Monday, April 14, 2008

تێبینی له‌ سه‌ر تێبینی


mardin

بژی كاك حه سه ن گیان ئه م جاره ش هێندێك هه ڵه ی به ئه نقه ست و پاشاگه ردانی برا ئێرانچیه كانی باشوو ر و رۆژهه ڵاتی وه ڵاته كه مانت بۆ شێواندنی زمانی كوردی ئاشكرا كرد ده ستت خۆش و سه ركه وتوو بیت
خاک

کاک حه‌سه‌ن لێکدانه‌وه و ورده‌کاریه‌کانت له بابه‌ت زمانی کوردی زۆر به جێیه ، به‌ڵام باوه‌ر که ئه‌و گێژه‌ڵوکه‌ی له زبانی کوردی هه‌ڵی کردوه له تۆفانی کاترینا ده‌چێ و زه‌حمه‌ته به‌و وتارانه رزگاری بێ . تا تۆ بتهه‌وێ وشه‌یه‌ک راستبکه‌یه‌وه به ده‌یان وشه و رسته‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره سه‌ریان هه‌ڵداوه . ئه‌گه‌ر چاوێک به رۆژنامه‌کانی کوردستانی ئازاد کراودا بخشێنێ ئه‌و کات ده‌بینی چ به سه‌ر زمانی کوردی هاتوه ، جارێک له یه‌کێک له رۆژنامه‌کاندا خوێندمه‌وه که ، شاعیرێک پۆزشی هێناوه!! یان له‌وی دیکه‌دا ، کورد له پارلمانی عێراقدا هیچ خیارێکی له به‌ر ده‌م نه‌بوو ! یان ئه‌و ناوه سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ی له سه‌ر منداڵی داده‌نێن ، بۆ نمونه ، زمانکۆ ! باجگر! کۆرپه‌نگ،شیراز، کاشان،.... یان تماشا ده‌که‌ی دوو وشه‌ی پرسیار له رسته‌یه‌کدا به کار ده‌بن بۆ نمونه ، ئایا بۆچی سه‌رکۆی حکومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ئروپای کرد ؟ که لێره‌دا وشه‌ی پرسیاری ئایا ئیزافیه . داوای سه‌رکه‌تنت بۆ ده‌که‌م .
شه‌بانی

ده‌سته‌کانت خۆشبێ کاک حه‌سه‌ن ده‌نووسی ،
دوا قسه‌ له‌م کورته‌ تێبینییه‌ دا وشه‌ی زمان ه‌ که‌ به‌رێز ئه‌حمه‌دی قازی وه‌کوو زبان لێره‌ و له‌ جێی دیکه‌ش ده‌کاری ده‌هێنێ ،
من تێبینیم له‌ سه‌ر دوو وشه‌ی ده‌کار ده‌هێنێ یه‌ که‌ به‌ باوه‌ری من ده‌بوو به‌ کاری ده‌هێنێ یان ده‌کاری ده‌کا ی نووسیبا چون ئێمه هه‌ر گوتوومانه‌ که‌ ئه‌و که‌ره‌سه‌یه‌ ده‌کار ناکه‌ین نه‌ک ده‌کاری ناهێنین یان گوتوومانه‌ ئه‌و که‌ره‌سه‌یه‌ به‌ کاری ده‌هێنین نه‌ک ده‌کاری ده‌هێنین .
چون ده‌کار کردن و به‌ کار هێنان دوو چاوگه‌ن نه‌ک به‌کارکردن و ده‌کارهێنان و ده‌ ڕواڵه‌تدا جوێن که‌ چی هاو واتان (موته‌ڕادیف ) به‌ڵام به‌و واتایه‌ نییه‌ که‌ ئه‌گه‌رجێی ده‌ و به‌ بگۆڕین دیاسان هه‌ر درووسته‌ چون ئه‌مره‌که‌ی ده‌کاری که‌ نه‌ک به‌ کاری که‌ و به‌ کاری بهێنه‌ نه‌ک ده‌کاری بهێنه‌

Ashti
ده‌ست خۆش كاك حه‌سه‌ن. منیش، كه‌ سه‌رقاڵی كاری ته‌رجومه‌ و خوێندنه‌وه‌ی زمانناسیم، هه‌روه‌كوو كاك ئه‌حمه‌دم بیر ده‌كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ربڕینی "خوشگوزه‌رانیی". نووسراوه‌كه‌ی تۆ رای گۆڕیم. راست ده‌كه‌ی: مه‌مانان "خوشگوزه‌رانی"مان پێ "عه‌ییاشی"یه‌ چونكه‌ به‌ چاوی فارسێك چاو له‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ین. به‌هه‌رحاڵ زمان بۆچییه‌؟ مادام له‌ شوێنێك كه‌ زمانی كوردی زمانی كار و خوێندنه‌ خه‌ڵك كه‌لك له‌ وشه‌که‌ وه‌رده‌گرن وا باشه‌ كه‌ ئێمه‌ش وه‌دوای كڵاوی خوار نه‌كه‌وین.
سه‌باره‌ت به‌ "ده‌ كاركردن" و "به‌كار هێنانیش" له‌ گه‌ڵ شه‌بانی كۆكم.
بژیت!
شه‌بانی
کوردینه‌ ، خزمینه‌ ، خه‌ڵکینه‌ ،وه‌رن هه‌ر که‌س به‌ پێی توانایی و زانستی خۆی هه‌ر چه‌ند که‌میش بێ ده‌و بابه‌ته‌دا که‌ به‌ نێوی تێبینی زمانه‌وانی یه‌ به‌شدار بن زمانی یه‌کگرتووی خه‌ڵکی زۆر وڵاتان هه‌ر وا پێکهاتووه‌ ، ئه‌و حه‌وله‌ ده‌ بواره‌دا بۆ ئێمه‌ی کورد به‌ قه‌ولی کورد گوتنی هاواری سه‌ر و ماڵه‌ زۆر شت هه‌ن زۆر وشه‌ هه‌ن که‌ ده‌ سینگ و مێشکاندایه‌ به‌ڵام ده‌کار نه‌کراون بیانڵێن ،ده‌کاریان که‌ن له‌ هێڵه‌گیان ده‌ن به‌ ته‌ته‌ڵه‌یان که‌ن و با زمانی پاراو و له‌ زاران خۆش و یه‌کگرتوو سازبکه‌ین ئێمه‌ نابێ له‌ بیرمان به‌ چێ به‌ زمان کوردین نه‌ به‌ جل و به‌رگ
حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز شه‌بانی [ شوانی ]
له‌گه‌ڵ سڵاوی گه‌رم ! بۆچوونت سه‌باره‌ت به‌ " ده‌کار کردن " و " به‌کار هێنان " زۆر به‌جێیه‌ و ئاشتی گوته‌نی له‌ گه‌ڵت کۆکم و سپاست ده‌که‌م بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و بێدیقه‌تییه‌ی له‌ لایه‌ن منه‌وه‌ ڕوویداوه‌.
کاکه‌ ئه‌م ڕایه‌ی ئه‌مجاره‌ت زیاتر وه‌ " هوتاف کێشان " و " دروشم به‌رز کردنه‌وه‌" ده‌چێ تا ‌تێبینیی زمانی نه‌ک "زمانه‌وانی" . له‌م پێنج دێره‌ دا گه‌لێک شتت ورووژاندووه‌ که‌ زۆر قسه‌ هه‌ڵده‌گرن و له‌ بابه‌ته‌که‌مان دوور ده‌خه‌نه‌وه‌. ئه‌من به‌ نۆره‌ی خۆم هیچ به‌ دوای " سازکردنی زمانی پاراو و له‌ زاران خۆش و یه‌کگرتوو دا " نیم و ئه‌وه‌ ئه‌رکێکی گه‌وره‌ و گرانه و به‌من ق زۆر که‌سی دیکه‌ی وه‌ک منیش ڕاناپه‌ڕێ‌. هه‌ر له‌جێدا حوکم دان به‌ بۆچوونێکی له‌بار نازانم له‌ بوارێکی ئه‌وتۆ دا. به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێزتان له‌و باوه‌ڕه‌ دام ده‌کرێ کورد بین و کوردیش نه‌زانین . جا بۆیه‌ داوخوازی تایبه‌تیم ئه‌وه‌یه‌ ڕچه‌ی ئه‌و بواره‌ نه‌شێوێنین. وه‌ک ده‌زانی قسه‌ قسه‌ی لێده‌بێته‌وه‌ و هه‌زاریش بێ، دووی به‌کاره‌

شه‌بانی
کاکه‌ حه‌سه‌ن به‌ پێی ئه‌زموون کورد بۆیه‌ هه‌ر خه‌ریکه‌ ده‌هه‌موو بواره‌کاندا هه‌ر له‌ جێوه‌ پێده‌کوتێ چون فێر نه‌بووین کاری به‌ کۆمه‌ڵ و به‌ شێوه‌ی هه‌ره‌وه‌ز بکه‌ین هه‌ر پێمان خۆشه‌ کاره‌کان بۆ خۆمان به‌ یه‌کباڵی ڕاپه‌ڕێنین و به‌ نێوی خۆشمان ته‌واو بێ جا ئه‌و کاره‌ ئاکامه‌که‌ی ده‌بته‌ ئه‌و شته‌ که‌ ده‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کورد دێته‌وه‌ یان نایه‌ته‌وه‌ بۆمان گرینگ نییه‌ .

هه‌ر بۆیه‌ هیچ کارێکمان تا سه‌ر نه‌کردووه‌ چون ده‌ستی یه‌کباڵ ده‌روه‌ستی ئه‌و کاره‌ نایه‌ ،ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ ،پێی ناوه‌ستێ ،که‌ ئاکامه‌که‌شی ده‌بته‌ ماندوو بوون و وه‌ڕه‌ز بوون و دوایه‌ش وه‌لانانی به‌ نیوه‌ و نیوه‌ چڵ ، ئێوه‌ ئێستا چه‌ند شووتیتان به‌ یه‌کده‌ست هه‌ڵگرتووه‌ ڕووانگه‌ ، وێنه‌کان ، پێواژۆ ، باشه‌ وا باش نییه‌ به‌ دوو ده‌ستان شووتێک هه‌ڵبگری له‌ جیاتی دوو شووتی به‌ ده‌ستێک ؟ من هه‌ر بۆیه‌ش بوو وه‌ک بانگه‌واز ویستم که‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ له‌و بواره‌دا لێزانن ، پسپۆڕن ،لێهاتوون بێن و به‌شدار بن ، جا زمانی یه‌کگرتووی لێده‌که‌وێته‌وه‌ یان نا ئه‌وه‌ ئه‌و تاقمه‌ و ئه‌و کۆڕه‌ ده‌داهاتوودا دیاری ده‌که‌ن نه‌ من و نه‌ به‌ڕیزتان ، تۆ ته‌نیا ده‌ حه‌توویه‌کدا ئه‌وه‌ وشه‌یه‌کت ڕاستکرده‌وه‌، پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌رێ زمانی کوردی ئه‌و چه‌ند وشه‌ و ڕستانه‌یه‌ که‌ ئێوه‌ وه‌ک تێبینی زمانی هه‌ربه‌ دوو حه‌تووان جارێک ته‌ته‌ڵه‌کراو و له‌هێڵه‌گدراو بڵاوی ده‌که‌یه‌وه‌ ؟ نا ده‌ی که‌ وا بوو به‌ ته‌نێ ناتوانی ده‌نا من درووشمم هه‌لنه‌گرتووه‌ ،کاتێک من ده‌بینم ته‌نیا هه‌ر منم ده‌گه‌ڵ ئێوه‌ ده‌ستی بێهێزم ده‌و بواره‌دا داوه‌ته‌ سووچی ڕاخه‌رێکی به‌ پانایی کوردستان جا ئه‌و فه‌رشه‌ به‌ من و تۆ هه‌ڵناسووڕێ ،هیوادارم دڵی به‌ڕیزتان له‌و وڵامه‌ نه‌هێشابێ و مه‌به‌ستی خۆمم ده‌ربڕیبێ هه‌ر سه‌رکه‌وتووبی
حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز شوانی یان شڤانی
له‌گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌ت ، وادیاره‌ له‌و ئاڵوگۆڕکردنه‌ی بیروڕا‌دا باش له‌ یه‌کدی ناگه‌ین. من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر بابه‌تی دیاری کراو بدوێین باشتره‌؛ بۆ وێنه‌ من نووسیبووم "..ده‌کاری ده‌هێنێ .." ئه‌تووش به‌ پاڵپشتی سوێی زمانی ڕوونت کردبووه‌وه‌ " ده‌کار کردن " و "به‌کارهێنان" دروستتره‌. ئه‌وه‌م سه‌لماند و له‌و باره‌یه‌وه‌ خوێنه‌وه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ش له‌ گه‌ڵت کۆک بوو. له‌وه‌ ئاکامێکی دیاری و ڕوون ده‌رده‌که‌وێ که‌ ده‌کرێ سه‌رنجی ده‌کارکه‌ران یان به‌کارهێنه‌رانی دیکه‌ی زمانیش ڕابکێشێ و ڕه‌چاوی که‌ن.
به‌ڵام ئه‌توو دێی "ڕه‌ساله‌ت " و "ئه‌رک"ی گه‌وره‌ وگران ده‌خه‌یه‌ مل ئه‌و بیروڕا گۆڕینه‌وانه‌ ودروشمی "سازکردنی زمانی یه‌کگرتوو" به‌رز ده‌که‌یه‌وه‌ [نه‌ک هه‌ڵده‌گری وه‌ک به‌ڕێزت نووسیوته‌] و له‌ بێ که‌لک بوونی هه‌لگرتنی "شووتی" به‌ ده‌ستێک ده‌دوێی.
دیاره‌، هه‌نگی ژماره‌یه‌کی زیاتر له‌ هۆگرانی زمان به‌شداری له‌و باسه‌ دا بکه‌ن که‌لکی زیاتر ده‌بێ،و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌که‌ نابێ به‌ دمبه‌دمه‌
الف - بۆکان
سڵاو ! به‌ڕێز سه‌رێک له‌م سایته‌ بده‌ : http://www.rwana.com

No comments: