هه‌تا نه‌بۆته گرێپووچکه له‌و باسه ده‌کشێمه‌وه
به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن!
دیاره ئه‌وه‌ی ده‌رمبڕیوه بۆچوونی خۆمه و هه‌ر ده‌بێ واش بێ؛نازانم مه‌به‌ستت له "ته‌نێ ده‌کرێ وه‌ک ده‌ربڕینێکی که‌سی دابندرێ" چییه! هه‌ر ده‌بێ مه‌سعوود محه‌مه‌د بۆت بنرخێنێ هه‌تا به هێندی بگری ؟
سه‌باره‌ت به "وه‌کی دی" به داخه‌وه باسه‌که‌ت به لاڕێدا بردووه و به نموونه‌کانتڕا دیاره که "وه‌کی دی" ت هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌ره‌ونخوون چه‌قاندووه، بۆیه نابێ چاوه‌ڕوانی به‌ره‌که‌ی بین! هه‌ر لێیگه‌ڕێین باشتره!
من ناڵێم زمانناسم، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌وی تۆزقاڵێک سه‌ری له زمان ده‌ربچێ ده‌زانێ ئه‌وه‌ی کوردی باشوور ده‌یکه‌ن "سه‌لیقه‌ی زمانی" نییه و "سه‌قه‌تکردنی زمان"ه. قیامه‌تیش ڕانابێ ئه‌گه‌ریه‌كێک بڵێ ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌وان ڕه‌چاوی ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له زمانی کوردی."پێوانه‌کانی" ژیربێژی به چ ڕببه‌یه‌ک ده‌پێوی که به بۆچوونێکی وا هه‌ڵده‌چی؟! هه‌ر کورده‌کانی باشوور، ئه‌وانه‌ی دڵسۆز و لێزانی زمانن، چه‌ند جاران ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وته له باشوور به‌ری نه‌گیرێ زمانه‌که‌مان ده‌فه‌وتێنێ.هه‌ر زمانناسێک شێوازێکی هه‌ڵه‌ی ده‌ربڕین بکاته پێوانه بۆ دیتنه‌وه‌ی نهێنییه‌کانی زمان، ناکرێ به زمان‌ناس دابندرێ.پێم سه‌یره تا ئێستا هه‌ستت به‌و مه‌ترسییه نه‌کردووه که‌له باشوور تووشی زمانی کوردی بووه و خه‌ریکیشی به بیانووی "زمانی ده‌وڵه‌تی" ڕێیان بۆ خۆش ده‌که‌ی که هه‌ر وا مل پێوه‌نێن !
من نامه‌وێ خزمه‌ته‌کانی مه‌سعوود محه‌مه‌د کوێر بکه‌مه‌وه. ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌رچی ئه‌و گوتوویه نابێ بێ ئه‌م لا و ئه‌و لا به ڕاست دابندرێ. سه‌باره‌ت به " ڕاهێزان" و "ڕابه‌زین" بۆچوونه‌که‌ی به هه‌ڵه ده‌زانم وپێموایه جه‌نابیشت بناغه‌ی کاره‌که‌ت له سه‌ر هه‌ڵه داڕشتووه بۆیه زه‌حمه‌ته لێک حاڵی بین. ئه‌و وتانه‌ی مه‌سعوود محه‌مه‌دیش که وه‌ک نموونه بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌که‌ت نووسیوتنه‌وه پێویسته بکرێن به کوردی هه‌تا کوردێک تێ‌یان بگا. وه‌ک جاری پێشووش گوتم" وشه‌کان کوردین [زۆربه‌یان نه‌ک هه‌موویان] به‌لام داڕشتنه‌که کوردی نییه.
به‌داخه‌وه‌م که ئه‌وه‌ی ئێستا به زمانی کوردی ده‌کرێ باش به ده‌واری شڕی نه‌کردووه! پێموابوو دڵسۆزانی خۆت ئاسایی ده‌توانن دڕوویه‌ک له قالبی ئه‌و زمانه هه‌ڕه‌شه لێکراوه ده‌ربێنن، به‌ڵام وادیاره دڕووئاژنتری ده‌که‌ن و به پێوانه‌ی ده‌مارگرژی و ئێحساسات داروپه‌ردووی هه‌ڵده‌ته‌کێنن! من نامه‌وێ ڕێبواری ئه‌و ڕێگایه بم و ڕێ بۆ ڕه‌وتێکی هه‌ڵه خۆش بکه‌م. به‌داخه‌وه به‌و شێوازه‌ی جه‌نابت ڕه‌چاوی ده‌که‌ی ناکرێ باسه‌که وا په‌ره پێ بدرێ که ئاکامه‌که‌ی کردنه‌وه‌ی گرێیه‌ک بێ! بۆیه هه‌تا نه‌بۆته گرێپووچکه له‌و باسه ده‌کشێمه‌وه
ماڵاوا !
No comments:
Post a Comment