ڕوانگه‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ری سوڵتانی سه‌باره‌ت به ڕوانگه
ڕوانگه‌ی مامۆستا ئه‌نوه‌ری سوڵتانی سه‌باره‌ت به ڕوانگه
له مێژه " میزاجی کورده‌واری"م به پله‌ی نزم و شه‌ڕه‌دندووکه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کوردییه‌کان تێک چووه و خوێندنه‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌یرکردنی ئاساییانم وه‌لاناوه. ماڵپه‌ڕی ڕێک وپێک و به سوودیش که له لایه‌ن خه‌ڵکانی خزمه‌تگوزاره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، سه‌ردانی که‌میان ده‌کرێت وماوه‌یه‌ک ده‌مێنن و له‌ناو ده‌چن.
وێبلۆگی "ڕوانگه"،که‌له‌م دواییانه‌دا هاتۆته ناو ریزی وێبلۆگه کوردییه‌کانه‌وه،به‌پێچه‌وانه' دوورله شه‌ڕ و کێشه‌ی حزبایه‌تی و دژایه‌تی و یه‌کتر پووچاندنه‌وه ،ته‌رخانی کاری کولتووری/کۆمه‌ڵایه‌تی کراوه و له ڕاده‌یه‌کی به‌رز دا ئه‌رکی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیی فه‌رهه‌نگی له نێوان کورد و غه‌یره کورده‌وه به‌ڕێوه ده‌بات.
به‌شی زۆری وێبلۆگه‌که،وت و وێژی کاک حه‌سه‌نی قازین له گه‌ڵ پسپۆڕانی خۆیی و بێگانه له تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ دا له سه‌ر کێشه‌ی فه‌رهه‌نگی،زمانه‌وانی،ئه‌ده‌بی ومێژوویی کورد. وت و وێژه‌کان به ئامانجی کردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگای کورده‌وه بۆ ده‌ره‌وه و تێگه‌یشتن له بۆچوونی پسپۆڕانی بێگانه سه‌باره‌ت به کورد به‌ڕێوه ده‌چن و ده‌ره‌تانێکی باش به خوێنه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ده‌ده‌ن شاره‌زای ڕوانگه‌ی ئه‌وان و هه‌روه‌ها پسپۆڕانی لێهاتووی کورد سه‌باره‌ت به بواری جیاجیای کو‌لتوور و مێژوو و ئه‌ده‌ب بن.
هیوای به‌رده‌وامی و سه‌رکه‌وت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی "ڕوانگه" و سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی – کاک حه‌سه‌نی قازی ده‌خوازم.
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
له‌نده‌ن
2007/4/8
No comments:
Post a Comment