وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛به‌ندی 8. تێکهه‌ڵچوونی مامه‌شان
وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به‌چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901 - 1914
نووسینی : جان .چاڵێنکۆ
وه‌رگێڕ : حه‌سه‌نی قازی
به‌ندی 8 . تێکهه‌ڵچوونه‌کانی مامه‌شان
دیسامبری 1912 – ژانڤییه‌ی 1913
شه‌ڕی نێوخۆیی له نێو عهشیرهتهکوردهکاندا ئاسایی بوو ، غاڵبه له شێوه‌ی ڕقه‌به‌رایه‌تی له نێوان ئه‌ندامانی هه‌مان عه‌شیره دا ده‌رده‌که‌وت، بۆ وێنه له نێوان برایان یان ئامۆزایان دا. هه‌ر لایه‌نه‌ی بانگه‌وازی ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته دراوسێیه‌کانی ده‌کرد ، که ، ئه‌وانیش هه‌روا به پێی هێڵی نێوخۆیی عه‌شیره‌تی دابه‌ش ده‌بوون، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یشته تاڵان و سووتاندنی لادێیان و کوشتن.ترکییه زۆر چالاکانه خۆی له‌و کێشانه‌وه گلاندبوو، به قازانجی لایه‌نێک پشتیوانی له لایه‌نێکی دیکه ده‌کرد، له‌قه‌ب ، زه‌وی و دراوی ده‌دا به پێکوڕه‌کانی خۆی. به‌م شێوه‌یه عه‌شیره‌ته‌کان به ده‌سته‌ی لایه‌نگری ترکییه و لایه‌نگری ئێران‌دا دابه‌ش ببوون، و ئه‌و پارسه‌نگه له به‌ر بوونی نیزامی و ئیداری ترکییه له ئه‌ستانی ساوجبولاغ(سابڵا‌غ) به توندی به‌لای ئه‌واندا داده‌کشا.
کشانه‌وه‌ی ترکییه له ناوچه‌ی داگیرکراو له پاییزی ساڵی 1912 دا ئه‌و پارسه‌نگه عه‌شیره‌تی و هاوپه‌یمانییه‌ی تێک دا و ئه‌وانه ده‌بوو جارێکی دیکه رێک بخرێنه‌وه. تاکوته‌رای لایه‌نگری ترک زۆر زوو ڕێبازی خۆیان گۆڕی و چوونه رێزی ئێرانه‌وه ، که ئه‌ویش له به‌ر ئه‌و پشتیوانییه‌ی ڕووسییه لێی ده‌کرد ، ئێستا به به‌هێزتر وه‌به‌رچاو ده‌هات.به‌ڵام کاتێک ئیداره‌ی ئێرانی نه‌یتوانی خۆی دامه‌زرێنێ یان سه‌لماندنی که بێکه‌لک و گه‌نده‌ڵه، کێشه له نێو عه‌شیره‌ته‌کاندا دیسان ڕووی له زێده‌بوون نا یان گه‌یشته ئاستێکی به مه‌ترسی. ئیاس له ترسی ئه‌وه‌ی که نه‌کا کێشه و قڕه‌ی عه‌شیره‌تی بگاته ڕووداوی سهرسنووران و ئه‌وه دنه‌ی هاتنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ترک بدا، به ئه‌رکی خۆی زانی له گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان بدوێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی که به توانایه‌کی به مه‌ترسی بوو ئه‌هوه‌ن کاته‌وه. ئه‌و چه‌ند گه‌شتی هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌وتۆی کرد؛ یه‌که‌میان بۆ لاجان ، به بیانووی چوونه ڕاو بۆ ئه‌وه‌ی شک و گومانی شابه‌نده‌ری ترک له سابڵا‌غ نه‌ورووژێنێ.
ئیاس بۆ هه‌ر سه‌فه‌رێکی لێکۆڵینه‌وه چووبا گوزارێشتێکی نهێنی به‌ورده ڕیشاڵی له‌وباره‌یه‌وه ده‌نارد بۆ وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه له سه‌نت پێترزبورگ. ئه‌و نووسینانه به‌ڵگه و سه‌نه‌دی زۆر به‌نرخ و به‌رز بوون ، له هه‌مان کاتدا ورد و پڕ له فاکت بوون و[تێیاندا] بیروبۆچوونه‌کانی خۆی به ڕاشکاوی ده‌هێنا گۆڕێ. گوزاریشتی له مه‌ڕ سه‌فه‌ری لاجانیش ده‌گمه‌نه و وێنه‌یان له‌گه‌ڵه ، که هێندێکیان ڕه‌نگه به دزی کێشرابن ، به تایبه‌تی وێنه‌ی خانوو و دامه‌زراوه‌کانی نیزامی ترکه‌کان ، که له‌ودواییانه دا چۆلیان کردبوو. ئه‌و وێنانه‌ی دیکه‌ی که له‌و سه‌فه‌ره دا گیراون بۆ به‌کارهێنانی شه‌خسیی خۆی بوون ، و له‌وانه چه‌ندین وێنه‌ی بازی ڕاوێ که ئه‌مانه ده‌کرێ بسه‌لمێنن که بۆ ڕاو ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی کردووه. له‌و سه‌فه‌ره دا ئیاس دووربینێکی تازه‌ی به‌کار ده‌هێنا که ئه‌ندازه‌ی دیمه‌نی نێگاتیڤه‌کانی گه‌وره‌تر بوون ( 83 له 140 میلیمیتر دا ) ، ئه‌ندازه‌یه‌ک که له گه‌ڵ کۆداکێکی گیرفانی ده‌ره‌جه 3 ی ئه‌ی ده‌گونجا.
که‌متر له مانگێک دوای ئه‌وه‌ی که ئامۆژگارییه‌کانی خۆی نووسی که چلۆن به نائارامی کوردی یه‌وه بچاردرێ ، ئێستا ئیاس خه‌ریک بوو له نزیکه‌وه دژوارییه‌کانی کرده‌وه‌یی بارودۆخه‌که‌ی له مه‌یدانی [ڕووداوه‌کاندا] ته‌جره‌به ده‌کرد. ساڵانی 1912 و 1913 شاییدی چه‌ندین تێکهه‌ڵچوون بوون له نێوان سێ عه‌شیره‌تی هه‌ره به هێز که له سه‌ر سنووره‌کانی ترکییه ده‌ژیان – مه‌نگوڕ، پیران و مامه‌ش – و ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه تا ڕاده‌یه‌ک به فیت و ده‌ستتێوه‌ردانی ترکان ، ئێرانی‌یان و ئێستا ڕووسان ده‌کران .ژماره‌یه‌کی که‌م له ناوی که‌سی هه‌میشه دووپاته‌بووه‌وه و له‌قه‌ب و نێوبانگی شانازی و مێژووی ناوچه‌یی ئاڵۆز سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ڕابردوو تێگه‌یشتنی ئه‌و جۆره کێشه پێچه‌ڵپێچه ناوکۆییه عهشیرهتییانهی بۆ خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان دژوار ده‌کرد. ئیاس، به زانینی فارسی ، ترکی و کرمانجی [ ئه‌وه ده‌بێ کوردیی نێوه‌ڕاست ( سۆرانی بێ) و له وه‌رگێڕان دا کرابێته کرمانجی؛ چونکوو ئه‌و کوردانه‌ی ئیاس پێوه‌ندی پێوه‌کردوون هه‌موویان به‌و شێوازه‌ی کوردی دواون- تێبینی وه‌رگێڕ ] ، و 10 ساڵ ئه‌زموون سه‌باره‌ت به کاروباره‌کانی ناوچه‌یی ئێران ، به ته‌واوی لێوه‌شاوه‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بکه‌وێته نێو وتووێژی به ورده‌ڕیشال که ئێستا خستبوویه سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی.
بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وه‌ی ئێستا ، ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه هاوپه‌یمانییه‌کان و دوژمنایه‌تییه [عه‌شیره‌تییه‌کان] له ده‌سپێکی مه‌ئموورییه‌تی ئیاس ده‌ر ده‌خا. ئه‌و له گوزاریشتهکهی دا دیدار و وتووێژه‌کانی خۆی له گه‌ڵ دوو ئامۆزای سه‌ر به عه‌شیره‌تی مامه‌ش که شه‌ری یه‌کتریان ده‌کرد به وردی باس ده‌کا. به‌شی دوایی گه‌شته‌که به نێو دانیشتوانی قه‌ره‌په‌پاغ و عیسایی دا دیمه‌نێکی به نرخمان ده‌خاته به‌رچاو له‌و که‌شوهه‌وایه‌ی که له دوای ده‌رچوون و ڕۆیشتنی ترکه‌کان له گۆڕێ دابووه.
عه‌شیره‌تی مامه‌ش (لایه‌نگری ترکان) هه‌مزاغای مامه‌ش ، سوله‌یماناغا لایه‌نگری ئێران قه‌ره‌نیاغای مانه‌ش
عه‌شیره‌تی مه‌نگوڕ (لایه‌نگری ترکان) بایزپاشای مه‌نگوڕ
لایه‌نگری ئێران برایماغای مه‌نگوڕ
پیران حه‌مه‌ده‌میناغای پیران
( بڕیاری نه‌دابوو )
ئه‌وانی دیکه خانه‌کانی قه‌ره‌په‌پاغ
(بڕیاریان نه‌دابوو)
ئێلێکساندر ئیاس گوزاریشتی ژماره 10 ، 4 ی ژانڤییه‌ی 1913
[ 17ی ژانڤییه‌ی 1913]. نهێنی
گوزاریشتی کۆنسوولی خاوه‌نشکۆی شایانه له ساوجبولاغ،کاپیتانی
گاردان ئیاس سه‌باره‌ت به مه‌ئموورییه‌تی لاجان و سندووس. 1
له 8ی دیسامبر پێک ههڵپڕژانێک ڕوویدا له‌نێوان تایفه‌کانی
مامه‌شی هه‌مزاغای مامه‌ش و قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش له نزیک
دێیه‌کانی گردک سپیان و شنۆزه‌نگ له [محاڵی] لاجان. برای
هه‌مزاغای مامه‌ش و ئامۆزایه‌که‌ی له‌و شه‌ڕه دا کووژران ،
و قه‌ره‌نیاغای مامه‌شیش چه‌ند نۆکه‌ری لێ کووژرا.له‌وه‌ی
سه‌ره‌وه‌ش زیاتر ، 9 که‌س له هه‌ر دووک لا بریندار بوون به
برینی سووک و قورسه‌وه.
ئیاس باس ده‌کا و ده‌ڵێ که قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش و هه‌مزاغای مامه‌ش ئامۆزا بوون . ترکه‌کان ، به داگیرکردنی لاجان ، هه‌مزاغایان کرد به سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی مامه‌ش و نێوبانگی به که‌بکه‌به و به ده‌ببه‌ی ' فهرماندێیێ لاهیجان و سلدووز'یان پێ به‌خشی [ نووسه‌ر ئه‌وه‌ی به فارسی نووسیوه؛واته فه‌رمانده‌ری ناوچه‌کانی
و سندووس – تێبینی وه‌رگێڕ ] و به هه‌مو شیوه‌یه‌کی که بکرێ ده‌ستیان کرد به ئازاردانی قهرهنییاغا که هه‌ر به پێناوداری ئێرانییه‌کان مایه‌وه. بێجگه‌له سووکایه‌تی به‌رده‌وام به شه‌خسی خۆی ، ترکه‌کان 14 دێیان لێ داگیر کرد ، که ئه‌و له بابییه‌وه پێی بڕابوو. ئه‌وان دێیه‌کانیان دا به هه‌مزاغا وه‌کوو پاداشتێک بۆ لایه‌نگیریی خۆی له ترکان . له‌وه‌ش زیاتر ، دووساڵ پێشتر ، ئه‌وان هه‌مزاغایان هان دا بۆ کوشتنی یه‌كێک له براکانی قه‌ره‌نیاغا. دوای پاشه‌کشه‌ی ترکه‌کان ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له پشتیوانانی هه‌مزاغای مامه‌ش بایان دایه‌وه و بوونه لایه‌نگری قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش، که ئێستا لای وی زۆر به هێزتر بوو له ئی ئامۆزایه‌که‌ی.
به‌شێوازێکی تایبه‌تی و خه‌سڵه‌ت درکێن ، ئامۆزا مامه‌شه‌کان هه‌رکامیان ده‌ستیان کرد به ڕاكێشانی عه‌شیره‌ته دراوسێکان بۆ ڕاهێزاندنی هێزی خۆیان . لهنێوئهوانه دامهنگوڕهکان یه‌که‌م بوون . هه‌مزاغا داوخوازی یارمه‌تی له باییزپاشای مه‌نگوڕ ، و قه‌ره‌نیاغا داوای یارمه‌تی له برایماغای مه‌نگوڕ کرد. باییز و برایم برا بوون به‌ڵام له گه‌ڵ یه‌کدی له شه‌ڕ دابوون و نێوانیان ناخۆش بوو. باییز 150 سواره‌ی له ژێر فه‌رمانده‌ری کوڕه‌کانی نارد و برایمیش 200 پیاوی خۆی نارد. دوایه هه‌مزاغای مامه‌ش داوای یارمه‌تی له حه‌مه‌ده‌میناغای پیرانی عه‌شیره‌تی پیران کرد و قه‌ره‌نیاغای مامه‌شیش داوای له خانهقهرهپهپاغهکانی سندووس کرد که به‌ده‌نگییه‌وه بێن. قه‌ره‌په‌پاغه‌کان ، که نوێنه‌رانی هه‌ره گرینگ‌یان نێوبانگی خانیان له خۆ شه‌ته‌ک داوه ، کورد نین به‌ڵکوو تورکمانن . له کۆکه‌وه له ده‌وروبه‌ری ئیره‌وان له ئه‌رمه‌نستانه‌وه هاتوون و شیعه مه‌زه‌بن ، به پێچه‌وانه‌ی کورده‌کان ، که زۆربه‌یان سوننی نه. هه‌م حه‌مه‌ده‌مین ئاغای پیران و هه‌م قه‌ره‌په‌پاغه‌کان بڕیاریان دا جارێ خۆ تێوهرنهدن ، و چاوه‌ڕێ بکه‌ن بزانن ڕه‌وتی بارودۆخه‌که چۆن ده‌گه‌ڕێ و با له چ کونێکه‌وه دێ.
ئه‌و ئاماده‌کارییانه بۆ دۆژمنایه‌تی ، که به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو له موکریان، لاجان و سندووس قسه‌ی لێوه ده‌کرا ، وێده‌چوو له سه‌ر سنوور ئاژاوه و ئاڵۆزی بنێته‌وه ، و ئه‌وه‌ش له بار و دۆخی هه‌نووکه دا هه‌تا بڵێی نابه‌دڵه. له حه‌ولێک دا بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئاژاوه و ئاڵۆزییه‌کی ئه‌وتۆ ئه‌من له سابڵا‌غ تکام له ده‌سته‌ڵاتدارن کرد هه‌نگاوی به په‌له هه‌ڵبگرن بۆ پێش‌گرتن له تێکهه‌ڵچوونێکی تازه له نێو عه‌شیره‌تان دا . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، له به‌ر سستی خه‌سڵه‌ت درکێنی ئێرانییه‌کان، و بێجگه‌له ئه‌وه‌ش ترسیان له سه‌رمای زستان و که‌شوهه‌وای به‌فریی لاجان ، گوێیان له تکاکانی من ئاخنی. له ئاکامدا من بڕیارم دا بۆخۆم بچمه ناوچه‌ی سنوور و حه‌ول بده‌م بۆ پێشگیری له خوێن ڕشتن له نێوان کورده‌کاندا که له په‌سوێ و گردک سپیان له
دژی یه‌کتری دامه‌زرابوون
بۆ ئه‌وه‌ی خولق و بارودۆخی هاوتا ترکهکهم ئه‌حمه‌د ره‌زا به‌گ تێک نه‌ده‌م و نهیشڵهژێنم ، که زۆر به وردی به پێوشوێنی هه‌موو ههنگاوێکی منه‌وه بوو که له سابڵا‌غ ههڵمهێناباوه ، ده‌نگۆی ئه‌وه‌م بڵاو کردوه که بۆ ڕاو ده‌چمه قه‌راغ ده‌ریاچه‌ی ورمێ ، و له 16ی دیسامبر به هاوڕێیه‌تی 6 قازاخ و دوو خزمه‌تکار سابڵاغم به‌ره‌و ده‌ریاچه به‌جێ هێشت . ئێواره دره‌نگانێک گه‌یشتینه مه‌حمه‌دشه ، و له‌وێ سه‌رتیپی قه‌ره‌په‌پاغ محه‌مه‌د قوڵی خان مێهره‌وانانه به‌خێرهاتنی کردین. باوبۆرانێکی سه‌خت گشت ڕۆژه‌که‌ی دواتری داگرت ، و ناچاری کردم له مه‌حمه‌دشه چاوه‌ڕێ بکه‌م . له 18ی دیسامبر هه‌وا خۆشتر بوو ، به‌ڵام هه‌ر ڕاست له‌وکاته‌ی دا که ده‌مه‌ویست له دێیه‌که ده‌ربکه‌وم له‌پڕ دووبرای قه‌ره‌په‌پاغ ، رهشیدوسهلتهنه و ئه‌فخه‌موسه‌لته‌نه ، وخه‌ڵکی دیکه - به هه‌موویانه‌وه 11 پیاو له به‌رده‌مم قوت بوونه‌وه ، و ترسیان له‌وه بوو بکه‌ونه به‌ر هێرشێکی هه‌مزاغای مامه‌ش و باییزپاشای مه‌نگوڕ، که له مه‌مێند کۆببوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به دووقۆڵی باسی بارودۆخه‌که بکه‌ن. کاتێک ئه‌وان ڕۆیشتن ئیدی زۆر دره‌نگ ببوو که مرۆ بهرهوهیچ کوێ بچێ؛ له‌وه‌ش ده‌رچێ دیسان هه‌وا ناخۆش ببوو و به‌فرێکی قورس ده‌باری. ئه‌من له‌و وه‌دره‌نگ که‌وتنه که‌لکم وه‌رگرت بۆ ناردنی چه‌په‌رێک بۆ لای هه‌مزاغای مامه‌ش و له نامه‌یه‌ک دا وشدارم پێدا که به‌یانی دێم بۆ دیتنی له گردک سپیان و پێم ڕاگه‌یاند مه‌سڵه‌حه‌ت وایه بڵاوه به‌و پیاوانه بکا له دێیه‌که‌ی کۆبوونه‌ته‌وه، له‌وانه مه‌نگوڕه‌کان که له ترکهشهوه هاتوون له ژێر فه‌رمانده‌ری کوڕه‌کانی باییزپاشا دا.
من و پیاوه‌کانم ئاخره‌که‌ی له به‌ره‌به‌یانی 19ی دیسامبر ئاماده بووین بۆ به‌جێ هێشتنی مه‌حمه‌دشه. به‌فرێکی قورس ده‌باری. توێژێکی ئه‌ستووری به‌فر ڕێگه‌ی داپۆشیبوو و هیچ ڕچه‌یه‌ک به دیاره‌وه نه‌بوو، ئێمه به دێیه‌کانی مهحمهدشهی سه‌روو ، به‌یره‌م بوغه و گه‌رگول دا تێپه‌ڕین . له سایه‌ی سه‌ری به‌ڵه‌ده کورده‌که‌مان ، توانیمان به هاسانی ڕێگه ده‌رکه‌ین و به‌ره‌وپێش بچین سه‌ره‌ڕای ژماره‌یه‌کی زۆر گه‌وه و تێپه‌ڕگه، و دوای ئه‌وه‌ی به‌ده‌وری په‌سوێ دا تێوهرسووڕاین ، له سه‌عات 3ی پاش نیوڕۆ به سڵامه‌تی گه‌یشتینه گردک‌سپیان. له نیوه‌ی ڕێیه له نێوان به‌یره‌م بوغه و گه‌رگول دا ئه‌و چه‌په‌ره‌ی وا ناردبوومه لای هه‌مزاغای مامه‌ش گه‌یشته‌وه و وڵامی وی پێراگه‌یاندم که ئه‌و به سوێوه چاوه‌ڕێی هاتنم ده‌کا.
چاره‌که ڤێرستێک له گردکسپیانهوه ، هه‌مزاغای مامه‌ش بۆ خۆی و به ده سواری مامه‌شه‌وه هاتبووه به‌ره‌وپیرم. به گه‌یشتنی دێیه‌که ، که له سه‌ر ته‌پۆڵکێکی ده‌ستکرد هه‌ڵکه‌وتووه ( گردک سپیان – گرتک –سپیان – له کوردی دا به مانای 'ته‌پۆڵکی سپی یه) به دیمه‌نێکی کراوه به‌ره‌و دۆڵ و ده‌ره‌ی ده‌ور وبه‌ر و ماڵی هه‌مزاغا له ترۆپکی ئه‌وێیه. ، ئه‌من له میوانخانه‌ی هه‌مزاغا دابه‌زیم ، و خانووی یه‌ک له لادێیه‌کان درا به قازاخه‌کان. له‌به‌ر ده‌رگه‌ی میوانخانه‌که چاوم که‌وت به باوکی هه‌مزاغای مامه‌ش ، سوله‌یمان ئاغا ، که له کێلهسیپانهوه هاتبوو بۆ ناشتنی کوڕهکووژراوهکهی ، و هه‌ر وه‌ها باییزپاشای مه‌نگوڕ، که له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سواره‌کانی هاتبوو بۆ یاریده‌دانی هه‌مزاغا. کوڕه‌کانی باییزپاشای مه‌نگوڕ ، که به‌وه‌یان زانی بوو ئه‌من ده‌مه‌وێ چاوم به هه‌مزاغا بکه‌وێ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌من گه‌یشتمه گردک سپیان ئه‌وێیان به جێ هێشتبوو و له گه‌ڵ گشت پیاوه‌کانیان گه‌ڕابوونه‌وه ترکه‌ش. میوانخانه‌که‌ی هه‌مزاغا شکڵی سێگۆشه‌یه‌کی به‌رینی ، بێ په‌نجه‌ره‌ی هه‌بوو به دهرکهیهکهوه و تهڕکهکهی خشتی تێگیرابوو. چوار کۆڵه‌که له نێوه‌ڕاستی [ژووره‌که‌دا] پاڵپشتی دووکه‌ڵکێشێکی به‌رزی دارین بوون که شێوه‌ی وه‌ک هێرهمێکی بێ سه‌ر وابوو ؛ ئه‌وه جێگه‌ی پهنجهرهشی گرتبووه‌وه و له‌وێوه ڕووناکی ده‌هاته ژووره‌وه. نیمکه‌ت بۆ خزمه‌تکاران لای خواره‌وه‌ی هه‌ر دوو ته‌نیشتی ده‌رکه‌که‌ی داپۆشیبوو، به سه‌ر ژێر ڕایهخان دا هاوته‌ریبی دیوار مافووره ڕاخرابوو. هه‌مزاغا ی مامه‌ش وخزمه‌کانی له سه‌ر ئه‌وانه دا ده‌نیشتن و کۆڕیان ده‌به‌ست، ئه‌و که‌لوپه‌له‌ی سواری له گوێستنهوههاتووی که ئه‌من له‌گه‌ڵ خۆم هێنابووم ڕووبه‌ڕووی من له سه‌ر یه‌ک داندرابوون. هه‌ر که دانیشتین ، کورده‌کان باوه‌شێکیان قامیشی وشک هێنا و له نێوه‌ڕاست ژووره‌که ئاوریان تێبه‌ردا . ئاوره‌که پۆلووی زۆری لێده‌بۆوه و بڵێسه‌یه‌کی خۆشی ده‌دا و به‌ره‌و دووکه‌ڵکێشه‌که هه‌ڵ ده‌کشا.
دوای به‌خێرهێنانی ڕه‌سمی من ، هه‌مزاغا ده‌ستی کرد به گله‌یی و گازن له قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش و براکانی و کوڕه‌که‌ی و ئه‌و خراپه‌ی له گه‌ڵ وی ده‌که‌ن. ئه‌و ئیدیعای کرد قه‌ره‌نیاغا به به‌رده‌وامی به‌ران و مه‌ڕوماڵاتی لێدهدزێ، بۆسه بۆ دهستوپێوندی ده‌نێته‌وه و ده‌یان کووژێ – به کورتی ، ئارامی و ئۆقره‌ی له تایفه‌که‌ی هه‌ڵگرتووه. له حه‌ولێک دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌من له گه‌ڵ خۆی به دژی قه‌ره‌نیاغا بکاته یه‌ک ، به کورتی پێی گوتم ، ده‌ستبه‌جێ له دوای تێکهه‌ڵچوونی شنۆزه‌نگ ، ئه‌و چه‌په‌رێکی به نامه‌یه‌که‌وه ناردبووه لای من ، به‌ڵام پیاوه‌کانی قه‌ره‌نیاغا له کانی باغ کابرا ڕووت ده‌که‌ن و نامهکهدهدڕێنن . ئه‌و قسه‌یه وه‌کوو زۆر له شته‌کانی دیکه‌ی که هه‌مزاغا پێی گوتم ، دوای لێکۆڵینه‌وه ده‌رکه‌وت درۆنه. سوله‌یماناغا، که له لای خواره‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی دانیشتبوو، به ته‌واوی بێده‌نگ بوو و مته‌قی لێوه نه‌ده‌هات. باییز پاشای مه‌نگوڕ پشتیوانی له هه‌مزاغا ده‌کرد و جارجار به‌شداری ده‌کرد له قسه‌کاندا. ئه‌من نه‌سیحه‌تی ههمزاغام کرد که ده‌ست له دوژمنایه‌تی قه‌ره‌نیاغا هه‌ڵگرێ ، و وشداریم پێدا ئه‌گه‌ر بێتوو به قسه‌م نه‌کا و له سه‌ر سنوور ئاژاوه ساز کا زۆر به خراپی له سه‌ر ده‌وه‌ستێ. هه‌مزاغا به‌ڵێنی دا ده‌ست له دوژمنایه‌تی هه‌ڵگرێ به‌ومه‌رجه‌ی قهرهنیاغاش هه‌مان شت بکا و کێشه و ناته‌باییه‌کانی نێوانیان له لایه‌ن مه‌ئموورێکی پایه‌به‌رزه‌وه بڕیاری له سه‌ر بدرێ. له‌وکاتانه‌ی دا که هه‌مزاغا ناوبه‌رێکی ده‌دا به قسه‌کانی ، سوله‌یماناغا و باییز پاشا ده‌ستنوێژیان ده‌گرت و په‌یتا په‌یتا له به‌ر چاوی من و لادێیه‌کان که به به‌رده‌وام له به‌ر ده‌رگای دیوه‌خانه‌که کۆزییلکیان ده‌به‌ست؛ نوێژیان ده‌کرد ،ژماره‌ی ئه‌و نوێژانه‌ی کردیان به ئاشکرا زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی که قورئان فه‌رمانی به‌جێهێنانی داوه. دوای شی‌و ئه‌وان چوونه‌وه شوێنی نووستنی خۆیان . له سایه‌ی هاتنی من دا، خه‌ڵکی گردک سپیان توانیان به بێ ترس له هێرشی قه‌ره‌نیاغا و پیاوه‌کانی ئه‌و شه‌وه ده‌رباز بکه‌ن. جا بۆیه هه‌موو دێیه‌که ، ته‌نانه‌ت کێشکچییهکانی شه‌وێش ، ئه‌و شه‌وه به ئاسووده‌یی لێی نووستن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و شه‌وه به‌فرێکی ئه‌ستوور ده‌باری. هه‌مزاغای مامه‌ش ، سوله‌یماناغا و باییزپاشای مه‌نگوڕ هاتنه‌وه میوانخانه و دیسان سه‌ری قسانیان به‌و خراپه و پێشێلکاریانه‌ی که قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش له‌گه‌ڵی کردوون داگرته‌وه، جار جار پشوویه‌کیان ده‌دا بۆ چای خواردنه‌وه ، ده‌ستنوێژ شوشتن و نوێژ کردن. له‌پڕ دوو چه‌په‌ر له لگبن وه به نامه‌یه‌که‌وه بۆ باییز پاشای مه‌نگوڕ گه‌یشتنه جێ که تێیدا نووسرابوو پیاوانی قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش به سه‌ر دێیه‌کانی بابه‌کراوا و ئهحمهدغهریب یان داداوه و گرتوویانه که هه‌ردووکیان موڵکی برای باییزپاشای مه‌نگوڕ بوون. ئه‌من هێندێک دڕدۆنگ بووم ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌ڕه‌ڕای بارینی به‌فرێکی قورس له ده‌ره‌وه ، هیچکام له چه‌په‌ره‌کان بڕووسکه‌یه‌کیش چییه به‌فریان پێوه دیار نه‌بوو. دوایه ڕوون بووه‌وه که هێچکام له‌و دێیانه‌ی له سه‌ره‌وه باس کران له ڕاستی دا له لایه‌ن پیاوانی قهرهنیاغاوه داگیر نه‌کرابوون و گشت ئه‌و به‌زمه و نامه و چه‌په‌ر هاتنه به‌و مه‌به‌سته سازکراوه که ئه‌من به دژی قه‌ره‌نیاغا له گه‌ڵ خۆیان بکه‌نه یه‌ک ، که من پێوه‌بووم دوای به‌جێ هێشتنی گردک سپیان بچمه سه‌ردانی.
تا نیوه‌ڕۆ به‌فر لێی کردبووه‌وه و بای نه‌ده‌هات . ئه‌من هاته سه‌رم ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزمه‌وه و به‌ره‌و په‌سوێ وهڕێکهوم . له پێش خۆمدا پیاوێکم نارد بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌نیاغا ئاگادار بکه‌م که به زوویی ده‌گه‌مێ. دوای خواردنی نانی نیوڕۆ له گه‌ڵ کورده‌کان و به‌ڵێنی وه‌رگرتن له هه‌مزاغا که ئه‌و به ئارامی داده‌نێشێ تا ئه‌و کاته‌ی که له کووژرانی خزمه‌که‌ی ده‌کۆڵدرێته‌وه ، گردک سپیانم به‌ره‌و په‌سوێ به جێ هێشت چاره‌که ڤێرستێک دوور له دێیه‌که قه‌ره‌نیاغا و برایماغای مه‌نگوڕ له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له سواره‌کانیان هاتبوون به پیرمه‌وه. له‌کاتی نزیکبوونه‌وه‌مان له دێیه‌که ، که ئه‌ویش ، وه‌کوو گردک سپیان ، له سه‌ر ته‌پۆڵکێکی ده‌ستکرد هه‌ڵکه‌وتووه ، قه‌ره‌نیاغا پێی ڕاگه‌یاندم به ده‌م پاشه‌کشه‌یان له په‌سوێ ترکه‌کان هه‌موو خانووه‌کانیان ڕووخاندووه ، جا بۆیه چ جێیه‌کی حاوانه‌وه‌ی بۆ من بشێ له‌وێ نییه؛ له جیاتیان پێی خۆشه بانگێشتنم کا بۆ دێی شاوه‌لێ که بنه‌ماڵه‌که‌شی له‌وێ ده‌ژین. هه‌ستم پێ‌کرد که قه‌ره‌نیاغا نایه‌وێ ئه‌من بزانم که خۆی و برایماغای مه‌نگوڕ چه‌نده پیاو و سواره‌یان له په‌سوێ کۆ کردووه‌ته‌وه. جا بۆیه وڵامم داوه مه‌سه‌له‌ی شوێنی حاوانه‌وه‌ی من زۆر گرینگ نییه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پێکێشی ده‌کا که ئه‌من بچمه شاوه‌لێ ، ته‌نێ به‌ومه‌رجه دێم ئه‌و بڵاوه به پیاوه‌کانی بکا و کارێکی واش بکا برایماغا له گه‌ڵ مه‌نگوڕه‌کانی بچێته‌وه ماڵه خۆی ، چونکوو هه‌مزاغا گفتی داوه تا ئه‌و کاته‌ی که له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنی نێوانیان لێی ده‌کۆڵدرێته‌وه ده‌ست له دوژمنایه‌تی بپارێزێ. له‌کاتێکدا که قه‌ره‌نی و برایم ڕاوێژیان به یه‌کدی ده‌کرد ، ئه‌من چاوێکم به‌و خانووانه دا گێڕا که ترکه‌کان به‌کاریان هێنابوون . ئه‌و خانووانه‌ی که وه‌کوو سه‌ربازخانه‌ی عه‌سکه‌ران و شوێنی حاوانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران که‌لکیان لێ وه‌رگیرابوو ، له گه‌ڵ دیوه‌خانی پێشووی باوکی قه‌ره‌نیاغا ، به ته‌واوی کاول کرابوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، کورده‌کان ، له هه‌مبه‌ر ئاکارێکی ئه‌وتۆ دا بێکار دانهنێشتبوون و، له کاتێکدا ترکه‌کان خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کانی خۆیان ببوون بۆ خۆ ئاماده کردن بۆ پاشه‌کشه گشت هێڵی تێلگرافی ترکانیان له په‌سوێ وه بگره تا سه‌ر سنوور به شه‌وێک تێک دابوو ، به دزینی داری تێلێگراف و هه‌ڵبڕینی سیمه‌کان. دوای ڕاوێژێکی کورت ، قه‌ره‌نیاغا و برایماغا بڕیاریان دا به قسه‌ی من بکه‌ن . برایماغا ماڵاوایی له من کرد و له په‌سوێ مایه‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی که بۆ به‌یانی بگه‌ڕێته‌وه دێیه‌که‌ی خۆی ، و من و قهرهنیاغاش به‌ره‌و شاوه‌لێ وه‌ڕێکه‌وتین و سهرلهنگورێ گه‌یشتینه ئه‌وێ.
قه‌ره‌نیاغا له بیروونی خۆی جێی بۆ من کرده‌وه - دیوێکی گه‌وره‌ی ، تازه دروستکراو به په‌نجه‌ره و ده‌رگاوه و به شێوازی ئورووپایی – و یه‌ک له خانووه‌کانی دێیهکهشی بۆ قازاخه‌کان و ئه‌سپه‌کان چۆل کرد. گله‌یی و گازنی قه‌ره‌نی سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌کانی لایه‌نی دوژمن منی وه‌بیر ئه‌و قسانه خسته‌وه که له گردک‌سپیان له هه‌مزه‌م بیستبوو: دزینی مه‌ڕوماڵات ، بۆسه بۆ دانانه‌وه و کوشتنی پیاوه‌کانی ، داگیر کردنی زه‌وی و هتد. به‌پێی قسه‌ی قه‌ره‌نیاغا ، له‌وه‌تی ترکه‌کان هه‌مزه‌یان کردووه به سه‌رۆکی مامه‌شان زۆر له به‌ڕه‌ی خۆی زیاتر پێ ڕاده‌کێشێ ، پله‌یه‌کی که به‌حه‌ق ئی وی ، واته ئی قه‌ره‌نی یه . هه‌مزه ، به‌و پشتیوانییه‌ی که له لایه‌ن ترکه‌کانه‌وه بوویه‌تی نه‌ک هه‌ر قه‌ره‌نی ڕووت کردووه‌ته‌وه و ماڵ ویرانی کردووه به‌ڵکوو له گه‌ڵ قه‌ره‌په‌پاغه‌کانی سندووسیش هه‌روا جووڵاوه‌ته‌وه - و ئه‌وه هه‌موو که‌س پێی ده‌زانێ. تێکهه‌ڵچوونی نێوان کوڕه‌که‌ی و خزمانی هه‌مزه به ڕێکه‌وت بووه ، و کووژرانی برایه‌کی هه‌مزه له‌و شه‌ڕه دا ده‌کرێ به تۆڵه‌ی کووژرانی برای قه‌ره‌نی له دووساڵ پێشتر به ده‌ستی هه‌مزه چاو لێبکرێ. من به توندی داوام له قه‌ره‌نیاغا کرد ده‌ست بگێڕێته‌وه له ئاژاوه هه‌ڵگیرساندن له سه‌ر سنوور و بیانوو دان به ده‌ست ترکه‌کان بۆ مۆڵدانهوهی عه‌سکه‌ره‌کانیان – هه‌ر ئه‌وانه‌ی که له ماوه‌ی داگیرکردنی حه‌وت – ساڵه‌ی لاجان دا ئه‌و هه‌موو خراپه‌یان له گه‌ڵ کردبوو. له وڵامی ئه‌و قسه‌یه‌م دا قه‌ره‌نی گوتی ئه‌و له حاڵی حازر دا به‌روونی له مه‌ترسی دزه و ده‌ستدرێژی بۆ ناوچه‌ی سه‌رسنوور تێده‌گا ، به‌ڵام شه‌وق و هه‌یه‌جانی ئینسانی زۆر له عه‌قڵ و ئاوه‌ز به‌هێزتره و ته‌نێ ده‌کرێ به هه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی به‌هێزی سه‌روه‌ر قه‌مته‌ر بکرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نه‌ک ته‌نێ نیشانه‌یه‌کی هه‌ره دووری ده‌سته‌ڵاتێکی ئه‌وتۆ له لاجان نابیندرێ ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ش ڕوون نییه گه‌لۆ حکوومه‌تی شا به ڕه‌سمی به‌رپرسیاره‌تی ئیداره‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ته‌وه یان نا.
له به‌راوه‌رد کردن له گه‌ڵ هه‌مزاغا دا ، که هه‌ر کوردی ده‌زانێ ، قه‌ره‌نیاغا ،
که هه‌م فارسی و هه‌م تاتاری ده‌زانێ ، زۆر شوێنێکی باشتری له سه‌ر کردم. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، قسه‌کانی پڕ بوون له نه‌درکاندنی ههڵفریوێنهرانه و تا ڕاده‌یه‌ک بۆن و به‌رامه‌ی دووڕوویی خه‌سڵه‌ت درکێنی کوردی‌یان لێوه ده‌هات. دوای ئه‌وه‌ی به سه‌رکه‌وتووییه‌وه هه‌ردووک لایه‌نی نه‌یارم پێمل کرد ده‌ست بپارێزن ، بهوهگهیشتم که ئه‌رکی خۆم ڕاپه‌راندووه و به ویژدانێکی ئاسووده‌وه پلانی ده‌رکه‌وتن له شاوه‌لێ م بۆ سبه‌ینی داڕشت.
سه‌رله به‌یانی 21ی دیسامبر هه‌وا زۆر ناخۆش بوو . بایه‌کی توند له لای شاخه‌کانی قه‌ڵای فهرهنگی یه‌وه هه‌ڵی کردبوو، و ئاشکرابوو ئێمه له نێو باوبۆران دا بمێنینه‌وه و یان له رێگه دا تووشی به‌فرێکی ئه‌ستوور بین. قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش داوای لێکردم ئه‌و ڕۆژه له شاوه‌لێ بمێنمه‌وه ، به‌ڵام من ده‌بوو زۆر زوو بگه‌ڕێمه‌وه سابڵا‌غ ، ئه‌وه جێ به جێ بوو و وامان دانا تا نه‌غه‌ده دهردهبهین ، که من شه‌وی پێشوو سوارێکم ناردبوو بۆ ئاگادار کردنی ريشیدوسهلتهنه له هاتنم. جا بۆیه ، دوای به کرێگرتنی ئه‌سپێکی زیادی بۆ سووککردنی باروبه‌ندیلی وڵاغه‌کانی دیکه، من وپیاوهکانم بهتهنێشت چۆمی
بایزاوێ دا له گه‌ڵ دوو شاره‌زا ڕێگه‌مان داگرت. هه‌ر که دێیه‌که‌مان به جێ هێشت باوبۆران دایگرتین و ڕێ ده‌رکردنمان زۆر دژوار بوو. رێگه‌که به‌سته‌ڵه‌ک بوو، ئه‌سپه‌کان هه‌ر په‌لێکیان داویشت سمیان ده‌خزی و ده‌که‌وتن، هه‌رچۆنێک بوو به‌زه‌حمه‌تێکی زۆر گه‌یشتینه دێی گه‌ڵوان و تاقه فهرسهخێکمان به سێ سه‌عات بڕی بوو. له گه‌ڵوان کوێخای دێیه‌که ، ئیلیاکاسپێریانتس چاوه‌ڕێی ده‌کردم ،که له لایه‌ن ڕه‌شیدوسه‌لته‌نه له نه‌غه‌ده‌وه ناردرابوو، به پێی فه‌رمانی وی ئاورێک کرابووه‌وه و له خانووی ڕاوی ئه‌فخه‌موسه‌لته‌نه چا بۆ ئێمه ئاماده کرابوو. دوای ماندوو حه‌سانه‌وه و خۆ گه‌رم کردنه‌وه ، دیسان ملی رێگه‌مان گرت .ئیدی باوبۆران که‌م ببووه‌وه ، به‌ڵام هێشتا به‌فرێکی قورس ده‌باری. له باڵخچی ڕه‌شیدوسه‌لته‌نه بۆ خۆی هاتبوو به پیرمه‌وه ، و له‌وێوه له‌گه‌ڵ وی به‌ره‌و نه‌غه‌ده چووین .
سه‌ره‌ڕای دره‌نگ وه‌ختی و هه‌وای ناخۆش ، ئه‌رمه‌نییه‌کانی ناوچه ، به سه‌رۆکایه‌تی که‌شیشێک و له
جلوبه‌رگی ته‌واو ڕه‌سمی دا له ته‌نیشت ڕێگا ریزه‌یان به‌ستبوو و به‌خێرهاتنیان کردم و سروودی ئایینی و گۆرانی به‌خێرهێنانی دیکه‌یان ده‌خوێنده‌وه و به‌رانێکیان له به‌ر پێی من کوشته‌وه. وا ده‌رکه‌وت که ئه‌و ڕیوڕه‌سمه له لایه‌ن که‌سێک به نێوی ئه‌نۆک چارباشیان ڕێكخرابوو، که هاووڵاتییه‌کی ترکییهو خه‌ڵکی وان بوو ، و له سه‌روبه‌ندی مانه‌وه‌ی ترکه‌کان له نه‌غه‌ده ده‌وری سه‌رۆکی پۆلیسی گێڕابوو و ئێستا له‌وێ خه‌ریکی ته‌جاره‌ت بوو. ئه‌و زاته جێی گومانه دواتر شه‌وێ هاته دیده‌نی ئێمه و ده‌ستی کرد به شاپه وگاپهیهکی زۆر سه‌باره‌ت به‌و چاکه زۆر و زه‌وه‌نده‌ی که ڕووسییه‌ی مه‌زن له گه‌ڵ گه‌لی پێشێلکراوی ئه‌رمه‌نی کردووه. به‌ڕواڵه‌ت ئه‌و که‌سه هه‌ر هه‌مان چارباشییان بوو که له ڕادانه حه‌ولی دابوو عه‌ریزه‌یه‌ک بدا به به‌ڕێزان مینۆرسکی و شیپلی که تێیدا ڕه‌زایه‌تی دانێشتووانی عیسایی ناوچه له ئیداره‌ی ترک ده‌ربڕابوو (له ڕۆژمێری ژماره 3 ی گه‌شته‌که‌ی ئه‌وان بڕوانه ). ئه‌من پاشماوه‌ی ئه‌و شه‌وه له گه‌ڵ برایان ڕه‌شیدوسه‌لته‌نه و ئهفخهمولسهلتهنه دانێشتم که به گێرانه‌وه‌ی قسه‌ی خۆشی سه‌رده‌می ئه‌تک گێڕانی ترکه‌کان له نه‌غه‌ده سهرگهمیان کردم.
له 22ی دیسامبر ، به‌ر له سواربوون و چوون به‌ره‌و مه‌حمه‌دیار ، من سه‌رم له کلیسا و خوێندنگه‌ی ئه‌رمه‌نییان دا ، که گشت ئه‌رمه‌نییه‌کانی ناوچه له‌وێ کۆببوونه‌وه. له سه‌ره‌تای دیسامبر دا نامه‌یه‌کی ئۆسقۆفی ئه‌رمه‌نی له ئازه‌ربایجانم به ده‌ست گه‌یشتبوو که له قووڵایی دڵه‌وه نووسیببووی و تێیدا باسی ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی کردبوو ' خه‌ڵکی ئه‌رمه‌نی دانێشتووی محاڵی سندووس له ده‌ست چه‌وسێنه‌ره‌کانی ناوچه‌یی و خانه قه‌ره‌په‌پاغه‌کان چێشتوویانه و شه‌هیدبوونی به سه‌دان ساڵه‌یان له ژێر نیری ئێران دا ' ، جا بۆیه وام به باش زانی له نێوه‌رۆکی وردی ئه‌و خراپه‌کاریانه ئاگادار بم. به پێچه‌وانه بۆ من سه‌یر بوو ئه‌رمه‌نه‌ییه‌کان گوتیان ئه‌وان زۆر له خانه‌کانی ناوچه ڕازینه و هیچ گله‌یی و گازنێکیان نییه... ئه‌من هه‌روه‌ها سه‌رم لهوماڵانهش دا که ترکه‌کان ڕه‌شید و ئهفخهموسهلتهنهیان ناچار کردبوو بۆیان دروست که‌ن له نه‌غه‌ده - به تایبه‌تی ماڵی قازی ترک، فه‌رمانده‌ی تۆپخانه ، خانووبه‌ره‌یه‌کی که هێشتا ته‌واو نه‌ببوو و له لای سه‌رووی ڕۆژهه‌ڵاتی دێیه‌که بوو ، که ئه‌وه به‌ڕواڵه‌ت بۆ خوێندنگه بووه به‌ڵام له ڕاستیدا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که سه‌ربازخانه‌یه‌ک بێ بۆ هێزی ناوچه‌یی ترک له‌وێ دروستکرابوو.
ئه‌و خانووبه‌ره‌یه ڕووبه‌ڕیکی به قه‌درایی 2000 ساجێنسی چوارگۆشه ی [ 6.600 میتری چوارگۆشه] گرتووه‌ته‌وه . دوو چاوه خانووی گه‌وره‌نه ، هه‌ردووکیان 40 له 12 ئارشینس [ 28 له 8.5 میتر ] دان ، و هه‌موو به‌ری سه‌رووی داده‌گرن. ڕیزێک ته‌ویله‌ی ته‌واو نه‌بوو به‌ره‌و لای خواروو درێژ بوونه‌ته‌وه؛ له به‌ری ڕۆژاواش ، رێزێکی درێژ له ژووری پچووک هه‌ڵکه‌وتووه .
له نێوه‌ڕاستی ڕووبه‌ره‌که ،خانووبه‌ره‌یه‌کی جیاواز که به ته‌واوی دروست کرانی ته‌واو بووه ، هه‌ڵکه‌وتووه ، که ماوه‌یه‌کی کورت له‌مه‌وبه‌ر شوێنێکی پشوودان بووه بۆ عه‌سکه‌ری ترک. ئه‌وه سه‌یره که ترکه‌کان له کاتی پاشه‌کشه‌یان له نه‌غه‌ده ئه‌و خانووبه‌رانه‌یان نه‌ڕووخاندووه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خانوانه‌ی له په‌سوێ داگیریان
کردبوون و موڵک و ماڵی قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش بوون.
سه‌عات 11ی سه‌رله‌به‌یانی نه‌غه‌ده‌م به جێ هێشت . ڕه‌شیدوسه‌لته‌نه تا نزیکی دوو ڤێرست به‌ڕێی کردم و پاشان گه‌ڕاوه. دوای سه‌عات و نێوێک من و پیاوه‌کانم دوای تێپه‌ڕین به دێیه‌کانی گه‌رگول ، کاروانسه‌را ، تۆپزاوا و تازه قه‌ڵا دا ، که هه‌موویان موڵکی خانی جۆر به جۆری قهرهپهپاغن گه‌یشتینه ڕادانه ، که له به‌ری ڕاستی چۆمی گاده‌ر هه‌ڵکه‌وتووه.
هه‌موو کاروانه‌که‌م به که‌لوپه‌له‌کانه‌وه نارد بۆ مه‌حمه‌دیار و نیو سه‌عاتێک ڕاوه‌ستام بۆ چاولێکردنی دێیه‌کان و ئه‌و خانووانه‌ی له لایه‌ن ترکه‌کانه‌وه به‌کار هاتبوون. وه‌ک به باشی زاندراوه، ڕادانه پێگه‌ی سه‌ره‌کی ترکه‌کان بووه له سندووس، و گوردانێکی ته‌واو له عه‌سکه‌ری ترک ، که سه‌رده‌مێک هێزی تۆپخانهشیان هاتبووه پاڵی ، له‌وێ به‌جێ کرابوون به‌رله‌وه‌ی که بگوێزرێنه‌وه بۆ نه‌غه‌ده. ئه‌و خانووانه‌ی ترکه‌کان چۆلیان کردوون نیوه ڕووخاون. مزگه‌وتی دێیه‌که، که ئه‌فسه‌ره‌کانی تێدابووه ، سووکایه‌تی پێکراوه؛ ترکه‌کان به چۆل کردنی گشت داره‌ڕا، ده‌رگه و به‌شه دارینهکانیان سووتاندبوو و تێکیان دابوو.
به ده‌م کشانه‌وه‌یان ، ترکه‌کان نزیکه‌ی 80 سه‌ر وڵاغی باره‌به‌ریان زه‌وت کردووه و بردوویانه ، و هێشتا نه‌یان ناردوونهوه بۆ خاوه‌نه‌کانیان له دێیه‌کان.
سواریی له ڕادانه‌وه بۆ مه‌حمه‌دیار که نێوه‌ندی ئیداریی سندووسه ، ته‌نێ نیوسه‌عاتی خایاند. له نیوه‌ی رێگه برای جێگری حاکمی سندووس ، حه‌سه‌ن عه‌لی خان ، به 15 سواره‌وه به‌ره‌وپیرم هاتبوو. ئاپۆرایه‌ک له عیساییه‌کانی خۆجێی – نه‌ستووری ، ئه‌رمه‌نی ، کاتۆلیک و پرێسبیتێری- به ریز له ده‌روازه‌ی دێیه‌که له نزیک ماڵی حه‌سه‌ن عه‌لی خان ڕاوه‌ستابوون و به نواندنێکی به‌سۆزی یه‌کێتی برایانه و دڵگه‌رمییه‌کی گه‌وره‌وه به زمانی ئاسۆری دهچرێن و به به‌ژن و باڵای ' کۆنسوولی ڕووسیان ' هه‌ڵده‌گوت. هێندێک له‌و عیساییانه کڵاوی فێزیان له سه‌ر نابوو. له‌وێ ده‌رزه‌نێک منداڵی پێ خاوس سه‌رنجیان ڕاکێشام که به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له سه‌ر به‌فر دا بێروبه‌وێدا هه‌ڵده‌هاتن ؛ دایکوباوکانی ئه‌و چاره‌ڕه‌شانه ئه‌وه‌نده هه‌ژار بوون له‌وزه‌یان دا نه‌بوو پێ پۆشێکیان بۆ په‌یدا که‌ن.
ژماره‌یه‌کی زۆر له خانانی قه‌ره‌په‌پاغ ، که زۆربه‌یانم له‌و کاته‌ی که له مه‌حمه‌دشه لام دا له گه‌ڵیان ناسیاو ببووم ، هاتبوونه دیوه‌خانی ماڵی حه‌سه‌ن عه‌لی خان.ئه‌وان هه‌موو گله‌یی و گازنیان بوو له ده‌ست ترکان و له‌و خراپانه‌ی له سه‌رده‌می داگیر کردنی سندووس دا له گه‌ڵیان کردوون. ئه‌وان هه‌موویان له ئیدانه کردنی نه‌جه‌ف قوڵی دا یه‌ک ده‌نگ بوون ، که نه‌ک ته‌نێ تۆوی دووبه‌ره‌کی له نێو خانه‌کاندا چاندووه به‌ڵکوو له نێو ئه‌واندا خه‌ڵکیشی ده‌ستنیشان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه به‌ر ڕاوه‌دوونان و ئازاری ترکه‌کان و
سهرئهسپاردهکانیان ، هه‌مزاغای مامه‌ش و پاییزپاشای مه‌نگوڕ.
داوام له عیساییه‌کان کرد ،که به‌یاننامه‌یه‌کیان هه‌بوو ده‌یانه‌ویست بۆ منی بخوێننه‌وه، له شوێنێک کۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم قسه‌یان له گه‌ڵ بکه‌م. منیان برد بۆ ماڵی که‌سێک به نێوی ئابسالۆم [ئاڤێسالۆم ]، که که‌شیشی ناوچه‌یی کلیسای پرهسبیتێری بوو. ئه‌و عیساییانه‌ی له‌وێ کۆببوونه‌وه شکایهتێکیان پێشکێش کردم که‌تێیدا ده‌یانگوت حه‌سه‌ن عه‌لی خان مافی عیبادهت و پاڕانه‌وه‌ی له موڵکی خۆی لێ زه‌وت کردوون و حوکمی لێکردوون ده‌توانن تابههارێ له ماڵه‌کانیان دا بمێننه‌وه ، و ئه‌وده‌می ده‌بێ چۆلیان که‌ن و جێیه‌کی دیکه ببیننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێی بژین. ئه‌وان داوایان ده‌کرد ئه‌و ماوه درێژه‌ی له مه‌حمه‌دشه ژیاون له به‌ر چاو بگیرێ و زه‌وی له مه‌ڕ خۆیان بدرێتێ.
ئاسۆرییه‌ک که وای نیشان ده‌دا کاتۆلیک بێ و زمانه ڕووسییه‌که‌ی کورتی نه‌ده‌هێنا زۆربه‌ی قسه‌کانی ده‌کرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هاونیشتمانه‌کانی به ده‌م قسه کردنه‌وه ناسنامه‌ی وییان درکاند ، و ده‌رکه‌وت که کابرا نه‌ستووری یه و کاتولیک نییه و هاوینانی خۆی به سواڵ کردن له ڕووسییه ده‌گوزه‌رێنێ.
ئه‌و که‌سایه‌تییه گومانلێکراوه زۆری پێ‌خۆش‌بوو بیسه‌لمێنێ که ڕووسییه به‌رعۆده‌یی هه‌یه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌وه‌ی که عیساییه‌کانی سندووس به‌شه زه‌وی خۆیان بدرێتێ. ئابسالۆم یش شوێنێکی هێنده باشتری له سه‌ر نه‌کردم ، به تایبه‌تی کاتێک ده‌ستی کرد به‌و ئیدیعایه که له سه‌ر سیاسه‌ت زۆر ده‌زانێ و زانیاری زۆر به‌نرخی داوه به هێندێک له ئه‌فسه‌رانی ڕووسی سه‌باره‌ت به جموجووڵی هێزه‌کانی ترک له سندووس. ئه‌من پێم وایه له‌وه دا به‌حه‌قین ئه‌گه‌ر له‌مه‌ڕ کارلێهاتوویی و به‌که‌لک بوونی ئه‌و جۆره مه‌ئموورانه به‌گومان بین ، وه‌کوو ئابسالۆم ، که ناتوانن زمانی خۆیان ڕاگرن. ئاغای ئابسالۆم، که پێشتر نه‌ستووری بووه به‌ڵام ئێستا بووه به پرێسبیتێری، ساڵانه 150 تمه‌ن له میسیۆنی ئه‌مریکایی له ورمێ وه‌رده‌گرێ . له نێو گشتیان دا ئه‌وه‌ی له‌هه‌موان دڵنزمانهتر ده‌جووڵاوه که‌شیشێکی کاتۆلیک بوو- ئه‌وه‌ش به ئه‌گه‌ری زۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که جه‌ماعه‌ته‌که‌ی له 14 که‌س زیاتری تێنه‌ده‌په‌ڕاند. به‌گشتی له مه‌حمه‌دیار 80 ماڵی عیسایی هه‌ن ، که له‌وانه 30 یان ئهرمهنینه.
له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ، ئه‌ندامانی زۆربه‌ی بنه‌ماڵه ئاسۆرییه‌کان سه‌ر به ڕێره‌وی جیاوازن و هه‌روه‌ک چۆن خانمان به‌پێی ئه‌و مه‌جلیسه‌ی ده‌یچنێ کڵاو ودهستهوانهکانیان ده‌گۆڕن ئه‌وانیش زۆر جار به‌سترانه‌وه‌ی دینی خۆیان ده‌گۆڕن. ئه‌من ده‌بێ پێی لێبنێم که ئه‌و برایانه‌ی عیسا تاڕاده‌یه‌ک بێزاریان کردم ، و ده‌متوانی هه‌ست پێبکه‌م ئه‌وانم له ناهومێدییه‌کی زۆر دا له ئاست خۆم به جێ هێشتووه. ئه‌و دراوه‌ی که له پێشدا ئاماده‌م کردبوو له نێویان دا ببه‌شمه‌وه و له گیرفانم دابوو ، ئاخره‌که‌ی ، نه‌مدانێ... له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی که حه‌سه‌ن عه‌لی خان مافی عیباده‌تی لێ‌گرتوون ، ئه‌و بۆی باس کردم که ئه‌و عیساییانه له سه‌روبه‌ندی داگیرکاری ترکه‌کان دا زۆر له عه‌سکه‌ره‌کانی ترک زیاتر گێره‌و کێشه‌یان بۆ ناوه‌ته‌وه. به دنه دانی ترکه‌کان ، ئاژه‌ڵ و وڵساتی وییان ده‌رمانداو کردووه ، دانه‌وێڵه‌یان لێ دزیوه ، داریان لێ بڕیوه‌ته‌وه و وه‌کی دی . کاتێک ترکه‌کان سندووسیان به جێ هێشت ، ئه‌و داوای له‌و عیساییانه کرد له ته‌بایی دراوسێتی دا له گه‌ڵی بژین، به‌ڵام ئه‌اون له سه‌ر خراپه‌ی خۆیان به‌رده‌وام بوون ، و ئاکامی ئه‌و ئاکاره ئه‌وه‌یه که ئێستا داوایان لێده‌کا لێره بارکه‌ن.
ڕۆژی دواتر سه‌عات 9 ی سه‌ر له‌به‌یانی محمهدشهم به‌جێ هێشت . ئاغای ئابسالۆم ، که‌سه‌باره‌ت به كڵاوه فێزهکهی رۆژێک پێشتر ڕێگه‌م به‌خۆم دابوو جۆکێک ساز که‌م ، ئه‌و جاره به کڵاوێکی ئێرانییه‌وه سه‌روکه‌له‌ی په‌یدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێم بکا.دوو سه‌عات دواتر دوای تێپه‌ڕین به دێیه‌کانی دوڕگه‌ی مه‌مه‌د ناسر، دوڕگه‌ی ئاراس خان و دوڕگه‌ی لوتفوڵا ، کاروانه‌که‌م و من گه‌یشتینه سه‌ر پردی حاجی به‌یره‌م به‌گ ( که به پردی مهمێندیش به‌نێوبانگه) و به سه‌ر چۆمی گاده‌ر دا ڕایه‌ڵ کراوه. نیو سه‌عات دواتر ئێمه گه‌یشتینه ده‌شتی شاروێران دوای تێپه‌ڕین به گهوهیهکدا که سندووس له شاروێران جوێ ده‌کاته‌وه. دوای تێپه‌ڕین به دێیه‌کانی که‌ندی – پڤرهیو- حه‌سه‌ن – ئیسمایل و ته‌په قوڵی دا گه‌یشتینه دێی وسووکه‌ند. ئه‌و دێیه موڵکی خانمێکی بێوه به نێوی حورییهتولملووکه، و ئه‌و یایه له به‌ر ژیری و وریایی خۆی زۆر به‌نێوبانگه.دوای ئه‌وه به‌ته‌نیشت قه‌راغی چه‌پی چۆمی سابڵا‌غ دا به‌ره‌و سابڵا‌غ خۆی هاتین له سه‌عات 3:50 ده‌قیقه‌ی دوای نیوڕۆ گه‌یشتینه جێ.
له کۆتایی دا : شوێندانانی سه‌ره‌کی ئه‌و گه‌شته‌ی من که مه‌به‌ستی ئاساییم ته‌نێ ئه‌وه‌بوو پێش به ئاماده‌کاری بۆ دوژمنایه‌تی عه‌شیره‌تی بگرم و پێوه‌ندییه‌کی شه‌خسی له گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌شیره‌تان په‌یدا بکه‌م،ده‌ری ده‌خا که بارودۆخی ئه‌وناوچانه‌ی ترکه‌کان پاشه‌کشه‌یان لێ کردوون تا ڕاده‌یه‌کی زۆر شپڕێو و خهفهتاوین و زۆری پێده‌وێ به دڵ بن. له‌سه‌روبه‌ندی مانه‌وه‌یان له‌و ناوچانه‌ی ترکه‌کان داگیریان کردبوون ده‌ره‌جه‌یه‌ک له نه‌زم و هێمنیان پێک هێنابوو و به پشتیوانی ئه‌و عه‌سکه‌رانه‌ی له هه‌رێمی جێی رقه‌به‌ری دایانمه‌زراندبوون، دانیشتووانی نیشته‌جێ و کۆچه‌ریان ناچار کردبوو مل که‌چیان بن. له‌وه‌تا پاشه‌کشه‌ی ترکه‌کان ، ئه‌و نه‌زم و هێمنییه‌ی ئه‌وان دایانمه‌زراندبوو بزر بووه ، و تایبه‌تمه‌ندی ئاسایی هه‌ر ئیداره‌یه‌کی ئێرانی جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه که بریتی یه له: سستی ، خه‌مساری ، گه‌وجێتی و ده‌سته‌وه‌ستانی. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له کورده‌کان کردن که له‌هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه دا پێش به مه‌یلی وه‌حشی و شه‌رخوازانه‌ی خۆیان بگرن و قه‌مته‌ری که‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده گاڵته‌جاڕییه وه‌ک ده‌ربڕینی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئێرانی که پاشه‌کشه‌ی ترکه‌کان له ئاکامی یارمه‌تیدانی به‌رزی ئێرانییه‌کان بووه به کاری کۆمیسیۆنی قوسته‌نته‌نییه‌ی سنوور. فه‌رمانه‌کانی شیرین گه‌ڵاڵه کراو و زمانلووسییهکانی ئاغایانی سێپه‌هدار و شوجاعوده‌وله ،له گه‌ڵ تواناییه‌کانی جێی گومانی به‌ڕیوه‌به‌ری حاکمی سابڵا‌غ ، سه‌رداری موکری ، به‌س نین بۆ ئه‌وه‌ی بکرێ چۆک به عه‌شیره‌تان داده‌ن. سه‌باره‌ت به‌وه ، بوونی ده‌سته‌ڵاتێکی به هێزی سه‌روه‌ر که هاوپه‌یمانی ئێرانی ئێمه قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش له دێی شاوه‌لێ له لای من به توندی سکاڵای له نه‌بوونی ده‌کرد پێویسته.ئه‌و هه‌ستی بێزارییه‌ی که عه‌شیره‌تان سه‌باره‌ت به حکوومه‌تی ئێران هه‌یانه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ساوجبوڵاغ [ سابڵا‌غ ] نامه‌یه‌کی درێژم له باییز باشای مه‌نگوڕه‌وه پێگه‌یشت ،که تێیدا ئه‌و وا پیشان ده‌دا که ئاگای له مه‌ئموورییه‌تی من بۆ لاجان نییه.
ئه‌و نامه‌که‌ی به دۆسییه‌ی دوومێ و حه‌وله‌کانی سه‌رداری موکری له شه‌وه‌کان و سه‌رده‌شت ده‌ستپێده‌کا بۆ محاکه‌مه کردنی بکووژانی ئه‌و که‌سه بێلژیکی یه؛ و به‌رده‌وام ده‌بێ له سه‌ر باس کردنی تێکهه‌ڵچوونی نێوان برایانی هه‌مزاغای مامه‌ش و کوڕی قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش، و له نامه‌که‌یدا وای ده‌رده‌خا لێبڕاوه له‌و کێشانه خۆی بپارێزێ و بێلایه‌ن بێ. ئه‌و نامه‌که‌ی خۆی به وه‌دوا دانه‌وه‌ی هه‌موو کرده‌وه‌کانی حکوومه‌تی ئێران له گشت ئه‌و کاروبارانه‌دا به زمانێکی هه‌تا بڵێی به‌جێ کۆتایی پێده‌هێنێ، که له به‌ر هۆی نه‌شیاویی زمانی به‌داخه‌وه ناتوانم به زمانی ڕووسی ده‌ریببڕم. ترکه‌کان ، سه‌ره‌ڕای بارودۆخی ئاڵۆزی خۆیان وا وێده‌جێ بیری ئه‌وه‌ی که به زوویی بکرێ دیسان عه‌سکه‌ره‌کانیان له شوێنی ڕقه‌به‌ری له سه‌ر مۆڵ ده‌نه‌وه، وه‌لا نه‌ناوه. هه‌رچۆنێک بێ ، ئه‌وان حه‌ول ده‌ده‌ن باوه‌ر به عه‌شیره‌ته‌کان بهێنن که
ئه‌و کاره ده‌کرێ و داوایان لێده‌که‌ن سهروهبهر ده‌سته‌ڵاتداریی ئێران نه‌هێنن.
هه‌م باییز پاشای مه‌نگوڕ و هه‌م هه‌مزاغای مامه‌ش پێوه‌ندییه‌کی زۆر نزیکیان له گه‌ڵ مووسڵ و قوستهنتهنییهدا هه‌یه.
دوای سه‌ردانی من له گردک‌سپیان ، هه‌مزاغا براکه‌ی خۆی برایماغای له گه‌ڵ چه‌ند تێلێگرامێک نارد بۆ ئه‌وبه‌ری سنوور له ڕایه‌ت ، و باییزپاشای مه‌نگوڕیش چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر 30 لیره‌ی ترکی له حکوومه‌تی عوسمانی یه‌وه به ده‌ست گه‌یشتووه- بهیعانهیهک بۆ مووچه‌ی ههرچوارمانگ جارێکی خۆی.زستانی سه‌ختی هه‌نووکه تادهرهجهیهک ده‌ره‌تانی له کۆچه‌ره‌کان بڕیوه و قه‌مته‌ری کردوون، به‌ڵام به هاتنی به‌هار ئێمه ده‌بێ چاوه‌ڕێی دزه‌ی ئه‌وان بین بۆ ناوچه‌ی سه‌ر سنوور. له سندووسیش ، بارودۆخه‌که ساخله‌م نییه. له ماوه‌ی داگیرکردن دا ئه‌فسه‌رانی ترک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان قهرهپهپاغه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیان ده گوشار نابوو . ئێستا ده‌سته‌ڵاتداره ئێرانییه‌کان هه‌مان کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. به شێوه‌ی ڕه‌سمی سندووس ده‌که‌وێته به‌ر ئیداره‌ی حاکمی سابڵا‌غ؛له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ئه‌وه ، پێش به حاکمی ورمێ ناگرێ به‌وجۆره‌ی پێێ خۆشه له محاڵهکهدا بجووڵێته‌وه وپشت
ئه‌ستووره به پشتیوانی و پارێزگاری دڵگه‌رمانه‌ی خودی شوجاعوده‌وله.
ساوجبوڵاغ ، 4 ی ژانڤییه‌ی 1913
فه‌رمانده‌ی هه‌نگی لیتوانیایی
کاپیتان ئیاس
په‌یوه‌ست : 12 وێنه
No comments:
Post a Comment