دمەتەقەیەکی دۆستانەی زمانی
دمەتەقەیەکی دۆستانەی زمانی
لە کۆتایی
مانگی ئاوریلی ٢٠١٢، دوای سێمناری مامۆستای نەمر ئەمیرحەسەنپوور لە کتێبخانەی
کوردی ستۆکهۆڵم: ' خەباتی سیاسی هەنووکەیی سەبارەت بە دۆخی زمانی کوردی '، شەمە
٢٨-ی ئاوریلی ٢٠١٢ لە گەڵ کاک دیاکۆ هاشمی کە لەو سێمینارە دا بەشداری کردبوو لە فەیس بووک
دا هێندێک بیروڕامان ئاڵوگٶڕ
کرد و دوو دۆست و خەمخۆری دیکەی زمانیش لەو دمە تەقە دۆستانەیە دا کە لە باسی
بابەتی سێمینارەکەشی تێپەڕاند بەشداریان کرد. ڕوونە ئەو تێچنانە لە دەریای بێ بنی
فەیس بووک دا بە دیارەوە نین. و لە بەر ئەوەی لەو یەک دوو ڕۆژە دا هەم دەقی ووتەکانی مامۆستای نەمر و هەم بۆچوون
و بیروڕای بەشدارانی سێمینارەکەم لە ڤێدێئۆوە دابەزاندووە، بۆ ئاگاداری هۆگرانی
زمان ئەوە دوو تێڕوانینی کاک دیاکۆ هاشمی و بۆچوونی خۆم و دۆستانی دیکە
بەسەریەکەوە بڵاو دەکەمەوە.
حەسەن قازی
٢٥-ی ئووتی
٢٠١٧
Diyako Hashemi
٣٠-ی ئاوریلی ٢٠١٢
یه‌که‌م جار بوود. د. ئه‌میری حه‌سه‌نپوورم ده‌بینی، مرۆڤێکی ڕووخۆشی ئێسکشیرینی هێمنی له‌سه‌رخۆ هاته پێش چاوم. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ریی نه‌خۆشیی پێوه دیار بوو، هه‌وڵی ده‌دا بۆچوونه‌کانی بخاته به‌رباس، زۆریشی پێ خۆش بوو ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێ و بۆچوونی جیاواز بخرێته به‌رگوێی.
بێگومان له‌و کۆڕه‌دا هه‌ندێ شتی به‌سوود باس کرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه من له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی بۆچوونه‌کانی کاک ئه‌میردا نه‌بووم.
وته‌کانی کاک ئه‌میر لای من هه‌ستێکی باشی دروست نه‌کرد، به‌پێچه‌وانه بۆ منی ک...ورد، وره‌ڕووخێنه‌ر هاتنه به‌رگوێم:
یه‌ک: له پێشدا ڕای گه‌یاند ئه‌و پێی باشه، له باتیی هه‌ر شێوه‌یه‌کی تر بڵێ: "کوردستانی ئێران، کوردستانی ئێراق و هتد." من پێم سه‌یر بوو که چۆن زمانه‌وانێ کورد له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا کوردستان ده‌کاته مڵکی ئێران و ئێراق و هتد، له باتیی ئه‌وه‌ی به ڕۆژهه‌ڵات و باکوور و باشوور ناوی لێ ببات و ئه‌و پارچانه به مڵکی کوردستان بزانێ نه‌ک وڵاتانی گه‌مارۆده‌ری کوردستان. ئاخر ئه‌وه سه‌ره‌تای بڕوابه‌خۆبوونه و یه‌که‌م هه‌نگاوه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی. به‌تایبه‌ت ئێستا که له باشوور باس باسی سه‌ربه‌خۆیییه بۆ کوردستان، وا بزانم ئه‌و بیره، زۆر پێویستی به پاڵپشتیی هزری هه‌یه.
دوو: زۆر به‌وردی هه‌وڵی ده‌دا باس له‌وه بکات که به‌رهه‌می ئه‌ده‌بیی کوردی، پێش له سۆرانی له کرمانجییه‌وه ده‌ستی پێ کردووه، به ڕای من ده‌بوا وه‌کوو لێکۆڵه‌ر و زمانه‌وانێ زۆر له‌وه قووڵتر بڕوانێ و له ئه‌ده‌بیاتی یارسانه‌وه که سه‌ره‌تای به هۆنراوه‌کانی "باڵووڵی مایی" ده‌ستی پێ کردووه و له په‌ڕاوی "سه‌ره‌نجام" زۆر به‌و هۆنه‌ره هزرمه‌ندانه ئاماژه کراوه، ده‌ستی پێ بکردایه.
سێ: زۆر به‌په‌له به لای شێوه‌زاری کوردیی باشووریدا تێپه‌ڕی و ئه‌و شێوه‌زاره‌ی به "کرماشانی" ناو برد. کرماشان ته‌نیا ناوی شارێکه و به شێوه‌ی زانستی نابێ به‌و ناوه ناودێر بکرێ. چاوه‌ڕێ ده‌کرێ که‌سێکی وه‌کوو به‌ڕێزیان پسپۆڕانه‌تر له‌و بواره بدوێن.
چوار: ده‌سکاریی ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی و فارسیی له کوردی‌دا پێ باش نه‌بوو و ڕای وا بوو عه‌ره‌ب و فارس ده‌سکاریی ئه‌لفبێیان نه‌کردووه و هیچیش ڕووی نه‌داوه، سه‌یره به‌ڕێزیان وا بیر بکه‌نه‌وه چونکوو کورد به ده‌سکاریی ئه‌لفبێی عه‌ره‌بی و فارسی زۆر به‌باشی له گێژاوی (اعراب) که فارس و عه‌ره‌ب به ده‌ستیه‌وه گیریان کردووه، ڕزگاری بووه. (محرم) و (محرم) له کوردی‌دا زۆر باش له ڕێنووس جیا کراونه‌ته‌وه (موحه‌ڕه‌م) و (مه‌حره‌م). ده‌بێ زمانه‌وانێ نرخی ئه‌و کاره گه‌وره له زمانی کوردی‌دا باش بنرخێنێ.
پێنج: له لایه‌که‌وه ده‌یوت که
زمانی کوردی له چاوه‌ی زمانه‌کانی تردا زۆر دواکه‌وتووه و هیچی پێ ده‌رنابڕدرێ،
له لایه‌کی تریشه‌وه هێرشی ده‌برده سه‌ر هه‌وڵه وشه‌سازییه‌کانی کورد. به ڕای
من ئه‌گه‌ر له لایه‌ک زمانێ نه‌توان بێ، زۆر سه‌یره کاره وشه‌سازییه‌کان که بۆ
پێشخستنی زمانه‌که کراوه سووک بنرخێنرێن.
چه‌ند وشه‌یه‌کی بۆ نموونه هێنایه‌وه که گوایه کورد نه‌یتوانیوه وشه‌ی له‌باریان بۆ دانێ و ئه‌وانه‌ی ده‌کرده به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی زمانی کوردی و "په‌تیگه‌ری"ی پێ بکوتێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک جاریش ئاماژه بکاته ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران وشه باش و له‌بار و گونجاوانه‌ی که کورد دایناوه.
به ڕای من پسپۆڕێکی زمان زۆر باش ده‌بێ یاسا و ڕێساکانی زاراوه‌سازی بناسێ و شییان بکاته‌وه و بزانێ له هه‌ر زمانێکدا له بواری زاراوه‌سازیدا ڕێبازه‌کانی (ئاوه‌ڵواتا، وه‌رگرتن، وه‌رگێڕان، داڕشتن، داتاشین، لێکدان و پێوانه) ده‌بێ بکرێنه بنه‌ما بۆ گه‌شه‌پێدانی زمانه‌که، نابێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌کی ناله‌بار دانراوه، هه‌موو هه‌وڵێکی وشه‌سازی ڕه‌ت کرێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ڕێزیان وشه‌ی "قه‌ڵه‌م"یان لا جوانه، نابێ به گاڵته و بێنرخییه‌وه چاو له "پێنووس" بکا، که له‌سه‌ر بنه‌مای پته‌وی "ڕێبازی داڕشتن"ی وشه‌سازیی کوردییه‌وه داڕێژراوه. سنووری ئه‌وه‌ی کام وشه بکرێته کوردی یان نه‌کرێته کوردی، چێژی تاکه‌که‌س نابێ بڕیاری له‌سه‌ر بدات، به‌ڵکوو ده‌بێ ڕێساکانی وشه‌سازی ببنه بنه‌مای ئه‌و بڕیاره. خۆ ئه‌گه‌ر وا بێ، به‌یانی یه‌کێکی تر دێت و ده‌ڵێ من حه‌زم له وشه‌ی "هواپیما"یه ڕه‌نگیشه بڵێ حه‌زم له وشه‌ی "طیاره"یه بۆ "طیاره"تان کرد به "فڕۆکه" و بۆ "فڕۆکه‌وان"تان دانا؟
شه‌ش: کاری وشه‌سازی و په‌تیگه‌ریی کوردی له زمانی ئه‌و "ناسیۆنالیزمی کوردی"یه، پێم سه‌یره چ پێوه‌ندییه‌ک له نێوان تێرمینۆلۆژی و ناسیۆنالیزمدا هه‌یه!!!
حه‌وت: به‌پێی ئاماری به‌ڕێزیان ٧٥%ی کورد به کرمانجی ده‌ئاخفن و ژماره‌ی کتێبه کرمانجییه‌کان زۆر له سۆرانییه‌کان زیاتر بوون. واته هه‌موو ئاخێوه‌رانی تری هه‌موو شێوه‌زاره‌کان وه‌کوو سۆرانی، هه‌ورامی، زازایی، که‌ڵهوڕ، له‌ک، فه‌یلی ته‌نیا ٢٥% پێک ده‌هێنن!!!
هه‌شت: به وته‌ی به‌ڕێزیان شۆڤێنیزمی سۆرانی هه‌ته‌ران و ته‌ته‌ران ده‌کات.
منی گوێگر له وته‌کانی به‌ڕێزیان وا تێ ده‌گه‌یشتم ئه‌وه ته‌نیا کورده کێشه‌ی چه‌ندزاراوه‌ییی هه‌یه و وه‌ک زمانه‌وانێ هیچ پێشنیارێکی ئه‌وتۆی بۆ چاره‌ی کێشه‌کان به منی تامه‌زرۆ نه‌دا.
باسی نه‌کرد له عه‌ره‌بی و سویدی و ئاڵمانی و هتدیشدا شێوه‌زار هه‌یه. باسی ئه‌وه‌ی نه‌کرد له ڕووی فۆنۆلۆژی و مۆرفۆلۆژییه‌وه شێوه‌زاره کوردییه‌کان تا چ ڕاده‌یه‌ک له یه‌ک دوور یان نزیکن و باسی نه‌کرد وه‌ها کێشه‌یه‌ک لای خه‌ڵکانی تر چۆن هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ کراوه.
سه‌رتان نه‌یه‌شێنم منی گوێگر له‌و کۆڕه‌دا ئه‌و هه‌سته‌م لا دروست بوو: "کوردستان مڵکی ئێران و ئێراق و تورکیایه، زمانی کوردی زمانێکی پارچه‌پارچه‌بووه که ئاخێوه‌رانی شۆڤینیستن به‌رانبه‌ر به یه‌کتر، زمانی کوردی حه‌دی نییه بگاته ئاستی زمانه‌کانی تر، نابێ کاری وشه‌سازی بکرێ، هه‌ر که‌سیش ئه‌و کاره بکات ناسیۆنالیسته. هه‌ر کارێکیش کراوه پڕه له هه‌ڵه، هیچ فه‌رهه‌نگێکی به‌سوودمان نییه. هیچ پێشنیارێکی له‌باریش له لایه‌ن زمانه‌وانێکی به‌ئه‌زموون بوونی نییه."
هیوادارم مامۆستا د. ئه‌میری حه‌سه‌نپوور به دڵگه‌وره‌یییه‌وه چاو له‌م بۆچوونانه‌م بکات، به‌تایبه‌ت که له وته‌کانیدا په‌یتا په‌یتا ده‌یان فه‌رموو حه‌زم له ڕه‌خنه و بیروبۆچوونه جیاوازه‌کانتانه.
پێم خۆش بوو که به‌ڕێزیانم له نزیکه‌وه بینی و بیروبۆچوونه‌کانی به‌ڕێزیان زیاتر نرخی کاری زمانه‌وانانی ناوخۆی وه‌کوو مه‌سعوود محه‌مه‌د و د. ڕه‌فیق شوانی و مامۆستا جه‌مال عه‌بدول و هتدی لا خۆشه‌ویستتر کردم، چونکوو له کاری ئه‌واندا زمانی کوردی په‌ره‌سه‌ندووه، لێهاتووه، خاوه‌نی یاسا و ڕێسای زاراوه‌سازییه و ده‌توانێ به تۆزێ پاڵپشتی و ڕاژه‌ی زمانه‌وانی ببرێته ئاستی زمانه زیندووه‌کانی جیهان.
به‌رنامه‌ی فێرگه‌ی زمانی کوردیش پردێکه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.

Hassan Ghazi
به‌ڕێز دیاکۆ، پێره شه‌وێ ده‌مه‌و به‌یانی بابه‌ته‌که‌ی به‌ڕێزتم خوێنده‌وه. ڕاستت پێ بڵێم له گه‌ڵ هیچ کام له ڕه‌خنه‌کانت نه‌بووم ، به‌ڵام ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدی له‌و کۆڕه هه‌بوو که ئه‌ویشت باس نه‌کرد بوو واته جۆر نه‌هاتنه‌وه‌ی نێو ( عینوان) ی سێمیناره‌که و ئه‌و لایه‌نانه‌ی مامۆستا حه‌سه‌نپوور لێیان دوا . باسی خه‌باتی سیاسی له پێناو زمانی کوردی له قسه‌کان دا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر غایب بوو. له باسی ئاوا دا ئه‌گه‌ر به ووردی له سه‌ر چه‌مکه‌کان ڕاوه‌سته نه‌کرێ، ده‌کرێ مرۆ به هه‌ڵه لێیان تێ‌بگا. بۆ وێنه مامۆستا دژی داتاشینی چه‌مک و ووشه‌ی تازه نییه، به‌ڵکوو مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو بڵێ وه‌خۆ کردنی ووشه‌ی تازه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی ههڕهمەکی نه‌بێ و له گه‌ڵ کری زمانی کوردی بگونجێ، به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه به‌ڕێزی به ده‌یان ووشه و زاراوه‌ی به‌کار هێنا که ئه‌وانه له کۆنه‌وه ده زاتی ئه‌و شێوه‌زاره دا نه‌بوون که بابه‌ته‌که‌ی پێ پێشکێش ده‌کرد، به‌ڵکوو دواتر داڕێژراون، ده‌کار کراون و چوونه‌ته نێو قاموووسانهوه. ئه‌و نموونانه‌ی مامۆستا باسی کردن بۆ ئه‌وه بوون بیسه‌لمێنێ چۆن په‌تیگه‌ری بێ هه‌وسار کۆڵه‌ی زمانی پسپۆڕی له شێوه‌زاره کوردییه‌کاندا کوتاوه. به پێی ووشه‌نامه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی پیتر تڕادگیل " (زمانی پسپۆڕی) زاراوه‌یه‌کی تێکنیکی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تییه و به‌تایبه‌تی په‌یوه‌سته به کار و لێکۆڵینه‌وه‌ی که بۆ ئاماژه به شێوه‌زارێکی زمانی به‌کارده‌هێندرێ که له‌مه‌ڕ بابه‌تێکی تایبه‌تی، بوارێکی تایبه‌تی یان چالاکییه‌کی تایبه‌تییه. له زمانی ئینگلیسی دا خه‌سڵه‌ته‌کانی زمانه پسپۆڕییه‌کان به‌شێکی زۆری به په‌یڤه‌کانیان ڕا دیاری ده‌کرێن، به‌ڵام له‌وانه‌یه هێندێک نیشانه‌ی ڕێزمانی له‌مه‌ڕ خۆشیان هه‌بێ. هه‌ر چالاکییه‌ک ده‌کرێ زمانێکی پسپۆڕی تایبه‌تی هه‌بێ که په‌یوه‌سته پێیه‌وه، جا ئه‌وه چ فووتباڵ بێ، چ بیۆشیمی یان په‌روه‌رده و ڕازاندنه‌وه‌ی گوڵان". ئاماژه‌ی مامۆستا به قامووسه کوردییه‌کانیش زۆر سه‌رنجڕاکێش بوو که له به‌ر حه‌ساسییه‌ت و ئالێرژی بێ بنه‌ما له ئاست ووشه‌ی "بێگانه" بۆ ده‌ربڕینی مانای چه‌ندین چه‌مکی جیاواز بۆ نموونه هه‌ر " تاوان" به کار ده‌هێندرێ . یان ئه‌وه‌ی فهرههنگوسێک دێ به که‌یفه جێ گۆڕکێ به ڕیزی ئه‌لفوپێتکه ده‌کا. ئاماژه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی به‌ڕێزت به زه‌ق کردنه‌وه‌ی کورمانجی له ئاست سۆرانی دا و باس نه‌کردنی کۆنتر بوونی ئه‌ده‌بی گۆرانی/ هه‌ورامی ئه‌وه‌ش له جێی خۆی دا نییه.

ئه‌و خزمه‌ته‌ی حه‌سه‌نپوور بۆ دانه‌بڕانی
هه‌ورامی له کوردیی نێوه‌ڕاست له سه‌ر بنه‌مای زانستی کردوویه له نووسینه‌کانی
ئه‌و چه‌شنه دا بێوێنه‌یه، ته‌نیا زمانناسێکه به‌پێی تیوری زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئارگومێنتی خودالێخۆش‌بوو مهکهێنزی بۆ دابڕاندی "هه‌ورامی" له "
کوردی" به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه. له باسی هه‌وه‌ڵه‌کاندا، واته یه‌که‌م
ڕۆژنامه، ڕادیۆ ، تێلێڤیزیۆن و هتاد مه‌به‌ستی ماس مێدیا بوو، نه‌ک ده‌ستخه‌ت. جه‌ماعه‌تێک
که ئێستاش هه‌ر له چاخی شۆڕشی فه‌ڕانسه دا ده‌ژین و بۆره شتێکیان وه‌به‌ر
گوێیان که‌وتووه که " نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ر ده‌بێ زمانێکی هه‌بێ" زۆر
هێرشی ناڕه‌وا ده‌که‌نه سه‌ر بۆچوونه‌کانی حه‌سه‌نپوور ، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر به
ڕبه‌ی خۆشیان بپێودرێ ده‌بێ وه‌ک "سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌یی " چاو له حهسنپوور
و کاره‌کانی بکه‌ن . چۆن که‌سێک بۆ نووسینی تێزی دوکتوراکه‌ی که له 520 لاپه‌ڕه
دا به زمانی ئینگلیسی بڵاو بووه‌ته‌وه و له کۆڕ و کۆمه‌ڵی ئاکادێمی له ئاستی
جیهانی دا بار‌و دۆخی زمانی کوردی ناساندووه و بابه‌تیانه ئه‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی
شی کردووه‌ته‌وه که له زمانی کوردی ده‌کرێ جگه له سه‌ودای پێشکه‌وتنی شێوه‌زاره
کوردییه‌کان ده‌کرێ شتێکی دیکه‌ی له مێشکی دا هه‌بێ؟ چۆن که‌سێک ، هه‌ر نه‌بێ 20
ساڵ له ته‌مه‌نی به‌خت کرد بێ بۆ کۆ کردنه‌وه ماده و که‌ره‌سته بۆ شرۆڤه
کردنی ئه‌و زمانه ده‌کرێ دژی یه‌کگرتوویی ئاخێوانی بێ؟ له ڕوویه‌که‌وه من ده‌ستخۆشیت
لێ ده‌که‌م که ڕه‌خنه‌کانت به زمانێکی زۆر ژیارییانه و به ئه‌ده‌بانه نووسیبوو.
ئاخر خاڵ ئه‌وه‌یه بڵێم ئێمه نابێ چاوه‌ڕوانی ڕێگا چاره له که‌سی ئاکادێمی بکه‌ین.له‌و بواره دا کاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه که‌مایه‌سییه‌کان زیاتر ده‌ستنیشان بکرێن. به‌وه زمان زیاتر پێش ده‌که‌وێ. بۆ وێنه ئه‌و به‌رنامه‌ی به‌ڕێزت له تێلێڤیزیۆن پێشکێشی ده‌که‌ی ئه‌گه‌ر وای لێ بڕوانی ئه‌وه ڕێگا چاره‌ی هه‌موو ده‌رده‌کانی پێیه، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر لێی بکۆڵییه‌وه و ببینی له نێو کۆمه‌ڵ دا ئه‌و کاردانه‌وه‌یه‌ی خۆت پێت وایه نه‌ی بووه ناهومێدی سازبکا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌کانی خۆت پێ وه‌ک به‌شێک له ڕاستی بێ و نه‌ک هه‌مووی ڕاستی، ئه‌و ده‌می به گوڕێکی دیکه‌وه قسه‌کانت ده‌که‌ی و ئه‌وه‌ت له به‌رچاوه له‌وانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزت ده‌یلێی نه‌ک یه‌ک، به‌ڵکوو چه‌ندین رێوایه‌تی دیکه‌ش هه‌بێ.

به‌ڕێز و هێژا مامۆستا حه‌سه‌نی قازی، زۆر سوپاس بۆ تێبینییه‌کانتان و بێگومان دام نابوو به‌تایبه‌تی وه‌ڵامی په‌یامه‌کانی دوێنێ شه‌وتان ڕاسته‌وخۆ بۆ بنووسمه‌وه به‌ڵام سه‌رقاڵی، ئه‌وه‌ی خسته دواوه، ئه‌گینا هه‌ر ئێسته‌شی له‌گه‌ڵ بێت له‌وێ وه‌ڵامتان ده‌ده‌مه‌وه. ----- من تێبینییه‌کانم له‌سه‌ر وته‌کانی به‌ڕێز و هێژا د. ئه‌میری حه‌سه‌نپوور نووسیوه و نامه‌وێ لێره دووپاتی بکه‌مه‌وه، هه‌بوونی تێبینی شتێکی زۆر ئاسایییه و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که له نرخی کاره زانستییه‌کانی به‌ڕێزیان که‌م بکاته‌وه، وا بزانم له قسه‌کانمدا ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وتووه و له وێنهکانیشمدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیاندا ئه‌وه به‌ڕوونی دیاره. ئێوه خه‌ریکن داکۆکی له که‌سایه‌تیی به‌ڕێزیان ده‌که‌ن له حاڵێکدا من ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم بۆیان هه‌بووه و بێگومانیش ده‌بێت. ----- ئه‌مه لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستییه و وه‌ک خۆتان ده‌فه‌رموون زمانه‌وان ئه‌رکی ئه‌وه‌یه کێشه‌کان ده‌ستنیشان بکات و پێشنیار بخاته به‌ر ده‌ست، من له‌و ڕه‌وته‌دا تێبینیم هه‌بووه، ئه‌وه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که وته‌کانی به‌ڕێزیان ڕاستییان تێدا نه‌بێت، یان پێش له من بگرێ که تێبینیی خۆم بڵێم. ئه‌م تێبینییانه نه له وه‌ڵامه‌کانی به‌ڕێزیان و نه له داکۆکییه‌کانی هێژاتان وه‌لامی نه‌دراوه‌ته‌وه: بۆ له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که کرمانجی له سۆرانی زیاتر خاوه‌نی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بییه، ده‌ستپێکی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته که به هۆنراوه‌کانی هزرمه‌ندانی یارسانه جێی خاڵییه؟ بۆ مه‌حکوومکردنی وشه‌ی ناڕه‌سه‌ن ده‌بێ که‌ڵک له زانستی (زاراوه‌زانی = terminology) وه‌ربگیرێ و هه‌موو ڕێبازه‌کان باس بکرێ و نموونه‌ی وشه و زاراوه باشه‌کانیش به به‌ڵکه‌وه بخاته به‌ر گوێی گوێگر، نه‌ک ته‌نیا ئه‌و وشانه‌ی که که‌س نازانێ کێ دایانی هێناوه و که‌س له‌وه دڵنیا نییه که ئایا زاروهسازی کورد دژی ئه‌وانه‌یه یان له‌گه‌ڵیانه، تاوانه‌که بخاته ئه‌ستۆی ناسیۆنالیزمی کورد. چه‌مکی ناسیۆنالیزم لای به‌ڕێزیان واتای چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ کێ ناسیۆنالیسته؟ زاراوه‌ساز؟ وشه‌ساز؟ له کوێی دنیا بینیوته "وشه‌ی به هه‌ڵه داهێنراو" بخرێته ئه‌ستۆی ئایدۆلۆژیایه‌ک له باتیی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌زانینی تاکه‌که‌سێک یان گرووپێک بێت؟ بۆ ده‌بێ به به‌کارهێنانی "...یزم" ئه‌وانه‌ش هه‌وڵێ ده‌ده‌ن بخرێنه به‌ر پلار و تانه. بۆ ده‌بێ کاری زمانه‌وانێ وه‌کوو د. جه‌مال نه‌به‌ز ئاستی دابه‌زێنرێ؟ بۆ ده‌بێ قه‌ت ئاماژه نه‌کرێته کاری زاراوه‌ساز و پسپۆڕێکی وه‌کوو مامۆستا جه‌مال عه‌بدول له بواری زاراوه‌سازیدا؟ بۆ ده‌بێ قه‌ت ئاماژه نه‌کرێ که زاراوه‌زانی له کوردی‌دا ڕه‌وتێکی باشی پێواوه و ئه‌وه به به‌ڵگه‌وه نیشان نه‌درێ؟ ئاخر که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک زانستی پێشکه‌ش بکرێ ئه‌وانه ئیتر سه‌ره‌تاییترین ئه‌رکی لێکۆڵه‌رن. بۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له ڕووی نه‌زانییه‌وه قسه‌یه‌کی به ئاخێوه‌رێکی زاراوه‌یه‌کی تر کردبێ ئه‌وه بکرێ به دارده‌ستێ بۆ کوتاندنی ئاخێوه‌رانی ئه‌و زاراوه‌یه و به‌و شێوه‌یه‌ش تۆوی دووبه‌ره‌کی بچێنرێ؟ بۆ ده‌بێ کاری لێکۆڵه‌ران و شاره‌زایانی تری ئه‌و بواره بۆ لێک نزیککردنه‌وه‌ی شێوه‌زاره‌کان به تاکه جارێکیش ئاماژه‌ی پێ نه‌کرێ؟ بۆ نه‌وترێ بۆ نموونه محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم له‌و بواره‌دا چ کتێبێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه و ڕاکه‌ی نه‌خرێته به‌ر گوێی به‌شداربووانی سێمیناره‌که؟ هێژا کاک حه‌سه‌نی قازی من (پرسیار و بۆ)م زۆره و زمانیش به‌ربڵاوه و له زمانه‌وانی کوردیش چاوه‌ڕوانیم زۆره. هیچ تێبینییه‌کم ڕوو ناکاته که‌سایه‌تییه‌ک به‌ڵکوو ڕووی وته‌کانم ته‌نیا وتهکانن. سوپاس بۆ ئێوه‌ش. سوپاس بۆ د. ئه‌میری حه‌سه‌نپوور که ئه‌م ئه‌رکه‌ی کێشا و بووه هۆی ئه‌و باسانه. به‌و هیوایه باسی زمان درێژخایه‌نتر، قووڵتر، به‌ربڵاوتر و دوور له ده‌مارگرژی و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر پێشکه‌ش بکرێ.

دەستتان خۆش بێت کاک حەسەنی بەڕێز و خۆشەویست. بە داخەوە من ئاگاداری ئەو سمینارە
نەبووم و هەروەها بە داخەوە ناتوانم فایلەکەشی بکەمەوە. بە هەر حاڵ، ئەوەندەی کە
لە باسی نێوان ئێوە و کاک دیاکۆ و بە ئاماژە بە ناوەرۆکی سێمینارەکە تێگەیشتووم و
ئەوەندەی بە پێی ئاشنایی و زانستی خۆم لەم بابەتەدا توانیبێتم هەندێ شتم لە هزردا
وێنا کردبێت، دەتوانم بڵێم کە (جودا لە رەخنە لە هەندێک کاری ناپسپۆڕانەی سەر زمان
(وەک پەتیگەری))، بەشی هەرە زۆری باسەکە لە ژێر دوو روانگەی جیاوازی سەبارەت بە
زمان کۆ دەبنەوە. یەکەمیان هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان پێکردوە، زمان دیاردەیەکی
کۆمەڵایەتیە کە وێڕای تەواوی پێکهاتە و دیاردەکانی کۆمەڵایەتی بەردەوام لە ئاڵ و
گۆڕ و کارلێکدایە. زمان ئیتر یەک پێکهاتەی تەخت و یەکدەست نیە کە هەموو ئاخێوەرانی
بە یەک شێوە بدوێن یا بیر بکەنەوە، بەڵکوو لە سەر شێوەی ئاخافتنی هەر تاکێک دا،
فاکتۆرگەلی وەک تەمەن، رەگەز، شوێن، چینی کۆمەڵایەتی و...کاریگەریان هەیە و دواتر
ئاکامی کارلێکی ئەم زمانە تاکیانە لە سەر رووبەری پێکهاتەی کۆمەڵگەدایە کە دۆخی
ئەو زمانە لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا دیاری دەکات (دیارە کە کێش و بڕستی زمانی یەک تاک
لە کۆمەڵگەدا بەشێکە لە کێش و بڕستی گشتیی تاک لە نێو کۆمەڵگەدا.) بەڵام پرسەکە
هەر ئەوەندە نیە. زمان هاوکات دیاردەیەکی سیاسیە و هێمای شووناسی(!!) نەتەوەییە.
هەر بەو هۆیەشەوە دەکرێ ئەرکی بەڕێوە بردنی زمان، بخرێتە ئەستۆی دەوڵەت و ئەو
ناوەندانەی لە لایەن دەوڵەتەوە ئەم کارەیان پێ دەئەسپێردرێت. جگە لەوەش، وانیە کە
هەمیشە فەرهەنگ لە بنەڕەتی پێکهاتەی کۆمەڵگەوە دروست بکرێت(دیارە کە مەبەستمان
وڵاتانێک نیە کە سیستمی تۆتالیتێر لە سەریان حاکمە، چونکە لەو وڵاتانەدا هەمیشە
هەوڵ دەدرێت فەرهەنگ لە سەرەوە بسەپێت بە سەر کۆمەڵگەدا، بەڵکوو مەبەستمان ئەوەیە
کە لە وڵاتانی دێمۆکڕاتیک و گەشەسەندووش دا زۆر جار فەرهەنگ لە رێگەی ناوەندە
دێمۆکڕاتیکەکانەوە تەزریق دەکرێت بە کۆمەڵگە (وەک تەبعیزی موسبەت سەبارەت بە مافی
ژنان.) ئێستە، ئێمە لە کوردستانێکدا دەژین کە هەم لە باری سیاسیەوە لە ژێر
گوشاردایە و هەم لە باری فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیشەوە ئەوەندە گەشە سەندوو نیە کە
لێگەڕێین زمان وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی، رەوت و رێگەی خۆی ئازاد و لە سەر متمانە
بە ئەسڵی "دەستی شاراوەی بازاڕ" بپێوێت، بەڵکوو لە وەها حاڵەتێکدا
حەتمەن دەبێ کەسانێک بە نێوی نووسەر، رۆشنبیر، ناسیۆناڵیست یا ... کاری گەشە کردن
و نوێکردنەوەی زمان وەئەستۆ بگرن (دیارە کە لە کۆتایی دا، دیسان ئەوە کۆمەڵگە و
ئاخێوەرانن کە دیاری دەکەن وشەیەک یا تێرمێک یا هەر واحیدێکی دیکەی زمانی زیندوو
بمێنێتەوە یا نا.)
ئه‌و کاته‌ت باش کاکه،زۆر خۆشحاڵم له‌و
باسه دا به‌شدار ده‌بی، ئه‌گه‌ر بکرێ گوێ له فایلی ده‌نگی سێمیناره‌که بگری ڕه‌نگه
باسه‌که‌مان زۆر کۆنکرێت بچێته به‌ره‌وه. وابزانم له‌گه‌ڵم هاوڕا بی که له
ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شی کردنه‌وه‌ی زمان، زۆر هاسانتر ده‌توانی زۆر گرێ و
گۆڵان بکاته‌وه. به بۆچوونی من زۆر پێویسته ئه‌و بابه‌ته زیاتر بهێنرێته‌وه
ناو باسی له‌مه‌ر پێوه‌چاران به شێوه‌زاره کوردییه‌کان.
به پێی ئه‌وه‌ندی من له فایله‌کانه‌وه به چل و نیوچڵی بیستم، مامۆستا ئه‌میر له‌و سێمیناره دا باسی "پلان داڕشتنی زمان" ی نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌وه ڕۆژانه له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان و له به‌کار هاتنی شێوه‌زاره‌کاندا به‌جۆرێک ده‌کرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باشووری کوردستان له به‌رچاو بگرین و ئه‌و ده‌وره‌ی که بۆ "ئه‌کادێمیای کوردی" له به‌رچاو گیراوه بیگێڕێ ، شوێنپێیه‌کی وا لێ به‌دیاره‌وه نییه.
دیاره له زۆر شوێن هه‌بوونی ده‌زگای " پاسه‌وان و گزیر"ی زمانی وه‌نه‌بێ که‌لکی باشی هه‌بووبێ بۆ به‌هێز کردنی زمان. به‌ڵام پێم خۆش بوو بۆچوونی به‌ڕێزت له‌مه‌ڕ ئه‌رکی ده‌زگایه‌کی ئاوا له کۆمه‌ڵێکی چه‌ند به‌شی وه‌ک جوگرافیای زمانی کوردی بزانم!

زۆر سپاس کاک حەسەنی بەڕێز. هیوادارم
کە هەموو کاتێکتان شاد بێت.
هەر وەک خۆتان دەزانن، پرسیارەکەی بەڕێزتان وڵامێکی بەربڵاو و تەسەلی دەوێت کە ناکرێت لە کاتیکی کەم دا بدڕێت بە دەستەوە. بەڵام نووکتەیەکی گرینگ کە دەبێ لێرەدا ئاماژەی پی بکەین ئەوەیە کە دوو روانگەی کۆمەڵناسانە ودەروونناسانە کە هەڵگری دوو مەکتەبی سەرەکی زمانناسین، لە گەڵ پێناسە کردنی زمان وەک بابەتی بەرلێکۆڵینەوەی خۆیان، هاوکات سنوورگەلێکیش دیاری دەکەن بۆ بەر گرتن لە تێوە گلان لە گەڵ بوارە زانستی و عەمەلیەکانی دیکە. دیارە کە ئەگەر مەبەستمان کاری زمان‌ناسی مەحز بێت، ئەو کات دەبی یا خۆمان مەحدوود بکەینەوە بە چوارچێوەی دەیتا زمانیەکان (واتە جەهانی ناوخۆی زمان بپشکنین) یاخۆ لە زمانەوە بڕوانینە حەوزە و بوار و رەهەندەکانی دیکە. دیارە کە لە هەر دوو حاڵەت دا، ئاکامی راستەوخۆی لێکۆڵینەوە و چالاکیەکان دەگەڕێتەوە بۆ چوارچێوە و جوگرافیای زمان. بەڵام بە هەمان شێوە دەتوانین لە رەهەند و بوارەکانی دیکەوە بڕوانینە زمان کە هەڵبەت ئەوکات ئاکامە راستەوخۆکانیشی دەچێتەوە جوگرافیای هەمان ئەو رەهەند و بوارانەوە (ئەگەرچی بە شێوەی ناراستەوخۆش کاریگەری دەبێت لە سەر خودی زمان)، وەک چۆن کۆمەڵناسی زمانمان هەیە و هەروەها زمان‌ناسی کۆمەڵایەتی. بە هەمان شێوە، بۆ دۆزینەوەی کاریگەری و ئاکامە راستەوخۆکانی روانگەی سیاسی بۆ سەر زمان دەبێ لە خودی حەوزەی سیاسەت دا بگەڕێین، نەک لە حەوزەی زمان دا.

به‌ڕێز حاجی محه‌مه‌دی، ره‌نگه درێژه‌ی
ئه‌م باسه به‌ره‌و ئاقاری چڕ بوونه‌وه له سه‌ر چه‌مکی "پلان داڕشتنی
زمانی" بێ که‌لک نه‌بێ.تڕادگیل نێوه‌رۆکی ئه‌و چه‌مکه‌ی ئاوا کورت کردووه‌ته‌وه:
language plannig ( پلانداڕشتنی زمانی) ئه‌و چالاکی ...و کارانه‌ی که دا‌و و ده‌ستگای حکوومه‌تی، ڕه‌سمی یان ده‌ستگای ده‌سته‌ڵاتداری دیکه ده‌یکه‌ن به مه‌به‌ستی دیاریکردنی ئه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌تی دا کامه له شێوه‌زاره زمانییه‌کان به‌کاربهێندرێن و، له ئاکام دا ئاراسته‌کردن یان ته‌ئسیر کردن له‌وه‌ی که کامه‌یه‌ک لهشێوهزاره زمانییه‌کان بۆ چ مه‌به‌ستێک له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌تی دا به‌کار بهێندرێن و، ده‌بێ خه‌سڵه‌ت و نیشانه زمانییه‌کانی ئه‌و شێوه‌زارانه چ بن. پلانداڕشتنی زمانی به ئاسایی بۆ ئه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ که پێوه‌ندی، په‌روه‌رده و خوێندن باشتری لێ بێ و/یان شوێن بکاته سه‌ر nationism ( به نه‌ته‌وه بوون) و/یان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردن و ده‌ست که‌وتنی language maintenance ( پاراستنی زمان). پلانداڕشتنی زمانی ده‌کرێ به دوو جۆر چالاکی و کاری سه‌ره‌کی دابه‌ش بکرێ، که زۆر جار به language determination ( دیاریکردنی پله‌ی زمان) یان status planning ( پلانداڕشتنی پله و پایه‌ی زمان) و، language development ( به‌ره‌وپێشبردنی زمان) یان corpus planning (پلانداڕشتنی په‌یکه‌ره‌ی زمانی) نێو زهد ده‌کرێن. هه‌ر وه‌ها بڕوانه language cultivation
ئاشکرایه ئێستا به‌ڕێوه‌بردنی پلانێکی هه‌موو گره‌وه له جوگرافیای شێوه‌زاره‌کوردییه‌کان ده‌ست نادا. به‌ڵام هاوبیری و هاوکاری و بیروڕا گۆڕینه‌وه و که‌لک لێکدی وه‌رگرتن ده‌ست ده‌دا. بۆ وێنه ئێستا نیزیکه‌ی 15 ساڵه

"ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری
واته" له سه‌ر کۆد بۆ دانان و به‌ره‌وپێشبردنی شێوه‌زاری " کرمانجکی /
دملی" کار ده‌کا و ئه‌وانه‌ی حه‌ول ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ور داهاتنی " هه‌ورامی"
ده‌کرێ زۆر له ئه‌زموونی ئه‌وان که‌لک وه‌ربگرن. پرسیار ئه‌وه‌یه کامه لایه‌نی
"پلان دانانی زمانی" ده‌بێ خاڵی سه‌ره‌کی هاو بیری و هاوکاری بێ؟
سەرەتا دەبێ ئەوە بڵیم کە مەبەستی من
جەسارەت کردن نیە لە هەمبەر مامۆستایانی بەڕێزمدا و زیاتر دەمهەوێ ئەو شتانەی کە
هەموومان دەیزانین جارێکی دیکە بۆ تەئکید وەبیرمانی بهێنمەوە.
من هەست دەکەم سەبارەت بە بابەتی پلان داڕشتنی زمان دوو رووانگەی جیاواز هەیە کە تا رادەیەک لە پێناسەکەی پڕۆفسۆر تڕادگیل دا هاتوە. یەکەم روانگەیەکی رووەو رابردوو و موحافزەکارانەیە کە زمان وەک پێکهاتە و باڕستێکی بەستۆک و نەگۆڕ دەبینێت کە ماکێکی سەقامگیر و تاهەتایی هەیە و ئەرکی ئاخیورانی هەمان پاراستنیەتی. سەرچاوەی ئەم روانگەیە زمانگەلی پیرۆزی ئایینی وەک سەنسکریت، عەرەبی کلاسیک وعیبرین. لە سەردەمی مۆدێڕن دا و لە درێژەی پڕۆسەی نەتەوە-دەولەت سازیەکانیشدا ئەو پێکهاتانەی دەخرێنە پەڕاوێز و دەکەونە ژێر هەڕەشەی لەناوچوونی شوناسی فەرهەنگی-نەتەوەیی، هەمان هەستی پاراستن و بەرگری لە تێکەڵاوبوون لەگەڵ فەرهەنگی جیاوازیان لا دروست دەبێت و وەها روانگەیەکیش سەبارەت بە زمان، لەو حاڵەتانەدا زیاتر گەشە دەکات.
بەڵام روانگەی دووهەم بە پێچەوانەی روانگەی سەرەتا، رووەو داهاتوە و لە گەڵ ئەوەی کە پێی وایە نە تەنیا ئەو زمانەی کە هەر ئێستا بە دەستمانەوەیە بەردەوام لە ئاڵ و گۆڕ دا دەبێت (چ لە دەروونی خۆیدا و چ لە ئاکامی کارلێک و ئاڵ و وێر لە گەڵ زمانانی دیکە)، بەڵکوو واقعیەتی رەوتی ژیان وایە کە لە داهاتووشدا لە گەڵ هەموو دیاردە و نۆڕمە نوێکان ، پێویستیمان بە پێکهاتە و رێسا و بنەمای نوێی زمانی دەبێت، هەر بۆیە دەبێ بەرنامە و هەوڵ و لایەنگەلێک هە بن بۆ دابینکردنی پێداویستیە زمانیە نوێکان. هەست دەکەم کاتێ باسی پلان داڕشتنی زمان دەکەین، کەمتر کەسێک لە نێو ئێمە دا هەیە کە لایەنگری روانگەی سەرەتا بێت و کەمترمەبەستمان سڕینەوە و پاراستنی رابردوە و زیاتر هزرمان بەرەو چۆنیەتی هەڵس و کەوت لە گەڵ هەل و مەرجەکانی داهاتوە.
ئەمەی باسمان کرد، حاڵەتی تیۆریکی باسەکەیە. ئێستا ئەگەر بمانهەوێ کۆنکرێت تر لە بارەیەوە بدوێین، دەبێ بیر لە پێکهاتە و رووبەری زمانی مەبەست و هەروەها شوێن و کاتی عەمەلی کردنی وەها هەوڵ و پڕۆژەیەک بکەینەوە. ئەگەر مەبەستمان تەواوی زمانی کوردی بێت (بە تەواوی زاراوە و بن زاراوە کانیەوە) هەر لە سەرەتاوە دەبێ بڵێین کە چونکە جوگرافیای سیاسیمان جیاوازە لە جوگرافیای زمانی (واتە شوێن)، لە ئێستا دا ناتوانین چاوەڕێی پلانێکی زمانی گشتگیر بین (واتە کات.) ئەمە یەک لایەنی باسەکەیە، بەڵآم هاوکات هەندێک لایەنی دیکە هەن کە پێچەوانەی ئەم ئیستدلالە مان پێ نیشان دەدەن.
هەر وەک دەزانین نەبوونی پێوەندی نزیک لە نێوان ئاخێوەران و هەڵبڕانیان لە یەکتر، بن زاراوەکان لە یەکتر دوور دەکاتەوە و لە ماوەیەکی درێژخایەن دا دەیانگۆڕێت بە دوو زاراوەی جودا لە یەک. بەڵام ئێستاکە بە هۆی میدیکانی راگەیاندنەوە و چیتر ڕێگە و شێوەکانی پێوەندیگرتن، ئیتر ئەو بەربەستی شوێنە وەک پێشوو نیە و هەر ئەوە بۆتە هۆی ئەوە کە ئاخێوەرانی زاراوە جیاوازەکانی کوردی رۆژ بە رۆژ لە یەکتر نزیکتر ببنەوە تا ئاستێک کە دەتوانین بڵێێن لا ماوەیەکی نە زۆر دوور دا دەگەین بە لێک تێگەێشتنی دوولایەنەی (mutual comprehension)تەواو. هەروەها وەک دەزانین کاریگەری سیستمی پەروەردە نەک هەر لە ئاستی قوتابخانە دا، بەڵکوو شێوازەکانی فەرهەنگسازی (کە داڕشتنی زمان دەتوانێت بەشێک بێت لەم پرۆژانە) لە ڕێگەی هونەر(بە تایبەت فیلم) و چالاکی کۆمەڵایەتی (وەک بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی ئەدەبی و رۆژنامەگەری یاخۆ بەرنامەی تایبەت بۆ منداڵان) و ...، رۆژ بە رۆژ کاریگەری خۆی زیاتر نیشان دەدات و ئەوە یەکێکە لەو رەهەندانەی دەتوانین بۆ ئەوڕۆ کەڵکی باشی لێ وەربگرین

Kerîm Meresene
کاک دیاکۆی زۆر خۆشه‌ویست، ئه‌منیش سپاسی بۆچوونه‌کانت ده‌که‌م و چاویشت ماچ ده‌که‌م که به‌و زمانه شارستانیانه له‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌ی د. حه‌سه‌نپوور دواوی. به‌ڵام سه‌باره‌ت به بۆچوونه‌کانت:
یه‌ک: ئه‌گه‌ر ده‌قیقه‌ی یه‌که‌می وتاره‌که‌ی پرۆفسۆر حه‌سه‌نپوور گوێ لێ بگریه‌وه یه‌کسه‌ر له خاڵی یه‌که‌می بۆچوونه‌که‌ت په‌ژیوان ده‌بییه‌وه. کاک ئه‌میر نه‌یگوت پێم باشه بڵێم کوردستانی ئێران و ... به‌ڵکوو گوتی واده‌ڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "په‌یوه‌ندیی زمانی کوردی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه، بۆ ئه‌و باسه‌ی من ده‌یکه‌م گرینگه [بۆیه] باشتره بڵێم کوردستانی ئێران، ئێراق سووریه و ... ئاوا مه‌سه‌له‌که روونتر ده‌بێته‌وه". ئه‌وه قه‌ت نایه‌ته ئه‌و مانایه‌ی که بڵێی ناوبراو کوردستان ده‌کاته موڵکی ئێران و ...
دوو: باسه‌که‌ی حه‌سه‌نپوور باسێکی ئه‌کادیمیک بوو و به‌و هۆیه‌وه‌ش ده‌بوو پشت به زانیاری و داتایه‌ک ببه‌ستێ که له ئاستی ئه‌کادیمیکدا سه‌لمێنرابێ. ئه‌گه‌ر گوێ له بابه‌ته‌که‌ی کاک ئه‌میر بگریه‌وه که له‌سه‌ر دیواره‌که‌ی من هه‌یه و به تایبه‌تیش له‌و شوێنه‌ی ئاماره‌که ده‌خاته روو و به‌راوردکارییه‌که ده‌کا، ده‌بینی که ئه‌و له به‌ینی قسه‌کانیدا باسی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌و زانیارییانه‌ی له ئه‌رشیڤی فڵان و فیساره زانکۆ‌دا ده‌رهێناوه و له‌وه زیاتری ده‌ست نه‌که‌وتووه و داواشی کرد که ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ڵگه‌ی دیکه‌ی له ده‌ست دایه سپاسیشیان ده‌کا که پێی نیشان دهن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ.
سێ: ئه‌منیش له‌گه‌ڵت هاوڕام که باسه‌که‌ی کاک ئه‌میر له‌سه‌ر وشه داتاشین هێندێک ناته‌واو بوو چوونکا هێندێک نموونه‌ی هێنانه‌وه که وشه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌یان بۆ دانراوه و کێشه‌شیان تێدا نییه ـ هه‌ر چه‌ند کهموکورتش بن. به‌ڵام بۆ نموونه له په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وشه‌ی "یاسا"دا ئارگومێنته‌که‌ی زۆر ته‌واو بوو که ده‌ڵێ لابردنی وشه‌یه‌ک که له‌وانه‌یه ریشه‌که‌ی عاره‌بی بێ ره‌وا نییه کاتێک به وشه‌یه‌کی مه‌غوولی جێیه‌که‌ی پڕ ده‌کرێته‌وه. زمانی سه‌رده‌می کۆڕی زانیاریی کورد ـ به تایبه‌ت ئی مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د که ئه‌من زۆرم پێ سه‌رسامم و زۆریشم خۆش ده‌وێ پڕه له ده‌سته‌واژه‌ی تورکی. هاتنی ئه‌و وشانه‌ش بۆ نێو زمانی کوردی بۆ ئه‌و سه‌رده‌می ده‌گه‌ڕێته‌وه که تورکه عوسمانییه‌کان له‌و ناوچه‌یه ده‌سته‌ڵاتیان بوو.
چوار: کاکه ئه‌میر باسی ئه‌وه‌ی کرد که زمانی کوردی له به‌رامبه‌ر ده‌قی زانستیدا داده‌مێنێ و ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه گێرایه‌وه که نووسه‌ر و رۆشنبیری په‌تیگه‌را زمانه‌که‌یان له وشه‌ی "بێگانه" بژار کردووه به‌ڵام نه‌یانتوانیوه وشه و ده‌سته‌واژه‌ی گونجاویان له جێ دانێن. ئه‌و قسه‌یه ناڕاست نییه و پڕ به پێستی توانای زمانی کوردییه. ئه‌وانه‌ی کاری وه‌رگێران ده‌که‌ن ـ که بۆخۆشت هێندێک کاری جوانت تێدا کردووه ـ ده‌زانن که جاری وایه بۆ وشه‌یه‌ک داده‌مێنی و ده‌بێ رسته‌یه‌ک دوو رسته‌ی له‌سه‌ر بنووسی که‌چی هه‌ر ئامانجیش ناپێکی.
پێنج: کاک ئه‌میر گوتی ئه‌من نه‌مگوتووه و ناڵێم هه‌موو سۆرانیخوازه‌کان شۆڤێنیستن، به‌ڵام ئه‌من ده‌ڵێم که‌سێک پێی وابێ سۆرانی له زاراوه‌کانی دیکه پێشکه‌وتووتر، باشتر و کاری زیاتری پێ کراوه، هه‌ر ئه‌و زمانی ستاندارده و ئه‌وانی دیکه هیچ نین، بۆچوونێکی شۆڤێنیستیی هه‌یه.