زۆر سڵاو بۆ ماڵه‌وه
له په‌راوێزی کتێبی " پشکۆیه‌ک له خۆڵه‌مێشدا، به‌شێکی گرنگ له ژیاننامه‌ی هۆمه‌ر شێخمووس"
حه‌سه‌نی قازی
له به‌شی دووه‌می ئه‌م کتێبه دا؛ دۆکومێنته‌کان، له لاپه‌ڕه‌ی 479 فۆتۆکۆپی فاکسێک بڵاو کراوه‌ته‌وه که به‌ڕێز هۆمه‌ری شێخمووس بۆ دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپووری ناردووه و هه‌رله سه‌ر ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه دوکتور حه‌سه‌نپوور و دوکتور شه‌هرزادی موجاب و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
به داخه‌وه نه له ده‌قی کتێبه‌که دا و نه له ژێر فاکسه‌که‌دا نێوه‌رۆکی ئه‌و نامه‌یه شی نه‌کراوه‌ته‌وه و هه‌ر نووسراوه:" گۆڕینه‌وه‌ی نامه له نێوان هۆمه‌ر شێخمووس و ئه‌میری حه‌سه‌نپوور و شه‌هرزاده‌ی هاوسه‌ری ئه‌میری حه‌سه‌نپوور". به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه خاڵێکی یه‌کجار زۆر گرینگی تێدایه که له بواری پێوه‌ندی شه‌خسی تێده‌په‌ڕێنی و لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، هه‌م له ڕوانگه‌ی زمانییه‌وه و هه‌م وه‌کوو تر یه‌کجار زۆر گرینگ و چاو ڕاکێشه بۆیه لێره‌دا باسی ده‌که‌ین.
کاک هۆمه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که له زانکۆی ستۆکهۆڵم لێکۆله‌ره‌وه بووه له سه‌ر کاغه‌زی ڕه‌سمی دیپارتمانه‌که‌یان له زانکۆ ئه‌م په‌یامه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ کاک ئه‌میری حه‌سه‌نپوور نووسیوه و به فاکس بۆی ناردووه.
" ستۆکهۆڵم 11ی 8ی 1994
برای خۆشه‌ویست کاک ئه‌میر
سڵاوی گه‌رمی برایانه و داوای خۆشیتان بۆ ده‌که‌م.ئه‌مڕۆ له ناو کاغه‌زه کۆنه‌کانی خۆم ده‌گه‌ڕام ته‌ماشام کرد که کۆپییه‌کی وه‌رگێڕانی نووسینه‌که‌ی "لێسکۆ" له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ده‌روێشه‌کان له کوردداغ به کورمانجی له کاتی خۆی پێم درابوو له لایه‌ن کۆمه‌ڵه ی ژنانی کورد له سوێد. زۆر خۆشحاڵ بووم وه،ئێستا کۆپێکتان بۆ ده‌نێرم.
زۆر سڵاو بۆ ماڵه‌وه و چاوی سه‌لاح ماچ ده‌که‌م
برات هۆمه‌ر ئیمزا
وابزانم نووسه‌ره‌که‌ی ناوی " ئه‌کره‌م ئه‌لتۆ" یه!
دیاره دوای به ده‌ست گه‌یشتنی ئه‌م په‌یامه، کاک ئه‌میر ئه‌م نامه‌یه‌ی پێشانی دوکتور شه‌هرزادی موجابی هاوسه‌ری داوه ئه‌ویش هه‌ر له سه‌ره‌وه‌ی کاغه‌زه‌که وڵامێکی ئه‌وتۆی بۆ کاک هۆمه‌ری شێخمووس نووسیوه‌ته‌وه.
برای خۆشه‌ویست کاک عومه‌ر
زۆر مه‌منوون له فکری من دا بووی.به‌ڵام با وه‌بیرت بێنمه‌وه ئه‌من وه‌کوو وه‌ی ناچم ( لێره کروکی خانووبه‌ره‌یه‌کی کێشاوه) و له سه‌ره‌وه نووسیویه "ماڵه‌وه" و لێی زیاد کردووه وه‌کوو وه‌ی ده‌چم (و لێره دا ده‌موچاوی ژنێکی کێشاوه‌ته‌وه) زۆر سڵاو له ئه‌گنێتا (هاوسه‌ری هۆمه‌ر) ده‌که‌م و ئه‌و نامه‌ی بۆ بخوێنه‌وه، سه‌لاحیش زۆر سڵاوتان لێ ده‌کا
شه‌هرزاد
دانیشتووی ماڵی 1680
کاک ئه‌میریش له ته‌نیشت په‌یامه‌که‌ی کاک هۆمه‌ر ئه‌و تێبینییه‌ی بۆ نووسیوه:
بۆ ئه‌وه‌ی زۆر زگت به خۆت نه‌سووتێ،با ئه‌منیش ئه‌وه‌ت پێ بڵێم که حیکایه‌تی شۆونیسمی پیاوانه‌ی خۆم بۆ شه‌هرزادی گێڕاوه‌ته‌وه! ئه‌گه‌ر له بیرت نیه، با بۆخۆشتی بگێڕمه‌وه.
ئه‌میر [ته‌له‌فون له ئووپسالاوه] کاک عومه‌ر ده‌مه‌وێ له گه‌ڵ ئه‌گنێتا سه‌باره‌ت به.... وتووێژ بکه‌م. عومه‌ر[ له زانستگای ستۆکهۆڵم] دیاره کاک ئه‌میر هه‌م ئه‌تۆ ئینسانێکی مۆدێڕنی هه‌م ئه‌من. بۆچی به خۆی ناڵێی؟
***
گه‌لێک مه‌منوون بۆ ناردنی ته‌رجومه‌ی کوردی نووسراوه‌که‌ی لێسکۆ. هێشتا بابه‌ته‌که‌ی سووریام نه‌نووسیوه. ئه‌و ڕۆژانه ده‌ینووسم و ده‌ینێرم. گه‌لێک مه‌منوون بۆ Update سه‌باره‌ت به یه‌کگرتنی حیزبه‌کانی سووریا و بۆ فۆتۆکۆپییه‌کانی دی.تکایه له‌وباره‌یه‌وه هه‌میشه ئاگادارم بکه.
ئه‌میر
---------------------
ئه‌و وردبینیه‌ی یای شه‌هرزادی موجاب و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی کاک هۆمه‌ر له‌و ڕووه‌وه جێگه‌ی ته‌قدیره . ئاشکرایه زاراوه‌ی " ماڵێ" یان " " ماڵه‌وه" له زمانی کوردی دا بۆ ئاماژه به هاوسه‌ر له لایه‌ن پیاوانه‌وه له‌م ڕۆژگاره دا نه‌رێنییه و به‌دووچاوکی داده‌ندرێ له ئاست ژنان. به‌ڵام له‌هێندێک زمانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واریش که له کۆمه‌ڵه‌که‌یاندا پێوه‌ندی ژن و پیاو له کورده‌واری یه‌کسانتره، وه‌کوو سوێد له زمانی سوێدی زاراوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ هه‌یه.ئه‌وانه‌ی له سوێد ده‌ژین له‌وانه‌یه زۆر جار گوێیان له ڕسته‌ی hälsa hem " سڵاوی ماڵه‌وه بگه‌ێنێ" بووبێ.ئه‌و بێژه‌یه هه‌م ژن و هه‌م پیاو به کاری ده‌هێنن به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن بیناسن،ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رده‌نگه‌که زۆر باش بناسن و دۆستایه‌تیان نزیک بێ له جیاتیان ده‌ڵێن سڵاو له دایکت/مێردت/ژنت و... بکه.له زمانی سوێدی دا مانایه‌کی دیکه‌ش له hälsa hem تێده‌خوێندرێته‌وه،له که‌سێک ڕاده‌بینی کارێکی له ده‌ست بێ و بیکا و یه‌کی دی ده‌ڵێ نا hälsa hem ه، واته له خۆڕا پشت به قسه‌ی مه‌به‌سته یان هیوات پێی نه‌بێ.که وابوو مانای ئه‌و زاراوه‌یه له زمانی سوێدی دا به مانای دووه‌م باری مه‌نفی هه‌یه، ده‌نا وه‌کوو دیکه مه‌نفی نییه به‌ڵام له شێوه‌زاره کوردییه‌کان دا وا نییه و که‌س له ژنانی نه‌بیستووه به یه‌کتری بڵێن " سڵاوی ماله‌وه بگه‌یێنه". ئه‌و دوو شکڵه‌ی به‌ڕێز موجاب کێشاوییه‌ته‌وه ڕاستی مانایی ئه‌و بێژه‌یه له زمانی کوردی دا ده‌رده‌خا.
3 comments:
له فه‌رانسه‌ییدا، له زمانی خۆماڵی یان -قسه کردنی رۆژانه- دا ده‌ڵێن : " passe moi un coucou à la maison! "یان، " dis un petit bonjour à la maison (de ma part)"هه‌ردووکیان به مانای ئه‌وه‌ن: سڵاوێکی من به ماڵێتان بگه‌یێنه. ئه‌و قسه‌یه ڕه‌نگه له ئه‌ده‌بیاتی نووسینیدا به کار نه‌یه. نازانم له ئه‌ده‌بییاتی کۆنی فه‌رانسه‌دا، به‌لام له ژیانی رۆژانه‌دا به کار دێ. ژن به ژن و به پیاوی ده‌ڵێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. ماڵێ به مانای ته‌نیا ژن نییه و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که ده‌گرێته‌وه و پێوست ناکا مرۆ نێوی هه‌مویان بێنێ ! ره‌نگه به هۆی که‌می کات و ژیانی خێرای ئه‌ورۆوه ئه‌و قسه‌یه بگوترێ و تا ئه‌و جێگایه‌ی من بزانم فێمینیسته‌کانیش ڕه‌خنه‌یه‌کیان لێ نه‌گرتووه!
شێلری بایه‌زیدی
له فه‌رانسه‌ییدا، له زمانی خۆماڵی یان -قسه کردنی رۆژانه- دا ده‌ڵێن : " passe moi un coucou à la maison! "یان، " dis un petit bonjour à la maison (de ma part)"هه‌ردووکیان به مانای ئه‌وه‌ن: سڵاوێکی من به ماڵێتان بگه‌یێنه. ئه‌و قسه‌یه ڕه‌نگه له ئه‌ده‌بیاتی نووسینیدا به کار نه‌یه. نازانم له ئه‌ده‌بییاتی کۆنی فه‌رانسه‌دا، به‌لام له ژیانی رۆژانه‌دا به کار دێ. ژن به ژن و به پیاوی ده‌ڵێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. ماڵێ به مانای ته‌نیا ژن نییه و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که ده‌گرێته‌وه و پێوست ناکا مرۆ نێوی هه‌مویان بێنێ ! ره‌نگه به هۆی که‌می کات و ژیانی خێرای ئه‌ورۆوه ئه‌و قسه‌یه بگوترێ و تا ئه‌و جێگایه‌ی من بزانم فێمینیسته‌کانیش ڕه‌خنه‌یه‌کیان لێ نه‌گرتووه!
شێلری بایه‌زیدی
Karim Arabi 01 September at 13:05 Report
Kak Hassan Ba rez,
I am writing this note in English due to lack of time. Please accept my most sincere apologies.
When you say "Dis bonjour a la maison" in French you really refer to the entire household and not only the wife. On the contrary, in Kurdish it really refers to the wife only. We also say "Maal o mndaal" that shows "Maal" does not include "Mndaal".
In French it is used to simplify the chat and use one word rather than naming every single family members. In Kurdish, this was/is seen as a sign of respect as it was/is believed not to be appropriate to name someone's wife name due to Kurds disposition to the Islamic culture. The term in Kurdish that is used to refer to the entire family and is also frequently used in salutations is "Bna Maala" which is probably borrowed from the Arabic term "Ahl al'beit". I can see that this is starting to change with the new generation using "Maal" to include the entire family in their salutations.
Sopas,
Karim
ئه‌م تێبینییه له ڕێگای فه‌یس بووکه‌وه هاتووه
Post a Comment