بۆ بیره‌وه‌ری سه‌ید ڕه‌سووڵی دێهقان
بۆ بیره‌وه‌ری سه‌ید ڕه‌سووڵی دێهقان
حه‌سه‌نی قازی
له پاییزی ساڵی 1983 بۆ چه‌ند مانگێک له ئوڕووپاوه چوومه بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی حدکا له شینکایه‌تی و ئه‌وه سه‌رده‌مێک بوو که ئاماده‌یی به‌سترانی کۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزب ده‌کرا.پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌وه کوردستان نێو و نێوبانگی سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌م زۆر بیستبوو، به‌ڵام به گه‌وره‌یی قه‌ت له نزیکه‌وه نه‌مدیبوو.به ئاسته‌م و دوو به‌ڵا وه‌بیرم دێ جارێک له گه‌ڵ سه‌ید عه‌بدوڵای ئێسحاقی [ئه‌حمه‌د تۆفیق] له سابڵاغی هاتنه ماڵی ئێمه،به‌ڵام نا‌زانم هۆی ئه‌و سه‌ردانه‌چ بوو.
ئه‌و کاته‌ی ئه‌من چوومه سه‌فه‌ره و زه‌روون نه‌ک ته‌سه‌ورێکی واقیع بینانه، به‌ڵکوو هه‌ستێکی ئیحساسیم به‌رانبه‌ر به خۆم و ده‌ور وبه‌ر هه‌بوو.به کوردی و کورتییه‌که‌ی نه‌مده‌زانی به کرده‌وه ئاکاروهه‌ڵسوکه‌وتی"دێمۆکراتی" و " کوردانه" چۆن ڕه‌نگده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌م ده‌زانی که قسه و گوته هه‌میشه ده‌بێ به پێوانی کرده‌وه و کریار له محه‌ک بدرێ.
ئه‌من له سه‌روبه‌ندێک دا سه‌ید ڕه‌سووڵم دی، که به‌رپرسیاره تییه‌کی ئه‌وتۆی له ڕێوه‌به‌ری حدکا دا نه‌مابوو،له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌لس و که‌وتی وه‌کوو ڕێبه‌ڕێک وابوو، ده‌مدی به زمان و مه‌نتقی لادێی له گه‌ڵ لادێییه‌ک و به زمانێکی "شارستانیانه" له گه‌ڵ یه‌کی "شارستانی" ده‌دوێ و له قسه و ئاکاریه‌وه ده‌رده‌که‌وت ناسیاوی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌که‌ی زۆر قووڵتره له‌وه‌ی که پله‌ی "فه‌رمی" ڕه‌فتاری ئاڵوگۆڕ کا. هه‌ستی ده‌کرد هێندێک دڵمه‌ندم، به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئاگری ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌ی منی نه ده‌گه‌شانده‌وه و "بڵێسه" که‌ی خۆشتر نه‌ده‌کرد، به‌ڵکوو حه‌ولی ده‌دا قووڵتر بیر بکه‌مه‌وه و حه‌ول بده‌م ڕاستیه‌کان ئه‌وجۆره‌ی که هه‌ن تێبگه‌م.
ڕۆژێک تۆپخانه‌ی ئێران به خه‌ستی ناوچه‌که‌ی کاتیوشا باران ده‌کرد، سه‌ید ڕه‌سووڵم دی بێ ئه‌وه‌ی که‌مترین شڵه‌ژانێکی پێوه دیار بێ، له ده‌رگای هۆڵی کۆبوونه‌وه که له به‌ر زرمه‌ی تۆپان دواخرابوو،هاته ده‌رێ داوای کرد به بناری دا هه‌ڵکشێین و خۆن په‌سار ده‌ین.
له‌سه‌ر بڵینداییه‌ک که جه‌ماعه‌تێکی دیکه به‌ره‌و حدکا سه‌نگه‌ریان لێ دابوو، که‌سمان نه‌دی، به‌ڵام دیار بوو ئه‌وانه‌ی له‌وێبوون خه‌ریکی کایه‌ی شه‌تره‌نج بوون و له به‌ر زرمه زرمی عه‌جه‌مان خۆیان نه‌دیو کردووه.سه‌ید ڕه‌سووڵ هه‌رای لێکردن کاکه وه‌رنه‌وه هیچ نییه، وه‌رن له سه‌ر کایه‌ی شه‌تره‌نجه‌که‌تان به‌رده‌وام بن.پێشمه‌رگه‌کان هاتنه‌وه جێی خۆیان و ده‌مدی که مه‌تانه‌ت و قووڵوومه‌ندی سه‌ید ڕه‌سووڵ چه‌نده‌ی شوێن له سه‌ر داناون ، هه‌رچه‌نده‌ش دۆستایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆشیان له‌گه‌ڵ حدکا نه‌بوو.
جارێکێش به‌یه‌که‌وه چووینه بنکه‌ی " هێزێکی سه‌رانسه‌ری" و ده‌مدی ئاماده بووانی کۆبوونه‌وه‌که چه‌نده ڕێزی لێده‌گرن. زۆرم وشه و زاراوه‌ی ناوچه‌یی له زمان سه‌ید ڕه‌سووڵه‌وه نووسیوه‌ته‌وه،به‌داخه‌وه ئێستا له‌به‌رده‌ستم دانین که هێندێکیان بکه‌مه تێهه‌ڵکێشی ئه‌م نووسینه.
ئه‌مساڵ دوای " بیست ساڵ بێده‌نگی" ئه‌و بۆنه‌یه‌ی له سوێد به‌ڕێوه چووه، ده‌سپێکێکی هێژایه بۆ له سه‌ر حه‌ق کردنه‌وه و حه‌ولدان بۆ تیشک خستنه سه‌ر ڕاستی.
سه‌ید ڕه‌سووڵێکی به‌وخه‌سڵه‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کرد بۆ ئه‌وه‌نابێ و لێی ناوه‌شێته‌وه که‌سێک بێ ئاگای له بێ حورمه‌تی کردن به گڵکۆی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بێ. بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی تاوانی ده‌ستتێدابوون له‌جینایه‌تی تێڕۆڕی سه‌ید ڕه‌سووڵی دێهقان و دڵدانه‌وه‌ی که‌سو کاری ئه‌منیش ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوا له سه‌رۆکایه‌تی پارتیی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن به ڕه‌سمی ئه‌و تاوانه له سه‌ر خۆیان وه‌لاده‌ن و یارمه‌تی بکه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکه‌رانی ڕاسته قینه‌ی کرده‌وه‌ی نگریسی سووکایه‌تی به گڵکۆی بارزانی و قاتڵانی سه‌ید ڕه‌سووڵی دێهقان و بیانده‌نه ده‌ست عه‌داڵه‌ت.
سه‌ید ڕه‌سووڵ زیندوو نابێته‌وه، به‌ڵام یادیشی کوێر نابیته‌وه.

http://www.ruzange.blogspot.com
No comments:
Post a Comment