وه‌زیری بێسنووری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه
وه‌زیری بێسنووری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه
نووسینی جه‌یمز تراوب
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه حه‌سه‌نی قازی
بێرنارد کوشنێر، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه، داوای له سه‌فیرانی وڵاته‌که‌ی کردووه‌شان بده‌نه به‌ر"دیپڵۆماسی چالاک"
کوشنێر __ که 37 ساڵ له‌وه‌پێش ڕێکخراوی " دوکتورانی بێ‌سنوور"ی دامه‌زراند، له‌و ده‌مییه‌وه، چوار یان پێنج پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه،زۆر جار له بیروڕای گشتی پێوان له فه‌رانسه دا سیاسه‌تمه‌داری هه‌ره خۆشه‌ویست بووه، ده‌رزه‌نێک کتێبی نووسیوه و ته‌نانه‌ت جارێکیش بیری لێکرده‌وه وه‌کوو به‌رئه‌ندامی سه‌رۆککۆماری خۆی بپاڵێوێ __ بۆ خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و حه‌وله به هه‌ڵپه‌ی ده‌وڵه‌تییه‌یه.
جا له یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی تازه دا، کۆشنێر وچه‌ند که‌س له ئه‌ندامانی تیمه‌که‌ی له حه‌وشه‌ی کای دۆرسه‌ی " بینای خانووی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه" له ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و فڕگه بچن بۆ هه‌ڵفڕین به‌ره‌و ئێسلاماباد، وه‌ک کۆشنێر بۆی باس کردم مه‌به‌ست له‌و سه‌فه‌ره ئه‌وه‌یه "هاوپێوه‌ندی خه‌ڵکی فه‌رانسه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێنه‌زیر بوتۆ، سه‌روکوه‌زیری پێشووی پاکستان "
نیشان بدرێ، که حه‌وتوویه‌ک پێشتر کوژرابوو" و هه‌ر وه‌ها " هاوده‌ردی له گه‌ڵ هێزه دێمۆکراته‌کانی پاکستان."
کوشنێر، که ته‌مه‌می 68 ساڵه، سه‌رۆککۆمار نیکۆڵا سارکۆزی پێمل کردووه، که بۆ خۆی سه‌رۆککۆمارێکی بزۆزه، فه‌رانسه حه‌وجێی به‌وه‌یه به‌قووڵی له کاروباری پاکستانه‌وه بگلێ، وڵاتێک که بۆ شه‌ڕ به دژی تێڕۆڕ گرێنگه. و فه‌ڕانسه ئه‌و وڵاته‌ی ده‌بێ که سێ حه‌وتوو دواتر،سه‌رۆککۆماری پاکستان په‌رویز موشه‌ڕه‌ف به‌ڕه‌سمی سه‌ردانی ده‌کا.
کوشنێر به پێی ستاندارده‌کانی فه‌ڕانسه،به سه‌ر به ئه‌مریکاییه‌کی توند داده‌ندرێ. له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دا جگه له چه‌ند ڕێزپه‌ڕ نه‌بێ، له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی سارکۆزی کۆنزێرڤاتیڤ هاوبیره. سارکۆزی له به‌ربه‌ره‌کانییه‌کانی سه‌رۆککۆماری له ساڵی ڕابردوو دا، به‌ڵێنی دا " لایه‌نی چه‌وساوان بگرێ" به دژی " مل هوڕی و دیکتاتۆرییه‌کان" و به توندی " نیسبییه‌تی کولتووری" به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه
" که پێی وایه هێندێک خه‌ڵک بۆ دێمۆکراسی دروست نه‌کراون و لێیان ناوه‌شێته‌وه."
ئه‌من یه‌که‌م جار له سێپتامبری 2007 له نیۆیۆرک کوشنێرم دی، که له‌گه‌ڵ سارکۆزی هاتبوون بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.هه‌ر ئه‌و ده‌می کوشنێر دڵی واشنگتۆنی شاد کرد‌و بووه هۆی تووڕه‌یی و بێزاری هاوکاره‌کانی پێشووی خۆی له پارتیی سۆسیالیستی فه‌ڕانسه دا _ ئه‌و هه‌ر که له گه‌ڵ حکوومه‌تی ده‌ستی ڕاستی سارکۆزی که‌وت له پارتیی سۆسیالیست ده‌رکرا _ له به‌ر سه‌ردانی ئاشکرا له عێراق و له به‌ڕ ڕاگه‌یاندنی بێ په‌رده که ئێران ده‌توانێ شه‌ڕێک تووشی خۆی کا و به‌ڵایه‌ک به سه‌ر خۆی بهێنێ بێتوو مل ڕانه‌کێشێ بۆ پشکنینه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی.( سارکۆزی له به‌ر ئه‌و
نهێنییه درکانده به شه‌پڵاغه‌یه‌ک بێده‌نگی کرد.)
کۆشنێر پێی گوتم" گۆڕانێک له پێوه‌ندی دا هه‌یه." " [مه‌سه‌له] گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌ڕانسه بۆ باوه‌شی ئه‌مریکا نییه، به‌ڵکوو گه‌ڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕییه له نێوان فه‌ڕانسه و ئه‌مریکا دا."
کۆشنێر به پێی پێوانه‌ی دێمۆگرافی ئه‌وه‌یه که فه‌ڕانسییه‌کان پێی ده‌ڵێن " گۆش کاڤیار" واته چه‌پێکی سه‌ر به توێژی سه‌ره‌وه‌ی بورژوازی. کوشنێر له پاریس گه‌وره بووه، کۆڕی دوکتورێکه.
له ساڵی 1939 دا له دایک بووه.مێژووی پڕ له کوڵ و ئێشی بنه‌ماڵه‌که‌ی پێ بڕاوه. باپپر و داپیری له ئاوشویتس، که‌مپی مه‌رگی نازییه‌کان له له‌هیستان دا مردوون. شه‌ڕ، و کۆمه‌ڵکوژی هۆڵۆکۆست به قووڵی شوێنیان له سه‌ر بۆچوون و دیتنی داناوه و ده‌قیان پێداوه.
له کتێبێک دا که وتووێژێکی دوور و درێژه له گه‌ڵ دانیێل کۆن – بێندیت، قاره‌مانێکی دیکه‌ی چه‌پی فه‌ڕانسه، کۆشنێر ده‌ڵێ، " ئه‌من زۆرم بیر لێکردووه‌ته‌وه، که چۆن له ژێر ده‌سته‌ڵاتی نازیسم دا، ئه‌و هه‌موو جووله‌که‌یه هێشتییان بیانبه‌ن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هێندێک له وان ده‌یانزانی _ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شیان توانیبا به خۆیان بسه‌لمێنن _ که به‌ره‌و مردن و نه‌مان ده‌ڕۆن."
ژیان زنجیره‌یه‌ک ده‌رفه‌تی ڕۆمانتیکی بۆ کوشنێر ڕه‌خساند له درامای خۆڕاگری‌دا. ئه‌و شان به شانی کۆمۆنیسته لاوه‌کانی دیکه به دژی شه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره پرۆتیستی کرد و سروودی خوێنده‌وه بۆ ڕزگاریی کرێکاران، و وه‌کوو ڕۆژنامه‌نووسێکی لێزان نێوبانگی بۆ خۆی په‌یدا کرد. له ساڵی 1964 کۆ شنێر و دۆسته‌کانی له لایه‌ن کلارتێ، ڕۆژنامه‌ی کۆمۆنیسته جه‌وانه‌کانه‌وه، چوون بۆ کووبا. له‌وێ کوشنێر شه‌وێ چووه ماسیگرتن و له گه‌ڵ فیدێل کاسترۆ خواردییه‌وه. له هه‌مان کاتدا، خوێندی و بوو به دوکتور.
له ساڵی 1968 دا کوشنێر به پیل بانگه‌وازێکی خاچی سووره‌وه چوو که داوای له دوکتوران ده‌کرد بچن بۆ بیافرا، ئه‌ستانێکی جوێبووه‌وه‌ی نێجێرییه که شه‌ڕێکی دڕندانه‌ی له پێناو سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرد. ئێش و ئازاری ترسێنه‌ر هاتبووه گۆڕێ، ؛مه‌رگ و نه‌مان هه‌موو لایه‌کی داگرتبوو، حه‌وجێ به یارمه‌تی و وه‌فریاکه‌وتنی ده‌ستبه‌جێ هه‌بوو، کوشنێر که که‌سایه‌تییه‌کی نه‌ترس بوو، قاره‌مانانه چووه پێشێ و ئه‌و خزمه‌ته بۆ ئه‌و وه‌ک پشوو دان بوو له کاره‌که‌ی. به‌ڵام خاچی سوور هه‌ر له گه‌ڵ ته‌داوی لێقه‌وماوان بوو و کاری به خۆڕاگری نه‌بوو، کوشنێر و دۆسته‌کانی ڕێگه‌یان پێنه‌درا به ئاشکرایی باسی ئه‌وه‌ی بکه‌ن که له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه جێنۆسایدی ده‌وڵه‌ت بوو له بیافرا.
دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ پاریس، کوشنێر به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه و نێجێرییه‌ی شه‌رمه‌زار کرد. دوایه ئه‌و و دۆسته‌کانی ڕێکخراوه‌یه‌کیان ساز کرد بۆ وه‌فریا که‌وتن و دانی یارمه‌تی ده‌ستبه‌جێ به‌و شوێنانه‌ی که توندوتیژی شه‌ڕ یان کاره‌ساتی خۆڕسکی دایان ده‌گرێ. له ساڵی 1971، گرووپه‌که به مێدیسه‌ن سان فرۆنتیێر _ دوکتورانی بێ‌سنوور _ نێو نرا. نێوه‌که خۆی ورووژێنه‌ر بوو: واته سنووران پێشیان پێ ناگرێ، یان ده‌وڵه‌تان ناتوانن سنوورانیان لێ داخه‌ن.
به‌ڵام به‌رعۆده‌یی پژیشکی و کاری ته‌داویکردن نه‌ده‌کرا بۆ ماوه‌ی درێژ له گه‌ڵ ئێدێئۆلۆژی شۆڕشگێڕانه بگونجێ. له ساڵی 1979، کوشنێر که‌شتییه‌کی به ده‌ربه‌ست گرت بۆ ڕزگار کردنی به هه‌زاران که‌س که به لۆتکه‌ی ته‌ق و ڕه‌ق خۆیان ئه‌سپاردبووه ده‌ست شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای باشووری چین بۆ هه‌ڵاتن له ده‌ست حکوومه‌تی کۆمۆنیستی له ڤییێتنام.زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌ره‌ی چه‌پ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان شه‌رمه‌زار کرد،بۆ ئه‌وان بێچاره‌یی و لێقه‌ومانی ئینسانی له گه‌ڵ خێراتی ئێدێئۆلۆژی یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه.
به‌ڵام کوشنێر، که ئه‌و ده‌می ئیدی ببوو به که‌سایه‌تییه‌کی دره‌وشاوه له ژیانی گشتی فه‌ڕانسه دا، بانگه‌وازێکی بۆ کرده‌وه‌ی وه‌فریاکه‌وتن ئاماده کرد که له لایه‌ن که‌سایه‌تی وه‌کوو سارتر، میشێل فۆکۆ، ئۆژن ئیۆنێسکۆ، ییڤ مۆنتان، سیمۆن سینیۆر و بریژیت باردۆ ڕا ئیمزا کرا. سارتر و کۆشنێر له گه‌ڵ ڕایمۆن ئاڕۆن، ڕووناک‌بیری هه‌ره ناسراوی کۆنسێرڤاتیڤی فه‌ڕانسه به یه‌که‌وه وێنه‌یان گرت. دوکتورینی " کرده‌وه‌ی ئینسانی" ئیدێئۆلۆژی یاریده‌دان _ ده‌مێکی جێی واق وڕمان بوو له کۆڕوکۆمه‌ڵی ڕووناکبیریی ئوڕووپا دا.
ئه‌وه دوایی کارییه‌ری کوشنێر بوو له ڕێکخراوه‌ی دوکتورانی بێ‌سنوور دا. له جه‌نگه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به هه‌را و زه‌نا له مانگی مه‌ی ساڵی 1979 دا، کۆشنێر و دۆسته‌کانی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رکه‌وتن له جیات ئه‌وه‌ی که شه‌ڕێکی پیس بکه‌ن بۆ کۆنتڕۆڵی گرووپه‌که، ئه‌وان ده‌رکه‌وتن و ڕێکخراویه‌کی دیکه‌یان بنیات نا: مێدیسه‌ن دۆ مۆند _ دوکتورانی جیهان _
* * *
شه‌وێک له ساڵی 1985، کۆشنێر له گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی له مێژینه‌ی خۆی، ماریۆ بێتاتی، پرۆفێسۆرێکی حقووق نانیان ده‌خوارد. کوشنێر گله‌یی و گازندی ده‌کرد که قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌وه‌ی که سنووران به شیاوی وه‌سه‌رپه‌ڕین و پێشێل کردن نازانێ، له‌مپه‌رێکی له پێش کار و تێکۆشانی ئه‌و دامه‌زراندووه که هه‌م هیواشکێنه و هه‌م له باری ئه‌خلاقییه‌وه ناکرێ پاساو بدرێ.ئه‌و
له هاوڕێیه‌که‌ی پرسی گه‌لۆ ئه‌تۆ ناتوانی قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بگۆڕی ڕێگه بدا به له سنوور په‌ڕینه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی ئازار ده‌کێشن؟ جا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له به‌ر باسه پێی خۆش بێ یان نا؟
بێتاتی له وڵامی کوشنێر دا پێی گوت ئه‌و ده‌بێ پشتیوانی فڕانسوا میتێران که ئه‌و ده‌می سه‌رۆککۆماری فه‌ڕانسه بوو، و سه‌رۆکوه‌زیره‌که‌ی ژاک شیراک بۆ ئه‌و بیره وه‌ده‌ست بهێنێ. کۆشنێر وڵامی داوه، " ده‌با نامه‌یان بۆ بنووسین."
له مانگی ژانڤییه‌ی ساڵی 1987 دا،ڕووناک‌بیری ئێ‌لیتی فه‌ڕانسه بۆ سێ ڕۆژان له هۆڵی هۆتێلی مێریدین ی پاریس کۆبوونه‌وه بۆ لێدوان و ڕاوێژ سه‌باره‌ت به " ماف و پرێنسیپه‌کانی ئینسانی." گشت ڕووناکبیران له‌وێ بوون له چه‌په‌وه بگره بۆ ڕاست _ میتێران و شیراک یش له‌وێ بوون،ئه‌وان وه‌ک جووتێک سیاسه‌تمه‌داری پڕاگماتیست له‌وه تێده‌گه‌یشتن بزووتنه‌وه‌که بۆ ئه‌وه نابێ بتوانن گوێی نه‌ده‌نێ
بێتاتی،به پێی ئامۆژگاری کۆشنێر، ده‌قێکی ئاماده کرد و بناخه‌ی مافی " ده‌ستوێڕاگه‌یشتنی ئێنسانی" گه‌ڵاڵه کرد و له‌وێ بۆ خه‌ڵکی خوێنده‌وه و دوایه دایه ده‌ست شیراک، که به‌ڵێنی دا ده‌قه‌که به‌رێ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تانه و ئه‌ساسنامه‌که‌ی هه‌میشه وا لێک دراوه‌ته‌وه که ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له ئاست ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری نێوخۆییاندا بپارێزێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کۆشنێر پێشنیاری ده‌کرد که دوکتوران و کرێکارانی یارمه‌تیدان مافی ئه‌وه‌یان بدرێتێ له دۆخی نائاسایی دا یارمه‌تی بکه‌ن.دوای ساڵێک حه‌ولدان و پشتیوانی بۆ په‌یدا کردن، له دیسامبری ساڵی 1988 دا کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و مافه به‌رته‌نگه‌ی په‌سند کرد.
و له ساڵی 1991، کاتێک کوشنێر و خه‌ڵکی دیکه چاره‌نووسی کورده‌کانی عێراقیان دراماتیزه کرد که له ده‌ست سه‌دام حوسێن ڕایان ده‌کرد،ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتی کۆڕی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پشتی حه‌ولێکی به‌ربڵاوی ئینسانی گرت بۆ له سنووری عێراق تێپه‌ڕێن به مه‌به‌ستی به ده‌نگه‌وه‌هاتن و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری کورده‌کان.
ده‌ستوێڕاگه‌یشتنی ئینسانی سه‌لماندی که لێواره‌یه‌کی ناسک بێ له پێچ دا. به ساڵان دواتر، به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی له باڵکان و ڕواندا ڕووی ده‌دا، کۆفی ئاننان، که ئه‌و ده‌می سکرتێری گشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو ده‌ستی کرد به باس کردنی مافی ده‌ستێوه‌ردانی ئینسانی بێتوو جینایه‌تی به کۆمه‌ڵ بقه‌ومێ. له ساڵی 2005 دا، کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان [بڕیارێکی] په‌سند کرد که دواتر به " به‌رپرسیاره‌تی پاراستن" نێوبانگی ده‌رکرد.
ئه‌و دوکتورینه‌ی ده‌ستێوه‌ردان که ده‌یان ساڵی بیرلێکردنه‌وه و کرده‌وه‌ی خایاند له لایه‌ن تیمێک له دوکتورانی لاو له بیافراوه ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و " ڕوانگه به‌دیله به‌ربڵاوه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی جیهانی" به‌و جۆره‌ی که پاول بێرمان نێوی لێناوه، ئه‌و هه‌له‌ی ڕه‌خساندووه که ده‌سته‌ڵاتی ڕۆژئاوا،مه‌کۆی خراپه بۆ چه‌پ " بتوانێ جیهانێکی باش ساز کا بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌موو چه‌وساوه و زۆرلێکراوان، چه‌وساوه‌تر و زۆرلێکراوترن."
کوشنێر له ساڵی 1988 وه تا ساڵی 1992 له حکوومه‌تی سۆسیالیست ی مێتێران دا وه‌زیری کاروباری ئینسانی بوو، پایه‌یه‌کی که ئه‌و له جێ‌دا وه‌کوو سه‌رده‌می ڕێکخراوه‌ی دوکتورانی بێ‌سنوور هه‌ڵی ده‌سووڕاند به‌ڵام به مۆرێکی حکوومه‌تی به‌ده‌سته‌وه.له هه‌ر جێیه‌ک ناوچه‌یه‌کی کاره‌سات لێدراو هه‌بایه _ لوبنان، ئێران،لیبێریا، کوردستان، سۆمالیا،بۆسنیا _ ئه‌و له‌وێ بوو، و مینی بووسی پڕ له‌هه‌واڵنووسان ده‌وره‌یان دابوو.
له مانگی ژووه‌نی ساڵی 1992. کوشنێر،میتێرانی ڕازی کرد به فڕینێکی دزی بچێ بۆ سارایێڤۆ بۆ ئه‌وه‌ی سڕبه‌کان پێمل کا که ئه‌وده‌می فڕگه‌ی وڵاته‌که‌یان گه‌مارۆ دابوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بده‌ن به نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکانه‌ی یارمه‌تی ئینسانییان ده‌هێنا.سڕبه‌کان تانکه‌کانی خۆیان له سه‌ر مه‌یدانی فڕگه مۆڵ دابوو،و هێزێکی پچووکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش که له‌وێ بوو له‌وزه‌ی دانه‌بوو ئه‌وێیان پێ چۆل کا.
یه‌که‌م هێلیکۆپتێر نیشته‌وه. کوشنێری تێدا بوو، و هه‌واڵنێرانی ئاژانسی فڕانس پڕێس و گۆڤاری پاری ماچ یشی له گه‌ڵدا بوو. هێلیکۆپتێری دوویه‌م میتێرانی تێدابوو، که داوای کرد ئیزن بدرێ به گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵک له شاری گه‌مارۆ دراو ڕا به رێگه‌ی هه‌وا دا. ئه‌و خه‌به‌ره له هه‌موو دنیا دا ده‌نگی داوه. تانکه‌کانی سڕبییه‌کان مه‌یدانی فڕگه‌یان چۆل کرد، و چه‌ند ده‌رزه‌نێک له سه‌ربازانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێمنی فڕگه‌که‌یان پاراست. کوشنێر بوو به قاره‌مانێک.
به‌ڵام گه‌لۆ ئه‌و کاره سه‌ری گرت؟ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ره‌و دواوه کشاوه بۆ بۆسنیا، و هێزێکی نارد بۆ پاراستنی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵک به ڕیگه‌ی هه‌وا دا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ بکا و ده‌ی دی که سڕبه‌کان به‌رده‌وامن له تۆپ بارانی سارایێڤۆ و شاره سه‌ره‌کییه‌کانی دیکه. که ئه‌وه‌ش گه‌یشته به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی کاره‌ساتاوی " ناوچه‌ی ئارام" ، کۆمه‌ڵکوژی سرێبرێنیجا و ئاخره‌که‌ی، که‌مپه‌ینێکی بۆمباران کردن له لایه‌ن ناتۆ وه.
له کتێبه‌که‌یدا " ته‌ختێک بۆ شه‌وێ" ده‌یڤید ریف ده‌ڵێ، له جێ‌دا ده‌بێ له پاش ده‌ستێوه‌ردانی قاره‌مانانه چاو له‌و بارودۆخه دڵته‌زێنه‌ی بکرێ که به دوویدا هات.کتێبه‌که‌ی وی هێرشێکی هه‌موولایه‌نه‌یه بۆ سه‌ر ئینسانه‌تی وه‌کوو رێنوێنێک بۆ کرده‌وه‌ی سیاسی.ئه‌وه ڕاسته، ئه‌و ده‌می ئاکامه ترسێنه‌ره‌کان، پێشبینی نه‌ده‌کران، و به دڵنیاییه‌وه بۆسنییه‌کان به گواستنه‌وه‌یان به ڕێگه‌ی هه‌وا دا حاڵیان باشتر بوو له‌وه‌ی که ئه‌و کاره هه‌ر نه‌کرابا.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ڕووداوانه وه‌کوو بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کن که ئینسانییه‌تێکی خه‌ست به سیاسی کراو که له ڕاستیدا کوشنێر دای هێنا، به کرده‌وه هه‌مان پله‌ی ئه‌خلاقی نییه وه‌ک خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر فاشیزم دا. ئه‌وه حه‌وجێی به هه‌ڵبژاردنی سه‌خت هه‌یه؛ و هێندێک جار هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ده‌کرێ هه‌ڵه بن.
* * *
له فڕینماندا به‌ره‌و ئیسلاماباد، کوشنێر باسی به‌رعۆده‌ییه‌کانی فه‌ڕانسه‌ی بۆ کردم له ئاست دابێی ئه‌فغانستان، که سارکۆزی جه‌ختی کردبووه‌وه به به‌ڵێن دان به هێشتنه‌وه‌ی سه‌رباز له‌وێ بۆ خزمه‌ت کردن له هێزی ئاشتی پارێزی ناتۆ دا، و ئه‌وه ده‌ورێکی گرینگی ده‌بێ له سه‌باتی پاکستان و چاره‌نووسی دێمۆکراسی له‌وێدا.
کوشنێر گوتی، بوتۆ جوان و ئازا بوو و هه‌ڵگری ئاوات وهیوا بوو بۆ پاکستانێکی باشتر‌و گوتی ده‌یه‌وێ بچێته زێدی بنه‌ماڵه‌یی وی له لارکانا و گۆڕه‌که‌ی زیاره‌ت بکا.
کوشنێر دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته پاکستان ڕۆژی دواتر زنجیره‌ک کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتنی کرد.له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نانی به‌یانی خواردندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چه‌ندین پارتیی سیاسی ئه‌و وای نواند که فه‌ڕانسه به مه‌رگی بۆتو که‌وتووه‌ته نێو ماته‌مینێکی گه‌وره‌وه.
ئه‌و گوتی:" ئێمه له هه‌ژانیش زیاتر هه‌ژاوین به کوژرانی بێنه‌زیر بوتۆ،و ماڵمان وێران بووه."
دوایه کوشنێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کساعه‌ته‌ی له گه‌ڵ موشه‌ڕه‌ف هه‌بوو و پێی گوتم ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دۆستانه،کراوه وهه‌تا بڵێی ئافرێنه‌ر بووه. موشه‌ڕه‌ف پێکێشی کردووه که چوونی بۆ لارکانا زۆر به مه‌ترسییه،و هه‌ر ئه‌وه‌نده.
کوشنێر له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی پارتییه‌که‌ی بوتۆ پارتیی گه‌لی پاكستان له سه‌فاڕه‌تخانه‌ی فه‌ڕانسه نانی نیوه‌ڕۆی خوارد. ئه‌وان لێیان سوور بوو که حکوومه‌تی موشه‌ڕه‌ف به جۆرێک ده‌ستی له کووژرانی بوتۆ دا هه‌یه. کوشنێر به‌ڵێنی پێدان ته‌له‌فون بکا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، کۆندۆلیزا ڕایس، و وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، ده‌یڤید میلیباند، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش گوشار بهێنن که لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که بکرێ.
کوشنێر که نه‌یتوانی بچێ بۆ لارکانا، به‌وه پێمل بوو تاجه گوڵێک له‌و شوێنه‌ی بوتۆی لێ کوژرابوو دابنێ. کاربه‌ده‌ستان حه‌ولیان دا پێش به‌وه‌ش بگرن، به‌ڵام ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی فه‌رانسه گوێی نه‌دانێ و چوونه ئه‌وێ و به‌ر له‌وه‌ی بچن مێدیاکانیان له ئیسلاماباد ئاگادار کرد.کوشنێر به‌ره‌و شوێنه‌که چوو،دڕی دا به نێو ژماره‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی وێنه‌گران که له‌وێ کۆببوونه‌وه م و تاجه گوڵینه‌که‌ی له پای پۆستێرێکی گه‌وره‌ی ڕێبه‌ری له پاکه‌وتوو دانا.
کوشنێر گوتی " به ناوی کۆماری فه‌ڕانسه و سه‌رۆککۆماری فه‌ڕانسه و یه‌کێتی ئوڕووپا" _ کوشنێر ڕسته‌کانی خۆی بۆ خۆی وه‌رگێڕا سه‌ر زمانی ئینگلیسی له‌و کاته‌یدا ده‌چووه پێشێ _ " ئه‌من ڕێزی خۆم ده‌رده‌بڕم بۆ پاشماوه‌ی جه‌نگاوه‌رێکی دێمۆکراسی و ئازادی."
کوشنێر کاری خۆی کرد، و ئه‌مه‌ی له به‌رچاوی مێدیای پاکستان و نێونه‌ته‌وه‌ییدا کرد: فه‌ڕانسه، و ڕۆژئاوا هه‌ر وا ڕاناوه‌ستان له کاتێکدا دێمۆکڕاسی له پاکستان داده‌مرکێندرێ.یان مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو، هه‌رچۆنێک بێ.
* * *
کوشنێر ده‌ڵێ ئه‌و له‌و باوه‌ره دایه که بۆ خۆی و سارکۆزی ئیدێعای فه‌ڕانسه‌یان بۆ ڕێبه‌ری سیاسی و ئه‌خلاقی دامه‌زراندووه‌ته‌وه به دانانی بایه‌خه سه‌ره‌کییه‌کانی دێمۆکڕاسی و مافی مرۆ له دڵی سیاسه‌ت دا. به‌ڵام فه‌ڕانسه‌ییه‌کان به‌ئاسایی ئه‌و به " نێئۆ کۆنسێرڤاتیڤ" ێک داده‌نێن.
ئه‌و زاراوه‌یه، که له قامووسی چه‌پاندا له ڕاستیدا جێگه‌ی " فاشیست" ی گرتووه‌ته‌وه ، که‌م تا زۆر مانای " که‌سێکه که پێی خۆشه ئامرازه‌کانی ده‌وڵه‌ت به کار بهێنێ بۆ پێشخستنی بایه‌خان"هه‌ڵبه‌ت، له دوای ساڵی 2003، مانای "شه‌رخواز" و " ده‌ستنێژی ئه‌مریکا" شی تێده‌خوێندرێته‌وه.
له ڕاستیدا، له مه‌ڕ عێراق، کوشنێر ده‌ستێوه‌ردانێکی ئینسانی له به‌رچاو بوو، که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پشتی بگیرێ، وه‌کوو ده‌ستکه‌وتی هه‌ره گه‌وره‌ی دوکتورینی "ئه‌نگێغانس،" یان ده‌ستێوه‌ردان. به‌ڵام ئه‌و باسی عێراقی دوای شه‌ڕ ده‌کا وه‌کوو کاره‌ساتێکی ڕه‌ها که ده‌کرا به ته‌واوی خۆی لێ بپارێزدرێ، و ئه‌و به ئاشکرایی باسی په‌سند کردنی ڕایس به سه‌ر جێگری سه‌رۆککۆمار دیک چینی دا ده‌کا، که وه‌ک کوشنێر ده‌ڵێ: " به‌رپرسیاری هه‌ڵه‌ی زۆره."
کوشنێر وه‌کوو چه‌واشه‌کار و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاویش باسی لێوه کراوه. سارکۆزی سه‌باره‌ت به مافی مرۆ زۆر که‌متر دواوه به پێچه‌وانه‌ی شاپه و گاپه‌ی زۆری له به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن دا. له‌و مانگانه‌ی دواییدا ، سارکۆزی له کۆشکی ئێلیزه دا میوانداری کردووه له میوانانی وه‌کوو کۆلۆنێل موعه‌مه‌رئه‌لقه‌زافی لینی و هوگۆ شاڤێزی سه‌رۆککۆماری ڤێنێزوئێلا. ئه‌و پیرۆزبایی کردووه له ڤڵادیمیر پوتین بۆ سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارڵمانیدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به قووڵی به نادێمۆكڕاتی به‌ڕێوه‌چوون.
ئه‌من له کوشنێرم پرسی گه‌لۆ ئه‌و هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی یان نیگه‌رانی ده‌کا له ئاست بده و بستێنه‌کانی سارکۆزی له گه‌ڵ ئۆتۆکراتان. ئه‌و وڵامی دامه‌وه." ناڕه‌حه‌تی.ئا" "نیگه‌رانی،نا." ئه‌و گوتی پرێنسیپێکی ڕاستی هه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی لایه‌نگری مافی مرۆ لێی تێ ناگا " ئه‌وان ده‌بێ پڕۆتیست بکه‌ن، ئه‌وه ده‌وری وانه." " ئه‌وه کاری من بوو بۆ ماوه‌ی 35 ساڵان. ئێستا ئه‌من به‌رپرسیاری پیشه‌یه‌کی تایبه‌تیم. ئێمه ده‌بێ بڵێین، ' ببوورن، به‌ڵی،به‌ڵی،به‌ڵێ' و گوێیان لێ بگرین. ئه‌وه هه‌مان شت نییه بۆ سه‌رۆککۆماری فه‌ڕانسه. هه‌ڵبه‌ت دیاره ئه‌و ده‌بێ له گه‌ڵ پوتین ده‌ست لێک داته‌وه!"
* * *
13 سه‌عات هه‌ڵفڕین له گه‌ڕانه‌وه له ئیسلاماباده‌وه به‌ڕه‌و پاریس که‌مێک دوای سه‌عات 2ی دوای نیوه‌شه‌و بوو. کوشنێر منی گه‌یانده‌وه ئاپارتومانه‌که‌م و گوتی سبه‌ینێ حه‌ول ده‌دا سارکۆزی، ڕایس و میلیباند پشتیوانی بکه‌ن له سازکردنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به مه‌رگی بوتۆ.
ئه‌من له کوشنێرم پرسی گه‌لۆ پێی وایه ئه‌وه‌ی هیوادار بوو له ئیسلاماباد وه‌ده‌ستی بهێنێ وه‌ده‌ستی هێناوه. ئه‌و گوتی " به‌ڵێ ئه‌وه جارێ سه‌ره‌تایه. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه ئێمه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه پاکستان . ئێمه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و که‌نداو و ئه‌فریقا. و ئێستا ئێمه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌بۆ نێو دڵی ئوڕووپا."
__________
جه‌یمز تراوب نووسه‌رێکی گۆڤاری نیۆیۆرک تایمزه، ئێستا له سه‌ر کتێبێک کار ده‌کا سه‌باره‌ت به پێشخستنی دێمۆکڕاسی
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه: ئینترنه‌شنال هێڕالد تیربیون، شه‌مۆ _ یه‌کشه‌مۆ 3-2 فێڤرییه‌ی 2008
http:/www.ruwange.blogspot.com
1 comment:
Cefer Hamidy
ده ست خۆش كاك حه سه ن!
وه رگێڕانێكی به سووده.
جه عفه ر حامیدی
Post a Comment