هه‌ڵ سه‌نگاندنی ماڵپه‌ڕی ڕوانگه
هه‌ڵ سه‌نگاندنی ماڵپه‌ڕی ڕوانگه:
ڕێزدار کاک حه‌سه‌نی قازی،
هه‌میشه زۆر به تاسه‌وه سه‌رنجی ماڵپه‌ڕی ڕوانگه ده‌دم.پێم وایه، ده‌توانێ
که‌لێنێکی زۆر زله،له مێژوو و له دۆزی کورد دا پڕبکاته‌وه، که ئێستا به‌ستێنه‌که‌ی زۆر به بوورهیی ماوه‌ته‌وه و باسێکی وای له سه‌ر نه‌کراوه.
به تایبه‌ت ئه‌م گۆشه‌یه ده‌توانێ،به وه‌بیرخستنه‌وه‌ی هاوکاری و په‌یوه‌نده نزیکه‌کانی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان و کۆماری ئازه‌ربایجانی ئێران،له سڕینه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد و ئازه‌ری دا،که ناحه‌زان به فڕ وفێڵ خولقاندوویانه،
زۆر به که‌لک بێ. به‌ڵام ئه‌م کاره جوانه ده‌بێ زۆر به پارێز و به بێ هه‌ستی
"ئێگۆیزم" بکری.
ئه‌م شته پێویسته، ده‌بوو زووتر بکرێ.به‌ڵام ئێستاش دره‌نگ نیه.ده‌ست خۆش.
برات __ ح.س. سۆران - 2707.11.20
No comments:
Post a Comment