تێبینی له سه‌ر تێبینی 2
تبینی له سه‌ر تێبینی 2
شه‌بانی
دیسان ده‌سته‌کانت خۆشبن کاک حه‌سه‌نی به‌ڕێز من هێندێکم تێبینی له مه‌ڕ ئه‌و بابه‌ته بوو که‌ده ڕووانگه‌دا داتناوه و باسی وشه‌ی خۆشگوزه‌رانی ده‌کا.
به‌ڕیزتان ئاماژه‌تان به چه‌ند وشه کردووه که هه‌موو هه‌ڵگری وشه‌ی خۆش ن تا ئه‌و جێیه‌ی له بیرم بێ من بیستوومه که ده‌یانگوت، ماڵی فڵانکه‌س له‌وه‌تی کچه‌که‌یان یان کوڕه‌که‌یان دامه‌زراوه گوزه‌رانێکی باش یان هه‌یه نه‌ک گوزه‌رانێکی خۆش یان هه‌یه و سه‌ر جه‌م وشه‌ی خۆشگوزه‌رانی یان بۆ ئه‌و که‌سه ده‌کار ده‌کرد که شه‌وگه‌ڕ و به‌ڕه‌ڵا بوو ده‌یانگووت فڵانکه‌س پیاوێکی خۆشگوزه‌رانه و ئاوڕ له ماڵ و منداڵی ناداته‌وه واته عهییاشه ، به‌ڵام ویستم له سه‌ر ئه‌و وشه‌ی کوته ش که من ده نووسراوه‌کانتدا ده‌یانبینم ،من پێموایه هه‌ر ده‌بێ گوته واته گوتراو بێ که دهئاخافتندا ده‌بته کوتراو،( هه‌ڵبه‌ت ده‌گه‌ڵ ئه‌و وشه‌ی کوتراو له چاوگه‌ی کوتان ڕا دێ جێوازیان هه‌یه که دهنووسیندایه ده‌رده‌که‌وێ که مه‌به‌ست کامیانه )له چاوگه‌ی گوتن ڕا دێ که هاواتاکهی دهفارسیدا ده‌بته گفته که ده ئاخافتندا ده زمانی کوردی دائه‌و گێ یه ده‌بته کێ وه‌ک ده‌مگووت ده‌بته ده‌مکووت هه‌ڵبه‌ت ئهوچاوگهی گوتن له شوێنی دێکه‌ی کورده‌واری وه‌ک هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری گۆتن ده‌کار ده‌کرێ و شوێنی دیکه‌ش وه‌ک سنه و مه‌ریوان و ئه‌و ناوچانه وتن ده‌کار ده‌کرێ که هه‌ر ئه‌و وشه‌ی کوته ده‌بته وته ، ڕای به‌ڕیزتان چییه ؟ هه‌ر لێره‌ش ویستم ئه‌و هه‌له بقۆزمه‌وه و پێشنیارێکتان پێبکه‌م له مه‌ڕ پێکهێنانی کۆڕێک ، لێژنه‌یه‌ک ، یان هه‌ر شتێکی که نێوی لێبنێن له تاقمێک ئینسانی لێهاتوو و لێزان و خوێنده‌واری بواری زمانه‌وانی و ته‌نانه‌ت وشه‌ی گونجاو سازکردن ، خۆ له خودای به‌زیاد بن حکومه‌تی هه‌رێم خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و کاره‌ی هه‌ر ناده‌ن وه‌ک بۆ په‌ز زه‌ره‌ری بێ وایه جا له لایه‌کی دیشه‌وه که پیاو سه‌ر به هێندێک سایت داده‌گرێ ڕسته و وشه‌ی وا ده‌کار ده‌که‌ن که ده قوتووی هیچ عه‌تتارێکدا نایبینێوه ، که نه کوردین و نه فارسین و نه عه‌ڕه‌بین به واته‌یه‌کی دی ئه‌و وشه و ڕستانه‌ی که ده‌کار ده‌کرێن نه فارسه‌کان و نه عه‌ڕه‌به‌کان به‌و مه‌به‌ستانه‌یان ده‌کار ناکه‌ن که ئه‌و براده‌رانه ده‌کاریان ده‌که‌ن یان وه‌رگێڕاوه‌ی ده‌قاوده‌قی وشه‌کانن یان بادراوه‌ی وشه‌کانن که پیاو ده‌بێ چه‌ند جاریان بخوێنێته‌وه تا بتوانێ ساغیان کاته‌وه که ئه‌وبابه‌ته باسی ج ده‌کا به داخه‌وه هێندێک له سایته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانیش تووشی ئه‌و ئاهۆیه بوون، جا تا به یه‌کجاری وشه‌کانیشمان نه‌بوونه که‌رکووک و خانه‌قین و شنگار و کوێ و کوێی کوردستان و له ده‌ستمان نه‌بوونه‌وه ،بیانهێنینه‌وه سه‌رزاران و هاوه‌رده‌کان وه‌ده‌ر نێن ئه‌گه‌ر چی هاوه‌رده‌کان بۆ ئه‌و شارانه‌مان
گه‌رمیانی
کوردی باشوور په‌ندێکیان به سه‌ر زمانی کوردی هێناوه با به سه‌ر ده‌واری شڕی نه‌هێناوه". ده‌مخۆش كاكه حه‌سه‌نی قازی، هه‌روه‌ها ده‌مخۆش سه‌یران كه پاکانه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتیش ناكه‌ن ئه‌وانیش خه‌ریکن به لاساکردنه‌وه‌ی باشوور زمانی کوردی سه‌قه‌ت ده‌که‌ن ،ده‌ردی خه‌لكی هه‌ولێر ده‌لین ده‌وجا وه‌ره تێكهوفركه كۆره دهریته كۆره‌ی ئه‌وه‌ت دهلاچاوی براگیان دیاره نه‌تزانیوه، ئیستێ له‌باشور هه‌مووی هه‌ڵپه‌ی گهندهلیهتیو كه‌س نایپرژیته سه‌ر هه‌له‌ی زمانه‌وانی ، ببوره تێكه‌ل و پێكهلم كرد.
حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز شه‌بانی [ شوانی ] سپاس بۆ ئه‌وه‌ی به تێبینییه‌کانت له سه‌ر تێبینیی زمانی یاریده‌ی وردتربوونهوهی ئه‌و باسانه ده‌ده‌ی. ئه‌وه کارێکی زۆر به ڕێ وجێیه. ئه‌وه‌ی له مه‌ڕ"خۆشگوزه‌رانی" نووسیوته من پێمل ناکا سه‌باره‌ت به مانای ئه‌و کوته‌یه له زمانی کوردیی نێوه ڕاست دا، دیسان دووپاته‌ی ده‌که‌مه‌وه ئه‌و زاراوه‌یه به فارسی به واتای "عه‌ییاشی " یه، نه‌ک به کوردی و ئه‌گه‌ر ئێمه له کوردی دا واتای " عه‌ییاشی " تێبخوێنینهوه، ئه‌وه له ژێر تین و گوڕی زمانی فارسیدایه. ئه‌من چه‌ندین ڕسته‌م نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی نووسیوتانه " وشه"، ساز دا بوو بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم ئاخێوه‌رانی زمانی کوردیی نێوه‌ڕاست له سلێمانی و مهاباد وه‌ک یه‌ک و بێ هیچ جیاوازییه‌ک له مانای ئه‌و ڕستانه تێده‌گه‌ن.
سه‌باره‌ت به وشه‌ی " کوته" ته‌نێ سه‌رنجت بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشم له ئه‌ده‌بییاتی سه‌رده‌می حکوومه‌تی میللی کوردستان له زۆر جێگه دا به واتای " ئیستیلاح"ی فارسی ، " موسته‌له‌حی" عه‌ڕه‌بی و " زاراوه" که ئێمه له‌و ڕۆژگاره دا ده‌کاری ده‌که‌ین، به‌کار هاتووه. ئه‌من پێم وایه ده‌کار کردن و بووژاندنه‌وه‌ی ئه‌و وشه و چه‌مکانه‌ی له سه‌ردمی کۆمار دا داڕێژراون تا ئه‌و جێیه‌ی نه‌بێته هۆی ئالۆزیی له زمانی نووسینی ئێستا دا کارێکی بێ جێ نییه. وه‌ک ده‌زانی ئه‌من به‌ساڵانه له جیاتی له‌قه‌بی 'خانم' و 'خاتوون' به گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زاراوه‌ی سه‌رده‌می کۆمار 'یا' ده‌نووسم و به کارهاتنی دهنووسینی دیکه‌ش دا ده‌بینم. سپاست ده‌که‌م بۆ شیته‌ڵ کردنه‌وه‌ی 'کوتن' ، 'گوتن ' و ' وتن' و چ لاریم لێیان نییه.
ئه‌و پێشنیار یا پێشنیازه‌ش وا له مه‌ڕ کۆڕ و لێژنه کردووه‌ته جارێ قسه‌لێکردنی هه‌ڵ ده‌گرم بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه. دیسان داوای خۆم بۆ گۆڕینی نێوی قهڵهمیت له 'شه‌بانی' یه‌وه بۆ ' شوانی' دووپاته ده‌که‌مه‌وه و پێم وایه ئاوا " قه‌ڵه‌می"! تره.
به‌ڕێز گه‌رمیانی
له گه‌ڵ سپاس بۆ تێبینییه‌که‌ت ڕسته‌ی " کوردی باشوور په‌ندێکیان به سه‌ر زمانی کوردی هێناوه، با به‌سه‌ر ده‌واری شڕی نه‌هێناوه" ئی من نییه. ئه‌من له‌گه‌ڵ گشتاندنی وا نیم، هه‌ر وهکپێشتریش باسم کردووه.سه‌نگه‌ر لێدانی زمانی و به‌نێوکردنی به "ڕۆژهه‌ڵات" و " باشوور" و "هه‌نده‌ران" به مێتۆدی باش نازانم بۆ پێوه چاران به ده‌رده‌کانی زمانی نووسینی کوردییه‌وه.ئه‌و تێبینیانه‌ی من به‌دووره له به‌سترانه‌وه‌ی جوگرافیایی،چۆنی له‌سه‌ر چه‌واشه‌یی و هه‌ڵه‌شه‌یی ده‌کار کردنی زمان له "باشوور" ده‌نووسم، له سه‌ر " ڕۆژهه‌ڵات" و " هه‌نده‌ران"یش هه‌روا. دیسان سپاس بۆ دهمخۆشانهت.
No comments:
Post a Comment