به‌شداری کورده‌کان له کۆنگره‌ی جیهانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا
به‌شداری کورده‌کان له کۆنگره‌ی جیهانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا
سێهه‌مین کۆنگره‌ی جیهانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست (WOCMES) که له لایه‌ن ئه‌نیستیتووی ئوڕووپایی مێدیتێرانه‌یی (IEMed) ڕێک خرابوو له نێوان 19 تا 24ی ژووییه له شاری بارثێلۆنا به‌ڕێوه‌چوو.
نزیکه‌ی 2700 زانستکار له سه‌رانسه‌ری جیهان که سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن له‌و کۆنگره‌یه دا له ده‌وری یه‌کدی کۆ بوونه‌وه.له‌و کۆنگره‌یه دا زۆر بابه‌تیش له‌مه‌ڕ لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی پێشکێش کران. له کۆنگره‌ی سێهه‌می جیهانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا بابه‌ت و بواری جۆر به جۆر له سیاسه‌ته‌وه بگره تا ئه‌ده‌بییات لێکاڵا کرانه‌وه. له چاو دوو کۆنگره‌ی پێشوو ژماره‌ی زانستکارانی کورد یان ئه‌و لێکۆله‌ره‌وانه‌ی له بواری کوردناسی ده‌کۆڵنه‌وه زیاتر بوو. هێندێک له به‌شدارانی کۆنگره ڕایانگه‌یاند هۆی ئه‌و زیاد بوونه ڕاسته‌وڕاست به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و مرخ و مه‌یله‌ی که هه‌ر دێ و زیاد ده‌کا له‌مه‌ڕ لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی له چوارچێوه‌ی ئه‌نیستیتووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له زانکۆکانی ئوڕووپا و ئه‌مریکا دا.
ڕه‌نگه پێویستی به قۆناخی چواره‌م هه‌بێ بۆ ناسینی کورده‌کان
زنجیره‌یه‌ک پانێل که بریتی بوون له چوار دانیشتن به نێوی " ئاشتی له تورکییه" له ڕۆژی 20 ژووییه له کۆنگره دا به‌ڕێوه‌چوون. بابه‌تی یه‌کێک له دانیشتنه‌کانی ئه‌و پانێله به نێوی " په‌که‌که، ئاکه‌په و بۆچوونی نوێ بۆ دۆزی کورد" بوو. مارلیس کاسییر له زانکۆی گێنت- بێلژیک ، مه‌نده‌رێس چنار له زانکۆی باشکه‌نت – تورکییه و مه‌سعوود ییغه‌ن له زانکۆی تێکنیکی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست- تورکییه له‌و دانیشتنه دا بۆچوونه‌کانی خۆیان هێنایه گۆرێ. قسه‌کانی ییغه‌ن سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانانه‌ی بوو که له کۆماری تورکییه و دامه‌زراوه‌کانی دا له به‌ڕایی ساڵانی 1920 کان تا ئێستا له‌مه‌ر پرسی کورد ڕوویانداوه. نێوبراو له باسه‌که‌ی خۆیدا ئه‌و سه‌روبه‌ندانه‌ی به سێ قۆناخی سه‌ره‌کی دابه‌ش کرد. قۆناخی به‌ر له نکۆڵی لێکردن (1920 کان)، قوناخی نکۆڵی لێکردن (1980 کان) و ، قۆناخی دوای- نکووڵی لێکردن (1990کان). مه‌سعوود ییغه‌ن له قسه کانیدا گوتێ: له نێوان نێوه‌ڕاست ساڵانی 1920 وساڵانی 1990 کان دا، ده‌وڵه‌ت نه‌ک به به‌رده‌وامی نکووڵی له مافه کولتووری و سیاسییه‌کانی کورده‌کان ده‌کرد،به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت لایه‌نی ئێتنیکی پرسی کوردیش به‌رپه‌رچ ده‌دراوه.ییغه‌ن لێی زیاد کرد:" له به‌راییه‌کانی ساڵانی 1990کاندا دوای 60 ساڵ نکووڵی لێکردن ، ده‌وڵه‌تی تورک ئاخری پێی لێنا که کورده‌کان وه‌ک گرووپێکی ئێتنیکی جیاواز هه‌ن. به‌ڵام ئه‌و ددان پێداهێنانه نه‌گه‌یشته ده‌ست هه‌ڵگرتن له سیاسه‌تی سه‌رکوتکردن و تواندنه‌وه. به‌پێچه‌وانه،ئه‌و ددان پێداهێنان و ناسینه به قیمه‌تی گۆمانی وه‌فادار نه‌بوون به کۆمار هاته ئاراوه و رێگای بۆ سیاسه‌تی فه‌رق و جیاوازی له گه‌ڵ کردن و دووچاوکێتی خۆش کرد. مه‌سعوود ییغه‌ن باسه‌که‌ی به‌و قسانه ته‌واو کرد. ده‌ستبه‌جێ حه‌وجێ به ده‌ستپێکردنی قۆناخێکی چواره‌م هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ددان به کورده‌کاندا بهێندرێ و به ته‌واوی بناسرێن.
ئه‌و بابه‌ته‌ی پرۆفێسۆر دوکتور عه‌بباسی وه‌لی زانکۆی بۆغازئیچی پێشکێشی کرد زۆر چاوڕاکێش بوو. سه‌رباسی بابه‌ته‌که‌ی "نیشاندانی کورده‌کان له دیسکۆرسی کۆمه‌ڵایه‌تیی زانستی له کۆماری ئیسلامی ئێران دا" بوو. وه‌لی له باسه‌که‌ی دا گوتی سه‌رهه‌ڵێنانی بزووتنه‌وه‌ی چاکسازی ئیسلامی له ساڵانی 1990 کان له کۆماری ئیسلامی ئێران دا شاهیدی ده‌رکه‌وتنی زۆر دوان و دیسکۆرسی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیسکۆرسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بوو له سه‌ر کوردان،ناسێنه و سیاسه‌تیان. وه‌لی له درێژه‌ی باسه‌که‌ی دا ڕایگه‌یاند ته‌نانه‌ت چاپه‌مه‌نی ڕه‌سمی و ناڕه‌سمیش ده‌ستیان کرد به لێدوان و قسه‌کردن سه‌باره‌ت به بناخه ئێتنیکی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناسێنه‌ی کوردی و، سازبوون و به‌خۆداهاتنی مێژوویی و سیاسی پرسی کورد له ئێران و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وایه‌تی داوخوازی کوردان بۆ خۆموختاری هه‌رێمی. وه‌لی ئاماژه‌ی پێدا ئه‌و قسه‌یه‌ی که چاکسازیخوازه‌کان ده‌یکه‌ن که گۆیا پرسی کورد له ئێران ده‌کرێ به جێبه‌جێ کردنی خاڵه‌کانی نێو قانوونی بنچینه‌یی کۆماری ئێسلامی چاره‌سه‌ر بکرێ له بناوانه‌وه هه‌ڵه‌یه. وه‌لی له کۆتایی باسه‌که‌یدا ڕایگه‌یاند: " پێشنیاری چاکسازی‌خوازان بۆ ناسین و نوێنه‌رایه‌تی کردنی دێمۆکراتیانه‌ی ناسێنه و مافه ئێتنیکییه‌کان به ڕێگای دێمۆکرات کردنی مافی شارۆمه‌ندێتی ناتوانێ کۆتایی بهێنی به " ئه‌ویدی بوونی" کورده‌کان و فت کران و وه‌لانانیان له پێڤاژۆی " نه‌ته‌وه‌یی"، حقووقی و سیاسی به شێوه‌ی قانوونی.
باس له ڕۆمانی کوردیش کرا
چه‌ند باسی فه‌ردیش سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بییاتی کوردی و چالاکانی ژنی سیاسی کورد پێشکێش کران. یه‌کێک له‌و باسانه، بابه‌تی ئوزێله‌م غالب بوو،که ئێستا خه‌ریکی لێکۆلێنه‌وه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ده‌ره‌جه‌ی دوکتورا له نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی زانکۆی ئێگزێتر له ئینگلیسان سه‌باره‌ت به دیسکۆرسی ڕۆمانه کوردییه‌کان. سه‌رباسی بابه‌ته‌که‌ی غالب له‌و کۆنگره‌یه‌دا " ڕۆمانی کوردی له هه‌نده‌ران : له کیس دانی وڵات و ناسێنه له‌توکوته‌کان" بوو. ئوێزله‌م له قسه‌کانیدا گوتی: هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی کوردستان ڕاسته‌وڕاست شوێن ده‌کاته سه‌ر ئه‌و کوردانه‌ی له هه‌نده‌ران ده‌ژین؛ هه‌ر بۆیه‌ش کۆچبه‌ره کورده‌کان له ئوڕووپا ناتوانن به دوور له کاردانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون ژیانی خۆیان ڕێک بخه‌ن.
ئوێزله‌م غالب / بارثێلۆنا
تێبینی: زۆر سپاسی به‌ڕێز ئوێزله‌م غالب ده‌که‌ین بۆ ناردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ وێبنووسی ڕوانگه. وێنه‌ی یای غالب له فه‌یس بووک وه‌رگیراوه.
No comments:
Post a Comment