سەرەتایەک بۆ فیلمی بەڵگەیی ' میسیۆنی کوردستان '
سەرەتایەک
بۆ فیلمی بەڵگەیی میسیۆنی کوردستان
ئەمیر
حەسەنپوور
لەندەن ، ٥ –ی ئاوریلی ٢٠٠٩
کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات چالاکییه‌کانی خۆی له سابڵا‌غ یان ساوجبولاغ که دوایه نێوی گۆڕدرا به مەهاباد – ئه‌وێ به شێکه له کوردستان له ڕۆژئاوای باکووری ئێران – له ساڵی 1911 ده‌ست پێ‌کرد و جگه له ماوه‌یه‌ک نه‌بێ که له به‌ڕ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌که‌می دنیاگره‌وه کاره‌کانی خۆی ڕاگرت تا ساڵی 1936 له‌وێ له سه‌ر چالاکییه‌کانی به‌رده‌وام بوو و له‌وساڵه‌دا حکوومه‌تی ئێران له زه‌مانی حوکمی ڕه‌زاشا دا فه‌رمانی پێدان ده‌بێ کاره‌کانیان ڕابگرن و هه‌رێمی کوردستان به جێ بهێڵن.
کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات چالاکییه‌کانی خۆی له سابڵا‌غ یان ساوجبولاغ که دوایه نێوی گۆڕدرا به مەهاباد – ئه‌وێ به شێکه له کوردستان له ڕۆژئاوای باکووری ئێران – له ساڵی 1911 ده‌ست پێ‌کرد و جگه له ماوه‌یه‌ک نه‌بێ که له به‌ڕ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی یه‌که‌می دنیاگره‌وه کاره‌کانی خۆی ڕاگرت تا ساڵی 1936 له‌وێ له سه‌ر چالاکییه‌کانی به‌رده‌وام بوو و له‌وساڵه‌دا حکوومه‌تی ئێران له زه‌مانی حوکمی ڕه‌زاشا دا فه‌رمانی پێدان ده‌بێ کاره‌کانیان ڕابگرن و هه‌رێمی کوردستان به جێ بهێڵن.
ئه‌و میسیۆنه هێندێک شوێنی
گرینگی له سه‌ر کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وێ و فه‌رهه‌نگی هه‌رێمه‌که به جێهێشت، ئه‌گه‌رچی
زانیاری سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی ئه‌و میسیۆنه زۆر به‌رته‌نگه. ئه‌من له
ساڵی 1943 دا له سابڵا‌غ له دایک بووم و له‌وێ گه‌وره بووم. ئه‌وێ میس داڵ
خانمی لێ بوو که ئێمه ده‌مانزانی ئه‌مریکاییه، به‌ڵام زۆر له ئێمه که منداڵ
بووین نه‌مانده‌زانی سه‌ر به میسیۆنێکی مه‌زه‌بی بووه، به‌ڵام زۆر له خه‌ڵکی به‌ساڵداچوو
له سابڵاغی ئه‌وه‌یان ده‌زانی ئه‌و له میسیۆنێکی ئه‌مریکایی دا کاری کردووه و
دوایه له گه‌ڵ پیاوێکی کورد ژیانی هاوسه‌ریی پێک هێناوه، کوڕێکی لێی بووه و له
کاتی ته‌نگانه‌دا یارمه‌تی خه‌ڵکی مەهابادی داوه. کاتێک که هیچ ده‌ره‌تانی خزمه‌تی
پژیشکی و ده‌رمانی نه‌بوو ئه‌و تاقه که‌سێک بوو که په‌روه‌رده‌ی ده‌رمانیی هه‌بوو
و خه‌ڵکی سابڵاغێ به ڕاستی بوون و چاکه‌ی وییان زۆر له چاوی دابوو به شێوه‌یه‌کی
ئه‌وتۆ که له‌و ساڵانه‌ی دوایی دا له پاش نه‌مانی شاره‌داری مەهاباد ئه‌و کۆڵانه
یان ئه‌و خیابانه‌ی که ئه‌وی تێدا ژیاوه به نێوی وی کردووه.
جا بۆیه کاری گرینگ ئه‌وه‌یه
له مێژووی ئه‌و میسیۆنه وه‌کوو به‌شێک له مێژووی هه‌رێمه‌که بکۆڵدرێته‌وه، مێژووی
ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان. هه‌ر وه‌ها وه‌ک به‌شێک له مێژووی کاری میسیۆنێری، پێوه‌ندی
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، پێوه‌ندییه‌کانی دوو دینی سه‌ره‌کی ئیسلام و مه‌سیحییه‌ت و
زۆر شتی دیکه‌ش له‌وانه، ئاڕشیوی ئه‌و وێنه‌یانه‌ی که گرتوویانه . زۆر له
ژماره‌کانی ئه‌و گۆواره‌ی که به نێوی 'کوردستان میشنێری' بڵاویان ده‌کرده‌وه وێنه‌ی تێدایه که
میسیۆنێره‌کان هه‌ڵیان گرتوون و ئه‌وانه زۆر که‌لێنی مێژووی وێنه‌یی شاره‌که و
هه‌رێمه‌که پڕ ده‌که‌نه‌وه.
جا بۆیه زۆر هۆ هه‌نه بۆ به
دوا داچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی کاری ئه‌و میسیۆنێرانه، لایه‌نێکی ئه‌و چالاکییه که
لێی نه‌کۆڵدراوه‌ته‌وه لایه‌نی دینییه واته ئه‌و حه‌ولانه‌ی که ئه‌وان داویانه
بۆ به مه‌سیحی کردنی خه‌ڵکی هه‌رێم به ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بییاتی عیسایی بۆ
سه‌ر زمانی کوردی. ئه‌وان نه‌ک هه‌ر چوار ئینجیله‌که و کتێبی سروودی ڕووحانی و
زۆر شتی دیکه‌یان وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی کوردی، به‌ڵکوو یه‌که‌م ڕێزمانی له‌هجه‌ی
موکریی کوردیشیان ئاماده کرد و له ساڵی 1919 له نیۆیۆرک بڵاویان کرده‌وه به
نێوی " ڕێزمانێکی پڕاتیکی زمانی کوردی" ئه‌و کتێبه له لایه‌ن ئێل.ئۆ.
فاسوم ڕا نووسراوه که که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ره‌کی میسیۆنه‌که بوو.
ئه‌من یه‌که‌م جار له ساڵی
1972 به کاری ئه‌و میسیۆنه و گۆواره‌که‌یان 'کوردستان میشنیری' م زانی کاتێک که
له زانکۆی ئیلینۆی له ئه‌مریکا ده‌ستم به خوێندن کرد. که چوومه کتێبخانه‌ی ئه‌و
زانکۆیه وه‌کوو عاده‌تی هه‌میشه‌ییم که
ده‌چمه کتێبخانه‌یه‌ک پێم خۆشه بزانم له سه‌ر کورد چی لێیه، دیتم گۆواری
کوردستان میشنێرییان هه‌یه، زۆرم پێ سه‌یربوو ئه‌و گۆواره له‌وێ ببینم، چونکوو
قه‌ت هیچم سه‌باره‌ت به هه‌بوونی گۆوارێکی ئه‌وتۆ نه‌بیستبوو، کاتێک ته‌ماشای
گۆواره‌که‌م کرد ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش واقم وڕ ما. کتێبخانه‌ی زانکۆی ئیلینۆی ژماره‌کانی
دە ساڵی ئەو گۆوارە واته له ساڵی 1918 وه تا ساڵی 1927 یان هه‌بوو. و له ساڵی
1973 دا ئه‌من باسێکم له سه‌ر ئه‌و میسیۆنه نووسی بۆ ده‌رسی مێژوو له زانکۆ و
له‌وبابه‌ته دا له سه‌ر بنه‌مای گۆواره‌که و هێندێک سه‌رچاوه‌ی دیکه له‌مه‌ڕ
ئه‌ده‌بییاتی لووتێری که ئه‌و ده‌می ده‌ست ده‌که‌وت ئه‌من مێژووی میسیۆنه‌که‌م ساخ کرده‌وه، به‌ڵام
دوایه به‌رده‌وام نه‌بووم له سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژووی میسیۆنه‌که خۆی، ئه‌گه‌رچی
ئه‌و زانیارییانه‌ی که له گۆواره‌که ده‌ستم که‌وتبوون سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕانی
ئینجیل به زمانی کوردی له تێزی دوکتورایه‌که‌م دا که پاشان وه‌کوو کتێب بڵاو
بووه‌وه، به‌کارم هێنا، بۆ وێنه ئه‌و شێوه‌یه‌ی که ئه‌وان بۆ نووسینی کوردی به‌کاریان
هێنابوو ، ئه‌وان هێندێک ڕێفۆرمیان له ڕێنووسی فارسی- عه‌ڕه‌بی دا کردبوو بۆ
نووسینی کوردی. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه چه‌قی سه‌ره‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی تێزه‌که‌م نه‌بوو،
به‌ڵام له‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ی ده‌دا زیادی ده‌کرد. دوایه وابزانم له
ساڵی1987دا بوو که وتارێکی کورتم له سه‌ر ئه‌و میسیۆنه نووسی و به زمانی سوێدی
وه‌رگێڕدرا و له گۆواری Svensk-Kurdisk له سوێد بڵاو بووه‌وه. دیاره
ئه‌من سه‌باره‌ت به‌و گۆواره باسم بۆ خه‌ڵک ده‌کرد و یه‌كێک له‌وکه‌سانه‌ی که له
سه‌ره‌تاوه لێکۆڵینه‌وه له‌و بواره‌یدا زۆر پێ خۆش بوو حه‌سه‌نی قازی بوو و
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ئه‌من وه‌بیرم دێ دواتر له‌سه‌ر هێندێک له ژماره‌کانی گۆواره‌که
کاری کرد و هه‌رنه‌بێ وتارێکی له‌وباره‌یه‌وه
به زمانی کوردی نووسی سه‌باره‌ت به مێژووی ژیانی دوکتور مسته‌فای قازی زاده (شه‌وقی)،
که هێندێک له نامه‌کانی له کوردستان میشنێری دا بڵاو بوونه‌ته‌وه و ئه‌و
زانیارییانه بۆ یه‌که‌م جار به زمانی کوردی بڵاو ده‌بوونه‌وه و له هیچ کوێی دیکه نه‌بوون و زۆربه‌یان له گۆواره‌که دا
بوون.
شتێکی دیکه‌ی که ئه‌من کردم،
هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ی که به گۆواره‌که‌م زانی، له ژماره‌کانی کۆتایی ساڵی 1927 دا
نێونیشانی پۆستی ئاگوستا گودهارتی تێدابوو و ئه‌من وه‌بیرم هاته‌وه که به‌منداڵی
نێوی میس گودارم وه‌به‌ر گوێیان که‌وتبوو، و له‌لای خۆم گوتم ئه‌وه ده‌بێ بۆخۆی
بێ، بۆیه ته‌ماشای ده‌فته‌ری ته‌له‌فونی فیلادێلفیام کرد و له‌وێدا ژماره ته‌له‌فۆنه‌که‌یم
دۆزییه‌وه و له ئیلینۆی ڕا ته‌له‌فۆنم بۆ کرد بۆ فیلادێلفیا. به زمانی
ئینگلیسی خۆم پێ ناساند، پێم گوت ئه‌من خه‌ڵکی سابڵاغم و ئه‌من لێره خوێندکارم.
تا ئه‌وه‌م گوت ئه‌و به کوردی وڵامی دامه‌وه:
" به خێر بێی، سه‌رچاوم هاتی " You are welcome, you are most
welcome. ، به‌ڕاستی ئه‌و زۆری پێ سه‌یر بوو، هه‌ڵبه‌ت دیاره ئه‌من زۆر زیاترم پێ
سه‌یر بوو. و دوایه له یه‌که‌م ده‌رفه‌ت دا که چه‌ند ساڵ دواتر ده‌ستم که‌وت بۆ
دیتنی بچم، ئه‌و 93 بوو، چاوی نه‌ی ده‌دی، ژنێک له‌وێ بوو یارمه‌تی ده‌دا، شه‌وێ
له ماڵی مامه‌وه و قسه‌م له گه‌ڵ کرد و پرسیارم لێکرد و له سه‌ر کاسێت ئاسته‌م
کرد و به‌خۆشییه‌وه کاسێته‌که ماوه و ڕه‌نگه ئه‌وه ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌کی قسه‌کردنی
بێ.
هه‌رچۆنێک بێ ئه‌وه ده‌ستپێکی
سه‌فه‌رێکی درێژه، حه‌سه‌ن ئه‌من خۆشحاڵم که ئه‌تۆ درێژه به‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه
ده‌ده‌ی و ئه‌وه له چه‌ندین ڕووه‌وه گرینگه ویارمه‌تی ده‌کا، به‌تایبه‌تی تیشک
ده‌خاته سه‌ر مێژووی موکریان، هه‌ر وه‌ها مێژووی پێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵات – ڕۆژئاوا و
مێژووی پێوه‌ندی کوردستان – ڕۆژئاوا. بۆیه ئه‌من پێم وایه ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی
گرینگه بۆ لێکۆڵینه‌وه له مێژوو.
*ئەم بابەتە لە یەکەم بەشی فیلمی بەڵگەیی ' میسیۆنی کوردستان' بە ئینگلیسی و کوردی بە دەنگ و ڕەنگی حەسەنپوور
بڵاو کراوەتەوە.
وەرگێڕ: حەسەن قازی
وەرگێڕ: حەسەن قازی
No comments:
Post a Comment