هێندێک تێبینیی زمانی 27
هێندێک تێبینیی زمانی 27
حەسەنی قازی
خوێنەرەوە، نەک خوێنەر!
قوڵبوونەوە و وردبینی لە کەرەستە و هەنبانەی وشەی هەموو زمانێک بە پێی بۆچوونی زمانی ،یارمەتیدەرەبۆ لێتەگەیشتنی زیاترلە دەرفەتی بەخۆداهاتن و توانایی زمان.لەکوردیشدا هەر وایە.ئەگەرلە دوو چاوگی "خوێندن" و "نووسین" ورد بینەوە، بۆمان دەردەکەوێ جاری واهەیە، لەبەر خەمساردی وشە لەجێی خۆیدا دەکارناهێنین.لەبەر ورد نەبوونەوە لە مانای "خوێندن" و "خوێندنەوە" فەرق بە ئاستی جیاوازییان ناکەین . لە چاوگی "خوێندن"، ناوی کارای "خوێنەر" داڕێژراوە بۆ کەسێک کە دەخوێنێتەوە؛ لەکاتێکدا بە کەمێک وردبوونە و بە لەبەرچاوگرتنی ڕیسا وبۆچوونی زمانی بۆمان دەردەکەوێ ئەو داڕشتنە تەواو نییە، چونکوو:"خوێنەر" وەکوو ناوی کارا بۆ کەسێک دەست دەدا کە دەخوێنێ،نەک بۆ کەسێکی کە دەخوێنێتەوە، ناوی کارا لە چاوگی "خوێندنەوە"، "خوێنەرەوە" یە. سەرنج بدەن ئێوە کەئێستا ئەو ڕستانە دەخوێننەوە، خوێنەرەوەن نەک خوێنەر.خوێنەر < کەسێکە کە دەخوێنێ، خوێنەرەوە< کەسێکە کە دەخوێنێتەوە.ئەو ڕاستییە جوانتر دەردەکەوێ ئەگەر لە شێوەی دەربڕینی هێندێک کەسی کرمانجی ئاخێو خوردبینەوە، کاتێک بە کوردیی نێوەڕاست دەدوێن یان دەنووسن جارجار ئەو دوو ئاستی واتاییە جیاوازە تێکەڵ دەکەن.. بۆ وێنە گوێمان لێ دەبێ یان دەخوێینەوە:" فڵانەکەس لە زانکۆی شیراز دەخوێنێتەوە"دیارە مەبەست ئەوە نییە کە ئەو فڵان کەسە لە کتێبخانەی زانکۆی شیراز دانیشتووە و دەخوێنێتەوە، بەڵکوو مەبەست ئەوەیە بگوترێ لەوێ دەخوێنی. چاوگی "نووسین" هێندێک جیاوازە ، ناوی کارا کەلەم چاوگە بەربووەتەوە "نووسەر" ە واتە کەسێکی کە دەنووسێ، لێرەدا ناکرێ بە پێی بەراورد کاری بڵێین وەک لەمەڕ " خوێنەر" گوتمان، بڵێین " نووسەرەوە" بەجێیە، چونکوو ئەگەر وابکەین واتامان لێ تێکەڵ دەبێ.ناوی کارا له چاوگی " نووسینەوە"، "نووسەرەوە"یە بە مانای کەسێک کە شتێک دەنووسێتەوە، شتێکی کە نووسراوە دەنووسێتەوە، شتێکی کە نووسەر نووسیویە، دەنووسێتەوە و دیارە ئەمە دۆخی دووپاتەبوونەی "نووسین"یشی تێدەخوێندرێتەوە.بابزانین ئێوە دەڵێن چی ؟
1 comment:
ریزدار کاک حه‌سه‌ن،
سوپاس بو بوچوونهکهت له سه‌ر 'خوینه‌ر' و خوینه‌ره‌وه'؛ منیش هه‌ر هه‌مان رام هه‌یه. به‌لام، بوخوتان ده‌زانن که ئهوروکه به شیوه‌یه‌کی گشتی بو 'ریدیر' ی ئینگلیزی و 'خواننده'ی فارسی وشه‌ی 'خوینه‌ر' به کار ئههینری و به‌و که‌سه‌ش که له زانکو دهخوینی ده‌وتری 'خویندکار'(هه‌لبه‌ت وشه‌ی 'خواننده' له زمانی فارسی‌دا مانای سترانبیژ'یش ده‌دات و هه‌روه‌هاش وشه‌ی 'ریدیر' له ئینگلیزی‌دا مانایه‌کی تری هه‌یه و به‌و کتیبه ده‌وتری که باسیکی گشتی، گشتگیر و پیشهکیئاسای له سه‌ر بابه‌تیک ئاراسته کردووه، بو نموونه
Contemporary Psychology: A Reader
واته، پیشه‌کییه‌ک له سه‌ر دهروونناسیی هاوچه‌رخ).
به‌لام پرسیاره‌که‌ی من له جه‌نابت ئه‌وه‌یه که بیروراتان له‌سه‌ر وشه‌ی 'نووسیار' چییه. لیره‌دا با توزی باسه‌که روونتر که‌مه‌وه.
له زمانی فارسی‌دا به‌و که‌سه‌ی ئیمه پیی ده‌لیین 'سه‌رنووسه‌ر' ده‌وتری 'سردبیر'. دیاره ئه‌وان وشه‌یه‌کی راستیان بو 'ئیدیتر-ئین-چیف'ی ئینگلیزی داناوه تا ئیمه‌ی کورد چونکه به‌راستی ئه‌و که‌سه‌ی به‌رپرسه له هه‌لبژاردن و دانانی بابه‌ته‌کانی روژنامه و گوڤارهکان نابی پیی بوتری 'سه‌رنووسه‌ر' و ئه‌م وشه‌یه‌ش نه‌ک هه‌ر له زمانه‌کانی فارسی، ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیدا نییه به‌لکوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیین و وشه‌یه‌کی به‌و شیوه‌یه له‌و زمانانه‌دا دابهینین یان به‌کاریان ببه‌ین، ئه‌وا ئه‌و کاره‌مان ده‌بیته مایه‌ی پیکه‌نین و سه‌رسوورمان چونکه، یه‌که‌م، ئه‌و که‌سه‌ی ئیمه پیی ده‌لیین سه‌رنووسه‌ر له‌وانه‌یه هه‌ر نووسه‌ریش نه‌بی تا چ بگاته سه‌رنووسه‌ر! ئه‌و که‌سه زور جار ههلدهکهوی روژنامه‌نووس یان له‌وانه‌یه روژنامهوان بی. دووه‌م، هه‌ر نووسه‌ره‌و خاوه‌ن به‌رهه‌م و جیهانبینیی خویه‌تی و وه‌کوو تاکیک داده‌نری. ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سه‌ش که بنیاتنه‌ری قوتابخانه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی یان فیکرییه پیی ناوتری 'سه‌رنووسه‌ر' چونکه هه‌ر یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌و قوتابخانه‌یه خاوه‌ن شیوازی تایبه‌تی خویه‌تی. چه‌ند سال به‌ر ئیستا ئه‌م بابه‌ته‌م له‌گه‌ل چه‌ند هاورییهک باس کرد و هه‌ندیکیان ئیستا له 'کووار'هکهیاندا که‌لک له زاراوه‌ی 'سه‌رنووسیار' وه‌رده‌گرن (به‌کارهینانی 'گوڤار' و کووار'یش یه‌کیکی تره له‌و بابه‌تانه‌ی به‌م دواییانه هه‌ندی کیشه‌ی لیکهوتوتهوه).
به‌هه‌رحال، داوا ده‌که‌م جه‌نابت بیرورای خوت له سه‌ر 'نووسیار' و 'سه‌رنووسیار' بلیی(به ئاوردانهوهش له 'بنووس' و 'بخوین'). ده‌ازنم باسه‌که‌م خه‌ریکه وا دریژ ده‌بیته‌وه، به‌لام حه‌ز ده‌که‌م روانگه‌ی خوتان له سه‌ر وه‌رگیرانی زاراوه‌ی 'نوشتار'ی فارسی بخه‌نه‌روو که له ئینگلیزی‌دا هه‌مان وشه‌ی 'رایتینگ'ه و له فه‌ره‌نسیشدا
ecriture.
ئیمه زاراوه‌ی 'نڤیسار'مان بوی داناوه جا نازانم بوچوونی جه‌نابت چی بی (هه‌رچه‌ند بو ماوه‌یه‌ک 'نووسینه'شمان به‌کار ده‌هینا). ته‌نها ئه‌وه بلیم که ئه‌م زاراوه‌یه له یه‌که‌م بینین‌دا دمانخاتهوه بیر ده‌ق یان پارچه‌یه‌کی نووسراو که‌چی له تیوریی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی هاوچه‌رخدا - که ئه‌م زاراوه‌یه‌ی تیدا به‌کار ده‌هینری - ماناکه‌ی دهگوردری و لیره‌دا مه‌به‌ست له 'نوشتار' کوی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن که گوتاریکی تایبه‌ت خولقاندوونی و چالاکن و ئاماده‌بوونیان هه‌یه، بو نموونه، 'نوشتار فمنیستی'، یان
Ecriture Marxist
که 'نووسراهی مارکسیستی' یان 'نووسینه‌ی مارکسیستی' ده‌قاوده‌ق مانای زاراوه‌که ناپیکی، که‌واته ئایا راسته بلیین 'نڤیساری مارکسیستی'؟ (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر کاتی جه‌نابتان یان خوینه‌ران نه‌گرم ئیدی باسی پاشگری 'ار' و پیوه‌ندییه‌که‌ی به مانای ئه‌م زاراوه‌یه‌وه ناکه‌م)
به سپاسه‌وه
زانیار
Post a Comment