Wednesday, May 15, 2019

٥١ ساڵ لە کوشتنی سولەیمان موعینی(فایق ئەمین)وخەلێل مستەفازادە(خەلیل شەوباش)ڕادەبرێ

٥١ ساڵ لە کوشتنی سولەیمان موعینی ( فایق ئەمین) و خەلێل مستەفا زادە ( خەلیل شەو باش ) ڕادەبرێ

لە ١٥ی مەی ١٩٦٨ ( ٢٥ی بانەمەڕی ١٣٤٧ی هەتاوی) سولەیمان موعینی یەک لە سەرکردە بەوەجەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زیندانی ڕێبەرایەتی بزووتنەوەی کورد لە باشووری کوردستان کووژرا و بە شێوەیەکی بێ بەزییانە و بە دوور لە هەموو پێوانەیەکی ئەخلاقی و ئینسانی تەرمی پیرۆزی ڕادەستی ڕێژیمی شای ئاو و ئاوچووی ئێران کرایەوە. ' موسسە مطالعات و پژوهشهای سیاسی ' لە کتێبێک دا کە بە ناوی ' حزب دمکرات کردستان ایران ' کە لە ساڵی ١٣٩٤ ( ٢٠١٥ی زایینی) بە قەڵەمی کەسێک بە ناوی مەحموود نادری بڵاوی کردووەتەوە هێندێک بەڵگە و سەنەدی ساواکی لە مەڕ کوردستان بە کرچی و کاڵی هێناوە. ئەو کتێبە بە مەبەستی چەواشە کردنی مێژووی ڕاستەقینەی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نووسراوە و دوورە لە توێژینەوەی زانستی. یەک لەو بەڵگانە دەقی بەشێک لەو لێپرسینەوەیە لە گەڵ شەهید موعینی کە لە زیندانی باشووری کوردستان کە بە زمانی کوردی لەگەڵی کراوە و لەگەڵ وەرگێڕانە فارسییەکەی ناردراوە بۆ ساواک یان ساواک خۆی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی. 

 ئیفادەی تاوان خراوە پاڵ فائق ئەمین
پ-بۆچی یاغی بووت و ڕات کردە ئێران بۆ ئاژاوە نانەوە کێ هانی دایت
و-کەس هانی نەداوم ، بەڵام هەواڵم زانی کە سەرۆک بارزانی تەحویل مان دەداتەوە بە ئێران لەناچاریدا ڕام کرد وە بۆ هیچ ئاژاوەیەک نەچوومەتە ئێران
پ-عیلاقەت بە مراد شیرێژەوە هیچ جۆرە عیلاقەت هەیە.
و-هیچ جورە عیلاوەیەکم نیە
پ-چەند جارت دیوە لەو دیو
و- دوو جار
پ-باسی چیتان کرد لەو بینینە
و- باسی تەنزیم کردنمان کرد هەرچەند ووتی من سیاسی نیم بەڵام وەعدی دا کە تەعاون مان لەگەڵ بکات.
پ-قوەتی ئێوە چەندە و هی ئەو چەندە
و-قوەتی ئێمە ٨٥ نەفەرە و نزیکەی ٢٥ نەفەر لەگەڵ ئەوە
پ-قوەتی ئێوە ئێستا لە کوێیە و کێ قیادەیان دەکات
و- قوەتی ئێمە بڵاوە ، هەر چوار پێنج نەفەر جیا جیا دەگەڕێن لە ناوچەی مەنگوڕ – وە هەر وەها لە ناوچەی خانە تا شنۆیە . و محەمەدەمین سیڕاجی سەرۆکیانە ئێستا.
پ-بۆچی لە جەریدەکەتان هێرشتان بردە سەر شۆڕش و سەرکردایەتی شۆڕش و ئیتیهام تان کردین بەوەی کە ئێمە بە رابەی ئێران دەچین بە ڕێگاوە و مەنتەقەمان تەسلیم کردۆتەوە.
و-ئەو جەریدەیە ئێمە دەرمان نەکردووە، بەڵکوو قادر شەریف دەری کردووە بە ئەمری جاشان
پ-تا ئێستا چەند چوویتە بەغدا وە ئیتیسالت بە کێ کردووە
و- دوو جار چوومە بەغدا وە لەوێ ئیتیسالم کرد بە کەریمی حیسامی کە لە پەیکی ئێران ئیشی دەکرد هەر وەها بە نوێنەرێکی حیزبی توودە و نوێنەرێکی حیزبی شیوعی حێڕاق و باسی تەعاون مان کرد لە نێوان ئەم سێ حیزبە.
پ-ڕای نوێنەری حیزبی شیوعی عێڕاقی چی بوو
و-ڕای ئەوە بوو کە هیچ ئاژاوەیەک نەنێینەوە لە ئێران تا بزانن مەوقیفی شۆڕش لێرە چی لێ دێت.
پ-ڕای خۆتان و حیزبی توودە چی بوو
و-هەڵبەتە ئاشکرایە ئێمە موخالیفی نیزامی ئێرانین
پ-ئایا تۆ وەک کوردێک نازانیت هەموو ئاژاوەیەک لە ئێران بە دژی مەسڵەحەتی کورد و شۆڕش دەبرێتەوە
و-بەڵێ دەزانم
هەندێ شت
-لە قسەکانیدا ووتی شێخ لطیف زۆر راءی باشە و حەزی بە یەک کەوتنەوەمان دەکرد
-لێم پرسی کەی هات بۆ لای شێخ لطیف جاشەکان کە هاتەوە لە بغداد وە گوتی لە وێ بووین.
ووتی من لە دیوێکی تر بووم دوور نیە کە هاتبن بەڵام من کەسم نەدیوە.
-ڵیم پرسی ئایا لە مصلحەتی کورد و شۆڕشە ئێوە بچنە ئەو دیو ئاژاوە بنێنەوە ، لە وەڵامدا ووتی نەخێر – ووتم ئەی بۆچی ئەتان کرد ووتی لە ترسی ئەوەی تەسلیمی اێراننمان بکەنەوە ڕامان کرد.
-بە تەواوی انکاری ئەوەی کرد کە عیلاقەی هەبێت بە میری و جاشەوە
-لێم پرسی باشە ملا ابوبکرە شەلە چی دەکات لە کوێستانی پشت بارەی گەورە دعایە دەکات دژی شۆڕش و عیلاقەی بە فرقەی ( ٥) هەیە ووتی عیلاقەی بە ئێمەوە نیە وە بە انسانێکی پیسی ازانین.
-ووتم پێش ڕۆیشتنتان بۆ ئەو دیو ئێمە تەنها بۆ ئەوە بانگمان دەکردن کە نشاطتان نەبێت دژی ایران .. چونکە پەناهەندە بوون و وە لە هەموو دنیا پەناهەندە کە حکومەتێک قبووڵی کرد نابێت چالاکی بنوێنێت دژی ئەو ووڵاتەی کي لێی ڕای کردووە، بێجگەلەوەی کە ئێران لوتفی هەیە لە سەر ئێمە و مەسەلەی ئێمە . و ووتی تازە دەست دەرچوو.
-ووتم دڵنیام کە زۆرت شت پێ یە ئیتر خواحافیزت بێت بەڵام بە ڕوو سووری ناچیتە قاپی خودا
ئیمزا






No comments: