Thursday, August 3, 2017

دوو شێعری مستەفای قازی [ مستەفا شەوقی، مستەفا قازیزادە ] لە گۆڤاری کوردستان ی چاپی ئەستەنبووڵ دا









کوردستان ، ئەستەنبووڵ ، ١٩١٩، ژمارە ٥

حەسبی حاڵ دەگەڵ وەتەن

١)خەمڵیوە لە سەر قەبری جەوانان گوڵ و لالە
با سوور بێ خوێنێکە بڵیی ڕەنگێکی ئاڵە
٢)پێش تابشی خورشید فەلەک وەختی بەهاران
وەک چاوی لە فرمێسکی منە، قەترەیی ژالە
٣)ئەی بادی سەبا هەستە گوزەر کە بە وەتەن دا
پەخشان بکە سەر ئەرزی وەتەن بۆنی گوڵاڵە
با بێتوو بە تەئسیری فسوونی نەفەسی تۆ
وەک غونچە بپشکوێ دەمی ئەو کوردە کە ڵاڵە
با بێتوو سبەینان ئەلەم و دەرد و شەوی هیجر
بێژێ کە لەوەی پاش خەوی مە مەحزی وەباڵە
٤)قەهری فەلەک و جەوری ڕەقیب و ستەمی دۆست
سەر ناسییەیی پڕشەکەتی کرد بە قەباڵە
٥)چارەت نییە ئەوڕۆکە ئەتۆ دەستە شکاوی
بەدمەستیی مەی بوو کە شکا جام و پیاڵە
٦)شەوقی وەرە ! لەو گوربەتە مائیل بە وەتەن بە

بێ خاکی وەتەن عێزەتی تۆ مەحزی خەیاڵە...
بەو کاکۆڵی ڕەش ڕەنگە کە وا بۆزی فیراقە
با ڕام بێ لە بۆت فەزل و هونەر چونکە  حەڵاڵە...

                   قاضی زادە: م . شوقی
................................................................





کوردستان، ئەستەنبوول، ژمارە ٩ ، ١٩١٩
جەوانان
بە موناسەبەتی زیندووبوونەوەی ( هێڤی )  ئومێد

هەڵستاون جەوانانی وەتەن، دیسان بە بێ باکی
لە حەسرەت دەردی کۆنەی مولکی بابیان هاتنە چالاکی
دە دڵ عەزم و لە سەر شووری جەوانی هات و دەخوازن
کە بڕژێنن لە سەر خاکی وەتەن خوێنیان بە سەر پاکی
بڵا تێر ئاو ببێ بەو خوێنە سوورە گوڵ لە مێرگۆڵان
بە شوعلەی نووری ئومێدیان وەتەن بابێتە ڕووناکی
وەتەن! ... ئەی موڵکی باپیرم لەبۆچ ئەوڕۆکە ڕووخاوی؟
لە بۆچ جێ و مەسکەنی وەحش و تیوورە خاکێکی پاکی؟
لە بۆچ ئەولادی تۆ یەعنی برازا و مام و جیرانم
بەڵێ باپیرە گەورە و خوشک و پوور و باوکە ، خۆ دایکی
لە ژێر کابووسی جەهل و کۆت [١] ئێخسیرن دەناڵێنن
سەری پا پۆشەیەکی ڕەش ، جلێک ماتەم بۆچ دەبەر ناکی ؟.. !
لە غوربەت لاوی کوردان بۆ نیگای وەسڵی تۆ مەحزوونن
شەو وڕۆژ ناسرەون بۆ شەهدی شیرین ژەهری تریاکی
لە سەر شاخی بڵیند و مێرگەشینی تۆ بڵا ڕابن [٢]
بە شووری دڵ بخوێنن بولبولان ئەوڕۆ  بە غەمناکی
ووڵات و شاری مە خۆشە ، بڵا حەیفە کە وێرانە
لەبۆ چاوی بە فرمێسکی جەوانان سورمەیە خاکی
زبانی کوردی شیرینە، و هەواری ئێمە ڕەنگینە
بڵا چونکە هەموومان دوشمنین زۆر سەعبە ئیدڕاکی
نیفاقی مە گوناهێکی عەزیمە جا وەباڵی وەی
بە گەردن شێخ و ئاغا و مەلا و دەست و میسواکی
لە نێو جەوانان دە پێشدا شەوقی بێچارە وێستاوە
بە نووری حوبی مەوتەن دڵفرووزە و هاتە ڕووناکی
لە ڕێگای دوور ' هێڤی ' یەعنی ئومێد دەست بە دەست دەگرن
بە عیلم و مەعریفەت تێر ئاو بکەین جا خاکەکەی پاکی ...
قاضی زادە
م. شوقی
[١]بابان کردجە سیدر : کوت = کلبچە
[٢]ڕابن بابان لیسانندن هەلستن

No comments: