Friday, February 8, 2008

پێڕستی به‌ڵگه‌کان

پێڕستی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ ئاڕشیڤی ڕه‌حیمی قازی وه‌رگیراون و تاکوو ئێستا له‌ ڕوانگه‌دا بڵاو کراونه‌ته‌وه‌:

1.به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 1، حوکم به‌ ئیمزای محه‌مه‌دی نانه‌وازاده‌ " له‌ طرف وه‌زیر[ی] هێز[ی] جه‌مهوریه‌ت [ی] کوردستان" بۆ ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی. 25.1.27

[1946.04.16]

2. به‌ڵگه‌ی ژماره‌2، داوخوازی سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی بۆ وه‌رگیران له‌ به‌شی زانستی سیاسی به‌ زمانی ترکی ئازه‌ربایجانی [ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ تاریخی پێوه‌ نییه‌،وێده‌چێ له‌ کۆتایی چله‌کان و به‌رایی ساڵانی په‌نجاکان نووسرابێ].

3. به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 3،نامه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی به‌ ده‌ستخه‌تی خۆی

1955.02.13

4.به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 4، نامه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی به‌ ده‌ستخه‌تی خۆی

1955.02.25

5. به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 5، نامه‌ی مسته‌فای سه‌ڵماسی بۆ ڕه‌حمانی گه‌رمیانی و حه‌سه‌نی حیسامی [ ئه‌و نامه‌یه‌ تاریخی پێوه‌ نییه‌، به‌ڵام به‌ ناواخنی ڕا ده‌رده‌که‌وێ ساڵی 1955 یان 1957 نووسراوه‌]

6. به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 6، نامه‌ی ڕه‌حیمی قازی بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌ ده‌ستخه‌تی خۆی

1957.03.07

7. به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 7،وڵامی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی به‌ ده‌ستخه‌تی خۆی

1957.07.17

8.به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 8، نامه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی به‌ ده‌ستخه‌تی خۆی

1957.05.31

9.به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 9، ڕه‌شنووسی نامه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی کوردستان بۆ مه‌لامسته‌فای بارزانی به‌ ده‌ستخه‌تی عه‌لی گه‌لاوێژ

1958.05.15


2 comments:

Anonymous said...

Rezdar Kak Hesen,
Babeti zimannasane le weblogeketanda gelek bashn, desttan xosh bet.

Cei xoi debet eger baseki nwe sebaret be 2 pahsgri '-ism' u '-ist' dabmezrenin u bochuni xotan u xweneran bhenne naw basekewe u le encamda belku bitwanin be yarmeti hemu layek 2 beranberi pir be pest bo ew 2 pashgre gringe bdozretewe u itir eme le dest '-gera' u '-gerayi' rizgarman bet ke ziatir bo masi naw roobar debn ta bo mirovi xwendewari kurd!
Rezi zorim
Anwar

Anonymous said...

Rezdar Kak Hesen,
Babeti zimannasane le Rwange da gelek bashn, desttan xosh bet.
Tika dekem baseki nwe sebaret be 2 pahsgri '-ism' u '-ist' dabmezrenin u cige le bochuni xotan dawa le xweneranish bken bene naw basekewe u le encamda belku bitwanin 2 beranberi Kurdi rek u pek bo ew 2 pashgre gringe bdozretewe u le dest '-gera' u '-gerayi' rizgarman bet ke ziatir bo masi naw roobar debn ta mirovi kurd!
Rezi zorim
A. Soltani