بەرنامەی ' ڕاوێژ ' لە سێیەمین کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی ئێگزێتر بریتانیا ٢٦ – ٢٨ ژووەنی ٢٠١٧
بەرنامەی ' ڕاوێژ ' لە
سێیەمین کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی ئێگزێتر
بریتانیا ٢٦ – ٢٨
ژووەنی ٢٠١٧
' داهاتووی کوردی لەناوخۆ و دەرەوەی عێڕاق، تورکییە، سوورییە و ئێران:
هیوای تازە یان تڕاژێدی نوێ ' ؟
حەسەن قازی:
بینەرانی بەڕێز، ئەم کاتەتان باش. بەخێر بێنەوە بۆ بەرنامەیەکی دیکەی ڕاوێژ. ڕاوێژی
ئەمجارەمان لە ئێگزێتر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی کوردییەوە پێشکێش دەکەین لە ناوچەی
دێڤۆن لە بریتانیای گەورە. ئەوە جاری
سێیەمە کە لە ٢٦ – ٢٨ ی ژووەنی ٢٠١٧ کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی لە سەر پرسی کورد پێک
دێ. کۆنفڕانسی ئەمساڵ لە ژێر ناوی: ' داهاتووی کوردی لە ناوخۆ و لە دەرەوەی عێراق
، سوورییە، تورکییە و ئێران: هیوای تازە
یان تڕاژێدی نوێ' ؟ دیارە ئەوە ئاماژەیە
بەو هەلومەرجە کە لە ناوچەکە دا هاتووەتە گۆڕێ
گەلۆ ئەوە هیوایەکی تازەیە بۆ پێشکەوتنی خەباتی گەلی کورد یان ئەگەر بێتوو ڕەوتی ڕووداوەکان بەرەو لایەکی
دی بچێ ئەوە تڕاژێدی نوێ بۆ کورد دێنێتە
پێشێ یان نا؟ لەو کۆنفڕانسە دا ژمارەیەکی
زۆر ئاکادێمیسیەنی گەنج ، بە تایبەتی بەشدارن. مەسەلەیەکی دیکەش کە گرینگە جەختکردنە
لە سەر دەوری ئەدەبییات لە گەشەپێدانی کەسایەتی کوردی دایە. دیارە لە بەرنامەی ئەمجارەماندا ژمارەیەکی زۆر
لەو کەسانەی کە لە کۆنفڕانس دا بابەت
پێشکێش دەکەن بەشدارییان کردووە.
ئەمن مایکڵ شایەت م لە واشنگتۆنەوە هاتووم لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.ئەو بابەتەی لەم کۆنفڕانسە دا پێشکێشی دەکەم بریتییە لە مێتۆدۆلۆژی من بۆ ستاندارد کردنی کورمانجی و سۆرانی بە بەراوەرد کردنی هەر دوو زاراوەکان بۆ ئەوەی ئێمە ئەوان لەیەک نزیک کەینەوە. بۆ وێنە بە کورمانجی دەڵێن ' گۆتن' ، بە سۆرانی ' گۆتن ' ، 'کوتن ' و 'ووتن' هەیە . پێشنیاری من ئەوەیە هەم بە سۆرانی و هەم بە کورمانجی فۆڕمی ' گۆتن' هەڵبژێرین بۆ ئەوەی کورمانجی و سۆرانی هەنگاوێک لە یەک نزیک ببنەوە.

ئەمن ئێستا خۆشبینم کە دەبینم چەند کەس هەن
چ کورد بن و چ بێگانە خەمی زمانی کوردی
دەخۆن ، نەک هەر خەمی زمان بەڵکوو خەمی وەزعی کوردان و پاشە ڕۆژی کوردان دەخۆن. ئەمن زۆر خۆشحاڵم کە گەیشتووینەتە ئەو
مەرحەلەیە. ئەمن سەبارەت بە پاشەڕۆژێ – ناڵێم پێشەڕۆژ - ، لە بەر ئەوەی ' پاشە
ڕۆژ' هەم لە سۆرانی و هەم لە کورمانجی دا هەیە. ئەمن زۆر گەشبینم لە سەر پاشەڕۆژی
' کوردۆلۆژی' .
ئەمن جەعفەری شێخەلئیسلامی م،
پرۆفسۆری هاوکارم لە بواری زمانناسی و
خوێندنەوەکانی زمان لە زانکۆی کارڵتۆنی ئۆتاوا لە کانادا.
لێرە لە کۆنفڕانسی دراساتی کوردی لە زانکۆی
ئێگزێتێرم. بۆ ئەوەی سێ گوتار پێشکێش بکەم. ئەم ٣ گوتارە لەگەڵ چوارپێنج لێکۆلەری
تر ئامادە کراون. یەکیان لە سەر ئەمەیە با
ئەوە بڵێم لەگەڵ دوکتورایەکی خوێندکاری خۆمە کە بە ئەسڵ خەڵکی ئێرانە . ئەم
لێکۆڵینەوەیە لە سەر ئەمەیە بزانین ئەو کەسانەی خەڵکی تارانن بەڵام لە دەرەوەی
ووڵات دەژین و ئەو کوردانەش کە لە دەرەوەی ووڵات دەژین لە کانادا و ئەو کەسانەش کە
ئابادەیی قسە دەکەن کە شێوەزارێکە لە فارسی لە ئێران لە لای ئیسفەهان، ئەمانە بۆچوونیان سەبارەت بە زمان چییە؟
بۆچوونیان سەبارەت بە زاراوا چییە، سەبارەت بە شێوەزار و بۆچوونیان سەبارەت بەو
شێوەزارانەی دیکە چییە لە ناو خۆیاندا ؟ بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر کۆ بکەینەوە بزانین
باوەڕی خەڵک چۆنە سەبارەت بە زمان و زاراوای خۆیان چونکە ئەوە زۆر گرینگە بۆ هەر
کارێکی کە لە مەڕ زمانناسی بیکەی بە تایبەتی لە لایەنی پلان داڕێژییەوە. ئەگەر
ئێمە نەزانین خەڵکەکان چۆن بیر دەکەنەوە سەبارەت بە زمان زۆر زەحمەتە پڵانێکی
تۆکمە دابڕێژی پاشان بە سیاسەتێکی ڕێک و پێک بەڕێوەی بەری.
ووتاری دووەم بریتییە لە سەر
گرینگایەتی ناوی یەکەم بۆ منداڵ، دیارە
ئەو منداڵانە گەورە دەبن بەهەر حاڵ گرینگایەتی ناوی یەکەم لە کوردستانی ڕۆژهەڵات. ئەمە داتاکەی لە لایەن
خوێندکارێکی دوکتورای کوردیی ڕۆژهەڵات کۆ
کراوەتەوە من لەگەڵی گوتارەکەم ئامادە کردووە ، بە داخەوە خۆشی لێرە نابێ بۆخۆم
ووتارەکە پێشکێش دەکەم دەمانەوێ بزانین ناوەکان چین، بۆ وێنە لە ١٩٠٠ کانەوە هەتا ٢٠٠٠ با بڵێین سەدەی ٢٠ ، ئەوەی تائێستا
بۆمان دەرکەوتووە ناوەکان جیاوازن بۆ نموونە ناوی عەڕەبی ، ناوی فارسی تازە، ناوی
فارسی کۆن تا ڕادەیەک ناوی کوردیی کۆن ، ناوی کوردیی با بڵێین تازە و مۆدێڕن وەکوو
شێرکۆ و گۆران و هەڵاڵە و چیا و شلێر و
نەرمین و ئەوانە. ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە بزانین ئەگەر ناو گرینگی کولتووریی
ناسنامەی هەیە ئایا دەتوانین بە چاو لێ کردنی نەخشەی زمانەکان کە کەی کوردی کەم
دەبێ و زیاد دەبێ دەتوانین ناسنامەی کوردی یان هەستی ووشیاربوونەوەی ئێتنیکی –
نەتەوەیی کوردی بخوێنینەوە و بیلفێعلیش دەکرێ. ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە هەتا
ئێستا ناوی کوردی وەکوو کوردی بە ڕاستی لە ١٩٦٠ کاندا سەری هەڵداوە لە کوردستانی
ڕۆژهەڵات تا ڕادەیەک لە پاش بووە لە چاو کوردستانی باشوور. لە ڕۆژهەڵات ئەو دەمی
سەری هەڵداوە زۆربەی ناوەکان لە شێستەکان
و حەفتاکان سەریان هەڵداوە و پەرەیان گرتووە تا ئێستا خوێندنەوە ئەمەیە
لە ژێر تەئسیری شۆڕشی ئەیلوولی ئەو کات دا بووە چونکە ئەو دەم کورد لە باشوورەوە دەهاتن بۆ ناوچە و خەڵک دەیانزانی نێویان چییە و گوێیان لێ دەبوو پاشان
لە ڕادیۆی کوردستانی ئەو کاتەوە و پاشانیش جووڵانەوەی ٦٥ و ٦٦ ی کوردستانی ئێران، کوردستانی ڕۆژهەڵات
ئەویش دیارە بێ تەئسیر نەبووە بەڵام زۆربەی ناوە کوردییەکان کە بەڕاستی دەگەنە لووتکە
لە هەشتاکان دایە کە ئەو کاتی ووشیاری ئێتنیکی و نەتەوەیی تەواو ساز بووە دوای
شۆڕشی گەلانی ئێران و ئەوە. بەڵام دوایە دەبینین کاتێک جووڵانەوەی کوردی لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر زۆر کز دەبێ و ئاودیو دەبن بە زاراوەی کوردی لای خۆمان
ئیدی ناوە کوردییەکانیش دادەبەزێ دەڕۆنەوە بەرەو فارسی و بە تایبەتی بەرەو عەڕەبی
یانی زۆر شتێکی شازە ،
عەنتیکەیە کە چاو لە ناوەکان هەڵکشان و
دابەزینی ناوی کوردی تۆ دەتوانی
جووڵانەوەی کوردی دەوێدا بخوێنییەوە بزانی کەی
لە گەشە دا بووە کەی دابەزیوە.
ووتاری سێهەم پێوەندی هەیە بە بابەتی چەند زمانە و پەروەردەوە. ئەم گوتارە ئەمەیە کە هەر لێکۆڵینەوەیەکی دوکتورایە لە لایەن بەڕێزێکەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ناوچەی کرماشان کە ئەو لێکۆڵینەوەیەی کردووە و منی دەعوەت کرد کە یارمەتی بدەم با بەیەکەوە گوتارێک ئامادە بکەین بۆ چاپ بە ئینگلیزی. ئیتر وابوو ئەو گوتارەمان ئامادە کرد جارێ بۆ ئەو کۆنفڕانسە ئەویش لێرە نییە بە داخەوە نەیتوانی بێ بۆخۆم پێشکەشی دەکەم. پوختەی بابەتەکە ئەمەیە، خەمەکە لەمە دایە کە ڕادەیەکی زۆر لەو کوردانەی کە بە لەهجەی کەلهووڕی قسە دەکەن لە ناوچەی کرماشان وەک شتێک زمانەکەی خۆیان وەلا ناوە دەگەڵ منداڵیان بە زمانی فارسی قسە دەکەن.خەمەکەش ئەمەیە کە ئەگەر ئەمە درێژەی پێ بدرێ لەوانەیە کەلهوری ببێتە زمانێکی ، شێوەزارێکی کەوتنە ژێر مەترسی و دوایەش لە ناو بچێ. زمان ئاوا لە ناو دەچن بۆخۆیان لە ناو ناچن. هۆیەکەیان چن ئەوەی تا ئێستا لێمان کۆڵیوەتەوە بۆچی بە فارسی قسە دەکردرێ دیارە لەبەر ئەوەی کە فارسی زمانی نەتەوەی باڵا دەستە ، یەكێک کە فارسی بزانی کاری وەدەست دەکەوێ، یەکێک کە فارسی بزانێ سەرکەوتوو دەبێ پاشان ناوبانگ و پرێستیژی لە سەرترە هەموو ئەمانە . بەڵام یەکێک لە هۆیەکانی دیکەش ئەوەیە کە گۆیا خەڵکێکی زۆر پێیان وایە منداڵ ئەگەر دووسێ زمانی فێر کەی تێکەڵی دەکا ئاڵۆز دەبێ دەشێوێ. لەبەر ئەوە دوایە دەبێ ئینگلیزی و شت فێر بێ ، پێویست ناکا کوردی فێر بێ بۆ چییەتی ؟ بۆ ئەوەی کە ئێمە نیشانی بدەین و هیوادارین ئەوە تەئسیر دابنێ لە سەر دایک و باوکەکان، لە سەر بەرپرسانیش کە منداڵ دەتوانێ سێ تا چوار لانی کەم سێ زمان هاوکات فێر بێ بە بێ ئەوەی کە تێکەڵیان بکا بە بێ ئەوەی کە موشکیلەی هەبێ. چیمان کردووە ، پێنسەد قوتابی لە سێ قوتابخانەی ساڵی ئاخری ناوەندی لە ناوچەی کرماشان کە هەموو کەلهوڕی زمانی دایکی یان زمانی بنەماڵەکەیانە ئەو تاقیکاری ئینگلیزی کە لە پۆلی دوازدە لێیان دەکرێ لە سەراسەی ووڵاتە لە ئێران ، لەوانە کراوە نیوەیەک لە قوتابییەکان ئەمانەن کە لە ماڵەوە دایکۆباوکەکانیان بە کەلهوڕی قسەیان لەگەڵ دەکەن، نیوەشیان ئەوانەن کە بە فارسی قسەیان لەگەڵ دەکەن بزانین کامیان ئەو سکۆر و نومرەی دەیهێننەوە لە تاقیکاری ئینگلیزی لە سەرترە بۆمان دەرکەوتووە ئەمانەی هەم کەلهوڕی دەزانن هەم فارسی دەزانن لە ئینگلیزییەکەش دا نومرەکەیان لە سەرترە بۆ ؟ لەبەر ئەوە ئێمە بە زانست دەزانین لە ڕۆژئاوا لێکۆڵینەوە زۆر کراوە نیشان دراوە ئەو کەسانەی دوو زمان دەزانن زۆر ئاسانتر زمانی سێ و چوار فێر دەبن لەبەر ئەوەی تێکنیکەکان دەدۆزنەوە ، لە بەر ئەوەی دەزانن چۆن ڕووبەڕوو ببنەوە لەگەڵ زمانێکی تازە چۆن ڕێزمانەکەی زوو فێر بن، فێڵەکان دەزانن. تێکنیکەکان دەبیننەوە ، ڕێگاکانی دەدۆزنەوە زۆر زیرەکتر دەبن لەو بوارانەوە ، تەنانەت هێندێک لێکۆلەرەوە هەن پێیان وایە لە بواری پەروەردەیی مێشکەوە ئەوانەی چەند زمان دەزانن زیرەکترن ، هەرچەند ئێمە کارمان بەو بوارە نەبووە ئەوە زۆرتر سایکۆلۆجی و کاگنێتیڤ ساینسە، ئی هۆشەکی یە، بەڵام ئێمە زۆرتر کارمان بە زمان بووە کە بزانین ئایا بە ڕاستی ئەو خەمەی کە هەیانە کە ئەگەر منداڵێک چەند زمان بزانێ وایە لێیان دەشێوێ یا ئەوە ی کە بە پێچەوانە زۆر قابلییەت و تواناییان زیاتر دەبێ. و بۆمان دەرکەوتووە کە توانایی و قابیلییەتیان زیاتر دەبێ و هیوادارین لێکۆڵینەوەی ئەوتۆ بە گوێی بەرپرسانێش بگاتەوە لە ووڵاتێکی وەکوو ئێران کە بەڕاستی بە سیاسەتی زمانی خۆیاندا بچنەوە و ئەوە نەبێتە بیانوو کە منداڵ تێکەڵی دەکا و یارمەتی ئێمەش بدەن کە دایکوباوکەکان قەناعەتیان پێ بێنین کە منداڵێک هەتا زۆرتر زمان بزانێ هەم بۆ خۆی باشە ، هەم لە بواری هۆشەکییەوە باشە، هەم لە بواری فێر بوونی زمانەوە باشە و هەم لە بواری ئەوەی کە ئاشنا بێ لەگەڵ کولتووری دیکە دڵی فراوانتر بێ ، مێشکێکی ئاواڵەتری هەبێ سەبارەت بە کولتوورەکانی دیکە، سەبارەت بە یەکسانی ، سەبارەت بە ڕێز گرتن لە کولتووری دیکە. بۆ هەموو ئەمانە بەرژەوەندی و سوودی خۆی هەیە.

ناوێ من مایکڵ لیزنبێرگ ە.
ئەمن لە زانکۆی ئامستردام کار دەکەم لە بەشی فەلسەفە. ئێستا ئەوە هاتووم بۆ
کۆنفڕانسی کوردۆلۆژی ئێگزێتر، ئەمن لە سەر جینسییەت لە مەم و زین دا و جینسییەت لە
ناسنامەی نەتەوەیی کورد دا قسە دەکەم بە
تایبەتی لە سەر ' مەم و زین ' دەدوێم . و
وەک ئێوە دەزانن ' مەم و زین' ئێپۆسی
نەتەوەیی کوردانە بەڵام شوێنەوارێکی تەسەوف یشە.
بەڵام لە ' مەم و زین ' دا زۆرباسی جینسییەت و ئەوینیش دەکرێ. و لێکۆلێنەوەکەی من بە تایبەتی لە سەر عیشق و
جینسییەتە لەناو دەقی ' مەم و زین ' دا. ئێمە دەکرێ لەوێدا مێژووی ناسنامەی
نەتەوەیی و ناسنامەی جینسی ببینین و ئێمە
دەزانین کە ئەو ئەدەبییاتێکی کلاسیکە و جیاوازییەکی زۆری هەیە لە گەڵ
ئەدەبییاتی مۆدێڕن و ناسنامەی مۆدێرن. جا بۆیە ئەمن پێم وایە لێکۆڵینەوە لە
ئەدەبییات زۆر گرینگە بۆ کوردۆلۆژی.
ئەمن ناوم کلێمانس سکالبیرت- یووجەل ە. لێرە لە زانکۆی ئێگزێتر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد دا کار دەکەم. لە ساڵی ٢٠٠٧ وە لێرەم. ئەمڕۆ کۆنفڕانسی سێیەمینی لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئێگزێتر دەست پێدەکا بۆ دوو ڕۆژ و نیو ، بەرنامەیەکی زۆر ڕەنگاورەنگمان هەیە، بابەتی جۆر بە جۆر بابەتی سیاسی، ئەدەبییات و لە سەر زمانیش.
[ سەعید یەتکین ] ناوم سەعیدە خەڵکی شاری
بازیدم لە باکووری کوردستان.لێرە لە زانکۆی
ئێگزێتر لە بەشی کوردناسی م. ئەم بابەتەی لەکۆنفڕانس دا پێشکێشی دەکەم ناوی ئەمەیە : ' کوردستانی سەربەخۆ یان
کوردستانی خۆ بەڕێوەبەر' ؟ لێرە لە بەشی کوردناسی دا دەخوێنم. بابەتی خوێندنەکەم لەسەر ' بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان، لە
ڕزگاریی نەتەوەییەوە بەرەو ڕزگاری دێمۆکڕاتیکە. ئەمڕۆ لە دنیا دا بەشی کوردناسی
گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز . لە زۆر جیگای جیهانێ، لە لەندەن ، لە بێرلین ، لە
نیۆیۆرک، لە پاریس لە پێتەختە
ئوڕووپاییەکان بە تایبەتی ئەمڕۆ کار لە
سەر کوردناسی دەکرێ و هەموو لە سەر بزووتنەوەی
ڕزگاریی کوردستان مافی دیاریکردنی
چارەنووسی کوردستان و هەر وەها شۆڕشی
ڕۆئاوا بە پێشەنگایەتی هەپەگە و هەپەژە لێیان دەکۆڵدرێتەوە.
ڕۆژباش. ناوم ئالانی حەسەنیان ە. لە ئەسڵ دا خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتم. قوتابی زانستە سیاسییەکانم لە زانکۆی ئێگزێتر لە بەریتانیا. ئەمڕۆکانێ کۆڕێکی سیاسیمان هەیە ، سێ ڕۆژ دەخایێنێت، باسی کورد ، سیاسەتی کورد چووزانم ئەدەبییاتی کورد بە گشتی باس و لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێت. ئەمن وەکوو خۆم بەشدارم باسەکەی من ئەوەیە کە هۆکاری درێژ بوون و چووزانم ئەو بەربەستانەی کە لە سەر ڕێگای جووڵانەوەی کورد، جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد بە تایبەتی لە دوای دەیەی نەوەدەکانەوە بۆ ئەم جووڵانەوەیە پێش هاتووە باس دەکەم.
ناوی من فەرەنگیس قادری یە. دوکتورام لە ئەدەبییاتی تەتبیقی و ئەدەبییاتی کوردی لە زانکۆی ئێگزێتر وەرگرتووە. ئەم بابەتەی ئەمڕۆ پێشکێشی دەکەم لە سەر بەشێک لە کاری لێکۆڵینەوەکەم لە تێزی دوکتوراکەم دا بوو کە چۆن شێعری کوردی نوێ بووەوە؟ و لەو باسەدا ئالنگاری ئەو باوەڕەم کردووە کە بریتی یە لە ڕەخنەی نەریتی کوردی کە وای دادەنێ ئەدەبییاتی کلاسیکی کوردی هەتا ١٩٤٠ بەردەوام بووە کە دوای ئەوە عەبدوڵا گۆران کە پێی ئەڵێن باوکی شێعری نوێی کوردی دێت و شێعر نوێ دەکاتەوە. ئەو باوەرە دروست نییە ، نوێبوونەوەی شێعر وەکوو هەر پڕۆسەیەکی تر ، هەر گۆڕانکارییەکی تر لە پڕۆسەیەکدا ڕوو دەدا. من ئەو پڕۆسەیەم نیشان داوە کە بە باوەڕی من لە کۆتایی سەدەی نۆزدەوە دەست پێ دەکا ، لە حاجی قادری کۆیی دا بەرجەستە دەبێتەوە و بەردەوام دەبێ لە ساڵی ١٩٢٠ و دواتر لە دەیەکانی ئەوەڵی قەڕنی بیست کەسانی وەکوو قازیی لەتیف ، مستەفا قازیزادە و بە تایبەت عەبدولڕەحیم ڕەحمی حەکاری و دواتر لە ساڵانی ١٩٣٠ کاندا بە گشتی خودی ڕەبتی ئەدەبییات ، شێعر و ئەدەبییات و بە تایبەتی ئەدەبییاتی کلاسیک بە سەردەمی نوێ ئەچێتە ژێر پرسیار کە ئەوە سەردەمی ' پیرە مێرد ' ە و کۆمەڵێ پرسیاری تر دێنە ئاراوە و لە نەهایەتدا لە ١٩٤٠ کاندا ئەگاتە لووتکەی خۆی کە ئەو شتەیە کە لە کارو بەرهەمەکانی گۆران دا دەیبینین.
لە سەر سێنتری لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئێگزێتر ،
یەکێک لە سێنترەکانە لە ئوڕووپا کە
لێکۆڵینەوەی تێدا دەکرێ لە ئاستی دوکتورا دا، بەڵام چەند ساڵێکە لە ئاستی
بەکالریۆس و ماستریش خوێندکار وەردەگرن ، زمان و ئەدەبییاتی کوردی بە دەرس
دەڵێنەوە و تایبەتمەندییەکی ئەم بەشە لە
ئێگزێتر ئەوەیە کە ئەم بەشە لە ناو
ئەنیستیتووی موتالەعاتی ئیسلام و عەڕەب دایە بۆیە هاوسێیە لەگەڵ سێنتری لێکۆڵینەوەی
ئەدەبییاتی ئێران ، ئێرانناسی ، سێنتری لێکۆڵینەوەی خەلیج و موتالعاتی عەڕەبی بۆیە کۆنتێکستێکی زۆر باشە بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی.
من ناوم سیڤان سەعیدە ،
مامۆستام لە زانینگەی ئێگزێتر. سالی ٢٠١٤ ، هەر لەو زانکۆیە دوکتورام تەواو کردووە
. ئێستا لە زانکۆی سیان، زانکۆیەکە لە چین ، لەوێ
مامۆستام، مامۆستای بەشی ڕۆژهەڵاتناسیم پێی دەڵێن سیان نۆرماڵ یونیڤێرسیتی. ئەو
بابەتەی ئەمن لەو کۆنفڕانسە دا پێشکێشی دەکەم لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەراورد بە سێ پارچەکەی
تری کوردستان ئێستا ڕەوشی سیاسی و
کۆمەڵایەتی لە دۆخێکی ناکارا دایە ، زێدە ئاکتیڤ نییە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند
هۆیەک ، یەکێک لەو هۆیانە ناکارایی پارتییە سیاسییەکان و کاراکتێرە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانە لەو
ووڵاتە و بێ ئومێد بوونیانە لەو کاراکتێرە
سیاسییانەی کە چەندین ساڵە ، نزیکی بە ڕاستی حەفتاساڵێک بەرەو ژوورە کە خەباتیان کردووە بەڵام بە بێ بەرهەمێک و بە
بێ ستڕاتێژییەک و ئێستا بە بڕوای من ئەو
پارتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییانە کە ئێستا
بە ناو لە سەر ساحەی کوردستانی ڕۆژهەڵات خەبات دەکەن تا ڕادەیەکی زۆر دابڕانێک دروست بووە لە
نێوان ئەو کاراکتێرانە لەگەڵ واقعی حاڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تێگەیشتن و خوێندنەوەیان بۆ ئەو زرووفەی کە
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە ، ئەوە بەلای
منەوە تێگەیشتنێکی ناتەواوە و ئەوە ڕەخنەی
منە لەو باسەی دا کە پێشکێشی دەکەم. لە لایەکی ترەوە دەتوانم بڵێم ئەو بەرخوردەی
کە ئێستا لە ئومێدی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی
کوردستان بۆ گۆڕان، ئومێدێکە کە
گۆڕانکارییەکان بوونەتە ناوەکی بەدەر لە
هەموو ڕق و بێ ئومێدێکیان لە دەوڵەتی ئێران ، بەڵام پێیان وایە کە بۆ گۆڕانکاری لە ووڵاتی ئەواندا بە پێی ئەو ڕیسرچەی من کردوومە خەڵکی ناو ڕۆژهەڵاتی
کوردستان بڕوایان وایە کە پێویستە
گۆڕانکارییەکان لە ناو ووڵات دا بکرێ نەک
بە پشتبەستن بەو گۆڕانکاریانەی کە لە
دەرەوە، خەونی ئەوەی کە ئەگەر هێزێکی
گەورەی وەکوو ئەمریکا بێت و ئێران بگۆڕێت و ڕزگاری ببێ یان لەو بەشەی
کوردستان خەڵک ئازاد ببێ. ئەو خەونە ئێستا
تا ڕادەیەکی زۆر خەونێکی بەتاڵە ، بەڵکوو چەندین هێزی بچووک ، سەرەتاکانی
دەرکەوتووە لە ناو خاکی کوردستان دا لە ڕۆژهەڵات خەریکی خەبات و کاری خۆیانن.
ناوی من یوانا بۆخێنسکایە
. ئەمن لە زانکۆی یاگێلۆنسکی ڕا هاتووم . ئەوە زانکۆیەکە لە شاری کراکۆو لە
لەهیستان. ئەمن لەوێ سەرۆکی پڕۆژەم بۆ
بەرەوپێشبردنی کوردناسی. بابەتی لێکۆڵینەوەی من بە گشتی ئەدەبییاتی کوردییە. تێزی
دوکتورایەکەم لە سەر ناسنامە و ئەدەبییاتی
کوردی بوو ، بە تایبەتی کوردەکانی باکوور. لەو ساڵانەی دواییدا زیاتر لە سەر لایەنی ئێتیکی، ئەخلاقی لە
ئەدەبییاتی کوردی دا دەکۆڵمەوە. ئەو بابەتەی لەم کۆنفڕانسەدا پێشکێشی دەکەم لەسەر دەوری چاند و ئەدەبییاتی کوردیە بۆ دۆزی کورد. ئەمن دەمەوێ گرینگی بدەمە ئەو
مەسەلەیە لە ڕووی چەند تیوری سۆسیو دەروونی، کۆمەڵایەتی دەروونی یەوە چاو لە
ئەدەبییاتی کوردی بکەم کە باسی دی
هیومەنایزەشن ( لە ئینسان شۆردنەوە) دەکەن. ئەمن پێم وایە گرفتی سەرەکی چاندی
کوردی، ئەدەبییاتی کوردیش ئەوەیە کە
تەئسیری سیاسی لە سەر وان زۆر زێدەیە یان بە گشتی گرینگی وان نابیندرێ لە پێشکێش
کردن و ناساندنی کوردان بە مرۆڤی دیکە دا.
[ دوکتور موحەمەد شەریف ، زانکۆی ئێگزێتر ] زۆر بەخێر هاتنتان دەکەم. بە ڕاستی ئەم کۆنفڕانسەی کە ئەمڕۆ دەیکەین گرینگی و بایەخێکی زۆری هەیە ، چەند جەلەسەیەکی تێدا دەبێ بۆ نموونە ئەم پاشنیوەڕۆیە من چێر و سەرۆکایەتی جەلەسەیەک دەکەم لە سەر کوردستانی ڕۆژهەڵات کە پێنج زانا و نووسەری کورد تێیدا بەشدار دەبن، لە زیمنیان دا مامۆستا حەسەنی قازی و چوار برادەری تر. دوو لەو برادەرانە باسی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن ، دوو لە برادەرەکانی تر باسی بارودۆخی سیاسی ناو کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەن و مامۆستا حەسەنی قازی باسی کوشتنی لی سکیاڤی دەکا کە لە ساڵی ١٩٤٢ ئیغتیال کرا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات . ئەم کۆنفڕانسانە بە ڕاستی بایەخێکی زۆریان هەیە بە بڕوای من چونکە لە چەند ساڵی ڕابردوو دا ژمارەکانیان لە زیاد بوون دایە و بە تایبەتی خاڵە هەرە گرینگەکە بە لای منەوە ئەوەیە کە گەنجێکی کورد پێ گەیشتووە کە ڕەنگە دە ساڵ لەمەوپێش بوونی نەبووبێ، وجوودی نەبوو بێ ئێستا مەجمووعەیەک گەنجی ئاکادێمی پێ گەیشتوون کە ئەتوانن قسە بکەن لە سەر بارودۆخی کوردستان بە شێوەیەکی ئەکادێمی هاوچەرخ. لە ڕابردوو دا زۆربەی جار زانا کەنەدی، ئەمریکی و ئیسرائیلی و ئەورووپییەکان قسەیان لە سەر کورد دەکرد و خۆمان غائیب بووین بە بڕوای من ئەوە گۆڕانکارییەکی یەکجار دڵخۆشکەرە.

محەمەد سەباح کەریم کاندیدای دوکتورام لە زانکۆی ئێگزێتر. تێزی دوکتورایەکەم
لە سەر سیاسەتی بەریتانیایە بەرانبەر بە کورد و داهاتووی کوردستان لە دوای جەنگی
جیهانی یەکەم ، ئارگومێنتی ناوەندی من بریتین لەو فاکتۆرانەی کە بونە هۆی شکستی
کورد، بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم. ئایا بەریتانیا هۆکار
بوو یا خۆ هۆکارە ناوخۆییەکان هۆکار بوون؟ ئەو ئارگومێنتە، ئارگومێنتی سەرەکییە کە
لە تێزی دوکتورایەکەم گفتوگۆی دەکەم.
[ دوکتور کاوە قوبادی ،
زانکۆی ئێگزێتر ] بابەتەکەی من لە سەر " پۆست مۆدێرنیسم لە ڕۆمانی کوردی لە
ڕۆژهەڵات دا " بوو . بەگشتی من لە تێزەکەم دا لە سەر شوناس لە ڕۆمانی کوردی
دا لە ڕۆژهەڵات و لە باشوور کارم کردووە و ئەوەش بەشێک لە کارەکە بوو، کورتەیەک
لەوە کە باسم کرد.
ئەمن ناوم یاشار قرقیزە ، ئەمن بە ئەسڵی خەڵکی باکووری کوردستانم بەڵام لە بێرلین دەژیم ، لەوێ هێلین (پۆلی ساوایان)ێکی دوو زمانەمان هەیە بە ئەڵمانی و بە کورمانجی. ئەمن لە سەر پڕۆژەیەکی دوکتورا کار دەکەم کە لە سەر ئەو " هێلین " ە یە. ئەو بابەتەی پێشکێشی دەکەم لە سەر تێزی دوکتورایەکەم دەبێ واتە فرە زمانی لە چوارچێوەی کوردی دا ، ئەمن لە بابەتەکەم دا نیشان دەدەم فرە زمانێتی بە ئەڵمانی و بە کوردی چۆن هەڵدەسووڕێ و نموونەی زۆر باشیشمان بە دەستەوەیە. من ئاکاری زمانی هێندێک لە منداڵانم شی کردووەتەوە کە زمانی ئەوان هەم ئەڵمانییەکەیان و هەم کوردییەکەیان زۆر پێش کەوتووە. و شتێکی کە ئێمە ئێستا پێی دەزانین ئەوەیە فێر بوونی کوردی فێر بوونی ئەڵمانیش وەپێش دەخا و هەر دوو زمان بەیەکەوە باشتر وەپێش دەکەون بۆیە شتێکی کە ئێمە بە بنەماڵەکانی دەڵێین ئەوەیە با نەڵێن با ئەڵمانی منداڵەکان باشتر بێ کوردی ئەوەندە گرینگ نییە . بەو شێوەیە نییە ئەگەر کوردییەکەیان پێش نەکەوێ، ئەڵمانییەکەشیان پێش ناکەوێ و شتێکی کە ئەمن پێشکێشی دەکەم لەم کۆنفڕانسە دا هێندێکی لە سەر ئەو بابەتە دەبێ.
ئەمن ناوم میدحەت ئیسحاقئۆغلوو یە. ئەو بابەتەی لە کۆنفڕانس دا پێشکێشی دەکەم لە سەر ناسیۆنالیزمی زازا یان کرد، کرمانج، دملی یە. پرسیار دەکەم گەلۆ ' ناسیۆنالیزمی زازا ' بە دەست کوردان دەستی پێکردووە یان ئەوە پڕۆژەی دەوڵەتی تورکە؟ ئەمن بە تایبەتی لە سەر ئەوە چر دەبمەوە. ' ناسیۆنالیزمی زازا 'دیاردەیەکی نوێ یە. لە دوای کودەتای ١٩٨٠ دەستی پێکردووە ، بە دەستی هێندێک زازای کە دوای ١٩٨٠ هاتنە دەرەوەی ووڵات دیارە دەوڵەتی تورکیش دەستی دەوە دا هەبوو . ئامانج ئەوە بوو لە باکووری کوردستان زازایان لە کوردان داببڕێن و وا نیشان بدەن ئەوان پارچەیەک نین لە کوردان و ئەو ئیدەیە لە ناو زازایان دا بڵاو بکەنەوە. دیارە ئەوە لەگەڵ کاردانەوە ڕووبەڕوو هات ، ئەو زازایانەی کە لە چوارچێوەی بزووتنەوەی کوردستان دا جێیان گرتبوو ئازادی خۆیان دەو چوارچێوەیە دا دی و لەو ڕێبازە دا خەباتیان دەکرد.لە خەباتی کوردستانی باکوور دا گەلێک شەهیدی زازا هەن و ئێستا زۆر گریلای زازا دەناو بزووتنەوە دان. و لە پارتییە سیاسییە قانوونییەکانیش دا هەر وا، چ لە بەدەپە و چ لە هەدەپە دا. بۆ وێنە هاوسەرۆکی هەدەپە بۆخۆی زازا یە و زۆر لە پارلمانتارەکانی هەدەپە زازان و ئەمن لەو باوەڕەدام و لە ڕاستییدا هیوادارم خەباتی پارچە کردن و تواندنەوەی زازاکان سەر نەگرێ و لە ڕێبازی ئازادیی کوردستان دا سەرکەوتوو بن.
مەرحەبا ، ئەمن ناوم ئیپەک دەمیرە. لە زانکۆی لیستر دۆسێنتم. ئەو بابەتەی پێشکێشی دەکەم لە مەڕ ئەو بوارەیە کە من کاری لە سەر دەکەم. دیاسپۆرای کورد و لە دیاسپۆرای کورد دا دامەزرانی ناسنامەی کوردی، جێ بە جێ بوونی ئەوە و پێوەندییان لەگەڵ کوردستان. ئەو قسانەی لێرە دەیکەم لە مەڕ بۆچوونی کوردەکانی باکووری کوردستانە کە لە دیاسپۆرا ناسنامەی خۆیان بە چ شێوەیەک دەردەبڕن، بە تایبەتی ئەوەی لێم کۆڵیوەتەوە ئەوەیە ئەوان چۆن هەڵەی زمانی یەکتری ساخ دەکەنەوە. بۆ وێنە کاتێک یەکێک دەڵێ " ئێمەی تورک " ئەویدی لێی دەپرسێ بۆ دەڵێی " ئێمەی تورک " ئایا پێویست ناکا بڵێی ' ئێمەی کوردیش ' و نموونەی ئاوا. سەبارەت بە زەلەی زمانی. باشە بە چ شێوەیەک دەبێ لەو زەلەی زمانیانە تێ بگەیشترێ؟ دەکرێ بڵێین ئەوانە هەر زەلەن بەڵام کاتێک کوردەکان لە دیاسپۆرا ئەو زولانەی یەکتر ڕاست دەکەنەوە لە سەر چلۆنایەتی فۆڕم گرتنی ناسنامەی کوردی جەخت دەکەنەوە و ئەوە فێر دەبن خۆیان چۆن بناسێنن. ئەمن ناوی ئەوەم نا خۆ لە ' بە تورک بوون ' شۆردنەوە. و دابڕان لە سیاسەتەکانی بە تورک کردن لە تورکییە.ئەوە بە مانای دابڕان لە تورکییە نییە. و دابڕان لە تورک بوون بە مانای دابڕان لە تورکییە نییە. چونکە کوردەکانی تورکییەیی لە ئوڕووپا هێشتا دەتوانن درێژە بدەن بە پێوەندییەکانیان لە گەڵ تورکییە ، بە تورکی قسە بکەن یان تەماشای تێلێڤیزۆنی تورک بکەن ، دۆست و هەواڵی تورکیان هەبێ . ئەوە زیاتر دابڕانێکی سیاسی یە واتە خۆ کردنە ساحێبە لە ناسنامەی خۆ و بە قسەی ئەوان بەرپەرچدانەوەی ئەو سیاسەتی بە تورک کردنە لە دیاسپۆرا کە بە سالان لە تورکییە بەڕێوەچووە.

[حەسەن قازی ] مەسەلەیەکی
کە لێرە دا دەبێ ئاماژەی پێ بکرێ ئەوەیە
کە دوو ڕۆژ بەر لەوەی کۆنفڕانسەکە ببەسترێ دوای ماوەیەک نەخۆشی مامۆستا ئەمیری
حەسەنپوور ماڵاوایی لێ کردین و دەکرێ بگوترێ بە شێوەیەک بارودۆخی
کوردەوانی، بارودۆخی لێکۆڵینەوەی کوردی یان کردۆلۆژی بێ باب کرد چونکە کاتێک کە
یەکەم کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی ئەم ناوەندە پێک هات لە شاری ئێگزێتر لە ساڵی ٢٠٠٩ ،
مامۆستا یەكیک لەو دوو کەسانە بوو کە بابەتی سەرەکی پێشکێش کرد واتە کی نۆت سپیکر
بوو لەو کۆنفڕانسە دا.
دوکتور کلێمانس سکالبێرت یووجەل
زۆر لە بەشدارانی کۆنفڕانس زۆر غەمگین بوون بەوەی کە مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور کۆچی دوایی کردووە. کارەکانی مامۆستا ئەمیر تەئسیرێکی زۆری هەبوو لە سەر کارەکانی ئێمە. ئەو کاتەی کە من زمانی کوردیم دەخوێند کتێبەکەی ویشم خوێندەوە و ئەوە شوێنێکی گەورەی لە سەر من کرد و ئەمن بابەتی دوکتورای خۆم بە ڕێگای کتێبی ویدا هەڵبژارد . لەبەر ئەوەی کتێبەکەی لە سەر زمانی کوردی زۆر بە نرخ بوو و تەئسیری وی لە سەر ئێمە هەموومان هەبوو!

دوکتور مکاییل شایەت
ئەمن خەبەری وەفاتی برای عەزیزی خۆمان ئەمیری حەسەنپوورم بیست و هەتا بڵێی ئەوە جێی داخ و پەژارە بوو بۆ من. ئەمن و ئەمیر ٢٥ ساڵ بوو یەکتریمان دەناسی ، بەڵکوو زۆرتریش. و کتێبی یەکەمی وی بە ئینگلیسی 'ناسیۆنالیزم و زمان لە کوردستان ١٩١٨-١٩٨٥ ' *بەر لەوەی چاپ بکرێ ئەم چاوم پێدا گێڕا . ئەمن هەمیشە دەڵێم کە ئەمیری حەسەنپوور لە ڕیزی یەکەمی لێکۆلەرەوەکانە لە سەر کوردان ، لە ناو کردۆلۆگان دا. بە دیتنی من ئەو و مارتین ڤان بڕاونێسن لە ئاستێک دان. ئەوە کۆستێکی یەکجار گەورەیە بۆ ئێمە هەموومان، سەری هەموومان ساخ بێ.
* دوکتور مکاییل شایەت سەرەتای نووسیوە بۆ ئەو کتێبەی نەمر حەسەنپوور

دوکتور جەعفەر شێخولئیسلامی
من خۆم زۆر بە قەرزداری دوکتور ئەمیری حەسەنپوور دەزانم چونکە یەکجار شتی
لێ فێر بووم. ئەوە بە لای خۆی کە لە سەرچاوکانی ، لە کتێبەکانی ، لە نووسراوەکانی
چەندە کەلکم وەرگرتووە. بەڵکوو لە بواری دۆستێکیشەوە، لە لایەنی دۆستێکیشەوە کەسێک کە بە تایبەت لە کەنەدا بوو، منیش لە کەنەدام . کەسێک کە
هەمیشە کاتێک پرسیارم دەبوو بە هانامەوە دەهات ، تەلەفوونم بۆ دەکرد هەمیشە بە
دڵێکی فراوانەوە ووڵامی پرسیارەکانی دەدامەوە. نەک هەر بۆ من ، من پێم وایە بۆ
هەموو کەس وا بوو بەڵام بۆ ئەوەی ئەو شتانە دووپات نەکەمەوە کە ڕەنگە دۆستانی تر
ووتبێتیان زۆرتر با باسی ئەوە بکەم کە من شانازی چیم هەبووە کە ئیشی لەگەڵ بکەم:
تا ئێستا ئەوەی زۆرتر بە ڕاستی
کاری دوکتوراکەم بوو. کە دوکتور ئەمیر تاقیکاری دەرەوەیی بوو ، کە زانکۆکەمان
بانگێشتنی کرد کە بێ و دوکتوراکەی من هەڵسەنگێنێ. ئەمە ئەزموونێکی زۆر بە نرخ بوو
چونکە دوکتوراکەی من هەرچی بوو دوکتور ئەمیر هێندەی دیکەی دەوڵەمەند کرد هەر
بۆیەشە توانی دوایە لە لایەن چاپخانەیەکی بەڕێزەوە؛ پاڵگڕەیڤ مەکمیلەنەوە تەبع
بکرێ لە ٢٠١١. بەڵام هاوکاری ئاکادێمی سەرەکی من و دوکتور ئەمیر دەگەڕێتەوە بۆ ئەو
ژمارەی تایبەتی ' ئینترنەشناڵ جورناڵ ئاف
دێ سۆسیۆلۆجی ئاف لەنگوێج ' کە گۆڤارێکی زانستیی جیهانییە. جاشوا فیشمەن ، ئەویش
بەر لەوەی دووساڵ لەمەوبەر بەجێمان بێڵێ، ئەو ئێدیتی دەکرد. من لە نیویۆرک ، لە
کۆنفڕانسێکی کە فیشمەن زانی لەوێم ئی- مەیلێکی بۆ کردم کە ئەگەر بتوانین ژمارەیەکی ئەو گۆڤارە
نێونەتەوەییە تەرخان بکەین بۆ زمانی
کوردی. ئەمە یەکەم جار بوو کە گۆڤارێکی زانستی نێونەتەوەیی ژمارەیەکی تەواو تەرخان
دەکرد بۆ زمانی کوردی. بۆم دەرکەوت کە چەندە لێکۆلەرێکی بە زیپک و زاکوون و بە
دیسیپلینە، کە چەندە دەقیقە ، کە ڕێگا نادا هیچ شتێک بێتە ژێر چاپکردن چ ئی خۆی چ
ئی کەسێکی تر کە ئێدیتی دەکا بە بێ ئەوە کە بە بەڵگە مسۆگەر نەکرێ ، بە بەڵگە
نیشان نەدرێ ڕاستییەکەی. بۆم دەر کەوت کە چەندە ماندوو نەناسە کە چۆن ئامادە بوو
تا دوو و سێی بەیانی لە سەر ئەو گوتارانە ئیش بکا بۆ وەی کە کارەکان ڕاپەڕێنێ. بۆم
دەرکەوت کە چەندە لە خەمی زمانی دایە، کە بۆ وی لە هەموو شت گرینگتر ئەوەیە کە ئەو
زمانە بپارێزرێ کە ئەو زمانە پەرەی پێ بدرێ، ئەو زمانە دەوڵەمەندتر بکرێ و هەموو
شێوەزارە کوردییەکان ڕێگای ئەمەیان پێ بدرێ ، ئەگەر بۆ خۆیان بیانهەوێ، خەڵکەکەی
بۆ خۆیان بیانهەوێ کە بە شێوەزاری خۆیان بخوێنن یان پەرە بدەن بە زمانەکەیان
ڕێگایان پێ بدرێ.
زۆر زۆر زۆر شت فێر بووم.
شانازییەکی تر کە بە نسیبم بوو وا بزانم هەر ئەوەندە بەس بێ کە پێوەندی بە خۆمەوە
هەبێ، زۆر شتمان هەیە دیارە . بەڵام پار ڕاست ئەم کاتە مانگی ٧-ی ٢٠١٦ دەعوەتم کرد
بۆ ئۆتاوا کە ئەگەر کاتی هەیە ماوەیەک بێتە لام. هات دوکتور ئەمیر نزیکەی ٣ ڕۆژ لە
ئۆتاوا میوانی ئێمە بوو لەو ٣ ڕۆژە دا زۆر شتم لێ تۆمار کرد بەشێکی لە سەر داوای
من ، بەشێکیشی لە سەر داوا و ڕەزامەندی خۆی. دەتوانم بڵێم نزیکەی ٨ سەعات، ٩ سەعات
وتووێژمان هەیە هەم بە دەنگ، بەشێکیشی بە
دەنگ و ڕەنگ. بەشێکی لە سەر ژیانی خۆیەتی بەتایبەتی ئەو کاتی کە لە تاران دەیخوێند
و دۆست بوو لە گەڵ کەسانی وەک سوارەی ئێلخانیزادە، عەلی حەسەنیانی، مامۆستا فاتیح
شێخولئیسلامی چاوە . باسی ئەو دەمیم زۆر لێ پرسی . پاشان باسی هێندێک بیرەوەری
منداڵی و شتی شەخسی و وەکوو شەخس حەز لە چ فیلم دەکا و زۆر شتی ئاوا تایبەتی شەخسی. پاشان باسی ئەو پڕۆژەی دواییم لە گەڵ کرد: '
جووڵانەوەی جووتیارانی موکریان ' . دەمێک ساڵ بوو دوکتور ئەمیر شتی کۆ دەکردەوە
یانی لەوانەیە بڵێم سی چل ساڵ بوو شتی کۆ دەکردەوە چونکە تەبیعەتێکی وای هەبوو
چونکە ئەگەر ئەتۆ دەچوویە ماڵیشی چوار ژووری هەبێ سێ ژووری هەر کتێبخانەکەیەتی،
کتێبخانە و فایل ، بە هەزاران فایلی هەیە . تەبیعەتی وا بوو هەرچی دەی دی کۆی
دەکردەوە هەمووشی دەیزانی شت لە کوێیە، هەمووشت لە جێی خۆی داندرابوو. فایل لەیبڵی
خۆی هەبوو ، ناوی خۆی هەبوو. جا بۆ ئەوەش ئیتر سی چل ساڵ شتی کۆ دەکردەوە ئیتر بە
ئاواتەوە بوو کە ئەوە بکا بە کتێبێک وا بزانم ئەوەندی بۆ منی باس کرد ساڵێک لەمەو بەر واتە
هاوینی ٢٠١٦ پڕۆژەکەی وا وێدەچوو ئامادە
بوو یانی تەواوی کرد بوو بەس هێندێک نووسینی کۆتایی مابوو ئەوەش بڵێم ، ناچمە نێو
ووردەکارییەکەی ووڵامەکەی چ بوو بەڵام بە
فارسی نووسی کتێبەکە دەلیلەکەشی زۆرتر ئەوە بوو کە، هەرچەند پێی خۆش بوو بە کوردی
بێ باسی ناوچەی کوردستانە بەڵام پێی وا
بوو لەبەر ئەوەی کە کوردی ڕەسمی نییە، فەرمی نییە لە ئێران و ئەویش بابەتەکە
بابەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە ، دیارە زۆرتر پێوەندی هەیە بەو کوردانەی لە ئێران
دەژین کەوا بوو باشترە بە فارسی بێ چونکە زۆربەیان فارسی باشتر دەخوێننەوە ئاوا
دەکرێ باقی خەڵکی ئێرانی غەیری کوردیش هەر تێی بگا. بە هەر حاڵ کاک ئەمیر ئێستا
لەو کۆنفڕانسە هەموو کەس یادی دەکا چونکە ٢٠٠٩ کە ئەم کۆنفڕانسە لێرە گیرا لە
ئێگزێتر یەکەم قسەکەری وابزانم جەنابیشت لە بیرتە دوکتور ئەمیری حەسەن پوور بوو.
ئیتر هەموو لایەک یاداوەری دەکەن، هەر کەس دەمی دەکاتەوە کە دەس پێ بکا ، هەر
پانێلێک کە دەست پێ دەکا یادێک لە دوکتور
ئەمیری حەسەن پوور دەکەن، چ ئەوانەی لە بواری سیاسەتەوە ووتار پێشکێش دەکەن ، چ ئەوانەی
لە بواری ئەدەبەوە پێشکێش دەکەن ، چ ئەوانەی لە بواری میدیا و زمانناسییەوە ووتار
پێشکەش دەکەن. چونکە لە هەموو ئەو بوارانە دا دوکتور ئەمیر شتێکی هەبوو بۆ گوتن ،
بە تایبەت لە بواری پلان و سیاسەتی زمانی و لە بواری میدیا و کولتووری کوردییەوە.
یادی بە خێر بێ.
دوکتور میخێل لیزنبێرگ
بە داخەوە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئێمە
خەبەرێکی زۆر خراپمان بیست. ئێمە بیستمان کە هاوڕێی ئێمە دوکتور ئەمیر حەسەنپوور
مردووە . ئەوە زۆر ناخۆشە. بە ڕاستی ئەمن دەمەوێ بڵێم ئەو هەتا بڵێی ئینسانێکی باش
بوو. ئێمە خەڵکی ئاکادێمیک کە لە سەر کوردۆلۆژی دەکۆڵینەوە و بە تایبەتی لە سەر
سۆسیۆ لینگویستیکی کوردی ،زمانناسیی کۆمەڵایەتی کوردستان ، کاری وی زۆر گرێنگ بوو . ئەو ئینسانێکی باش بوو،
هاوڕێیەکی باش بوو و جێی داخ و کەسەرێکی
زۆرە کە ئەو ئێستا لێرە نییە و ئەوە خەبەرێکی زۆر خراپ بوو. خودا دەزانێ ئێمە
بتوانین درێژە بە فکری وی بدەین و کاری کوردۆلۆژی باش بەڕێوەبەرین. زۆر سپاس.
سەعید کەسکین
ڕێگای وی بەردەوام دەبێ لە لایەن
هەموو لێکۆلەرەوانی کوردستانێ و هەر وەها شەڕڤانەکانی ئازادیی کوردستانێ. ئێمە هیوادارین ئێمە درێژە بدەین بە ڕێگای
ئەمیر حەسەنپوور ، مەزنتری بکەین، ئەو هیوا و ئامانجەی ئەو دەیەویست لە بواری
کوردناسی و کوردۆلۆژی دا پێک بێن.
دوکتور سیڤان سەعید
لە تەمەنی دا بەڕێز مامۆستا
حەسەنپوور تەنها وەکوو ڕۆشنبیر و وەکوو ڕەخنەگرێک مایەوە هیچکاتێک پێیەکانی
نەلەرزا لە بەردەم هیچ هێزێک دا، هێزێکی چ کوردی بێ چ نا کوردی. و هیچ وەختێک ئێمە
لە لیستێکی بە جۆرێک کە لە قیمەتی ئەکادێمی و ڕۆشنبیری و شۆڕشگێڕی کەسێکی وەکوو
مامۆستا کەم بکاتەوە، ئەو لەو لیستانە دا نەبیندرا، ڕۆژێک لە ڕۆژان نەمان بینی چاوی لەوە بێ کە
پۆستێکی بدرێتێ، لە شوێنێک دا ببێ بە سەرۆکی زانکۆیەک بەڵکوو هەر بە کەسێکی شۆڕشگێڕ مایەوە هەتا دوا چرکەی
ژیانی و هەر بە کەسێکی ئاکادێمی و ڕووناکبیر و ڕەخنەگر مایەوە کە ئەوە بە لای
منەوە ، من پێم وایە کە کۆمەڵێ خەڵکی زۆر زۆر کەم هەن کە مامۆستا پێشەنگی ئەو
بابەتەیە و هیوادارم ئەمن یەکێک بم وەکوو ئەو لە ژیانم دا لە ئایەندە دا. کەسێک لە
پاش بیست ساڵ سی ساڵی دیکە دا ئەگەر من لێرە نەمام ئەو پەیامە بێژێ، بێژێ کە ئەویش
هەر بە ڕۆشنبیر و هەر بە ڕەخنەگر مایەوە نەک
تەسلیم بووبێ بە هێزێک کە هێزی شۆڕشگێڕی نەبێ ، هێزی ڕەخنەگری و ڕووناکبیری
نەبێت.
ذوکتور کاوە قوبادی
ذوکتور کاوە قوبادی
ئەمڕۆ بە داخەوە بەڕاستی زۆر
جێگەی خاڵی بوو لێرە. بەڵام ئەوەی کە گرینگە کاک ئەمیر ڕەوشتێکی کە بۆ ئێمەی بە جێ
هێشتووە ، چ وەکوو ئاکادێمییەک چ وەکوو مرۆڤێک یانی کەسێکە کە لە بواری ئاکادێمی
دا زۆر سەرکەوتوو بوو لە هەمان حاڵ دا مرۆڤێکی زۆر بە ئەخلاق، مرۆڤێکی زۆر
موتەوازع و لە بواری زانست دا زۆر بەخشندە بوو یانی هیچ بەرچاوتەنگییەکی نەبوو ،
هەر یارمەتییەک پێویست بایە بە ڕاستی بە بێ هیچ چاوەڕوانییەک دەیکردی و لەو بوارە
دا ئەگەر بڵێێن کەسێکی بێوێنە ، کەم وێنە
بوو. هیوادارم هەموومان ئەو ڕێبازە بگرینە
بەر.
دوکتور یوانا بۆخێنسکا
کاتێک ئەمن ناوی ئەمیر حەسەنپوور
وەبیر دەهێنمەوە ، بە داخەوە من لە نزیکەوە ئەوم نەدەناسی ، بەڵام کتێبەکەی لە سەر
زمان و ڕۆژنامەگەریی کوردی یەک لەو کتێبانە بوو کە بۆ من ڕێبە بوو ، ئەو دەمی کە
من کوردیم نەدەزانی و سەرچاوە لە سەر کوردان زۆر کەم بوو بۆ ئەوەی بۆ تێزی دوکتورای
خۆم کەلکیان ڵی وەربگرم کتێبی ئەمیری حەسەنپوور
یەک لەو کتێبانە بوو کە هەبوو کە لە ڕووی لێکۆڵینەوەوە باش و تایبەت بوو و
ئینسان باوەری پێ دەکرد. هەر وەها هێندێک مەسەلەی زمان و چاندی کوردیشی بە خەڵکی
دەرەوە ناساند ، لە ڕوانگەی منەوە یەک لە دەورە هەرە گرینگەکانی وی ئەوە بوو؛
پێشکێش کردنی مەسەلەی چاند و زمانی کوردی بە خەڵکی دیکەی کە لە کوردستان زۆر
دوورن.
میدحەت ئیسحاقئۆغلوو
مامۆستای خۆشەویست ئەمیر حەسەنپوور دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەم دنیایەی بە جێهێشت . ئێمە بەوە زۆر خەمگینین، جێگای دیارە. ئەو لە مەیدانی لێکۆڵینەوەی کوردی دا ئاکادێمییەکی تایبەتی بوو و لەو بوارە دا جێیەکی زۆری پڕ کردەوە. و ئە من لەو باوەڕە دام و هیوادارم ئەو تۆوەی ئەو چاندوویە لە ناو وەچەی نوێ دا شێن ببێ و باڵا بکا و ببێتە دارێک لە خەباتی ئازادیی کوردستان دا و بەهرە بدا و هەر وەها هەڵکەوتی مێژوویی وی لە ناو کوردەکاندا هەر بمێنێ.
دوکتور ئیپەک دەمیر
لە سەر ئەمیریش دەمەویست چەند قسەیەک بکەم.لە نزیکەوە نەمدەناسی بەڵام یەکێک لەو کەسانەم نووسینەکانیم خوێندووەتەوە . یەک لەو کەسە گرینگانەیە کە لە سەر دیاسپۆرای نووسیوە . یەک لە قسەکانی کە سەرنجی منی زۆر ڕاکێشاوە و لە نووسینەکانم دا بە شاهیدم هێناوەتەوە ئەوەیە کە دەڵێ لە دیاسپۆرا کوردەکانی تورکییەیی زیاتر حاکمن و ڕەنگە ئەو حاکمییەتە بە پێی ڕەوتی زەمان بگۆڕدرێ بەڵام ئەو تەسبیتە گرینگەی کردبوو. دیارە بە دەم تێپەڕ بوونی زەمانەوە و هاتنی کوردەکان لە بەشەکانی دیکەوە بۆ ئوڕووپا ئەو دینامیکانە دەگۆڕدرێن بەڵام ئەمیر حەسەنپوور ئەو تەسبیتە گرینگەی کردووە. با ئەوەمان لە بیر بێ.

حەسەن قازی: هیوادارم ئەو بەرنامەیەی ڕاوێژیش کەلکی
خۆی هەبێ، تا ڕاوێژێکی دیکە لای ئێوەمان خۆش!
تێبینی : لەو بۆنەیە دا دوکتور
کلێمنس سکالبێرت – یوجەل، دوکتور مکاییل شایەت، دوکتور میخێل لیزنبێرگ و دوکتور
یووانا بۆخێنسکا، سەعید کەسکین ، یاشار قرقیز بە کوردیی کورمانجی، میدحەت
ئیسحاقئۆغلوو بە کوردیی دملی ، دوکتور ئیپەک دەمیر بە تورکی و ئەوانیدی بە کوردیی
سۆرانی قسەیان کردووە. ئەو قسانەی بە کوردیی سۆرانی نەبوون هێنراونەتە سەر ئەو
شێوەزارە.
No comments:
Post a Comment