:میوان ده‌ڵێ
دیسان نه‌قڵه‌که‌یه! محه‌ممه‌دی مه‌لا که‌ریم جارێک فه‌رمایشێکی فه‌رمووه، ئیدی له‌و ده‌مییه‌وه بۆته بنێشته‌خۆشکه‌ی سه‌ر زاری ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ شتێک له سه‌ر هێمن بڵێن! دیاره ئه‌م قسه‌یه‌ش هه‌ر قسه‌ی مامۆستا هێمنه که کوتوویه "ئه‌گه‌ر کورد نه‌بام ده‌بوومه چیرۆک‌نووس"؛ محه‌ممه‌دی مه‌لاکه‌ریمیش هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بۆی له ئه‌ستۆ داوه. ئه‌م قسه‌یه هه‌ویرێکه و ئاو زۆر ده‌با، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان له به‌ر چاو بێ که ئه‌م وته‌یه به‌و مانایه نییه که هێمن هه‌ر په‌خشانه‌کانی هه‌ون و شێعره‌کانی هیچ نین؛ ناشڵێم هێمن هه‌موو شێعره‌کانی باشن؛ شێعری لاوازی، له باری زمان و نێوه‌رۆکه‌وه زۆرن. ده په‌خشانه‌کانی دا ئه‌م لاوازییانه که‌متر ده‌بیندرێن.
به کورتی زمانی کوردی له زۆر بارانه‌وه که‌مایه‌سی هه‌یه، بۆیه جه‌نابیشت له وه‌رگێڕانی ئینگلیزی بۆ کوردی دا، وه‌ک زۆر وه‌رگێڕی دیکه، "بۆ ده‌ربڕینی چه‌مکی وه‌سفی که ڕه‌هه‌ندی ناسکی شاعێرانه‌ی پێده‌وێ" داده‌مێنی. بۆ ئه‌مه‌ش ناکرێ یه‌خه‌ی مام هێمن بگری که "بۆچی هه‌ر په‌خشانت نه‌نووسیوه"؟
ناشزانم به چ پێوانه‌یه‌ک "په‌خشاندن(ده‌په‌خشانێنم)"ت پێ ڕاسته، به‌ڵام من پێموایه ڕه‌چاوکردنی ئه‌م شێوازه(داتاشینی وشه‌یه‌ک که به هیچ پێوانه‌یه‌ک ده زمانی کوردی‌دا نه‌گونجێ) بیرازکردنی زمانی کوردییه
ئه‌م ده‌ربڕینانه‌شت بۆ من نامۆن: "زۆر بیره‌وه‌ری کۆنم وه‌بیر ده‌که‌وێته‌وه"؛ کورد ده‌ڵێ "وه بیرم هاته‌وه"، نه‌ک "وه بیرم که‌وته‌وه"( فارس وا ده‌ڵێن(یادم افتاد)؛ ڕسته‌که‌شت له باری ڕێنووس و ڕێزمانه‌وه ده‌بوو ئاوا داڕشتبا: "زۆر بیره‌وه‌ریی کۆنم وه بیر دێنه‌وه". له سێهه‌م دێڕی به‌ر له کۆتاییشدا بۆم ڕوون نه‌بۆوه مه‌به‌ستت له "لێم گه‌ڕانده‌وه" چییه!
سه‌رکه‌وتوو بی!
میوان
No comments:
Post a Comment