یادی هێمن
یادی هێمن
له ساڵانی سه‌ره‌تای چله‌کانی هه‌تاوی، ئه‌گه‌رچی گه‌لی کورد ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی ئازادی نه‌بوو بۆ چالاکی ئاشکرای سیاسی، به‌ڵام له ژێر کاردانه‌وه‌ی بارودۆخی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌و به‌ری سنوور، له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گشتی و له موکریان بە تایبەتی باس و خواسی سیاسی و ئاگاداری له ڕووداوه‌کانی ئه‌و دیو و کۆ کردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و بلاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی بارزانی و ناردنی ده‌وا و ده‌رمان و زۆر کاری دیکه له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان دا که شەهید عەبدوڵای ئیسحاقی ( ئه‌حمه‌د ته‌وفیق) ڕێبەری دەکرد به شێوه‌ی نیوه ئاشکرا و نیوه نهێنی هه‌ر به‌رده‌وام بوو. ئه‌و هه‌لومه‌رجه تا به‌سترانی کۆنگره‌ی دوویه‌می حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له سونێ له سه‌رماوه‌زی ساڵی 1342ی هه‌تاوی و تا ماوه‌یه‌کیش دوای ئه‌و هه‌ر درێژه‌ی هه‌بوو.
له شه‌وی نه‌ورۆزی ساڵی 1343 ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات له شاره‌کانی موکریان و له سنه و تاران گیران و ژماره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده زیاتریش کار و ده‌رس،کاسبی و ماڵ وحاڵیان به‌جێهێشت و به‌ره‌و کوردستانی عێراق چوون.
به‌ر له‌وه‌ی له هاوینی ساڵی 1342ی هه‌تاوی له گه‌ڵ نه‌مر فایق ئه‌مین( سوله‌یمانی موعینی) و کۆمه‌ڵێک له پێشمه‌رگه‌کانی که‌وم و، بۆ یەکەم جار بچم بۆ کوردستانی عێراق و، مایینێک به دیاریی به‌رم بۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق که وابزانم ئه‌ویش پێشکێشی مه‌لا مسته‌فای کرد، – ئه‌وه بۆیه ده‌ڵێم وێنه‌یه‌کی مه‌لا مسته‌فا بە سواری ئه‌و ماینه به‌ده‌سته‌وه‌یه - له مه‌هاباد هێمنم زۆر ده‌دی، به تایبه‌تی دوای ئه‌وەی له زستانی ساڵی 1341 دا کووره‌خانه‌ی شافیعی ته‌قییه‌وه و بووه هۆی مردنی سێ برای شافیعی ( یۆسف، سوله‌یمان و داود) و دوو کرێکار ( کاک عه‌زیز و مام ده‌رویش) له کاتی ناشتنیان و له سه‌ر قه‌بران سه‌ره‌ڕای به‌فر و سه‌رماوسۆڵ خه‌ڵکێکی زۆر به‌شدارییان کرد. له‌وێ هێمن شێعرێکی خوێنده‌وه. کوڕی یۆسفی شافیعی له ده‌بیرستانی ئیبنی سینا له گه‌ڵ من هاوکلاس بوو و ئێمه شاگرد مه‌دره‌سه بۆ هاوخه‌می له‌گه‌ڵ وی ده‌رسمان ته‌عتیل کرد و چووینه سه‌ر قه‌بران و ته‌نانه‌ت دواتریش له مزگه‌وتی سوور له لایه‌ن هاوکلاسه‌کانی کوڕی یۆسفی شافیعی ڕێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو و له‌وێدا منیش وتارێکم پێشکێش کرد.
بیستنی ئه‌و شێعره‌ی هێمن له سه‌ر قه‌بران به ده‌نگی خۆی که داروبهردیشی وه‌گریان ده‌خست و به تایبه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوله‌یمانی شافیعی که مامۆستای ده‌بیرستان بوو به تێکۆشه‌رێکی حیزبی ده‌ناسرا کارێکی زۆر گه‌وره‌ی له سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی من کرد. تا ئه‌و ده‌می له خوێندنه‌وه و نووسینی کوردی دا زۆر کول بووم.
هه‌رچۆنێک بوو نووسخه‌یه‌کی ئه‌و شێعره‌م وه‌ده‌ست خست و ده‌ستم کرد به‌خوێندنه‌وه و له ڕوو نووسینه‌وه‌ی تا وای لێهات هه‌مووم له‌به‌ر کرد و ئێستاش دوای زیاتر له 46 ساڵ به‌شێکی زۆرم هه‌ر له‌بیرماوه. بێ پێوه‌نان ده‌توانم بڵێم دوای ڕاهاتن له‌و شێعره له خوێندنه‌وه و نووسینی کوردی ڕاهاتم و به‌دوای ئه‌مه دا یه‌ک له‌و که‌سانه بووم ، ئه‌گه‌ر هێمن شێعرێکی تازه‌ی گوتبا،یان شێعرێکی کۆنی خۆی نووسیباوه و به ده‌ستخه‌ت بڵاو بووباوه نوسخه‌یه‌کم هه‌ر ده‌ست ده‌خست.
سه‌فه‌ری یه‌که‌مم بۆ سه‌نگه‌سه‌ر که پێگه‌ی سه‌ره‌کی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق بوو هێنده‌ی پێنه‌چوو. وا بڕیاردرا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی هێندێک ئه‌رک و کاری حیزبی بگه‌ڕێمه‌وه ئه‌و دیو، که گه‌ڕامه‌وه و کاره‌کانم له تاران و بورازجان ( به نیوه و نیوه‌چڵی ) ڕاپه‌ڕاند ئه‌وجار بڕیارم دا بۆ به‌شداری له کۆنگره‌ی دووه‌مدا بچمه‌وه کوردستانی عێراق و له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ هێمن سێ ده‌فته‌ری شێعره‌کانی خۆی دامێ بیبه‌م بۆ ئه‌و دیو بۆ لای کاک ئه‌حمه‌د بۆ ئه‌وه‌ی مشووری چاپ کردنیان بخورێ. ئه‌و ده‌فته‌رانه به‌رگی چه‌رمی ڕه‌شیان هه‌بوو به خه‌تێکی زۆر خۆش نووسرابوونه‌وه و هێمن زۆرم له به‌ر پاڕاوه ئاگام لێیان بێ نه‌فه‌وتێن و ئه‌گه‌رهاتوو چاپ نه‌کران هه‌رچۆنێک بێ بیانگهینمهوه ده‌ست خۆی. له‌بیرمه ده‌یگوت ئه‌وانه بۆ من وه‌ک " مه‌سحه‌فی ڕه‌ش" وان _ ڕه‌نگی به‌رگه‌کانیان ڕه‌ش بوو _ بۆ من زۆر پیرۆزن، ئه‌گه‌ر له نێوبچن سه‌گ و شوانی کاری ئه‌ده‌بیم دێته‌وه و ئه‌و هه‌موو شێعرانه‌ی له‌و ساڵانه دا نووسیومن نامێنن. وابزانم هێمن بۆ مه‌حکه‌مکاری ئه‌گه‌ر هاتبا و ئه‌و ده‌فته‌رانه کەوتبانە ده‌ست ساواک شێعرێکیشی تێدا نووسیبوو که به نابه‌دڵی خۆی و به تۆبزی داوایان لێ کردبوو له ڕێوڕه‌سمێک دا بیخوێنێته‌وه. ئهوشێعرهش گله‌یی و گازند بوو له مه‌ڕامی کۆمۆنیستی، ئه‌گه‌ر لهزینم دا مابێ مهتلهعهکهی ئاوا ده‌ستی پێده‌کرد :" ئامۆژگارییه‌کانی لێنین درۆیه " _ نه‌قڵ به مه‌عنی _. به‌ڵێ ده‌فته‌ره‌کانم برد و دیاره چاپ کردنیان نه‌ڕه‌خسا، به ڕاستی ئێستا هۆیهکهیم له بیر نه‌ماوه و دیاره ناشمه‌وێ له خۆوه هۆیه‌کی بۆ داتاشم. پاش ماوه‌یه‌ک که ئیدی زانیم ئه‌وه ناکرێ بۆ ئه‌وه‌ی خیانه‌تم به ئه‌مانه‌ت نه‌کردبێ، له قه‌ڵادزێ وه به ده‌ستێکی ئه‌مین دا که براده‌رێکی خه‌ڵکی گاگه‌ش بوو ده‌فته‌ره گۆرینهکانم بۆ هێمن نارده‌وه و زۆر خوشحاڵ بووم که دوایه زانیمەوە به ساخ و سڵامه‌ت به ده‌ستی گه‌یشتوونه‌ته‌وه.
جگه له‌و شێعره‌ی که بۆ برایانی شافیعی و دوو کرێکاری کووژراوی کووره‌خانه که له‌به‌رم کردبوو، هه‌ر ئه‌و سه‌روبه‌ندی شێعری ئه‌خته‌ر و شێعری ڕاوچیانیشم له‌به‌ر کردبوو. له‌گه‌ڵ شێعرێکی هێمن بۆ بارزانی که وابزانم تا ئێستا له هیچ کوێیه‌ک چاپ نه‌کراوه. ئه‌و پارچه شێعره ئاوا ده‌ست پێده‌کا :
وێنه‌ت گه‌یشته ده‌ستم و ڕوون بۆوه چاوی من
سارێژ بوو زامی کۆن و برینی هه‌ناوی من
ئه‌ی بابی کوردی، ڕۆڵه‌یی ئازا و قاره‌مان
چاتر نموونه سووره گوڵی باغی نیشتمان
......
له ساڵی 1974 ی هه‌تاوی که کۆکراوه‌ی شێعری هێمن بۆ یه‌که‌مجار له لایه‌ن " بنکه‌ی پێشه‌وا" که سه‌ر به حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو له‌به‌غدا چاپ کرا، ئه‌و شێعره‌ی تێدا نه‌بوو و شێعری ڕاوچیانیش له هێندێک جێ‌دا ئالوگۆڕی به‌سه‌ر هاتبوو. له کۆتاییه‌کانی شێعری ڕاوچیان دا هێندێک به‌یت هه‌بوون بۆنی نائومیدی و ده‌سته‌وه‌ستانییان لێده‌هات که دیاره هێمن یان به سه‌لیقه‌ی خۆی یان به پێشنیاری که‌سانی ده‌وروبه‌ر ئه‌وانه‌ی دهرهاویشتبوو.
شانازی هه‌بوونی نووسخه‌یه‌کی " تاریک وڕوون" م هه‌یه که هێمن به خه‌تی خۆی بۆی ئیمزا کردووم و به دیاری بۆی ناردبووم بۆ له‌نده‌ن.له هه‌ڵگێڕ وه‌رگێڕی ئه‌و هه‌موو ساڵانه دا هه‌ر پاراستوومه و یه‌ک له‌و کتێبانه‌یه که له‌خۆم دوور نه‌کردووه‌ته‌وه. داخم ناچێ ده به‌رگ له‌و کتێبه که له برلینه‌وه به پۆست ناردم بۆ له‌نده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاتی گه‌ڕانه‌وه له کۆنگره‌ی خوێندکاران له‌وێ به دۆست و ناسیاوانی بفرۆشم له پۆست دا سه‌ریان تێداچوو. شوێن پزر بوونی پرێسکه‌ی پۆستی هه‌ر تایبهتێتێکی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نییه.
ئه‌وکاته‌ی که به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌ی 7 که‌سی " پێڕه‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌می حیزبی دێمۆکراتی کوردستان " بڵاو بووه وه ئه‌من ئه‌ندامێکی چالاکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بووم. به نێوی ته‌شکیلاتی ئوڕووپا به‌یاننامه‌یه‌کی توند‌و تیژم له سه‌ر گرووپی 7 که‌سی نووسی و بڵاوم کرده‌وه - بابم یه‌ک له ئه‌ندامانی گرووپی 7 که‌سی بوو _ که‌شوهه‌وای سیاسی ئه‌و سه‌روبه‌ندی و ئه‌و غه‌در و زۆردارییه‌ی له گه‌لی کورد ده‌کرا،مه‌ودای نه‌ده‌هێشته‌وه بۆ هیچ هه‌ڵوێستێکی دیکه، به‌ڵام به‌عه‌قڵی خۆم له‌و سهروبهندیشدا ده‌متوانی هێڵێکی جوێکهرهوه بکێشم له نێوان هێمنی سیاسی و هێمنی شاعیر دا که دنه‌ی کوردانی دەدا بۆ خه‌بات و هه‌ستان.پێم وایه له به‌یاننامه‌که دا ئه‌گه‌رچی بە نێو باسی بابم، ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی م کردووه، به‌ڵام نێوم له هێمن نه‌هێناوه.
که هێمن مرد، ئه‌من هێشتا ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بووم،له هه‌مان کاتدا له کار و خه‌باتی پێوه‌ندیدار به هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان دا به‌شداریم ده‌کرد،له‌وانه ئه‌نیستیتووی کورد له‌پاریس که بۆ یه‌ک یان دوو ده‌وره له ئه‌ندامانی شووڕای ئیداری و هه‌ر وه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی دوو بڵاو کراوه‌ی ئه‌و ئه‌نیستیتووه بووم " مطالعات کردی" که به چوار پێنج زمان و هێڤی ( هیوا) که به کرمانجی و سۆرانی و به ئه‌لفوپێتکه‌ی عه‌ڕه‌بی و لاتینیی کوردی ده‌رده‌که‌وت.
ماوه‌یه‌ک دوای مه‌رگی هێمن فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوێد که له ڕێکخستن و په‌ره‌پێدانی دا بۆ ماوه‌ی 3- 4 ساڵان ده‌ورێکی زۆر چالاکم تێیدا هه‌بوو بۆ به‌رز ڕاگرتنی بیره‌وه‌ری هێمن له شاری ستۆکهۆڵم ڕێوڕه‌سمێکی به‌ڕێوه برد. ئه‌من و چه‌ند ئه‌ندامێکی دیکه‌ی حیزب له‌و ڕێوڕه‌سمه دا به‌شداریمان کرد، به‌ڵام بۆ پاراستنی دیسیپلینی ڕێکخستنی خۆمان پێمل کرد له کۆبوونه‌وه‌که دا وه‌کوو گوێگر دانیشین و لا و نه‌عه‌م هیچ نه‌ڵێین. به‌ڵێ ڕێوڕه‌سم کراوه و ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی له پانێله که دا قسه‌یان ده‌کرد،به‌داخه‌وه ئاگادارییه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر لایه‌نی ژیانی ئه‌ده‌بی هێمن نه‌بوو.ئه‌و که‌سه‌ی نموونه‌ی شێعره‌کانی ده‌خوێنده‌وه ئێستاش له‌بیرمه ته‌نانه‌ت یه‌کێکیشی به ته‌واوی و به بێ له‌نگی و گرێ بۆ نه ده‌خوێندراوه. وا بزانم ئه‌وه گه‌وره‌ترین بێ حورمه‌تی به بیره‌وه‌ری هێمن بوو، چونکە هه‌م له‌خۆی و هه‌م له که‌سانی دیکه‌م بیستبوو چه‌نده‌ی پێ زویر ده‌بوو کاتێک گوێی له که‌سانێک ده‌بێ به له‌نگ و لۆری شێعره‌کانی ده‌خوێننه‌وه.
دواتر له " سه‌ره‌تای" تاقه ژماره‌ی "مطالعات کردی" که به فارسی ده‌رچووه شتێکی کورتم له سه‌ر مەرگی هێمن نووسیوه که پێم وایه له‌وان ساڵان دا ده‌بێ به جۆره‌یه‌ک ڕچه شکێنی دابندرێ. به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌م له‌به‌رده‌ست نییه که عه‌ینی ئه‌و ڕستانه‌ی له‌وێدا نووسیومه لێره بگێڕمه‌وه به‌ڵام کورته‌که‌ی ئه‌وه‌یه نووسیبووم :
" ئه‌گه‌رچی هێمن له‌و ساڵانه‌ی دواییدا تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی هات، به‌ڵام ئه‌و بڕگه کورته له ژیانی به هیچ کولوهجێ نابێ به هۆکارێک دابندرێ بۆ چکۆڵه کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وره گرینگ و گه‌وره‌یه‌ی شێعری هێمن له گه‌شانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی هه‌ست و نه‌ستی خۆ بوون و وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی دا گێڕاویه‌تی و، ئه‌و هه‌ڵه‌یه هیچ له نرخ و ده‌وری هێمن که‌م ناکاته‌وه" قسه‌کانم به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ گه‌ڵاڵه کردبوو ته‌نانه‌ت هیچ تیژپهڕێکی "پارێزەری دیسیپلینی حیزب"یش نه‌یده‌توانی له دژی ده‌رکه‌وێ. بڵێی له‌به‌ر جێ پێ له‌ق نه‌بوونم ئاوام نووسیبێ؟ ده‌بێ وابێ ! به‌ڵام ئه‌گه‌ر واش بێ نه ئه‌وده‌می و نه ئێستا لێی په‌شیمان نیم.
دواتر له ساڵانی 2000 -2001 له ڕۆژنامه‌یه‌کی حه‌فتانه‌ی کوردی دا که به ستانداری کرمانجی سه‌روو و به ئه‌لفوپێتکه‌ی لاتینی له ئوڕووپا بڵاو ده‌بووه، چه‌ند شێعری هێمن و سه‌ره‌تای " تاریک و ڕوون" م هێنا سه‌ر خه‌تی لاتینی کوردی و بڵاوم کرده‌وه. هه‌ر ئه‌و ده‌می ده‌ستمکرد به شیکردنه‌وه‌ی ووشه و بێژه‌کانی ناو " له کوێوه بۆ کوێ" به کوردیی کورمانجی و له زنجیره ووتارێک دا که گه‌یشته ژماره‌ی 100 له ماڵپه‌ڕی ڕۆژەڤ دا به ناوی " هێمن نامه" بڵاوم کرده‌وه. مه‌به‌ستم ناساندنی په‌خشان و وشه و بێژه‌ی کوردیی نێوه‌ڕاست له زمان هێمنه‌وه به خوێنه‌ره‌وانی شێوەزاری کوردیی سه‌روو بوو. هیوا دارم هه‌لێک هه‌ڵبکه‌وێ ئه‌و زنجیره ووتارانه وه‌کوو نامیلکه‌یه‌ک بڵاو بکه‌مه‌وه.
به‌خۆشییه‌وه له نێو وه‌چەی دواتری نووسه‌ر و شاعیرانی کورد دا به‌تایبه‌تی له کوردستانی ئێران،هێمن ناسی زۆر باش هه‌ڵکه‌وتوون. ئەمن خۆم هه‌ر باس و لێکدانه‌وه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ شێعر و پەخشانی هێمن به بێ ئاگادار بوون له بۆچوونه‌کانی" هێدی"،
"عه‌زیز ئاڵی" و " جه‌عفه‌ری شێخه‌لئیسلامی " به ناته‌واو ده‌زانم.
حه‌سه‌نی قازی
یهکشهمو 13ی ژووییه‌ی 2008
تێبینی: وێنەی هێمن ئی ساڵی 1357ی هه‌تاوییه و له سابڵا‌غ هێدی (جه‌حفه‌ری حوسێن‌پوور) هه‌ڵیگرتووه. وێنەی گڵکۆی هێمن کاوەی محەحموودیان کێشیاویه ، ئه‌و وێنانه هه‌ر دووکیان لە ماڵی محەمەدەمینی شێخو‌لئیسلامیی موکری،مامۆستا هێمن لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیس بووک وەرگێراون.ئەو دیوە سیروانی چەڵەبی بەڕێوەی دەبا.
http://www.facebook.com/pages/Hemini-Mukryani-Mamosta-u-Shairi-Kurd/106170919423990?ref=ts#!/group.php?gid=105160578195
17 comments:
Siawash Goudarzi
بژی کاک حه‌سه‌ن،
بریا بیره‌وه‌ری زیاتری له‌و چه‌شنه‌مان بۆ بگێڕییه‌وه، ده‌زانم هه‌گبه‌یه‌کی پڕ و لیپاولیپت له بیره‌وه‌ری ئاوا له لایه، هه‌م له ئه‌ندامانی ژێکاف و رێبه‌رانی دیمۆکرات که هه‌تا پێش 30، 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ژیاندامابوون، هه‌م له خه‌باتگێڕانی 46، 47 و هه‌م دوایه‌ش له کوردانی تاراوگه له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای حهفتانهوه، بیره‌وه‌رییه‌که‌م خوێنده‌وه، ڕامکێشا و جارێکی دیکه‌ی له نێو ئێواره رێگای میترۆ ده‌یخوێنمه‌وه
برام کاک حه‌سه‌ن گیان،
ئه‌گه‌ر به تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر هێمن نه‌نووسی زوڵمێکی گه‌وره‌ت له‌ویش و له‌مێژووی سیاسی و ئه‌ده‌بیی کورد کردووه. مه‌یدان چۆڵکردنی ئێوه‌مانان ده‌گاته ئاکامی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانی ناشاره‌زا و "پاڵه‌وان قارداشی" بێنه گۆڕه‌پانه‌که‌وه و ببنه مهیفاندار. ئه‌وه‌ش کاره‌ساته.
لانیکه‌م ئه‌و شیعرانه‌ی له‌م ووتاره‌دا باست کردوون به ته‌واوه‌تی بڵاو بکه‌وه، ئه‌گه‌رئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی سه‌باره‌ت به تاقمی 7 که‌سی نووسیوته دووباره بڵاو نه‌که‌یه‌وه مافی خۆته، ئه‌وه لایه‌نێکی شه‌خسیی تێدایه که مافی خۆ بواردنت پێ ده‌دات به‌ڵام ئه‌وی سه‌باره‌ت به هێمن هه‌ته و ده‌یزانی با شارراوه نه‌مێنێت، تکات لێ ده‌که‌م. ئه‌و هه‌ژاره زوڵمی لێچووه و بۆته قوربانیی ململانیی ئه‌م باڵ و ئه‌و باڵ و ئه‌م حزب و ئه‌و حزب. له ناشتنی ته‌رمی شه‌هید سوله‌یمانی تیکانته‌په دا، خۆم ئاماده بووم و دیتم که کۆمه‌ڵه مافی قسه‌کردنی پێنه‌دا و گوتی ئه‌گه‌ر له‌لای حیزبی دیموکڕاته‌وه قسه بکات نایه‌ڵێن، هه‌رده‌بێ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بدوێت، ئه‌ویش نه‌یکرد. ئه‌وه شیاوی هێمن بوو؟ ده‌یان شتی دیکه‌ی هاوچه‌شنیش. بۆ باسی گیرانه‌که‌ی له‌لایه‌ن حیزبیش و کۆمه‌ڵه‌شه‌وه نه‌که‌ین؟ به‌رپرسانی هه‌ردوو گیرانه‌که - واهه‌یه جگه له یه‌کیان، ئێستاش زیندوون و له ده‌وروبه‌ری جه‌نابت و منن. ئه‌وانه‌ی وا ده‌زانن چی به‌چی بووه، قروقه‌پیان کردووه. ئێمه هه‌موومان، و له‌پێش هه‌مواندا خۆم، عه‌شیره‌تین و خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی ده‌خه‌ینه پێش ڕاسته‌قینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه.
هه‌ر بژیت
ئه‌نوه‌ر
Fahad Gardawan
"دەستەکانت خۆش کاک حەسەن بەراستی نووسین دەربارەی ئەو شاعیرە تێکۆشەرە کارێکی چاکە بۆ ئەوەی خەڵکی شارەزای ژیان و بەرهەمی ئەو تێکۆشەرە بن .ئەوەی تۆ دەبیتە یادگاری یەکی خۆش . بۆتۆش خۆشە کتێبێکت بەدەستوخەتی ئەو شاعیرەت لایە بۆ ئێمە مانانی دژی رژیمی بەعسی سەدام جیگای شانازی بوو کە هیمن لە بەرگی دواوەی گۆڤاری سروە بەعسی ریسواکردوو ناوەڕۆکی ئەو حزبە دژی کوردەی بۆ کوردەکان ئاشکرا کرد ئەگەرچی بەداخەوە هیزەکانی کوردەکانی بە قەولی خۆت رۆژهەڵات و بە قەولی خۆم کوردەکانی ئیران چەکیان لەو بەعسە فاشیە وەردەگرت و یەکتریان پێ دەکوشت بەو چەکە خویری یەی بەحس دەیان ڕۆڵەی دیموکرات و کۆمەڵە بوونە کۆچی قوربانی و لە شیخ عزالدین و براکەی هەتا ئەوانەی بچووک وەریان دەگرت .ئا لەوکاتەدا هیمن دەیزانی ئەو ڕژێمە کورد رزگارکەر نی یە بۆیە لیی لە هەڵادا . کوردەکان لە بەغدا سەردانیان دەکرد و هەندیک غەمیان کەم دەکردەوە بەلام ئەو عاشقی مەڵبەندی خۆی بوو هەر بۆیەش لەوێ سەری نایەوە . بۆمن جگە لە شیعرە پیرۆزەکانی نووسین و ەرگیراو و پەخشان و نامەکەکانی ئەوەندە بەلەزەتن باوەرناکەم لەسەر نوسینەکی ئەو نەمرە پازم دابیت کتابخانەکەم بەچەند بەرهەمیکی ئەو نەمرە گەشاوەتەوە و هەربۆیە سالی ١٩٩١ کە سەردانی کوردستانی ئیرانم کرد چوومە سەر گۆڕە پیرۆزەکەی و چەند وینەیەکم لەسەر گڵکۆی پیرۆزی گرت ئەو کاتە ش بە سەلاحەدینی کوڕی شاگەشکە بووم بەلام هیمن لەدنیادا ماڵئاوایی لە کورد و کوردستان کردبوو . هێمن لە جاپکردنەوەی دیوانی نالی لە ژێرەوەی سرنجی خۆی نووسیوە کە بەراستی شارەزا و جوان هەندیک شتی راستکردۆتەوە .ئەو شاعیرە بەریزە توانی لە ریگای گۆڤاری سروە کوردەکانی ئیران فیرە نووسین و خویندنەوە بکات کە بەراستی کاری خۆی کرد و بووە قوتابخانەیەک بۆ زۆر کەس . ناوی هیمن و یادگاری هیمن هەردەم لە دەروونمان دەژیت و کاک حەسەن بۆمنیش باوەربکە پەیرەوانی کۆنگرەی چوار هەڵە نەبوو کە مامە غەنی و حەمەدەمین سیراجی و هیمنی نەمر و د.رەحیمی قازی و فەوزیەی قازی و ئەوانە دەیانزانی بەعس چەند فاشیە بۆیە دژی ئەو پەیوەندی یە بوون کە سەرکردایەتی حزبی دیموکرات لەگەڵ بەعسی هەبوودەبوایە مەلا عەوڵای حەیاکی هەندیک راستگۆیانەتر لەسەر ئەو مەسەلەیە بینوسیابە یە و بۆ حزبی دیموکراتیش هەڵەی گەورەبوو هیمن بە جاش ناوزەندبکات . هەربژیت بەراستی شتەکی جوانت نووسیوە هەر بۆمان بمنیت و دەستت خۆش برات فەهد گردەوانیکاکە تکایە بۆم بگوازەوە بۆ روانگە بۆمن نەکرا رەوانەی بکە
Fahad Gardawan
دەستەکانت خۆش کاک حەسەن بەراستی نووسین دەربارەی ئەو شاعیرە تێکۆشەرە کارێکی چاکە بۆ ئەوەی خەڵکی شارەزای ژیان و بەرهەمی ئەو تێکۆشەرە بن .ئەوەی تۆ دەبیتە یادگاری یەکی خۆش . بۆتۆش خۆشە دانەیەکلەو کتێبەی شاعیرت بەدەستوخەتی خۆی لایە. بۆ ئێمە مانانی دژی رژیمی بەعسی سەدام جیگای شانازی بوو کە هیمن لە بەرگی دواوەی گۆڤاری سروە بەعسی ریسواکردوو ناوەڕۆکی ئەو حزبە دژی کوردەی بۆ کوردەکان ئاشکرا کرد ئەگەرچی بەداخەوە هیزەکانی کوردەکانی بە قەولی خۆت [ رۆژهەڵات ]و بە قەولی خۆم [کوردەکانی ئیران] چەکیان لەو بەعسە فاشیە وەردەگرت و یەکتریان پێ دەکوشت. بەو چەکە خویری یەی بەعس دەیان ڕۆڵەی دیموکرات و کۆمەڵە بوونە کۆچی قوربانی و لە [شیخ عزالدین و براکەی ]هەتا ئەوانەی بچووک وەریان دەگرت ، رەحمەتی عولەماش هەر وای دەکرد ، مەبەستم زەبیحی یە ، سەیری نووسینەکەی عەلی کەریمی خوارزای بکە کە مەلاماتۆر عبدالله ئیسماعیل دەدوینی کە پیاوی سەربەڕژیمی سەدام بوو چۆن باسی دەکات . ئا لەوکاتەدا هیمن دەیزانی ئەو ڕژێمە کورد رزگارکەر نی یە بۆیە لیی لە هەڵادا . کوردەکانی لای ئێمە لە بەغدا سەردانی مامۆستا هێمن یان دەکرد و هەندیک غەمیان کەم دەکردەوە بەلام ئەو عاشقی مەڵبەندی خۆی بوو هەر بۆیەش لەوێ سەری نایەوە و بە ئاواتی گەڕانەوەش بوو. بۆمن جگە لە شیعرە پیرۆزەکانی نووسین و ەرگیراو و پەخشان و نامەکەکانی ئەوەندە بەلەزەتن باوەرناکەم لەسەر نووسینەکی ئەو نەمرە پازم دابیت کتابخانەکەم بەچەند بەرهەمیکی ئەو نەمرە گەشاوەتەوە و هەربۆیە سالی ١٩٩١ کە سەردانی کوردستانی ئیرانم کرد، پاش زیارەتی گۆڕی پێشەوا قازی نەمر، چوومە سەر گۆڕە پیرۆزەکەی و چەند وینەیەکم لەسەر گڵکۆی پیرۆزی گرت هەر ئەو کاتە ش بە سەلاحەدینی کوڕی شاگەشکە بووم بەلام هیمن لەدنیادا ماڵئاوایی لە کورد و کوردستان کردبوو ئەگەرنا دەچوومە لای و نیوچەوانیم ماچ دەکرد . کاک کەریمی حسامی و حەمەدەمین سیراجی و مامە غەنی بلوریان بە گەورەیی و ریزەوە باسی هیمنیان دەکرد . هێمن لە چاپکردنەوەی دیوانی نالی لە ژێرەوەی سرنجی خۆی نووسیوە کە بەراستی شارەزا و جوان هەندیک شتی راستکردۆتەوە . ئەو شاعیرە بەریزە توانی لە ریگای گۆڤاری سروە کوردەکانی ئیران فیرە نووسین و خویندنەوەی کوردی بکات کە بەراستی کاری خۆی کرد و بووە قوتابخانەیەک بۆ زۆر کەس . ناوی هیمن و یادگاری هیمن هەردەم لە دەروونمان دەژیت و کاک حەسەن بۆمنیش باوەربکە پەیرەوانی کۆنگرەی چوار هەڵە نەبوو کە مامە غەنی و حەمەدەمین سیراجی و هیمنی نەمر و د.رەحیمی قازی و فەوزیەی قازی و ئەوانە دەیانزانی ڕژیمی بەعس چەند فاشیە بۆیە دژی ئەو پەیوەندی یە بوون کە سەرکردایەتی حزبی دیموکرات لەگەڵ بەعسی هەبوو. قاسملۆی نەمر لە دنیا نەماوەو نەیدی وەل بوونی سەدام و ڕژێمەکەی . بەڵام دەبوایە مەلا عەوڵای حەیاکی هەندیک راستگۆیانەتر لەسەر ئەو مەسەلەیە بینوسیابە یە و بۆ حزبی دیموکراتیش هەڵەی گەورەبوو هیمن بە جاش ناوزەندبکات . هەربژیت بەراستی شتەکی جوانت نووسیوە هەر بۆمان بمنیت و دەستت خۆش
برات فەهد گردەوانی
کاکە تکایە بۆم بگوازەوە بۆ روانگە بۆمن نەکرا رەوانەی بکەم
ئاواز|22 Oct 2010 - 19:33
کاکە ئەگەر هێمن خۆی مابا ناوی ئەو هەڵوێستە سیاسییەی خۆی ناو دەنا هەڵە؟ ئەگەر جەبانت پێت وایە هەڵەیە لانیکەم بنووسە بە رای من هەڵەیە.
بەڕێگای ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز
سه د دا‌غ و هه زاران مه خابن بۆ مامۆستا هیمن که وا دواساته کانی ژیانی به هه زاران ئاهوحه سره ته وه به سه ر برد ،ئه و دڵه پڕ له هه ست و سۆزی که هیلانه ی خه م وئازراره کانی میلله ته که ی بوو.ئه و نه سره وته نانه وهوشیارانه هه ر چی له توانای بوو له پیناو خزمه ت کردن به نه ته وه که ی دریغی لێ نه کرد‌و قه ڵافه تی مه ردانی و سیمای گه ش و لیو به خه نده یی و مه ندی ئه و زاته به ریزه زیاتر له لای هه موو ان خوشه ویستتری کردبوو .
مامۆستا هیمن به ته نها شورشیک بوو،به ته واوی مانا مامۆستا هیمن هه ستی بیداری و هوشیاری نه ته وه ی کوردی وه جوش و خروش خستبوو .
ئه و چرایک بوو که له شه وه زه نگی بێ ده نگی و هه م رووناکی بوو هه م وره ده ر و هیوا به خش بوو بۆ گوش دانی هه ستی په نگ خواردووی لاوانی نیشتمان په روه رتا مه ردانه و بویرانه له نگه ریک بن بۆ خاک و میلله ته که یان .
ئه گه ر مامۆستا هیمن دیموکرات نه بوو ئه ی کی دیموکرات بوو؟ئه گه‌ر ئه و گه ل دوست و نیشتمان په روه ر نه بوو ئه ی کی نیشتمان په روه رو گه ل دوست بوو؟
با هه موومان سه باره ت به و زاته به رزه وه فادار و ئه مه گ ناس بین و ناو که سایه تی به ئه به ریزه به رز بنه رخینین.
با به ناو گرتنه وه ی هیمن بۆ منداله کانمان دیارییه ک بیت هه تا هه تا یه به نه مری ناوی بمینیته وه .
بەڕێگای ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز
حەسەنی قازی|22 Oct 2010 - 21:56
بەڕێزانی ڕۆژهەڵات تایمز
وێڕای سڵاو ئەم نووسینە سێ وێنەی لەگەڵ بووە و بەوشێوەیە سەقەت بووە.
تکایە بەر لەوەی نووسینێکی من بڵاو بکەنەوە، پێوەندی بکەن. ئادرێسی ئی مەیلی من لە خزمەتتان دا هەیە.
خانمی ئاواز!
کوردییەکەت بڕێک دەمەزەرد کەوە. ئەو نووسینە نێوی منی بەسەرەوەیە و ئەمن بەرپرسی تەنانەت نوختەیەکیشم کە لەم بابەتە داهاتووە
-----------------
رۆژهەڵات تایمز: سپاس کاک حەسەن. وێنەکانمان دابەزاند و بەسەرچاو لەوە بەولا بەر لە بڵاو کردنەوەی هەر بابەتێکت، پێشەکی پێوەندیتان پێوە دەگرین.
ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز دوو وێنە و تێبینییەکانی پەراوێزی نووسینەکەی ڕانەگوێستبوو بۆیە ئەو بیرخەرەوەیان بۆ نووسرا
تەوار|22 Oct 2010 - 23:12
من زۆرم چێژ لەو یادکردنەوەیە وەرگرت. هەم زۆر پڕ ناوەرۆک بوو و هەمیش پڕ بوو لە رێز و دارشتنێکی زۆر جوان و سەرنج راکێش بوو.
هەر شاد و سەرکەوتوو بی بەڕێز قازی
بە ڕێگای ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز
سیروانی مه‌هابادی|23 Oct 2010 - 01:35
سه‌باره‌ت به شێعری " راوچی یان" ئه‌و شێعره ناوه‌که‌ی "راوه به‌رازه" و له تاریک و روونیش دا هه‌یه، گۆڕانکارێکی ئه‌وتۆ له ناو ئه شێعره‌ی تاریک و روون و ئه‌وه‌ی به ده‌س نووسی ئه‌و سه‌رده‌می لای من هه‌یه جیاوازێکی ئه‌وتۆ نییه. ده گه‌ڵ ئه‌وه‌ش راوه به‌راز شاکارێکی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی مامۆستا هێمنه که به داخه‌وه تا ئێستا که‌س نه‌یوێراوه خۆی لێ بدات
که‌سێک له نزیک مامۆستا هێمنی نه‌دیبێ و شاره‌زای ژیانی شار و دێی نه بووبێ له به‌شێک له شێعره‌کانی تێ ناگا.
ژوانی ئاغاش شاکارێکی هه‌ره گه‌وره‌یه. به‌ڵام که‌م نین له شێعره‌کانی مامۆستا هێمن که زینده به چال کراون: وه‌ک
هاته‌وه فه‌سڵی به‌هارێ تڕ تڕه .. من به تڕیک قهلسم و ئەو دوو تڕە
به داوای لێبوردن، هیوادارم مه‌رگ مه‌ودا بدات، له کاتێکی گونجاو دا بتوانم له سه‌ر شێعری "راوه به‌راز" بۆ ئۆگرانی شێعره‌کانی مامۆستا هێمن شی کردنه‌وه‌یه‌کی باش و پوخت و پاراوم ئاماده کرد بێ.
رێز و حورمه‌تی دووباره ، یادی مامۆستا هێمن هه‌ر به‌رز و پیرۆز بێ
بەڕێگای ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز
حەسەنی قازی|23 Oct 2010 - 03:09
بەڵێ لە شێعری "راوەبەراز" دا ئەوەی بە دەستنووس بڵاو بووەوە و ئەوەی کە چەندین ساڵ دواتر لە "تاریک وڕوون" دا چاپ کرا لە چەند جێ‌دا جیاوازی هەیە. بەڵام ئاشکرایە دەبێ ئەوەی چاپ کراوە بە بنەما دابندرێ. چونکە شاعیر ئەو فۆڕمەی بەدڵ بووە کە چاپی کردووە.
ذەستخەتی "ڕاوەبەراز" ئاوای دەست پێدەکرد: "تفەنگ لەومەڵبەندە کۆکراوە یەکسەر/ بە قەولی کاک هەژار بێ ڕاوە ڕاوکەر" لە تاریک وڕوون چاپی ١٩٧٤ دا هاتووە " تفەنگی ڕاوێ ئەستێنراوە یەکسەر/ ...... لەو نوسخە دەستخەتەی شێعرەکە کە من لە بەرم کردبوو ئاوا تەواو دەبوو: " هەڵێم بۆ کوێ؟ بچم بۆ کام ووڵاتێ؟/ لە کوێ پیاوێک هەیە نانم بداتێ؟ / نەجاتم بێ لە دەست ئەو کێشە کێشە / بەلەعنەت کەم زەمین و باغ و مێشە. ئەوانە لە نوسخەی چاپکراو دانین و لە جیاتیان "ڕاوەبەراز" بەم بەیتانە کۆتایی دێ: "لە مەڵبەندێ کە ئازادی نەبێ پیاو/ بە ساچمەزەن بچێتە کێوی بۆ ڕاو/ سەگی تێ ڕی چ نرخێکی هەیە ژین/ ستەم تاکەی، مەگەر ئێمە بەشەر نین".
ئەوەش ئە جیاوازییەی کە کاک سیروانی مەهابادی دەڵێ نییە.
بە ڕێگای ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز
سیروان مهابادی|23 Oct 2010 - 11:04
سپاس بۆ کاک حه‌سه‌ن قازی!
سه‌باره‌ت به ناهومێدی که کاک حه‌سه‌ن باسی لێ ده‌کات...""شێعری ڕاوچیانیش له هێندێک جێ‌دا ئالوگۆڕی به‌سه‌ر هاتبوو. له کۆتاییه‌کانی شێعری ڕاوچیان دا هێندێک به‌یت هه‌بوون بۆنی نائومیدی و ده‌سته‌وه‌ستانییان لێده‌هات " به‌ڵێ ئه‌و نائومێدی و ده‌سته وه‌ستانه لێره را ده‌ست پێ ده‌کات که مامۆستا هێمن تووشی بووه و ده‌ڵێ :
وه‌ره‌ز بووم له‌و ژیانه و مه‌رگ نایه
ئه‌وه‌ش خۆت و رووحت بگره خودایه
هه‌ڵێم بۆ کوێ برۆم بۆ کام وڵاتێ
له وێ پیاوێک هه‌بێ و نانم بداتێ
نه‌جاتم بێ له ده‌س ئه‌و کێشه کێشه
به نهعلهلهت که‌م زه‌مین و باخ مێشه
بە ڕێگای ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز
Ismayil Zarei
24 Oct 2010 - 20:02
kak hasan giyan dastakant xosh be. ba wrdi xwendmawa, yadkerdnawayaki jwan boo. nmonat zor be. la gal awashda pewista blem ka adabiyateki jwan u roon u rawan noosraboo.
بە ڕێگای ماڵپەڕی ڕۆژهەڵات تایمز
Naser Hessami کاک حه‌سه‌نی به‌ڕێز! نووسراوه‌که‌ی خۆتم له یادی کاک هێمندا خوێنده‌وه، وه‌ک یادێک که پێویسته له مێژووی ئه‌ده‌بییاتی ئێمه‌دا، یان له ئارشیڤی ئێمه‌دا بپارێزرێ. ڕوانگهشم وه‌ک سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که ناساند. ئه‌مشه‌و جارێکی دیکه دووپات ده‌کرێته‌وه و له ئینترنێتیش له ماڵپه‌ڕی ئاسۆسات ده‌بیندرێ
بە ڕێگای ماڵی ناسری حیسامی لە فەیس بووک دا
کاک حه‌سه‌ن گیان وه‌ک پێشتریش نووسیبووم به نووسراوه‌یه‌کی زۆر باشی ده‌زانم. بۆیه‌ش ته‌له‌فۆنم بۆ نه‌کردی که به داخه‌وه هێشتا ئه‌و ئیمکانه نییه له ستۆدیۆوه ته‌له‌فۆن بۆ میوانه‌کان بکه‌ین. نه‌شم ویست ئه‌و ئه‌رکه بخه‌مه سه‌ر تۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تت هه‌بوو بۆ به‌رنامه‌یه‌کی داهاتوو قسه ده‌که‌ین.
ئه‌مشه‌و سه‌عات 10 بڵاو ده‌بێته‌وه.
بە ڕێگای ماڵی ناسری حیسامی لە فەیس بووک دا
Post a Comment