هه‌ژاری موکریانی ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و له کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌م حیزبه‌دا یه‌ک له نوێنه‌رانی بۆکان بووه
حه‌سه‌نی قازی
له‌و دواییانه دا برای به‌ڕێز کاوه‌ی ئه‌مین چاوپێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ مامۆستا شێخ عێزه‌دینی حوسێنی کردووه که له ڕۆژی 28-7-2010 له ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ڕووداو دا بڵاو بووه‌ته‌وه.له وڵامی پرسیارێکی کاوه‌ی ئه‌مێن دا که ده‌پرسێ: ئەی كەس ناڕەزایی نیشان نەدا لە هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی (ژێ كاف)؟ مامۆستا شێخ عیزدەین وڵام ده‌داته‌وه " بەڵێ هەبوو، هەندێكیان هەر نەبوونە ئەندامی حیزبی دیموكرات، یەكێك لەوانە مامۆستا هەژارە كە نەبووە ئەندامی حیزبی دیموكرات و دەیگوت دوای كۆمەڵەی (ژێ كاف) دڵم بڕوایی [به‌رایی] نادات بچمە نێو هیچ حیزبێكەوە.."
ئه‌گه‌رچی مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامه‌تی هه‌ژار له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا پێشتر له سه‌ری نووسراوه و ساخ کراوه‌ته‌وه بۆ وێنه بڕاونه:"سوله‌یمانی چیره. ئایا شاعیری میللی کوردستان حیزبی نه‌بووه؟، ماڵپه‌ڕی گزینگ 21-2-2005 " و هه‌ر وه‌ها ئه‌و لێ‌زیاد کردنه‌ی که من بۆ گزینگم نارد، به‌ڵام وا دیاره مامۆستا شێخ عێزه‌دین ئه‌و نووسینه‌ی چاو پێنه‌که‌وتووه و به پاڵپشتی قسه‌ی مامۆستا هه‌ژار له "چێشتی مجێو‌ر" دا ئاوای وڵامی ئه‌مین داوه‌ته‌وه.
حزبی دیموکراتی کوردوستان
له دووای ئه‌وه له هه‌وه‌ڵی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر (ئابان) ی 1324 حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له مه‌هاباد داندرا و به‌یان نامه‌ی خۆی
بڵاو کرده‌وه له ڕۆژی 2-8-1324 دا هه‌وه‌ڵ کۆنگره‌ی خۆی که تێکه‌ڵ بوو له سه‌ران و نوێنه‌رانی کوردان به ته‌رتیبی ژێروو:
1-ماکۆ و ئاڕارات: ئاغای عه‌مه‌رخانی جه‌لالی، ئاغای شێخ حه‌سه‌ن، یاغای شێخ که‌ی، ئاغای حه‌سه‌ن دهلابی، ئاغای عه‌بدوڵا ئاغای ملان،ئاغای فه‌خری
2- سۆما،برادۆست، ده‌شت،مه‌رگه‌وه‌ڕ: ئاغای عه‌مه‌رخانی شه‌ریفی،ئاغای تاهیرخانی سمکۆ، ئاغای عه‌بباس خانی فه‌نه‌ک، ئاغای قۆیتاس ئاغای مه‌مه‌دی، ئاغای حاجی وه‌تمان،ئاغای شێرۆ، ئاغای عه‌بدی، یاخای حه‌سه‌ن تیلۆ، ئاغای ته‌مه‌ر خان، ئاغای مراد، ئاغای نوورکۆ، یاغای زوبه‌ید، ئاغای عه‌زۆ، ئاغای حه‌سه‌نێ هه‌ناره،جه‌نابی ئاغای حاجی سه‌ید عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی
3- شنۆ: ئاغای مووسا خانی زه‌رزا،ئاغای قه‌ره‌نی ئاغای زه‌رزا، ئاغای میرزا سه‌عید، ئاغای قازی محه‌مه‌د، ئاغای کاک هه‌مزه
4- سندووس: ئاغای ئه‌حمه‌دی کا خدر، ئاغای قاسم ئاغای پیرۆتی،ئاغای محه‌مه‌ده‌مین ئاغای پیرۆتی
5- لاهیجان: ئاغای عه‌بدوڵا ئاغای قادری،ئاغای کاک مامه‌ندی قادری، ئاغای ژاژ حوسێنی محه‌مه‌دی،ئاغای پیرۆت ئاغای ئه‌میر عه‌شایری، ئاغای محه‌مه‌ده‌مین ئاغای پیرۆتی!! [ئه‌مین عه‌شایری].
6- پیران: ئاغای محه‌مه‌دئه‌مین ئاغا، ئاغای قه‌ره‌نی ئاغا
7- میاندواو: ئاغای محه‌مه‌دحوسێنی خانی سه‌یفی قازی
8- بۆکان: ئاغای عه‌بدولڕه‌حمانی شه‌ڕه‌فکه‌ندی، ئاغای ڕه‌شیدی عه‌لیزاده
9- مه‌نگوڕ: ئاغای ئیبڕاهیم ئاغای ئه‌دهه‌م، ئاغای مام حه‌سه‌ن،ئاغای کاک سوله‌یمان، ئاغای کاک هه‌مزه، ئاغای مینا ئاغا
وباقی برایانی کورد ته‌شکیل دا و له لایه‌ن سه‌ران و ڕه‌وشه‌نفکرانی حیزبه‌وه نوتقی زۆر چاک داییر به دێمۆکڕاتی و یێکه‌تی ئیراد کرا. له‌م کۆنگره دا هه‌موو لکه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردوستان ته‌سویب کرا و نوێنه‌ری تایبه‌تییان بۆ داندرا. هه‌ریێک له جێی خۆیان دامه‌زران و ده‌ستیان به کار کرد و هه‌ژار هۆنه‌ری جووانی کوردوستان ئه‌م شێعرانه‌ی خواره‌وه‌ی که باسی دێمۆکراسی ده‌کا خوێنده‌وه.
دێمۆکڕاتمان ده‌وێ
حه‌وت ساڵی ئاگری شه‌ڕی دونیایه داییسا
دیزه‌ی شه‌ڕی تیا ده‌کوڵی گۆشتی پیر و جوان
میلیۆنها جه‌وان ته‌ڕ و تازه نه‌ونه‌مام
میلیۆنها به عیلم و هونه‌ر نابیغه‌ی زه‌مان
ئێسکیان کرا به خوارده‌مه‌نی کرم و موور و مار
سه‌ریان کرا به گۆ له مه‌یدان فڕێ دران
سه‌د هه‌زار شار و دێهات تێکدران به بۆم
پیستر له وه‌زعی مه‌مله‌که‌تی کوردی بارزان
بۆچی هه‌ڵاییسا؟ له به‌ر ئاسایشی به‌شه‌ر
ڕیشه‌ی فه‌ساد و زوڵمێ ببهتڵێ له ڕووی جه‌هان
میلله‌ت پچووک و گه‌وره حه‌قی خۆی وه‌ده‌س که‌وێ
مه‌ئموور و شا له خۆی بێ چ جایی خه‌ت و زمان
کوردیش ئه‌خۆ به‌شه‌ر بوو که‌چی هه‌ر ده‌یانکوژن
ورده و ئه‌سیره دێ له عێراق و له کوردسان
وا دیاره هی ئه‌وانه له به‌ر نه‌فعی شه‌خسییه!!
کێ ڕاسته قه‌ولی سابیته بێجگه له ڕووسه‌کان؟
ئه‌و له‌شکری که فه‌تح و زه‌فه‌ر یاوه‌ری وییه
به‌یداغی سووری، داس و ستاره و چه‌کوچ نیشان
ئه‌و له‌شکره‌ی به ئه‌مری ستالینی پێشه‌وا
به‌یداغی فه‌تح و مه‌ردی له سه‌ر بێرله‌نێ چه‌قان
ئه‌و له‌شکره‌ی که مستی گرێ کردووه و ده‌ڵێ
زاڵم له کوێ یه؟ تێکی شکێنم ده‌م و ددان
وا ئه‌و به‌زه‌یی به حاڵی مه دا هاتووه که بۆ
کورد بێ که‌سن له گیتی و بێ جێن و بێ نه‌وان
بۆچی ده‌بێ له ڕیزی به‌شه‌ر کوردی چاره ڕه‌ش
نانی نه‌بێ، زمانی نه‌بێ، تام نه‌کا ژیان
پێویسته قه‌ومی کوردی وه‌کوو ساییری به‌شه‌ر
به‌هره‌ی ببێ له حه‌قی ژیان بێته نێو ئه‌مان
ئێمه‌ش ئه‌وا له سایه‌ی ئه‌و لوتفی قیمه‌تی
ده‌سمان له ده‌ستی یێک ده‌گرین زۆر به ڕووح و گیان
حیزبێکی سازده‌که‌ین و دێمۆکڕاتمان ده‌وێ
فارس چلۆنه کورد ده‌یه‌وێ بێ وه‌کوو ئه‌وان
مه‌ئموور له خۆم بێ هه‌رچی کووتی چاکه تێی ده‌گه‌م
خوێندن زمانی خۆم بێ، گه‌ڵێک زووی ده‌که‌م ڕه‌وان
گه‌ر حاسڵم له خۆمی خه‌رج که‌م ، چ زوو ده‌بێ
دانێم مه‌ته‌ب له شاری و مه‌کته‌ب له دێیه‌کان
ئه‌و قه‌ومه پاکی فێری سه‌واد و علیم ده‌بێ
بێگانه چیدی پێم نه‌ڵێ کورد وه‌حشییه و نه‌زان
ئه‌ی گه‌وره‌کانی کوردی مباره‌ک بێ کۆمهڵوو
تهوفیقوو بێ له لایه‌نی خه‌للاقی بێ مه‌کان
یا ڕه‌ب بژی به فه‌تح و زه‌فه‌ر له‌شکری قزڵ
هه‌ر چه‌رخ و خول به مه‌یلی ستالین بدا زه‌مان
و هه‌ر وا جه‌له‌ساتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستان ئیدامه‌ی په‌یدا کرد .
له یه‌كێ له جه‌له‌سه‌کان دیسان هه‌ژار ئه‌م شێعرانه‌ی خوێنده‌وه:
ئاوات و تێبینی ع.هه‌ژار
ئاخ چه‌نده خۆشه له ڕێی نیشتمان
وهسواڵێ که‌وی وه‌ک عێلی بارزان
چه‌ند خۆشه له ڕێی نامووس و شه‌ره‌ف
ناز و نێعمهتت بڕوا به ته‌له‌ف
ئاخ چه‌نده خۆشه له سه‌ر ئازادی
تووشی خه‌م ببی له ده‌س ده‌ی شادی
ئاخ چه‌نده خۆشه له ڕێی وه‌ته‌ن دا
برات ببینی پێ له په‌یوه‌ند دا
ئاخ چه‌نده خۆشه له ڕیی ویجداندا
خوێنت بڕێژن له ڕووی مه‌یدان دا
ئه‌مما به‌و شه‌رته له دووای ڕۆژی ڕه‌ش
شاهیدی مه‌قسوود بگری له باوه‌ش
دوژمنت تۆڵه‌ی لێ بکرێته‌وه
ئه‌و داری لێی دای لێی بدرێته‌وه
له جێ دهریانکهی به ماڵ و منداڵ
له خاکی غوربه‌ت ده‌س بکه‌ن به سواڵ
ناز و نێعمه‌تیان ده‌ربێنی له ده‌س
نه‌هێڵی بۆ ئاخ هه‌ڵکێشن نه‌فه‌س
خه‌میان بده‌یتێ له وه‌ختی جه‌م دا
شه‌و بنوون له ژێر لێفه‌ی ئه‌له‌م دا
لاقیان بماسێ به پێوه‌ندی تۆ
به‌سه‌ر وانیش بێ چۆنوو چه‌ندی تۆ
خوێنیان بڕێژن له سه‌ر هه‌رد و بۆ
دایکیان قوڕبه‌سه‌ر ده‌سکه‌ن وه ڕۆڕۆ
ئاری ئینتیقام له سه‌ر ڕووی دنێ
نێعمه‌ت و خۆشی هیچی ناگه‌نێ
هه‌ر پیاوێ حیسی تۆڵه‌ی له دوژمن
له دڵ دا نه‌بێ که‌متره له ژن
کورده گیان بیرێ بکه‌وه له خۆت
پێی ناوێ ئه‌من شه‌رحی بده‌م بۆت
به‌سه با به‌س بێ دیلی و ژێرده‌ستی
به‌سه بێ به‌ش بوون له ژین و هه‌ستی
حه‌یفه بۆ کوردی نه‌جیب و ئه‌سیل
له ده‌س بێگانان وا ئه‌سیر و دیل
گیانه تا دوژمن سه‌ری ئیشغاڵه
نهردهکهت باشه و دوو شه‌شت خاڵه
باوی بێته‌وه وه‌ک تۆوی هه‌رزن
بڵاومان ده‌کا له سووچ و قوژبن
وه‌ک ڕۆژانی زوو ژن و منداڵت
له گه‌ڵ ئه‌سیری ده‌گرین بۆ حاڵت
کورده نامووسی بێنه‌وه بیرت
هه‌سته بۆ تۆڵه‌ت به خامه و شیرت
یان ڕزگار ده‌که‌ی خۆت و وه‌ته‌نت
یاخۆ له نامووس ده‌بڕی کهفهنت
مردن به شه‌ره‌ف خۆشتر ژیانه
حیز و سڵامه‌ت نیازی ژنانه
مه‌رد بن ماندوو بن له ڕێی ئازادی
بابی ته‌کێنین تۆزی هه‌ژاری
و برای به‌ڕێز و خۆشه‌ویست خاڵه‌مین له جه‌له‌سه‌ی
24.8.24 ئه‌م شێعرانه‌ی ژێرووی خوێنده‌وه:
ڕه‌بی پیرۆزبێ لێتان حیزب له نوێ
چنا تۆویه‌کی و به‌و زووانه ده‌ڕوێ
هه‌ناری شین و ساوای باغی ساوا‌و
بگا سوور سوور و شیرین بێت و بگوێ
به گوێی دا وا سریواندم فریشته
گوڵی هیوای کوردوستان ده‌پشکوێ
شه‌فای ده‌ردی دڵه حیزبی دێمۆکڕات
ده‌وایه بۆ برینی جه‌رگی توێ توێ
بڵێ به‌و ده‌سته دیکتاتۆری زگ زل
زگی ده‌دڕم له جێی خۆی هه‌ر ببزوێ
بهمن پێویسته گهرداش و برایه‌ک
له ئازه‌ربایجانی و کوردی بدوێ
نه وه‌ک ماڵ خۆشه‌ویستی خینگه ئه‌ستوور
وه‌کوو ماڵات هه‌ر بخوات و بنوێ
برا بن، پیاوی چا بن، دوژنی خۆ‌و
به هه‌موان ڕێی که‌ون تا ئهسپوو ده‌سوێ
پته‌و بێ با قسه‌و وه‌ک تۆپی گولله
نه‌وه‌ک تۆپی ڕێزین بقوپێت و بپوێ
ئیتر بۆچ وا له کاری خۆت شلی و شه‌ل
بزانه ڕۆژگارت گه‌ییه سه‌ر سوێ
هه‌تا هه‌ڵکه‌وتوه بۆت ئه‌و هه‌لی خۆش
ده‌لینگی لێ بده و قامک مه‌نێ گوێ
له بۆ قازانجی کوردان نای پسێنم
ئه‌گه‌ر سه‌دساڵی ده‌ستی به‌ستم بهموێ
ئه‌گه‌ر خوێندبێتته‌وه باوه‌ڕ ده‌که‌ی پێم
قه‌سیده‌ی بانه‌مه‌ڕ یا خدره گڕوێ
که ده‌ستی برا له هه‌ر کارێکی ببڕێ
بزانه لاقی خۆت ده‌بڕی به ته‌شوێ
دۆعایێکی ده‌که‌م ئامین بڵێن لێک
سبه‌ینێ ڕوو به قیبله نوێژوو نهچوێ
ڕه‌بی هه‌رکه‌س له کوردان ماڵی تێکدا
شه‌ویلکه‌ی ڕه‌ق بێ، چاوی زه‌ق بێ، نهجوێ
تکای خاڵم له هێمن هه‌ر ئه‌وه‌نده
نه‌پێوێ نیوه شێعرانم به دهزوێ
No comments:
Post a Comment