تێبینی له سه‌ر تێبینی 4
سڵاو كاك حه سه‌نی خۆن،
یاڕب ده ست و چاوت خۆش بێت. بریا وزه و توانای ئه وت ( گومان له وه دا نییه كه زانسته كه ت هه ێه ) هه بووا كه له سه ر یاسا و ڕێسای زمانی كوردیی (لانی كه م به شی كرمانجی خۆاروو) شتێكت نووسیبا، تاكوو نه وه كانی داهاتوو كه ڵكی پێویستی خۆیان لێوه رگرتبا.
هه ر شاد و سه ركه وتوو بێت.
شه‌بانی
کاکه حه‌سه‌نی به‌ڕێز دیسان سڵاوت لێبێ ،هاوسه‌رگیری
هه‌ڵبه‌ت ئێمه وه‌ک کورد چون زمانه‌که‌مان به داخه‌وه کارێکی ئه‌وتۆی له سه‌ر نه‌کراوه وئه‌وه‌ی که ئێستاش قسه‌ی پێده‌که‌ین زه‌حمه‌ت و شه‌ونخوونی ئه‌و شاعیرانه‌یه که له به‌ر چرای نه‌فتی و فتیله به دزی داگیرکه‌ران ئه‌و وشانه‌یان ده ته‌ریبی شێعره‌کانیاندا پاراستووه و ئه‌وڕۆ ئێمه به بێ وه‌یکه قه‌دریان بگرین و بزانین چۆن گه‌یونه ده‌ستی ئێمه به شه‌ق و شڕی ده‌کاریان ده‌که‌ین ، ده‌نا خۆ ئێمه بۆ کاری خێر کردارمان هه‌یه مێردکردن یان شووکردن بۆ ژنان، ژن هێنان بۆ پیاوان باسی سیسیلیای درووست کراوه که شووی به پیاوێکی دی کردووه ده‌شکرا بۆ سارکوزیش بنووسرێ سارکوزی ژنه نمایشکار و گۆرانی بیژی به ڕه‌گه‌ز ئیتالیای هێنا یان هێناوێته‌وه، پێویست به ده‌کارکردنی ڕسته‌ی زه‌ق و چاو وگوێ کڕێنی هاوسه‌رگیری یش نه‌ده‌بوو که فارسه‌کانیش به‌و مه‌به‌سته ئه‌و وشه‌یه ده‌کار ناکه‌ن واته همسرگیری و کوردیش قه‌ت نه‌یگوتووه من هاوسه‌ر ده‌گرم و جا ئێمه وه‌ک کورد چاوگه‌یه‌کشمان به نێوی هاوسه‌رگرتن نییه هاوسه‌ر نه ماسی یه و نه که‌روێشک
ته‌رجومه‌ی ده‌ستوری کۆماری عێڕاق به باوه‌ڕی من هه‌م ئی په‌یامنێر و هه‌م ئی تاریق جامباز ئاڵۆزن بۆ شیرفامبوونی بابه‌ته‌که ده‌بوو ئاوا نووسرابا یان گووترابا
چه‌ند وشه‌یه‌ک ده ده‌ستووری کۆماری عێڕاقدا هه‌ن که ده ته‌رجومه‌که‌ی زمانی کوردی دا نین یان له قه‌ڵه‌م که‌وتوون
سه‌رکوتوو بی
شه‌بانی
Wednesday, 16 April 2008
بۆ یه‌كه‌مین جار له‌شاری سلێمانی شانۆییه‌ك له‌ناو مزگه‌وتی قازی محمه‌د نمایشكرا، كه له‌شانۆییه‌كه‌دا چه‌ندین گۆرانی وه‌ك "به‌له‌نجه‌و به‌له‌نجه"، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌شیعره‌كانی قوبادی جه‌لی زاده‌ی تیادابوو.ئه‌م شانۆییه كه كاری ده‌رهێنانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند حسێن میسری بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نرابوو، باس له‌كاره‌ساتی ئهنفالو هه‌ڵبجه‌ی ده‌كرد.
ئه‌م شانۆییه كه كاری ده‌رهێنانه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند حسێن میسری بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نرابوو، باس له‌كاره‌ساتی ئهنفالو ههلهَبجهی دهكردو چه‌ندین گفتوو گۆشی له‌گه‌ڵ خوداوه‌ندا تیادابوو.شاعیر قوبادی جه‌لی زاده وه‌ك تێكه‌ڵیه‌ك له‌گه‌ڵ شانۆییه‌كه‌دا به‌شداری كردوو پارچه شیعرێكی خۆی خوێنده‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كان ئه‌دائی چه‌ند په‌راگرافێكی تری شیعره‌كه‌یان كرد كه په‌یوه‌ست بوو به هه‌ڵبجه‌و ئه‌نفاله‌وه.ئه‌م شانۆییه كه به‌ناونیشانی "بێم له‌وێیت؟" نمایشكرا، له‌هه‌ندێك دیمه‌نیدا ئه‌كته‌ره‌كان به‌ده‌فه‌وه ده‌رئه‌كه‌وتن كه به‌شێوازێكی تایبه‌ت گۆرانی "به‌له‌نجه گیان به‌له‌نجه ئۆخه‌ی به‌لارو له‌نجه، بارێ سێ‌و باری كرد بۆ شاره‌كه‌ی ههلهَبجه...بارێ لانك باری كرد بۆ شاره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه"یان ده‌وت.كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌م شانۆییه له، كه‌مال عه‌لی، جه‌زا حه‌مه سه‌عید، كاوه قادر، جه‌بار مه‌عروف، سه‌میعه محمه‌د، دلێر مسته‌فا، غه‌فور عه‌بدوڵا پێكهاتبوو.ماوه‌ی شانۆییه‌كه 40 ده‌قه بوو ماوه‌ی دوو رۆژی خایاندوو دوێنێ سێشه‌ممه كۆتایی هات.
تکایه سرنج بده‌نه ئه‌و چه‌ند ڕستانه که سایتی ئاوێنه ئه‌وڕۆ بڵاویکردۆته‌وه
ئه‌و هه‌واڵه ئه‌وڕۆ ده سایتی ئاوێنه‌دا بڵاو بۆته‌وه ،من هه‌ر بۆم ناچته‌وه سه‌ریه‌ک ده‌ربڕینی مه‌به‌ستێک ده‌بێ ئه‌وه‌نده گران و دژوار بێ به زمانی زگماکی ( زمانی دایکی ) که ئاوا ئه‌و وشانه دێنن و ده‌به‌ن و ده‌ئاکامیشدا ده‌بته گڕی پووچکه‌یه‌ک که به ددانیش ناکڕیته‌وه.
نمایش وشه‌یه‌کی فارسییه له بری ئه‌و وشه‌یه ده‌کوردیدا پێشان یان نیشان یان پێ‌نیشان مان هه‌یه که ده‌گه‌ڵ کاری یاریده‌ده‌ری دان ( فێعلی کمکی) دێ و ده‌کار ده‌کرێن واته پێشاندان یان نیشاندان یان پێنیشاندان که ده‌بوو نووسرابا
بۆ یه‌که‌مین جار له شاری سلێمانی شانۆیه‌ک له ناو مزگه‌وتی قازی محه‌ممه‌د پێشاندرا یان نیشاندرا یان پێنیشاندرا
*کاری ده‌رهێنانه‌که‌ی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند حوسێنی میسری بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نرابوو* له جیاتی ئه‌و ڕسته درێژه و ناڕوونه ده‌کرا بنووسرێ
ده‌رهێنه‌ری ئه‌و شانۆیه حوسێنی میسری بوو زۆر هاسان و له زاران خۆش
چه‌ندین گفتوگۆشی ده‌گه‌ڵ خوداوه‌ندا تیادابوو گفتوگۆ فارسییه* گفتگو* نازانم وتووێژ که وشه‌ی ڕه‌سه‌ن و پاراوه‌که‌ی کوردی ئه‌و وشه فارسی یه‌یه چ ناله‌بارێکی هه‌یه که ده‌کاری ناکه‌ن ؟
*تیادابوو * ئه‌وه‌ش له وشانه‌یه که جیڕه‌باب دراوه به‌سته‌زمانه وشه ڕاسته‌که‌ی تێیدابوو یه
*شاعیر قوبادی جه‌لیزاده وه‌ک تێکه‌ڵیه‌ک له گه‌ڵ شانویێه‌که‌دا به‌شداری کرد و پارچه شێعرێکی خۆی خوێنده‌وه*
ئه‌وه‌ش دیسان له‌و ڕستانه‌یه که به‌ڵای وشه‌ی تیادابووی به‌سه‌رهاتووه ئه‌وه‌ش زۆر هاسان ده‌کرا بنووسرێ
شاعیر قوبادی جه‌لیزاده به‌شداری شانۆکه بوو و شێعرێکی خۆیشی خوێنده‌وه هیچ پێویستی به وشه‌یه‌کی زه‌ق و قورسی وه‌ک تێکه‌ڵێک که زۆر بێ مانایه نه‌ده‌بوو ،
*پیکهاتبوو* چون ئه‌ژماری به‌شداران له یه‌ک که‌س زیاترن ده‌بوو کاره‌که‌ش (فێعل ) به کۆ هاتبا نه‌ک به تاک واته ده‌بوو نووسرابا پێکهاتبوون
جا ئه‌وه به‌داخه هه‌ر ریزی دێڕه‌کانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه نییه که له باشووری وڵات ده‌رده‌چی وئاوا تژی یه له هه‌ڵه‌ی ڕیزمانی ، ئه‌و شێوه ئاخافتن و نووسینه باوی ڕۆژه له‌وێ .
سه‌رکه‌وتوو بی

ئاشتی
شه‌بانی به‌رێز،
راست ده‌که‌ی، له کوردی‌دا "شووکردن"، "به شوودان" یان "به‌مێرددان" و هه‌روه‌ها "ژنهێنان"مان هه‌ن. به‌لام، به‌رای من، که ره‌نگه کاک حه‌سه‌نیش پێ وابێ، "به مێرددان" یان "ژنهێنان" زمانی پیاوسالارییه. هه‌ر پیاوه‌که "فاعیل" (بکه‌ر)ـه، ژنه‌که "مفعول" و ژێرده‌ست. هه‌ر ژن "ده‌هێندرێ" (به‌رکار)، به‌لام پیاو ژن "ده‌هێنێ" (بکه‌ر). جا، بۆیه نابێ ئه‌وانه ده‌کار بکرێن. ئای چی؟ له ولاتی غه‌ریبایه‌تی 15-2- ساڵێک کاری وه‌رگێڕانم کردووه. من که‌لکم له‌م وشه و عیباره‌تانه وه‌رگرتووه: زه‌ماوه‌ندکردن، پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش، پێوه‌ندیی ژنووشوویی، له یه‌کتر ماره‌کران (نه‌ک هه‌ر ژن له پیاو ماره بکرێ)، به یه‌که‌وه ژیان؛ ژیانی هاوسه‌ریی؛ ژیانی هاوبه‌ش؛ هاوبه‌شی ژیان و هتد.
هه‌ر بژین بۆ ئه‌و باسوخواسانه‌تان
No comments:
Post a Comment