وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی ؛ به‌ندی 16.وێنه وه‌کوو وێنه
وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به‌چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901 – 1914
نووسینی : جان چالێنکۆ
وه‌رگێڕ: حه‌سه‌نی قازی
به‌ندی 16. وێنه وه‌کوو وێنه
1901- 1914
هه‌ڵاواردنی وێنه‌کان به‌پێی بابه‌تان ، هه‌وڵێکه بۆ زێده کردنی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ن. بۆ هێندێک زیاتر زانین سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی ئیاس،
به چاولێکردنی ئه‌و وێنانه‌ی ئه‌و هه‌ڵیگرتوون ئه‌من ئه‌و چه‌ندبابه‌تانه‌م بۆ ده‌رکه‌وتووه ، له سه‌ره‌تاوه دیمه‌نی پانوراما (هه‌راو)، وێنه‌ی به نهێنی هه‌ڵگیراو، وێنه‌ی به‌ڵگه‌یی ئاسایی و وێنه‌ی وه‌کوو به‌ڵگه‌ی سه‌لماندن. به ڕاشکاوی ده‌رده‌که‌وێ بۆ وی وێنه‌گرتن کارێک بووه که چێژێکی زۆری لێوه‌رگرتووه ، و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بووبێ سه‌رنجێکی زۆری داوه‌ته جوانکاری ئه‌و بابه‌ته‌ی وێنه‌ی کێشاوه. کاتێک ئه‌و وێنه‌ی دێمه‌نی خۆڕستی گرتووه ، یان وێنه‌ی گرووپێک له پیاوماقووڵانی گرتووه یان ئی دامه‌زراوه‌کانی نیزامی ترک له پشته‌وه‌ی گرووپێک له شه‌هێن بازان، ئه‌وده‌می حه‌ولی داوه بۆ باشترین چوارچێوه و کاردانه‌وه‌ی ڕووناکی نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی وێنه‌ی گرتووه بخاته نێوه‌ندی کاره‌که‌ی.
له ڕاستیدا، هێندێک له‌و زه‌رفانه‌ی که نێگاتیڤه‌کانیان تێدایه و ئی ساڵانی پڕ شه‌ڕوشۆری 1913 و 1914 ن ده‌یسه‌لمێنێن که ئه‌و به ڕاستی کاتی بۆ وێنه‌کێشان ته‌رخان کردووه.بۆ وێنه ، مرۆ ده‌کرێ نێگاتیڤی ئه‌و وێنانه بهێنێته به‌ر چاوی که ئیاس به یه‌که‌وه‌ی داناون و له سه‌ر زه‌رفه‌که‌ی نووسیوه " ڕێگه له چیانه‌وه به‌ره‌و ساوجبولاغ ، قه‌ره‌نی عه‌لی مامه‌ش، 28ی ژووییه‌ی 1914 " جوان دیاره ئه‌و وێنانه واکێشراون کووڕی ئینحینای چادره‌کان که به‌ره‌و ژوور ده‌چن له گه‌ڵ کووڕی ته‌پۆڵکه‌ی به پێچ به‌ربه‌ژێر و ئه‌ولاتر کاردانه‌وه‌ی ئینحینای ئه‌وان له نێو ئاو دا به‌یه‌که‌وه بسازێن و بگونجێن. له ده‌سته‌یه‌کی دیکه له نێگاتیڤی وێنه‌کان دا که به‌یه‌که‌وه‌ی داناون و له سه‌ریان نووسراوه : " مینۆرسکی و دیمه‌نه‌کانی شنۆ، ژووییه‌ی 1914 " وا وه‌به‌رچاو دێ ئه‌و جۆگه ئاوه‌ی به به‌ر ماڵانی دێیه‌که دا ده‌خوشێ و سه‌رچاوه‌ی له شاخه‌وه یه ڕێنوێنی بووه بۆ سه‌رنجدانه سه‌ر بابه‌ته‌که، له کاتێک دا له ده‌سته‌یه‌کی دیکه له وێنه‌کاندا " دیمه‌ن و خه‌ڵک ، ساوجبولاغ – زستان "،که ڕه‌نگه له زستانی 1913-1914 دا هه‌ڵگیرابن ، سه‌رنجی ده‌سپێکی وی داری بێ گه‌ڵا و شان و مل ڕووت و به‌رزاییه‌کانی به‌فر داگرتووی ده‌وروبه‌ری ئاون. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌ندی دا ته‌بلیغ و بانگه‌شه بۆ ترکان له شاری دا [ له سابڵا‌غ ] ببوو به کارێکی ڕۆژانه: له 20ی 1914 یه‌ک له خزمه‌تکاره‌کانی کۆنسوولخانه کووژراو و بکوژه‌که له لایه‌ن لایه‌نگرانی ترکه‌وه داڵده درا. وێنه‌کانی ئیاس هیچ ئه‌و ئاڵۆزی و نائارامییانه‌ی وا له ده‌وروبه‌ری وی قه‌وماون ده‌رناخه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه نازانین چ به مێشکی وی‌دا ڕاده‌برد ، و ئه‌و سه‌رنجدانه هونه‌رناسانه‌یه له‌وانه‌یه ته‌نێ به چاوی بینه‌ره‌وه - له‌م که‌یسه دا چاوی منه‌وه، وا بن. له‌وانه‌یه ده‌سته‌یه‌کی دیکه له وێنه‌کان که هێشتا هه‌ڵناواردراون ( ئه‌وان زۆر به دڵی منن) ، زیاتر
که‌سایه‌تی وی بدرکێنن. وا وێده‌چێ ئه‌وانه زیاتر وێنه‌ی به ڕێکه‌وت بن که ده‌کرێ لێروله‌وێ ببیندرێنه‌وه له‌و ماوه‌یه‌یدا که له ئێران ژیاوه، و به یه‌که‌م وێنه‌ی که ئه‌و گرتوویه‌تی ده‌ست پێبکه‌ن که ئێمه ده‌زانین ئیاس له ساڵی 1900 له عیشقاباد هه‌ڵیگرتووه- " به ته‌نیشت ته‌رازووه‌وه له بازاڕی عیشقاباد – و به یه‌ک له دوایین وێنه‌کانی که له‌دێی داره‌له‌ک له نزیک سابڵا‌غ کێشاوییه‌تی کۆتای‌یان بێ – وێنه‌یه‌ک که له لایه‌ن هاوکارێکی ڕووسییه‌وه که له گه‌ڵ من له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه کاری ده‌کرد نێوزه‌د کراوه به " جاسووس ". ئه‌و جۆره وێنانه ده‌جووڵێن و ئیست ده‌گرن بێ ئه‌وه‌ی بکرێ شی بکرێنه‌وه. ئه‌من له سه‌ر ئه‌م جۆره وێنانه وه‌کوو ئاندرێ برێتۆن بیر ده‌که‌مه‌وه که پێیان ده‌ڵێ مه‌ترسی به‌رچاو، وێنه‌ی ئه‌وتۆی که له‌پڕ سرنجی مرۆ ڕاده‌کێشن بێ ئه‌وه‌ی له پێشدا بیریان لێ کرابێته‌وه - دۆخێک که ڕێگه ده‌دا به هه‌ست و سۆز و قه‌مته‌ریان ناکا بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی ڕووداوێکی به‌ته‌واوی ئاسایی ، به‌ڵام له سه‌ر یه‌ک ، به ده‌ر له خه‌یاڵ ئاسته بکرێ.

No comments:
Post a Comment