وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه به‌ندی 15. وێنه وه‌کوو ڕاستی
وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901 – 1914
نووسینی جان. چالێنکۆ
وه‌رگێڕ : حه‌سه‌نی قازی
به‌ندی 15. وێنه وه‌کوو ڕاستی
29ی دێسامبری 1914
شه‌ش حه‌وتوو له دوای نه‌به‌ردی میاندواو، سێکرێتێری جێگری کۆنسوولی ڕووسییه له قه‌زوێن گوزاریشتێکی ئاماده کرد سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی مه‌رگی ئیاس (بڕوانه په‌یوه‌ستی 1) . ئه‌وه باسێکی چاوڕاکێشه چونکوو تراژێدییه‌که له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاڵۆزی و هه‌رکه‌س هه‌رکه‌سه‌ی دا داده‌نێ که‌به جموجووڵی نیزامییه‌وه له ناوچه دا دیار بوو .
له‌وه‌ش ده‌رچێ، گوزاریشته‌که ده‌ڵێ، سێ قازاخ له گه‌ڵ ئیاس بوون کاتێک ئه‌و گه‌ڕاوه
بنکه‌که‌ی خۆی [له‌میاندواو ] و یه‌ک له‌وانیش کووژرا کاتێک له لایه‌ن سواره‌ی کورده‌وه ته‌قه‌یان لێ کرا: " دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و [ئیاس] دێته به‌ر هه‌یوانی ماڵه‌که‌ی. هه‌ر که ده‌رده‌که‌وێ و ده‌یه‌وێ سواری ئه‌سپه‌که‌ی بێ کورده‌کان به سواری هه‌ڕا ده‌که‌ن
و شه‌ش گوله ده‌ته‌قێنن ، و ئیاس ده‌که‌وێته خواره‌وه. یه‌ک له‌و قازاخانه‌ی که له‌گه‌ڵی بووئه‌ویش ده‌کووژرێ. واوێده‌چێ کۆلۆنێل پێی ده‌کرێ هاواربکا و بهقازاخهکان بڵێ " ڕاکه‌ن گیانی خۆتان ڕزگار که‌ن". به‌و پێیه ته‌رمی ئیاس ده‌که‌وێته به‌رده‌ست کورده‌کان. به‌ڵام
له‌و گێڕانه‌وه‌یه دا ناشێلگیریی هه‌یه، که ئه‌وه‌ش ڕێی تێده‌چێ وا نووسرابێ بۆئه‌وه‌ی چ خه‌تایه‌ک نه‌یه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌فسه‌رانی فه‌رمانده‌ریی ڕووسی ، و هه‌ر وه‌ها بۆ ڕێزگرتن له
حه‌ساسییه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌یی."به پێی شاهیدی دانی پچرپچرێ میرزای جێگری کۆنسوول له سابڵا‌غ، ڤێسێڵۆڤسکی ، و کاره‌که‌ری ئیاس ئه‌وه‌ی که‌ئه‌و کاره‌ساته به وردی چۆن قه‌وماوه زۆر زه‌حمه‌ته بخرێته‌وه سه‌ر یه‌ک. چونکوو هه‌ر دووکیان به قووڵی به‌وه هه‌ژابوون که دیتبوویان". به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانتوانی چ ببینن ئه‌گه‌ر له‌وێ نه‌بووبان کاتێک که قه‌تڵه‌که کرا و ئه‌وه‌ی که ته‌رمه‌که که‌وته ده‌ست کورده‌کان ؟
گه‌لۆ ئه‌و گوزاریشته به ئانقه‌سته ئاوی شلوێ ده‌کرد بۆ شاردنه‌وه‌ی ئاکامی کاره‌ساتاوی به‌ربوونه‌وه‌ی ئیاس له ئه‌سپه‌که‌ی ؟ له بڕاوه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه ڕووسیانه‌ی وا له‌لایه‌ن خوارزای ئیاس ڕا کۆ کراونه‌ته‌وه ، من ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌م دیته‌وه ، که تاریخی 9ی ژانڤییه‌ی 1915 [ 22 ی ژانڤییه‌ی 1915 ] ی به سه‌ره‌وه‌یه:
به پیێ سه‌رچاوه ئێرانییه‌کان که هێشتا به‌ته‌واوی پشت ڕاست نه‌کراونه‌ته‌وه ،
کۆلۆنێل ئیاس، کۆنسوولی ڕووسییه له ساوجبولاغ، به ده‌م هێرشی ترکه‌کان و
کورده‌کان بۆ سه‌ر میاندواو بریندار ده‌کرێ ، وبه‌ره‌وڕووی چاره‌نووسێکی دڕندانه
دێ. سه‌ری ده‌بڕن و به سه‌ر نێزهیهکییهوه ده‌که‌ن و ده‌یخه‌نه پێش ڕیزی
عه‌سکه‌ری ترک له کاتێکدا که دێنه نێو مه‌راغه. ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه له‌و به‌سه‌رهاته
له لایه‌ن ئۆرلۆڤ ، کۆنسوولی گشتی ڕووسییه له ته‌ورێزیش پشت ڕاست
ده‌کرێته‌وه. " دوێنێ ، بۆ یه‌که‌م جار، سه‌ردار ڕه‌شید پێی لێنا که ئه‌و له
چاره‌نووسی کۆلۆنێل ئیاسی کوڵیوهتهوه. به‌ده‌م نانی نێوه‌ڕۆ خواردن له ماڵی
وی ، و به ئاماده بوونی حیلمی به‌گ ( فه‌رمانده‌ری ترک )، ئه‌و ڕایگه‌یاند
واقی وڕماوه له‌وه‌ی که کۆلۆنێل به‌ده‌ستی کورده‌کان کووژراوه ئه‌گه‌رچی
نێوانیان له‌گه‌ڵی زۆر خۆش بووه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، حیلمی به‌گ، ئه‌و قسه‌یه‌ی
وه‌دواوه داوه که کورده‌کان ڕێز و سه‌مپاتییان له ئاست وی هه‌بووبێ، و
گێڕایه‌وه که چۆن سێ جار ته‌قه له کۆنسوول کراوه ، دوایه سه‌ری له له‌شی
جوێ کراوه‌ته‌وه و پاشان ته‌رمه‌که‌ی به کووچه و کۆڵانان دا ڕاکێشراوه و فڕێ
دراوه به بێ ئه‌وه‌ی که بنێژرێ. ئه‌و کوردانه‌ی له ته‌ورێز بوون ئه‌وه‌یان پشت
ڕاست کردووه‌ته‌وه که ته‌رمه‌که شێوێندراوه، به‌ڵام کوتوویانه که ترکه‌کان ئه‌و
کاره‌یان کردووه. ئه‌من هه‌ر وه‌ها ده‌ستخه‌تی په‌یامێکم بۆ ئۆرلۆڤ یش دۆزییه‌وه
که ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی ڕووداوه‌که پشت ڕاست ده‌کاته‌وه: " زۆر به‌ڕێز ئیڤان
یاکۆڤلێڤیچ ، تاجرباشی ته‌ورێزێ پێرێ گه‌یشته تارانێ . ئه‌و گوتی کورده‌کان
کۆلۆنێل ئیاس یان گرتووه ، سه‌ریان بڕیوه به نێزهیهوهکیان کردووه و
خستوویانه‌ته پێش ڕیزی عه‌سکه‌ری ترک له کاتی هاتنیان بۆ نێو مه‌راغه. ئه‌و
ڕووداوه له لایه‌ن په‌نابه‌رانی مه‌راغه‌وه بۆ تاجرباشی گێردراوه‌ته‌وه کاتێک ئه‌و
هێشتا له ته‌ورێز بووه.
و ئه‌وه ئه‌م کاته‌یه، که من به رێکه‌وتێکی ئه‌وپه‌ڕی نه‌شیاو، له‌پڕ هه‌ستم پێ‌کرد پێوه‌ندییه‌کی بنهماڵهیم له گه‌ڵ ئالێکساندر ئیاس دا هه‌یه! کاتێک ئه‌من زۆر منداڵ بووم
( هێشتا" له ژێر مێز دا گاگۆڵکه‌م ده‌کرد" ئه‌وه ده‌ربڕینێکی ڕووسی باوکم بوو بۆ ئه‌و دۆخه)،باوکم چیرۆکی ئه‌وتۆی بۆ ده‌گێڕامه‌وه که ئه‌و له تافی منداڵی خۆیدا بیستبووی: چیرۆکی بابا یاگای جادووگه‌ر و خانووه گه‌ڕۆکه‌که‌ی که به چوارلاقی مریشکان به جه‌نگه‌ڵ دا ده‌گه‌ڕا، چیرۆکی ڕاوکه‌ری پیر و ماسی زێڕین که هه‌موو ئاواته‌کانی پێک ده‌هێنا تا ئه‌و کاته‌ی که ئیدی نه‌وسی دانه‌ده‌مرکا، و زۆر چیرۆکی دیکه. یه‌ک له چیرۆکه‌کان سه‌باره‌ت به" خاڵێک " بوو که له وڵاتێکی زۆر دووره‌ده‌ست ده‌ژیا و له‌لایه‌ن خه‌ڵکی بووده‌ڵه‌وه سه‌ری بڕابوو و به نێزهیهکهوه کرابوو و له رێزی پێشه‌وه‌ی له‌شکرێک نمایشت درابوو. من ده‌مزانی ئه‌و چیرۆکه له چیرۆکه‌کانی دیکه جیاوازه چونکوو بابم پێی گوتبووم خاڵی ترێنێکی ئێلێکتریکی زۆر جوانی بۆ ناردبوو به چه‌ندین واگونهوه ، که ئه‌ویش له ژوورێکه‌وه لێی ده‌خوڕین بۆ ژوورێکی دیکه. ئه‌من خه‌ونم به‌و ترێنهوه ده‌دی که ده‌هاته نێو دیوه‌که‌ی خۆم و لێی ده‌رده‌چوو. ئێستا ئه‌وه ساڵی 1973 بوو و ئه‌من هاته سه‌رم پێوه‌ندی به بابمه‌وه بکه‌م و سه‌باره‌ت به خاڵی شتی لێ پرسم.
به‌ڵام هێشتا گیروگرفتێک له ئارا دا بوو. ئه‌گه‌رچی ئه‌من هاتبووم و له له‌نده‌ن ده‌ژیام، به‌ڵام باب و دایکم له ڕۆژهه‌ڵات مابوونه‌وه و ئه‌وده‌می له به‌یڕووت ده‌ناو شه‌ڕی نێوخۆیی دا ده‌ژیان.ئه‌من نامه‌یه‌که‌م نووسی بۆ هێلسینکی، بۆ خوشکه‌کانی باوکم ( پووره‌کانم) ، ئاننا و نی‌نا، که ئه‌من چه‌ند ساڵ پێشتر دیتبوومن. ئه‌وان پشت ڕاستیان کرده‌وه که به‌ڵێ وایه ئه‌وه " خاڵه ئالێکس " بووه و به‌سته‌یه‌کیان بۆ ناردم که هێندێک له شته‌کانی وی تێدا بوو:
سه‌عاتێکی زێڕ، تیمسالێکی له گوێستنه‌وه هاتوو، هێندێک میداڵ، مۆرێک، هێندێک بڕاوه‌ی ڕۆژنامان، و نزیکه‌ی 300 نێگاتیڤی وێنه. ئه‌وه گشت شته‌کان بوو. ئه‌وان هیچی دیکه‌یان له لا نه‌بوو و هیچی دیکه‌شیان نه‌ده‌زانی چونکوو له کاتی مردنی دا زۆر منداڵ بوون. دواجار ئه‌من توانیم پێوه‌ندی به بابمه‌وه بکه‌م : ئه‌و پێی وابوو ئیاس له کاتێک دا که
شه‌ڕ هێندێک داده‌مركێ ده‌گه‌ڕێته‌وه لای خه‌تی دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی کۆلێکسیۆنی ئه‌و مافووره ئێرانییانه‌ی هه‌یبوو له ته‌ک خۆیدا به‌رێ، و ئه‌وه ئه‌و کاته‌یه که ئه‌و ده‌کووژرێ.ئه‌و مافوورانه دواتر بوون به عونسورێکی گرینگ له چیرۆکی ئیاس – چالێنکۆ دا چونکوو فرۆشتنیان ، یه‌ک به دوای یه‌ک دا ، ده‌رفه‌تی دا به ئادیله ئیاس ( خوشکی ئیاس و نه‌نکی من ) که بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ڕێ به‌رو پێی به خێو کا له ماوه و له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و له شۆڕشی 1917 دا . ئه‌من به ته‌واوی سهرهدهرم لێ نه‌ده‌کرد که چۆن پیاوێک به سواری ئه‌سپێک ده‌توانێ کۆلێکسیۆنێک له مافووران هه‌ڵگرێ ، به‌ڵام ئه‌وه سه‌یرتر نه‌بوو له‌و ترێنه ئێلێکتریکییهی که له ئێرانه‌وه ناردرابوو ، یان ورده‌ڕێشاڵی دیکه‌ی که ئه‌من خه‌ریک بووم هه‌ڵیان بێنم و ئاشکرایان که‌م و له‌وانه‌شه قه‌ت به ته‌واوی سه‌ره‌ده‌ریان
لێنه‌که‌م. له هه‌مان کاتدا، نێگاتیڤه‌کان و مێداڵه‌کان له بنه‌وه‌ی که‌شه‌وی مێزه‌که‌م دا بوون له له‌نده‌ن ، ئه‌و ده‌می که من زه‌ینم له سه‌ر ژیانم و بوولهرزهکان کۆ کردبووه‌وه.
بۆ من هه‌میشه دژوار بووه چاو له به‌راوه‌ژووی وێنه‌یه‌ک بکه‌م که له نێگاتیڤێک دا ده‌رده‌که‌وێ. چه‌ندین ساڵ دوای ئه‌وه‌ی که ماتێریاڵه‌کانی ئیاس به من بڕا، شتێک پاڵی پێوه نام که چه‌ند دانه‌یه‌ک له‌و نێگاتیڤانه بشۆمه‌وه.ئه‌من به چۆنێتی و جوانی وێنه‌کان
سه‌رم سوڕما و بڕیارم دا هێندێکی دیکه‌یان لێ چاپ که‌م، به‌ڵام وشیارکرامهوه که ده‌کرێ
نێگاتیڤی نیتراتی له ڕوانگه‌ی شیمیاییه‌وه زۆر خۆ ڕاگر نه‌بن . له به‌ر ئه‌وه‌ی ئیاس خه‌ڵکی لۆڤێسای فه‌نلاند بوو، پێوه‌ندیم کرد به مووزه‌خانه‌ی فه‌نلاندی فۆتۆگرافی له هێلسینکی و ، دواجار ، 295 دانه له نێگاتیڤهکانم به‌وان ئه‌سپارد بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی له‌بار وبه‌پێی شه‌رتومه‌رجی که زه‌ره‌ریان پێ نه‌گا بیانپارێزن. به‌ده‌م زه‌مانه‌وه، ئه‌من 240 کارتی پۆستی و وێنه‌ی گه‌وره‌ترم له‌و کۆلێکسیۆنه زیاد کرد که ئه‌و پووره‌م وا له ژیاندا ماوبوو ، واته ئاننا له ئاپارتومانهکهیدا دیتبوویه‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و کارته پۆستییانه دواجار ده‌رکه‌وت که ئیاس له ئێران هه‌ڵیگرتوون و ناردوونی بۆ خوشکی و دایکی له لۆڤیسا. ئه‌گه‌رچی ، نیوه ده‌رزه‌نێک له‌وانه، پێوه‌ندییان به ئالێکساندرئیاسهوه نه‌بوو، به‌ڵام پێوه‌ندییان هه‌بوو به مێژووی بنه‌ماڵه‌ی ئیاس _ چالێنکۆ. دوان له‌وانه، به تایبه‌تی، ئه‌منیان له بیرێکی قووڵه‌وه برد سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه سه‌ریه‌کی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی که کێشایانه ئه‌وه‌ی من وێنه‌کان که‌شف بکه‌م.
ئه‌وی یه‌که‌میان له ئیرکوتسک، سیبیرییه، له ساڵی 1907 گیراوه ، ڕه‌نگه له لایه‌ن ئیاسه‌وه گیرابێ کاتێک بۆ پشوودان له ئێرانه‌وه هاتووه‌ته‌وه( کارتێکی پۆستی هه‌یه که ئیاس له سه‌ره‌تای ساڵی 1908وه له لۆڤیساوه ناردوویه‌تی). یادداشتێک به زمانی سوێدی له پشته‌وه‌ی کارته‌که، ئه‌وانه‌ی تێیدان ئاوا ده‌ناسێنێ، له چه‌په‌وه بۆ ڕاست ،
گێئۆرگی، ئیڤانی یه‌که‌م، ئیڤانی دووه‌م، فیلیپ، ئادێله له گه‌ڵ سه‌گێک، و گێئۆرگ ی جه‌وان. گێئۆرگی گێئۆرگی ئیڤانۆڤیچ چالێنکۆ ، باپیری منه؛ سێیه‌که‌ی دیکه براکانی ئه‌ون، ئادیله چالێنکۆ نه‌نکی من و خوشکی ئیاسه، وگێئۆرگ گێئۆرگ گێئۆرگێڤیچ چالێنکۆ ، بابی منه ، له ته‌مه‌نی دووساڵاندا.
گێئۆرگی ئیڤانۆڤیچ چاڵێنکۆ ، کاپیتانی ستادی ئه‌رته‌شی رووسییه بوو. له ژیتۆمیر ، ئۆکراین له دایک ببوو، له ئیرکوتسک له هه‌نگی نیزامی 28ی ڕۆژهه‌ڵاتی سیبیرییه دا خزمه‌تی ده‌کرد که ئه‌رکی پاراستنی تیمه‌کانی سازکردنی ڕیگه‌ی ئاسنی تێپه‌ڕی سیبیرییه بوو له مهنچوورییا. شه‌ڕی ڕووسییه - ژاپۆن سێ ساڵ پێشتر کۆتایی هاتبوو به ئاکامی زۆر کاره‌ساتاوی بۆ ڕووسییه. ئیرکوتسک ئه‌و جێیه بوو که بابم له‌وێ ترێنه ئێلکتریکهکهی به ده‌ست گه‌یشتبوو.بنه‌ماڵه‌که تا ژووییه‌ی 1914 له‌وێ ژیان ، کاتێک که
گێئۆرگی ناردرا بۆ به‌ره‌ی ئاڵمان و ئادێله و سێ منداڵه‌کانی، گێئۆرگ ، ئاننا و نی‌نا ، ماڵیان بار کرد بۆ خانووی بنه‌ماڵه‌یی له لۆڤیسا، له که‌نداوی فه‌نلاند. ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌مه
گێئۆرگی له فێڤرییه‌ی 1915 دا کووژرا، که‌متر له دوو مانگ له دوای کووژرانی ئیاس.
ئه‌وی دووه‌میان ، وه‌جێک دواتر له ساڵی 8/1937 له قه‌لعه‌ت سیمان له سوورییه هه‌ڵگیراوه، که تێیدا بابم، دایکم و خۆم له ته‌مه‌نی دووساڵاندا نیشان ده‌دا له به‌ر ده‌رگه‌ی
سه‌نت سیمۆن ، له باکووری حه‌ڵه‌ب. شۆڕشی 1917 و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی بابی منی له فه‌نلانده‌وه ڕهتاندبوو بۆ ئاڵمان ( که له‌وێ له گه‌ڵ دایکم یه‌کتریان
ناسی) و له وێوه بۆ سوورییه ، و له مێعمارییه‌وه کردی به کۆنینه ناس. ئه‌وه ئه‌و کاته‌یه که ده‌بێ بۆ یه‌که‌م جار ئه‌من چیرۆکه‌کانی له‌مه‌ڕ ئیاسم بیستبێ. بابم قه‌ت باسی نێوێکی نه‌کردبوو ، یان ئه‌گه‌ر کردبێشی ، بیره‌وه‌ری منداڵی من نه‌یپاراستووه، به‌ڵام سه‌ربڕینه‌که به مێشکی منه‌وه نووسابوو.
فۆتۆگرافه‌کانی ئیاس ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ری ئه‌و ڕووداوانه‌ن که ئه‌و ته‌جره‌به‌ی کردوون و به‌ڵگه‌ی ئاماده‌بوونی وی ده‌و ڕووداوانه‌دان. له 24ی ئۆکتۆبری 1910 ئه‌و له‌نامه‌یه‌ک دا بۆ خوشکه‌که‌ی له ئیرکوتسک ده‌ڵێ زۆری پێ خۆشحاڵه که ئه‌و سڵامه‌ته و گێئۆرگ ی
جه‌وان (بابم) ده‌ستی کردووه به خوێندنه‌وه.ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و پۆرتره شه‌خسییه که پشتی کارته‌که دا کێشراوه‌ته‌وه گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌که که‌ئه‌و ماوه‌یه‌ک له‌وپێش هه‌ڵیگرتووه به ده‌کارهێنانی ڕۆۆناکی مینیزیم. _ ئه‌وانه هه‌موو فاکتی زۆر چاوڕاکێشن بۆ وێنه‌هه‌ڵگر. ئه‌و وێنه‌یه هه‌م به ته‌واوی به‌ڵگه‌یی یه و هه‌میش به‌ته‌واوی مه‌رمووزه. ئه‌وه وێنه‌ی پیاوێکه که به ساڵان چاوه‌ڕوانی کردووه که له‌و شارۆچکه چکۆڵه و چۆل و ته‌ریکه له لێواری بیابان ڕا بگوێزرێته‌وه شوێنێکی دیکه ، هه‌ر وه‌ک ئێمه به گوزاریشته‌کانی ڕا ده‌زانین ، ئه‌و له‌و پێڤاژۆیه دا چه‌ندین جار داوخوازی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی کردبوو و به قسه‌ی نه‌کرابوو. له سه‌روبه‌ندێک دا که شه‌ڕ و شۆڕشه‌کان چه‌تی ده‌خسته به‌رده‌وامی به‌یه‌که‌وه بوونی بنه‌ماڵان و له یه‌کتری ده‌کردن و ئه‌وانه ی ده‌مانه‌وه ڕای دهداشتنه وڵاتانی دووره‌ده‌ست، وێنه‌یه‌ک ده‌یتوانی ببێ به ده‌ستاوێژێکی پته‌و، نوخته‌یه‌کی بینینی خۆ پێگرتنه‌وه ، هه‌م به وردی و هه‌م به ئاوایه‌کی جێی دڕدۆنگی.
وشه و ڵێکدانه‌وه ده‌کرێ جیاواز بن ، به‌ڵام ئه‌وه شتێک بووکه ئه‌و سه‌روبه‌ندی وه‌به‌رچاو ده‌هات: ئه‌وه ڕاستییه‌ک بوو. گه‌مه‌ی دوایی _ ڕقهبهرییهکانی ئینگلیسی _ ڕووسی که دوایین پله‌ی به‌ر له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی نیشان درا بۆ هه‌میشه دنیای گۆڕی- له‌وانه‌یه دیپڵۆماته‌کان و مێژوونووسان وه‌بیر گه‌مه‌یه‌کی شه‌تره‌نج بخاته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌و
سه‌ربازانه‌ی له مه‌یدانی شهر دابوون ئه‌وه ڕاستییه‌کی ژیان بوو و، له مه‌ڕ ئالێکساندر ئیاس ، ڕاستییه‌کی مه‌رگ.
No comments:
Post a Comment