وێنه ده‌ڵێ بمناسنه‌وه، به‌شێکم له مێژووی سیاسی ئێوه
وێنه ده‌ڵێ بمناسنه‌وه، به‌شێکم له مێژووی سیاسی ئێوه!
سه‌باره‌ت به کاروچالاکی ئه‌و خوێندکاره کوردانه‌ی وا له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا بۆ په‌روه‌رده‌ی نیزامی ناردرانه ئازه‌ربایجانی شووره‌وی و دوای تێکچوونی کۆمار نه‌گه‌ڕانه‌وه،
ئه‌و چالاکییانه له سه‌رده‌مێکدا کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌بووه له سه‌ر پاراستنی وره‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.له هه‌لومه‌رجێکدا که به دوای ڕووخانی حوکمی خۆیی گه‌لانی کورد و ترکی ئازه‌ربایجان له ئێران دا،ڕێژیمی شایشایانی بڕستی له هه‌موو ده‌نگێگی مافخواز بڕیبوو و وه‌ک ده‌ڵێن " که‌س نه‌ی ده‌وێرا سه‌ری [سیڕی] دڵی هه‌ڵاوێ." به‌رنامه کوردییه‌کانی "ڕادیۆ دزه" که ڕه‌حیمی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ له هه‌ڵسووڕێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی بوون وه‌ک به‌شێک له‌و تێکۆشانه،یه‌ک له‌ئامرازه کانی هه‌ستانه‌وه و بووژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بوو له هێندێک ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و سه‌روبه‌ندی دا.
سه‌باره‌ت به تێکۆشان و هه‌ڵسوورانی ئه‌و کوردانه‌ی به دوای ڕووخانی کۆمار دا له شووڕه‌وی مانه‌وه و نه‌گه‌ڕانه‌وه، حه‌ول ده‌ده‌م به‌ره به‌ره به پاڵپشتی به‌ڵگه و پرسیارکردن
ئه‌م وێنه‌یه‌ی له سه‌ره‌وه دا ده‌یبینن و له به‌ر خانووی مه‌دره‌سه‌ی نیزامی باکۆ کاتێک له ساڵی 1946 و به‌رله ڕووخانی کۆمار گیراوه،وێنه‌ی 48 له‌و خوێندکارانه‌ی تێدایه.سه‌رچاوه‌ی جیاواز ژماره‌ی خوێندکاره‌کانیان به 55 تا 67 که‌س داناوه.زۆربه‌ی ئه‌و خوێندکارانه هه‌ر به بیستنی تێکچوونی بزووتنه‌وه گه‌ڕانه‌وه کوردستان ویه‌ک له‌وان،غه‌نی بلووریان له بێرهورییهکانی خۆی (ئاڵه‌کۆک) دا له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی باس کردووه.
به‌جێیه به یارمه‌تی ئه‌م وێنه‌یه و به پرس کردن له‌و که‌سانه‌ی ماون نێو و ژماره‌ی ته‌واوی
ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌من له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه دا بیانناسمه‌وه ئه‌وانه‌ن: ڕیزی یه‌که‌م،دانیشتوو، له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ نه‌فه‌ری سێیه‌م که‌ریمی مه‌نسووری قازی (کۆچی دوایی کردووه)،ڕیزی دووم له ڕاسته‌وه
لیسته‌یه‌کی ناته‌واو له‌و خوێندکارانه‌ی له سه‌ر ده‌می کۆماری کوردستان دا ناردرانه ئازه‌ربایجانی شووهرهوی:
1. سوڵتانی وه‌ته‌میشی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
2. سه‌ید که‌ریمی ئه‌یووبی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
3. عه‌بدولڕه‌حمانی حه‌له‌وی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
[ ئه‌و سێ که‌سه بۆ خوێندنی ئاسایی ناردرا بوون]
4. سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی خه‌ڵکی باتاس (باشووری کورستان)
5.عه‌لی گه‌لاوێژ خه‌ڵکی ساروقامیش [ی سه‌ر جه‌غه‌توو]
6.که‌ریمی مه‌نسووری قازی خه‌ڵکی ساروقامیشی [سه‌ر ته‌ته‌هوو]
7.فه‌تاحی قازی خه‌ڵکی حاجیابات
8.حه‌سه‌نی قازی خه‌ڵکی حاجیابات
9.غه‌نی بلووریان خه‌ڵکی سابڵا‌غ
10. حوسێنی فه‌تاحی قازی خه‌ڵکی قزڵجه
11.ڕه‌حمانی قازی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
12.محه‌مه‌دی سه‌دیقی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
13.ڕه‌حمانی گه‌رمیانی (حاجی باغر) خه‌ڵکی سابڵا‌غ
14.قادری ڕیحانی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
15. مسته‌فای سه‌ڵماسی [ شه‌ڵماشی ] خه‌ڵکی سابڵا‌غ
16.محه‌مه‌دی ڕهییانی خه‌ڵکی سابڵا‌غ
17.حه‌سه‌نی حیسامی خه‌ڵکی شێخاڵی
18.قادری مه‌حموود زاده خه‌ڵکی سابڵا‌غ
20.حه‌بیبوڵای قاسملوو خه‌ڵکی ورمێ
21. ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی خه‌ڵکی گوێگجه‌لی
22. خوسره‌وی زولفه‌قاری خه‌ڵکی محاڵی
ئه‌م که‌سانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ر له‌و سه‌روبه‌ندی دا یان له دوای تێکچوونی کۆمار
23. حامیدی خوسره‌وی خه‌ڵکی سابڵا‌غ [ له گه‌ڵ بارزانییه‌کان چوو]
24.هاجه‌ری زه‌ندی [کچی عه‌زیز ئه‌ڵمانی]
25.عه‌بدوڵای ڕهزماوهر خه‌ڵکی کرماشان
26.مرادی ڕهزماوهر خه‌ڵکی کرماشان [ئه‌فسه‌ری فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان]
27. حه‌مه‌دی مه‌ولوود خه‌ڵکی سابڵا‌غ [ پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی کۆماری کوردستان]
ئه‌و خوێندکارانه‌ی له شووڕه‌وی مانه‌وه
1.سوڵتانی وه‌ته‌میشی [ دوکتوری پژیشکی]
2.سه‌ید که‌ریمی ئه‌یووبی [ دوکتورای زمان‌ناسی ]
3.سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی [ دوکتورای زانستی سیاسی]
4.ڕه‌حمانی گه‌رمیانی [ دوکتوری پژیشکی]
5.حه‌سه‌نی حیسامی [ دوکتوری پژیشکی]
6. عه‌لی گه‌لاوێژ [ دوکتورای ئابووری]
7.ڕه‌حیمی قازی [سه‌یفی قازی]، [ دوکتورای مێژوو ]
8.مسته‌فای سه‌ڵماسی [شه‌ڵماشی]، [ دوکتوری پژیشکی ]
9.قادری مه‌حموود زاده [ دوکتوری پژیشکی]، [ دوکتور مه‌حموود زاده [ئاسۆ ] له‌گه‌ڵ
11. خوسره‌وی زولفه‌قاری [ دوکتوری پژیشکی]، ئه‌و دوای خوێندن گه‌ڕایه‌وه وڵات،
12.عه‌بدوڵای ڕهزماوهر
13.مرادی ڕهزماوهر [ دوکتورای زانستی سیاسی]
14.ڕه‌عنای باقی حه‌سه‌نه شه‌لی [ هاوسه‌ری قادری مه‌حموود زاده]،دواتر به یارمه‌تی
15. حه‌مه‌دی مه‌ولوود [ باغه‌وان]
هیوا دارم ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یان به‌رچاو ده‌که‌وێ به پرس و ڕا له گه‌ڵ که‌سانی به ساڵداچوو و به یارمه‌تی ئه‌و وێنه‌یه‌ی لێره‌دا ده‌یبینن، حه‌ول بده‌ن بۆ ساخکردنه‌وه‌ی نێوی گشت ئه‌و خوێندکارانه‌ی کۆماری کوردستان ناردنی بۆ شووڕه‌وی و ئه‌م نووسه‌ره‌ی لێ ئاگادار که‌نه‌وه . ده‌بێ یادی هه‌مووشیان بکه‌ینه‌وه که به داخه‌وه ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له ژیاندا نه‌ماون.
حه‌سه‌نی قازی
فێڤرییه‌ی 2008
No comments:
Post a Comment