ترس و خۆفی کاربه‌ده‌ستان و ڕووناکبیرانی لایه‌نگری ئێتنێسیته‌ی فارسی له زمانی ترکی
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه کورته‌ی بۆچوون و ڕوانگه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ده‌سته‌ڵاتداری ئێرانه له وه‌تا په‌یدا بوونی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه و ڕه‌سمییه‌ت پێدانی زمانی فارسی له زه‌مانی ڕه‌زاشای په‌هله‌وییه‌وه تائێستا.
به‌ڕێز مێهرانی باهارلی که لێکۆله‌ره‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی ئێرانه و له بواری زمانی، کولتوری، و مێژوویی له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی دا " سوزوموز" (قسه‌که‌ن) به ترکی ئازه‌ربایجانی و فارسی گه‌لێک بابه‌تی بڵاو کردووه‌ته‌وه، له‌م ووتاره دا بۆچوونی دژی زمانی نا فارسی کاربه‌ده‌ستان، مامۆستایان و "ڕووناکبیران"ی له ئێران گه‌ڵاڵه کردووه، به تایبه‌تی هه‌ڵوێستیان له دژی زمانی ترکی ئازه‌ربایجانی. دیاره هه‌ر دیتنی ئاواش له ئاست زمانی کوردی و زمانه نافارسییه‌کانی دیکه له گۆڕێ دایه.
ترس و خۆفی کاربه‌ده‌ستان و ڕووناکبیرانی لایه‌نگری ئێتنێسیته‌ی فارسی له زمانی ترکی
نووسینی: مێهرانی باهارلی
ماڵپه‌ڕی: سوزوموز
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
دوێنێ
1- ده‌بێ تاکوته‌رای خێرخوازی ئێرانی فیداکاری بکه‌ن و بۆ له نێو بردنی زمانی ترکی و بره‌و پێدانی زمانی فارسی له‌ئازه‌ربایجان تێ‌بکۆشن. به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی مەعاریف ده‌بێ ژماره‌یه‌کی زۆر مامۆستای فارس‌زمان بنێرێته ئه‌و ناوچانه، له‌وێ کتێب و که‌ره‌سته و ڕۆژنامه و بڵاڤۆکی خۆڕایی و هه‌رزان بڵاو بکاته‌وه و لاوانی ئازه‌ربایجانی خۆشیان ده‌بێ گیانفیدایی بکه‌ن، به‌رعۆده بن تا ئه‌وجێیه‌ی ده‌توانن به زمانی ترکی قسه نه‌که‌ن،به ڕێگای پرۆپاگاندهوه ئاکامی دڵتاوێنی به ترکی قسه کردن له مێشکی هه‌موو ئێرانییه‌ک دا بگونجێنن.
( ته‌قی ئهڕانی - مه‌قاله‌ی ئازه‌ربایجان یان پرسی مان و نه‌مان بۆ ئێرانێ )
1.5- ئه‌وه ئاواتی ئێرانییه‌کانه. ئاواتی هه‌موومانه. ئێمه خودا یار بێ ئه‌وه جێ به‌جێ ده‌که‌ین و هه‌موو زمانه‌کان جگه له فارسی نه‌بێ له‌نێو ده‌به‌ین. ئه‌من که لێره ڕاوه‌ستام زمانی زگماکی من ترکی بووه به‌ڵام هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن که چ حه‌ولێک ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زمانه له ئێرانێ نه‌مێنێ. ترکی نه‌مێنێ،عه‌ڕه‌بی نه‌مێنێ، ئاسۆری نه‌مێنێ، هه‌رمه‌نی نه‌مێنێ، کوردی نه‌مێنێ.
هه‌رمه‌نییه‌کان ئه‌گه‌ر له ئێمه‌نه ده‌بێ به زمانی ئێمه [فارسی] بخوێنن و قسه‌ی پێ بکه‌ن،
(گۆواری په‌رچه‌م ساڵی 1321-1322. چاپکردنه‌وه‌ی له ساڵی 1384/2004 له لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی خاوه‌ران – لاپه‌ڕه‌ی 81) [ مه‌به‌ست ئه‌حمه‌دی که‌سڕه‌وی یه ح.ق.]
2- ده‌وڵه‌ت به‌ر له‌هه‌مووشت سه‌باره‌ت به بابه‌تێک زۆر ووریا بێ و به تووندی بجووڵێته‌وه.... به تایبه‌تی مه‌ئمووره‌کانی نابێ بهێڵن "- که هیچ رۆژنامه و کتێب و گۆوارێک که به‌و زمانانه (ترکی) له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه... بهێندرێن بۆ نێو وڵات و له نێو خه‌ڵک به تایبه‌تی منداڵە مەدرەسەییەکاندا بڵاو بکرێنه‌وه.
( عه‌بباسی ئاشتیانی. گۆواری یادگار،ساڵی دووه‌م، ژماره‌ی 3 و 6 ساڵی 1324)
3- ته‌نیا فایده‌یه‌ک که بۆ ده‌رس دادان به زمانی ترکی له مه‌دره‌سه سه‌ره‌تاییه‌کان و بره‌وپێدانی ڕه‌سمیی ئه‌و زمانه له ئیداره‌کاندا ده‌کرێ به زه‌ین دابێ هاسان بوونیه‌تی بۆ منداڵان و بۆ خه‌ڵک.... زمانی ترکی له تۆوه گرینگه‌کانی میلییه‌ت،به‌ڵکوو گرینگترینیشیانه.... ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان توانییان به هاسانی ڕۆژنامه ترکییهکان بخوێننه‌وه و به ترکی شت بنووسن و شێعر بڵێن ئیتر چ پێداویستییه‌کیان به زمانی فارسی ده‌بێ؟.... نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه دژی فێر کردنی پێنج ده‌قیقه‌ش به زمانی ترکیم هه‌م له خوێندنگه‌کان و هه‌م له زانکۆ له ئازه‌ربایجان،.... ده‌مه‌وێ فێربوونی زمانی فارسی بکه‌نه تۆبزی و خۆڕایی و گشتی و ئامرازی جێبه‌جێکردنی ئه‌و کاره ئاماده بکه‌ن.... ئه‌من هیچ گومانم نییه که به بێ هیچ زه‌حمه‌ت و سه‌رئێشه‌یه‌ک بۆ هیچکه‌س و دژایه‌تی ده‌ربڕین له هیچ لایه‌که‌وه به مه‌به‌ستی خۆمان ده‌گه‌ین،ئازه‌ربایجانییه‌کان بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستیان پێ کردبێ دوای په‌نجا ساڵ به زمانی فارسی .... قسه ده‌که‌ن.... ئه‌و کاره ببڕببڕ ده‌بێ به ده‌ست ئازه‌ربایجانییه‌کان خۆیان بکرێ.... شته‌که له دوولا به‌ده‌ر نییه، یان ئازه‌ربایجانی ئێرانییه، یان نییه. ئه‌گه‌ر ئێرانییه ناتوانێ ترک بێ.... ئازه‌ربایجانییه‌کان ده‌بێ خۆیان پێشه‌نگی بکه‌ن و بره‌و به زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بده‌ن تا که‌م که‌م ترکی که [زمانێکی] بێگانه‌یه بڕوا."
(دوکتور مه‌حموودی ئه‌فشار " یه‌کایه‌تی ئێرانییه‌کان و زمانی فارسی " گۆواری ئایه‌نده، ساڵی 1377، تاران )
4- پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه ناکا که .... دراوهسێیهتی ته‌واوی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای ئێمه که زۆر له دانیشتوانی ترک زمانن له گه‌ڵ ترکییه،قه‌وقاز و ترکستان، جێی نیگه‌رانی و ته‌نانه‌ت به مەترسیشه...بۆ یه‌ک ڕه‌سه‌ن کردنی ئێران،
کاری هه‌ره باش بڵاو کردنه‌وه‌ی مه‌عاریفی فارسی و ئێرانه. ئه‌وه‌ش نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌ست پێ بکرێ ده‌یانه‌وێ بیانفارسێنن.... که‌مایه‌تییه‌کانی ئێمه مایه‌ی ئه‌ده‌بی و مهعاریفییان نییه.
(محه‌مه‌دی فرووغی، یه‌غما،ژماره‌ی 7، مانگی ڕه‌زبه‌ری 1329[ی هه‌تاوی]، ساڵی 2)
5- "هه‌رکه‌س به ترکی قسه ده‌کا وه‌ک گوێدرێژ هه‌وساری که‌ن و له ئاخوڕ دا بیبه‌ستنه‌وه."
(موحسینی سه‌رۆکی فه‌رهه‌نگی ئه‌ستانی ئازه‌ربایجان زه‌مانی ڕه‌زا شا )
6- بڵاو بوونه‌وه‌ی مه‌عاریف و زمانی پارسی جگه له لایه‌نی باشی دیکه له سیاسهستیش دا کارتێکه‌رییه‌کی یه‌کجار گرینگی هه‌یه. کاتی.... ئه‌وه هاتووه به کردنی زمانی ترکی به پارسی و په‌ره‌پێدانی مه‌عاریف ئیدی ده‌رفه‌ت
نه‌ده‌ین... شێوه‌ی دێرین درێژه پێ بده‌ن... پێویسته به بوودجه‌ی ته‌واو چه‌ند چاوه خوێندنگه‌ی خۆڕایی... دروست بکرێن و جارێ پازده نه‌فه‌ر مامۆستای ئێرانپه‌رستی،که له چه‌ندوچۆنی سیاسه‌ت تێبگه‌ن و زمانی ترکی نه‌زانن له
نێوه‌نده‌وه بۆ ئه‌و خوێندنگه‌یانه‌ی سه‌ره‌وه دیاری بکرێن. ویه‌کێک له بابه‌ته گرینگه‌کانی پڕۆگرامی ئه‌و خوێندنگه‌یانه بریتی له‌وه بێ که هیچ ده‌رسێک به زمانی ترکی نه‌گوترێته‌وه.
(ڕاپۆرتی ئیداره‌ی مه‌عاریفی ئێستراباد(گورگان) بۆ وه‌زاره‌تی نێوخۆ له بانه‌مه‌ڕی 1305 [ی هه‌تاوی] )
7- خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان هه‌ر تهعهسوبێکیشیان که هه‌بێ ده‌بێ ئه‌و تەعهسوبه به قازانجی زمانی فارسی و بۆ ڕاگرتن و پاراستنی وه‌کار خه‌ن. زمانی محه‌لی ئێستا به پۆشاکێکی خوازراوه دابنێن که ده‌بێ به‌ره به‌ره بدرێته‌وه بە خاوه‌نه‌که‌ی.
(ناتق، گۆواری یه‌غما، تاران مانگی ڕه‌زبه‌ری 1344،لاپه‌ڕه‌ی 14)
8- [ شێعرێکی درێژی عارفی قه‌زوێنی. وه‌رنه‌گێڕدراوه ح.ق.]
9- بێ گومان زمانی داسه‌پێندراوی ترکی له ئازه‌ربایگان پێشینه‌ی له 400 ساڵ زیاتر نییه.... و خه‌ڵکی ئه‌وێ ده‌بێ تێ‌بکۆشن ئه‌و زمانه خوازراوه‌یه له خۆیان دوور خه‌نه‌وه و جگه له زمانی فارسی و ئێران [به هیچ زمانێکی دیکه]
قسه نه‌که‌ن.
( یه‌حیا زه‌کا. نه‌شر و کتێبی فه‌رزان ژماره 14، زستانی 84)
10- [ پارچه شێعرێکی ڕه‌عدی ئازه‌ره‌خشی.وه‌رنه‌گێڕدراوه ح.ق.]
11- بۆ فارساندنی (کردنه فارسی ) خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان ده‌بێ منداڵانی که‌م ته‌مه‌نی ترک له دایک و بنه‌ماڵه‌کانیان دوور بخرێنه‌وه و بسپێردرێنه ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی فارس له شارستانه فارسی زمانه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی دوای گه‌وره بوون به فارسی قسه بکه‌ن.... ده‌بێ هه‌موو مه‌ئمووری ترک له ئه‌ستانه ترک زمانه‌کانه‌وه بنێردرێنه ناوچه فارسییه‌کان و له جیاتییان مه‌ئموورانی فارس‌زمان بهێنن بۆ ئازه‌ربایجان
(دوکتور جه‌وادی شیخه‌لئیسلامی مامۆستای زانسته سیاسییه‌کانی زانکۆی تاران)
12- خوێندنی به‌خۆڕایی و به تۆبزی فارسی له‌نێو هه‌موو خه‌ڵکی ئێران – له دڵی شاره‌کان و له هه‌ناوی لادێکان دا- په‌ره پێبدرێ و له جه‌نجاڵی خه‌ڵک هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر ویان ئه‌و بێگانه په‌رستانه‌ی که به پێداگرتن له سه‌ر خوێندن به زمانه قه‌ومییه‌کان و یان ڕاهێزاندنی له‌هجه بوومییه‌کان، ته‌شوێ له ڕیشه‌ی ئه‌م زمانه هاوبه‌شه و کولتووری هه‌موو ئه‌قوامه ئێرانییه‌کان ده‌ده‌ن، سڵ نه‌کرێته‌وه و بێ ئه‌وه‌ی پێش به فێر بوونی ئه‌و زمان و له‌هجانه له چوارچێوه‌ی
جوگرافیایی قسه‌پێکه‌رانیان دا بگیرێ، ته‌نانه‌ت ڕۆژێکیش له تێکۆشان له پێناو بره‌وپێدان و گه‌شه پێدانی زمانی فارسی ده‌ست ڕانه‌گیرێ
( نادری نادرپوور ڕووه‌و کاربه‌ده‌ستانی ئێران)
13- ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین شێوه‌یه‌ک ببیننه‌وه که وورده وورده و به نه‌رمی زمانی فارسی ببێ به زمانی دایکی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له قه‌ڵه‌مڕۆی جوگرافیایی ئێران دا دێنه دنیاوه و ده‌ژین،[ئه‌و ده‌می] ههنگاوێکی گرینگمان له پێناو یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه
( محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی)
13.5- ئێمه ترکه‌کانی ئازه‌ربایجانی و خه‌ڵکی نافارست زمانی دیکه،ده‌بێ زمانی فارسی [ وه‌کوو زمانی هاوبه‌ش] فێر ببن.
( سه‌ید حه‌سه‌نی ته‌قی زاده، وه‌رگیراو له ووتاری سه‌ید حه‌سه‌نی ته‌قی زاده نووسینی دوکتور زییائی سهدرۆلئهشڕافی)
14- زمانی فارسی له هه‌زار ساڵی ڕابردوو دا،له به‌ر ده‌وری مێژوویی خۆی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئێرانییه‌ت و ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له دوای هێرشی عه‌ڕه‌به‌کان بۆ سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها له ساز کردنی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی کولتووری ئێرانی که به‌رهه‌می کڕوکاش و هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌قوام و تایفه‌کانی ئێرانی یه،زمانی هاوبه‌شی هه‌موو ئێرانییه‌کانه
(بابه‌کی ئه‌میر خوسره‌وی)
------ ------ -------------- ---------------------
ئه‌مڕۆ
1-زمان و خه‌تی ڕه‌سمی و هاوبه‌شی خه‌ڵکی ئێران فارسییه. به‌ڵگه‌کان و نامه‌گۆڕینه‌وه و ده‌قی ڕه‌سمی و کتێبی خوێندن ده‌بێ هه‌موویان به‌م زمان و خه‌ته بن
( قانوونی بنچینه‌یی کۆماری ئیسلامی ئه‌سڵی 15)
2- زمان و خه‌تی فارسی ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی یه‌کێتی و هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی یه و ڕاهێزاندنیان له بنه‌ماکانی سه‌ره‌کی سیاسه‌ته گشتییه‌کانی نیزامه
له په‌سندکراوه‌کانی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام به نێوی " سیاسه‌ته گشتییه‌کانی نیزام له به‌شی ئه‌قوام و مه‌زه‌به‌کان دا "
(په‌سندکراوی 2 / 11 / 1378 و " سیاسه‌ته گشتییه‌کانی نیزام سه‌باره‌ت به یه‌کێتی و هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی" په‌سندکراوی 15/11/ 1384
3- ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه خه‌ت و زمانی فارسییه... زمانی فارسی ڕه‌مزی ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه... له ڕاستیدا هه‌موو شتێکی ئێمه‌یه.... ڕێگه‌ی ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به کتێبی ئه‌ده‌بییات و ئه‌خلاقی زانستی ته‌نێ فێربوونی زمانی فارسییه.زمانی فارسی نێعمه‌تی ئیلاهی... زمانی شۆڕش و دین و ئیسلامی شۆڕشگێڕانه و به‌دڵ و خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وانه... پارێزگاری له زمانی فارسی له ئێران و سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌بێ به ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی دابندرێ... له هه‌ر جێگایه‌کی دنیایه که هه‌ن ده‌بێ سه‌باره‌ت به بره‌و پێدانی زمانی فارسی تێ‌بکۆشن.
(سه‌ید عه‌لی حوسێنی خامه‌نه‌یی. له دیدار له گه‌ڵ سه‌رۆکانی زانکۆکان ، دامه‌زراوه‌کانی خوێندنی به‌رز و نێوه‌نده‌کانی لێکۆڵینه‌وه 23 /5/1385)
4- باشتر وایه له ئێران زمانی ئازه‌ربایجانییه‌کان به زمانی مه‌عنه‌وی ئه‌وان دابندرێ نه وه‌ک زمانی ڕه‌سمی و دایکی ئه‌وان. به خراپ که‌لک وه‌رگرتن له مه‌سه‌له‌ی قه‌ومییه‌ته‌کان له ڕووی ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ وولات جێگای
ده‌ربردن و ته‌حه‌مول نییه و شووڕای به‌رزی ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌یی ڕێگا نادا که که‌سانێک بیانه‌وێ یاری به‌و مه‌سه‌لانه بکه‌ن.
( شووڕای به‌رزی ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌یی ئێران )
5- ئێمه ده‌بێ زۆر گرینگی بده‌ین به فارسی. فارسی زمانێکی گه‌لێک به‌توانایه.فارسی ڕیشه‌ی له عه‌ڕه‌بی قووڵتره. فارسی زمانی ژیاریی دنیا بووه. فارسی سه‌ره‌تای زمانی عه‌ڕه‌بی یه.... به‌تایبه‌تی ئێستا زمانی فارسی ده‌بێ گرینگی بۆمان هه‌بێ.
( ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆکی مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام)
6- یه‌که‌مین و تاقه لکی فه‌رهه‌نگستانی زمانی فارسی به زوویی له ته‌ورێز نێوه‌ندی ئازه‌ربایجان ده‌کرێته‌وه.... زمانی فارسی هه‌وێنی یه‌کێتی و یه‌کپارچه‌یی و نیشانده‌ری ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانه.... زمانی فارسی ئاوێنه و هه‌ڵگری کولتووری ئێمه‌یه.... ئێستا ئه‌سڵی 15 [ی قانوونی بنچینه‌یی کۆماری ئیسلامی ئێران] به‌ڕێوه ده‌چێ و مه‌به‌ست له‌و ئه‌سڵه په‌روه‌رده و فێر کردن به زمانی دایکی له خوێندنگه‌یه‌کاندا نییه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئه‌قوام ئازادن له ماڵی خۆیان به زمانی خۆیان قسه بکه‌ن.
(حه‌دادی عادڵ)
7- زمانی فارسی هاوتایه له گه‌ڵ ئێران و کولتووری ئێران و، ڕه‌مزی ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هاوپێوه‌ندی خه‌ڵکانی ئێرانه. ئێوه ده‌بێ پێوه‌ندی خۆتان له گه‌ڵ ئێران و کولتووری ئێران و زمانی فارسی بپارێزن.... زمانی فارسی هه‌ڵگری به‌رزترین ئه‌ده‌بییاتی ئینسانییه و ده‌بێ ڕابهێزێندرێ. ڕه‌مزی ههتاههتایهتی، ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هاوپێوه‌ندی ئێمه،زمانی فارسییه. ده‌بێ بگه‌ینه پنکتێک که ته‌عه‌سوبی فارسی ببێ به شانازی نه‌ته‌وه‌یی
(ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆک کۆمار)
8- په‌روه‌رده و خوێندن له گشت خوێندنگه‌کانی ئێران له ئاستی پێشخوێندنگه،پۆلی ساوایان،خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی، ڕێنوێنی و ئاماده‌یی دا ته‌نێ به زمانی فارسی به‌ڕێوه ده‌چێ. کتێبی خۆیندن ته‌نێ به زمانی فارسی له به‌رده‌ست دا ده‌بێ.
(وه‌زاره‌تی ئاموزشت و په‌روه‌رده)
9- که‌لک وه‌رگرتن له زمانه‌کانی میلله‌ته موسوڵمانه نافارسه‌کانی دانیشتووی ئێران وه‌کوو ترکی بۆ نێولێنانی شوێنی گشتی که له‌خواره‌وه دا هاتوون قه‌ده‌غه‌یه:
شار، شارۆچکه، پهندهر، چۆم ، دوڕگه،شارهڕێ، شه‌قام، بازاڕ، کووچه و کۆڵان، خوێندنگه، پۆلی ساوایان، دامه‌زراوه‌ی لێکۆڵینه‌وه، کۆڕوکۆمه‌ڵی زانستی و کولتووری، هۆڵی گشتی، نه‌خۆشخانه، نێوه‌ندی له‌شساخی و ده‌رمانی، سینه‌ما، نێوه‌ندی حه‌سانه‌وه، باغ و بێستان، مه‌یدان و دوا وێستگه‌ی ئوترپۆستان،فڕۆکه‌خانه، وێستگه‌ی ڕێگای ئاسن، پاڵاوگه، فابریک، بانک، نێوه‌ندی وه‌زشی، کلووب، فرۆشگه، شیرکه‌ت، نێوه‌ندی کار وپیشه،شوێن، دامه‌زراوی گشتی .... ."
(ڕێنامه‌ی شووڕای به‌رزی شۆڕشی کولتووری)
10- ئێمه چاوه‌دێری ده‌که‌ین به سه‌ر زمان و ئه‌ده‌بییاتی فارسی دا. پاراستنی زمانی فارسی ئه‌ركێکی بابه‌تیانه و نه‌ته‌وه‌ییمانه.
(وه‌زاڕه‌تی کو‌لتوور و ئیڕشادی ئیسلامی)
11- ئاغای سه‌رۆک کۆمار، له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زه‌مینه سازکردنانهیه که دواجار ده‌سته‌ی پان ترکیسته‌کان ڕووهه‌ڵماڵاوانه به‌خۆیان ڕاده‌په‌ڕموون نامه‌یه‌ک به هێندێک له نوێنه‌رانی پارلمان و چه‌ند که‌سێکی ناسراوی چالاکی پان ترکیست ئیمزا بکه‌ن سه‌باره‌ت به خوێندن و په‌روه‌رده به زمانی ترکی له هه‌موو ئاسته‌کانی خوێندن دا له سه‌ره‌تاییه‌وه بگره تا به‌رزترین ئاستی خوێندنی زانکۆ،فه‌رهه‌نگستانی زمانی ترکی، ته‌رخان کردنی کاناڵێکی سه‌ربه‌خۆی تلێڤیزیۆنی بۆ زمانی ترکی و....بینێرن بۆ جه‌نابی به‌رزتان و بیانه‌وێ که به ئه‌رێیی ووڵامی داوخوازه‌کانیان بدرێته‌وه.
(په‌رویزی وه‌رجاوه‌ند له ڕێبه‌رانی جه‌بهه‌ی میللی و له دامه‌زرێنه‌رانی حزبی پانێرانیست، جێگری پههلبۆد وه‌زیری ئیتیلاعاتی محه‌مه‌د ڕه‌زا شا. له نامه‌یه‌ک دا بۆ خاته‌می سه‌رۆک کۆمار )
12- زمانی فارسی وه‌ک زمانی هاوبه‌ش و سه‌رتاسه‌ریی ئێران به کار بهێندرێ. ئه‌وه له بنه‌ماکانی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆ و خه‌بات له پێناو وه‌دیهێنانی ئه‌رکی ئێمه‌یه و به‌شێکه لهداوخوازه گرینگه دێمۆکراتیکه‌کانی کۆمارخوازان.
( وه‌هابی ئه‌نساری و سیرووسی مه‌ده‌دی، گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیارکراو له پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌یاننامه‌ی یه‌کێتیی کۆمارخوازان)
13-به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رانی خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی شه‌ڕه‌ف و خوێندنگه‌ی ڕێنوێنی [ نێوه‌ندی] په‌روینی ئیعتیسامی له دێی مینقی دێهستانی هه‌ریس که ده‌که‌وێته ڕۆژئاوای ته‌ورێز،کاتێک قوتابیانی ئه‌و خوێندنگه‌یانه له سه‌ر پۆل، یان حەوشهی خوێندنگه و له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و خوێندنگه‌یانه به زمانی دایکیی خۆیان ترکی ده‌دوێن سزا ده‌درێن و ده‌بێ به پێی ئه‌وه‌نده سزایه‌ی که له لایه‌ن مامۆستایان، نازم یان به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌وه دیاری کراوه ئه‌سکیناسی 20،50، 100 تمه‌نی له سندووقی سزا باوێژن .
(سه‌رچاوه: بڵاوکراوه‌ی ئوێرنجی باخیشی- ژماره‌ی 4 )
14-مانای زمانی هاوبه‌ش،... ئه‌وه‌یه‌که... زمانی فارسی به په‌سند کردنی دێمۆکراتیکی خه‌ڵکی ئێران، ببێ به زمانی هاوبه‌ش یان یه‌کێک له زمانه هاوبه‌شه‌کانیان.
(دوکتور زییائهدینی سهدرولئهشڕافی، له ووتاری ئێران و کێشه‌کانی ئێران دا )
http://sozumuz.blogspot.com/ : سه‌رچاوه
1 comment:
سلام
متن ترجمه كردي نوشته را ديدم. از زحمتي كه كشيده ايد متشكرم. اي ميلي كوتاه براي تشكر در زير همان مطلب و فيس بوك خواهم گذاشت. اينگونه كارها علاوه بر آگاه سازي به ايجاد جو اعتماد بين فعالين سياسي ترك و كرد نيز ياري مي رساند. براي شما در حيات و فعاليتهايتان آرزوي موفقيت مي كنم.
با احترام
مئهران باهارلي
Post a Comment