هێندێک تێبینیی زمانی 23
ڕێزدار کاک حه‌سه‌ن،
بابه‌تی زمانناسانه له ڕوانگه دا گه‌لێک باشن،ده‌ستتان خۆش بێت. تکاده‌که‌م باسێکی نوێ سه‌باره‌ت به دوو پاشگری '-ئیسم' و '-ئیست' دابمه‌زرێنن و جگه له بۆچوونی خۆتان داوا له خوێنه‌رانیش بکه‌ن بێنه ناو باسکه‌وه و له ئه‌نجامدا به‌ڵکوو بتوانین 2 به‌رانبه‌ری کوردی ڕێک وپێک بۆ ئه‌و دوو پاشگره گرینگه بدۆزرێته‌وه و له‌ده‌ست '-گه‌را' و ' – گه‌رایی' ڕزگارمان بێت که زیاتر بۆ ماسی ناو ڕووبار ده‌بن تا مرۆڤی کورد!
ڕێزی زۆرم
ئه.سوڵتانی
هێندێک تێبینیی زمانی 23
بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی داوخوازی به‌ڕێز ئه‌نوه‌ری سوڵتانی، له گه‌ڵ شیکردنه‌وه‌یه‌کی کورت ،ئه‌و نووسینه‌ی له زنجیره نووسینی "تێبینیی زمانی 5 " ڕوانگه" دا هاتبوو تازه ده‌که‌مه‌وه.
به‌ڕێز سوڵتانی!
ئه‌من پێشتر سه‌باره‌ت به نامۆ بوونی دوو پاشگری '-گه‌را' و 'گه‌رایی' له زمانی نووسینی کوردی نێوه‌ڕاست دا نووسیومه و ئه‌وه له خواره‌وه دیسان نووسراوه‌که ههڵدهکێشمهوه سه‌رێ وبهرچاوتانی ده‌خه‌م.تا ئه‌و جێیه‌ی من ئاگادار بم و خوێندبێتمه‌وه، و له بیرم بێ له سه‌ره تای ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو دا، لێژنه‌ی زمانی "کۆڕی زانیاری کورد" له به‌غدا بۆ هاوتای پاشگری '-ئیسم'، 'ئیزم'، که له زۆربه‌ی زمانه ئوڕووپاییه‌کاندا ده‌کار ده‌هێندرێ،پاشگری '- ایه‌تی' پێشنیار کردبوو. بۆوێنه له بری "مارکسیزم" ، "مارکسایه‌تی". دیاره نووسه‌رانی کورد، به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستان زۆر گوێیان به‌و پێشنیاره نه‌بزووت و تا ئێستاش نه‌بزووتووه و "گه‌را دانانی" زمانی فارسییان له زمانی کوردی‌دا به هێند نه‌گرتووه.
بۆ پاشگری '- ئیست' که به '-گه‌را' گه‌رای داناوه، ئه‌من پێم وایه پاشگری '-گر' یان '- خواز' ده‌توانێ هاوتایه‌کی باش بێ،هه‌رچه‌ند ده‌کرێ هێندێک وشه‌ی ئوڕووپایی که له‌ناو+ پاشگر پێک هاتوون بۆ وێنه: "ناسیۆنال + ئیست" وه‌کوو خۆیان بگوێزرێنه‌وه ناو زمانی نووسینی کوردی،هه‌رنه‌بێ ئه‌وه له " گه‌را" دانانمان!! ده‌پارێزێ.
" گه‌را" و " گه‌رایی" نا، " گر" و "گری" با!
له نووسراوی کوردی دا زۆر بێژه و زاراوه‌ی ڕووتی فارسی ده‌کار ده‌کرێ که ئه‌و کاره خواستنهوهیهکی نهپیویسته،چونکوو ده‌ره‌تانی ئه‌وه هه‌یه به‌پێی توانایی وگونجانی زمانی کوردی ئه‌و واتایانه دابتاشرێن.
یه‌ک له‌وانه،ده‌کارهێنانی بنه‌ی چاوگی "گرائیدن"[گهرائیدهن]؛"گه‌را"ی فارسییهبۆ سازدانی ناو و "گه‌رایی" بۆسازدانی ناوی واتا.وه‌کوو:میللی گه‌را،میللی گه‌رایی،بۆنیادگهرا، بونیادگه‌رایی و زۆر بێژه‌ی دیکه‌ی ئاوا.
وه‌ک له سه‌ره‌وه دا باس کرا له بنه‌ی چاوگی "گرائیدن" فارسی، "گه‌را" وشه‌ی لێکدراو ساز کراون وه‌کوو میللی گه‌را [ که‌سێک که مه‌یل و مرخی میللی هه‌بێ]، بونیاد گه‌را، [که‌سێک که بنچینه‌گر] بێ . هه‌رله‌وه "گێرایێش" داتاشراوه به مانای مه‌یل و ته‌ما و وه‌کوو هاوتایه‌ک بۆده‌ربڕینی واتای تێندێسی ئێنگلیسی یان تاندانسی فه‌رانسه‌یی.
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له کوردی دا "گه‌را" و "گه‌رایی" به واتا فارسییه‌که‌ی ده‌کار ده‌که‌ن له‌وه ورد نه‌بوونه‌ته‌وه که "گه‌را" له زمانی کوردی دا واتایه‌کی ته‌واو جیاوازی له وشه هاوشوبارهکهی له فارسی دا هه‌یه. چه‌ند قامووسی کوردی مانای "گه‌را" و لێ پێکهاته‌کانی ئه‌و وشه‌یه‌یان ئاوا لێکداوه‌ته‌وه:
1- هه‌مبانه بۆرینه، هه‌ژاری موکریانی: گه‌را: 1) تۆمی وردی هێشتا نه‌گووراوی بێ بزاوی جانه‌وه‌ران؛ 2) به‌رز و ئه‌ستوور،بۆ زگی پهنهماوی ئێژن؛ 3) ڕاوکه‌ی مریشک.
گه‌را خستن: تۆم داخستنی جانه‌وه‌ران
گه‌رادان :1) جێگه‌ی گهراتێکردن؛ 2) جێگه‌ی خا له زکی کهڕگی دا
گه‌را دانان: گه‌راخستن
2- کوردستان ، گیوی موکریانی: گه‌را: تۆدان _ ی ماسی و بۆق و ئیدی _، ئه‌سپێ،ڕشک
3-فه‌رهه‌نگی کوردی –فارسی ، بۆره‌که‌یی: گه‌را : تخم ماهی ، گه‌راخستن: تخم گذاشتن ماهی ، گه‌رادان: تخم دان مرغ، گه‌رادانان: تخم گذاشتن ماهی و برخی از حشرات
4- خوهرههڵات ، که‌ریمی که‌ریمپوور: گه‌را :بێ قه‌ول و قه‌رار له کوردیی ئیلامی دا
که‌وابوو به پاڵپشتی ئه‌و قامووسانه ده‌رده‌که‌وێ که "گه‌را" ی کوردی و " گه‌را"ی فارسی ما‌نایان له یه‌ک نزیک نییه،
بۆ هاوتای کوردی "گه‌را" ی فارسی ، ده‌کرێ "گر"ی کوردی له بنه‌ی چاوگی "گرتن" دهکاربهێنین و هه‌مان مانای پێ ده‌رببڕین و له‌جیات "میللی گه‌را" بنووسین "میللی گر"، له جیات "میللی گه‌رایی"، " میللی گری" ، له جیات "بونیادگه‌را" "بنچینه‌گر" و له جیات "بونیادگه‌رایی" "بنچینه‌گری" و له خوت و خۆرایی له زمانی بهشهبراوه نهخوازینهوه.
No comments:
Post a Comment