بۆ وڵاتانی ئه‌مریکای خواروو ، چونکوو سپانیا و ئیتالیا کارتێکه‌ری زۆریان له سه‌ری هه‌بووه ، به‌ڵام دیاره له‌وێش بۆ ژنان ئاسته‌متره له پیاوان که خۆیان پێش خه‌ن . کولتوورێکی به‌ربڵاوی سینگ شێری [ ماچۆ ] هه‌یه. ژنان له ریزی دووه‌م دان ، نه‌ک له ریزی یه‌که‌م دا . به شێوه‌ی کۆنکرێت زۆر بیرم له‌وبوارانه نه ده‌کرده‌وه. به‌ڵام بارودۆخی ئینسانی زۆر دڵتاوێن بوو و له‌وێ هه‌ستێکم تێدا پێک هات که ده‌بێ خۆم به دۆز و پرسی مرۆییه‌وه خه‌ریک که‌م !
قازی : وه‌ک ده‌زانی هێندێک پێشداوه‌ری هه‌نه و مرۆ به لێبڕاوانه ده‌ڵێ که له هێندێک کولتووران دا خه‌ڵک له خه‌ڵکی سه‌ر به کولتوورێکی دیکه گه‌رمترن و له‌وانه ! باوه‌ریت به چه‌مکێکی ئه‌وتۆ هه‌یه ؟ هۆی ئه‌مه‌ی ئه‌و پرسیاره ده‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌توو له ئارژانتین ژیاوی ، تۆ سوێدی و له سوێد ژیاوی . ئه‌من له سوێد بووم و بیستوومه خه‌ڵک گوتوویانه ، سوێدییه‌کان زۆر گه‌رم نین له پێوه‌ندییه‌کانی بنه‌ماڵه‌یی و خێزان دا . ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامانی خێزان پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆیان له ته‌ک یه‌کتری دا نییه و له‌و قسانه!
پێت وایه ئه‌وه ڕاسته ، یان دیارده‌یه‌کی تاکی یه ؟
... زه‌حمه‌ته ...! ؟
دێکر : وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره هێندێک زه‌حمه‌ته. ئێمه زیاتر به پێی عه‌قڵ ده‌جووڵێینه‌وه. به‌خت یارمان بووه ، بۆ ماوه‌ی 150 ساڵ له سوێد شه‌ڕمان نه‌دیوه. به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به ئیروو و له ریفاه دا ژیاوین، و ئه‌وه کاریگه‌ری خۆی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ به پێی عه‌قڵ هه‌ڵس و که‌وت بکا. له‌و وڵاتانه‌ی که له باری سیاسی و ئێنسانییه‌وه بارودۆخیان شپڕێو و ناخۆشه، پێم وایه مرۆ خوو ده‌گرێ به‌وه‌ی که به ده‌نگی خه‌ڵکی دیکه‌وه بێ. مرۆ که‌متر بیر ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کارێک بکا و بۆ یارمه‌تیدان هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زۆر ناکا. ئه‌من هه‌ست ده‌که‌م به‌خته‌وه‌ر بووم ، ده‌ره‌تانم هه‌بووه زیاتر بیر بکه‌مه‌وه له‌وه‌ی که به ده‌نگ خه‌ڵکه‌وه بێم ، له جیات ئه‌وه‌ی دۆش دابێنم و به خۆم بڵێم چ بکه‌م ؟ ده‌ره‌تانی ئابووریشم هه‌بووه به‌ڵام له هه‌موو ژیانم دا هه‌میشه زۆر خۆجۆش بووم و خوێن گه‌رم بووم . پێم وایه !!
قازی : به‌رله‌وه‌ی له ژیانی سیاسیش دا به‌شداری بکه‌ی که‌سێکی خۆجۆش بووی ؟
دێکر : ئه‌دی
قازی : ئێستا با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی. وه‌ک ده‌زانین له سێپتامبری ساڵی ڕابردوو ، له ساڵی 2006 دا له سوێد هه‌ڵبژاردنی گشتی کرا . و ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو که ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی حه‌ولی دا بچێته نێو پارلمان ، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت. چما ؟
دێکر : نا سه‌ری نه‌گرت . هۆی زۆر بوو. ئێمه ڕێکخستنێکی ساوا بووین، سیاسه‌تمه‌داری کۆنهکارمان که‌م بوو. چه‌ند ئه‌ندامێکی به ئه‌زموون هه‌ن ، له نێو ئه‌واندا گودروون شیمان ، که سیاسه‌تمه‌دارێکی هه‌تا بڵێی ژیره. ئێمه کۆمه‌ڵێک که‌سانی ئیدێئالیستین ، نه‌مان توانی په‌یامی خۆمان له مێدیاوه به گوێی خه‌ڵک ڕابگه‌یێنین . مێدیا یارمه‌تی نه‌داین بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی خۆمان به خه‌ڵک ڕابگه‌یێنین. له سه‌ر ده‌وری مێدیا له‌وباره‌یه‌وه زۆر دواوین، به‌ڵام ناکرێ شانه‌ی هه‌موو شت له سه‌ری مێدیا دا بشکێنین . ئێمه به باشی له ده‌وری مێدیا تێنه‌گه‌یشتبووین ، هه‌ر وه‌ها له باری ماڵیشه‌وه وه‌زعمان باش نه‌بوو. ناچار بووین 9 میلیۆن کاغه‌زی هه‌ڵبژاردن بکڕین و به هه‌موو سوێد دا بڵاویان بکه‌ینه‌وه، که درێژاییه‌که‌ی زیاتر له 200 میله . ئه‌وه زه‌حمه‌ته .
قازی : بۆ خه‌رج و تێچووی به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن چتان کرد ؟ وابزانم ئه‌توو ده‌ورت تێدا بوو ، ئه‌وه ڕاسته ؟
دێکر : به‌ڵێ ، ڕاسته !
قازی : ئه‌وه زۆر سه‌یره ! زۆر که‌م که‌س کاری وا ده‌کا ؟ ئه‌توو له گیرفانی خۆت ئه‌و خه‌رج و تێچووهت دا ؟ مه‌به‌ستم خه‌رجی هه‌موو
که‌مپه‌ینه‌که‌یه ؟
دێکر : نا، ئه‌من خه‌رجی هه‌مووم نه‌دا !
قازی : مه‌به‌ستم خه‌رجی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه !
دێکر : ئه‌من به‌شێکی زۆر له بوودجه‌ی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنم وه‌ئه‌ستۆی خۆم گرت
قازی : بۆ ئه‌وه‌ت کرد ؟
دێکر : ئه‌وه‌ش ئاکامێکی دیکه‌ی خۆجۆش بوونه. هه‌ستم کرد ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌م چمان بۆ هه‌ڵناسووڕێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم دێ ، به خۆم گوت من حه‌وجێم نییه به هه‌ر تاقه کڕۆنێکی که هه‌مه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆمی پێ هه‌ڵسووڕێنم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باری ئابووریم باشه ، هه‌ستم کرد ده‌بێ ئه‌و کاره بکه‌م و کردم. به خۆم گوت هه‌ر کڕۆنێکی بۆ ئه‌و کاره‌ی به‌خت ده‌که‌م ،سه‌رمایه وه‌گه‌ڕخستنێکی باشه!
له‌و بواره‌ش دا به مێشکم بیرم نه‌کرده‌وه ، به‌ڵکوو به قسه‌ی دڵی خۆمم کرد و گوتم ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌م بۆخۆم باشه ! ئه‌وه یه‌ک له‌و کاره باشانه بوو که کردوومه و زۆر به‌وه شادمانم به‌شی خۆم له‌و
که‌مپه‌ینه خست .
قازی : ئێوه نه‌تانتوانی بچنه نێو پارلمان ! باشه پارتییه‌کانی دیکه له کام بوار و بابه‌تان دا چالاکییه‌کانی ئێوه ده‌بنه ژێر پرسیار ؟
دێکر : بۆ وێنه ، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئێمه که هه‌ر تاکێک مافی خۆیه‌تی چونیه‌تی ژیانی زایه‌ندی خۆی هه‌ڵبژێرێ و لێی سه‌ر پشک بێ . زۆر کۆڕ وکۆمه‌ڵ به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێمه زۆر تووڕه‌ن، به تایبه‌تی زۆر له پیاوان . چونی بڵێم ؛ ئێمه زۆر مه‌سه‌له‌ی ساده یان گهلویستمان نه‌هێناوه‌ته گۆڕێ ، به‌ڵکوو مه‌سه‌له‌ی زۆر دژوار و ئاسته‌ممان هێناوه‌ته مه‌یدانێ. پرسی ئه‌وتۆی که ڕاسته‌وڕاست پێوه‌ندی به ژیانی ڕۆژانه‌وه هه‌یه که له ڕۆژنامان یان په‌رده‌ی تێلێڤیزیۆن دا نابن به سه‌ردێڕ و سه‌رنووچه! به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی ئێمه باسی ده‌که‌ین کێشه‌ی ڕۆژانه‌ن بۆ نیوه‌ی دانیشتوان. له‌ماوه‌یه‌کی کورت دا جێکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرانه زۆر هاسان نییه. له سوێد پارتییه‌ک هه‌یه به نێوی میلیۆ پارتییه‌ت [ پارتی ژینگه‌ی سه‌وز ] که له پارلمان دایه و نزیکه‌ی 5 له سه‌دی ده‌نگیان هێناوه‌ته‌وه. ئه‌وانێش کاتێک یه‌که‌م جار له هه‌ڵبژاردنی پارلمان دا به‌شدارییان کرد ده‌نگێکی ئه‌وتۆیان نه‌هێناوه، هه‌ر وه‌ک ئێمه، جا بۆیه که‌میش بێ هیوامان به دابێ هه‌یه .
قازی : ئه‌وه‌ی که مرۆ شان بداته به‌ر جێبه‌جێکردنی گیروگرفتی به‌شێک له کۆمه‌ڵگه که له هه‌موو شوێنێکی جیهاندا زۆردارییان له گه‌ڵ ده‌کرێ چاوڕاکێشه. وه‌ک باس ده‌کرێ ئێستا هه‌ستی دژی بێگانه‌ش له سوێد زیادی کردووه. گه‌لۆ ئه‌وه ڕاسته ؟
دێکر : به‌ڵێ ، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئاکامی هه‌ڵبژاردن بکه‌ین ئه‌وه به کۆنکرێت وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ ! له سوێد پارتییه‌ک هه‌یه به نێوی
- سڤهرییه دێمۆکراترنا – [ دێمۆکراته‌کانی سوێد ] که له سه‌ر به‌ستێنی ئه‌وتۆ کار ده‌که‌ن که زۆر که‌س به دژایه‌تی موهاجیران ، دژایه‌تی بێگانانی داده‌نێن ، یان دژایه‌تی هاوجینس خوازان. ئه‌وانه له هه‌ڵبژاردن دا ده‌نگێکی زۆریان هێناوه. زۆر له ئێمه زیاتر و له ماوه‌یه‌کی کورت دا . ئه‌من پێم وایه ئه‌و دیارده‌یه زۆر جێی ترس و لێ ڕامانه. من به توندی دژی فکر و بیرۆکه‌ی ڕهگهزپهرستانهم . لێبڕاوانه له‌و باوه‌ڕه دام دنیایه‌کی زۆر باشترمان ده‌بێ ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵاو بین و له سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز خه‌ڵک له یه‌کتری دانه‌بڕین.
قازی : ئێوه به چ شێوه‌یه‌ک په‌یامی خۆتان ، بیری خۆتان به خه‌ڵک ده‌گه‌یێنن بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌نگتانه‌وه بێن و پشتیوانی له به‌رنامه‌که‌تان بکه‌ن ؟ به ڕێگه‌ی سێمینار و شتی وا دا ؟!
دێکر : به ڕێگه‌ی ڕێکخستنی سێمینار ، ده‌وره‌ی په‌روه‌رده، به ڕێگه‌ی میتینگی مه‌یدانان، به ڕیگه‌ی وتار دان و وه‌کی دیکه. ئێمه له وزه‌مان دا نییه ده‌ست بکه‌ین به نووسینی کتێب به به‌رگی بریقه‌داره‌وه که ترووسکه بدا و بفرۆشرێ. له ده‌ستمان نایه له ڕۆژنامان دا رێکلام بڵاو بکه‌ینه‌وه. دیاره مێدیاش به به‌شی خۆی حه‌ولی داوه هێنده گوێ نه‌داته بیر و هزره‌کانی ئێمه. ئێمه ده‌بێ زۆر له سه‌ر په‌روه‌رده کردنی خه‌ڵک کار بکه‌ین. ئێستا دوای هه‌ڵبژاردن ، چوارساڵمان ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی دابێ. بۆیه ئێستا هێزی خۆمان له سه‌ر ڕێکخستن کۆ کردووه‌ته‌وه بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵکی تازه بۆ نێو رێزه‌کانی پارتییه‌که‌مان و هه‌روه‌ها بۆ په‌روه‌رده کردن . بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی خۆمان بگه‌یێنین به توێژی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و حه‌ول دان بۆ ئه‌وه‌ی نیشان بده‌ین وه‌زع چۆنه و ئێمه ده‌مانه‌وێ چی له گه‌ڵ بکه‌ین !
قازی : ڕه‌نگه له سه‌ر چه‌مکی فێمێنیزم ته‌نانه‌ت له سوێدیش پێشداوه‌ری و به خراپ لێتێگه‌یشتن هه‌بێ . ئێوه چ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونی که‌نه‌وه که ئه‌مه به مه‌ترسی نییه ؟
دێکر : دیاره ، به‌مه‌ترسی نییه !
قازی : مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئێوه چۆن حه‌ول ده‌ده‌ن بۆ حاڵی کردنی خه‌ڵک له مانای ڕاستینی فێمێنیزم ؟
دێکر : به‌شێکی زۆری به ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی خه‌ڵک دا ده‌کرێ. ئێمه به‌دیلی زۆرمان له به‌رده‌ست دا نییه، ده‌بێ حه‌ول بده‌ین ئه‌وه‌نده‌ی پێمان ده‌کرێ زانیاری بده‌ین و خه‌ڵک په‌روه‌رده بکه‌ین . بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک تێبگه‌ن که ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌یه بۆ پێکه‌وه‌نان و سازکردنی جیهانێک تێ‌بکۆشن که تێیدا ئینسانه‌کان زیاتر یه‌کسان بن .
قازی : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئێوه نه‌تانتوانی بچنه نێو پارلمانی سوێد، به‌ڵام پێم وایه له پارلمانی ئورووپا دا نوێنه‌رێکتان هه‌یه . ئه‌وه چۆن هه‌ڵسووڕاوه ؟
دێکر : به‌ڵێ هه‌مانه . ئه‌و له برووکسێله. ژنێکی زۆر زیره‌ک و چازانه ،نێوی ماریا کارلسهامرێ یه. ئه‌ندامی پارلمانی ئورووپایه و کاری زۆر باش ده‌کا. زیاتر له سه‌ر وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئورووپا کار ده‌کا. ئێمه په‌یامی خۆمان له وڵاتانی وه‌کوو فه‌نلاند ، پۆله‌ند و سپانیا دا بڵاو کردووه‌ته‌وه و له‌و وڵاتانه دا جووڵانه‌وه‌ی فێمێنیستی له گه‌شه کردن دایه و ماریا له‌وباره‌یه‌وه زۆری کار کردووه.
قازی : ئه‌وه‌ی سه‌رنجی من ڕاده‌کێشێ ئه‌وه‌یه که له هه‌موو پارتییه دامه‌زراوه‌کاندا له سوێدێ ، ژنان له ڕێزی پێشه‌وه‌دان . ئێوه له باری ئیدێئۆلۆژییه‌وه خۆتان له کامه له‌وان به نزیک داده‌نێن ؟
یان هیچکامیان ؟!
دێکر : ئاشکرایه که له هێندێکیان نزیکترین .زۆرمان حه‌ول دا خۆمان نه‌به‌ستینه‌وه به سیاسه‌تی بلۆکی / ئه‌وه‌ی له سوێد وای پێده‌گوترێ/ واته بلۆکی سوور یان شین . زۆرێک له‌و که‌سانه‌ی له ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی دا کۆبوونه‌ته‌وه ڕیشه‌یان له جووڵانه‌وه‌ی لیبێرالی دایه - پارتی گه‌ڵ و پارتی نێوه‌ند و وه‌کی دی – له نێو مۆدێراتهکانهوه که‌س نه‌هاتووه جگه له من نه‌بێ. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی ئێمه به‌رزیان ده‌که‌ینه‌وه و ده‌یان هێنینه گۆڕێ زیاتر له لایه‌ن بلۆکی سۆسیالیسته‌وه باسیان لێوه ده‌کرێ. بلۆکی لێبێرال و سۆسیالیست . دیاره ئه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک به بابه‌ت به‌ستراوه‌ته‌وه. بۆ وێنه پارتی گه‌ل [ فۆڵک پارتییه‌ت ] له کۆنه‌وه باسی زایه‌ندی هێناوه‌ته گۆڕێ. ده‌توانم بڵێم ئێمه زیاتر له بلۆکی سوور نزیکترین تا ئه‌وی دیکه . دیاره ئه‌وه‌ش زۆر به خێرایی ناڕوا. له بیرمان نه‌چێ پارتییه‌کی وه‌کوو سۆسیال دێمۆکراته‌کان که خۆی به هومانیست و سۆسیالیست داده‌نێ ، له مێژووی خۆیاندا یه‌که‌م جاره که ژنێک ده‌بێ به ڕێبه‌ری پارتییه‌که‌یان ، مێژوویه‌ک که ترووسکه‌ی فێمێنیستی لێوه نایه . با هیوادار بین به ئاڵوگۆڕ.
قازی :له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی دوایی له سێپتامبری 2006 دا ، دوای ماوه‌یه‌کی درێژ ڕێژیم له سوێد گۆڕا ! هۆی ئه‌وه چ بوو و ئێستا چ گۆڕاوه ؟ دوای ده‌ستاوده‌ست بوونی ده‌سته‌ڵات ، سیاسه‌تی سوێد چ گۆڕانێکی به سه‌ر دا هاتووه ؟
دێکر : ده‌توانم بڵێم ئه‌و ڕێژیم گۆڕانه و ده‌ستاوده‌ست بوونی ده‌سته‌ڵاته له به‌ر زۆر پرسێکی گرینگ و دژوار ، ئه‌ویش کار و بی‌کاری بوو. بابه‌تێک که له باری نه‌ریتییه‌وه سۆسیال دێمۆکراته‌کان مشووریان لێ خواردووه. به‌ڵام له به‌ر هۆی که باش پێی نازاندرێ به‌ر له هه‌ڵبژاردن ئه‌و بواره‌یان له کیس دا، به پێچه‌وانه ، پارتی مۆدێرات که پارتییه‌کی ده‌ستی ڕاستیه له سوێد ، پارتی ده‌ستی ڕاستی هه‌ره گه‌وره ، ئه‌و پرسه‌ی هێنایه نێو ڕۆژه‌ڤه‌وه. ڕاسته بێ‌کاری له سوێد هه‌یه و ئه‌وان به هێنانه گۆڕی ئه‌و بابه‌ته سه‌رکه‌وتن و ئێستا به خۆیان ده‌ڵێن پارتی کرێکاریی نوێ . ئه‌من هێندێک دڕدۆنگم له‌وه‌ی ئه‌وان به‌ڵێنه‌کانیان به کرده‌وه بهێننه جێ، به‌ڵام ، پێم وایه هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنیان برده‌وه جه‌خت کردنیان بوو له سه‌ر کار په‌یدا کردن.
سه‌رۆکوه‌زیرێکی سۆسیال دێمۆکراتمان هه‌بوو ، یۆران په‌رشۆن
که له نێو خه‌ڵک دا زۆر خۆشه‌ویست نه‌بوو و خه‌ڵکێکی زۆر به دژی وی و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بێ‌کاری ده‌نگیان دا .
قازی : ئه‌و هاوبه‌ندییه تازه‌یه هێچ ئاڵوگۆڕێکی پێک هێناوه !؟ و له چ بوارێک دا ؟
دێکر : ئه‌دی ! ئاڵوگۆڕێکی زۆر کراوه. ئه‌وان به‌خێرایی گۆڕانیان له سیاسه‌تی ماڵیاتی دا وه‌گه‌ڕخستووه و ته‌نانه‌ت له سیاسه‌تی کاریش دا. بۆ وێنه دراوی سندووقی بێ‌کاری که‌م کراوه‌ته‌وه، که ئه‌وه بووه‌ته هۆی ملبادان و دژایه‌تییه‌کی زۆر، به‌ڵام ئه‌وان به‌ر له هه‌ڵبژاردن ڕایانگه‌یاند که ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر کار دراوی سندووقی بێ‌کاری که‌م ده‌که‌نه‌وه، به‌و مه‌به‌سته‌ی که ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێ خه‌ڵکێکی زۆر ده‌رفه‌تی کار کردنیان هه‌بێ . ئه‌وان به‌ر له هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند و به شێوه‌یه‌کی باش بانگه‌شه‌یان کرد بۆ به‌رنامه‌ی خۆیان. جارێ ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌رنه‌که‌وتووه ، با بزانین کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر قه‌درایی ئه‌و مووچه و معاشه‌ی بۆ مووچه خۆران ده‌مێنێته‌وه له دابێیه‌کی نزیک دا چۆن ده‌بێ ؟ به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌ندامانه‌ی سێندیکا و خه‌رج و تێچووی ئه‌ندامه‌تی له سێندیکاکاندا. ده‌کرێ بڵێم ئه‌وان له ماوه‌یه‌کی کورت دا به خێرایی زۆریان کار کردووه، به‌ڵام با بزانین ئاکامی چۆن ده‌بێ !
قازی : له ده‌ستپێشخه‌ری فێمێنیستی دا ، ئێوه که‌سی ئاواشتان له‌گه‌ڵه که سوێدی نه‌بێ و سه‌ر به کولتووری دیکه بێ ؟
دێکر : هه‌ڵبه‌ت ! له پارتییه‌که‌ی ئێمه دا زۆر ئه‌ندامی ئاوا هه‌ن که ڕه‌چه‌ڵه‌کی بێگانه‌یان هه‌یه و ئه‌من ئه‌وه‌م زۆر پێ باشه! ئێمه له کولتووری جیاواز زۆر شت فێر ده‌بین .
قازی : که‌سی ئه‌وتۆی ڕه‌چه‌ڵه‌کیان بیانی یه ، به‌ڵام له سوێد گه‌وره بوون . کوردیشتان هه‌یه ؟
دێکر : به‌ڵێ. ئه‌ندامی کوردمان هه‌یه و له پارتییه‌که‌ماندا زۆر له پێشن .
قازی : تێکهڵاوتیان له گه‌ڵ پرس و بابه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی دا چۆنه ؟
دێکر : ئێمه ڕێکخراوێکی ساواین. له‌وه ڕا ده‌ستمان پێکردووه زه‌ینمان له سه‌ر ئه‌و کێشانه‌ی له سوێد هه‌ن کۆ بکه‌ینه‌وه ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا شانۆی نێونهتهوهییشمان له بیر نه‌کردووه. گه‌لانی زۆر لێکراو و ئه‌وه‌ی ئێستا له دڵی من دایه دۆزی کورده به ڕاستی که زۆری پێوه خه‌ریکین .
قازی : هۆی ئه‌مه‌ی ئه‌و پرسیاره‌م کرد ، ده‌مه‌ویست بێمه سه‌ر دۆزی کورد. ئه‌توو له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد چه‌نده ده‌زانی ؟
دێکر : له سه‌ر دۆزی کورد زۆر نازانم . ده‌مه‌وێ لێی بزانم و سه‌ره‌ده‌ری لێ ده‌رکه‌م. ئه‌من له سوێد له تۆڕێکی به‌ده‌نگه‌وه هاتن و وه‌کی دی به دۆزی کورده‌وه خه‌ریک بووم و هه‌ر وه‌ها به سه‌فه‌ر کردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هێندێک شوێنی که کوردی لێ ده‌ژین. به‌ڕاستیش ده‌مه‌وێ له‌وباره‌یه‌وه زیاتر بزانم. وڵاتێکی وه‌کوو ترکییه که خه‌ریکی وتووێژه بۆ ئه‌وه‌ی بێته نێو یه‌کێتی ئورووپا كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه له گه‌ڵ گه‌لی کورد. ئه‌من ده‌مه‌وێ له سه‌ر ئه‌و کێشه‌یه زۆر زیاتر فێر بم . پێم باش ده‌بێ ترکییه ببێ به ئه‌ندامی یه‌کێتی ئورووپا و بێته نێوی . ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی پارتییه‌که‌مان ، یان خۆمه‌وه یه‌کێتی ئورووپامان لا په‌سند بێ یان نه‌بێ ئه‌وه بابه‌تێکی دیکه‌یه ، به‌ڵام ئێستا هه‌موو له ژیانێکی هاوبه‌ش داین له چوار چێوه‌ی یه‌کێتی ئورووپا دا و ئه‌گه‌ر ترکییه‌ش بییه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و یه‌کێتییه بکه‌وێ پێویستی به‌گۆڕانی زۆر قووڵ له کۆمه‌ڵگه‌ی ترکییه دا هه‌یه . ئه‌من پێم وایه ئه‌گه‌ر ببێته ئه‌ندام بۆ گه‌لی کوردیش باشه !
قازی : به‌ڵام نموونه‌ی دیکه‌ش هه‌یه ؛ که وڵاتێک بووه به‌ئه‌ندام به‌بێ ئه‌وه‌ی هێشتا مافی نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کسانی تێدا جێ به جێ کرابێ. وه‌ک ده‌زانین بریتانیا ئه‌ندامه ، به‌ڵام هێشتا دۆزی ئایرله‌ند به ته‌واوی جێ به جێ نه‌بووه . یان له سپانیا و فرانسه.
له‌و پێوه‌ندییه دا پێت وایه یه‌کێتی ئورووپا ده‌بێ چ مه‌رجێک له سه‌ر ترکییه دانێ سه‌باره‌ت به دۆزی کورد ؟ چونکوو هه‌موو ساڵێ کۆمیسیۆنی ئورووپا ڕاپۆرت له سه‌ر وڵاتانی به‌رئه‌ندام وه‌کوو ترکییه بڵاوده‌کاته‌وه و ئه‌و گۆڕانانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ که به مه‌به‌ستی خۆ گونجاندن له گه‌ڵ ئه‌و یه‌كێتییه واداده‌ندرێ کرابن .
به‌ڵام وادیاره یه‌کێتی ئورووپا مه‌سه‌له‌ی کورد بۆ ترکییه به بابه‌تێکی حه‌ساس ده‌زانێ و زۆر جار له ڕاپۆرته‌کانی دا هه‌ر خۆی لێنادا. پێت وایه له‌و پێوه‌ندییه دا یه‌کێتی ئورووپا ده‌بێ چ بکا ؟
دێکر : ئه‌من چاره‌سه‌ری لێبڕاوم لا نییه . پێم وایه که‌س چاره‌سه‌ری لێبڕاو و به‌ته‌واوی له لا نه‌بێ. ته‌سه‌وه‌ری من به وه‌ی له ترکییه دیتم ئه‌وه‌یه له‌وێ وا نیشان ده‌درێ که دۆزی کورد هه‌رنه‌بێ . به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی کورد هه‌یه و ئه‌من له قووڵایی دڵمه‌وه پێم خۆشه پێڤاژۆیه‌کی به دێمۆکرات کردنی ڕاسته‌قینه له ترکییه وهڕێکهوێ و ئامانجی یه‌کانگیرکردن و په‌ژراندنی گه‌لی کورد بێ.
ناسینی گه‌لی کورد ، له وڵاتانی دراوسێی که گه‌لی کوردیان لێ ده‌ژی ، له‌وێ گه‌لی کورد و کوردستان و زمانی کوردی ده‌ناسرێ و قه‌بووڵ ده‌کرێ. به‌ڵام له ترکییه وانییه و ئه‌وه زۆر جێی داخه .
هیوادارم ئه‌وه بگۆڕدرێ.
یه‌کێتی ئورووپاش نابێ وا بجووڵێته‌وه که له مه‌ڕ بریتانیا کردوویه‌تی. ئه‌من پێم وایه بۆ وه‌خۆکردن و جێبه‌جێکردنی دۆزی باکووری ئایرله‌ند ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته کار نه‌کراوه ، و کاره‌که‌یان ته‌واو داوه‌ته ده‌ست ئێنگلیستان خۆی و ئاڵوگۆڕه‌کان زۆر سست به‌ره‌وپێش ده‌چن. هیوادارم ئه‌و کێشه‌یه به گوشارهێنان له لایه‌ن یه‌کێتی ئورووپاوه چاره‌سه‌ر بکرێ و هه‌ربه‌هه‌مان شێوه دۆزی کوردیش به‌رله‌وه‌ی یه‌کێتی ئورووپا له سه‌ر ئه‌ندامه‌تی ترکییه له‌گه‌ڵی بێته ڕه‌دایێ.
هیوادارم وابێ .
قازی : گوتت له پارتییهکهتاندا خۆ خه‌ریک کردن و تێوه‌گلانێک به دۆزی کورده‌وه له ئارا دایه. وه‌ک ده‌زانین له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوایی دا چه‌ند کچ له سوێد کوژراون. پێت واهه‌یه پێوه چاران به‌و ڕووداوانه له لایه‌ن مێدیای سوێده‌وه چۆنه ؟ گه‌لۆ ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته ده‌چنه نێو قووڵایی بابه‌ته‌کانه‌وه ؟ یان ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێکی ئه‌وتۆ له‌نێو گروپێک دا ده‌قه‌ومێ مێدیا شانه‌ی ئه‌وه له سه‌ری هه‌موان دا ده‌شکێنێ و ده‌ڵێ ئه‌وه خه‌سڵه‌تێکی کولتوورییه . ئه‌توو لهوبارهیهوهدهڵێی چی؟
دێکر : ئه‌من به لێبڕاوانه پێم وایه . مه‌یلێکی ئه‌وتۆ هه‌یه که گیروگرفته‌کان هاسان بکرێنه‌وه و به بانهکی قسه‌یان لێوه بکرێ . بگوترێ ئیسلام هۆی ئه‌وه‌یه. ئه‌مه‌یه و ئه‌وه‌یه ! ئه‌من پێم وایه ئه‌وه پێوه‌ندی به‌وه‌وه نییه ، به‌ڵام ناش بێ چاومان له هه‌بوونی گیروگرفتی ئه‌وتۆ بقووچێنین. مه‌سه‌له‌ی توند‌و تیژی له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی گۆیا شه‌ره‌ف پارێزی هه‌یه. ئاشکرایه ده‌بێ چاره‌سه‌رییه‌کی بۆ بدۆزینه‌وه.به‌ڵام ده‌کرێ مرۆ زۆر به هاسانی به ده‌ربڕینی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه خۆی ڕزگار کا، و بڵێ ئێمه و ئه‌وان ، لێره شتی وا ڕوونادا و له‌وێ ڕووده‌دا. به‌ڵام له ڕاستیدا شتی وا له سوێدیش ده‌قه‌ومێ . له مه‌سیحییه‌ت دا ئه‌وه ڕووده‌دا و له نێو هه‌موو دینه‌کانی دیکه‌ش دا. واته کرده‌وه‌ی توندوتیژی سه‌باره‌ت به بابه‌تی گۆیا شه‌ره‌ف پارێزی . ئه‌وه ده‌ستبه‌جێ ده‌بێ پێشی پێبگیرێ !
قازی : پێت وایه باشترین شێوه بۆ خاوکردنه‌وه‌ی بۆچوونی ئاوا به ڕێگه‌ی زانیاریدان دا ده‌کرێ ؟
دێکر : ئێمه نابێ دارژمێرێک به ده‌سته‌وه گرین و خه‌ڵکی پێ نیشان بده‌ین ، به‌ڵام له‌وه بکۆڵینه‌وه و تێبگه‌ین بۆچی کاره‌ساتی ئه‌وتۆ ده‌قه‌ومێ ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرداری و کوشتنه له کچان ده‌کرێ ، ده‌بێ بێینه پێشه‌وه و بڵێین ئیدی به‌سه . پێم وانییه چاره‌سه‌ری هاسان بێ.
قازی : باشه کلاس ! زۆری پێ خۆشحاڵ بووم بۆ هاتنت بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه. هیوادارم بتوانی بیروبۆچوونه‌کانت وه‌دی بهێنی و له کاره‌کانت دا سه‌رکه‌وتوو بی . زۆر سپاس !
دێکر : زۆر سپاس بۆ تۆش !
No comments:
Post a Comment