سه‌ره‌تای کتێبی وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی ؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه
وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی
ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901-1914
نووسینی : جان ، چالێنکۆ
وه‌رگێڕ : حه‌سه‌نی قازی
سه‌ره‌تا
له 31ی ئووتی ساڵی 1968 بووله‌رزه‌یه‌کی سه‌خت له ئه‌ستانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران خۆراسان قه‌وما، له نزیک سنووری ئه‌فغانستان. لادێ له ناۆچهیهک دا به‌ڕووبه‌ری نزیک 100 کیلۆمیتر تێک ڕووخان ، و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ڕێژه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌که چڕ نه‌بوو، نزیکه‌ی 12.000 که‌س مردن. ئه‌من وه‌کوو زه‌ویناسێکی بووله‌رزه له لایه‌ن یونێسکۆ وه ناردرامه هه‌رێمه‌که بۆ به‌راوه‌رد کردنی ئه‌و خه‌ساره‌ی وه ناوچه‌که که‌وتبوو و پێشنیار دان بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی.ئه‌وه یه‌که‌م کاری مه‌یدانی من بوو و به گه‌یشتنی وێ سه‌رم سوڕما به دیتنی له به‌ر یه‌ک ڕه‌وینه‌وه‌ی زه‌وی که بووله‌رزه‌که سازی کردبوو، و 100 کیلومیتری وهبهردابوو، زه‌وی جووڵابوو و وزه‌ی ترسێنه‌ری خۆی ده‌ردابوو. ئه‌من نزیکه‌ی 10 ساڵی دواترم له‌وێ به سه‌ر برد بۆ لێکوڵینه‌وه له ئاکامه‌کانی ئه‌و بووله‌رزه‌یه.
له گه‌ڕانه‌وه‌م دا بۆ له‌نده‌ن، ده‌ستم کرد به لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر باسی ئه‌و بوولهرزانهی پێشتر له هه‌رێمه‌که دا ڕوویان دابوو. چونکوو مرۆ هه‌تا له سه‌ر بوولهرزهکانی پێشوو زیاتر بزانێ ، ده‌ره‌تانی باشتری ده‌بێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌وانه‌ی له‌وانه‌یه له دابێ دا بقهومن. له سه‌رووی چه‌قی بوولهرهزی ساڵی 1968 ،شێوه‌یه‌کی دیکه له جێ‌گۆرکێی زه‌وی کرابوو به بووله‌رزه‌یه‌کی پچووک که له ساڵی 1903 له نزیک دێی تورشیز ( که ئێستا نێوی لێنراوه کاشمه‌ر) قه‌ومابوو له لێواره‌ی سه‌حرای که‌ویری نمه‌ک دا . و ببووه هۆی مردنی نزیکه‌ی 209 که‌س. ته‌واو به سه‌رسووڕمانه‌وه بۆ ئه‌و سه‌روبه‌ندی ، ئه‌و ڕووداوه زۆر به ورده ڕیشاڵ له لایه‌ن که‌سێک به نێوی دوکتور ئالمازۆڤ ڕا باس کراوه که له کاتی قه‌ومانی بوولهرهزهکه یان ماوه‌یه‌کی کورت دوای ڕوودانی له دیێهکه بووه . ئالمازۆڤ له ژێر فه‌رمانی کاپیتان ئیاس دابووه که ئه‌و کاتی پێگه‌ی له شاری نزیکی ئه‌وێ توربه‌ت حهیدرییه بووه. به درێژه‌پێدان به لێکۆڵینه‌وه‌کانم له نێو سه‌رچاوه‌ی کتێبخاناندا ، نێوی ئیاس م دۆزییه‌وه، که هێندێک جار وه‌ک یاس ش باسی لێوه‌کراوه ، له په‌روه‌نده‌ی سیاسی و نهێنی دا که له‌لایه‌ن کۆنسووله‌کانی بریتانییایی له توربه‌ت یان له پێته‌ختی ئوستان مه‌شهه‌ده‌وه ناردراون، کاپیتان ئیاس به که‌سێکی مه‌ترسی داری ئه‌وتۆ داندراوه که ئه‌وان ده‌بوو له هه‌موو گوزاریشته حهوتووانهکانی خۆیان بۆ وه‌زه‌راتی کاروباری ده‌ره‌وه له له‌نده‌ن ،باسی بکه‌ن و ته‌نانه‌ت نوسخه‌ی ئه‌و گوزاریشتانه بۆ حکوومه‌تی شایانه‌ی هیندووستان له سیملا ش بنێرن . یه‌ک له گوزاریشته به‌راییه‌کان ئاوا باسی ئیاس ده‌کا:
ئه‌و ئه‌فسه‌رێکی زۆر کارامه‌یه، به فرانسه‌یی ، ئینگلیسی ، و فارسی
باش قسه ده‌کا، ته‌نانه‌ت هێندێک ئۆردوو و په‌شتوویی ش ده‌زانێ. ئه‌و
زۆر سه‌ره‌ڕۆ و دهسترۆێشتوویه ، به ئازادی ده‌ست له کار‌و باری
کاربه‌ده‌سته ئێرانییه‌کان وه‌رده‌دا. نه‌خشه‌ی زۆر باشی ڕووسی له
به‌ر ده‌ست دایه ، زۆر باشتر له‌وانه‌ی که ئێمه هه‌مانه، و کاری به‌ر
بڵاوی زانیاری و زانیاری کۆکردنه‌وه ده‌کا، و ده‌ستی خۆی به کراوه
ده‌بینێ بۆ لێپێچانه‌وه و لێپرسینه‌وه له هه‌رکه‌سێکی له هه‌ر لایه‌که‌وه
بێ. له مانگی ئووتی ئه‌مساڵ دا شه‌رتی ده‌په‌ڕێ، به‌ڵام له‌م
دواییانه دا مانه‌وه‌ی بۆ ساڵێک درێژ کراوه‌ته‌وه.
له گوزاریشتێکی دیکه دا که دیتمه‌وه و ئاماژه به بووله‌رزه‌ی ساڵی 1903 ده‌کا، زۆر به خراپی باس له دوکتور ئالمازۆڤ کراوه :
کاتێک له حاکمی تورشیزم پرسی گه‌لۆ دوکتوره ڕووسه‌که له ماوه‌ی
ئه‌و بوولهرزهیهی دواییدا له‌وێ کاری باشی کردووه، ئه‌و پێکه‌نی و
وگوتی سێ یان چوار ڕۆژ له‌وێ ماوه‌ته‌وه ، به‌ڵام هیچی
نه‌کردووه. له‌پۆستی قه‌ره‌نتینه گۆیا دوکتورێکی ئێرانیش هه‌یه،
به‌ڵام حه‌ولی وی بۆ لاق و ده‌ست بڕینه‌وه یان شێوه‌ی دیکه‌ی
یارمه‌تیدانی برینداران هه‌میشه به مردنی وان ته‌واو بووه، خه‌ڵک
لایان باشتر بوو بێ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدرێن بمرن، جا دوای ماوه‌یه‌ک
هه‌ر نهدهچوونهلاشی. وا وێده‌چی ئه‌وان زۆریان پێخۆشه که ئێمه
جارێکی دیکه به نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ته‌واوه‌وه هاتووینه‌ته‌وه.
کۆنسووله بریتانیاییه‌کان یه‌ک به دووی یه‌ک دا جێگه‌ی یه‌کتریان ده‌گرته‌وه و گوزاریشتهکانیان ساڵ له دوای ساڵ به‌رده‌وام بوون، که جار جار باسی
بوولهرهزهیان تێدابوو ، به‌ڵام هیچیان ڕاسته‌وڕاست پێوه‌ندییان به ئیاسه‌وه نه‌بوو.
ئه‌مه ئێستا ساڵی 1973 بوو ئه‌من له بوولهرزهیهکم ده‌کۆڵییه‌وه که مانگی مه‌ی ساڵی 1930 له باکووری ڕۆژئاوای ئێران له نزیک سنووری ترکییه ڕوویدابوو. ئه‌وه هه‌رێمێک بوو که زۆربه‌ی دانیشتووانی عیسایی بوون، که له ڕابردوو دا ڕه‌نجێکی زۆریان کێشابوو له
به‌ر کوشتوبڕیان به ده‌ستی تورکان -کوردان. ئه‌و بووله‌رزه‌یه نزیکه‌ی 2،500 که‌سی له دانێشتوانی ده‌وروبه‌ری شاری پچووکی سه‌ڵماس ( که به دیلمان یش ناسراوه) کوشت.دیسان له گه‌ڕانم به ئارشیڤاندا سه‌باره‌ت به بوولهرهزهی پێشوو له‌و ناوچه‌یه دا ، له گه‌ڵ واق وڕمانم جارێکی دیکه تووشی نێوی ئیاس هاتمه‌وه. ئه‌و به‌ڵگانه پێوه‌ندییان هه‌بوو به ڕووداوه‌کانی هه‌ڵایسانی شه‌ری یه‌که‌می جیهانی و ئه‌و ده‌می ئه‌و هه‌رێمه له لایه‌ن ڕووسییه‌وه داگیر کرابوو.ئێستا ئیاس کۆنسول بوو له شاری کوردی ساوجبولاغ [ سابڵا‌غ ] ، که له نزیکه‌ی 200 کیلۆمیتری خوارووی سه‌ڵماس هه‌ڵکه‌وتووه. گوزاریشتهکان له ساڵی 1912 به‌ملایه‌وه هه‌تا دێ زیاتر سه‌باره‌ت به دزه و ده‌ستدرێژی تاکوته‌رای چه‌کداری سه‌ر به ترکانن بۆ نێو خاکی ئێران، که عه‌شیره‌ته خۆجێیه کورده‌کانیان هان ده‌دا به دژی بوونی ڕووسان له وێنده‌رێ.له نێو ئه‌و گوزاریشتانه دا پهروهندهیهکم دۆزییه‌وه که بڕاوه‌ی ڕۆژنامه‌کانی هاوچه‌رخی تێدابوو ، که یه‌کیان باسی مردنی کۆنسوولی ڕووسییه ده‌کا له ساوجبولاغ [ سابڵا‌غ ] . له دیسامبری1914
دا ،چه‌کدارانی ترک – کورد ده‌ستیان به سه‌ر ئه‌ستانه‌که دا گرتبوو و ئیاس کووژرابوو.لایه‌نی هه‌ره ڕاتڵهکێنهری ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ی من ئه‌وه بوو
که ئه‌و به سه‌ربڕین کووژرابوو. به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و باسه ، ده‌ستبه‌جێ هه‌ستم کرد ئالێکساندر ئیاس که‌سێکه ئه‌من ده‌یناسم به‌و چیرۆکانه‌ی ڕا که کاتێک زۆر منداڵ بووم باوکم بۆی گێڕابوومه‌وه: له ڕاستیدا ئه‌و خاڵه گه‌وره‌ی من بوو ! من پێوه‌ندیم کرد له گه‌ڵ خزمه‌کانی ، واته پووره‌کانم ، و شتێکی دیکه‌شم بۆ ڕوون بووه‌وه، به‌ڵام ئهمجارشتێکی خۆش : ئیاس وێنه‌هه‌ڵگرێکی زۆر به‌شه‌وق بووه ونێگاتیڤی زۆربه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له ئێران کێشاونی دۆزراونه‌ته‌وه.له ماوه‌ی ساڵانی دواتردا ، له ئاڕشیڤهکانی کتێبخانه‌کانی له‌نده‌ن ، هێلسینکی و مۆسکۆ گشت ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌کرا له سه‌ر ئه‌و پیاوه به ده‌ستی بێنم، وێنه‌کانی و ڕووداوه‌کانی ڕۆژانی مانهوهیم له ئێران کۆ کرده‌وه. ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی کۆمکردوونه‌ته‌وه نێواخنی ئه‌م لاپه‌ڕانه‌ن که له خواره‌وه دا دێن
تێبینی : میوانانی به‌ڕێز له به‌ر رێزلێنان له کۆپی ڕایت ناکرێ وێنه‌کان بخه‌ینه پاڵ ئه‌م وه‌رگێڕانه. بۆ دیتنی هێندێک له وێنه‌کان ده‌کرێ سه‌ری ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بده‌ن.
http:www.iranheritage.org/alexanderiyas/gallery.htm
http://www.factum-arte.com/eng/conservacion/lyas/default_en.asp
http://context.themoscowtimes.com/stories/2006/08/11/101.html
http://www.soas.ac.uk/gallery/endgame/home.html
No comments:
Post a Comment