هێندێک تێبینیی زمانی 44
هێندێک تێبینی زمانی 44
حه‌سه‌نی قازی
پاشگری ' ئه‌نگێز'
به‌ڕێز ماردین ده‌نووسێ : " كاك حه سه ن گیان ئاورێكیش له داتاشینی ووشه ی سه یرو سه مه ره بده وه وه ك لكاندنی پاشگری ئه نگێز به ووشه یه كی وه ك شه ر ( شه ر ئه نگێز) كه وه كی خۆشتان ده زانن ئه م پاشگرده فارسیه وه له كوردیدا هیچ واتایه ك نابه خشێ ..."
ڕاسته پاشگری ' ئه‌نگیز' له کرداری 'انگیختن'ی فارسییه‌وه داکه‌وتووه و ده‌کرێ به‌لێکبه‌ستن له ناوێک ، ئاوه‌لناوێکی لێ ساز بکرێ و واتای کارتێکه‌ی و دنه‌دانی لێبخوێندرێته‌وه، وه‌کوو ' غم انگیز ' 'دل انگیز' و... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پاشگره‌که فارسییه، به‌ڵام ڕێی خۆی ده‌رکردووه بۆ نێو قامووسی کوردیش. هه‌ژار له "هه‌نبانه بۆرینه' دا 'ئه‌نگێز' و ' ئه‌نگێزه' ی ئاسته کردووه و ئاوای مانا کردووه‌نه‌ته‌وه ئه‌نگێز: هه‌ڵایسێن، هانه‌ده‌ر، دنه‌ده‌ر . ئه‌نگێزه: هۆ، مایه‌ی سه‌ره‌کی. بۆچوونی من ده‌پرسی ئه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵێکی وشه‌یه‌ک بچێته‌وه سه‌ر زمانێکی دیکه زۆر گرێنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرێنگ بێ ئه‌وه‌یه ئه‌و وشه خوازرا‌وه‌یه چه‌نده ده‌توانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و زمانه‌ی تێوه‌ی هاتووه به تایبه‌تی سیستمی ده‌نگسازییه‌که‌ی خۆی بگونجێنێ و ڕێک که‌وێ. نه پاشگری ' ئه‌نگێز' و نه ناوی ' ئه‌نگێزه' له بۆچوونی زمانیی من نه‌بان نین بۆ ده‌کارکران ده‌کوردی دا. من له کوردیی نێوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی شێوازی موکریانی دا تووشی چاوگی " ئه‌نگێزان" نه‌هاتووم به‌ڵام بێتوو چاوگێکی ئه‌وتۆ له نێو خه‌ڵک دا بدۆزرێته‌وه[ له‌و جوگرافیایه‌یدا که زمانی ڕۆژانه‌یه] ئه‌و ده‌می ده‌بینه خاوه‌نی زۆر وشه‌ی نوێ به باری واتایی جیاوازه‌وه وه‌کوو: ئه‌نگێزاندن = دنه دان ، مۆتیڤه کردن. ئه‌نێگێزاو= دنه دراو،هاندراو،. ئه‌نگێزانه = هاندراوانه ، دنه دراوانه. ئه‌نگێزاوی = به دنه‌وه، به هانه‌وه. به‌ئه‌نگێز // بێ ئه‌نگێز .ئه‌نگێزاوئه‌نگێز. سه‌ره‌نگێز = مۆتیڤی سه‌ره‌که. هه‌تادوایی. به‌ڕێز ماردین سپاس بۆ ئه‌وه‌ی بوویه " ئه‌نگێزه" ی ئه‌و نووسینه. پێم خۆشه دیسان له ڕای خۆت ئاگادارم که‌ی.
No comments:
Post a Comment